War News
رفتن به کانال در Telegram
2 404
مشترکین
-124 ساعت
+37 روز
+4330 روز
آرشیو پست ها
2 404
پۆڵات جان، فەرماندە و ئەندامی پێشووی یەپەگە، لە پەیامێکدا جەختی لە چەند خاڵێک کردەوە داوای لە ئەمریکا کرد ڕوونی بکاتەوە چ گروپێک چەکی وەرگرتووە و نابێت گەلێکی گەورە بە گشتی تۆمەتبار بکرێت. هەروەها وتی کورد بەکرێگیراو نییە و بۆ ئازادی و کەرامەتی دەجەنگێت. سەبارەت بە لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتیش ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان بە وریاییەوە مامەڵە دەکەن و ئامادە نین بەبێ گەرەنتی خۆیان بخەنە ناو شەڕێکی پڕ مەترسییەوە، چونکە وانەیان لە ئەزموونەکانی ڕابردووی ڕۆژاوا و باشوور وەرگرتووە.
2 404
سەرچاوەکان لە ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە پێنتاگۆن بە فەرمی گەیشتنی ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریکی "USS Alaska" (کە هەڵگری موشەکی ئەتۆمییە) پشتڕاستکردەوە؛ ئەمەش دوای نزیکەی چوار کاتژمێر لە بڵاوبوونەوەی دەنگۆ سەرەتاییەکان.
میدیاکانی ئەمریکا پەیوەندی لە نێوان دەرکەوتنی ئەم ژێردەریاییە (کە بە شێوەیەکی ئاسایی شوێنەکەی بە نهێنی دەهێڵرێتەوە و بۆ رای گشتی ئاشکرا ناکرێت) و لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپە، کە وتی وەڵامی ئێران بۆ پێشنیازەکان "بە هیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵکردن نییە".
لە لایەکی ترەوە، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەم شەو ڕایگەیاند کە ترەمپ بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئێران دەکات، کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە مەبەستی لە دەرکەوتنی ژێردەریایی "USS Alaska" بووە.
2 404
دوای دەیان ساڵ لە جەنگی دژ بە تیرۆر و شەهیدبوونی هەزاران پێشمەرگەی کوردستان، سەرۆکی ئەمریکا بەم شێوەیە باسی کورد دەکات
ترەمپ لە کۆشکی سپی گوتی: کورد لە کۆنگرێس پشتیوانییان زۆرە و دەڵێن جەنگاوەری بەهێزن، بەڵام من دەڵێم تەنیا کاتێک جەنگاوەری بەهێزن کە پارەیان پێبدرێت.
2 404
مەزڵووم عەبدی دەڵێت: داعش پەیامی بۆ ناردین بەیعەتیان پێبدەین و ئەوان ئامادەن 'ویلایەتێکی کوردی' رابگەیێنن، بەڵام ئێمە رەتمان کردەوە. دوای ئەوە لە چوار قۆڵەوە هێرشیان کردە سەرمان.
2 404
ژەنەڕاڵ مەزڵوم :
بەهۆی پڕۆسەی ئاشتییەوە لە ئێستادا پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا نیمچە ئاساییە و هەوڵدەدەین پەیوەندییەکان بۆ پەیوەندییەکی سیاسی بگۆڕین و ڕەنگە سەردانی تورکیا بکەم .
2 404
ژەنەڕاڵ مەزڵوم :
کۆبوونەوەم لەگەڵ ئێرانییەکان نەکرد ، سەرەرای ئەوەی چەندین جار هەوڵیاندا لەگەڵیان کۆببمەوە .
ئێرانییەکانمان لە سنووری دەسەڵاتی خۆمان دەرکرد چونکە هەوڵی دروستکردنی هێزی خێڵەکیان دەدا و پشێویان دروست دەکرد .
2 404
ژەنەڕاڵ مەزڵوم :
ڕووسیا نێوەندگیریان لە نێوان ئێمە و رژێمدا کرد ، بەڵام کۆبوونەوەکان شکستیان هێنا و پێیان گوتین کە بەشار تەنانەت گوێ لە هاوپەیمانەکانیشی ناگرێت .
2 404
ژەنەڕاڵ مەزڵوم :
بەشار ئەسەد پیاوێکی گەمژە و لووت بەرز بوو ، گوێی لە کەس نەدەگرت ، وە لە سەرەتای جەنگی ناوخۆی سوریا دا ، دووجار لەگەڵی کۆبوومەوە و نەمانتوانی بگەینە رێککەوتن .
