cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

✍ ناوەندی نووسەرانی کوردستان

وێبلاگی ناوەندی نووسەران Www.nnkurdistan.blogspot.com لاپەڕەی ناوەند لە ئینستاگرام https://instagram.com/nawendi_nuseran?igshid=MzRlODBiNWFlZA== لاپەڕەی ناوەند لە فەیسبووک https://www.facebook.com/NNKurdistan?mibextid=ZbWKwL پێوەندی @KaRwAn_MeRaWi

نمایش بیشتر
إيران112 523زبان مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
پست‌های تبلیغاتی
948
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-27 روز
-530 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

Photo unavailableShow in Telegram
📝 ژینای نیشتمان ناوت ڕەمزی بەرخۆدانی نەتەوەی کورد و دێوەزمەی ئەوی ترمانە. یادت هەرمان سەرباشقەکەی پێشەنگی ژنانی ڕێبازی ژیانەوە و هەوێنی ئازدیی نیشتمان. نیگار: هێرۆ شێخە ژن، ژیان، ئازادی ✍: @NNKurditan
نمایش همه...
4👍 1
📝 چل و شەش ... 🖊: هەڵوێست لێرەوە بەدووربینی خەیاڵ لە ڕۆژێکی خۆشی بەهار دەڕوانمە پێدەشتی سابڵاخ لەسەر مێزی خڕی مێژوو کوڕی شاخ و کچی باخ دانیشتوون لە تەنیشتیانەوە ڕۆژنامەی ئاو لەچاپ ئەدرێ هەتاوی سبەینێ و پەلکەگیای ئومێدیش لێرەن مەلی ئەوین لە بان گاشەبەردی حەز و جوانی دەخوێنێ باڵندەکان هاوڕێن قسەی خۆش بە کراسێکی سپی و قۆڵکورت لەو نێوەدا دێ و دەڕوا کیژۆڵەی نەرم و نیانی ئاشتی و گۆرانییەکی حیماسی بزۆز، تریقانەوەو ڕمبازێنیانە. خۆر کە دائەچێ، کاتێ لەنتەرەکان دادەیسێن لە بەر هەیوانی ترسێنەری سیاسەت شانۆیەک بەڕێوە ئەچێ ئەمجار میری نەورۆزی نا پێشەوایەک بە شێوەی چیا دژ بە سێدارە و تەناف عاشقی گەل و ژ - کاف بانگی کۆمار و حیلەی ئەسپەشێکەی هەژار و هێمنی گڕی ئەشق و ئازادی لە دڵ بەرئەدەن. دەنگی کیژ و کوڕانی قوتابیشی بەرزە بانگەوازی یەکسانی ئەکات و زستان ئەخاتە کووفەکووف و لەرزە یازدە چرکە و یازدە خولەک و یازدە ڕۆژ و یازدە مانگ بەخێرایی با و بۆران تێپەڕ ئەبێ لە پڕدا چەند قسەی دەمامکدار و کڵاوێکی شەبکەداری پالەوی و داس و چەکوشێکی خوێناوی و بێ بەڵێن پیاوێکی باڵا مێژوویی بە هەڵەدەوان دێنن، ئەو تاوانباری وەفایە ئەو کەلەبچەی سیاسەتی جەفایە ئەو برژاوی مافی نەتەوە ... ئەو ... ئەو ... ئەو ... لە بەرچاوی جەماوەر،بە ئیزنی شەو سێدارە باڵا ئەکات. مقۆمقۆی دڕدونگی کەوتە گەڕ؛ - باشە بۆ نەڕۆی؟ - باشتر کە ماوە! -ئیشەڵا وا نەبا ... -ناحەقی نەبوو ... -دەکرا! ... نەدەکرا؟... -چارەی نەبوو ... ئێستا، مەلی بێدەنگی لە هێلانەی ترسدا بە هەزار زمان ئەخوێنێ. خەم ڕەفیقە و دڵان ناشاد. چاوی نەیار خێچ و خوار پەردەی شانۆ دێتەخوار. چاو ماندووە، دووربین لا ئەنێم چاو دەگڵۆفم هەملێت لە مێشکما پەنگ ئەخواتەوە؛ "بوون یان نەبوون!؟ کێشە ئەمەیە ..." قەوانە کۆنێ، گومان ئەشکێنێ، لەم پەڕ تا ئەوپەڕ دەنگ ئەداتەوە؛ "کەس نەڵێ کورد مردووە ، کەس نەڵێ کورد مردووە،کورد زیندووە، زیندووە قەد نانەوێ ئاڵاکەمان ..." ✍️: @NNKurdistan دەقی هۆنراوە
نمایش همه...
📝 چل و شەش ...

