cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

دادەخرێت

ئـەوگرووپە تـــایبەتە بە بیرو بـــاوەڕ سفیان الثوری دەڵێت : هیچ پیاوێك نیە لەدونیا شتێکی پێبدرێت ئیلا پێی دەوترێت: ها بیگرە وە بەهێندەی ئەوەی کە وەرتگرتوە خەفەتیش هەڵگرە https://t.me/birubawar

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استزبان مشخص نشده استدین و مذهبی82 216
پست‌های تبلیغاتی
316
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-47 روز
-6030 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

ئەوەی داخلی ئێرە بو بالەو كەنالە دەربچێت چونكە دادەخرێ لەگەل ڕێزم
نمایش همه...
2
ئاگاداری بۆ براو خوشکانی موحید تکایە داخلی کەناڵی نوێ سراب بن وانەکان هەموو دەگوازرێتەوە بۆ کەناڵی نوێ ، ئەم کەناڵە پۆستەکانی ڕەش دەکرێتەوە ، https://t.me/sarabhaqida
نمایش همه...
ســــــــــــراب ...

کەناڵێک بۆ توحید و العقیدە لا الە الا انت سبحانک انی کنت من الضالمین

ئاگاداری بۆ براو خوشکانی موحید تکایە داخلی کەناڵی نوێ سراب بن وانەکان هەموو دەگوازرێتەوە بۆ کەناڵی نوێ ، ئەم کەناڵە پۆستەکانی ڕەش دەکرێتەوە ، https://t.me/sarabhaqida
نمایش همه...
ســــــــــــراب ...

کەناڵێک بۆ توحید و العقیدە لا الە الا انت سبحانک انی کنت من الضالمین

نمایش همه...
ســــــــــــراب ...

کەناڵێک بۆ توحید و العقیدە لا الە الا انت سبحانک انی کنت من الضالمین

ئاگاداری بۆ براو خوشکانی موحید تکایە داخلی کەناڵی نوێ سراب بن وانەکان هەموو دەگوازرێتەوە بۆ کەناڵی نوێ ، ئەم کەناڵە پۆستەکانی ڕەش دەکرێتەوە ،
نمایش همه...
لێرەوە داخل بن لەمەودوا ئەو كەناڵە پۆستی تێدا دەكرێت
نمایش همه...
👍 2
نمایش همه...
ســــــــــــراب ...

