3 802
مشترکین
-224 ساعت
-147 روز
-4330 روز
آرشیو پست ها
3 802
🔺شنیار ئەنوەر بۆ پارتی:
"بوختان و ناوزراندن نەوەستێنن پۆستی داهاتوو لە سەری هەرەمەکەتان ئەیەم"
3 802
🔺محەمەد حاجی مەحمود:
"خـ،وێنی خامنەیی بووە هەوێنی کۆکردنەوەی گەلانی ئێران"
🔹 داوایەکم ئاڕاستەی موحسین ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران کرد چاو بە سزای زیندانییاندا بخشێننەوە
🔹چاوپۆشی لە زیندانیان بکەن و لێبوردنیان بۆ دەربکەن.
3 802
🔺عومەر گوڵپی - ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان:
“میدیای دەسەڵات ئەم نرخانەی ئەمڕۆی بەنزین لە هەولێر وەک موژدە بە خەڵک دەدەن گوایە نرخ دابەزیوە”
🔹وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەڵێت: نرخی بەنزین ئێمە گرانمان نەکردووەو وابەستەی نرخی جیهانییە، بەڵام پێمان ناڵێت ئەوان ڕۆژانە (4 ملیۆن) لیتر لە پاڵاوتنی (50هەزار بەرمیل) بەرهەم دەهێنن، چی لێدەکەن و بۆ لەسەر خەڵک گرانیان کردووە، خۆ نەوتی خەڵکەو لە دەرەوە بە نرخی جیهانی نایکڕن.
3 802
🔺ئیخڵاس دلێمی - ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق:
“وەزیری دارایی وتی مووچەی کوردستان دەنێرم و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دێت”
🔹بەپێی هەندێ سەرچاوە حکومەتی هەرێم بەهۆی کێشەی داهاتی ناوخۆ داوای کردووە ناردنی مووچە لە بەغدا دوابخرێت و بەشێوەی مەقاسە نەنێردێت.
3 802
🔺عەلی زەیدی - سەرۆکوەزیرانی عێراق:
"سبەینێ لە عێراق پشووی رەسمییە"
🔹سبەینێ لە تەواوی عێراق پشووی رەسمییە، بەهۆی رێورەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی.
3 802
🔺دۆناڵد تڕەمپ - سەرۆکی ئەمریکا:
“کۆتایی دێت”
🔹ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا و ڤلۆدیمێر زێلینکسیی سەرۆکی ئۆکرانیا هەردووکیان هاوڕان لە راگرتن و کۆتاییهێنان بە جەنـ،گی نێوانیان
🔹دەشڵێت، وادەی کۆتاییهاتنی جەنـ،گ و ململانێکە زۆر لەوە نزیکترە کە خەڵکی بیری لێ دەکەنەوە.
3 802
🔺غالب محەمەد - پەرلەمانتاری عێراق:
"پێشنیار بۆ یەکێتی دەکەم داوابکات 10 وەزیر لەناو سلێمانیدا دەوام بکات"
🔹بۆ من بۆ ئیشێک ئەبێت بە 3 کاتژمێر بەڕێگاوە بم بچم بۆ هەولێر یەکێتی ئەگەر دەیەوێت سلێمانی قازانج بکات دەبێت بڵێت لەو 21 وەزارەتە 10 وەزیریان دەبێت لە سلێمانیدا دەوام بکات
🔹لە هیچ شوێنکدا پایتەخت هی دەوڵەت نیە سیاسیە، پێویست ناکات هەموو وەزارەتەکان لە پایتەخت بن.
3 802
🔺فالح ساری - وەزیری دارایی عێراق:
“پارەی کاشم لە بەردەستدا نییە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم”
🔹بەگوێرەی زانیارییەکانیش لە بانکی ناوەندی هەولێر پارەی کاش هەیە و بەڵام بەغدا رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بۆ مووچەی هەرێم نەداوە، بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمیش لەوبارەیەوە وتوویەتی، "کێشەی نەختینە لە بانکی ناوەندی بەغدا لە هەرێم نییە بەڵام ناتوانرێت دەستکاری پارەکە بکرێت بۆ ئەوەی کێشە بۆ بانک دروست نەبێت.
3 802
🔺نوری مالیكی - سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا:
“گەندەڵی لە حكومەتەكەی سودانی بەجۆرێك بڵاوبوەوە ناویان نابوو فەرهود"تاڵانی" نەك گەندەڵی”
🔹مالیكی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆیندا وتی، سەرۆكی حكومەت بەڵێنیدابوو بەوەی روبەڕوی گەندەڵە ببێتەوە گەندەڵیەكەش تەنها لە عەدنان جومیلیدا كورت نەبووەتەوە بەڵكو تائێستا تەنها ئەو ئاشكرابووەو ئەگینا زۆرێكمان هەیە لە كەرتی كارەباو بەندەرەكان و چەند بواری تری
🔹راشیگەیاند، من بە راشكاوی دەیڵێم گەندەڵی لەسەردەمی حكومەتی پێشوودا تەقـ،ییەوە تەقینـ،ەوەیەكی مەترسیدار هەموو حكومەتەكانی پێشوو گەندەڵییان تیادابوو.
