لـنتدبـر 🤍
رفتن به کانال در Telegram
« والدِّينُ ديْنُ إِتْباعْ ، لا ديِن ٲَهْواءْ وَٲراَءْ »
نمایش بیشتر432
مشترکین
+224 ساعت
+27 روز
+1230 روز
آرشیو پست ها
432
بر والوالدين وإن كانا مشركين
✹سعد بن ٲبي وقاص دەڵێت: ” لە کتێبی اللە ﷻ ـدا ❪٤❫ ئایەت لەسەر من دابەزین ؛ دایکم کافربوو سوێندی خوارد نە خواردن بخوات نە خواردنەوە تاوەکو وابهێنم لە دینی محمد ﷺ ، جا الله ﷻ ئەم ئایەتەی دەربارەم دابەزاند: { وَإِن جَـٰهَدَاكَ عَلَىٰۤ أَن تُشۡرِكَ بِی مَا لَیۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمࣱ فَلَا تُطِعۡهُمَاۖ وَصَاحِبۡهُمَا فِی ٱلدُّنۡیَا مَعۡرُوفࣰاۖ }①. دووەمیان: لە جەنگێکدا شمشێرێکی غنيمة ـم هەڵگرت کە زۆر جوان بوو ، ووتم: ’یا رسول اللە ئەم شمشێرەم بدەرێ‘ ، ئیتر ئایەتی: { یَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡأَنفَالِۖ }② دابەزی. سێیەمیان: نەخۆشکەوتم ، پێغەمبەر ﷺ هات بۆ لام ، منیش پێمووت: ’دەمەوێت ماڵەکەم دابەش بکەم ، وەسیەت بکەم هەتا نیوەی ببەخشم؟‘
فەرمووی: ’نەخێر.‘
ووتم: ’ئەی لە سێ بەش یەکی؟‘ ئەوجا پێغەمبەر ﷺ بێدەنگ بوو ، وە دواتر سێیەك جائز بوو. چوارەمیان: ئارەقم خواردەوە لەگەڵ کەسانێك لە پشتیوانەکان ، پاشام لەکاتی سەرخۆشیدا یەکێك لەوان پێستەی حوشترێکی کێشا بە لوتمدا. منیش بەو جۆرە هاتمە خزمەت پێغەمبەر ﷺ ، ئیتر الله ﷻ ئایەتی حەڕام بوونی ئارەقی دابەزاند: { یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقۡرَبُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنتُمۡ سُكَـٰرَىٰ }③
📚 رواە مسلم | ❪٤٥٥۷❫ والبخاري في الٲب المفرد | ❪٢٤❫ والترمذي | ❪٣٤٦٦❫ ٲحمد | ❪١٦١٤❫ وٲبو داود الطیالسي | ❪٢٠٥❫ وابن جریر الطبري في التفسیر | ❪٥٥۲/۱۸❫
چەند فائدة ـیەك لە حديث ـەکەوە:
❶-گەورەیی و فضل ـی سعد بن ٲبي وقاص نیشان ئەدات کە ئایەت لەسەری دابەزیوە.
❷-دایکی سعد خواردن و خواردنەوە لە خۆی تەرك ئەکات ، تەنانەت چەند ڕۆژێك بەوجۆره بەردەوام ئەبێت تاوەکو لەهۆش خۆی ئەچێت. دواتر براکانی بەزۆر ئاوی ئەدەنێ بیخواتەوە هەروەك چۆن لە ریوایەتەکەی ابن جریر الطبري ـدا هاتووە. سعد لە شیرکدا بەگوێی ناکات ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێزی دایکایەتی دەگرێت.
❸-لەسەرەتادا خواردنەوەی ئارەق حەڕام نەبووە و دواتر حەڕام کراوە ، بۆیە ئەو ڕووداوە پێش حەڕام کردنی بووە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
①سورة لقمان | ١٥
②سورة الأنفال | ١
③سورة النساء | ٤٣
#فائدة
#حديث
432
ئاهەنگی لەبەرکردن و خەتمی قوڕئانی پیرۆز لەلایەن ❪١٠٠٠❫ گەنج و منداڵی غەززەوە لەناو شەڕ و نەهامەتی و برسیەتی و جەنگدا..
ئێرە غەززەیە..
