fa
Feedback
Echoes by Hosha

Echoes by Hosha

رفتن به کانال در Telegram

پێگەیەک بۆ ئاشنا بوون بە هونەر OWNER- @itshosha

نمایش بیشتر
427
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-27 روز
-530 روز
آرشیو پست ها
لە گەورەترین ئەو زوڵمانەیی ئینسان لەخۆی ئەكات بچوك كردنەوەی ژیانیەتی ژیانی تۆ زۆر لەوە فراوانترە لەیەك بواردا بچوكی بكەیتەوە خوێندكاری پۆلی ١٢یت زۆر باشە ئەمە ڕێگایەكە بۆ سەركەوتن لەنێوان هەزاران ڕێگایی دیكە بۆچی وا مامەڵە ئەكەیت كە مادەم تۆ لە پۆلی ١٢ خراپ بوویت ئیتر ئەمە كۆتایی دنیایە ؟ دنیایی تۆ زۆر لەوە فراونترە بە شكستت لە ڕێگایەك خۆت تووشی هەزاران جۆری خەمۆكی بكەیت گەورە تر لە ژیانی خۆت بڕوانە سەركەوتن گرنگە نەك ڕێگاكەیی ئەگەر تۆ گڕی سەركەوتن لەناختا بێت هەر ئەگەیت پێی بە خوێندن نا بە شاگردی لەوێوە گەورە ئەبیت گەنجانێك ئەبینم دەسیان لە ژیانیان بەرداوە خۆی تەواو غەمگین و ڕووخاو پیشان ئەدات بۆ چی كاكە؟ وەڵا فڵان كەس ڕەفزی كردوم ! كاكی من عه‌شق گرنگه‌ نه‌ك كه‌سه‌كان تۆ ئەگەر گڕی عەشقت هەمیشە لەدلا بێت نەهێڵی بكوژێتەوە ئەگەیت بە خۆشبەختی شیوانا پیری رۆژێك له‌ رۆژان یه‌كێك له‌ خوێندكارانی خۆی بینی كه‌ له‌ گۆشه‌یه‌ك به‌غه‌مگینی لێی دانیشتووه‌ ، بۆیه‌ ئه‌ویش چوو بۆ لای بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری غه‌مگینێكه‌ی بزانێت خوێندكاریش وه‌ڵامی دایه‌وه‌و باسی له‌ بێ وه‌فای یاری كرد كه‌ به‌ جێی هێشتووه‌ و له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا هاوسه‌رگیری كردووه‌ . شیوانا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كردوو وتی: به‌ڵام چ په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه‌ له‌ نێوان عه‌شقی ناخت و كچه‌كه‌‌ !؟ خوێنداكاره‌كه‌ش به‌ سه‌رسورمانه‌وه‌ وتی به‌ڵام گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ ئه‌و عه‌شق و هه‌یه‌جانه‌ی له‌ ناخمدا قوڵ ئه‌دات دروست نه‌ده‌بوو!؟ شیوانا وتی: چ كه‌سێك شتی وای وتووه‌ ؟ تۆ خاوه‌نی دڵ و به‌خشینی عه‌شقی هه‌ر ئه‌و ئاگری عه‌شقه‌شه‌ دڵی تۆی داگیر كردووه‌ ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندی به‌ كچه‌كه‌وه‌ نییه‌ عه‌شق لای تۆ وه‌ك زه‌وییه‌ك وایه‌ كه‌ دانه‌وێڵه‌ی له‌سه‌ر ئه‌روێت گریمان دانه‌وێڵه‌كه‌ كه‌ كچه‌كه‌یه‌ ئه‌وا له‌ هه‌ر زه‌ویه‌كدا بێت ئه‌روێ تۆش ئه‌توانی دانه‌وێڵه‌یه‌كی تر بروێنی تۆ بینیوته‌ دانه‌وێڵه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌ردێك بروێت نه‌خێر نه‌تبینیوه‌ مانای وایه‌ تۆ خاكێكی نه‌رمی شوێنی چه‌كه‌ره‌ی ده‌یان دانه‌وێڵه‌ی تری . بزانه‌ خواوه‌ند به‌ هێزی ره‌شه‌باكه‌ی چ دانه‌وێڵه‌یه‌ك بۆ ناخت ئه‌هێنێت تێیدا سه‌وز ئه‌كات وه‌ك چۆن پێشتر