1 286
مشترکین
+124 ساعت
-47 روز
-1530 روز
آرشیو پست ها
1 284
Repost from Chavoshi_fans_kurdish
🖤
ماندوویەتی ڕۆح زۆر لە هیلاکی جەستە سامناکترە
جەستە بە پاڵکەوتنێک دەستەمۆ دەبێت
بەڵام مێشکی بێ ئۆقرە لە خەویشدا لە شەڕ کردن ناکەوێت ….
1 284
هەر کەسێک لەناو جیهانێکی تایبەتی خۆیدا دەژی جیهانێک کە خەریکە ڕۆژانە لەگەڵی بجەنگێت ئەوەی تۆ بە دڵ هەستی پێدەکەیت لەوانەیە بۆ کەسێکی تر تەنها ساتێک بێت تێپەڕێت
بۆیە زۆر جار، ئارامی لەو کاتە دەست پێدەکات کە تێدەگەیت خەڵکی زیاتر بە چیرۆکی خۆیان سەرقاڵن، نە بە چیرۆکی تۆ.
1 284
Repost from Chavoshi_fans_kurdish
🖤
زۆر درەنگ بە ئاگا هاتمەوە
کاتێکم زانی هەموو شتێک تێپەڕیوە
ئەبێ دووبارە باجی هەمان هەڵە بدەمەوە
کە لە پێشووترا چەشتبووم
بەڵام ئەم جارە بە شێوەیەکی جیاوازتر و سەختر
هەتا سەر ئێسقان ئەبێ باجی هەڵەی خۆم بدەم
ئیتر هەر هەڵەیەک ئازارو باجێکی هەیە
ئەمجارەیان ئەبێ با باشی تێپەڕێت و
ببێتە دەرسێکی لە بیر نەکراو ….
1 284
Repost from Chavoshi_fans_kurdish
🖤
بە جۆرێ دەردی دووریت کاری کردە بان بەنی جەستەم
هەمیشە مات و خەمگین و زەلیل و دیل و بیمارم
نەخوازەڵا لە کاتێکا لەباتی موژدەیی وەسڵت
وەڵامێکی فیراقت دایە دەست جەستەی بریندارم
دەبا ئیتر تەحەمول کەم نەبوونی نووری دوو چاوت
لە ڕێگای شاخ و داخی دڵ ئەوداڵی وەسڵی دڵدارم
1 284
Repost from Chavoshi_fans_kurdish
🖤
کە ئاسوودە بوون لە بێ تۆی
کاتێک لە سووچێکی ژیانیان تۆیان بیر نەبوو
هەست بە نەقس کردن لە خۆتا هەر ئەوە نیە
کە ئیهمال بکرێی …
هەندێ جار شتەکان بە ڕوون و ئاشکرا دیارە
هەندێ شت کە تەنانەت ناتوانی
بە هیچ وشەو دێڕێک دەری بڕی
نکۆڵی کردن و بیانو تەنیا گومانەکان زیاد ئەکەن
لێیان گەڕێ کە زانیت بوونت گرنگی نەماوە
با بە گرنگی خۆیانەوە سەرقاڵ بن
تۆ تەنیا بارێکی بەسەر شانیانەوە ….
1 284
لەگەڵ ئازار جەنگاوم لەگەڵ سەختییەکان ڕۆیشتووم و لەگەڵ هەموو شکاندنێک هەر بەردەوام بووم و هێشتا لەو ڕێگایەدام چونکە هەموو زەخمێکم(برینێک)م بەڵگەی ئەوەیە کە وازم نەهێناوە.
1 284
ئەوەندە ون بوومە لە نێوان ڕێگای ئاواتەکانم نازانم کامە ڕێگا ڕاستەکەیە بۆ دەربازبوونم لەم تەنهاییە..
1 284
تەنهام
تەنهایی نێوان مرۆڤەکان نیم مرۆڤەکانی دەوروبەرم هەموو شتێکیان لەگەڵ بەش کردووم لەگەڵمن لە هەموو ساتێک بەڵام تەنهایی نێوان ئاواتەکانمم هەموویان بەجێمدێڵن و ناگەم بە هیچیان هەر هەوڵی بۆ دەدەم و هەنگاوێک پێش دەکەوم خەونەکەم دە هەنگاو لێم دوور دەکەوێتەوە تەنهایی نێوان هەموو ئەو ئاواتانەم کە نەهاتۆتە دی ...
1 284
ژیان پەڕەیەک نییە کە هەموو وشەکانی بە دڵی ئێمە بن هەندێک دێڕی ناخۆشئ هەیە بەڵام هەر ئەوانەش چیرۆکی مرۆڤ قووڵتر و جوانتر دەکەن...
