cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

فتوای زانایان

قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ:طَلَبُ الْعِلْمِ فَرِيَضَةٌ عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ واتە: داواكردنى زانست پێويستە لەسەر هەموو مسوڵمانێك.

نمایش بیشتر
پست‌های تبلیغاتی
3 886
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+17 روز
-5130 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

https://www.tiktok.com/@prsiaruwalam?_t=8ndEqHMtDkX&_r=1 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ بینەری پۆستەکانمان بن لەتیک تۆک بەهیوای سود بۆهەموولایەک لایک و فۆڵۆ لەبیرمەکەن شەوانە لایڤی پرسیار و وەڵامی ئاینی دەکەینەوە ٳن شاءالله بارک الله فیکم.
نمایش همه...
پرسیار و وەڵام📊 on TikTok

@prsiaruwalam 1232 Followers, 17 Following, 20.9k Likes - Watch awesome short videos created by پرسیار و وەڵام📊

2👍 1
https://vt.tiktok.com/ZSYurYEAD/ بفەرموون وەرنه لایڤی پرسیار و وەڵامی ئاینی
نمایش همه...
پرسیار و وەڵام📊(prsiaruwalam) is LIVE | TikTok

Check out پرسیار و وەڵام📊(prsiaruwalam) LIVE videos on TikTok! Watch, follow, and discover the latest content from پرسیار و وەڵام📊(prsiaruwalam).

📚مەرجی واجب بوونی کەفارەت دانی سوێند چییە ؟📚 ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کەفارەت واجب نابێت ئیلا بە چەند مەرجێک نەبێت : مەرجی یەکەم // دەبێت سوێند دامەزرا بێت ، سوێندی دامەزراو ئەوەیە دەبێت مەبەستی ھەبێت بۆ داھاتوو و شتەکە بکرێت ، ئەگەر مەبەستی سوێندی نەبێ و ھی سەر زمان بێت ئەوا کەفارەتی لەسەر نییە ، ..... مەرجی دووەم // دەبێت سوێند خواردن بۆ داھاتوو بێت ، ئەگەر سوێندی خوارد بۆ شتی ڕابردوو بوو کەفارەتی لەسەر نییە ، یان ڕاستگۆیە و ڕاست دەکات یان درۆ دەکات ، ئەگەر بلێت : دوێنی فلانە شت و فلانە شت ڕوویدا ، ئەو شتە ڕووی نەدابوو ، کەفارەتی لەسەر نییە ، چونکە سوێندی خواردووە لەسەر شتی ڕابردوو ، بەلام لە نێوان دوو شت دایە یان تاوانبارە یان سەلامەتە لە تاوان ، ئەگەر ڕاستگۆ بێت ئەوا سەلامەتە و ھیچی لەسەر نییە ، ئەگەر درۆ بکات ئەوا تاوانبارە و کەفارەتی لەسەر نییە ، بەلام تەوبەی لەسەرە و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ لای خوا و وە حەق بۆ خاوەنەکەی بگەڕێنێتەوە . .... مەرجی سێیەم // دەبێت ئەو شتەی کە سوێندی لەسەر دەخوات بکرێت ، بەلام ئەگەر شتێک نەکرێت و مستحیل بێت و سوێندی لەسەر بخوات بۆ ھاتنەدی ، وەک ئەوەی بلێت : سوێند بەخوا خانوویەک دروست دەکەم لەسەر مانگ ، ئەوا سوێندی خواردووە لەسەر شتێکی مستحیل ، جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان : ھەندێک دەلێن : لەو کاتە دەبێت کەفارەتی بدات . وە ھەندێک زانای تر دەلێن ھیچی لەسەر نییە ، چونکە ئەمە لە بابەتی لەغوەیە و ھیچ مەبەستی نییە . ئەگەر پابەندی بکەین بە کەفارەت دان بۆ ئەوەی چاک بێت و خۆی لەم قسانە بگرێتەوە ئەوە باشە ، کاتێک پابەندی دەکەین بە کەفارەت ئەوە واجب دەبێت یەکسەر کەفارەت بدات ، چونکە ھەموو واجبەکان ئەسڵ وایە دەبێت یەکسەر بێت ئیلا ئەوانەی بەلگەی لەسەر ھاتبێ . ))
فتح ذي الجلال والإكرام ج١٤ لاپەڕە ٣٩٧ ــ ٣٩٩
نمایش همه...
11👍 2❤‍🔥 1🥰 1👏 1😍 1🤗 1
📚چەند جۆر نیفاق هەیە ؟ جیاوازی چیە لەنێوانیان؟ 📚 زانایان نیفاقیان کردۆتە دوو جۆر : یەکەم / نیفاقی گەورە یان نیفاقی بیروباوەڕ : ئەم جۆرە نیفاقە پێی کافر دەبێت و وە لە ژێرەوەی دۆزەخ دا دەبێت خاوەنەکەی ، وەک : (١) بە درۆ خستنەوەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت . (٢) بەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت  لە ھەندێک شت دا کە پێی ھاتووە . (٣) ڕق لە پێغەمبەر بوونەوە سەلامی خوای لێ بێت . (٤) ڕق لێ بوونەوە لە پێغەمبەر لە ھەندێک شت کە پێی ھاتووە . (٥) دڵ خۆش بوون بە لاواز بوونی ئیسلام . (٦) پێ ناخۆش بوون بە سەرکەوتنی ئیسلام . (٧) پشتگیری کردنی کافرەکان بۆ سەرکەوتن بەسەر موسلمانان . (٨) گاڵتە کردن بە ئیمانداران لەبەر ئیمان ھێنان و گوێ ڕایەلی کردنیان بۆ خوا و پێغەمبەر . (٩) پشت کردن لە حوکمی خوا و پیغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت . دووەم / نیفاقی بچووک یان نیفاقی کردەوە : ئەم جۆرە نیفاقە خاوەنەکەی کافر نابێت ، وەک : (١) بەڵێن شکاندن . (٢) ئەگەر قسە بکات درۆ دەکات . (٣) خیانەت لە سپاردە " ئەمانەت " دەکات .
نمایش همه...
8👍 4❤‍🔥 3🥰 1🕊 1😍 1🤗 1
📚نیفاق چییە ؟📚 ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی زانایان تەفسیریان کردبێت سەبارەت بە نیفاق لە زمانەوانی دا ئەوەیە کە لە جنسی فێل کردنە ، دیار کردنی خێرە و وە شاردنەوەی شەڕە )) جامع العلوم و الحکم لاپەڕە ٣٧٥ جورجانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( إظهار الإيمان باللسان ، و كتمان الكفر بالقلب . ))
التعريفات لاپەڕە ٢٤٥
واتە : بە دیار خستنی ئیمانە بە زمان و وە شاردنەوەی کوفرە بە دڵ .
نمایش همه...
9👍 3❤‍🔥 1🥰 1😍 1🤗 1
📚 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 📚 بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ لەتیک تۆک لەگەڵمان بن ٳن شاءالله شەوانە بەلایڤی پرسیار و وەڵامی ئاینی پێشکەشتان دەکەین ئێوەش بێنیرن بۆهاوریەکانتان لایک و فۆڵۆ لەبیر مەکەن بەهیوای سود بۆتان بارک الله فیکم. https://www.tiktok.com/@prsiaruwalam?_t=8nUgRZQ2KS9&_r=1
نمایش همه...
پرسیار و وەڵام📊 on TikTok

