War News
رفتن به کانال در Telegram
2 409
مشترکین
+524 ساعت
+67 روز
+4530 روز
آرشیو پست ها
2 410
کەناڵ ١٣:
فشارێکی زۆری ئەمریکا لەسەر ئیسرائیل و ناتانیاهۆیە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەمشەودا.
2 410
بە پاساوی پارێزگاری لە باکوری قوبرس، تورکیا ژمارەیەکی زۆر تانک و فرۆکەی رەوانەی دوورگەکە کردووە.
2 410
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگدان لەسەر بڕیارنامەیەک دەدات کە ڕێگری لە ترامپ دەکات لە فەرمانی هێرشی زیاتر بۆ سەر ئێران.
2 410
سی ئێن ئێن:
چاوەڕوان دەکرێت جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەرکردایەتی خولی دووەمی گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بکات، ئەگەر بێتو دانوستانەکان پێش کۆتایی هاتنی وادەی ئاگربەستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام بن، هەروەها پێشبینی دەکرێت ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەریش لە کۆبوونەوەکاندا ئامادە بن.
2 410
جەی دی ڤانس:
ترەمپ بە ئێرانی وت، ئەگەر ئێوە پابەند بن بەوەی چەکی ئەتۆمیتان نەبێت، وا دەکەین ئێران گەشە بکات، وا دەکەین لە ڕووی ئابوورییەوە ببوژێتەوە و گەلی ئێران بانگهێشتی ناو ئابووری جیهانی دەکەین بە شێوەیەک کە لە تەواوی ژیانی مندا وێنەی نەبووبێت.
2 410
جەی دی ڤانس:
ئەو کەسەی کە بە کردەوە ئیدارەی ئێران دەکات، بەرامبەر من دانیشتبوو، ئەمە شتێک بوو کە پێشتر هەرگیز ڕووی نەدابوو.
دوای 49 ساڵ، بڕبڕەیەکی زۆر لە بێمتمانەیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا هەیە، تۆ ناتوانیت ئەو کێشەیە دەستبەجێ و بە شەو و ڕۆژێک چارەسەر بکەیت.
2 410
ئۆکرانیا:
لە چەند کاتژمێری پێشوو سوپای روسیا 150 کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە ئاراستەیەکی نوێی هەرێمی سومی کۆنترۆڵکردووە.
2 410
میدیاکانی ئیسرائیل:
ڕوسیا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر وەرگرتنی یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێران.
