cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

الـــلــــە 🤍

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استزبان مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
پست‌های تبلیغاتی
3 117
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

سەرتا بەناوی خوای گەورەو میهرەبان سباسی هەمووتان دەکەم بو ئەوم پالپشتیە ئیتر ئیرە کوتا بوستی من دەبیت جەنالەکەی ڕادەستی خوانەکەی دەکینەوە ببورن بو هەر شتیک بو هەر هەلەیک برا بجوکتان بارزانی @Barzani_nm
نمایش همه...
نزای تەنگانە و ناڕەحەتی ١- لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ, لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمُ, لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمُ .(1) واتە: (ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی گەورەی ھێدی نەبێت، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی گەورەی پەروەردگـاری عەرش نەبێت، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی بەڕێزی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و عەرش نەبێت) . #Barzani
نمایش همه...
تەحیات ١- التَّحِيَّاتُ للهِ, وَالصَّلَوَاتُ, وَالطَّيِّبَاتُ, السَّلامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ (1) وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ, السَّلامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ . (2) واتە: (سـەلام و موڵک و گەورەیی و پەرستش و وشە و کردەوەی پاک و چاک ھەر بۆ خودایە، سڵاو و ڕەحمەتی خودات لەسەر بێت ئەی پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) سڵاو لەسەر ئێمەش و لەسەر ھەموو بەندە چاکەکانی خودابێت، شایەتی دەدەم، کە ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە، جگە لە (الله)، شایەتیش دەدەم، کە موحەممەد بەندە و نێردراوی خودایە) . #Barzani
نمایش همه...
‏ بینینی خوا ـ سبحانە وتعالی ـ:‏ ‏ پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏) فەرموویەتی: ” فَواللهِ ما أَعطاهُمُ اللهُ شيئا أحَب إليهم (ولا أقر لأعيُنِهِم من النظڕ إليهِ (السلسِلَة الصحيحَة: 755). واتە: سوێند بە خوا خوا هیچ شتێكی نەداوە بە بەهەشتیەكان خۆشەویستر بێت لە لایان و دڵخۆشتر بێت ‏بۆیان لە بینین و تەماشاكردنی خوای گەورە.‏ #Barzani
نمایش همه...
‏درەختەكانی بەهەشت:‏ ‏پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏)فەرموویەتی:” ما مِن شَجَرَةٍ في الجنةِ إلا وساقُها مِن ذَهَب (صَحيحُ الجَامِع: 5647). واتە: لە بەهەشتدا هیچ درەختێك نیە ئیللا قەدەكەی لە ئاڵتونە.‏ #Barzani
نمایش همه...
١- قسە نەکردن و دڵ شکان : دەگێڕنەوە : پێغەمبەر ( صلى الله علیە وسلم ) دەفەرمووێ : دەرگەی بەهەشت لە هەموو ڕۆژانی دوشەممە و پێنج شەممەیەك دەکرێتەوە ، داوای لێ خۆشبون دەکا بۆ ئەوانەی هاوبەشیان بۆ خوا دانە ناوە ، جگە لە بەندەیەك کە تاکو چاك دەبێتەوە لەگەڵ برادەرەکەی ! بڕوانە ئەم دوو ناکۆ کە تا چاك دەبنەوە ! ... بڕوانە ئەم دووە تاکو تا چاك دەبنەوە . ٢- لێ خۆشبوون : دەگێڕنەوە : ڕۆژێ پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) ئامۆژگاری