#حفظ
#تذكرة
432
Repost from لـنتدبـر 🤍
ٱلَّذِینَ یُنفِقُونَ فِی ٱلسَّرَّاۤءِ وَٱلضَّرَّاۤءِ وَٱلۡكَـٰظِمِینَ ٱلۡغَیۡظَ وَٱلۡعَافِینَ عَنِ ٱلنَّاسِۗ وَٱللَّهُ یُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِینَ
سورة ال عمران | ١٣٤
✹عبد الرزاق دەڵێت: ” علي کوڕی الحسين کۆیلەیەکی ئافرەتیی هەبوو ئاوی دەکرد بە دەست و قاچیدا کە خۆی ئامادە دەکرد بۆ نوێژ. جارێکیان إبريق ـەکەی① لەدەستکەوت و بەر سەری علي کەوت و سەری شکاند. علي سەری بەرزکردەوە بۆی و کۆیلەکەی ووتی: ’الله ﷻ دەفەرمووێت: «ئەوانەی توڕەیی خۆیان دەگرن».‘
علي پێی ووت: ’ئەوە منیش توڕەیی خۆم گرت.‘
کۆیلەکە ووتی: ’«ئەوانەی لە خەڵکی خۆشدەبن».‘
علی پێی ووت: ’الله ﷻ لێت خۆش بێت.‘
کۆیلەکە وتی: ’«الله ﷻ چاکەکارانی خۆشدەوێت».‘
علي وتی: ’بڕۆ تۆ ئازادیت.‘ “
📚تأريخ دمشق | ❪٩٠❫ ومختصر ابن منظور ❪٢٤٠/١٧❫
ـــــــــــــــــــــــــــ
①إبريق: وەك مەسینەیە بەڵام کێشی قورسە و لە ئاسن یان مس دروست دەکرێت.
#فائدة
432
Repost from لـنتدبـر 🤍
ٱلَّذِینَ یُنفِقُونَ فِی ٱلسَّرَّاۤءِ وَٱلضَّرَّاۤءِ وَٱلۡكَـٰظِمِینَ ٱلۡغَیۡظَ وَٱلۡعَافِینَ عَنِ ٱلنَّاسِۗ وَٱللَّهُ یُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِینَ
سورة ال عمران | ١٣٤
✹عبد الرزاق دەڵێت: ” علي کوڕی الحسين کۆیلەیەکی ئافرەتیی هەبوو ئاوی دەکرد بە دەست و قاچیدا کە خۆی ئامادە دەکرد بۆ نوێژ. جارێکیان إبريق ـەکەی① لەدەستکەوت و بەر سەری علي کەوت و سەری شکاند. علي سەری بەرزکردەوە بۆی و کۆیلەکەی ووتی: ’الله ﷻ دەفەرمووێت: «ئەوانەی توڕەیی خۆیان دەگرن».‘
علي پێی ووت: ’ئەوە منیش توڕەیی خۆم گرت.‘
کۆیلەکە ووتی: ’«ئەوانەی لە خەڵکی خۆشدەبن».‘
علی پێی ووت: ’الله ﷻ لێت خۆش بێت.‘
کۆیلەکە وتی: ’«الله ﷻ چاکەکارانی خۆشدەوێت».‘
علي وتی: ’بڕۆ تۆ ئازادیت.‘
📚تأريخ دمشق | ❪٩٠❫ ومختصر ابن منظور ❪٢٤٠/١٧❫
ـــــــــــــــــــــــــــ
①إبريق: وەك مەسینەیە بەڵام کێشی قورسە و لە ئاسن یان مس دروست دەکرێت.
#فائدة
432
وَنَادَىٰ فِرۡعَوۡنُ فِی قَوۡمِهِۦ قَالَ یَـٰقَوۡمِ أَلَیۡسَ لِی مُلۡكُ مِصۡرَ وَهَـٰذِهِ ٱلۡأَنۡهَـٰرُ تَجۡرِی مِن تَحۡتِیۤۚ أَفَلَا تُبۡصِرُونَ
سورة الزخرف | ٥١
لەم ئایەتەدا ئەوە دەردەکەوێت کە فرعون بانگەشەی پەروەردگارییەتی خۆی کردووە بەوەی کە کۆمەڵێك جۆگە و ڕووبار بەبەردەم کۆشکەکەیدا دەچن. جا الله ـش هەر بە غەرقبوونی لەناو بحر ـدا کۆتایی پێهێنا وەك ڕەد و سزایەك بۆی و پەندێك بۆ کەسانی چواردەوری و ئێمەش!
