fa
Feedback
𝘎𝘳𝘢𝘥𝘦12𝘸𝘪𝘵𝘩_𝘳𝘢𝘸𝘦𝘯

𝘎𝘳𝘢𝘥𝘦12𝘸𝘪𝘵𝘩_𝘳𝘢𝘸𝘦𝘯

رفتن به کانال در Telegram

چەناڵێک تایبەت بە پۆلی ١٢. -زانیاریی گرنگی خوێندن و تەکنیکەکان -ئاشنابوون بە ھەڵەکان و چارەسەریان -دۆزینەوەی ڕێگەی ڕاست -ھۆشیارکردنەوەی فێرخوازان @rawen_hamza

نمایش بیشتر
1 259
مشترکین
-324 ساعت
+557 روز
+35130 روز
آرشیو پست ها
هەر گلەییەک یان گەر ڕەخنەیەک هەیە لێرە بینووسن وە نەتتوانی لێرە لە تایبەت بینێرە … @rawen_hamza

بابەت : ڕوونکردنەوە چەند کەسێک نامە دەنێرن بۆ پەیجێک هەتاوەکو من بڵاو بکەنەوە ، هههه کە هەتاوەکو ئەو دەقەیەش بە نزیکی خۆمم زانیون💔 هیچ کێشەم نییە من بڵاو بکرێتەوە یان نا نییەتی من دیارە وە خوودی ئەو نامانەش هەموویم بۆ نێردراوەتەوە منیش وەکو خۆیان تەماشا دەکەن هیچی تر ناڵێم و وەسەلام….

