War News
رفتن به کانال در Telegram
2 365
مشترکین
+324 ساعت
+27 روز
+2530 روز
آرشیو پست ها
2 365
پەرلەمانی لیتوانیا پێشنیازێکی پەسەند کرد بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی.
هەموارکردنەوەکە ڕەوانەی کۆمیتە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە، پێشنیاز کراوە کە ماددەی 137ی دەستوور، کە جێگیرکردنی چەکی کۆکوژ، لەنێویاندا چەکی ئەتۆمی، لەسەر خاکی لیتوانیا قەدەغە دەکات، لاببرێت.
ئەگەر پەسەند بکرێت وڵاتانی ناتۆ دەتوانن چەکی ئەتۆمی لەسەر خاکی لیتوانیا جێگیر بکەن، ڕووسیاش دەڵێت بەچەکی ئەتۆمی لیتوانیا دەکەینە ئامانج.
2 365
ئەرشیڤ - کەرکوک 2014
لەناوبردنی دوو خۆکوژی تیرۆرستانی القائیدە، لەلایەن خۆبەخشانی کورد و پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک.
2 365
هێڵی نەوتی رۆژهەڵات-رۆژئاوای سعودییە کەوتەوە کار و نەوتی برێنت بۆ 97 دۆلار دابەزی.
ماوەی سێ رۆژە حوسییەکان هیچ هێرشێکیان نەکردۆتە سەر ژێرخانی نەوتی سعودییە.
2 365
ڕێژەکان خەمڵاندنن ، چونکە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا لە سەرژمێرییەکاندا "نەتەوە" تۆمار ناکرێت .
2 365
مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت؛ ئەمەش بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
2 365
دوران کاڵکان ڕایگەیاند کاردانەوەی خەڵکی کۆبانێ و کۆمەڵگەی کوردی لە ڕۆژئاوا بەرامبەر کوشتنی سیپان کاردانەوەیەکی دیموکراتیک و سروشتی بووە. ئەو ئاماژەی بەوە کرد سەرباز لە حەڵەبەوە وەک داگیرکاری و نمایشکردنی هێز نێردراون بۆ کۆبانێ و کوشتنی سیپان حەزنی و ناردنی هێزی سەربازی بۆ کۆبانێ زەمینەی بۆ ڕووداوەکانی دواتر خۆشکرد. ئەمە پڕۆڤۆکەیشن بوو و هەوڵێک درا بۆ ترساندنی خەڵک. کەس نابێت بیر بکاتەوە دەتوانێت کوردەکانی ڕۆژئاوا بترسێنێت یان بزاینێت بێ پشتیوانن. ئیرادەی خۆجێی و کوردی قەبووڵ ناکرێت و لە هەڵسوکەوتی دەسەڵاتی دیمەشقیشدا هیچ دیموکراسییەک بوونی نییە و کارگێڕی خۆجێی ڕەت دەکەنەوە. تێکەڵبوونی دیموکراتیک بە پێدانی پۆست بە یەک یان دوو کەس کەم ناکرێتەوە کە دیارترین نموونە بۆ ئەمە ڕەتکردنەوەی خوێندنە بە زمانی کوردی. بە خەڵکی کورد دەوترێت کە ناتوانن بە زمانی دایکی خۆیان بخوێنن و بخوێننەوە و بنووسن، لە کاتێکدا خوێندن بە زمانی دایک یەکێکە لە داواکارییە هەرە ڕەوا و دیموکراتیکەکان.
2 365
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە میدیا خەبەری ڕاگەیاند، تورکیا ئامادە نییە پەکەکە وەک هێزێکی سیاسی قبوڵ بکات. ئەو دەڵێت پەکەکە هێز و ئیرادەیە و لە هەر چوار پارچەی کوردستان ڕێکخراوە. پێویستە دەوڵەتی تورکیا بگۆڕێت و دیموکراتیزە بێت، بۆ ئەمەش یاسا و ڕێبازی نوێ پێویستن. کاڵکان ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت سەرەتا دۆخی ڕێبەر ئاپۆ ڕوون بکرێتەوە. بە بڕوای ئەو، کورتکردنەوەی تەواوی بابەتەکە تەنها لە چەکداماڵیندا پرۆسەکە پەکدەخات. لە کۆتاییدا وتی سنوورێک بۆ کارەکانیان هەیە و نابێت چاوەڕوانی هەموو شتێک لەوان بکرێت.
2 365
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا خەبەر ڕایگەیاند، شەڕی دەوروبەری ئێران لە پەرەسندندایە و گەیشتووەتە بنبەست. مەترسی گۆڕانی ئەم دۆخە بۆ شەڕێکی فراوانتری نێوان دەوڵەتانی ناوچەکە بەردەوامە و تورکیاش لە چەقی ئەم ڕووداوانەدایە. لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە تا قوبرس و یۆنان، بازنەی ئاگرەکە قووڵتر دەبێتەوە و کاریگەرییەکانی لەسەر تورکیا ڕوو لە زیادبوونە. ئەگەر تورکیا نەتوانێت ڕێگایەکی دەربازبوون بدۆزێتەوە، زیانی زۆر گەورە دەکات، لاواز دەبێت، هەژموونی کەم دەبێتەوە و پێگەی خۆی وەک هێزێکی ناوچەیی لەدەست دەدات.