#تذكرة
432
Repost from لـنتدبـر 🤍
خێزانێکی ڕەوانبێژی عەڕەب
دەگێڕنەوە کە پیاوێکی فارس زۆر بەباشی فێری زمانی عەڕەبی بوو. زۆرجار کە عەڕەبەکان قسەیان لەگەڵدا بکردایە ، دەیانووت: ” تۆ سەر بە چ هۆزێکی عەڕەبیت؟
ئەویش پێدەکەنی و دەیووت: ’من فارسم ، لە ئێوە باشتر عەڕەبی دەزانم!‘ “
ڕۆژێك هەروەکو عادەتی خۆی لە کۆڕ و کۆبوونەوەی خەڵکانێکی عەڕەب بوو ، لەلایان دانیشت و قسەی دەکرد ، ئەوانیش پرسیاریان لێکرد کە سەر بە چ هۆزێکی عەڕەبە؟
ئەویش پێکەنی و ووتی: ” من فارسم ، لە ئێوە باشتر عەڕەبی دەزانم! “
یەکێك لە ئامادەبووان پێیووت: ” بڕۆ بۆ لای فڵانی کوڕی فڵان ، پیاوێکی أعرابي "دەشتەکی" ـیە ئەگەر نەیزانی کە تۆ عجم ـیت و عەڕەب نیت ، ئەوا سەرکەوتووبوویت و زۆر شارەزاییت هەیە لەو عەڕەبییەی کە فێری بوویت چونکە ئەو أعرابي ـیە ڕەوانبێژێکی لێهاتووە. “
پیاوە فارسەکە چوو بۆ ماڵی أعرابي ـیەکە و لە دەرگای دا. کچی أعرابي ـیەکە لە پشت دەرگا پێی ووت: ” کێیە لە دەرگا دەدات؟
فارسەکە وەڵامی دایەوە: ’من پیاوێکی عەڕەبم ، دەمەوێت باوکت ببینم.‘
کچەکە ووتی: ’أبي فاء إلى الفيافي فإذا فاء الفيء أفاء.‘
واتە: ’باوکم چووە بۆ بیابان. تاوەکو دونیا تاریك نەبێت ، نایەتەوە.‘
فارسەکە جارێکی تر دووبارەی کردەوە و ووتی: ’دەمەوێت باوکت ببینم ، لەکوێیە؟‘
جارێکی تر کچەکە هەمان وەڵامی دایەوە: ’أبي فاء إلى الفيافي فإذا فاء الفيء أفاء.‘
چەند جارێك فارسەکە لە قسەی کچەکە تێنەدەگەیشت و دووبارە هەمان پرسیاری دەکردەوە ، کچەش لەپشت دەرگاکەوە وەڵامی دەدایەوە تاوەکو دایکی پرسیاری کرد: ’کچەکەم کێیە لەدەرگا دەدات؟‘
کچەکە ووتی: ’دایکە کەسێکی عجمي "بیانی" ـیە لە دەرگا دەدات.‘ “
هەر لە دەرگای دەرەوە کچەکەی زانی کە کەسێکی عەڕەب نییە هاتووە بۆ لایان. خۆ ئەگەر پیاوە فارسەکە لەگەڵ باوکی ڕووبەڕوو بوونایەتەوە ، ئەوا زووتر هەستی پێدەکرد کە عەڕەب نییە.
#لغة
#منقول_بتصرف
432
یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوۤا۟ أَطِیعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِیعُوا۟ ٱلرَّسُولَ وَأُو۟لِی ٱلۡأَمۡرِ مِنكُمۡۖ فَإِن تَنَـٰزَعۡتُمۡ فِی شَیۡءࣲ فَرُدُّوهُ إِلَى ٱللَّهِ وَٱلرَّسُولِ إِن كُنتُمۡ تُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡیَوۡمِ ٱلۡـَٔاخِرِۚ ذَ ٰلِكَ خَیۡرࣱ وَأَحۡسَنُ تَأۡوِیلًا
سورة النساء | ٥٩
ئەم فەرمایشتە پیرۆزە ئامۆژگاریمان دەکات بەوەی کە لە هەر بابەتێکدا ناکۆکی کەوتە نێوان موسڵمانانەوە ، ئەوا پێویستە بیگەڕێنینەوە بۆ لای الله ﷻ و رسول الله ﷺ تاوەکو باشترین سەرەنجاممان دەست بکەوێت.
جا خەواریجەکانی ئێستا کە لە بابەتی الحكم بغير ما أنزل الله ـدا بەبێ علم قسە دەکەن ، وادەزانن کە تحاكم تەنها بریتییە لەوەی کە ناکۆکی لە بابەتی دونیاییدا ببەیتەوە بۆ لای حاكم ؛ لایەنی دینیان هەر فەرامۆش کردووە و بەلایانەوە گرنگ نییە.
