Bauen Wohnen Denken
زمان پێمان دەڵێ مانای مرۆڤبوون ئەوەتە کە وەک مەرگەوەرێک لە سەر زەوین بی، نیشتەجێ بی و ئیشی "سازکردن" بکەی، سازکردن: واتە پێگەیاندنی هەر شتێک کە گەشە دەکات، چێکرنی هەر شتێک کە ساز دەبێت. سازکردن، نیشتەجێبوون، فکرکردن
نمایش بیشتر246
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
- مشترکین
- پوشش پست
- ER - نسبت تعامل
در حال بارگیری داده...
معدل نمو المشتركين
در حال بارگیری داده...
بۆچی بەشێک لە چالاکە ژنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوونەتە دوای چالاکە ژنە فارسەکانەوە؟
چارەسەری کێشەی ژنانی کورد لە نێو کۆمەڵگای کوردییە و دەبێ لەوێشدا چارەسەر بکرێ. بزووتنەوەی فێمێنیستی ئێرانیـفارسی ناتوانێ کۆمەڵگەی کوردی بگۆڕێ. بەڵکوو ئەوە ئەرکی بزووتنەوەی فێمێنیستی کوردییە.
هەر بزووتنەوەیەکی لایەنگری یەکسانیی ژن و پیاو لە پێشدا دەبێ بڕوای بە مافی مرۆڤ هەبێ کە مافی نەتەوەییش لە خۆ دەگرێ. ئایا ژنی فارس و بزووتنەوەی فێمێنیستی فارسەکان بڕوای بە مافی نەتەوەیی کورد و یەکسانی کورد و فارس هەیە؟ ئەگەر بڕوای پێ نیە و پێیوایە کورد دەبێ هەروا ژێردەستەی فارس بێ، کەوابوو ئەو بزووتنەوەیە بەتاڵە و نابێ وەدوای کەوی.
بە پێچەوانەوە، بزووتنەوەی فێمێنیستی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان دەبێ ببن بە نموونە تا ژنانی وڵاتانی ناوچە لێیانەوە فێری مافی مرۆڤ بن. لەوانەیە گرنگترین داواکاریی بزووتنەوەی فێمێنیستیی فارس ئازادی جلوبەرگ بێ و هیچیتر، بەڵام بزووتنەوەی فێمێنیستی کوردی باری قورسی خەبات بۆ مافی مرۆڤ و مافی نەتەوەییشی بە کۆڵ داداوە و دەیان ساڵە قوربانیی بۆ دەدا.
خۆمان پێ کەم نەبێ.
دیلان هەردی
قوتابخانە بێهیوای کردم و منیش قوتابخانەم بێهیوا کرد. وەڕەزی دەکردم قوتابخانە. مامۆستاکان وەک ئەفسەری سەربازی هەڵسوکەوتیان دەکرد. من دەمەویست ئەوە فێر ببم کە دەمەویست بیزانم بەڵام ئەوان دەیانەویست لەبەر خاتری تاقیکردنەوە شت فێر ببم. لە هەمووش پتر ڕقم لە سیستەمی پێشبڕکێیانەی ئەوێ بوو، بەتایبەتی لە وەرزشدا. لەبەر ئەمانەش بوو کە لای قوتابخانە هیچ بایەخێکم نەبوو و چەن جار پێشنیاریان پێ کردم واز بێنم و قوتابخانەکەیان بەجێ بهێڵم. قوتابخانەیەکی کاتۆلیک بوو لە موونیخدا. هەستم دەکرد مامۆستاکان خەریکن تامەزرۆیی بۆ زانستم تێدا کوێر دەکەنەوە؛ تەنیا پێوەریان نمرە بوو. دەی لە وەها سیستەمێکدا مامۆستا چلۆن دەتوانێت لە گەنج تێبگات؟ ئەوە بوو کە هەر لە تەمەنی دوانزە ساڵییەوە گومانم لە دەسەڵات و باڵادەست کرد و متمانەم بە مامۆستاکان نەما.