لێرەوە بەدووربینی خەیاڵ

👍 1
📝 فەتانە وەلیدی، چریکە بلاوێنەکەی بناری ئاویەر کۆچی دوایی کرد هونەرمەند فەتانە وەلیدی، بولبولەکەی کوردستان و چریکە بلاوێنەکەی بناری ئاویەری سنە ماڵاواییی لە ژیان و هونەر کرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە، ۲۳ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هونەرمەند فەتانە وەلیدی، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناوداری کوردستان، لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا لە شاری سنە بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان و جیهانی هونەر و بەتایبەت هونەری کوردی کرد. هونەرمەند "فەتانە وەلیدی"، کچی هونەرمەند "شەریف وەلیدی"، لە مانگی بانەمەڕی ٢٦٥٧ی کوردی (١٣٣٦ هەتاوی) لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. لە تەمەنی ٦ و ٧ ساڵاندا بەهۆی هاندانی مامۆستا حەسەن کامکار، باوکی کامکارەکان نێردراوەتە ڕادیۆ سنە و لەوێوە سەرەتای گۆرانیوتن و کاری هونەریی دەست پێ کردووە. دواتر بۆ ماوەیەک لە قوتابخانەی باڵای هونەری مۆسیقا لە شاری تاران وانەی خویندووە. لەو سەردەمەدا لەگەڵ گۆرانیبێژانی وەکوو ساڵح پیرزەهیری، بەهائەدین نەورۆزی، هوشەنگ شگێرف، بێهرووز تەوەکولی و چەند هونەرمەندێکی تری کورد لە ڕادیۆی سنە چالاکیی هونەریی هەبووە. ژەنیارەکانی ئەو سەردەمەی ڕادیۆ سنە کە لەگەڵ فەتانە هاوکارییان کردبوو: ئەم کەسانەن؛ گریشا میکائیلزادە، حەسەن کامکار، موزەفەر کامکار و بیژەن کامکار. فەتانە نزیکەی ٥٦ گۆرانی لە ڕادیۆ سنە و ڕادیۆ کرماشان تۆمار کردووە کە تەنیا یەک ئەلبوومی لە بەردەستدایە و زۆربەی بەرهەمەکانی دیکەی بڵاو نەکراونەتە. بۆ نموونە گۆرانی: "ئەی وەی بەلەرزانە گیانە بەلەرزانە، گێل گێلەکەی دەوری سەری پەخشە پەرێشانە" و ... ئەم گۆرانیشە دواتر لەلایەن "حوسێن شۆخکەمان" (گروپی برایانی زێزێ) وتراوەتەوە و "ناسر ڕەزازی"ش لە بەرهەمی ساڵی ١٩٨٤ی زایینیدا لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان لە بەرهەمی "بەردە بەردە" تۆماری کردووە. بەداخەوە ژیانی هونەریی ئەو هونەرمەندە بەهۆی باری نالەباری ژیان و نەخۆشیی ئەلزایمرەوە زۆر زوو کۆتاییی پێ هات و بەهۆی ڕووداوەکانی ژیانییەوە لە دنیای هونەر دوور کەوەتەوە، بەڵام لەو تەمەنە کورتەشدا توانی ڕۆڵێکی مێژوویی و بەرچاوی لە هونەری مۆسیقای کوردیدا ببینێت و بەو دەنگ و چریکە تایبەتەیەوە لە کۆمەڵگەی ئەوکاتی کوردستاندا دەرکەوتنی وەک کچە پێشەنگێکی هونەرمەند ڕۆڵێکی کاریگەری گێڕاوە. فەتانە یەکێک لە ژنە پێشەنگە گۆرانیبێژەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کودستانی گەورەیشە کە بە دوای ئەودا چەند ژنێکی دیکە وەکوو: شەهین تاڵەبانی، مەستوورەی ئەسەدی، سدیقە محەمەدنژاد، هاتنە ناو مەیدانی هونەرییەوە. بەداخەوە بێجگە لە شەهین تاڵەبانی، هەموویان دوای ماوەیەکی کورت وازیان لە گۆرانیوتن هێنا. بەڵام دوای قۆناغی فەتانە لە هەموو پارچەکانی کوردستان بە دەیان کچ و ژنە هونەرمەندی گۆرانیبێژ هاتوونەتە مەیدانی هونەر و هەرکامەیان پێگە و سەنگی خۆیان هەیە. بۆیە دەکرێت لەم بارەیەوە هونەرمەند فەتانە وەلیدی وەک ڕچەشکێنێکی کوردستان لەقەڵەم بدەین. ئەوەی جێگەی هەڵوەستەیە؛ دەنگ و ڕێچکەی هونەریی هونەرمەند "فەتانە وەلیدی"یە کە وەک ژنە گۆرانیبێژێکی ڕچەشکێن جیا لەوەی کە سترانەکانی بەردەوام زمزمەی سەر زاری لاوان و بەتایبەت لاوانی ئەڤیندار و دڵداری کورد بوون، کاریگەریی لەسەر نەوەکانی دوای خۆشی هەبووە و چەندین گۆرانیی ئەو لەلایەن کچان و ژنان و تەنانەت کوڕانی هونەرمەندی کوردیشەوە وتراونەتەوە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دەنگی فەتانە، ڕەسەنایەتی، خەم و ئازاری جیایی، نەرمونیانی، ئەڤینداری و سۆزدارییەکی پەتییە کە ژنیەتیی مرۆڤی کورد تێیدا قوڵپ دەدات و نەوە بە نەوەش ئەم هونەرە دەگوازرێتەوە. فەتانە یەکێک لەو هونەرمەندانەیە کە مخابن کۆسپ و تاڵی و سوێرییەکانی ژیان و کۆمەڵگەی نەریتی نەیانهێشت وەک خۆی بژیت و زیاتر پەرە بە هونەر و دەنگی بلاوێنی بدات و لەڕاستیدا ژیانی فەتانە دیوێکی تراژیک و ڕاستیی تاڵی گۆڕەپانی هونەری ئێمەیە کە هونەرمەندێکی گەرووزێڕین لەژێر باری قورسی خەمەکانی ژیاندا تەریک بژیت و هەتا دواساتەکانی مەرگی بەو ئازارانە بناڵێنێت. بەشێک لە ستران و گۆرانییەکانی هونەرمەند فەتانە بریتین لە: "ئەی دڵی غەمینم بۆچ بێقەراری"، "لە ژین بێزارم"، "لای لای دڵم لای لە باغی سینەم"، "ئای لە دەس یارم ماڵی وێرانم"، "لە سەر ڕووی قامەتی یار"، "کەومل کەومل کەوملکە"، "هاتەوە یارم یاری وەفادارم"، "بێ تۆ بیمارم، بێ دۆست و یارم"، "ئاوا بێمێهر و مەرحەمەت، حەکیمی دەردەدار ئەبی"، "بەهارە فەسڵێکی خۆشە بەهارە" و چەندین گۆرانیی دیکە. ناوەندی نووسەرانی کوردستان، کۆچی دوایی هونەرمەند فەتانە وەلیدی بە خەسارێکی قەرەبوونەکراوی هونەری کوردستانی دادەنێت و بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو هونەرمەندە مەزنە و کۆمەڵگەی هونەری و فەرهەنگیی کوردستان دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت. ✍️: @NNKurdistan لەم بەستەرەدا سەیری بەشێک لە وێنەکانی هونەرمەند فەتانە وەلیدی بکەن
نمایش همه...
📝 فەتانە وەلیدی، چریکە بلاوێنەکەی بناری ئاویەر کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند فەتانە وەلیدی، بولبولەکەی کوردستان و چریکە بلاوێنەکەی بناری ئاویەری سنە ماڵاواییی لە ژیان و هونەر کرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە، ۲۳ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هونەرمەند فەتانە وەلیدی، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناوداری کوردستان، لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا لە شاری سنە بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان و جیهانی هونەر و بەتایبەت هونەری کوردی کرد. هونەرمەند "فەتانە وەلیدی"، کچی هونەرمەند "شەریف وەلیدی"، لە مانگی بانەمەڕی ٢٦٥٧ی کوردی (١٣٣٦ هەتاوی) لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. لە تەمەنی ٦ و ٧ ساڵاندا بەهۆی…