2 404
ژەنەڕاڵ مەزڵوم :
دەسەڵاتدارانی دیمەشق خیانەتیان لێکردین و لەکاتی کشانەوەدا هێرشیان کردینە سەر ، ئەگەر رێککەوتن هەبووە بۆ کشانەوە، بۆچی حکومەتی سوریا هێرشیان کردینە سەر ؟
دەستپێشخەرییەك لەلایەن محمد جۆلانی هەبوو تاوەکو پێکەوە کاربکەین و پۆستێكی باڵا وەربگرم ، بەڵام من لە رۆژئاڤا كاری لەپێشینەم هەیە کە پەیوەندییان بە یەکگرتن و یەکگرتوویی کورد و بابەتی دیکەوە هەیە .
2 404
ژەنەڕاڵ مەزڵوم :
هەندێک هەڵەی کارگێریمان کرد، بەڵام بارودۆخی شەڕ کاریگەری لەسەر ئێمە هەبوو .
2 404
نیۆرک تایمز:
پنتاگۆن دەڵێت جەنگی ئێران 25 ملیار دۆلار تێچووی بووە، بەڵام ئابوریناسێک دەڵێت دەگاتە تریلیۆن دۆلار.
- جەستن وۆڵفەرس لە زانکۆی میشیگن دەڵێت ئەو 25 ملیارە دۆلارەی وەزارەتی جەنگ دیاریکردووە ورد نییە چونکە تەنها تێچووی کەرەستە سەربازییەکانە کە بەکارهاتوون و لەدەستدراون.
- مەترسی جوگرافیای سیاسی: بەنزیکەیی 200 ملیار دۆلار ئەمریکای خستووەتە زیانەوە لەم رووەوە کە ئەمەش ملیۆنان ئەمریکی لە داهاتوو بێکاردەکات.
- رێژەی خواست: زیانی 200 ملیار دۆلار بەر ئەم کایەیەش کەوتووە.
- بۆرسە: زۆربەی ئابوریناسان باس لەوە دەکەن جەنگەکە زیانی 3 تریلیۆن دۆلار لە ئەمریکا دەدات لەسەر ئاستی ماوە درێژ و نرخی نەوت تاوەکو ساڵی 2028 وەکو پێشووی لێ نایەتەوە.
- گەشە: گۆڵدمان ساکس پێی وایە بەهۆی جەنگەکەوە GDP ی ئەمریکا بەرێژەی 0.5 کەمتر گەشە دەکات بۆ ماوەی دوو ساڵ کە دەکاتە 400 ملیار دۆلار.
- بودجەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بەرێژەی %40 بەرزبووەتەوە بۆ ساڵی 2027 کە دەکاتە 4000$ لەسەر هەر خێزانێکی ئەمریکی.
- بۆیە زیانی ئەمریکا لەنێوان تریلیۆنێک دۆلار بۆ پێنج تریلیۆن دۆلاردایە بەگشتی نەوەک 25 ملیار دۆلار.
2 404
ئاژانسی تەسنیم:
سەرچاوەیەکی حکومەتی ئێران تویتەکەی تڕەمپی بینیوە وتویەتی وەڵامەکەمان بۆ بەرژەوەندی گەلی ئێران بووە نەوەک تڕەمپ بەدڵی بێت یان نا
وە گەر بە دڵیشی نیە ئەمە واتای نیشانەیەکی باشە بۆ وەڵامەکە
2 404
تڕەمپ ئەڵێت وەڵامی بەناو نوێنەرانی ئێرانم پێگەیشتووە و خوێندوومەتەوە، بەدڵم نیە و بەتەواوەتی قبوڵ نەکراوە
2 404
بەپەلە.. ناوەندی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا: کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک قەتەر کرایە ئامانج
ناوەندی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO) ڕایگەیاند کە ڕووداوێکی ئەمنیی دەریایی لە ئاوەکانی نزیک دەوحەی پایتەختی قەتەر تۆمارکراوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، کەشتییەکی بارهەڵگر بە "تەنێکی نەناسراو" پێکراوە، بەڵام تا ئێستا وردەکاریی زیاتر دەربارەی زیانەکان و ناسنامەی هێرشبەرەکان بڵاونەکراوەتەوە.
2 404
منداڵان بێتاوانن دەبوو بیرلەوە بکەنەوە….
پەیامێکی پیرۆزبایی جیاواز بۆ وتەبێژی کۆشکی سپی
باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەرمینیا لە وەڵامی لەدایکبوونی کچی وتەبێژی کۆشکی سپیدا
نووسیویەتی؛
پیرۆزباییتان لێدەکەین، منداڵان بێ تاوانن و خۆشەویستن، بەڵام ئەو 168 منداڵەی کە بە بەڕێوەبەرەکەوە لە قوتابخانەیەک لە میناب کوشتان و تۆ پاساوت بۆ هێنایەوە، ئەوانیش منداڵ بوون.
کاتێک منداڵەکەت ماچ دەکەیت بیر لە دایکی ئەو منداڵانە بکەرەوە.