ئه‌و كچه‌ی سه‌وز كرد به‌ڵێ هه‌ر كه‌سێكی تر له‌ جیاتی ئه‌و كچه‌ بوایه‌ له‌م ئاگره‌ی عه‌شقه‌ی تۆدا به‌شدار ئه‌بوو لێی گه‌ری با هاوسه‌رگیری خۆی بكات . بهێڵه‌ با كچه‌كه‌ بروات ئه‌م عه‌شقه‌ بۆ لای كچێكی تر ئاراسته‌ بكه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ گڕی ئه‌و عه‌شقه‌ هه‌ر له‌ ڵتا بهێڵێته‌وه‌ . گرنگ نییه‌ كه‌ مه‌عشوق كێ یه‌ گه‌ر كچه‌كه‌ رۆیشتووه‌ ئه‌وا ئه‌و په‌یامه‌ی ناردووه‌ كه‌ شایسته‌ی ئه‌م عه‌شقه‌ پاكه‌ی تۆ نییه‌ . باشتر له‌وه‌ چییه‌ ؟ كه‌واته‌ بهێڵه‌ با خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌م عه‌شقه‌ بۆ جارێكی تر بێته‌ پێشه‌وه‌ . له‌م جه‌نگه‌ی ئه‌وینه‌ی ئه‌مرۆماندا عه‌شق گرنكه‌ نه‌ك كه‌سه‌كان . كه‌ زه‌وی پان و به‌ به‌ره‌كه‌تی عه‌شقت راخست ئه‌وا ره‌شه‌بای پایزی هه‌ر سوچێكی ئه‌م زه‌وییه‌ به‌ دانه‌وێڵه‌یه‌ك تر پر ئه‌كاته‌وه‌ . ژیان هێندە بچوك مەكەرەوە لە كەسێكدا ئەو دڵخۆشی بەختەوەریەیی بە دوایدا وێڵی هەزار ڕێگا هەیە بۆ پێ گەشتنی ئەمە یەكێكیان بوو نەك هەمووی كەواتە بۆچی تێكڕایی ژیانت لێ تاڵ بووە ؟ ئەو جۆرە كەسانەی لەم حاڵەتەدان هیچ نیعمەتێكی خودا نابینن تەنها ئەو كەسە نەبێ كە لەدەستیان داوە ‎ ئینسانی واهەیە هەر ساڵی یەكەمی ناسینی جوانە و تایبەتە دواتر خراپ ئەبێت تۆ پێت وایە ئەم خراپیەیی كاتیە هەوڵی لەگەل ئەدەیت دەسبەرداری نابیت تا بەشكم وەك یەكەم جاری لێ بێتەوە بەڵام لە خاڵێكی نا ئومێدیا ئەگەیت بەو قەناعەتەی كە نا ئەم كەسە سروشتی ناشرینە ‎هیچ چارەسەرێك نیە بۆ گەڕانەوە بۆ ساڵی یەكەم چونكا ئەو ئەوساڵە لێی تێكچوە كە باش بووە كە خۆشەویست بووە لێی تێكچوە ئەگینا بە سروشتی ئەم كەسێكی بەد و خراپە كەواتە چ پێویست ئەكات كوێربیت لە ئاستی تێكڕایی نیعمەتەكانی ژیانت و خۆشبەختیت بەیەك بابەتەوە ببستیتەوە زۆر جار ئێمه‌ی ئینسان شتگه‌لێكمان هه‌یه‌ به‌ڵام نازانین كه‌ ئه‌وانه‌مان هه‌یه‌ ئه‌و شتانه‌ هه‌ر نابینین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك تیشكێك نادرێته‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ پێویست ئه‌كات كه‌ كه‌میك تیشك بداته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ تێبگه‌ین كه‌ ئه‌و شته‌ی ئێمه‌ به‌ دوایدا وێڵین له‌ لامان ده‌ست ده‌كه‌وێت ئه‌و تیشكه‌ (ناسینه‌وه‌یه‌) ، (تێگه‌یشتنه‌) زۆر جار ئێمه‌ی مرۆڤ داخوازی شتێك ده‌كه‌ین كه‌ ئێمه‌ لای خۆمان هه‌مانه‌ بۆ نمونه‌ به‌خته‌وه‌ری ، به‌ بۆچونی من زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان ئامرازه‌كانی به‌خته‌وه‌ریان هه‌یه‌ به‌ڵام ناتوانن بیبین و هه‌ستی پێ بكه‌ن له‌ خۆرا به‌ دوایدا وێڵن دلخۆشی و بەختەری بدۆزنەوە دڵنیابە لەژیانتانا هەیە #قەرەجاو

1:17

00:43

1:35 دەنگت نییە.

