Tech Plus - تێک پڵەس
رفتن به کانال در Telegram
ئێمە لە یوتوب: https://www.youtube.com/c/TechPlus21 ئێمە لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/tech_plus ئێمە لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/TechPlus21 ئێمە لە تیک تۆک: https://www.tiktok.com/@tech_plus
نمایش بیشتر410
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
بۆ بیرهانەوە 5 لەو مۆبایلە ناوازانەی کە لەم مانگە (11) نمایشدەکرێن؛
1. iQoo 12 » ئەمرۆ
2. Vivo X100 » 17/11
3. Realme GT 5 Pro » دیاری نەکراوە
4. OnePlus 12 » کۆتای مانگ
5. Redmi K70 » 27/11
چاوەڕوانی کامیانی ؟
#Tech_Plus #Oneplus12 #iQOO12 #RedmiK70Pro
ڕکابەری کواڵکۆم و ئەپڵ و ئێکسینۆس گەیشت 💥🫥
میدیاتێک بۆ ئەمجارە و هەمووجار چیپسێتێکی زۆر بەهێزی ڕاگەیاند بە بناغەی 4 نانۆنەتر و 8 ناوک.
TSMC 4nm N4P Process
CPU Octa-core (4+4)
1core : Cortex-X4 @3.25GHz.
3core : Cortex-X4 @2.85GHz.
4core : Cortex-A720 @2.0GHz.
8MB L3 cache + 10MB system-level .
22.7 billion transistors
GPU G720 MC12 @1300MHz.
#Tech_Plus #Dimensity9300
پێت وایە وەڵامێک بێ بۆ کواڵکۆم سناپدراگۆن و ئەپڵ A17 pro ؟؟
لە ڕێندەرێکا دەرکەوتووە کۆمپانیای ئۆنەر وا بەنیازە لە زنجیرەی Magic 6 ـدا گۆڕانی فیزیکی تیرەی کرانەوەی هاوێنە بەکاربخات 📸 وە هەروەها بەکاربەری چیپسێتی سناپدراگۆن 8 نەوەی سێیەم.
وادەی نمایشی زنجیرەکە دەکەوێتە کۆتایی مانگی 2 ساڵی نوێ.
پێت وایە ئەوەی ئۆنەر دەیکات نوێیە یاخود درەنگە لە ئێستایە؟
#Tech_Plus #Honor #Magig6Pro
چەن هەوادار و بەکارهێنەری ماجیکمان لەگەڵە ؟
لە #تێک_پڵەس هەموو چین و توێژێکمان بیرە، ڤیدۆیەکی تایبەت بۆ قوتابییانی زانکۆ، کۆمپویتەر و بەرنامەکانی 👇
https://youtu.be/kDYCv2diHjQ?si=djnQ6Zfp5_WMtYul
باوەڕ دەکەیت جیاوازی ئەم دوو ڕەنگە لە نرخدا نزیکەی 125 دۆلارە ؟
Titanium 1390$
Blue 1260$
وەک هەموو ساڵێک کۆمپانیای ئەپڵ لەگەڵ راگەیاندنی زنجیرەیەکی نوێی ئایفۆن پەیدابوونی رەنگێکی تازەش دەبینین ، ڕاستەوخۆ نرخی ئەم رەنگە لە بازاڕەکانی کوردستاندا گرانتر دەبێت و دەبێتە شتێکی دیار
پێتان وایە هۆکار چی بێت لێرە وایە ؟
#Tech_Plus #iphone15promax #titanuim
لە تیزەرێکدا ئاماژە بەوەدەکات کە ئۆپۆ Find X7Pro و شاومی 14 Ultra و ڤیڤۆ +X100Pro بەکاربەری نوێترین هەستەوەری سۆنی LYT-900 دەبن کە قەبارەی 1 ئینجە 🫠 🙄