ئەندازیاری تەلارسازی یان پزیشکی گشتی؟ چیرۆکی وازهێنانم لە پزیشکی و گەڕانەوەم بۆ خەونی منداڵیم! (بەشی ١: حەز و خولیا)
بیرمە کاتێک پۆلی ١٢م بەسەرکەوتوویی و بە نمرەیەکی بەرز تەواو کرد، ڕێک وەک هەر خوێندکارێکی تری ئێستا، کەوتمە ناو زریانێکی گەورەی دەروونییەوە. لە نێوان سێ ڕێیانێکدا وەستابووم: بچمە ئەندازیاریی تەلارسازی کە خەون و حەزی قووڵی منداڵیم بوو؟ یان بچمە پزیشکی گشتی کە کۆمەڵگە دەیگوت "پارە و ناوبانگی تێدایە"؟ یانیش بچمە پزیشکی ددان چونکە دەیانگوت "کارێکی ئاسان و خۆشە"؟! وەک زۆربەی گەنجەکان، کەوتمە ژێر کاریگەریی ژاوەژاوی دەوروبەر. لە چەند گرووپێکی فەیسبووک پۆستم کرد و پرسیم: "پزیشکی گشتی یان تەلارسازی؟" باوەڕ بکەن کۆمێنتەکان وەک یەک دەنگیان دەدا: "بە دڵنیاییەوە پزیشکی!". دوای لێکدانەوەیەکی لۆژیکیی ڕووکەشانە و بە قسەی خەڵک، چوومە کۆلێژی پزیشکی گشتی. ساڵێکم خوێند، سوپاس بۆ خوا بە ئاستێکی زۆر باش و بە سەرکەوتوویی قۆناغی یەکەمم بڕی. بەڵام... چ تەواوکردنێک؟! لە دەرەوە سەرکەوتوو بووم، بەڵام لە ناوەوە بەردەوام دادگایەک لە مێشکمدا دەیپرسی: "ئایا من بۆ ئێرە دروست کراوم؟ ئایا ئەمە ئەو شوێنەیە کە ڕۆحمی تێدا ئارام دەبێت؟". لێرەدا گەیشتمە گەورەترین حەقیقەتی ژیانم؛ تێگەیشتم ئەگەر خودا ڕۆحی "هونەر، خەیاڵ، و دیزاین"ی لە ناخدا چاندوویت، مەحاڵە بتوانیت لەناو بۆنی دەرمان و ڕاڕەوی نەخۆشخانەکاندا بیشاریتەوە تەنها لەبەر ئەوەی خەڵک چەپڵەت بۆ لێدەدەن! بۆیە بوێرانەترین بڕیاری ژیانمم دا؛ وازم لە پزیشکی هێنا و گەڕامەوە بۆ باوەشی خەونەکەی منداڵیم. ئەمڕۆ، دوای پێنج ساڵ خوێندنی تەلارسازی و دەرچوونم، سوپاس بۆ خودا لەوپەڕی ئاسوودەیی دەروونیدام؛ لەگەڵ کارەکەم، لەگەڵ نازناوەکەم، و لەگەڵ هەموو ئەو فەزایەی تێیدا دەژیم. بەڵام با بپرسین: بۆچی شوێنکەوتنی "حەز و خولیا" هێندە گرنگە؟ کۆمەڵگەی ئێمە خولیا وەک شتێکی منداڵانە سەیر دەکات، بەڵام لە دەروونناسیی مۆدێرن و زانستی بەڕێوەبردنی سەردەمدا، حەز (Passion) تەنها ئارەزوویەک نییە، بەڵکو "تاقە بزوێنەر و دژەگولـلە"یە بەرامبەر بە نەخۆشیی سەدەی بیست و یەک کە پێی دەوترێت (سووتانی پیشەیی-Burnout)! ئەگەر پیشەکەتت خۆشنەوێت، ڕەنگە بۆ ساڵێک یان دووان بتوانیت بەرگەی قورسییەکەی بگریت لەپێناو پارە یان ناو، بەڵام بۆ ٤٠ ساڵی داهاتووی تەمەنت، بەیانیان هەستان لە خەو بۆ کارێک کە ڕۆحت نایەوێت، دەبێتە دۆزەخێکی دەروونی و وێرانتبوون. وەک ستیڤ جۆبس بە جوانی دەڵێت: "تاقە ڕێگە بۆ ئەوەی کارێکی مەزن بکەیت، ئەوەیە کە ئاشقی ئەوە بیت کە دەیکەیت." ئەم حەقیقەتە مۆدێرنە، پێشتر لە فەلسەفەی ئیسلامیدا بە قووڵترین شێوە وەسف کراوە. خوای گەورە لە قورئاندا یاسایەکی گەردوونی پێداوین: {قُلْ كُلٌّ يَعْمَلُ عَلَىٰ شَاكِلَتِهِ} (بڵێ: هەر مرۆڤێک بەپێی پێکهاتە و ئاراستەی ناوەوەی خۆی کار دەکات). هەروەها ئیمامی غەزالی لە شیکردنەوەی دڵی مرۆڤ و ئارامیدا گەورەترین حیکمەتمان پێ دەبەخشێت و دەفەرموێت: "السعادةُ في أن تَصْرِفَ قُوَّتَكَ في ما خُلِقْتَ لَهُ" (بەختەوەری و ئارامیی ڕاستەقینە لەوەدایە کە هێز و وزەی خۆت لەو شتەدا خەرج بکەیت کە بۆی دروست کراویت). وە (ئیبن قەییم)یش دەفەرموێت: "ئەگەر مرۆڤ خرایە سەر ڕێگایەک کە لەگەڵ سروشتی ناخیدا نەگونجێت، ئەوا ڕۆحی وشک دەبێت و هەرگیز بەرهەمێکی ڕاستەقینەی نابێت." بۆیە ئەی خوێندکاری ئازیز؛ گەورەترین زوڵمێک کە لە خۆتی بکەیت ئەوەیە، نمرەکەت بکەیتە بکوژی حەزەکانت و خۆت بکەیتە کۆیلەی چەپڵەی خەڵک! نمرەی ٩٩ واتای ئەوە نییە کە تۆ ناچاریت ببیتە پزیشک. نمرە تەنها "کلیلێکە" پێت دراوە، بەڵام بڕیاری ئەوەی کام دەرگای پێ دەکەیتەوە، تەنها و تەنها مافی خۆتە. پزیشکێکی دڵتەنگ کە لە ژێر پەستانی نمرەدا چووەتە ئەو بەشە، کارەساتە بۆ چارەسەری مرۆڤەکان و تەنها وەک ئامێرێکی بێ ڕۆح مامەڵە دەکات! ئەندازیارێکی بێ خولیاش، تەنها وێرانە و قەفەز بۆ کۆمەڵگە دروست دەکات! کاتێک فۆڕمی زانکۆلاین پڕ دەکەیتەوە، گوێ لە ژاوەژاوی سۆشیاڵ میدیا و خەونی نەهاتووەدیی خێزانەکەت مەگرە. بزانە تۆ بۆ سارێژکردنی جەستە دروست کراویت، یان بۆ بونیادنانی فەزا و ژینگەی مرۆڤ؟ بەدوای قیبلەنمای دڵتدا بڕۆ، چونکە ئەو پیشەیەی بە عەشقەوە دەیکەیت، تەنانەت ئەگەر تێیدا ماندووش بیت، هەرگیز تێیدا دۆڕاو نابیت! لە بەشی دواتردا باسی هەلیکار و داهاتوو و داهات ئەکەم بۆ بەشەکانی زانکۆ.... بڕوا ڕەشید ئەندازیاری تەلارساز

🟢 درود بۆ ئەو زاتەی کە بێ ئەوەی بیبینین خۆشمانویست بێ ئەوەی دەستی بگرین شوێنی کەوتین ، ئەو پیاوەی کە 1400 ساڵە لە غیابی خۆیدا پەیامەکەی وەک تیشکی خۆر لەناو دڵەکانماندا ئەدرەوشێتەوە , اللهم صل على سيدنا محمد 🟢

https://youtu.be/qtkUuZBRdcM?si=WcOhwDoOIIga7-tM سڵاو و رێز هاورێیان ئەم ڤیدیۆیەی ساوندم کردووە بۆ ئێوە لە جیاتی ڤۆیس بنێرم، دلنیام زۆۆر زۆر سودی لێ دەبینن هەم رێنمایی هەم زانیاری پێویستی تێدایە