@prsiaruwalam 1154 Followers, 17 Following, 19.8k Likes - Watch awesome short videos created by پرسیار و وەڵام📊

1
📚 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 📚 پرسیار و وەڵام ڕێگایەکۍ ئاسان بۆ فێربون و کۆکردنەوەۍ زانست و زانیارۍ #ئاینۍ لەتێک تۆک لەگەڵمان بن ئەکاونتی پرسیار و وەڵامان داناوە بەهیوای سود بۆهەمووتان.👇🏻 https://www.tiktok.com/@prsiaruwalam?_t=8nPlsCElmUR&_r=1
نمایش همه...
پرسیار و وەڵام📊 on TikTok

@prsiaruwalam 1102 Followers, 16 Following, 19.0k Likes - Watch awesome short videos created by پرسیار و وەڵام📊

2
📚ئایا  قورئان خوێندنەوە لە ناو نوێژدا باشترە یان لەدەرەوەی نوێژ؟📚 ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قورئان خوێندنەوە لە ناو نوێژدا پاداشتی زیاترە لە دەرەوی نوێژ ، چونکە چەندین بەلگە لە قورئان وسونەت هاتوون باسی فەزلی قورئان خوێندنەوە لە ناو نوێژ دا دەکات ))
مجموعە الفتاوی ج٢٣ لاپەڕە ٢٨٢
هەروەها دەفەرمووێت : (( قورئان خوێندن لەناو نوێژدا باشترە لە قورئان خوێندنەوە لە دەرەوەی نوێژ دا ، بەلام هەرکەسێک قورئان خوێندنەوە لە دەرەوەی نوێژ زیاتر کاریگەری لەسەر هەبێت وە زیاتر بیری لێ بکاتەوە ، بۆ ئەو کەسە ئەوە باشترە کە سودی زیاترە ))
مجموعە الفتاوی ج٢٣ لاپەڕە ٦٢
نمایش همه...
15👍 4❤‍🔥 1 1🥰 1👏 1🕊 1😍 1🍓 1🤗 1
📚 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 📚 بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ جەژنی هەموولایک پیرۆزبێت هیوام وایە دایم لەخۆشی دابن الله تعالی تاعەت و عیبادەتی هەمووان قەبوڵ بکات للَّهُمَّ آمین  إِنَّ رَبِّى لَسَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ 🤲🏻 تَقَبَّلَ الله مِنّا وَمِنكَ 📔هاوەڵانی پێغەمبەر  ئەگەر لە ڕۆژی جەژن بەیەك بگەیشتنایە بە یەكتریان دەوت: (تَقَبَّلَ الله مِنّا وَمِنكَ). واتە: خوا لە ئێمەو ئێوەیشی قەبوڵ بكات. #أيَّــامٍ
نمایش همه...
18👍 5😍 2 1❤‍🔥 1🥰 1👏 1💯 1🍓 1🤗 1
📚نوێژی جەژن چۆن دەكرێ؟📚 بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. یەكەم : نوێژی جەژنی ڕەمەزان و قوربانیش هەر دوو ڕكاتە ، " ئیمامی عومەر (خوای لێ‌ ڕازی بێت) دەفەرموێت : نوێژی سەفەر دوو ڕكاتە ، نوێژی جەژنی قوربان دوو ڕكاتە ، نوێژی جەژنی ڕەمەزان دوو ڕكاتە ، تەواون بە بێ‌ كورتكردنەوە لە سەر زمانی محمد  " ( أحمد : 1 / 37 و سنده صحیح ) . دووەم : "عەمری كوڕی شوعەیب لە باوكیەوە لە باپیریەوە بۆمان دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی : پێغەمبەر  لە نوێژی جەژندا حەوت ( الله أكبر ) ی كرد لە ڕكاتی یەكەمدا ، پاشان فاتیحەی خوێند ، پاشان (الله أكبر ) ی كرد و پاشان چووە ڕكوع ، پاشان چووە سوژدە و پاشان هەستایەوە ، وە پێنج ( الله أكبر ) ی كرد و پاشان فاتیحەی خوێند ، وە پاشان ( الله أكبر ) ی كرد و چووە ڕكوع و چووە سوژدە ". ( بڕوانە : إروا‌و الغلیل : 3 / 108 ، 112 ) سێیەم : بە ( صحیح ) ی لە پێغەمبەرەوە  نەهاتووە كە لە كاتی تەكبیرەكانی ناو نوێژی جەژندا دەستی بەرز كردبێتەوە ، بەڵام (ابن القیم) دەفەرموێت : (( ابن عمر لەگەڵ زۆر بە دواگەڕانی بۆ سوننەت دەستی بەرز دەكردەوە لەگەڵ هەموو تەكبیرەیەكدا )) ( زاد المعاد : 1 / 441 ) . بەڵام باشترین ڕێنمایی ، ڕێنمایی پێغەمبەری خوایە  . شێخ ئەلبانی ( ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت ) دەفەرموێت : (( لەگەڵ ئەوەشدا كە لە عومەر و كوڕەكەیەوە گێڕدراوەتەوە ( واتە : دەستیان بەرز كردووەتەوە ) بەڵام ئەمە نابێت بە سوننەت بە تایبەتی كە ڕیوایەتی هەردووكیان لێرەدا ( صحیح ) نیە ، ڕیوایەتی عومەر بەیهەقی دەیگێڕێتەوە بە سەنەدێكی ( ضعيف ) ، ڕیوایەتی كوڕەكەی هێشتا نەم دۆزیوەتەوە و لە سەری ڕانەوەستاوم )) ( تمام المنە : 348 ) . چوارەم : بە ( صحیح ) ی نەهاتووە لە پێغەمبەری خواوە –– كە زیكرێكی دیاریكراوی خوێندبێت لە نێوان تەكبیرەكاندا ، بەڵام بە سەنەدێكی ( جید ) لە ڕیوایەتی بەیهەقیدا ( 3 /291 ) هاتووە كە ( عبدالله ی كوڕی مسعود ) فەرموویەتی : " لە نێوان هەر دوو تەكبیرەیەكدا حەمد و سوپاس و ستایشی خوای تێدایە ". پێنجەم : پێغەمبەری خوا  لە پاش سورەتی فاتیحە لە ڕكاتێكدا سورەتی ( ق و القران المجید ) ی خوێندووە ، وە لە ڕكاتەكەی تریشدا سورەتی ( اقتربت الساعة و انشق القمر ) ی خوێندووە . ( مسلم : 891 ) . یان هەندێك جار سورەتی ( سبح اسم ربك الأعلى ) (هل أتاك حديث الغاشية) ی خوێندووە . ( مسلم : 878 ) . ( ابن القیم ) دەفەرموێت : (( ئەو دوو فەرموودەیە بە صەحیحی هاتوون جگە لەوانە هیچی تر بە صەحیحی نە هاتووە )). ( زاد المعاد : 1 / 443 ) شەشەم : ئیتر بەشەكانی تری وەكو نوێژەكانی تر وایە . حەوتەم : هەركەسێك نوێژی جەژنی فەوتا دوو ڕكات دەكات ، ( عطاء ) دەفەرموێت : " ئەگەر كەسێك نوێژی جەژنی فەوتا دوو ڕكات دەكات " ( البخاری : 1 / 134 ، 135 ) هەشتەم : تەكبیرەكان سوننەتن و وازلێهێنانیان بە ئەنقەست یان بە هەڵە نوێژ بەتاڵ ناكاتەوە ، بەڵام بێگومان پێچەوانەی سوننەتە.
نمایش همه...
9👍 3❤‍🔥 2🥰 2 1👏 1😍 1💯 1🍓 1
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.