War News
رفتن به کانال در Telegram
2 378
مشترکین
-324 ساعت
+87 روز
+2130 روز
آرشیو پست ها
2 383
ماڵپەری ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی:
ئەمریکا چەند یەکەیەکی سیستمی پاتریۆتی لە هەولێر کێشاوەتەوە و تا 30ی ئەیلولی تەواوی هێزە سەربازییەکانی لە کوردستانی عێراق دەکشێنێتەوە.
ئەم هەنگاوە دوای هێرشە درۆنی و مووشەکییە بەردەوامەکانی ئێران دێت بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، کە بەرگری لێکردنیان بەرەو قورستربوون چوو بوو.
ئەمە دەبێتە یەکەمجار بۆ عێراق کە بەبێ بوونی سەربازی ئەمریکی بێت لە ساڵی 2003ەوە.
2 383
کەرکووک بووە ئەندامی (یەکێتیی شارەوانییەکانی جیهانی تورک) و پارێزگاری پارێزگاکەش دەڵێت، هەڵبژاردنی هاووڵاتییەکی تورکمان بۆ پۆستی پارێزگار بەرهەمی "سیاسەتە بەهێزەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانە."
(..)
2 383
پەرلەمانی ڕوسیا:
ڕووسیا پێویستە بگاتە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا، ئۆپراسیۆنی تایبەتی سەربازی لە ساڵی 2026دا کۆتایی نایەت.
2 383
زیلینسکی لە کەناڵی فۆکس نیوز:
50 هەزار سەربازمان کوژراوە، لە کاتێکدا ڕووسیا 700 هەزار سەربازی کوژراوە.
لە سەرەتایی ساڵ زیلینسکی وتی 55 هەزار سەربازمان کوژراوە، واتە ژمارەی مردووەکان کەمیان کردووە، 5 هەزار سەرباز زیندوو بوونەتەوە.
2 383
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت بۆردی ئاشتیی غەززە پێی راگەیاندووە، حەماس رازیی بووە لە غەززە بەتەواویی چەک دابنێت
بەپێی زانیارییەکان، بەزوویی حەماس لە راگەیێندراوێکدا بڕیاری چەکدانان رادەگەیێنێت.
2 383
لەوەدەچێت زۆرکات پێشبینی و بۆچوونەکانمان هەڵەبێت بەرامبەر بە توانای ئێران بەرامبەر بە ئەمریکا و ئیسڕائیل چونکە دوو هێزی نابەرامبەرن ...
ئێرانێک کە لە حەفتاکاندا سیستەمەکەی بە کودەتا و شەڕی ناوخۆ گۆڕا و توشی کۆمەڵێک سزا بوو لەلایەن ڕۆژئاوا و ئەمریکاوە و بوو بە وڵاتێکی بێزراو
دوای ئەوە چووە جەنگێکی تولانی ٨ ساڵی لەگەڵ عێراقدا هێندەی دیکە ئابوری و سوپاکەی توشی نەزیف بوو دوای ئەوەش دروشمێکی گەورەتر لە خۆیان هەڵگرتبوو کە ڕووبەڕووبونەوەی ئیسڕائیل بوو کە لەڕووی ئابوری و سەربازی و پشتگیری نێودەوڵەتییەوە لەوان بەهێزترن.
ئیسڕائیل کە هەژمونێکی بەهێزی هەیە لە جیهان و چووەتە ناو ڕەگ و ڕیشەی ئەمریکا و حکومەتەکەیەوە و بەدڵی خۆی داوای چەک دەکات لە ئەمریکا و پێی دەدرێت.
سەیر بوو ئێرانێکی بێ پشت بێ توانا دابڕاو لە جیهان و دەورووبەر بتوانێت تەحەدای بکات بەو توانا دیاریکراوەی خۆی هەرچەندە بەشێکی زۆر لە سەرکردە باڵاکانیان کوژران لەم جەنگەدا بەڵام ئێران سیستەمێکە کە بە یەک شەخس ناچێت بەڕێوە بەڵکوو مارێکی ٧ سەرە
گەر سەرێکیشیان ببڕیت ئەوانەی تر دەتوانن بەجیا بەردەوامبن و دەوڵەت ببەن بەڕێوە مەبەستمان ( ئارتەش و پاسیج و پاسدارانە)
2 383
ئێران خەریکە هاوسەنگی ی بەدەست دەهێنێتەوە و مێزەکە هەڵدەگەڕێنێتەوە بەسەر ئەمریکا و سیڕائیل بەم هێرشانەی کۆتایی 🇮🇷🚀
2 383
سوپای پاسدارانی ئێران: بە چەندین درۆن هێرشمان كردە سەر بنكەیەكی سەربازیی هێزەكانی ئەمریكا بەناوی (بنكەی شێخ عیسا) لە وڵاتی بەحرێن و زیانی گەورەمان بە بنكەكە گەیاندووە
2 383
نوێنەرانی سەربازیی 43 وڵات ئەمڕۆ لە ڕیاز کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی دەستپێشخەریی پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەکی نێودەوڵەتی کە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ڕێڕەوە بازرگانییە سەرەکییەکانە، لەوانە گەروی باب و مەندەب، دەریای سوور و کەنداوی عەدەن.
2 383
سوپای پاسداران:
ژمارهیهك ئهفسهری ئهمریكامان له ئوردن كوشت و سێ فڕۆكەی F-35مان تێكشكاند.
2 383
NBC:
"ترەمپ لە کۆبوونەوەی ئاسایش تورەبووە لەبەرامبەر بێبژاردەیی و کەموکوری پلانە سەربازییەکان."
2 383
میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند سعودیە بە چڕی کاردەکات بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنێکی نێودەوڵەتی بۆ سەربازی و سیاسی، لە پێناو کردنەوەی گەروی باب مەندب.
ئەنساروڵڵا بە بریاری پاسداران هاوشێوەی هورمز گەروی باب مەندبی داخست و داوای سەرانە دەکات
2 383
وەزیری بەرگری سعودییە دوێنێ دوای هێرشەکانی سعودییە بۆ سەر عێراق چووەتە واشنتۆن و لەگەڵ ترەمپ کۆبووەتەوە، نامەیەکی محمد سەلمانی بە تڕەمپ گەیاندووە و داوای کردووە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کەمبکرێنەوە، وە هێرشەکانیان بۆ سەر حەشدی شەعبی بۆ بەرگریکردن لەخۆیان بووە نەک فراوانترکردنی جەنگەکە.
2 383
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا:
لە تۆڵەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی موەفەق سەڵتی، ژمارەیەک ئامانجمان لەناو خاکی ئێران بۆردوومان کرد.