3 802
🔺دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
🔹بەڕێوەبەرایەتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی سلێمانی بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 6ی خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکرێت
🔹دەشڵێت، مووچەکە لە بانکی مەڵکەندی دابەش دەکرێت.
3 802
🔺ئێران هێرشی دەستپێکردەوە
🔹ئاکسیۆس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سوپای پاسـ،داران دوو مـ،ووشەکی ئاراستەی ئەو کەشتییە بازرگانیانە کردووە کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن و دوو کەشتیان کردووەتە ئامانج و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
3 802
🔺ئارێز عەبدوڵا - ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی:
"یەکێتی هەڵەکانی ڕابردووی دووبارە ناکاتەوە، لەکابینەی نۆ پەراوێزخرابوو"
🔹کاک بافڵ وتی کاک مەسعود ماممە، بەڵام پارتی هیچ هەڵوێستێکیان بۆ ئەو قسەیە نەنواند
🔹یەکێتی دەیەوێت شەریکی ڕاستەقینەی حکومەت بێت شەرمە بۆ پارتی هاوپەیمانیەتی یەکێتی و نەوەی نوێی قبوڵ نیە.
3 802
🔺عەلی زەیدی - سەرۆکوەزیرانی عێراق:
"یەک ملیۆن پارچە زەوی بەسەر کەسانی شایستەدا لە هەموو پارێزگاکان دابەشدەکرێت"
3 802
🔺واژۆ لەسەر ناردنی کراوەو مووچە دێت
🔹چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت و دوێنێ وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی کردووە
🔹بەگوێرەی زانیارییەکان، هیچ کێشەیەکی سیاسی یان یاسایی بۆ ناردنی مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بوونی نییە و وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی کردووە
🔹هاوکات، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەوان چاوەڕوانی ئەوەن لە سبەی یان دووسبەی پارەکە بۆ هەرێم ڕەوانە بکرێت.
3 802
🔺هاوڕێ کەمال - راوێژکاری وەزارەتی دارایی:
"ئەمساڵ مووچەیەکی فەرمانبەرانی هەرێم دەفەوتێت"
🔹ئەگەر بەغدا مووچە بەشێوەی مەقاسە بنێرێ بۆ هەرێمی کوردستان و 120 ملیارەکە ببرێت، ئەوا ئەمساڵ مووچەیەکی فەرمانبەران نەقس دەهێنێت و دەفەوتێت.
3 802
🔺دابان محەمەد:
“گەندەڵی دەبینی بەڵام ناتوانیت وەک عێراق پارەکە بە کاش بگریت”
🔹سەرچاوەی سپیکردنەوەی پارە دوبەیە ئێستا حساب بانکی نەماوە هەمووی بوە بە سپیکردنەوە.
3 802
🔺موسەننا ئەمین - پەرلەمانتاری عێراق:
"عێراق کێشەی دارایی هەیە”
🔹ڕاشیگەیاند، بەڵام ئیشەڵڵا مووچەی خەڵک نافەوتێت.
3 802
🔺شێروان دووبەردانی - پەرلەمانتار لە بەغدا:
"تا ئێستا مووچەمان وەرنەگرتووە و كێشەی كەمیی نەختینە هەیە"
🔹وەزیری دارایی عێراق بڕیاریداوە، مووچەی هەرێم پێش سەرۆكایەتییەكانی عێراق ڕەوانە بكات.
3 802
🔺ئەحمەد کانی - ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی:
"پارتی دەستبەرداری پۆستی وەزارەتی ناخۆ نابێت"
🔹بەهیچ جۆرێک لەگەڵ شاندی هاوبەشی یەکێتی و نەوەی نوێ کۆنابینەوە کە دەڵێن، 38 کورسیمان هەیە.
3 802
🔺لەماڵی بەرپرسێکی دیکەی عێراق دەست بەسەر برە پارەیەکی زۆردا گیرا
🔹میدیاكانی عێراق: لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەڕان و پشكنین بە دوای بەرپرسانی تۆمەتبار بە گەندەڵی و گێڕانەوەی پارە دزراوەكانی دەوڵەت، شەوی رابردوو هێزێكی ئەمنی عێراق هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی "حەمەد رەمەزان عەباس جومەیلی"، بەڕێوەبەری پڕۆژەكان لە پاڵاوتگەی بێجی و دەستیان گرتووە بەسەر 3 ملیۆن دۆلارو 700 ملیۆن دیناردا.
اکنون در دسترس! پژوهش تلگرام ۲۰۲۵ — مهمترین بینشهای سال 