پیام صوتی01:42

7 لە هەڵە باوەکانی خوێندکار لە یەکەم ڕۆژی مەکتەبەوە تا کاتی ئیزنەکە 🔔🚫 ١-کۆکردنەوەی زۆرترین مەلزەمە لەخۆی (خۆشی دەزانێ فریایی هەموویان ناکەوێت!) ٢-نەگۆڕینی ئەو ژینگەیەی کە تێیدایە (برادەری خراپ و خۆشەویستی و هتد .....) ٣-زۆر بەکارهێنانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەبێ گوێدانە کات ٤-گوێگرتن لەو قسە نەرێنیانەی کە لە دەوروبەری دەیبیستێت (تۆ کوا دەرەجەت پێدێ - خوێندن سودی نەماوە - دامەزراندن نەماوە بۆ دەخوێنی-هتد....) ٥-بە ناوی ساردبونەوە و نەبونی تاقەت دەرسەکان لەسەر خۆی کەڵەکە دەکات و هەر دەڵێ بۆ سبەی تەواویان دەکەم تا وای لێدێت دوای فریایان ناکەوێت و دەکەوێتە قەلەقییەوە ٦- لە ئیمتیحانێک خراپ دەبێ وا دەزانێ ئیتر لە وزاریش ئەوە دەرەجەکەی دەبێ و ئیتر ترسێکی زۆر بۆخۆی دروست دەکات ٧- { شەڕکردن لەگەڵ مامۆستا } ئەمە وادەکات تەلەبەکە ڕقی لە دەرسەکەش ببێتەوە بۆیە زۆرکەس بەم هۆیەوە دەرەجەی دابەزاندووە تا دەتوانن دووربن لەوشتانە ،گەر لە مامۆستاکەش تێنەگەیشتی دەتوانی لە یوتوب و هتد .... دەرسەکە بخوێنی ئیمامی عەلی (ڕ.خ) دەفەرموێ :«العَاقِلُ مَنْ وَعَظَتْهُ التَّجَارِبُ» واتە: «کەسی دانا و ژیر ئەو کەسەیە کە ئەزموونەکان [و بەسەرهاتەکانی دەوروبەری] دەبنە وانە و ئامۆژگاری بۆی.»

https://youtu.be/LBYvJJKG6u0?si=CPCjA5kJ8i7r4-mg 🟢گەر بەتەمای پزیشکی گشتیت تەماشایەکی ئەوەم بۆ بکە

کۆرسی ئەدەبی کوردی 🎓 🟢هەموو مەنهەجەکە بە شێوەی ڤیدیۆی تۆمار کراوە و 5 کاتژمێرە 🔵بەبێ لەبەرکردن و تەنها چەند تەکنیکيکی ئاسان ئەدەب کۆنترۆل دەکەیت 🟣جا سوودی ئەوە چییە ؟ تۆ لە ڕۆژانە کاتێکی چاکت بۆ دەگەڕێتەوە و لە بری ئەوەی کاتی زۆر خەریکی ئەدەب بیت ئەوا دەچیت ئەو کاتە دەدەیت بە دەرسێکی گران ⚪️وە نموونەی کۆرسەکە لە یوتوب دانراوە 🟡بۆ بەژداری کردن : 📱 @rawen_hamza

📮 ڤیدیۆکە شەیر بکەن بۆ زۆرترین هاوڕێتان 🟢وە پێشنیاری ڤیدیۆی داهاتووم بۆ بکەن دەربارەی چی بێت لە کۆمێنتی ئێرە بینووسە … ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️

خوێندنی فیزیا بینەری بن🎓 https://vt.tiktok.com/ZSqMGvy7M/

https://vt.tiktok.com/ZSqMS8ppV/ ئەوەش خوێندنی بیرکاری 🏫

ڕەنگە هەندێکتان بڵێن ئەو ڤیدیۆیانە کاتەکەی زۆر کەمن و هیچ شتێکی وەها باس ناکات بەخوا وانییە ئەمن دەمهەوێت بە کەمترین کات پەیامەکەی بگەیەنم تاقەتی شتی دوور و درێژ و بێزارکەرم نییە و ئەو ڤیدیۆ ١٠ دەقەیە دەتوانم بیکەم بە سەحاتێک بەڵام ئاوا سوودی هەیە ؟ نەخێر تەنها قسەی زیادە دەبێت…

📮ڤیدیۆی نوێ 🟢 باسکردنی بەهێزترین تەکنیکەکان ، لە دەست خۆتانی مەدەن 🟣ڤیدیۆکە بنێرە بۆ هاوڕێکانت https://youtu.be/nkAY4Lpa8VE?si=8i0L-lJ97PU4aRjT