یارانی دەکرد فەرمووی : لە پێش ئێوە پیاوێکی دەوڵەمەند هەبوو ، هەر کەسێ داوای ، پارەی قەرزی لێ بکردبوایە مۆڵەتی بۆ دادەنا ، ئینجا کەساتی وەرگرتنەوە دەهات لێی خۆش دەبوو ، خودا حیسابی لەگەڵ کرد فەرمووی : ئەی فیسار ! مادەم تۆ لە ژین لەبەندەکانی من خۆش دەبووی ! ئەوا منیش ئێستا لێت خۆش بووم ! .... ٣- عەتاء لە ئیبن عەباس دەگێڕێتەوە : دەڵێ پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) ڕابوورد بەلای دەستەیێك لە یارانیدا ، کە حەزرەتی عومەریشیان تیادابوو ، فەرمووی : ئایا ئێوە بە ڕاستی خاوەن باوەڕن ،؟ کەسێ وەڵامی نەدایەوە عومەر فەمووری : بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا ! پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) فەرمووی : دروشمی بڕواتان چیە ؟ فەرمووی لە کاتی خۆشی سوپاسی خودا دەکەین و لە تەنگانە ئارام دەبین ، ڕەزامەندین بە قەزا و قەدەر ، پێغەمبەر فەرمووی بەخودا بڕواداران . ٤- پشت بەستن بە خوا : ترمزی دەڵێ : عەرەبێ هاتە خزمەتی پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) فەرمووی : ئەی پێغەمبەری خودا ! بەوشتر هاتوم ، پشت بە خودا بەرەڵام کردوە وازی لێ نەهێنم ؟ پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) فەرمووی : نەء، بیبەستەوە : ئینجا پشت بە خودا ببەستە ! ... ٥- نان بدەیی : دەگێڕنەوە : پیاوێ لە پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) پرسی : چ شتێ لە ئایینی ئیسلامدا زۆر چاکە ، ؟ پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) فەرمووی نان بدە و ، سڵاویش لە هەموو کەسێ بکە ، جا بیناسی ، یا نەیناسی . ٦- کار کردن : دەگێڕنەوە : جارێ کۆمەڵە کەسێ هاتنە خزمەتی پێغەمبەر یەکێکیان عەرزی کرد فیسارە کەس هەمیشە خەریکی نوێژ و ڕۆژو و قورئان خوێندن و ناوبردنی خودایە : پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) فەرموی : ئەی کێتان نان و ئاوێکی بۆ پەیدا دەکات ؟ خەڵکەکە گوتیان هەمومان : پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) فەرمووی : هەمووتان لەو باشترن ! ٧- کردەوەی چاك : دەگێڕنەوە : یاران گوتیان : ئەی پێغەمبەری خودا ! چ کردەوەیەك باشە ، ؟ فەرموی : بڕوا بە خوا و پێغەمبەر ، گوتیان لە پاش ئەمە چی ،؟ فەرمووی : خەبات لە پێناوی ئایین ، گوتیان پاش ئەمە چی ، ؟ فەرمووی : چوون بۆ ماڵی خوا بە پارە و دراوێکی ڕەوا .... ٨- درۆ کردن : دەگێڕنەوە : گوتیان : ئەی پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) خوا ئایا بڕوادار ترسنۆك دەبێ ، ؟ فەرمووی : بەڵێ گوتیان : ئایا بڕوادار ڕۆد دەبێ ؟ فەرمووی : بەڵێ ، ئایا بڕوادار درۆزن دەبێ ؟ فەرمووی نەخێر . ٩- چاکترین دۆست : دەگێڕنەوە : پیاوێ هاتە لای پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) فەرموی ئەی پێغەمبەری خوا ! شایەنترین کەسێ کێ یە بۆ دۆستایەتیم ، ؟ پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) فەرمووی : دایکت فەرمووی لە پاشان ، فەرمووی: دایکت ، فەرمووی لە پاشان ؟ فەرمووی باوکت ، فەرمووی لە پاشان ؟ فەرمووی : ئەوبەرتر و ئەم بەرتر . #Barzani
نمایش همه...
