War News
رفتن به کانال در Telegram
2 414
مشترکین
+124 ساعت
+57 روز
+4430 روز
آرشیو پست ها
2 413
دەستەی وزەی ئەتۆمی ئێران: هۆشداریمان داوەتە وڵاتانی ناوچەکە لە لێکەوتەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان
2 413
سوپای ئیسرائیل :
هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بارهەڵگرێکی تێکشکاند کە وەک سەکۆیەکی گەڕۆکی هەڵدانی مووشەکی بالیستی لە ئێران بەکاردهێنرا.
2 413
شەپۆلێکی نوێی گەشتی فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەکانی ئەمریکا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکرد
شەڕ؛ بەرفراوانتر دەبێت
2 413
وەزیری دەرەوەی ئێران:
هەرگیز رەتمان نەكردوەتەوە بچین بۆ ئیسلام ئاباد، سوپاسی هەوڵەكانی پاكستان دەكەین بۆ كۆتایهێنان بە جەنگ، هەڵوێستی ئێران لەلایەن میدیاكانی ئەمریكاوە دەشێوێدرێت.
ئەوەی بەلامانەوە گرنگە مەرجەكانی گەیشتنە بە كۆتاییەكی یەكلاكەرەوە و هەمیشەیی ئەم جەنگە نایاساییە، كە بەسەرماندا سەپێندراوە.
2 413
سوپای پاسداران کەشتییەکی پەیوەندیدار بە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی بە ناوی MSC Ishika لە نزیک گەرووی هورمز بە درۆن کردە ئامانج و ئاگر لە کەشتییەکە کەوتووەتەوە.
2 413
لیستی زیانەکانی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا بەپێی نوێترین ئامارەکان:
فڕۆکەیەکی F-35، زیانی پێگەیشتووە.
چوار فرۆکەی F-15E تێکشکاون.
فرۆکەیەکی A-10 سەندەربۆڵت II تێکشکاوە.
فرۆکەیەکی E-3G Sentry (AWACS) تێکشکاوە.
هەشت فرۆکەی KC-135 (1 تێکشکاو، 1 کەوتووەتە خوارەوە، 1 لە ئاسماندا زیانی پێگەیشتووە، 5 دانە لە ناو بنکەدا زیانیان پێگەیشتووە).
حەڤدە درۆنی MQ-9 Reaper خراونەتە خوارەوە.
هەلیکۆپتەرێکی UH-60 Black Hawk.
دوو هەلیکۆپتەری HH-60G Pave Hawk.
فرۆکەیەکی CH-47 Chinook.
کۆی زیانی دارایی جگە لەو فرۆکەخانەی زیانیان بەرکەوتووە: 1 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.
2 413
لەدوای سەردانی وڵاتانی عەرەبی لەچەند رۆژی رابردوو، زیلینسکی ئەمڕۆ سەردانی تورکیا دەکات.
ناتانیاهۆ ڕەتیکردۆتەوە پێشوازی لە زیلینسکی بکات.
2 413
پیت هیگسێس وەزیری جەنگ داوای لە ئەمریکییەکان کردووە کە نوێژ بۆ سەرکەوتنی سەربازی بکەن بە ناوی عیسای مەسیحەوە، لە بەرامبەردا، پاپا ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە گرێدانی جەنگ بە ئایینەوە، دژی فێرکارییەکانی مەسیحە.
2 413
🇰🇵 سەرۆک کیم لەنزیکەوە کارەکانی دروستکردنی مۆزەخانەیەکی بەسەرکردەوە کە تایبەت کراوە بە ڕزگارکردنی هەرێمی کورسکی ڕووسیا.
لە ناو مۆزەخانەکەدا تابلۆیەکی گەورەی سێ ڕەهەندی دانراوە کە وێنای یەکێک لە شەڕەکانی هەرێمی کورسک دەکات و تێیدا ئاڵایەکی تێکشکێنراوی ئۆکرانیا وەک بەشێک لە دیمەنەکە نیشان دراوە.
بڕیار وایە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەکە هاوکات بێت لەگەڵ ساڵیادی کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی هەرێمی کورسک.
