fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید 👈

War News

War News

رفتن به کانال در Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

نمایش بیشتر
2 403
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+187 روز
+4730 روز
آرشیو پست ها
ترەمپ ئەم بەیانییە وتی: ئەگەر ئەمریکا نەبوایە، ئیسرائیل بونی نەدەما. ئێستا باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل، مایک هاکابی، دەڵێت: ئەگەر ئیسرائیل نەبوایە، ئەمریکاش نەدەبوو....

سوپای پاسداران: پێویستە ئیسرائیل چاوەڕێی وەڵامێکی توند لە هێزە چەکدارەکانی ئێران بکات، ئەگەر هێرشەکانی بۆ سەر باشوری لوبنان ڕانەگرێت.

ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەواڵی خۆی بۆ بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری عێراق لە شاری منبەجی سووریا ڕادەگەیەنێت.

بارەگای خاتەمول ئەنبیا هەرەشە لە ئیسرائیل دەکەن لەپای هێرشە بەردەوامەکانیان بۆ سەر لوبنان.

ترەمپ: شەڕی لوبنان ماوەیەکی زۆرە درێژەی کێشاوە، پێشنیارم کردووە کە سووریا مامەڵە لەگەڵ حیزبوڵڵادا بکات." "واڵی موسڵمانان حەڵی ئەکا😉"

فشارەکانی ئەمریکا و تۆم باراک بۆ سەر حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی بۆ پڕۆژە خێزانییەکا
فشارەکانی ئەمریکا و تۆم باراک بۆ سەر حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی بۆ پڕۆژە خێزانییەکانی ترەمپ و گرووپەکەی لە سووریا، بەتایبەت ڕێڕەوی بازرگانی نەوت و پڕۆژەکانی ئیڤانکا ترەمپ و جارد کۆشنەر لە ناوچە کەناراوییەکان. کردنەوەی گەرووی هورمز وادەکات عێراق پێویستی بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی سووریاوە نەمێنێت، بۆیە تۆم باراک بەپەلە سەردانی بەغدادی کردووە و لە ڕێگەی گرووپە چەکدارەکانەوە لە دیمەشق هەڕەشە لە عێراق دەکات، ئەگەر ئەو پلانەش سەرنەگرێت، ترەمپ و تۆم باراک هەڕەشەی سزای ئابووری لەسەر عێراق زیاد دەکەن بۆ دەستبەسەرداگرتنی پارە نەختینەکانی عێراق لە بانکەکانی ئەمریکا.

سەرچاوە ئیسرائیلیەکان: نەتانیاھۆ بە ترەمپی وتوە کە ئیسرائیل دژی داواکارییە بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان، لە چوارچێوەی ئەو تێگەیشتنانەی کە لەگەڵ ئێراندا لە قۆناغی گەڵاڵەبووندان. نەتانیاھۆ جەختی کردوەتەوە کە "ئازادیی کاری سەربازی و ئەمنی دژی حیزبوڵڵا، بە هیچ شێوەیەک بۆ مامەڵەکردن یان دانوستان لەسەر مێز نییە.

ترەمپ: ئێران تەنانەت جارێک هێرشی کردە سەر تورکیا. هەرگیز لەمە تێنەگەیشتم. کەسیش لێی تێناگات. کێشەکە هەر ئەوەیە. ئەوان خەڵکانێکی تەواو عەقڵانی نین، و ئەو کەسانە ئێستا نەماون. پێموایە ئێران ئێستا سەرکردایەتییەکی عەقڵانی هەیە.

ترەمپ: نەتەنیاهۆ هات بۆ واشنتۆن و پاڕایەوە— ئەو پاڕایەوە لە ئۆباما کە ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ ئێران ئەنجام نەدات. ئۆباما لە لایەنگری ئێران بوو، نەک ئیسرائیل، و ڕێککەوتنەکەی ئەنجام دا.