📝 دوو بۆچوون لەسەر چیرۆکی سووری تۆخ 🖊: فەرهاد بابۆڵی 🖊: ئاسۆ جەودەت ئەم بابەتە بۆچوونی دوو نووسەری جیاوازە و بە دوو قەڵەمی جیاواز نووسراوە، بۆچوونی یەکەمیان بە خامەی هاوڕێ فەرهاد بابۆلی نووسراوە و بۆچوونی دووهەمیشیان بە پێنووسی هاوڕێ ئاسۆ جەودەت نووسراوە. هەردوو نووسەر بۆچوونەکانیان تا ڕادەیەک لە یەکتر نزیکە و تیشکیان خستووەتە سەر خاڵە جەوهەرییەکانی ناوەڕۆکی چیرۆکەکە و لە دەلاقەی تێڕوانینی خۆیانەوە لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ چیرۆکی سووری تۆخ کردووە. بۆچونی یەکەم؛ چەند دێڕێک لەمەڕ چیرۆکی سووری تۆخ گێڕەرەوەی چیرۆک یەکەم کەسی تاکە و تەنیا کەسایەتیی ئەکتیو و چالاکی نێو چیرۆکەکەش هەر بۆخۆیەتی. ژنێکی گەنج کە بەدوای نەخۆشکەوتنی هاوژینەکەی و گوشاری ئابووریی بنەماڵەکەیان بەناچارەکی ڕووی لە پەیوەندییەکی نائەخلاقیانە لەگەڵ پیاوێکی دەست‌ڕۆیشتووی بەساڵاچوو کردووە، بەڵام زوو بەو کەتنە ئەخلاقییه دەزانێت و لێی پاشگەز دەبێتەوە. له ئاکامیشدا بڕیاری خۆکوژی و هەڵاتن لەو بارودۆخە قەیراناویەی دا. بەگشتی ئەوەی سەرەوە هەمووی چیرۆکەکە بوو. شوێن کاتی گێڕانەوەکە ماڵی گێڕەرەوە و سەرەوئێوارەیەکی پێش شێوانە کە هەمووی ڕووداوەکە تەنیا چەند کاتژمێرێکی کورتی خایاند. سەرجەم ڕووداوەکانی ئێستا و ئەو شتانەی کە له ڕابردووشدا ڕوویان داوە، تەنیا له دەلاقەی ڕوانین و خۆوێژیی کەسایەتیی گێڕەڕەوە بۆ خوێنەر دەستەمۆ دەبێت. کات به ڕەوگەیەکی هێڵەکیدا تێپەڕ دەبێت و پەرداختی کەسایەتییەکان جگە له کەسایەتیی یەکەم کەس واتە ڕاوی، کارێکی ئەوتۆی بۆ نەکراوە، ڕەنگە بە هۆی ئەوەی کە بەستێنی گێڕانەوەکە کورتیلەچیرۆکه، بکرێت پاساوی ئەو پەرداختنەکردنەی بۆ بهێنینەوە. جۆری چیڕۆکەکە مژار تەوەره؛ واتە تەواوی کەڵکەڵەی چیرۆکەکە پێشاندانی مژارێکی ئەرزشیانە و ئەخلاقیانەیە کە به ڕووداوێک یان وەسفێک یان کێشانی دیمەنێک پەردەی لەسەر لادەبردرێت و ئاشکرا دەبێت. ئەوەی له کۆتاییدا شایانی باسە ئەوەیه کە یەکێک له بەرچاوترین تایبەتمەندییەکانی کورتەچیرۆک یان کورتیلەچیرۆکی مۆدێڕن ئەوەیه کە تەعلیقهەڵگرە و بە ئاسانی خۆ بەدەستەوە نادات. وا دەکات خوێنەر تووشی ڕاوەستان بێت و حەولی پێداوچوونەوەی چەندپاتەی دەقی دەکات. خاڵێکی گرینگی دیکە له کورتەچیرۆکی نوێدا کۆتاییی چنینێکی وەستایانە و ئاوەڵایانەیه؛ ئەو کۆتایییە ئاوەڵایانە فکر و تێڕامان بۆ خوێنەر و بەردەنگ ساز دەکات و بە ڕوونی ئاقاری ڕەوایەت دەستەبەر نابێت. هەڵبەت ئەوە به مانای سەرلێشێواندنی خوێنەر نییه، بەڵکوو داهێنانێکی هونەرییە و دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەق بە لای دروشم و تاکبێژیدا ڕەوانە نەبێت. پەرداختی کەسایەتی بەتایبەت له باری زەینییەوە و چوونە نێو جیهانی هزر و ئەندێشه‌ی کەسایەتی لهلایەن نووسەر و ڕاپێچکردنی خوێنەریش لەگەڵ خۆی، یەکێکی‌ تر له کارە هونەرییەکانی نووسەری چیرۆکی سەردەمی ئێستایه (پاش نەریت). کات و شوێن و گۆشەنیگا بەردەوام دەگۆڕێن و بۆی هەیه تێکیش بهاڵێن؛ له باری کەش و دۆخیشەوە حەول لەسەر ئاڵوگۆڕی و گوڕانی جیاواز و بەردەوامە. نووسەری دەق پێشتر باسی کردووە کە بەفەرمی کاری شێعر دەکات و کەمتر خۆی له چیرۆکنووسین داوە. بەڵام بۆ ئەزموونە سەرەتایییەکان کارێکی بوێرانەیە و بەدڵنیایییەوە بناغەی تەواوی دەقە سەرکەوتووەکانیش له هەنگاوێکی ئاوادا دەستی پێ کردووە. هیوادارم هەر وا له نووسین بەردەوام بن، نووسین کلیلی گەشەی زمانەکەمانە. بۆچوونی دووهەم؛ چەند بۆچوونێک لەسەر چیرۆکی سووری تۆخ قسەکانم بە واوێک (Wow) دەست پێ دەکەم، بەپێی ڕێچکەیەکی کە گرتوومەتە بەر، هەر بابەتەی لەگەڵ خۆی هەڵدەسەنگێنم. چیرۆکێکی تەواو فۆرمیک و جوان (هەڵبەت بە چەند دانە تێبینی واتە ڕەخنەوە). ناشمهەوێت چیرۆکەکە بگێڕمەوە، بەڵام بۆ شەرحی باسەکە پێویست دەکات ئاماژە بە لانی کەم وشەکان بکەین. با سرنج بدەین بە وشە و مەفهوومیگەلی وەک سووری تۆخ، ماتیک، خوێن، ژیان، مەرگ و خۆسازکردن بەواتای ئامادەبوون بۆ موعاشقە یان مەرگ و ... هەم لە باری ماناوه هەم لە باری کارکردی داستانییەوە ... چیرۆکنووس زۆر بەجوانی ئەو باسانەی لە چوارچێوەی گێڕانەوەیەکدا هۆنیوەتەوە و وەستایانە ئەو هەستەی کە دەبێت ببێت ـ پێت دەبەخشێت، ئێستا و ڕابردوو و داهاتوو لە پلانگەلێکی خێرادا زۆر بەجوانی کاریان لەسەر کراوە ـ تێکچنینی ڕەوایەتەکان هەر وەک باسم کرد، بۆ نموونە سازبوون و موقەدەماتی موعاشقە یان بەرەو مەرگ چوون. ✍️: @NNKurdistan درێژەی بابەت
نمایش همه...
📝 دوو بۆچوون لەسەر چیرۆکی سووری تۆخ

ئەم بابەتە بۆچوونی دوو نووسەری جیاوازە و بە دوو قەڵەمی جیاواز نووسراوە، بۆچوونی یەکەمیان بە خامەی هاوڕێ فەرهاد بابۆلی نووسراوە و بۆچوونی دووهەمیشیان بە پێنووسی هاوڕێ ئاسۆ جەودەت نووسراوە. هەردوو نووسەر بۆچوونەکانیان تا ڕادەیەک لە یەکتر نزیکە و تیشکیان خستووەتە سەر خاڵە جەوهەرییەکانی ناوەڕۆکی چیرۆکەکە و لە دەلاقەی تێڕوانینی خۆیانەوە لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ چیرۆکی سووری تۆخ کردووە.

Photo unavailableShow in Telegram
📝 نامەی م. گۆران بۆ م. ڕەفیق حەلیمی نامەیەکی دەستنووسی مامۆستا گۆرانی شاعیر بۆ مامۆستا ڕەفیق حەلیمی ✍: @NNKurdistan
نمایش همه...
👍 2 2
📝 سووری تۆخ 🖊: نەرمین ئیبراهیم‌ئازەر چاوەکانی وەک هەمیشە لە میچی دیوەکە بڕیوە، هەڵمی دەزگای بوخورەکە لەسەر پەنجەرەکە نیشتووە. قوڵتە قوڵتی کەپسولی ئۆکسیژێن و جار جار نووزەیەکی بێهێز، هەموو ئاودەنگی دیوەکەیە. بە ئاسپایی بۆ لای دەچم دەمامکەکەی لادەبەم، لیکی لا لێوی بۆ خاوێن دەکەمەوە، شوێنی دەمامکی ئوکسیژێنەکە لەسەر ڕوومەتی کز و زەردی دیارە. چاوی هەر لە میچەکەیە. پشووی سوارە باڵنجەکەی بۆ بەرز دەکەم، بڕیک باشتر دەبێت. کاتژمێر چواری ئێوارەیە؛ خاولێیەکە لەسەرم دەکەمەوە. قژم سێشوار دەکەم و دەچمە بەر ئاوێنەکە، چاوی هەر لە میچەکە بڕیوە. لەناکاو وەبیرم دێتەوە؛ بۆ لای دەچم پەتووەکە لا دەدەم دەچمە پێشتر، ددانەکانم تۆند لەسەر یەک دەنێم. چەسپی شۆرتە محافزەکەی دەکەمەوە وەک هەمیشە بۆگەنێکی توند بڵاو دەبێتەوە، بە دەسماڵێکی تەڕ نێو لاق و ڕانی خاوێن دەکەمەوە، زۆر زیاتر لە جاران کز بووە بەڵام ئێسکی قورسە، دەبۆڵێنم: لە بەختی منە نەجاتت نایە. شورتێکی محافزی نوێ دێنم بە دژواری دەیخەمە ژێری و تا کەمەری هەڵدەکێشم و دەیبەستەمەوە. پەنجەرەکان دەکەمەوە، باڵنجەکەی بۆ نەوی دەکەم، ملی وەردەسووڕێنم. هەر چۆنێک بێت دەیخەمە سەر لا تەنیشت و کراسەکەی هەڵدەدەمەوە، برینەکانی باشتر بوون. پەتووەکەی پێ دادەدەم .تا خۆم ساز دەکەم با ئاوا بێت و پشتی بحەسێتەوە. بۆ لای ئاوێنەکە دەچم، کرێمە تازەکەم دەکەمەوە و هەموو دەموچاوم بە خاڵی چکۆلەی کرێمەکە دادەپۆشم و بە ئەسپایی بە سەری قامکەکانم کرێمەکە بڵاو دەکەمەوە. چاوم چکۆلەتر دەبێتەوە. قەڵەمە ڕەشەکەم هەڵدەگرم و دەوری چاوم دەکێشم، خۆ دوور و نیزیک دەکەمەوە و هەر جارەی هێڵێک کەم و زیاد دەکەم. ڕەنگم دەکرێتەوە! لێوم ماوە، بۆ لای ماتیکەکان دەچم، قامکی ئیشارەی دەستی ڕاستم بۆ لای لێوم دەبەم و دەڵێم جا کامیان لێ دەم؟؟؟ دەکۆخێت! سەرم وەردەسووڕێنم چاوی لێمە، مات دەبم، بۆ لای دەچم. - فشار بۆ سینگت هاتووە !! پاڵ بە شانییەوە دەنێم سەری لەسەر باڵنجەکە ڕاست دەکەمەوە و دەمامکی ئۆکسیژێنەکەی بۆ دادەنێمەوە، چاوی لە چاومە؛ نێو دڵم مچڕوکی پێ دادێت. شەرمێک ئازای ئەنامم دادەگرێت، چاوم دەدزمەوە و پەتووەکەی تا سەر سینگی دێنم، دەستی ڕاستی دێنمە دەرێ و لەسەر پەتووەکە دایدەنێم، سێڕۆمەکەی دەگرمەوە. چاوی لە میچەکە دەبڕێت. دەچمەوە پێش ئاوێنە و خۆم پێ ناحەزە، دەچمەوە بۆ لای سووراوەکان. - کامێیان لێ دەم؟ سووری پێ جوان بوو، لەگەڵ قژی ڕەشی قەتران، لەگەڵ بۆنی توند. ههههههه پیرە کەری خەرفاو دەیکوت دەوڵەمەندم تۆ هەڵبژێرە ئەمن بۆت دەکڕم ... هەناسەبڕکەمە، ماتیکە سوورەکە هەڵدەگرم توند بە لێومی دادێنم، لێوەکانم لە یەکتر دەسووم بە ددانی خوارێم لێوی سەرێم دەگەزم ئێش بە دڵم دەگا و لێوم کون دەبێت، ئەوجار بە ددانی سەرێم لێوی خوارێم دەگەزم . تامی خوێن لە دەممدا هەستێکی خۆشم دەداتێت، دەچمەوە لای ئاوێنەکە تا چەنەگەم سوور بووە، خوێنی لێوم تێکەڵ ماتیکەکە بووە. نووکی ماتیکەکە شکاوە، یەکی دی هەڵدەگرم، ئەویش بە توندی لەسەر لێوم دادەگرم یەکی دی، یەکی دی، هەموویان دەشکێنم دەوری لێوم چەند ڕەنگی سوور و قاوەیی و بنەوش و پەمەیی تێکەڵ بووە . - ههههههه مامە پیرە بزانە دۆستەکەت ئاوا جوانە؟؟؟ لێم پەشیمان نابییەوە، ها خۆمت بۆ دەڕازینمەوە.!!! دەچمە لای کومێدی جلەکانم. ڕەش، سوور، زەرد، بنەوش، ... هەموویانم بۆ لەبەر کردووە، ڕەشە تۆڕەکەی زۆر پێ جوان بوو. هەر ئەو لەبەر دەکەمەوە. دەچمەوە پێش ئاوێنەکە. دەست بە ڕوومەت و مل و سینگم دادێنم. کاتژمێر پێنجە، کاتژمێرێکم ماوە دەبێت ساز بم دەنا مامەپیره لێم دەتۆرێ!! ✍️: @NNKurdistan درێژەی چیرۆک
نمایش همه...
📝 سووری تۆخ

چاوەکانی وەک هەمیشە لە میچی دیوەکە بڕیوە، هەڵمی دەزگای بوخورەکە لەسەر پەنجەرەکە نیشتووە. قوڵتە قوڵتی کەپسولی ئۆکسیژێن و جار جار نووزەیەکی بێهێز، هەموو ئاودەنگی دیوەکەیە. بە ئاسپایی بۆ لای دەچم دەمامکەکەی لادەبەم، لیکی لا لێوی بۆ خاوێن دەکەمەوە، شوێنی دەمامکی ئوکسیژێنەکە لەسەر ڕوومەتی کز و زەردی دیارە. چاوی هەر لە میچەکەیە. پشووی سوارە باڵنجەکەی بۆ بەرز دەکەم، بڕیک باشتر دەبێت.