ئالبێرت ئاینشتاین
بزووتنەوی کوردی لە رۆژهەڵات جۆرێک ناڕوونی پێوە دیارە. گوتارێکی روون و ئاشکرای نیە و هێشتا بە شەرمەوە خەبات دەکا و مەسەلەی کوردی تیۆریزە نەکردووە. نە پێناسەیەکی تیۆری لە کورد و کوردستان هەیە، نە لە ئێران و ئێرانی. دیاری نەکردووە کورد کێیە و بە کێ دەگوترێ کورد. دیار نیە کوردستان کوێیە و سنوورەکانی هەتا کوێن؟
روو لە بەردەنگی کورد، خۆی بە کوردستانی دەزانێ و ئێران بە داگیرکەر. روو لە بەردەنگی فارس، خۆی بە ئێرانی دەزانێ و ئێران بە نیشتمان
روو لە بەردەنگی کورد، سەربەخۆییخوازە. روو لە بەردەنگی فارس دژی سەربەخۆیی و لایەنگری فیدڕاڵییە.
روو لە بەردەنگی کورد، بڕوای بە جوغرافیای رۆژهەڵاتی کوردستانە و بە پارچەیەک لە کوردستانی گەورەی دەزانێ. روو لە لە بەردەنگی فارس، بڕوای بە کوردستانی ئێرانە و بە پارچەیەک لە ئێرانی دەزانێ.
روو لە لە بەردەنگی کورد بڕوای بە خەباتی چەکدارییە. روو لە بەردەنگی فارس دژی خەباتی چەکداری.
روو لە بەردەنگی کورد باسی حەماسەت و سەرکەوتن دەکا. روو لە بەردەنگی فارس، خۆ وەکوو مەزلووم و دۆڕاو نیشان دەدا و دەپاڕێتەوە.
لەوانەیە بزووتنەوەی کوردی لە رۆژهەڵات پێیوابێ کڵاو دەخاتە سەر ئێرانییەکان، بەڵام باجی ئەوە زۆر قورسترە لە قازانجە حیزبییەکەی. چونکە تاکی کورد تووشی کێشەی فکری دەکا و ناتوانێ دوو گوتاری دژ بەیەکی کوردی و ئێرانی لە هزری خۆیدا بگونجێنێ و تووشی پاڕادۆکس دەبێ و لە ئەنجامدا دەچێتەوە ژێر سەیتەرەی گوتاری زاڵی ئێرانییەکان کە پێیوایە "کورد نەتەوە نیە و تەنیا قەومێکی ئێرانییە". لە لایەکی دیکەشەوە، فارس و ئێرانی هێندەش نەزان نین کە پێمانوابێ کڵاویان دەچێتە سەر.
ئامانجی سیاسی هەر بزووتنەوەیەک دەبێ روون و ئاشکرا و ورەبەخش بێ و دوور بێ لە پاڕادۆکس. ئەگەر بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێری بێ، دەبێ گوتارێکی بەهێزی هەبێ کە دەلالەت لە هێز بکا نەک لە لاوازی و مەزلوومیەت.
دیلان هەردی
ئەم شیعرەی باشە، هەرچەن کە سەیری کاناڵەکەیم کرد خۆی بە ئێرانی ئەزانێ و شیعریشی بۆ وەتەن واتە ئێران داناوە:
ما را به بن بست بزرگی میرساند
این جاده تا میدان آزادی تهران
▪️باید به فردوسی بگویی زنده هستی
باید نگهبانی دهی بر مرز هامان
-
حرفی بزن میترسم از این بغض تلخت
دردت بجانم، خستهی مغرورم ایران
ڕەزا جەمشیدی شاعیری سەرپێڵی
243338988_1030626327700749_3209737816368151609_n.mp41.76 MB
ژیان بۆ هیچکاممان ئاسان نییە. دەی کەچی؟ ئێمە دەبێ خۆڕاگر بین و لەسەرووی هەموو شتیشەوە دەبێ متمانەمان بە خۆمان هەبێ. دەبێ بڕوامان هەبێ بەهرەیەکمان پێ دراوە کە شتێ بکەین و دەبێ بیشیکەین.
خاتوو ماری کووری
یک طرح متفاوت انتخاب کنید
طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.