#Tech_Plus #SonyLYT900 #x100proplus #xiaomi14ultra
پێت وایە ئەم هەستەوەرە ڕکابەری کامێرای هواوەی بکات ؟
حکومەتی عێراق کاری خۆی کرد
دوای ئەوەی حەفتەی رابردوو حکومەتی عێراق رایگەیاند سزایی کۆڕەک دەدات، ئەمرۆ بە فەرمی ئەنجامدانی پەیوەندی لەنێوانی کۆڕەک بۆ تۆڕەکانی تر وەک ئاسیاسێڵ وەستاوە
#Tech_Plus #Korek #Asiacell
ڤیڤۆ X100 Pro Plus یەکەمین مۆبایلە بە کامێرای 200MP تێلەفۆتۆ پۆرتڕەیتەوە وە بە چیپسێتی سناپدراگۆن 8Gen3. وە وەشانی پڕۆ بە چیپسێتی دایمێنستی 9300 و هێنانی بەرزترین خاڵ لە خێرایی وە کامێرای 64MP تێلەفۆتۆ پۆرتڕەیت وە گشت زنجیرەکە بە پاڵپشتیی هاوێنەی Zeissـوە دەبێت 💥
#Tech_Plus #X100Proplus
چەن هەواداری ڤیڤۆمان لەگەڵە ؟ 😃
یەک لاپتۆپ نرخەکەی 35 وەرەقەیە 🔥💔
کۆمپانیای ئەپڵ درەنگانێکی شەو لە کۆنگرەی خۆیدا نەوەی نوێی Mac نمایش کرد بە چارەسەرکەرێکی تازەی تەواو بەهێز
کۆمپانیایەکە 3 جۆر چارەسەرکەری نمایش کرد کە بریتین لە M3 و M3 pro و M3 max ، بە ناوکی گەورە و بەهێزی CPU و وە هەروەها گرافیکی ئێکجار بەهێز
🟢تایبەتمەندیەکانی ئەم چارەسەرکەرانە لە کۆمێنت دانراوە👇
نرخی لاپتۆپەکەش بەم شێوەیە :
بۆ جۆری 14in کە بژاردەی چارەسەرکەری M3 لەسەر بێت بە 1599$ وە گەر بژاردەی چارەسەرکەری M3 pro لەسەر بێت نرخی $1999 دەبێت و بۆ جۆری بژاردەی چارەسەرکەری M3 maxیش نرخی $3199 😅🤯
نرخی جۆری ڕوونمای 16ئینج بژاردەی چارەسەرکەری M3 ئاسایی بەردەست نییە و نرخەکانیشی بەم شێوەیە :
M3 pro ( 2499$ )
M3 max ( 3499$)
نرخی لاپتۆپەکان بەم جۆرە دەست پێ دەکات ☝️ بە پێی زیادکردنی بیرگە و ڕام و رەنگ و جۆری کیبۆرد دەگۆرێت نرخی زیاتر دەبێت
هاوکات لاپتۆپەکە دوو دەرچەی USB لەخۆی دەگرێت
#Tech_Plus #Apple #MacBookPro
لە ڕێندەرێکا دەرکەوتووە سامسۆنگ گالاکسی S24 Ultra خاوەنی کامێرای پاریسکۆپی 5X بە ڕوونی 50MP وە 3X زووم بە ڕوونی 10MP دەبێت بۆ نەوەی ئەمساڵ نەوەک 10X زووم 🙀 بەو پێیە کوالێتی هەستەوەرەکە باشتر و بەرزترە لە 10X ساڵانی ڕابردوو...
#Tech_Plus #S24Ultra #5XZoom
پێت وایە سامسۆنگ کردیەیەکی باشی کردوە ؟ یاخود هەوادارانی ناڕازین!
سامسۆنگ ڕاگەیاندنێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا باس لەوە دەکات کە تایبەتمەندی Zoom Anyplace زۆر باشتر دەبێت لەسەر هەستەوەری 200MP کە لە ڕووی خێرایی فۆکەس و ناسینەوەی شتە دوورەکان و کەمکردنەوەی لەرزین و خێرایی پرۆسێسکردن بەهۆی چیپسێتی SD 8 Gen 3.