بە نموونە کاتێك کە بابەتێکی شەرعی دێتە پێشەوە و تۆش حوکمەکەی نازانیت ، ئا لێرەدا تحاكم دروست دەبێت کاتێك کە تۆ پرسیار لە هەرکەسێك بکەیت. ئەم لایەنە زۆر گەورەتریشە لە لایەنە دونیاییەکەی ئەوان ، چونکە هی ئەوان بابەتەکە دونییایە و ئەڵێن کە لە فلان بابەتدا حەقم پێ دەدەیت یاخود نا.
بەڵام ئەمەی دیکە بابەتێکی شەرعییە و لەوانەیە پرسیار لە کەسێك کە موسڵمان نەبێت یاخود ئەهلی ڕەئی بێت ؛ هەر لەبەر ئەمەشە کە سەلەف حيل ـیان بە کوفر زانیوە ، چونکە ئەو جۆرە کەسانە فێڵ دەکەن و تحليل ـی حرام و تحريم ـی حەڵاڵ دەکەن.
لێرەدا ئەگەین بەو ووتەیەی کە ئیمامی الحسن البصري سەبارەت بە خەواریج دەفەرمووێت: ” ئەوان ئەهلی دونیان. “
ئەوان بەشێوازێك ئەهلی دونیا بوون کە تەنانەت لەگەڵ ئەوەی ناڕازی بوون لە حوکمی ولي الأمر ـەکان ، بەڵام هەڵدەستان لەبەریان!
#فائدة
432
ٱلَّذِینَ یَرِثُونَ ٱلۡفِرۡدَوۡسَ هُمۡ فِیهَا خَـٰلِدُونَ
سورة المؤمنون | ١١
الله ﷻ خشتێکی فردوس ـی لە ئاڵتون دروستکردووە ، وە خشتێکی لە زیو دروستکردووە. وە هەروەها لوتکەکەی لە میسکێکی زۆر خۆش دروستکردووە.
📚إعراب القرآن للزجاج | ❪٤/٨❫
#التفسير
#مساحة_قلبية
432
Repost from لـنتدبـر 🤍
أبو بکر الصديق لە ◗١٢◖ بارودۆخدا هاوەڵایەتی رسول الله ﷺ ـی کردووە :
➊- لە ئیسلامدا.
➋- لە بانگەوازیکردنێکی مەزن بۆ لای الله کە بوویە هۆی موسڵمانبوونی: عثمان بن عفان ، عبد الرحمن ، زبير ، سعد ، سعيد رضوان الله عليهم.
➌- لە کڕینەوەی ئەوانەی کە ئازار دەدران لەلایەن موشریکانەوە ، وەك: بلال ـی بانگبێژ ، عامر بن فهيرة ، وە غير ـی ئەوانیش کە ◗٦◖ کەس بوون رضوان الله عليهم.
➍- لە بەخشینی ماڵ و سامان.
➎- لە مشاورة و مداورة کردندا.
➏- لە کەپری ڕۆژی جەنگی بەدردا.
➐- لە هیجرەتدا.
➑- لە مەدینەدا.
➒- لە نوێژکردندا کە لەهەمان مكان ـی پێغەمبەر ﷺ ـدا بوو.
❿- لە جەنگی ئەهلی ردة ـدا.
⓫- لە خەلافەتدا.
⓬- لە گۆڕدا. (گۆڕیان لە تەنیشت یەکەوەیە)
📚رسالة في أصول الإسلام للكنكشي | صـ : ❪٧٩❫
#فائدة
#سيرة_النبي_ﷺ
432
جارێکیان ابن عساكر ❪٥٧١❫هـ تێپەڕی بەلای ابن قدامة ـدا ❪٦٢٠❫هـ و سەلامی لێکرد بەڵام ابن قدامة وەڵامی نەدایەوە. پاشان لە ابن قدامة ـیان پرسی سەبارەت بەو کارەی و ئەویش ووتی: ” ئەو باوەڕی بە كلام النفسي① هەیە ، وە منیش هەر لە نەفسی خۆمدا وەڵامم دایەوە. “
📚طبقات الشافعية
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
①ئەشعەرییە جەهمییەکان باوەڕیان بەوە نییە کە الله تعالى ذكره علوا كبيرا خاوەنی سیفەتی "الكلام" ـە و دەڵێن کە الله تەنها خاوەنی "كلام النفسي" ـیە و لە نەفسی خۆیدا قسەدەکات.
