fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

War News

War News

رفتن به کانال در Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

نمایش بیشتر
2 411
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
+3430 روز
آرشیو پست ها
ترەمپ: تەواوی ئەو وڵاتانەی کە ناتوانن سووتەمەنی فڕۆکە دەستبخەن بەهۆی گەرووی هورمزەوە، وەک بەریتانیا، کە ڕەتیکردەوە بەشداری بکات لە لەناوبردنی سەرکردایەتی ئێراندا، پێشنیارێکم بۆتان هەیە: یەکەم: لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بکڕن، ئێمە بڕێکی زۆرمان هەیە. دووەم: کەمێک ئازایەتی کۆبکەنەوە کە کاتی بەسەرچووە، بڕۆن بۆ گەرووەکە و دەستی بەسەردا بگرن.

قسە و باسی گەرم؛ دوێنێ فڕۆکەیەکی هەڵگری تانک و ڕادار و درۆن هێزی پەڕەشوتی ئەمریکا، لە نزیکی دورگەی خارگ دیار نەماوە، دوێنێ نز
قسە و باسی گەرم؛ دوێنێ فڕۆکەیەکی هەڵگری تانک و ڕادار و درۆن هێزی پەڕەشوتی ئەمریکا، لە نزیکی دورگەی خارگ دیار نەماوە، دوێنێ نزیکەی ٨٠٠٠ کەس بە شێوەی لایڤ لە "فڵایت ڕادار" چاودێرییان دەکرد، کلتێک لە ناوەڕاستی دەریادا ون بوو. لە هەمان کاتدا ٤ فڕۆکەی سووتەمەنی بەخش (تانکەر) لە ئاسماندا بوون؛ دووانیان لە ئیسرائیلەوە بەرزبوونەوە و دوانی تریشیان هەر لە ئاسمان لەگەڵی بوون. ئەم ڕوداوە پێمان دەڵێت، لەوانەیە نیشتنەوەەیەک لە ناوچەیەکی گرنگ ڕودابێت

⚠️ لەکۆی ئەو 146 فرۆکە بێفرۆکەوانەی خراونەتە خوارەوە، نزيکەی 15 یان لە جۆری MQ-9 بوون، کە بەهایی هەر یەکێکیان 30 ملیۆن دۆلارە.

☄️📡 تا ئێستا 146 فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەلایەن ئێران خراونەتە خوارەوە.

ژمارەی کوژراوەکانی حیزبوڵای لوبنان لە سەرتای شەڕەکەوە بۆ ٩٠٠ چەکدار بەرزبووە

کەناڵی "کان"ی ئیسرائیلی: سوپای ئیسرائیل پێی وایە کە توانای هەڵدانی موشەکیی لەلایەن ئێرانەوە بە تەواوی کەمبووەتەوە و لەئێستادا تاران ناتوانێت هاویشتنی یەک لە دوای یەکی موشەکەکان ئەنجام بدات.

هێرش کرایە سەر لیوای 30 حەشدی شەعبی لە باکووری مووسڵ کرایە ئامانج و کوژرا و بریندار هەیە

☄️کەشتیەکی تری نەوتهەڵگر لە نزیک دوبەی تەقێندرایەوە.

عەبدوڵا ئۆجەلان: بەشداریکردن لە کۆماردا دەبێت بە ناسنامە، ئازادی ڕادەربڕین و بیروڕا، ئازادی ڕێکخستن و ئازادی ژن بێت، ئەمانە تەنها بۆ کورد نین، بەڵکو کایەی ئازادین کە بۆ هەموو کەسێک کاران.

عەبدوڵا ئۆجەلان: وەک چۆن لە بانگەوازەکەی 27ی شوباتیشدا ئاماژەم پێدا، سەردەمی خەباتی چەکداری کۆتایی هاتووە، چیتر گەڕانەوە بۆ دواوە مەحاڵە، ئەو پڕۆسەیەی تێیدا دەژین، پڕۆسەی تێپەڕینە بەرەو ئاشتی لەگەڵ کۆماری دیموکراتیک، کاتێک پڕۆسە خوازراوەکە دەگاتە سەرکەوتن، کۆمار دوو ئەوەندە بەهێز دەبێت.

عەبدوڵا ئۆجەلان: کێشەی ئێمە لەگەڵ کۆمار نییە، کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە کۆمار دیموکراتیک نییە، دیموکراسی تاکە چارەسەرە کە بەهێزبوونی کۆمار مسۆگەر بکات.

عەبدوڵا ئۆجەلان: مێژووی سیاسی چوار هەزار ساڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەی نیشان داوە کە ئاسایشی ئەنادۆڵ بە ناو جەرگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و میزۆپۆتامیادا تێدەپەڕێت.

عەبدوڵا ئۆجەلان: ئێمە چارەسەرێک کە لەسەر تەوەرەی ئەنادۆڵ-میزۆپۆتامیا بێت بە بنەما دەگرین، پەیوەندی نێوان ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیا خاوەن ڕەگ و ڕیشەیەکی مێژوویی قووڵە.

عەبدوڵا ئۆجەلان: ئاڵۆزییەکانی ناو ئێران، جارێکی تر ڕەوایی و گرنگی ئەو پڕۆسەیەی دەرخست کە لە تورکیادا بەڕێوەدەچێت.

عەبدوڵا ئۆجەلان: لە جەنگی ئێراندا سێ هێڵ دەرکەوتوون، یەکەم، هێڵی ئەمریکا-ئیسرائیلە، دووەم، هێڵی هەندێک لە هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکانە بە سەرۆکایەتی ئینگلتەرا کە ئامانجیان پاراستنی دۆخی ئێستایە، سێیەمیش، ئەو هێڵەی دیموکراسی و ژیانی هاوبەشە کە ئێمە لە ڕێگەی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک پەرەمان پێداوە و بەرگری لێ دەکەین.

عەبدوڵا ئۆجەلان: پلانگەلێکی قووڵی هەژموونگەرایی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەن، لە کاتێکدا لە سووریا لەگەڵ بارودۆخی پڕ لە ئازاردا هەندێک گۆڕانکاری ئەرێنی لە ئارادان، ئێستا جەنگی ئێران لە ڕۆژەڤدایە.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ کۆماری تورکیا نییە و خەباتی چەکداری کۆتایی هاتووە.

💥 ئەسفەهان، کۆگای مووشەکی... ئەسفەهان هاوشێوەی تاران ناوەندێکی گرنگی سەربازی و هەواڵگری ئێرانە.
💥 ئەسفەهان، کۆگای مووشەکی... ئەسفەهان هاوشێوەی تاران ناوەندێکی گرنگی سەربازی و هەواڵگری ئێرانە.

عیلاجێک ناکەن بگەین بە 1ملیۆن بەشداربوو؟👀

☄️هێرش کرایە سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە بەغداد.