خواردنی حرام : ولام :ئەو كەسەی لە خوانەترسێ گوێ نادات لە كوێوە پارە پەیدا دەكات‌و لەچی دا خەرجی دەكات، بەڵكو خەم‌و مەراقی تەنها زیادكردن‌و كۆكردنەوەی ماڵ‌و پارەو سامانە، ئەگەر لە ڕێگەی حەرامیشەوە بێت، وەكو دزی كردن‌و بەرتیل خواردن‌و داگیر كردن‌و ساختەكاری‌و كڕین‌و فرۆشتنی حەرام وەكو فاڵگرتنەوە‌و داوێن پیسی‌و گۆرانی ووتن. یان دەست درێژی كردن بۆسەر (بیت مال) ی موسڵمانان‌و موڵكە گشتیەكان، یان وەرگرتی ماڵی كەسێكی تر بە ڕێگەی ئیحراجكردنی یان بەسواڵكردن بە بێ ئەوەی پێویستی بێ. ئینجا ئەو ماڵە حەرامەی كە كۆی كردۆتەوە لێی دەخوات‌و پۆشاك‌و جل‌وبەرگی لێ دەكرێ‌‌و لەبەری كات‌و ماشێن وئۆتۆمبیلی پێ پەیدادەكات‌و خانووی پێ دروست دەكات ‌و خانوی پێ دەدات بەكرێ‌‌و لەو حەرامە دەرخواردی ورگی دەدات. لە كاتێكدا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ: [ وَمَنْ نَبَتَ لَحْمُهُ من سُحْتٍ فَالنَّارُ أَوْلَى بِهِ ] رواه الطبراني في الكبير 19/136 وهو في صحيح الجامع 4495 واتە: « هەركەسێك گۆشتی جەستەی بەحەرام پەروەردە بووبێ، ئەوا ئاگری دۆزەخ لە پێشترە بۆی» وە ئەو كەسانە لە ڕۆژی دواییدا پرسیاری لێ دەكرێ سەبارەت بە ماڵەكەی لە كوێوە پەیدای كرد‌و دەستی خست، وە لەچیدا سەرفی كرد‌و خەرجی كرد، ئا لە وێدا بەهیلاك دەچێت‌و زەرەرمەند دەبێ. بۆیە پێویستە لەسەر ئەو كەسەی ماڵی حەرامی لایە پەلە بكات لە خۆدەرباز كردن‌و خۆی ڕزگار بكات لە حەرام، جا ئەگەر حەق‌و مافی خەڵك بوو، ئەوا با پەلە بكات لە گێڕانەوەی ماڵەكەی بۆ خاوەنەكەی‌و لەگەڵ ئەوەشدا داوای گەردن ئازادی لێ بكات، پێش ئەوەی ڕۆژێ‌ بێتە پێش كە دینارو درهەم هیچ دەورو سودێكی نی یە‌و مافەكانی پێ نادرێتەوە، بەڵكو بە چاك وخراپە مامەڵە لەگەڵ خەڵكیدا دەكرێ‌و مافەكانی پێ دەدرێتەوە. #Barzani
نمایش همه...
پەلەکردن لە نویژ کردن تاوانی جیە : ولام : گەورەترین تاوانى دزى بریتیە لە دزى كردن لەنوێژدا، هەروەكو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ: [ إِنَّ أَسْوَأَ النَّاسِ سَرِقَةً الَّذِي يَسْرِقُ صَلَاتَهُ » قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَكَيْفَ يَسْرِقُهَا؟ قَالَ: لَا يُتِمُّ رُكُوعَهَا وَلَا سُجُودَهَا] . رواه الامام احمد 5/310،وهو فى صحيح الجامع997 واتە « خراپترینى خەڵكانى دز ئەو كەسەیە كە دزى لەنوێژەكەى بكات ». وتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم چۆن دزى لە نوێژ دەكرێ ؟ فەرمووی: « دزى كردنەكە بەوە دەبێ ڕكوع و سوجدەكانى بە تەواوى نابات و پەلەدەكات » جا نوێژكردن بەپەلەو نەپاراستنى هێمنى تێداو جێگیرنەبونى پشت لە (ڕكوع، سوجدە)دا و ڕێك نەبونەوەى پشت لە دواى هەستانەوە لە (ڕكوع و سوجدە) داو دانەنشتن لە نێوان هەردوو سوجدەكەدا، هەموو ئەمانە ئەو هەڵە و ناتەواویانەن كە زۆر دیارو بەرچاون لەناو زۆربەى نوێژ خوێنانداو، مزگەوتێك نى یە نمونەى ئەم جۆرە نوێژ خوێنانەى تێدا نەبێ. وە هێمنى و لەسەر خۆیی ڕوكن و پایەیەكە لە پایەكانی نوێژ، بەبێ ئەم پایەیە نوێژ دانامەزرێ و وەرناگیرێ و جێی هیچ ناگرێ، هەر بۆیە ئەم كارە زۆر ترسناكە وەكو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ:- [ لَا تُجْزِئُ صَلَاةُ الرَّجُلِ حَتَّى يُقِيمَ ظَهْرَهُ فِي الرُّكُوعِ وَالسُّجُودِ] .