#الأشاعرة
432
Repost from لـنتدبـر 🤍
✹لە سفيان بن عيينة ـوە ، لە عبيد بن أبي بکرة ـەوە دەڵێت: ” دەوترا کاتێك یەکێك لە ئێوە لە ڕۆژی جومعەدا ڕۆشتە مزگەوتەوە ، ئەوا با بڵێت "اللهم اجعلني أفضل من توجه إليك ، وأقرب من تقرب إليك ، وأنجح من سألك وطلب إليك." “
📚مصنف عبد الرزاق | ❪٥٤٨٨❫
#الدعاء
#يوم_الجمعة
432
Repost from لـنتدبـر 🤍
أكثروا من الصلاة على نبيكم ﷺ
✹گەنجێك هاتە لای محدث ابن شاذان و پێی ووت: ” لە خەونمدا رسول الله ﷺ ـم دی و پێی فەرمووم: ’پرسیار لە ابن شاذان بکە و کاتێك کە پێی گەشتیت سەلامی منی پێ بگەیەنە.‘
ابن شاذان ـیش گریا و ووتی: ’وا نازانم هیچ کردەوەیەکم هەبێت کە شایەنی ئەو خەونە بێت إلا ئەوە نەبێت کە ئارامگرم لەسەر خوێندنەوەی حديث و دووبارەکردنەوەی صلوات ـەکان لەسەر پێغەمبەر صلى الله عليه وآله وسلم هەر جارێك کە باسدەکرێت.‘ “
📚سير أعلام النبلاء | ❪٤١٨/ ١٧❫
#يوم_الجمعة
432
أول ما نسخ من القرآن شأن القبلة
✹ابن عباس دەڵێت: ” یەکەم شتێك کە لە قوڕئاندا نسخ بوویەوە ، شوێنی قیبلە بوو. الله ﷻ فەرمووی:{ وَلِلَّهِ ٱلۡمَشۡرِقُ وَٱلۡمَغۡرِبُۚ فَأَیۡنَمَا تُوَلُّوا۟ فَثَمَّ وَجۡهُ ٱللَّهِۚ .. }①. جا بەهۆیەوە پێغەمبەر ﷺ وازی لە بيت العتيق② هێنا و ڕوویکردە بيت المقدس (ماوەی ❪١٦-١٧❫ مانگ ڕوو لە بيت المقدس نوێژی کرد). پاشان الله ﷻ شوێنی قیبلەی گۆڕی بۆ بيت العتيق و فەرمووی: { .. إِلَّا لِنَعۡلَمَ مَن یَتَّبِعُ ٱلرَّسُولَ مِمَّن یَنقَلِبُ عَلَىٰ عَقِبَیۡهِۚ ..}③ ئەمەش بۆ ئەوەبوو تاوەکو أهل اليقين و أهل الشك جیاببنەوە و دەربکەون. پاشان الله ﷻ فەرمووی: { .. وَإِن كَانَتۡ لَكَبِیرَةً إِلَّا عَلَى ٱلَّذِینَ هَدَى ٱللَّهُۗ .. } ، ئەمەش واتای ئەوەبوو کە گۆڕینی قیبلە ڕووی أهل الشك ـی دەرخست (بەوەی کە کۆمەڵێك قسەی بێمانایان دەکرد) ، وە لەدواتردا الله ﷻ فەرمووی: { .. إِلَّا عَلَى ٱلۡخَـٰشِعِینَ }④ ، واتا: تەنها لەخواترسەکان دەتوانن گوێڕایەڵی ئەم فەرمانە (گۆڕینی قیبلە) ببن وە لەسەریان قورس نییە. “
📚الناسخ والمنسوخ لإبي عبيد القاسم بن سلام | ❪٢١❫✹أبو سعيد بن المعلي⑤ دەڵێت: ” لە سەردەمی رسول الله ﷺ ـدا دەڕۆشتینە ناو بازاڕ و کاتێك بەلای مزگەوتێکدا تێپەڕببووینایە ، نوێژمان تێیدا ئەنجامدەدا. ڕۆژێکیان ڕۆشتینە مزگەوتێکەوە و بینیمان کە رسول الله ﷺ لەسەر مینبەرەکە دانیشتووە ، منیش ووتم: ’وادیارە کە ئەمڕۆ شتێك ڕوویداوە‘ و پاشان دانیشتم و پێغەمبەر ﷺ ئەم ئایەتەی خوێندەوە:{ قَدۡ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجۡهِكَ فِی ٱلسَّمَاۤءِۖ فَلَنُوَلِّیَنَّكَ قِبۡلَةࣰ تَرۡضَىٰهَاۚ فَوَلِّ وَجۡهَكَ شَطۡرَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَحَیۡثُ مَا كُنتُمۡ فَوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمۡ شَطۡرَهُۥۗ .. }⑥ تاوەکو ئایەتەکەی تەواوکرد. منیش بە هاوڕێکەمم ووت: ’وەرە با دوو ڕکات نوێژبکەین پێش ئەوەی رسول الله ﷺ بێتە خوارەوە لە مینبەرەکەی وە ئێمە ببینە یەکەم کەس کە ئەو نوێژە ئەنجام بدەین (یەکەم نوێژی ڕوو لە مسجد الحرام). پاشان ئێمە خۆمان حەشاردا و نوێژەکەمان کرد و دواتر رسول الله ﷺ هاتە خوارەوە و نوێژی نیوەڕۆی بۆمان کرد لەو ڕۆژەدا.‘ “
📚الناسخ والمنسوخ لإبي عبيد القاسم بن سلام | ❪٢٣❫ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ①سورة البقرة | ١١٥ ②بيت العتيق: مسجد الحرام ③سورة البقرة | ١٤٣ ④سورة البقرة | ٤٥ ⑤أبو سعيد بن المعلي: الأنصاري المدني ، الحارث بن نفيع بن المعلي ، توفي سنة ❪٧٤❫ هـ وهو ابن ❪٨٤❫ سنة. ⑥سورة البقرة | ١٤٤ #حديث #افتح_مصحفك
432
العلم ليس بكثرة الرواية والكتب
✹عبد العزيز بن ماجشون دەڵێت: ” وامەزانە کە قوڵبوونەوە لە دیندا دەتکات بە کەسێکی زانا "راسخ" ، بەڵکو زانایان ئەو کەسانەن کە ئەوەستن لەو شوێنەی أمر ـی وەستانیان پێکراوە و لەوە زیاتر ناڵێن کە سەلەفیان ووتویانە ، بەڵکو دەڵێن: وَٱلرَّ ٰسِخُونَ فِی ٱلۡعِلۡمِ یَقُولُونَ ءَامَنَّا بِهِۦ كُلࣱّ مِّنۡ عِندِ رَبِّنَاۗ وَمَا یَذَّكَّرُ إِلَّاۤ أُو۟لُوا۟ ٱلۡأَلۡبَـٰبِ “
سورة ال عمران | ٧
📚 الجامع في العقائد لعادل آل حمدان | ❪١٥٣/١❫
#تذكرة
432
ثناء الأمة على الإمام البخاري
✹محمد بن أبي حاتم الوراق دەڵێت: ” گوێم لە محمد بن قتيبة بوو ، خزم و نزیکی محمد بن إسماعيل ، دەیوت: ’من لەلای أبو عاصم النبيل بووم ، بینیم غلام ـێکیش لەوێ دانیشتووە و پێم ووت: خەڵکی کوێیت؟‘
ئەویش ووتی: ’بخارى.‘
منیش ووتم: ’کوڕی کێیت؟‘
ووتی: ’کوڕی إسماعيل.‘
جا منیش پێم ووت: ’تۆ لە خزمان و نزیکانی منیت و باوەشم پێیدا کرد. وە هەر لەو مجلس ـەی أبو عاصم ـدا ، کەسێك پێی ووتم‘: ’ئەم غلام ـە بەشێوەیەك تێدەکۆشێت کە مقاومة ـی شێخ و زانایانی دیکە دەکات.‘ “
✹البخاري دەڵێت: کاتێك کە ڕۆشتمە شاری بصرة ـوە ، ڕۆشتم بۆ مجلس ـی بندار①. جا کە چاوی کەوتە سەرم ، ووتی: ’خەڵکی کوێیت ئەی گەنج؟‘
منیش ووتم: ’لە أهل ـی بخارى ـم.‘
بندار ـیش ووتی: ’چۆن وازت لە أبو عبد الله (البخاري) هێناوە و هاتوویت بۆ ئێرە؟‘
جا گرتمی تاوەکو خەڵکەکە پێیان ووت: ’ڕەحمەتت لێبێت ئەوە أبو عبد الله ـیە.‘
پاشان هەستا و دەستی گرتم و باوەشی پیاکردم و ووتی: ’مرحبا لەو کەسەی کە ساڵانێکە فەخر و شانازی پێوە دەکەم.‘ “
