cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

📚خانەی فیقهی مەزهەبی شافیعی📚

لەگەڵمان فێری دینەکەت بە

نمایش بیشتر
إيران190 261زبان مشخص نشده استدین و مذهبی119 277
پست‌های تبلیغاتی
266
مشترکین
-124 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
+1630 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

۱۰ تایبەتمەندی هەیە کە لەسەروەرماندا هەیە. ــ لەوانە: بۆ تێکڕای خەڵکی ناردوویەتی. ــ لەوانە: کردوویەتی بە کۆتا پێغەمبەر لەناو هەموو پێغەمبەراندا. ــ لەوانە: وای کردووە لە خودی نەفسی ئیمانداران لە پێشتر بێ بۆیان (واتە: لە خۆیان بۆخۆیان میهرەبانترە). ــ لەوانە: ئوممەتەکەی کردووە بە چاکترینی ئوممەتان. ــ لەوانە: چاوەکانی دەخەوت و، دڵی نەدەخەوت، بەڵکوو هەمیشە بێدار بوو. ــ لەوانە: دواوەی خۆی دەدیت هەروەکوو چۆن پێشە خۆی دەدیت. ــ لەوانە: سەلامی پێدەگات لە پاش مردنی. ــ لەوانە: یەکەم کەسە کە زەوی بۆ شەق دەبێ بۆ زیندووبوونەوە. ــ لەوانە: یەکەم کەسە کە دەچێتە نێو بەهەشت. ــ لەوانە: شاهێدی بۆ هەموو پێغەمبەران دەدات لە ڕۆژی دوایی کەوا هەموویان پەیامی خۆیان بەگەلەکانیان گەیاندووە. اللَّهُمَّ صَلِّ وسَلِّم وزِدْ وبارِكْ عَلی النَّبِي مُحَمَّدِِ وآلِ مُحَمَّدِِ سَیِّدُ الرِّجَالِ المُفَضَّلِ یَا بَحْرَ الکَمالِ یَا مُحَمَّد. ئەمە فەرمایشتی ئیمامی ڕەویانی شافیعیە. من كتاب: بحر المذهب للروياني (٩ / ٢٨) ط. دار الكتب العلمية
نمایش همه...
👍 1 1🥰 1
Photo unavailableShow in Telegram
گەنجێکی غەززە لە دەستپێشخەرییەکی تاکەکەسی ئەپڵیکەیشنێکی دروستکردووە بەناوی : "نا، سوپاس - No, Thanks" بۆ ناسینەوەی ئەو کاڵایانە کە پشتگیری ئیسرائیلن (لینکی ئەپەکە بۆ بەکارهێنەرانی ئەپڵ-ios) https://apps.apple.com/us/app/no-thanks-app/id6476206516 (لینکی ئەپەکە بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید) https://play.google.com/store/apps/details?id=com.bashsoftware.boycott&hl=en_GB
نمایش همه...
گەورەیی ناوی اللە، لێکدانەوە هەندێ وردەکاری. الله...بێ لابردن لا اله الا الله للە..ئەلیفەکە لابدرێ للە ملك السماوات والأرض. لە...لامێک لابدرێ لە مافي السماوات وما في الأرض الە...لامێک لابدرێ و هەمزەکە بێتەوە وهو في السماء الە وفي الأرض الە هـ...هەموو لابدرێ تەنها هاء بمێنێتەوە هو اللە الذي لا الە الا هو... یا اللە، یا هو، یاإلهي بەو ئەلیفەی کە لەناوی گەورەت هاتووە کە هیچ شتێکی پێش نەکەوتووەو، هیچ شتێکی بەدوایەوە نایێ. وە بەو دوو لامەی کە لکاندووتە بە نهێنی ئەسڕاڕەکان وە پەیمانت بەهۆیەوە وەرگرتووە، وە بەو هائەش کە دەوری هەموو شتێکی داوەو جوڵێنەری هەموو بێ گیان و بەگیانەکانا. لە گوناهی خۆمان و دایک و باوکمان خۆشببی و لەمەعریفەتی خۆت بێ بەشمان نەکەی، دوورمان نەکەیەوە لەخۆت، غافڵیشمان نەکەی لەیادی خۆت، عاقیبەت خێرمان بکەی، ئاوڕێکی بەڕەحمەتێکیش لەخەڵکی غەززەو ڕەفح و سوودان بدەیەوەو ڕزگاریان بکەی. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ لێکدانەوەکەی ناوی اللە بەدەستکاریەوە لەتەفسیری روح المعانی وەرمگرتووە.
