War News
رفتن به کانال در Telegram
2 369
مشترکین
+324 ساعت
+57 روز
+3030 روز
آرشیو پست ها
2 369
حوسییەکان دەیانەوێت لە باکووری ماربەوە هێرشبکەنە سەر ئەم چوار سەربازگەیە و شارەکە گەمارۆ بدەن.
2 369
حوسییەکان شەوی ڕابردوو هێرشێکی گەورەیان کردە سەر چیای حەبەشی لە ڕۆژئاوای تەعز، ئەنجامەکەی ناڕوونە بەڵام شەڕی قورس لە ئارادایە.
حوسییەکان لە گوندی ئەلزوائی نزیکن و بەرەو تەعز لە پێشڕەوین، ئەگەر سوپای یەمەن لە تەعز نەکشێتەوە پێشبینی شەرێکی قورس دەکرێت.
2 369
نێچیرڤان بارزانی:
ئامانج ئەوەیە عێراق سەربکەوێت، نەک بەغداد بەسەر هەولێر و هەولێر بەسەر بەغداد سەربکەوێت.
2 369
کەناڵ 12ی ئیسرائیل:
بەپێی سەرچاوەی خاوەن بڕیار لە بنەماڵەی پاشایەتی سعودییە، نائومێدییەکی زۆر هەیە بەرامبەر هەڵوێستی ئەمریکا و ڕوو لە زیادبوونە.
حووسییەکان سوود لە بێکردەوەیی واشنتۆن وەردەگرن بۆ فراوانکردنی دەسەڵات و ئازادی جووڵەیان لە ناوچەکەدا.
دۆخی ئاسایشی سعودییە بە بەراورد بە ڕابردوو ئاڵۆزتر بووە، بەهۆی زۆربوونی بەرەکانی بەرهەڵستکاری وەک ئێران، حیزبوڵا، گروپە چەکدارەکانی عێراق و حووسییەکانی یەمەن.
2 369
ئەمڕۆ حوسییەکان فرۆکەیەکی تری بێفرۆکەوانی سعودییان لەجۆری Wing Loong-2 چینی خستەخوارەوە، ئەمە شەشەم فرۆکەی بێفرۆکەوانە کە لە چەند ڕۆژی رابردووی ئاڵۆزییەکان خراوەتە خوارەوە.
2 369
وەزارەتی دەرەوەی سوریا:
دیمەشق بە توندترین شێوە هەوڵی میلیشیای حوسی بۆ بەئامانجگرتنی مەککەی موکەرەمە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئیدانە دەکات و پاڵپشتی تەواوی خۆی لەگەڵ سعودییە دەردەبڕێت.
2 369
چەند رۆژێکە سعودییە، حوسییەکان تۆمەتبار دەکات بەوەی دەیانەوێت شاری مەککە بکەنە ئامانج و حوسییەکانیش ڕەتیدەکەنەوە هیچ هێرشێکیان ئەنجام دابێت یان نیازیان هەبێت.
شاری مەککە هیچ پاڵاوگەیەکی گەورەی نەوتی لێ نییە، حکومەت رێگە نادات پیشەسازی قورس و پاڵاوگەی نەوت لە سنورەکە هەبێت بەهۆی تایبەتمەندی شارەکە و پاراستنی کەش و هەوا و ژینگەی.
لە جەنگی یەمەنش سعودییە چەند جارێک حوسییەکانی بەوە تۆمەتبار کرد کە مووشەکیان ئاڕاستەی شارەکە کردوو، بەڵام لەدووری دەیان کیلۆمەتر تێکشکێندرابوون.
2 369
ئەو فرۆکەی سعودییە کە خراوەتە خوارەوە کۆدی 5539 لەسەر کلکەکەیەتی، سەر بە فەوجی 55ە لە بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید.
فرۆکەکە F-15SA نوسخەی سعودییە لە جۆری F-15E ئەمریکی، کە تایبەت بۆ هێزی ئاسمانی شاهانەی سعودییە دروست کراوە و دوو فرۆکەوانی هەیە.
پیتی SA ئاماژەیە بۆ Saudi Advanced.
2 369
حوسییەکانی یەمەن:
دوای خستنەخوارەوەی فرۆکە F-15 سعودییەکە، دوو فرۆکەی تر لەجۆری F-15 و Typhoon لەکاتی گەڕان بەدوای فرۆکە تێکشکاوەکە لەلایەن سیستمی بەرگری ناچار کران ئاسمانی یەمەن جێبهێڵن.
"چارەنوسی فرۆکەوانەکە هێشتا دیار نییە."
2 369
زۆرینەی کێڵگەکانی نەوت لەنزیک ماربن، وە حوسییەکانیش دەیانەوێت مارب کۆنترۆڵ بکەن، واتە حوسییەکان چاویان لەسەر کێڵگە نەوتییەکانی مارب و بیابانی حەزەرمەوتە.
"Money is the fuel of WAR."
2 369
حوسییەکانی یەمەن:
لەچەند کاتژمێری داهاتوو دیمەنی خستنەخوارەوەی فرۆکە جەنگییەکەی سعودییە بڵاودەکەینەوە.
2 369
فۆکس نیوز:
کەشتییەکی ئەمریکی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لەلایەن ئێرانەوە بە 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و لانیکەم بە مووشەکێک هێرشی کراوەتە سەر و ژمارەیەک کارمەندی ئەمریکی لەسەر دەستەی کەشتییەکە بوون.
کەشتییەکە پێکراوە و بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک کەس، کە لە ئێستادا لە وڵاتێکی کەنداو چارەسەر وەردەگرن.
2 369
حوسییەکان لە کۆبوونەوەکەدا بۆ ئەمریکیەکان:
هێرش ناکەینە سەر کەشتییە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان وە بازرگانییەکان.
2 369
شاندێکی ئەمریکی و حوسییەکان لە عومان کۆبوونەوە.
ئەمریکا بەڵێنی بە حوسییەکان داوە پاڵپشتی ئاسمانی سعودییە ناکات، بەمەرجی ئەوەی گەروی باب مەندەب بە کراوەیی بهێڵێتەوە.
2 369
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگیدا بە کۆتاییهێنانی جەنگی ئێران و بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەکە پەسەندکرا .
220 دەنگی بەڵێ و 204 نەخێر ، بەم شێوەیە تڕەمپ ناچار دەکەن کۆتایی بە جەنگ بهێنێت .
( ئەگەر کۆنگرێس ڕێگە بدات )