✹محمد بن بشار بندار دەڵێت: ” حافظ ـەکانی دونیا ❪٤❫ کەسن: أبو الزرعة لە ري ، مسلم لە نيسابور ، عبد الله بن عبد الرحمن الدارمي لە سمرقند ، وە محمد بن إسماعيل لە بخارى. “
✹حاشد بن إسماعيل دەڵێت: ” من لە بصرة بووم ، گوێم لە تەپەی پێی محمد بن إسماعيل (البخاري) بوو. جا کە هاتە ژوورەوە ، بندار ووتی: ’ئەمڕۆ گەورەی فقهاء ـەکان هاتە ژوورەوە.‘ “
✹ئیمامی أحمد بن حنبل دەڵێت: ” لە خراسان ـدا ، لەوێنەی البخاري نییە. “
✹أحمد بن حمدون القصار دەڵێت: ” بینیم کە مسلم بن الحجاج هات بۆ لای البخاري و ناوچاوی ماچکرد و ووتی: ’لێمگەڕێ با پێیەکانت ماچ بکەم ئەی مامۆستای مامۆستایان ، وە گەورەی فەرموودەناسان ، وە دکتۆری علل الحديث.‘ پاشان سەبارەت بە حديث ـی "كفارة المجلس" پرسیاری لێکرد و البخاري ـش علة ـکەی بۆ ڕوونکردەوە. جا کە تەواوبوو لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکەی ، مسلم پێی ووت: ’هیچ کەسێك ڕقی لێت نییە مەگەر حەسود نەبێت ، وە شایەتی دەدەم کە لە تەواوی دونیادا هاوشێوەی تۆ بوونی نییە.‘ “
✹أبو عيسى الترمذي دەڵێت: ” لەتێکڕای العراق و خراسان ـدا ، کەسم نەدیوە لە "علل ، التأريخ ، معرفة الأسانيد" ـدا زاناتر بێت لە البخاري. وە ئێمە ڕۆژێك لەلای عبد الله بن منير بووین ، بە البخاري ووت: ’الله ﷻ بتکاتە مایەی جوانی و ڕازاوەیی ئەم ئوممەتە.‘
منیش ووتم (لە دڵی خۆمدا) : ’الله ﷻ دوعاکەی قەبوڵ کردیت.‘ “
✹أبو العباس الدغولي دەڵێت: ” أهل ـی بغداد بۆ البخاري ـیان نوسی: موسڵمانان لە خێر و چاکەدان مادام تۆ لەژیاندایت ، وە هیچ خێرێك نامێنێت لەپاش وەفات و نەمانی تۆ. “
✹رجاء بن مرجي دەڵێت: ” البخاري بەڵگە و ئایەتێکە لە ئایەتەکانی الله ﷻ کە بەسەر زەویدا دەڕوات. “
✹نعيم بن حماد دەڵێت: ” البخاري فەقیهی ئەم ئوممەتەیە. “
📚سير أعلام النبلاء | ❪٤١٦/١٢-٤٣٨❫ والبداية والنهاية لابن كثير | ❪٣١/١١-٣٢❫ــــــــــــــــــــــــــــــــ ①محمد بن بشار: لقب ـەکەی "بُندار" بووە چونکە بندار (بازرگان) ـی حديث بووە لە سەردەمی خۆیدا لە شارەکەیدا. وە تاوەکو دایکی لەژیاندا بووە ، سەفەری نەکردووە بۆ هیچ شوێنێکی تر و یارمەتی دایکی داوە. لەپاش وەفاتی دایکی ، سەفەر دەکات بۆ شوێنەکانی دیکە. #حديث #مساحة_قلبية
432
محمد بن إسماعيل البخاري ❪١٩٤-٢٥٦❫ هـ
کاتێك کە البخاري منداڵ بووە ، باوکی وەفاتی کردووە و بەهۆیەوە لەلای دایکی گەورەبووە. الله ﷻ هەر لە تەمەنی منداڵیدا إلهام ـی حفظ ـی حديث ـی پێدەبەخشێت. باوکی ماڵ و سامانێکی بۆ بەجێهێشتبوون کە یارمەتیدەربوو بۆ دایکی لە بەخێوکردن و پەروەردەکردنی محمد ـدا.