نمایش همه...
👍 1🥰 1
05:14
Video unavailableShow in Telegram
شێخ حوسام میسری یەکێکە لە زانا گەورەکانی بواری مەعقولات لە شەڕحی ریسالەی مەدەنی شێخ ئیبن و تەیمیە بەوتەکانی ئیبن و تەیمیە بێ کەوا دەردەکەوێ کەسێکی موجەسسیمە نەبووە، بەڵکوو نەفی تەجسیمی خوای گەورەی کردووە، ئەم وتەیەش ڕەنگە زۆرێک لە ئێمەی ئەشاعیڕە پێیان قەبووڵ نەبێ. ئینساف لەهەموو شتێکدا مەحبوبە
نمایش همه...
86.03 MB
19:46
Video unavailableShow in Telegram
وتارێکی شێخ عباس حەسەنی لە پێشوازی کردنی شێخ یوسری جەبری ئەزهەری لە مزگەوتی رباط لەگەڕەکی قەلعەی سامەڕا...خودا تەمەن درێژو لەشساغیان بکات و مەحفوز بن.
نمایش همه...
168.27 MB
4
شێخ عباس لەو گرتە ڤیدیۆیە باسی ڕابیطەی نێوان موریدو شێخ دەکات، دەفەرمووێ: ئەگەر کەسێ لەو جەلسەی نیو سەعاتە تەنها خەریکی ڕابیطەی شێخ بێ واتە: ئاگای لەزیکری خوا نەبێ لەبەر ڕابیطەکە ئەوە کارێکی مەترسیدارە. بۆ؟ کەسێک هاتە لای شێخەکەی کە شێخ عبد اللە کوڕی شێخ موستەفای نەقشبەندیە، پێی گوت: فڵان کەس دەڵێ تۆ موشریکی؟ ئەویش فەرمووی: بۆ؟ گوتی: چونکە خەریکی ڕابیطەیە. ئەویش فەرمووی: ئەگەر هەموو جەلسەکە مەشغوڵ بین بەو ڕابیطەیە ئێمە موشریکین، بەڵام کەلەسەرەتا ڕابیطەکە دەکەین بەهۆی ئەو پەیوەندیە نەپچڕاوەی کەهەیە لە سیلسیلەی مەشایخەکان و سەروەرمان، دوای واز لەڕابیطەکە دەهێندرێ و تەحسیلی زیکرەکە دەکرێ کە هەستکردنە بەحوزوری خوا جل جلالە... کەواتە: لە مەنهەجی شێخ عبد اللە هەڕشەمی و شێخ عباس کەسی مورید نابێ لەو جەلسەی نیو سەعاتیەی کەخەریکی زیکرە هەرخەریکی ڕابیتەبێ چونکە کارێکی مەترسیداری کردووەو وازی لە مەبەستە گەورەکە هێناوە کەخوایە... ئێمە کە وتەیەکمان دەربڕی هەندێ لە موریدانی تەڕیقەتەکان دووچاری بوغزو غەیبەت کردنی من بوون، وتیان تەنها بانگەشە دەکەی... نەیانزانی لەناو لوببی مەوزوعەکە پێگەیشتووین. مەقسەدی کوللی خوایە، کە لەڕابیتە فیکر بەرزبوویەوە لە مەنهەجی ئەو دووپیاوە گەورەیە نابێ جارێکی تر مورید فیکری بێتەوە خوارێ و خەریکی ڕابیتەی موڕشید بێ....
نمایش همه...
