War News
رفتن به کانال در Telegram
2 406
مشترکین
+224 ساعت
+37 روز
+4230 روز
آرشیو پست ها
2 406
ئەمریکا هۆشداری داوەتە عێراق کە ئەگەر هەیە بخرێتە لیستی ئەو وڵاتانەی پاڵپشتی تیرۆر دەکەن بەهۆی ئەوەی ئەبو ئالا وەلائی سەرۆکی کەتیبەی میلیشیایی سەیدولشوهەدا، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی حکومیدا کردووە بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو
2 406
میدیای هەکال - دیمەنی نوێی هێرشی گەریلاکانی بەلوچستانی بۆ سەر بنکەیەکی سوپای پاکستان لەنزیک گوندی شاپوک بڵاوکردەوە.
لەهێرشەکەدا چەکی M16A4 و AKM، و هەڵدەری ڕۆکێتی Type 69 و RPG-7 لەگەڵ ڕۆکێتی دژە کەسی OGi-7MA بەکاردێت.
2 406
ئاسیمی گۆیتا، سەرۆکی سەربازی مالی، دوای چەندین هێرشی یەک لە دوای یەک بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی، لە شاری كاتی (باکووری ڕۆژاوای باماکۆی پایتەخت) گواستراوەتەوە.
2 406
سەرچاوەکان:
ئەمڕۆ ئێران فەرمانی چۆڵکردنی تەواوی کارمەندانی بەشێکی گەورەی لە پاڵاوگەکانی نەوت و پێترۆکیمیای بەندەرعەباس دەرکردوە.
2 406
+1
ساتی تێکشکاندنی دژەفڕۆکەی 35 ملیمی ئێرانی Oerlikon GDF-001لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر. لە کاتی شەڕی 40 ڕۆژە
2 406
دیمەنی خستنە خوارەوەی درۆنی هێرمس-450، لەڕێی بەکارهێنانی موشەکی بەرگری ئاسمانی سەرشانی QW-1 یاخود نوسخەی کۆپی میساق-1ی ئێرانی.
باشوری لوبنان
2 406
هەندێک سەرچاوە دەڵێن ئێران داوای لە یەمەنیەکان کردوە کە : داوای وەرگرتنی باجی تێپەڕبوون (سەرانە) بکەن لە بابولمەندەب!
2 406
🔴 وۆل ستریت جۆرناڵ:
دیپلۆماتە ئێرانییەکان بە پاکستانیان ڕاگەیاندوە، ئەگەر ترامپ هەڕەشەکانی دژی ئێران ڕابگرێت، ئەوا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ قایلکردنی توندڕەوەکانی ئێران بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دانوستانی باش.
2 406
ڕۆژئاڤای کوردستان، تەنها پێویستی بە پێداگری و خۆڕاگرییە.
گەڕێکی تری ململانێ تا ئاستی شەڕ و پەلاماردانی نوێ لەبەردەم ڕۆژئاڤای کوردستاندایە، هەر ئەوەندەش نا ئەگەر پێداگر و خۆڕاگر بن ئەوا گۆڕانکاری گەورە ڕوودەدات.
پێشهاتی نوێ بەڕێوەیە..
هاوتەریب لەگەڵ شرۆڤە و خستنەڕووی ڕووداوەکان، هەڵمەتێکی تری چەواشەکاری ئیسلامی سیاسی ئیخوانی و شانە نوستووەکانی داعش بەڕێوەیە لەدژی ڕۆژئاڤا و من و هەر کەسێکی تری داکۆکیکار لەڕۆژئاڤا. بۆیە لەئێستاوە داواتان لێ دەکەم بڕوایان پێ مەکەن و مەکەونە داویانەوە.
2 406
عەباس عێراقچی لە کتێبی "هێزی دانوستان" (قدرت مذاكره) بە زمانێکی ئەکادیمی و دیپلۆماسی باس لە چەند تەکنییکێک دەربارەی دانوستان دەکات.
عێراقچی ئاماژە بەوە دەکات کە "دانوستان" لە کلتوری ئێرانیدا ڕەگ و ڕیشەی مێژویی هەیە و ئێرانییەکان وەک "کاسبکارێکی لێهاتوو لە بازاڕدا" دەزانن چۆن مامەڵە بکەن.
عێراقچی دەڵێت "براکانی لە بازاڕی فەرش کار دەکەن"، (موجتەبا و مورتەزا عێراقچی لە بازرگانە ناسراوەکانی فەرشی ئێرانن)، وە "من لەوانەوە فێری ئەم تەکتیکانە بووم"، عێراقچی ئەیەوێت پێمان بڵێت کە سیاسەتی دەرەوەی ئێران وەک " مامەڵەی بازاڕ" وایە.
عێراقچی دەڵێت لە زانستی دیپلۆماسیدا، شێوازێکی ناسراو هەیە بە ناوی "بەرگریی نەرێنی" یان درێژکردنەوەی کات بۆ ماندوکردنی بەرامبەر، لە کتێبەکەبدا زۆر بە درێژی باس لە گرنگیی سەبر و کات دەکات لە دانوستاندا، بەڵام ئەم پێم وایە ئەم سیاسەتەی ئێران و عێرقچی بەرامبەر بازرگانێکی گەورەی وەکو ترەمپ دا کار ناکات، چونکە ترامپ لەبری چاوەڕوانی، پەنا بۆ فشاری ڕاستەوخۆ دەبات.