سەرچاوەیەکی تایبەت: هێرش و بۆردومانەکانی سێنتکۆم لە ٣ سێ ڕۆژی پێش ڕێکەوتنامەی ئەمریکا و ئێران، بریتی بوون لە تەقاندنەوەی مینە دەریاییەکانی گەروی هورمز.

ترەمپ: من لە نەتەنیاهۆ دڵگران نیم، ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە

ترەمپ: هەرگیز گرنگیم بە گۆڕینی ڕژێم لە ئێران نەداوە، بەڵام پێموایە ئێمە گۆڕینی ڕژێممان بەدەستهێناوە، ئێستا ئێمە لەگەڵ کەسانێکی زۆر عەقڵانیدا قسە دەکەین.

ترەمپ: پێشنیارم بۆ ئیسرائیل کرد کە سوریا مامەڵە لەگەڵ حیزبوڵڵادا بکات، پێشم وایە ئەوان کارێکی باشتر ئەنجام دەدەن. پێویستە نەتەنیاهۆ لە لوبنان بەرپرسانەتر ڕەفتار بکات.

ترەمپ سەبارەت بە گۆڕینی ڕژێمی ئێران: "من هەرگیز کارم بەوە نەبووە گۆڕینی ڕژێم ڕووبدات یان نا، تەنانەت بڕوام بە سیاسەتی 'گۆڕینی ڕژێم' نییە؛ چونکە چەندین ساڵە چاودێری ئەوە دەکەم و دەبینم کە هەرگیز سەرکەوتوو نەبووە. ئەو گۆڕانکارییانە دەبێت خۆیان ڕووبدەن."

ترەمپ: "ئێمە ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئێران تەواو کردووە و پێموایە سەرکەوتوو دەبێت، قۆناغی دووەمیشی بە دڵنیاییەوە ئاسانتر دەبێت." سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە وەبەرهێنانی پارە لە ئێران دەکەن: "ئەو قسەیە تەنها دەنگۆیەکی بێ بنەمایە. ئێمە هیچ پارەیەکمان لە ئێران وەبەرهێنان نەکردوە و هیچ پابەندبوونێکیشمان نییە بەوەی پارەیان بدەینێ. ئێمە مافی خۆمانە ئەگەر بمانەوێت هەنگاوێک بنێین (لەو وڵاتەدا)، بەڵام وەبەرهێنان لە ئارادا نییە."

ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران جگە لە ئاگربەست و کردنەوەی گەروی هورمز و چەند ملیارێکی کەمی بلۆک کراو هیچی تر نیە، تەنانەت دەقی تەواوی ڕێکەوتنەکەیش بۆ رای گشتی بڵاو نەکراوەتەوە.. تەنها بۆ پڕکردنەوەی بازاڕی وزە و عەمبارەکانی نەوت و پەینی کیمیاییە

پێناسەی وڵاتانی ناوچەکە بۆ (سەرکەوتن) جیاوازە، هەر وڵاتێک بە پێی دۆخی خۆی پێناسەی دەکات، بەڵام سەرکەوتن لەو جەنگە بە لای ئێران دوو شتە. یەکەم: نەرووخانی رژێم. دووەم: مامەڵەکردنی ئەمریکاو جیهان لەگەڵ ئێران وەکو وڵاتێکی زلیهێز ناوچەکە.

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، ئیسماعیل قائانی: حیزبوڵڵا لە شەڕی ئەم دواییەدا بە شێوەیەکی زۆر بەهێز دەرکەوت. حەماس د
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، ئیسماعیل قائانی: حیزبوڵڵا لە شەڕی ئەم دواییەدا بە شێوەیەکی زۆر بەهێز دەرکەوت. حەماس دووبارە بنیات دەنرێتەوە

نەتانیاھۆ لەبارەی ترەمپەوە: ئەو بەرپرسە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و منیش بەرپرسەم لە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل.

نەتانیاهۆ لەسەر ناکۆکییەکەی لەگەڵ ترەمپ: ئەوە لە باشترین خێزانەکانیشدا ڕوودەدات