👍 5
📝 سووری تۆخ 🖊: نەرمین ئیبراهیم‌ئازەر چاوەکانی وەک هەمیشە لە میچی دیوەکە بڕیوە، هەڵمی دەزگای بوخورەکە لەسەر پەنجەرەکە نیشتووە. قوڵتە قوڵتی کەپسولی ئۆکسیژێن و جار جار نووزەیەکی بێهێز، هەموو ئاودەنگی دیوەکەیە. بە ئاسپایی بۆ لای دەچم دەمامکەکەی لادەبەم، لیکی لا لێوی بۆ خاوێن دەکەمەوە، شوێنی دەمامکی ئوکسیژێنەکە لەسەر ڕوومەتی کز و زەردی دیارە. چاوی هەر لە میچەکەیە. پشووی سوارە باڵنجەکەی بۆ بەرز دەکەم، بڕیک باشتر دەبێت. کاتژمێر چواری ئێوارەیە؛ خاولێیەکە لەسەرم دەکەمەوە. قژم سێشوار دەکەم و دەچمە بەر ئاوێنەکە، چاوی هەر لە میچەکە بڕیوە. لەناکاو وەبیرم دێتەوە؛ بۆ لای دەچم پەتووەکە لا دەدەم دەچمە پێشتر، ددانەکانم تۆند لەسەر یەک دەنێم. چەسپی شۆرتە محافزەکەی دەکەمەوە وەک هەمیشە بۆگەنێکی توند بڵاو دەبێتەوە، بە دەسماڵێکی تەڕ نێو لاق و ڕانی خاوێن دەکەمەوە، زۆر زیاتر لە جاران کز بووە بەڵام ئێسکی قورسە، دەبۆڵێنم: لە بەختی منە نەجاتت نایە. شورتێکی محافزی نوێ دێنم بە دژواری دەیخەمە ژێری و تا کەمەری هەڵدەکێشم و دەیبەستەمەوە. پەنجەرەکان دەکەمەوە، باڵنجەکەی بۆ نەوی دەکەم، ملی وەردەسووڕێنم. هەر چۆنێک بێت دەیخەمە سەر لا تەنیشت و کراسەکەی هەڵدەدەمەوە، برینەکانی باشتر بوون. پەتووەکەی پێ دادەدەم .تا خۆم ساز دەکەم با ئاوا بێت و پشتی بحەسێتەوە. بۆ لای ئاوێنەکە دەچم، کرێمە تازەکەم دەکەمەوە و هەموو دەموچاوم بە خاڵی چکۆلەی کرێمەکە دادەپۆشم و بە ئەسپایی بە سەری قامکەکانم کرێمەکە بڵاو دەکەمەوە. چاوم چکۆلەتر دەبێتەوە. قەڵەمە ڕەشەکەم هەڵدەگرم و دەوری چاوم دەکێشم، خۆ دوور و نیزیک دەکەمەوە و هەر جارەی هێڵێک کەم و زیاد دەکەم. ڕەنگم دەکرێتەوە! لێوم ماوە، بۆ لای ماتیکەکان دەچم، قامکی ئیشارەی دەستی ڕاستم بۆ لای لێوم دەبەم و دەڵێم جا کامیان لێ دەم؟؟؟ دەکۆخێ ! سەرم وەردەسووڕێنم چاوی لێمە، مات دەبم، بۆ لای دەچم . - فشار بۆ سینگت هاتووە !! پاڵ بە شانییەوە دەنێم سەری لەسەر باڵنجەکە ڕاست دەکەمەوە و دەمامکی ئۆکسیژێنەکەی بۆ دادەنێمەوە، چاوی لە چاومە؛ نێو دڵم مچڕوکی پێ دادێت. شەرمێک ئازای ئەنامم دادەگرێت، چاوم دەدزمەوە و پەتووەکەی تا سەر سینگی دێنم، دەستی ڕاستی دێنمە دەرێ و لەسەر پەتووەکە دایدەنێم، سێڕۆمەکەی دەگرمەوە. چاوی لە میچەکە دەبڕێت. دەچمەوە پێش ئاوێنە و خۆم پێ ناحەزە، دەچمەوە بۆ لای سووراوەکان . - کامێیان لێ دەم؟ سووری پێ جوان بوو، لەگەڵ قژی ڕەشی قەتران، لەگەڵ بۆنی توند. ههههههه پیرە کەری خەرفاو دەیکوت دەوڵەمەندم تۆ هەڵبژێرە ئەمن بۆت دەکڕم ... هەناسەبڕکەمە، ماتیکە سوورەکە هەڵدەگرم توند بە لێومی دادێنم، لێوەکانم لە یەکتر دەسووم بە ددانی خوارێم لێوی سەرێم دەگەزم ئێش بە دڵم دەگا و لێوم کون دەبێت، ئەوجار بە ددانی سەرێم لێوی خوارێم دەگەزم . تامی خوێن لە دەممدا هەستێکی خۆشم دەداتێت، دەچمەوە لای ئاوێنەکە تا چەنەگەم سوور بووە، خوێنی لێوم تێکەڵ ماتیکەکە بووە. نووکی ماتیکەکە شکاوە، یەکی دی هەڵدەگرم، ئەویش بە توندی لەسەر لێوم دادەگرم یەکی دی، یەکی دی، هەموویان دەشکێنم دەوری لێوم چەند ڕەنگی سوور و قاوەیی و بنەوش و پەمەیی تێکەڵ بووە . - ههههههه مامە پیرە بزانە دۆستەکەت ئاوا جوانە؟؟؟ لێم پەشیمان نابییەوە، ها خۆمت بۆ دەڕازینمەوە.!!! دەچمە لای کومێدی جلەکانم. ڕەش، سوور، زەرد، بنەوش، ... هەموویانم بۆ لەبەر کردووە، ڕەشە تۆڕەکەی زۆر پێ جوان بوو. هەر ئەو لەبەر دەکەمەوە. دەچمەوە پێش ئاوێنەکە. دەست بە ڕوومەت و مل و سینگم دادێنم. کاتژمێر پێنجە، کاتژمێرێکم ماوە دەبێت ساز بم دەنا مامەپیره لێم دەتۆرێ!! ✍️: @NNKurdistan درێژەی چیرۆک
نمایش همه...
📝 سووری تۆخ

چاوەکانی وەک هەمیشە لە میچی دیوەکە بڕیوە، هەڵمی دەزگای بوخورەکە لەسەر پەنجەرەکە نیشتووە. قوڵتە قوڵتی کەپسولی ئۆکسیژێن و جار جار نووزەیەکی بێهێز، هەموو ئاودەنگی دیوەکەیە. بە ئاسپایی بۆ لای دەچم دەمامکەکەی لادەبەم، لیکی لا لێوی بۆ خاوێن دەکەمەوە، شوێنی دەمامکی ئوکسیژێنەکە لەسەر ڕوومەتی کز و زەردی دیارە. چاوی هەر لە میچەکەیە. پشووی سوارە باڵنجەکەی بۆ بەرز دەکەم، بڕیک باشتر دەبێت.