2 365
+2
دوو بەهێزترین سیستەمی فرە ڕۆکێت هەڵدەری جوڵاو لە خزمەت هێزەکانی پێشمەرگە.
هەڵدەری سۆڤیەتی BM-21
هەڵدەری ئێرانی Hadid HM-20
هەردوو هەڵدەر ڕۆکێتی تیرە 122 ملم بەکاردێنن
2 365
+2
کۆمپانیای ڕۆستێک مووشەکی نوێی جێتی خۆی لە جۆری Dan-T خستەڕوو، مووشەکەکە گشتگیرە و دەکرێت لەڕێگەی فڕۆکە، هەلیکۆپتەر، هەڵدەرە زەمینییەکان و کەشتییە جەنگییەکانەوە هەڵبدرێت.
دروستکردنی هەر مووشەکێکی Dan-T بە ڕێژەی 35% هەرزانترە لە مووشەکی S8000 Banderol و بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە بە تەواوی پێکهاتە ناوخۆییەکانی ڕووسیا بەکاربهێنێت بۆ تێپەڕاندنی سزاکان.
ڕووسیا پلانی هەیە تا کۆتایی ساڵی 2026 تا 2000 مووشەکی Dan-T بەرهەمبهێنێت و لە ساڵی 2027دا ئەم ژمارەیە بگەیەنێتە 14000 مووشەک.
2 365
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی ڤیلنیۆس لە لیتوانیا بەهۆی مەترسی جوڵەی باڵەفڕ هەڵوەشێنراوەنەتەوە .
2 365
بەهۆی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکڕانیا زەنگی ئاگادارکردنەوە لە پارێزگای لوبلین لە پۆڵەندا و شاری کراسلاڤا لە لیتۆنیا لێدراوە .
2 365
محەممەد فەرەح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حوسییەکان:
دوای ئێران، میسر، تورکیا و پاکستان ئامانجی دواترن.
ئیسرائیل و ئەمریکا هەوڵ دەدەن ئەم سێ وڵاتە بێ هێز بکەن لە ڕێگەی ڕاکێشانیان بۆ ناو ململانێی ناوخۆیی و هەرێمییەوە، بە جۆرێک کە سعودییە ڕۆڵ لەم ستراتیژەدا دەگێڕێت.
توانای سەربازی و کاریگەریی سیاسیی میسر، تورکیا و پاکستان دەکرێت وەک بەربەستێکی بەهێز لە بەرامبەر هێنانەدیی نەخشە و پلانەکانی ئیسرائیلدا بوەستێتەوە، هەر بۆیەش هەوڵی بێ هێزکردنیان دەدرێت.
2 365
چین داوای لە ئێران کردووە ڕێگری لە هێرشەکانی حوسییەکان بکات، پاش ئەوەی سعودیە داوای یارمەتی لە چین کردووە.
ئێران پێی ڕاگەیاندووە ئارامی ناوچەکە بەندە بە کۆتایی هاتنی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیڵ دژی ئێران، دیار نیە ئێران بە داواکەی چین ڕازی بووە یان نا.
2 365
نیویۆرک تایمز:
تڕەمپ بڕیاریدا ھێرش بۆ سەر حوسییەکان لە یەمەن ئەنجام نەدات و ئاڕاستەی بڕیارەکەی پێچەوانە کردەوە دوای ئەوەی پنتاگۆن پێشتر خۆی بۆ ئۆپراسیۆنەکە ئامادە کردبوو.
دوای ئەوەی شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان داوای لێکرد دەستوەردان بکات، تڕەمپ فەرمانی بە پنتاگۆن کرد ئامادەکاری بۆ ھێرشی ئاسمانی بکەن، بەڵام تا ڕۆژی یەکشەممە دووبارە رای خۆی گۆڕی.
زۆربەی کەسایەتییە نزیکەکانی ناو بازنەی دەسەڵاتی تڕەمپ دژی بەشدارییکردن بوون لە شەڕی سعودییە دژ بە حوسییەکان، بەتایبەتی بەهۆی ئەو گوشار و بارگرانییانەی پێشتر لە شەڕی ئێراندا ڕووبەڕووی سوپای ئەمریکا ببوونەوە.
هێرشەکان لە دەستپێکردن نزیک بوونەوە، بەجۆرێک کە لیستی ئامانجەکان پەسەند کرابوون و بۆمبەکان لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دەبەستران، کاتێک تڕەمپ بڕیاری پاشەکشەی دا.
"ئاگاداری باڵیۆزخانەکان بەهۆی ئەگەری هێرش بووە بۆ سەر حوسییەکان."
2 365
تڕەمپ کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئاگاداری باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە:
کۆتایی ئەم هەفتەیە هیچ جیاوازییەکی نابێت لەگەڵ هەفتەکانی پێشتر و هیچ ناگۆڕێت.
2 365
ترەمپ:
لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ حوسییەکان و ئەوان ڕازی بوون کە شەڕ لەگەڵ ئێمە نەکەن.
2 365
تڕەمپ:
لە قۆناغی بڕیارداندام و لە ئایندیەکی نزیکدا ڕووداوی زۆر گەورە ڕوو دەدەن.
بژاردەکانی بەردەمم بریتین لە سڕینەوەی تەواوەتی ئێران، ڕێگەدان بەوەی لە ڕووی ئابوورییەوە داڕمێن و لەناوبچن، یاخود ڕێککەوتن لەگەڵیان.