لا الە الا انت سبحانک انی کنت من الضالمین

👍 2
وانەی پانزەیەم [کتێبی السُّنَّة لِمُحَمَّدُ بنُ نَصرٍ المَروَزي] ٧٦ - عمر رضي اللە عنە دەیفەرموو : باشترین وتە وتەی اللە ـیە، وە باشترین ڕێنمونی ڕێنمونی محمد ـە ﷺ، وە خراپترینی کاروبارەکان داھێنراوەکانیەتی . ٧٧ - عبداللە بن مسعود رضي اللە عنە فەرمووی : باشترین فەرموودە کتێبی اللە ـیە، وە باشترین ڕێنمونی ڕێنمونی محمد ـە ﷺ، وە خراپترینی کاروبارەکان داھێنراوەکانیەتی، ئەوەی بەڵێنتان پێی دراوە دێت، و ئێوەش توانای وەستاندنیتان نییە، وە ئەوەی دوورە ئەوەیە کە نایەت . دەست بگرن بە ڕاستگۆییەوە، چونکە بەرەو چاکە ڕێنمونی دەکا، وە چاکەش بەرەو بەھەشت ڕێنمونی دەکات، وە پیاو بەردەوام ڕاست دەکات ھەتاوەکو وای لێدێ لە لای اللە ناوی بە ڕاستگۆ دەنوسرێ، وە چاکە لە دڵیدا جێگیر دەبێ، جا لە دڵیدا ھێندەی کونە دەرزییەك شوێن نامێنێ بۆ خراپە تاکو تیای نیشتەجێ ببێ . وە ئاگاداری درۆ بن، چونکە ڕێنمونی دەکات بەرەو خراپە، وە خراپەش ڕێنمونی دەکات بەرەو ئاگر، وە پیاو بەردەوام درۆ دەکات تاکو وای لێدێ لە لای اللە ناوی بە درۆزن دەنوسرێ، وە خراپە لە دڵیدا جێگیر دەبێ، تا ئەوەی بە ئەندازەی کونە دەرزییەك شوێن لە دڵیدا نەمێنێ بۆ چاکە تاکو تیای نیشتەجێ بێ . ٧٨ - عبداللە بن مسعود فەرمووی : خراپترینی کاروبارەکان داھێنراوەکانیەتی، وە ھەموو داھێنراوێكیش بیدعەیە . ٧٩ - عبداللە بن مسعود فەرمووی : شوێن بکەون و بیدعە مەکەن، بەڕاستی ئەوە بەسە بۆتان، وە ھەموو بیدعەیەك گومڕاییە . ٨٠ - عبداللە بن مسعود فەرمووی : ھەموو داھێنراوێك بیدعەیە، وە ھەموو بیدعەیەك گومڕاییە، وە ھەموو گومڕاییەك لە ئاگردایە . ٨١ - ابن مسعود فەرمووی : ئێوە ئەمڕۆ لەسەر فیتڕەتن، وە ئێوە داھێنان دەکەن و داھێنانیشتان بۆ دەکرێ، جا ئەگەر داھێنراوێكتان بینی ئەوا دەست بگرن بە ڕێنمونی یەکەمەوە [واتە ئەوەی لە پێش بیدعەکەدا ھەبووە] . ٨٢ - عبداللە بن عمر رضي اللە عنھما دەیفەرموو : باشترین دین دینی محمد ـە ﷺ، وە خراپترینی کاروبارەکان داھێنراوەکانیەتی، شوێن بکەون و بیدعە مەکەن، چونکە گومڕا نابن ھەتاوەکو شوێنی ئەثەر بکەون، ئەگەر شوێنمان بکەون ئەوا ئێمە پێشتان کەوتووین بە پێشکەوتنێکی دوور، وە ئەگەر سەرپێچیمان بکەن ئەوا گومڕابوونە بە گومڕابوونێکی زۆر، ھیچ ئوممەتێك لە دینەکەیدا بیدعەیەکی دانەھێناوە ئیللا اللە سوننەتێکی ڕێنمونیکاری لە ناویاندا بەرز کردۆتەوە، پاشان ھەرگیز بۆیان ناگەڕێتەوە، وە ئەگەر ئاگرێك ببینم لە سوچێکی مزگەوتەکەدا سوتاندنەکەی گەشە دەکات لام خۆشترە لەوەی بیدعەیەك ببینم کە ھیچ کەس نییە بیگۆڕێت . ٨٣ - ابن عمر فەرمووی : ھەموو بیدعەیەك گومڕاییە تەنانەت ئەگەر خەڵکی بە باشیش بینیان . ٨٤ - ابن عباس رضي اللە عنھما فەرمووی : دەست بگرن بە ئیستیقامەوە، لەگەڵ شوێنکەوتنی کاربەدەستان و ئەثەر، وە ئاگاداری بیدعە کردن بن . ٨٥ - ابن عباس فەرمووی : بوغزاوترین کاروبار لای اللە بیدعەیە .
نمایش همه...