📝 به ‌‌ماتریاڵكردنی كاره‌كته‌ره‌كان له‌ "ئه‌سپێک له ‌په‌ڕه‌ی گووڵاڵه‌"ی شێركۆ بێكه‌س 🖊: دانا عه‌سكه‌ر ئیشكردن له‌‌سه‌ر ماتریاڵ لای شیركۆ بیكه‌س كاریكی نامۆ نییه‌ پیشتر له‌ چه‌ند ده‌قێكی دیدا به‌م ئاراسته‌یه‌‌ كاری كردووه‌، به‌لام ئه‌‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی له‌وانی تری جیا ده‌كاته‌وه‌، ئه‌‌وه‌یه‌ کە به‌‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌هایی كاری له‌سه‌ر كردووه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وای كردووه‌ له ‌پێشه‌كیی نووسینه‌كه‌یدا باس له‌ ده‌قی كراوه‌ بكات. شێركۆ بێكه‌س وه‌ک شاعیرێكی دیاری كورد خاوه‌ن ئه‌زموونێكی دیاری بواری ده‌قی واڵایه‌، بۆیه‌ له‌م ده‌قه‌دا ویستوویه‌تی به‌ جیاواز له‌وانی تر كار له‌سه‌ر ماتریاڵ بكات و كاره‌كته‌ره‌كانی پێشووی به ‌شته‌كانه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌، ئیشكردن به‌و جۆره‌ ‌ كارێكی ئاسان نییه‌ و ڕه‌نگه‌ به ‌شێوه‌یه‌ک له ‌شێوه‌كان قورسایییه‌كی زۆری به‌م ده‌قه‌ به‌خشیبێت تاكوو جیاوازییه‌كان بخاته‌ ڕوو، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هێشتا شێركۆ بێكه‌س وه‌ک شاعیرێكی دیار گومان له‌ ده‌قه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و له‌ناو ده‌قه‌كه‌دا به‌ر له‌وه‌ی خوێنه‌ر قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ هه‌بێت، ئه‌و خۆی دێت خۆی ده‌خاته‌‌ هاوكێشه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ ئیتر به‌ر له‌وه‌ی تۆ قسه‌ی خۆت هه‌بێت من قسه‌ی خۆم له‌و باره‌یه‌وه‌ كردوو، ئه‌م جۆره‌ گه‌مه‌كردنه‌ له‌ناو ده‌قدا بۆ خۆی دنیایه‌كه‌ ڕه‌هه‌ندی فكری و ستاتیكی هه‌یه‌. ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌یە کە ئه‌م ده‌قه‌ له‌ واقیعه‌وه‌ بۆ ستاتیكای وتن ده‌گوازێته‌وه‌، واتە شته‌كان ده‌بنه‌ كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی ده‌ق، واتە هه‌ندێک جار سمبۆل له‌م جۆره‌ ده‌قانه‌دا ڕۆڵی نامێنێت‌ و خودی سمبۆل ده‌بێته‌ كاره‌كته‌ر و جێگۆڕكێ‌ به‌ بونیادی بیركردنه‌وه‌ و فۆرم ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌وزایه‌ک له‌م جۆره‌ داقانه‌دا نه‌خولقێت پێویسته‌ شیعرییه‌ت ئاماده‌گییه‌كی به‌رچاوی هه‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌م ده‌قه‌ی شێركۆ بێكه‌سدا ده‌بینرێت؛ "ئه‌سپێک له‌ په‌ڕه‌ی گوڵاڵه‌ "، تازه‌ترین كتێبی شیعریی شێركۆ بێكه‌س. له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ ماهیه‌تی ئه‌م ده‌قه‌ تێ بگه‌ین و بزانین شیعرییه‌ت و فیكر له‌ كوێی ئه‌م ده‌قه‌دا بوونی هه‌یه‌. كرانه‌وه‌ی واقیع به‌شێكی زۆری ئه‌م بابه‌ته‌ی داگیر كردووه‌، به‌ڵام واقیع له‌ كوێی ده‌ركه‌وته‌ ‌ ستاتیكی و فیكریی شیعرییه‌ته‌وه‌یه‌. له‌م دقه‌دا هه‌نده‌ی كار له‌سه‌ر شیعرییه‌‌ت كراوه‌، هێنده‌ گرنگی به‌ گێڕانه‌وه‌ نه‌دراوه.