مونازەڕەی کورت و پوخت لە نێوان ئیمامی شافیعی و قوتابیەکەی ئیمامی ئەبو حەنیفە ئیمامی ئەبو لحەسەنی شەیبانی. بەیهەقی دەگێڕێتەوە، ئەبو عبد الرحمانی سولـلەمی خەبەری پێداین و فەرمووی: گوێم لە عبد اللە کوڕی محمدی کوڕی عەلی کوڕی زیاد بوو فەرمووی: گوێم لە محمدی کوڕی اسحاقی خوزەیمە بوو فەرمووی: گوێم لە یونسی کوڕی عبد الأعلی بوو فەرمووی: شافیعی پێی گوتم: موناقەشەم لەگەڵ محمدی کوڕی حەسەنی شەیبانی کرد، جلێکی تەنکی لەبەردابوو، جا موناقەشەی لەگەڵ من دەکرد و سینگی پڕ دەبوو لەگەڵ هەناسەکانی بەهۆیەوە قۆپچەی جلەکەی دەپسا (پیاوێکی قەڵەو بوو)، هەناسەی هەڵمدەمژی و قۆپچەی دەپسا هەتا وای لێ هات جلەکەی بەبێ قۆپچە مایەوە، پێی گوتم: بۆ هاوەڵەکەی ئێوە (واتە: ئیمام مالیک) دروست نەبووە فەتوا بدات (واتە: بەڕەئی و بۆچوونی)، چونکە عەقڵی نەبووە، منیش گوتم: سوێندت دەدەم بەخوا ئایە هاوەڵی ئێمە زانا نەبووە بە کتێبی خوای گەورە؟ فەرمووی: بەڵێ. گوتم: ئایە زانا نەبووە بە فەرموودەی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم؟ فەرمووی: بەڵێ. گوتم: ئایە زانا نەبووە بە ڕاجیایی هاوەڵانی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ؟ فەرمووی: بەڵێ. منیش گوتم: سوێندت دەدەم بەخوا هاوەڵی ئێوە (مەبەستی ئیمامی ئەبو حەنیفەیە) ئایە زانا بووە بە کتێبی خوای گەورە؟ فەرمووی: نەخێر. منیش گوتم: ئایە زانا بووە بە فەرموودەی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم؟ فەرمووی: نەخێر. ئایە زانا بووە بەڕاجیایی هاوەڵانی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم؟ فەرمووی: نەخێر، بەڵام کەسێکی عاقڵ بوو. منیش گوتم: سێ شت لە هاوەڵی ئێمەدا هەیە کە بۆی دروست نیە فەتوا بدات ئیللا بەم سێیانەوە نەبێ، جا ئەگەر عەقڵی نەبێ بۆی دروست نیە فەتوا بدات لەکاتێکدا ئەو سێ شتە بوونی نیە لە هاوەڵەکەی ئێوە کە دروستیش نیە فەتوا بدات ئیللا بەهۆی ئەو سێیانەوە نەبێ، ئەگەرچی با عاقڵترینی ناو خەڵکیش بێ ئیتر بۆ ئەو دروست نەبێ فەتوا بدات؟ بەیهەقی دەفەرمووێ: مەبەست بەعەقڵی نیە مەبەستی ڕەئی و بۆچوونی نیە کە ئیجتیهادو قیاسە. سەرچاوە. مناقب الشافعي للبيهقي (ب١/ ل٢٢٤) ـ الحلية ٩/ ١٠٤ وآداب الشافعي ومناقبه ١٦٠
نمایش همه...
بەهۆی هەبوونی کێشە لە فۆنت و ۆڕدی ناو کۆمپیتەرەکەم بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی دواکەوت... لەو فایلە بەپی دیئێف وانەکانم لۆتان خڕکردیتەوە بەهیوای سوودو دوعای خێر
نمایش همه...
مەزهەبی_شافیعی_و_قۆناغەکانی_پێگەیشتنی.pdf3.00 KB
ئیمامی شافیعی بەڵگەیە لە زمان...واتە: ئەگەر تەفسیرێکی بۆ ئایەتێکی قوڕئان کرد، یاخود بۆ فەرموودەیەکی سەروەرمان، یان شیعرو لوغەی عەڕەب ئەوە قسەکەی ڕەت ناکرێتەوە چونکە موتەبەححیرو موتەمەککین بووە لە زمانی عەڕەبی... ئیمامی ئەصمەعی گەورە شاعیر لەبارەیەوە دەفەرمووێ: شیعری هوذەیلم ڕاست کردەوە بەهۆی گەنجێکی قوڕەیشیەوە کە پێی دەگوترێ: محمدی کوڕی ادریس.... عەجیب لەوەدایە کەسێکی ئەو سەردەمە بێ بڵێ من بە فەهمی شافیعی دین وەرناگرم و فەهمی زانایانی نەجدو حیجازی ئەم سەردەمە پێش فەهمی شافیعی دێخم.... ئیمامی اسحاقی کوڕی ڕاهەوەیهی رحمە اللە کە موجتەهیدی موتڵەق بووەو خاوەن مەزهەبی خۆی بووە، کەچی ژنێکی تەڵاقدراوی خواست تەنها لەبەرئەوەی ژنەکە لەناو مەکتەبەکەی کتێبی شافیعی هەبووە...تاوەکوو سوود لەفەهمی شافیعی وەربگرێ...سەیری مناقب الشافعی بکە هی بەیهەقی لەوێ هێناویەتی...ئیمامی احمد دەفەرمووێ: عام و خاس و ناسخ و مەنسوخمان نەدەزانی هەتا شافیعی هات....
نمایش همه...
👍 1
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.