War News
رفتن به کانال در Telegram
2 411
مشترکین
-124 ساعت
+37 روز
+3430 روز
آرشیو پست ها
2 411
میدیای عێبری : خێرایی هەڵدانی مووشەک لەلایەن ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان لە کاتی جەژنی پەسحی جولەکەکاندا چڕ دەبێتەوە
2 411
تڕەمپ:
دەتوانین دەست بەسەر نەوتی ئێراندا بگرین، بەڵام دەزانیت، دڵنیا نیم خەڵکی وڵاتەکەمان ئارامیی ئەوەیان هەبێت ئەو کارە بکەن، خەڵکی وڵاتەکەم دەیانەوێت کۆتایی پێ بێت.
خەڵک لە ناو وڵاتدا بە جۆرێک دەڵێن: تەنها سەرکەوتوو بن، تەنها بیبەنەوە و بگەڕێنەوە ماڵەوە، منیش لەگەڵ ئەوەدام، چونکە ئێمە نەوتی زۆرمان هەیە.
2 411
ترەمپ:
گۆڕینی ڕژێم لە ئێران ڕوویدا، بە ڕێکەوت دەستمان هێنا، هەرگیز بیرۆکەی گۆڕینی ڕژێمم بەلاوە پەسەند نەبووە، چونکە زۆر ئاڵۆزە، بەڵام بەدەستمان هێنا.
2 411
ترەمپ:
پێموایە مەسیحییەکان ئیسرائیلیان زیاتر خۆش دەوێت وەک لەوەی جووەکان ئیسرائیلیان خۆش بوێت.
2 411
ترەمپ:
ئێستا پێم دەڵێن پاشا، باوەڕ دەکەن؟ پاشا نیم، ئەگەر پاشا بومایە، کارمان زۆر زیاتر دەکرد.
2 411
ئۆپەراسیۆنی زەمینی بەرفراوانی ئەمریکا لە ئێران ئەرکێکی خۆکوژییە؟
بۆ چەندین دەیەیە ئەمریکا پشتی بە باڵادەستی سەربازیی ڕەها بەستووە بۆ نیشاندانی هێزی خۆی لە دەرەوە، بەڵام مێژوو دەریخستووە کە تەنانەت بەهێزترین هێزەکانیش دەکرێت لەناو ململانێیە بێ کۆتایییەکاندا گیر بخۆن. ئێستا، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی فڕۆکەکانی A-10 Thunderbolt II لە یەکەکانی پاسەوانی نیشتمانی ئەمریکاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نیگەرانییەکان لەوە زیاد دەکەن کە ڕەنگە ئامادەکاری بێت هێرشی زەمینی، بەڵام هێرشێکی سنوردار نەک فراوان.
داگیرکردنی زەمینی ئێران هیچ ڕێگەیەکی ڕوون بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی ناداتە دەست، جەنگەکانی ڕابردوو ئەم مەترسییەیان سەلماندووە، لە ئەفغانستان ئەمریکا زیاتر لە 2.3 تریلیۆن دۆلاری خەرج کرد، نزیکەی 2400 سەربازی لەدەستدا و لە کۆتاییدا لە ساڵی 2021 دوای ئاگربەست لەگەڵ تاڵیبان کشایەوە، لە عێراق نزیکەی 3 تریلیۆن دۆلار خەرج کرا و نزیکەی 4400 سەرباز کوژران.
تۆپۆگرافیای ئێران بە شێوەیەکی بنەڕەتی گۆڕەپانی جەنگەکە دەگۆڕێت، زنجیرە چیا سەختەکان، بیابانە پان و بەرینەکان، شارە چڕەکان و تۆڕە شاردراوەکانی تونێل، ئامڕازێکی لەبار بۆ بۆسە و جەنگی بەرگری دروست دەکەن. ستراتیژیی سەربازیی ئێران لەسەر بنەمای لامەرکەزییەت داڕێژراوە، تەنانەت ئەگەر پێکهاتەکانی فەرماندەیی ناوەندیش لێیان بدرێت، یەکە نیمچە سەربەخۆکان دەتوانن بەردەوام بن لە کارەکانیان، ئەمە هەر داگیرکارییەک دەگۆڕێت بۆ یاخیبوونێکی درێژخایەن و فرە بەرە، کە تەنها بە هێرشی ئاسمانی دانامرکێتەوە.
جەنگی سەردەم بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و بەکارهێنانی درۆن، مەترسییەکانی هێرشی زەمینی زیاتر کردووە، تەکنیکەکانی هێرشی بەکۆمەڵی درۆنەکان دەتوانن سیستەمە باوەکانی بەرگری ئاسمانی پەکبخەن، هەروەها ناوەند و پێگەسەربازییەکان و کەشتیەکان بکەنە ئامانج. هەروەها گروپ و میلیشیا سەربازییەکانی ناوچەکە، هەر هێرشێکی زەمینی بۆ سەر ئێران، تەنها لە سنوورەکانی ئەو وڵاتەدا نامێنێتەوە، ئێران خاوەنی تۆڕێکی فراوانە لە گرووپە چەکدارەکان لە لوبنان، عێراق، سووریا و یەمەن، ئەم هێزانە دەتوانن بەرەی نوێ لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە تەواوی ناوچەکەدا بکەنەوە، کە ئەمەش هێزی سەربازی ئەمریکا لە یەک خاڵدا پەرت دەکات و دەبێتە هۆی ناسەقامگیرییەکی گشتگیر، بەم بارودۆخەی ئێستا کە هیچ وڵاتێکی ئەوروپی ئامادەنین بێنە جەنگەوە.
بۆ داگیرکارییەکی زەمینی، ئەمریکا پێویستی بە گواستنەوەی سەدان هەزار سەرباز و هەزاران تانک و زرێپۆش هەیە، بە پێچەوانەی عێراق کە زۆربەی دەشتایی بوو، ئێران وڵاتێکی زۆر گەورەترە، دابینکردنی سووتەمەنی، خواردن و تەقەمەنی بۆ سوپایەک کە لە ناو جەرگەی چیاکانی زاگرۆسدا شەڕ دەکات، کابوسێکی گەورەی لۆجستییە و هێڵەکانی گەیاندن دەبنە نێچیرێکی ئاسان بۆ شەڕی پارتیزانی.
2 411
بەریتانیا ئەم وڵاتانەی بانگهێشت نەکردووە:
تورکیا، کوەیت، سعودییە، قەتەر، پاکستان، عومان.
2 411
بەریتانیا میوانداری کۆبوونەوەیەک دەکات لەگەڵ ئەم وڵاتانەی خوارەوە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی گەرووی هورمز:
ئەلبانیا، ئوسترالیا، بەحرەین، بولگاریا، کەنەدا، چیلی، کرواتیا، چیک، دانیمارک، ئەستۆنیا، فینلەندا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، کۆسۆڤۆ، لاتڤیا، لیتوانیا، دوورگەکانی مارشاڵ، مۆڵدۆڤا، مۆنتینیگرۆ، نیوزلەندا، نایجیریا، مەکدۆنیای باکوور، نەرویج، پەنەما، پورتوگال، کۆریای باشوور، ڕۆمانیا، سلۆڤینیا، سوید، هۆڵەندا، ترینیداد و تۆباگۆ، ئیمارات.
"بەبێ ئەمریکا"