‌ كه‌‌ ده‌ڵێم گرنگی به‌ واقیع نه‌دراوه‌، به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ ئیدی واقیع تووڕهە‌ڵدرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كه‌، به‌ڵكوو له‌‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ کە واقیع گرنگ نییه‌ به‌وه‌ی کە ئه‌وه‌ی له‌م ده‌قه‌دا كاری له‌‌سه‌‌ر كراوه‌ پێشتر هه‌موومان به‌م ڕووداوانه‌دا تێپه‌ڕیوین. واتە به‌ شتكردنی كاره‌كته‌ره‌كان و كاره‌كته‌ره‌كان به‌شت؛ ئه‌مه‌ ئه‌‌سڵی مه‌سه‌له‌كه‌یه‌ كه‌ تۆ وه‌ك شاعیرێک چۆن بتوانیت به‌شێک له‌ مێژوو + ڕووداوه‌كان به‌‌ شته‌كان ببه‌خشێته‌وه‌. به‌ماتریاڵكردنی ڕووداوه‌كان له‌ هه‌ناوی شیعردا كارێكی ناوازه‌یه‌ و سه‌لیقه‌ی ده‌وێ‌ت، ئه‌م سه‌لیقه‌یه‌ چۆن ده‌كرێ‌ت به‌ مێژوو ببه‌سترێته‌وه‌،‌ شێركۆ بێكه‌س له‌م ده‌قه‌ واڵایه‌دا كۆمه‌ڵێک ڕه‌گه‌زی ئه‌ده‌بیی لێک جیای به‌یه‌كه‌وه‌ كۆ كردووه‌ته‌وه‌. ئه‌‌م ڕه‌گه‌ز لێک جیایانه‌ هه‌ریه‌كه‌ و له‌ فه‌زای ئه‌م ده‌قه‌دا كاری خۆی ده‌كات و له‌ هه‌مان كاتدا كاری ئه‌وانی تریش ده‌كات. من پێشتر باسی ئه‌‌وه‌م كرد کە له‌م ده‌‌قه‌دا سمبۆل ڕۆڵی خۆی له‌ده‌‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ی كه‌ ئیدی له‌م ده‌قه‌دا سمبۆل بۆخۆی كاره‌كته‌ره‌ نه‌ک ئه‌‌وه‌ی كاره‌كته‌رێک هه‌بێت سمبۆلمان بۆ كه‌شف بكات. ئه‌م جۆره‌ ئیشكردنه‌ ڕه‌نگه‌ مه‌ودای بیركردنه‌وه‌ی ئێمه‌ بۆ ده‌یان بیركردنه‌وی جۆراوجۆر په‌لكێش بكات وه‌ک ئه‌وه‌ی كه‌ ئیدی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ناوی لێ ده‌نین سمبۆل، ئه‌و سمبۆله‌ ده‌كرێت خۆی ڕووداوه‌كانمان بۆ ئاشكرا و باس بكات. له‌ناو ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌ ئه‌ده‌بییانه‌دا ده‌سه‌ڵاتی یاده‌وه‌ری نه‌یتوانیوه‌ كار له‌سه‌ر شیعرییه‌تی گرفته‌كان بكات، ئه‌مه‌ بۆخۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ و هه‌نگاوێكی ئیجابییه‌ له‌م نامیلكه‌یه‌دا. ڕاسته‌ ڕووداوه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌ ڕابردووی ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ستاتیكا و زمان و ڕوئیای شیعرییه‌ت كۆی یاده‌وه‌رییه‌كانی هێناوه‌ته‌وه‌ به‌رده‌م تایبه‌تمه‌ندیی شیعرییه‌ت و خوێنه‌ر ناچار ده‌كات ڕووداو و یاده‌وه‌رییه‌كان وه‌ک باگگراوندیک سەیر بكات. كاركردن به‌م ستایله‌ هه‌رچه‌نده‌ پێشتر كاری له‌سه‌ر كراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان ده‌خاته‌، ڕوو زمانی گیڕانه‌وه‌ و جیهانبینیی شاعیره‌ كه‌ من بڕوام وایه‌ شێركۆ بێكه‌س له‌م ده‌قه‌یدا زۆر سه‌ركه‌وتووه. ✍️: @NNKurdistan درێژەی وتار
نمایش همه...
📝 به‌‌ ماتریاڵكردنی كاره‌كته‌ره‌كان له‌ "ئه‌سپێک له‌ په‌ڕه‌ی گووڵاڵه‌"ی شێركۆ بێكه‌س