رواه ابوداود 1/533،وهوفي صحيح الجامع 7224. واتە « نوێژى هیچ كەسێك دانامەزرێ و تەواو نابێ و جێی هیچ ناگرێ، تاوەكو پشتى ڕێك نەكاتەوە لە ڕكوع وسوجدەدا». گومانى تێدا نى یە كە ئەم كارە كارێكى خراپ و قێزەونەو هەركەس بیكات شیاوى ئەوەیە ڕێى لێ بگیرێت و لەو كارە قەدەغەبكرێت و بترسێنرێ كە كارێكى خراپی كردووە. لە (أبو عبدالله الأشعري)ەوە دەفەرموێ: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نوێژى جەماعەتى لەگەڵ هاوەڵەكانى كرد و پاشان لەگەڵ كۆمەڵێك دانیشت، پیاوێك هاتە ژورەوە نوێژى دابەست، جا لە نوێژەكەیدا ڕكوع و سوجدەی دەبرد وەكو دەنوك بدات لەزەوی، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی:- [ تَرَوْنَ هَذَا لَوْ مَاتَ عَلَى هَذَا مَاتَ عَلَى غَيْرِ مِلَّةِ مُحَمَّدٍ، يَنْقُرُ صَلاَتَهُ كَمَا يَنْقُرُ الْغُرَابُ الدَّمَ، إِنَّمَا مِثْلُ الَّذِى يُصَلِّى وَلاَ يَرْكَعُ وَيَنْقُرُ فِى سُجُودِهِ كَالْجَائِعِ لاَ يَأْكُلُ إِلاَّ تَمْرَةً أَوْ تَمْرَتَيْنِ، مَاذَا يُغْنِيَانِ عَنْهُ] .رواه ابن خزيمة في صحيحه 1/332 وانظر صفة صلاة النبي للألباني 131. واتە «ئائەوە ئەبینن ؟ هەركەس بمرێ لەسەر ئەو حاڵە، ئەوا لەسەر غەیرى دینى (محمد) مردووە، لە نوێژەكەیدا دەنوك دەدات وەكو قەلەڕەش دەنوك لە خوێن دەدات، جا نمونەى ئەو كەسەى پشت دەچەمێنێ لە ركوع ودەنوك دەدا لە زەوى لە سوجدەكاندا، وەكو كەسێكی برسی وایە كە تەنها خورمایەك یان دووخورما بخوات و هەڵسێتەوە، كە بەوە هیچ سودمەند نابێ» وەلە(زید)ى كوڕی (وهب)ەوە دەفەرمووێ:- (حذيفه) پیاوێكى بینی ڕكوع و سوجدەى بە تەواوى نەدەبرد، (حذيفه) فەرمووی: « وَلَوْ مِتَّ وَهَذِهِ صَلاَتُك مِتَّ عَلَى غَيْڕ الْفِطْرَةِ الَّتِي فُطِرَ عَلَيْهَا مُحَمَّدٌ صلى الله عليه وسلم».رواه البخاري انظر الفتح 2/274. واتە «نوێژت نەكرد، وە ئەگەر بەم كارەوە بمری، ئەوا لەسەر غەیری ئەو فیترەت و دینە دەمری كە خوا (محمد) لەسەرى داناوە » وە هەركەس نوێژەكەى بە پەلەكرد و هێمنى تێدا نەپاراست كاتێك ئەمەى زانى پێویستە لەسەرى نوێژەكەى دووبارە بكاتەوە، مادام كاتی نوێژەكەى مابێ، وەئەوش كە ڕۆیشتووەو ڕابردووە پێویستە تەوبەبكات و پەشیمان بێتەوە،بۆیە‌ پێویست ناكات نوێژەكەى رابردوو بگێڕێتەوە. بەڵگەش ئەوەیە كە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم فەرمووى: « ارْجِعْ فَصَلِّ فَإِنَّكَ لَمْ تُصَلِّ».سنن أبى داود - (3 / 25).. واتە « بڕۆ نوێژەكەت بكەرەوە چونكە تۆ نوێژت نەكرد ». #Barzani
نمایش همه...