وە هەروەها دیارخراوە مۆبایلەکە بە سێڵفی ژێر ڕوونمایەوە دەبێت 😮
ئەمەش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە مۆبایلی S24 Ultra چیپسێتی نوێی کوالکۆم بەکاردەبات 🤩.
#Tech_Plus #S24Ultra #Samsung #8Gen3
پێت وایە کامێرای 200MP بۆ ئەمساڵ سەرکەوتوو بێت ؟
دیزاینی فەرمی مۆبایلی ڤیڤۆ IQOO 12 Pro بۆ ئەمساڵیش چەشنێکی کۆمپانیای BMW دیزاینەکەی ناوازەتر دەکات 🫡
بە لەخۆگری سناپدراگۆن 8 نەوەی 3 و هەمان کامێرای سەرەکی شاومی 14 پڕۆ و کامێرای ڕەهەندی زوومی تا 100X.
#Tech_Plus #IQOO12
چەن هەواداری ڤیڤۆ ئایکۆ مان لەگەڵە 😃
کۆمپانیای کوالکۆم Snapdragon X elite بۆ کۆمپیوتەرەکان ڕاگەیاند بە بناغەی 4 نانۆمەتر و 12 ناوەکی ئۆریۆن بە فرێکوێنسی 3.8 گێگاهێرتز کاردەکات و فرێکوێنسییەکەی دەتوانێت بگاتە 4.3 گێگاهێرتز و کوالکۆم دەڵێت کە یەکێکە لە باشترین پڕۆسێسەرەکانی بەردەست بۆ کۆمپیوتەرەکان وەک خۆی خێراترە لە پڕۆسێسەری Intel Core i9-13980HX و کەمتر بەکارهێنانی وزە هەروەها خێراترە لە پڕۆسێسەری Apple M2 Max لە ئەرکە تاک ناوەکییەکان هەروەها کەمتر بەکارهێنانی وزە 💥
#Tech_Plus #SnapdragonXelite
موشەکی ئەمەریکا گەیشت بۆ وەڵامی موشەکێکی ئەمەریکی تر و وە کۆریاش و تایوانیش 😃🥲
Cortex-X4 prime 3.3 GHz,
5 cores 3.2 GHz.
2 efficiency cores 2.3 GHz. LPDDR5x 4800 MHz 24 GB.
Wi-Fi 7 up to 6 GHz.
X75 5G modem.
240fps graphics.
#Tech_Plus #8Gen3 #Snapdragon
سەرنجت چیە لەسەر ئەم چیپسێتە ئایە ڕکابەری سەرخستی ئەپڵ و ئێکسینۆس و میدیاتێک؟
پێشبینی خۆتان بۆ کلاسیکۆی رۆژی شەممە بنووسن👇
و خەڵاتی تایبەتی #تێک_پڵەس ببەنەوە🔥🎁⚔️
ئەمجارە جەنگ⚔️جەنگی هەرزانیە🔥 بەڵام بەر لە دەسپێکردنی جەنگەکە ئۆپۆ بە مۆبایلی OPPO A18⚡ جەنگەکەی کۆتایی پێ هێنا 👌‼️ بینەر بن 👇
https://youtu.be/-F3Ll8BY6RQ?si=0Ta7Xj8lcuUZoNYQ
کۆمپانیای BOE بەهێزترین ڕوونمای جیهانی ڕاگەیاند !
بەپێی دزەپێکراوێکی ئەیس یونیڤێرس بەرهەمی نوێی وەن پڵەس کە وەن پڵەس 12 ئەبێت، کار بە ڕوونمای کۆمپانیای BOE ئەکات بە تایبەتمەندی بەهێز و ناوازەوە!
بەپێی دزەپێکراوەکەی ئەیس یونیڤێرس بێت ڕۆشنایی ڕوونماکە دەگاتە 3000nits، بەمەش دەبێتە بەرزترین ڕۆشنایی ڕوونما کەوا تا ئێستا بەردەست بێت لە تەواوی مۆبایلەکاندا!.
#Tech_Plus #Oneplus12
پێت وایە سامسۆنگ ئاوا بێدەنگ بێت ؟