ئیشكردن له‌‌سه‌ر ماتریاڵ لای شیركۆ بیكه‌س كاریكی نامۆ نییه‌ پیشتر له‌ چه‌ند ده‌قێكی دیدا به‌م ئاراسته‌یه‌‌ كاری كردووه‌، به‌لام ئه‌‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی له‌وانی تری جیا ده‌كاته‌وه‌، ئه‌‌وه‌یه‌ کە به‌‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌هایی كاری له‌سه‌ر كردووه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وای كردووه‌ له ‌پێشه‌كیی نووسینه‌كه‌یدا باس له‌ ده‌قی كراوه‌ بكات. شێركۆ بێكه‌س وه‌ک شاعیرێكی دیاری كورد خاوه‌ن ئه‌زموونێكی دیاری بواری ده‌قی واڵایه‌، بۆیه‌ له‌م ده‌قه‌دا ویستوویه‌تی به‌ جیاواز له‌وانی تر كار له‌سه‌ر ماتریاڵ بكات و كاره‌كته‌ره‌كانی پێشووی به ‌شته‌كانه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌، ئیشكردن به‌و جۆره‌ ‌ كارێكی ئاسان نییه‌ و ڕه‌نگه‌ به ‌شێوه‌یه‌ک له ‌شێوه‌كان قورسایییه‌كی زۆری به‌م ده‌قه‌ به‌خشیبێت تاكوو جیاوازییه‌كان بخاته‌ ڕوو، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هێشتا شێركۆ بێكه‌س وه‌ک شاعیرێكی دیار گومان له‌ ده‌قه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و له‌ناو ده‌قه‌كه‌دا به‌ر له‌وه‌ی خوێنه‌ر قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ هه‌بێت، ئه‌و خۆی دێت خۆی ده‌خاته‌‌ هاوكێشه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ ئیتر به‌ر له‌وه‌ی تۆ قسه‌ی خۆت هه‌بێت من قسه‌ی خۆم له‌و باره‌یه‌وه‌ كردوو، ئه‌م جۆره‌ گه‌مه‌كردنه‌ له‌ناو ده‌قدا…

3
01:48
Video unavailableShow in Telegram
📝 تۆ کوشتن (ئەڕای شەهید ژینا ئەمینی) 🖊شێعر و 🎤خوەنین: د. کەیوومەرس ئیمانی ✍️: @NNKurdistan
نمایش همه...
video_2023-09-11_23-04-38.mp44.23 MB
01:48
Video unavailableShow in Telegram
ڤەش ئەژ دوکتور کەیوومەرس ئیمانی
نمایش همه...
4.23 MB
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.