وانەی چواردەیەم [کتێبی السُّنَّة لِمُحَمَّدُ بنُ نَصرٍ المَروَزي] ٧٠ - عرباض بن ساریة رضي اللە عنە فەرمووی : رسول اللە ﷺ نوێژی نیوەڕۆی بۆ کردین، پاشان ڕووی تێکردین و ئامۆژگاری کردین بە ئامۆژگاریەکی ڕوون کە چاوەکانی دەھێنایە فرمێسك، و دڵەکانی دەھێنایە لەرزین، جا قسەکەرێك وتی : یا رسول اللە ﷺ، دەڵێی ئەمە ئامۆژگاری ماڵئاواییە، فەرمووی : (وەسیەتتان بۆ دەکەم بە ترسان لە اللە، و بیستن و گوێڕایەڵی، تەنانەت ئەگەر بەندەیەکی حەبەشی گوێ و لوت و لێو قرتاویش بوو، چونکە ھەر کەس لە ئێوە بژی ئەوا جیاوازیەکی زۆر دەبینێ، جا دەست بگرن بە سوننەتی من و جێنشینە ڕاشدینە ڕێنمونیکراوەکانەوە لە دوای من، قەپی پێدا بکەن بە شەویلگەکانتان، وە ئاگاداری کاروبارە داھێنراوەکان بن، چونکە ھەموو بیدعەیەك گومڕاییە) . ٧١ - عبدالرحمن بن عمرو السلمي و حجر بن حجر الکلاعي وتیان : چووینە ژوورەوە بۆ لای عرباض بن ساریة کە ئەو کەسە بوو فەرمایشتی : ﴿ٱلَّذِينَ إِذَا مَآ أَتَوْكَ لِتَحْمِلَهُمْ قُلْتَ لَآ أَجِدُ مَآ أَحْمِلُكُمْ عَلَيْهِ﴾ [التوبة : ٩٢] لەبارەوە دابەزی، وە ئەو لەو کاتەدا نەخۆش بوو، وتمان : ھاتووین سەردانت بکەین و بەسەرت بکەینەوە وە سوودت لێ وەربگرین، فەرمووی : رسول اللە ﷺ نوێژی نیوەڕۆی بۆ کردین، پاشان ڕووی تێکردین و ئامۆژگاری کردین بە ئامۆژگاریەکی ڕوون کە چاوەکانی دەھێنایە فرمێسك، و دڵەکانی دەھێنایە لەرزین، جا قسەکەرێك وتی : یا رسول اللە ﷺ، ئەمە ئامۆژگاری ماڵئاواییە، کەواتە پەیمانی چیمان لێ وەردەگری؟ فەرمووی : (وەسیەتتان بۆ دەکەم بە ترسان لە اللە، وە بیستن و گوێڕایەڵی، تەنانەت ئەگەر بەندەیەکی حەبەشی، چونکە ھەر کەس لە ئێوە لە دوای من بژی ئەوا جیاوازیەکی زۆر دەبینێ، جا دەست بگرن بە سوننەتی من و جێنشینە ڕاشدینە ڕێنمونیکراوەکانەوە، قەپی پێدا بکەن بە شەویلگەکانتان، وە ئاگاداری کاروبارە داھێنراوەکان بن، چونکە ھەموو بیدعەیەك گومڕاییە) . ٧٢ - یحیی بن أبي المطاع ھەمان شتی بۆ باسکردین لە عرباض بن ساریة ـوە لە پێغەمبەرەوە ﷺ . ٧٣ - پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : (دەست بگرن بە سوننەتی من و جێنشینە ڕاشدینە ڕێنمونیکراوەکانەوە، قەپی پێدا بکەن بە شەویلگەکانتان) . ٧٤ - جابر بن عبداللە رضي اللە عنە فەرمووی : رسول اللە ﷺ ئەگەر لە وتارەکەی ببوایەتەوە دەیفەرموو : (باشترین فەرموودە کتێبی اللە ـیە، وە باشترین ڕێنمونی ڕێنمونی محمد ـە ﷺ، وە خراپترینی کاروبارەکان داھێنراوەکانیەتی) . ٧٥ - جابر بن عبداللە دەیفەرموو : وتاری پێغەمبەر ﷺ لە ڕۆژانی جومعەدا بوو، سوپاس و ستایشی اللە ـی دەکرد، وە بە دوایدا دەیفەرموو : (باشترین فەرموودە کتێبی اللە ـیە، وە باشترین ڕێنمونی ڕێنمونی محمد ـە ﷺ، وە خراپترینی کاروبارەکان داھێنراوەکانیەتی، وە ھەموو بیدعەیەك گومڕاییە) .
نمایش همه...
وانەی سیانزەیەم [کتێبی السُّنَّة لِمُحَمَّدُ بنُ نَصرٍ المَروَزي] ٦٣ - ابي عطاء الیحبوري وتی : عبادة بن الصامت رضي اللە عنە فەرمووی : ئەی ابو عطاء، چی دەکەن ئەگەر قورئان خوێن و زاناکانتان ھەڵبێن تا دەگەنە لوتکەی چیاکان و لەگەڵ ئاژەڵانی کێویدا بن؟ وتی : وتم : جا بۆ وا دەکەن؟ فەرمووی : لە ترسی ئەوەی کە بیان کوژن، وتی : وتم : سبحان اللە! ئایا دەیانکوژین لە کاتێکدا کتێبی اللە لە ناوماندایە و دەیخوێنینەوە؟ فەرمووی : دایکی ابو عطاء شین و ڕۆڕۆی بۆ بکا! مەگەر یەھود تەوراتیان پێ نەدرا پاشان گومڕا بوون لێی و وازیان لێھێنا؟ مەگەر نەصاڕا ئینجیلیان پێ نەدرا و پاشان گومڕا بوون لێی و وازیان لێھێنا؟ ئەمانە چەند ڕێبازێکن ھەندێکیان شوێنی ھەندێکی تریان دەکەون، واللە ھیچ شتێك لە پێش ئێوەوە نەبووە ئیللا لە ناو ئێوەشدا ڕوودەدات . ٦٤ - یحیی بن عبید وتی : گوێم لە پیاوێك لە ئازاترین ھاوەڵانی عبداللە بن مسعود بوو، وتی : عبداللە بن مسعود رضي اللە عنە فەرمووی : ئێوە لە ھەموو کەس زیاتر لە نەوەکانی ئیسڕائیل دەچن، واللە بانگەشەی ھیچ شتێك ناکەن کە کردبێتیان ئیللا ئێوەش کردووتانە، وە ھیچ شتێك لە ناو ئەواندا نەبووە ئیللا ھەمان شت لە ناو ئێوەش دەبێت، پیاوێك وتی : ئایا ھەمان شتی قەومی لوط علیە السلام لە ناو ئێمەش دەبێ، فەرمووی : بەڵێ، لە ناو ئەوانە دەبێ کە موسڵمان بوون و نەسەبی خۆشیان دەزانن . ٦٥ - الھزیل وتی : عبداللە بن مسعود رضي اللە عنە فەرمووی : ئەوانەی لە ھەموو خەڵکی زیاتر سەر و سیمایان بە نەوەکانی ئیسڕائیل دەچێت ئێوەن، شوێنی ئاسەواریان دەکەون قەیتانی پێڵاو بە پێڵاو، ھیچ شتێك لە ناو ئەوان ڕوو نادات ئیللا ھەمان شت لە ناو ئێوەش ڕوودەدات . ٦٦ - ھمام بن الحارث وتی : لای حذیفة بووین رضي اللە عنە، باسی فەرمایشتی : ﴿وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ﴾ [المائدة : ٤٤] کرا، پیاوێکیش لە خەڵکەکە وتی : ئەمە دەربارەی نەوەکانی ئیسڕائیلە، حذیفة ـش فەرمووی : بەڵێ برایان نەوەکانی ئیسڕائیل بۆ ئێوەیە، دەکرێ شیرینەکان بۆ ئێوە بێت و تاڵەکانیش بۆ ئەوان! نەخێر سوێند بەوەی گیانی منی بە دەستە ڕێبازتان دەبێ بە ڕێبازی ئەوان قەیتانی پێڵاو بە پێڵاو . ٦٧ - عبداللە بن عمرو رضي اللە عنھما دەیفەرموو : دەچنە سەر ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان بە شیرین و تاڵییەوە . ٦٨ - ابن عباس رضي اللە عنە فەرمووی : ھیچ شتێك لە ناو نەوەکانی ئیسڕائیل ڕووی نەداوە ئیللا لە ناو ئێوەشدا ڕوودەدات . ٦٩ - رسول اللە ﷺ فەرمووی : (خەڵکینە گوێ لە قسەکانم بگرن، چونکە من نازانم لەوانەیە لەمڕۆ بەدواوە نەتانبینمەوە لەم شوێنەدا، خەڵکینە، خوێنتان و ماڵ و سامانتان لەسەر یەکتر حەرامە تاکو ئەو ڕۆژەی دەگەنەوە بە پەروەردگارتان، ھەر وەکو حەرامی ئەم ڕۆژەتان لەم شارەتاندا، وە ئێوە دەگەنەوە بە پەروەردگارتان و سەبارەت بە کردەوەکانتان لێتان دەپرسێتەوە، وە منیش گەیاندم)، جا قسەی زۆر کرد و لە کۆتاییدا فەرمووی : (بۆیە خەڵکینە لە قسەکانم تێبگەن، چونکە من گەیاندم، وە خەڵکینە من شتێکم بۆتان بەجێ ھێشتووە ئەگەر ئێوە پشتی پێ ببەستن ھەرگیز گومڕا نابن : ئەویش کتێبی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەیەتی . خەڵکینە، گوێ بۆ ئەوە بگرن کە پێتانی دەڵێم، تێبگەن دەژین، وە دوای من کافر مەبنەوە ھەندێکتان بە شمشێر لە ملی ھەندێکی ترتان بدا، یا اللە گەیاندم؟ یا اللە گەیاندم؟ یا اللە گەیاندم؟) [پێغەمبەر ﷺ ئەم وتارەی لە حەجی ماڵئاواییدا داوە، کە مانگی ذي الحجة یەکێکە لە مانگە حەرام کراوەکان، ھەروەھا کە دەفەرموێ کافر مەبنەوە لێرەدا سەلەف لە بیروباوەڕەکانیاندا باسیان کردووە کە مەبەست پێی کوفری گەورە نیە بەڵکو کوفری بچوکە] .
نمایش همه...
👍 1
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.