✹أحمد من حفص دەڵێت: ” ڕۆشتم بۆ لای أبو الحسن (واتە إسماعيل کە دەکاتە باوکی البخاري) لەکاتی سەرەمەرگدا ، جا ووتی: ’وا نازانم لە ماڵەکەمدا یەك درهم حەڕامی تێدابێت ، هەتا یەك درهم ـیشی تێدا نییە کە گومانم هەبێت لێی.‘ “
📚سير أعلام النبلاء | ❪١٢/٤٤٧❫✹محمد بن أبي حاتم الوراق دەڵێت: ” گەر لە سەفەرێکدا لەگەڵ أبو عبد الله (البخاري) ـدا بوومایە ، ئەوا هەموومانی لە یەك خانوودا کۆدەکردەوە. جا کە درەنگانی شەو دادەهات ، من ❪١٥-٢٠❫ جار البخاري ـم دەمبینی کە چەرخێکی دەهێنا و ئاگرێکی دەکردەوە تاوەکو ڕووناك بێت بۆ ئەوەی بتوانێت کە تخريج بۆ حديث ـەکان بکات و علم ـی زیاتر وەربگرێت. “
📚تأريخ بغداد | ❪١٢/٢-١٣❫ وسير أعلام النبلاء | ❪١٢/٤٠٤❫✹محمد بن أبي حاتم دەڵێت: ” جارێکیان محمد بن إسماعيل ، البخاري ، بانگهێشتکرا بۆ باخی چەند هاوڕێیەکی. کاتێك کە کاتی نوێژی نیوەڕۆ هات ، زۆر بەخشوعەوە پێنشنوێژی بۆیان کرد. پاشان کاتێك کە لە نوێژەکەیان تەواوبوون ، قەراخی قەمیسەکەی بەرزکردەوە و ووتی بەو کەسانەی کە لە چواردەوری بوون: ’بڕوانن ، ئایا هیچ شتێك دەبینن لەژێر قەمیسەکەمەوە؟‘ پاشان بینیان کە لەکاتی نوێژدا زەردەواڵەیەك لە ❪١٦❫ یان ❪١٧❫ شوێنەوە پێوەی دابوو وە بەهۆیەوە جەستەی هەڵئاوسابوو و سورهەڵگەڕابوو. جا پێیان ووت: ’چۆن نوێژەکەت تەواونەکرد و سەلامەت نەدایەوە لەگەڵ یەکەم جاردا کە پێوەیدایت؟‘ البخاري ـش فەرمووی: ’سوڕەتێکم دەخوێند کە پێم خۆشبوو تەواوی بکەم (وەك لەوەی کە سەلام بدەمەوە).‘ “
📚تأريخ بغداد | ❪١٢/٢-١٣❫ وسير أعلام النبلاء | ❪١٢/٤٤٢❫✹إبراهيم الخواص دەڵێت: ” أبو زرعة ـم بینی لەلای محمد بن إسماعيل وەك منداڵێك دانیشتبوو و پرسیاری علل الحديث ـی لێدەکرد. “
📚سير أعلام النبلاء | ❪١٢/٤٠٧❫ وطبقات الشافعية | ❪٢/٢٢٢❫#حديث #مساحة_قلبية
432
چی بە حاجییەکان دەوترێت کاتێك کە دەگەڕێنەوە؟
✹هاوەڵی بەڕێز ، عبد الله بن عمر رضي الله عنهما ، بە حاجییانی دەوت کە دەگەڕانەوە: ” تَقَبَّلَ اللَّهُ نُسُكَكَ ، وأعظَمَ أجرَكَ ، وأَخلَف نَفَقَتَكَ. “
📚مصنف ابن أبي شيبة | ❪١٥٨١٤❫
#فائدة
#الدعاء
432
الصمت والصلاة و السخاء
✹تابعي بەڕێز ، محارب بن دثار رحمه الله ، دەڵێت: ” لە سەفەرێکدا هاوڕێیەتی القاسم بن عبد الرحمن ـمان کرد و بە ❪٣❫ سیفەت لە ئێمە باشتربوو ؛ بێدەنگییەکی بەردەوام ، زۆر ئەنجامدانی نوێژ ، وە بەخشندەیی نەفسی. “
📚تأريخ أبي زرعة الدمشقي | ❪٢٠٥٤❫
القاسم کوڕەزای عبد الله بن مسعود ـە رضي الله عنهما ، وە محارب لەو گەورەتر بووە!
#فائدة
432
يا قارئ القرآن ألف تحيةٍ
قل لي بربك أي باب تقرعُ
اسلك سبيل الحفظ واهنأ كلما
ناداك للجنات باب أوسعُ
يا قارئ القرآن رتل وارتق
لك في رحاب الله عيش أمتع.
#افتح_مصحفك