که مناڵبووم – شێرکۆ بێکەس لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم دە‌ستی چە‌پم حە‌زی ئە‌کرد وە‌ک دە‌ستی منداڵی پۆشتە‌ی دراوسێمان، سە‌عاتێکی تیابێ ئە‌ویش. وڕکم ئە‌گرت، دایکم ناچار گازی ئە‌گرت لە‌ مە‌چە‌کم بە‌ جێگە‌ی دان سە‌عاتێکی بۆ ئە‌کردم ئای.. کە‌ دڵخۆشی ئە‌کردم…! لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم واتە‌ی کامە‌رانیی لای من لە‌وە‌دا بوو: لە‌ حە‌ماما بە‌سە‌ر پە‌شتە‌ماڵی جاما فوو بە‌ کە‌فی سابووناکە‌م گڵۆپێکی سە‌وزو سووری لێ دروست کە‌م!. لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم لە‌ زستانا، لە‌بە‌ر تینی ئاگردانا دائە‌نیشتم سە‌رنجم ئە‌دا لە‌ پشکۆی، گە‌شاوە و ئاڵ وام حە‌ز ئە‌کرد، منی منداڵ بچمە‌ ناو پشکۆکانە‌وە‌.. دابنیشم.. بیکە‌م بە‌ ماڵ!. کە‌ منداڵ بووم.. زۆر ئێوارە‌ ئە‌یان ناردم. - لە‌ ماڵی پوورە‌ مە‌نیجە‌- ترشیات بکڕم کام تام لە‌و تامە‌ خۆشتر بوو لە‌ دوای ئاوڕ، لە‌ پێچی تە‌نگی کۆڵانا کاتێ یە‌ک دوو قوومی خێرام ئە‌دا لە‌ ترشیاتی ناو جام! لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم خۆشە‌ویستی لام ئە‌وە‌ بوو: شە‌وی جە‌ژن، تا بە‌یانیی.. چاو ھە‌ڵدێنم لە‌گە‌ڵ خۆما..دە‌س لە‌ملان پێڵاوی تازە‌ بنوێنم! کە‌ گە‌ورە‌ بووم دە‌ستی چە‌پم زۆر سە‌عاتی ڕاستە‌قینە‌ی جوانی… بینی بە‌ڵام ھیچیان وە‌ک سە‌عاتی جێگە‌ ددانی دایکم… لە‌سە‌ر قۆڵ و دە‌ستم وە‌ھا دڵخۆشیان نە‌کردم. کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ چل‌چراو گڵۆپێکی ژوورە‌کانم وە‌ک گڵۆپی کە‌فی سابوون پێکە‌نینیان… پێ نە‌گرتم. کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ گڕێکی زۆپای ئێستا نە‌کردە‌ ماڵ و تیا بژیم. کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ خواردنێ تامی ئە‌و قومە‌ ترشیاتە‌ی پێ نە‌بە‌خشیم. کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ کراس و بۆینباخ و قاتێکێ نوێم نە‌ھێنایە‌وە‌ ژێر جێگە‌وە‌ وە‌کوو پێڵاوە‌کە‌ی جە‌ژن تا بە‌یانیی چاو ھە‌ڵدێنم، لە‌گە‌ڵ خۆما بیان نوێنم ھیچیان.. ھیچیان!

