War News
رفتن به کانال در Telegram
2 392
مشترکین
+424 ساعت
+127 روز
+4030 روز
آرشیو پست ها
2 393
کەناڵی ١٣ ئیسرائیلی:
لە نێوان ئەو ئەگەرانەی لە هێرشی سەر ئێران کە لە ئیسرائیل تاوتوێ دەکرێن: هێرشکردنە سەر بەشێکی گەورەی ژێرخانەکانی ئێران وەکو وێستگەکانی کارەبا، و پاڵێوگەکان و ئەنجامدانی هێرشی زیاتر دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆ ئەوەی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو قووڵتر لەژێر زەویدا بشاردرێنەوە.
2 393
تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٦٠ فڕۆکەی سووتەمەنیی پێدەری ئەمریکی گەیشتونەتە ئیسرائیل کە ٣٣ فڕۆکەیان لە فڕۆکەخانەی بن گوریون جێگیر کراون
2 393
زیاتر لە ٢٠ فڕۆکەی سووتەمەنی پێدەری ئەمریکی ئەمڕۆ لە ئیسرائیل نیشتنەوە، ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕێکی گەورە لە ڕێیە
2 393
داوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم دەکەم، لە ئەمڕۆ بەدواوە سانسۆر بخاتە سەر سەرجەم وێنە و ڤیدیۆی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان
2 393
لە شەڕی ٤٠ ڕۆژە هەر چوار پارێزگاکەی کوردستانی بەخەستی کوتا، تەنانەت لە شەڕە ١٢ ڕۆژەکەش ئیسرائیل هەمان کاری کرد، گریمانە دەکرا پێشمەرگە شارەکان کۆنتڕۆڵ بکات. بەڵام ئامانجی ئەمریکا سەرەڕای لاوازکردنی ئێران بە زەقکردنەوەی کورد توقاندنی ئێران و هێنانی تورکیەو پاکستان بوو بۆ ناو گەمەکە کە ئێرانیان مەجبور کرد ڕێکەوتنێکی نەخوازراو بکات و دواییش لێی ڕایکرد.
ئێستا پارێزگاکانی باشوری ئێران دەکوتێ و وا گریمانە دەکرێت دەیەوێت دورگەکانی ئێران کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە تۆقاندنە، لەوانەیە ئەمجارە سەرەڕای کوتانی باشوری ئیڕان لە پڕ کۆماندۆ لە تاران دابەزێت، یان شتێکی تر!، هەڵبەت لەوانەشە بەڕاستی کۆنتڕۆڵیان کات.
.
2 393
ئاکسیۆس:
شەپۆلی داهاتوی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران توندتر دەبێت و ڕەنگە تاران و شارەکانی دیکە بکاتە ئامانج.
2 393
ئێران ئینترنێتی تەواوی لوڕستانی بڕی ... ئەو پارێزگایی کە خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەمساڵ لە چەندین شار ڕژێمی ئێرانیان وەدەرنا
2 393
ئێران وێستگەیەکی کارەبای کوێتی کردە ئامانج، وا بزانم بە یەکجاری چاڵی بۆ وێستگەکانی کارەبای خۆی هەڵکەند
2 393
دەیان فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکا بە چەک و کەرەستەی قورسەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگادان.