لەپێشبڕکێی ژیاندا… خێرایی هیچ مانایەکی نیە ئەگەر بەرەو ئاڕاستەیەکی هەڵە ڕابکەیت! لەپێشبڕکێی ژیاندا… خێرایی هیچ مانایەکی نیە ئ
لەپێشبڕکێی ژیاندا… خێرایی هیچ مانایەکی نیە ئەگەر بەرەو ئاڕاستەیەکی هەڵە ڕابکەیت! لەپێشبڕکێی ژیاندا… خێرایی هیچ مانایەکی نیە ئەگەر بەرەو ئاڕاستەیەکی هەڵە ڕابکەیت! دیکارت هەوڵ دەدات ئەوهامی دڵنیایی هەڵبوەشێنێت، گەیشتە مانایەکی قوڵتر کاتێک دەڵێت: پیاوێکی شەل کاتێک فانۆسێکی هەڵگرتووە خێراتر دەگاتە شوێنی مەبەست بەبەراورد بەسوارچاکێک بەئەسپێکەوە لەناو تاریکیدا هاتووچۆ دەکات! هێزی ڕاستەقینە لەجەستەدا نیە لەدونیا بینیدایە! فانۆسێکی بچوک تاریکی دادەپۆشێت، ئاگاهیەکی سادە سەردەکەوێت بەسەر نەفامیەکدا پڕیەتی لەژاوەژاو! نەکەیت هیچ کات پێشبڕکێ بکەیت لەگەڵ ڕەشەبادا بەبێ ئاڕاستە، هەروەها نەکەیت ببیت بەو سوارچاکەی لەناو تاریکی خۆپەرستیدا وندەبێت. فانۆسەکەت هەڵگرە گەرچی قاچێکت نوقسان بێت، دەکرێت ڕوناکیەکی سادە بەهێزتر بێت لەهەزار ئەسپی سەرشێت!

یان خۆت خودی خۆت داگیر ئەکەی یان هەوەست.
یان خۆت خودی خۆت داگیر ئەکەی یان هەوەست.

All I Need music.m4a2.36 MB

کشانەوەیەکی هێمن… ڕۆشتنم لەپڕێکدا نەبوو، بەتوندی دەرگاکانم دانەخست، بەهێواشی کشامەوە، هەنگاو بەهەنگاو، هێدی هێدی، کاتێک هەستم
کشانەوەیەکی هێمن… ڕۆشتنم لەپڕێکدا نەبوو، بەتوندی دەرگاکانم دانەخست، بەهێواشی کشامەوە، هەنگاو بەهەنگاو، هێدی هێدی، کاتێک هەستم کرد مانەوەی پێویستی بەڕاڤەی زیاترە لەوەی بتوانم بەرگەی بگرم، بڕیارێک نەبوو، بەڵکو دەرئەنجام بوو، دەرئەنجامی ماندوێتیەکی دوورودرێژ. وەستام لەگلەیی کردن، نەک لەبەر ئەوەی بەخشندە بوم، نا، بەڵکو چیتر قسەکردن نەیدەتوانی هیچ بگۆڕێت، وەک بڵێیت ڕاهاتم، فێر بووم کەمتربم، بەبێ ئەوەی بشکێم! کشانەوەیەکی هێمن ژاوەژاوێک بەجێناهێڵێت، بەڵام بۆشاییەک لەپاشخۆی بەجێدەهێڵێت، بۆشاییەک کەسێک ئالودەی وجودت نەبووبێت تێبینی ناکات، کەسێک تێبینیت نەکات لێی تێناگات، لەگەڵ ئەوەشدا، بەڕەحم ترە لەمانەوەیەک نەبینرێت، لەوەدەچێت لاپەڕەکەم دانەخستبێت، بەڵام وەستام، چیتر نایخوێنمەوە، ئەمەش، هەندێک کات بەسە…!

کشانەوەیەکی هێمن… ڕۆشتنم لەپڕێکدا نەبوو، بەتوندی دەرگاکانم دانەخست، بەهێواشی کشامەوە، هەنگاو بەهەنگاو، هێدی هێدی، کاتێک هەستم کرد مانەوەی پێویستی بەڕاڤەی زیاترە لەوەی بتوانم بەرگەی بگرم، بڕیارێک نەبوو، بەڵکو دەرئەنجام بوو، دەرئەنجامی ماندوێتیەکی دوورودرێژ. وەستام لەگلەیی کردن، نەک لەبەر ئەوەی بەخشندە بوم، نا، بەڵکو چیتر قسەکردن نەیدەتوانی هیچ بگۆڕێت، وەک بڵێیت ڕاهاتم، فێر بووم کەمتربم، بەبێ ئەوەی بشکێم! کشانەوەیەکی هێمن ژاوەژاوێک بەجێناهێڵێت، بەڵام بۆشاییەک لەپاشخۆی بەجێدەهێڵێت، بۆشاییەک کەسێک ئالودەی وجودت نەبووبێت تێبینی ناکات، کەسێک تێبینیت نەکات لێی تێناگات، لەگەڵ ئەوەشدا، بەڕەحم ترە لەمانەوەیەک نەبینرێت، لەوەدەچێت لاپەڕەکەم دانەخستبێت، بەڵام وەستام، چیتر نایخوێنمەوە، ئەمەش، هەندێک کات بەسە…!

BE_TO_Hassan_Darzi_بێ_تۆ_حەسەن_دەرزیMP3_320K.mp311.63 MB

نامەیەکی خۆشەویستی لەژێر داروبەردی هەژاریدا… ( دۆستۆیفسکی ) خۆشەویستەکەم ڤارڤارا ئەلێکسەندرۆڤنا… هەندێک کات هەست دەکەم مرۆڤی هەژار تەنانەت خاوەنی خۆی نیە، وەک بڵێیت هەژاری ڕۆحت بگرێت پێش گیرفانەکانت. لەشەقامەکاندا کاتێک ڕێدەکەم سەرم دادەنەوێنم، نەک لەبەر ئەوەی پشتم لاواز بێت، بەڵکو لەبەر ئەوەی هەژاری وادەکات لەوەی مرۆڤ بترسێت سەیری نێوچاوانی ئەوانی دیکە بکات و ئابڕوی بچێت! من شەرم لەتۆ ناکەم، بەڵکو شەرم لەلاوازیم دەکەم کەناتوانم بیشارمەوە، لەجلەکانم کاتێک ماندوێتی ئاشکرا دەکەن، لەژیانم کاتێک دەبینم وەک ئەوەیە لەسەر لاپەڕەیەکی ڕزیوو بنوسرێتەوە! سويندت بۆدەخۆم من بەنامەکانت دەژیم، بەوشەکانت. هەموو نامەیەک لەتۆوە من دەرباز دەکات لەڕۆژێکی تەواوی گۆشەگیری. پەنجەرەیەک دەکاتەوە بەڕوی ئەم شوێنە تەسکەی تێیدا دەژیم. ئەگەر دەزانیت تەنیایت چەندە ئازارم دەدات… چەندە دەترسم لەدەستت بدەم. ڕاهاتوم لەم ژیانەدا کەسێکم هەبێت، تەنها یەک کەس گوێی لەمن بێت بەبێ گاڵتەکردن و سوکایەتی، دڵم پێش گیرفانم ببینێت، لەڕوخسارمدا شتێک بخوێنێتەوە جگە لەهەژاری! هەندێک کات بەدرێژایی شەو بەئاگام، گوێم لەدەنگی دڵۆپەبارانەکانی سەر پەنجەرە شکاوەکەمە، خەیاڵ دەکەم هەموو دڵۆپێک نامەیەکی ونبوو بێت کەهێشتا نەنوسراوەتەوە. بیرت دەکەم… لەژیانت، لەخەونەکانت، لەو ئازارەی هەریەکێکمان لەوی دیکەی دەشارێتەوە تا دڵی یەکتر ماندوو نەڕەنجێنین. باوەڕم بکە، هیچ شتێک لەبێدەنگی سەخت تر نیە، هەروەها هیچ شتێک لەوشەیەکی جوانی تۆ دڵگیرتر نیە. من، هەرچەندە هەوڵ بدەم باوەڕ بەخۆم بهێنم کەتەنها کارمەندێکی سادەی گۆشەیەکی لەبیرکراوم! هەست دەکەم هێشتا مرۆڤم کاتێک بۆتۆ دەنوسم… تۆ دەیخوێنیتەوە…!

Erkek Neşesi (Super Slowed)(MP3_320K).mp35.39 MB

photo content

Nostalgia - نوستالجيا

photo content

Ana La Habibi(MP3_320K).mp36.92 MB

أَراكَ عَصِيَّ الدَمعِ شيمَتُكَ الصَبرُ أَما لِلهَوى نَهيٌ عَلَيكَ وَلا أَمرُ بَلى أَنا مُشتاقٌ وَعِندِيَ لَوعَةٌ وَلَكِنَّ مِثلي لايُذاعُ لَهُ سِرُّ إِذا اللَيلُ أَضواني بَسَطتُ يَدَ الهَوى وَأَذلَلتُ دَمعاً مِن خَلائِقِهِ الكِبرُ