زیناکردن تاوانی جیە ؟ ولام : یەكێك لەمەبەست و ئامانجەكانى شەریعەتى ئیسلام پاراستنى ناموس و وەچە و نەسەبی خەڵكی یە، بۆیە زیناى حەرام كردووە. خوای پەروەردگار دەفەرمووێ:- [{وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِيلاً} (32) سورة الإسراء] واتە « وریابن بەهیچ شێوەیەك توخنی زینا نەكەون، چونكە بەڕاستى زیناو داوێن پیسی تاوان وكردەوەیەكى زۆر خراپە و ڕێگایەكی زۆر ناپەسەند و قێزەونە ». شەریعەتى پیرۆزى ئیسلام نەك هەر زینای حەرام كردووە، بەڵكو هەموو ئەوكون و كەلەبەرو ڕیگا و ڕێچكانەشى داخستووە كە مرۆڤ پەلكێش دەكەن بەرەو زینا، لەوانەش فەرمانى كردووە بە داپۆشینى ئافرەتان و، فەرمانى كردووە بە پاراستنی چاو لە تێڕوانینى حەڕام و، تاك بونەوەى پیاوو ئافرەت و زۆر شتی تریشی لەو پێناوەدا حەرام كردووە. پیاوی زیناكارى خێزاندار و ئافرەتى زیناكاری مێرددار، تۆڵەى لێ دەسێنرێتەوە بە ترسناكترین و قورس ترین سزا، ئەویش بریتی یە لە بەردە باران كردنى تا دەمرێت، تا تۆڵەى گوناهەكەى بچێژێت، بۆئەوەى هەموو لاشەى ئازار بچێژێت، وەك چۆن گشت لاشەى تێركردووە لە حەرام. وە پیاوی زیناكارو ئافرەتى زیناكار گەر هاوسەردار نەبوون بە ڕێگایەكى شەرعى، ئەوا تۆڵەى لێ دەسێنرێتەوە بە فەلاقەكردن وجەڵدە لێدان، كە لەسنورە شەرعیەكاندا دیارى كراوە ئەویش بریتیە لە(100) جەڵدە.لەگەڵ ئەوەش دا كۆمەڵێك لە بڕواداران ئامادەبن لەكاتی جەڵدە لێدانەكەى تاوەكو شەرمەزار و ناشیرین بێ لە ناو خەڵكدا، وە دەبێت لەشارەكەى خۆی دوربخرێتەوە و دوچاری غەریبی بێ بۆماوەی ساڵێك تاوەكو سوكى خۆی بۆ دەركەوێ. وە سزاى پیاو و ئافرەتی زیناكار لە بەرزەخدا: ئەوەیە بەڕوتى دەخرێنە ناو تەنورێكەوە كە سەرەوەى تەسكە و خوارەوەى فراوانە و لەخوارەوەش ئاگر دەدرێ، جا هەركات ئاگرەكە بڵێسەبدات و زیاد بكات هاواردەكەن و دەقیژێنن و بەرزدەبنەوە، هەتاوەكو نزیكى دەرچون دەبنەوە، بەڵام بڵێسەى ئاگرەكە دائەبەزێت و ئەوانیش دەگەڕێنەوە بۆناو تەنورەكە، ئابەم شێوازە سزادەدرێن تا ڕِۆژی قیامەت. لەمەش ناشیرین و ناقۆڵاتر ئەوەیە پیاو لەگەڵ ئەوەى تەمەنى گەورە بووبێ و لەمردن نزیك بووبێتەوە و چوبێتە ساڵەوە و خوداش ئەوەندە مۆلەتى دابێ و تەوبەی نەكات و هەر بەردەوام بێ لەسەر زینا. كەوابوو ناشرینترن و چەپەڵترین زیناكار ئەو كەسەیە كە چووبێتە ساڵەوە و تەمەنی گەورەبێ و زینا بكات. لە«أبوهریره»ەوە، لە پێغەمبەرەوه صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ: [ ثلاثة لا يكلمهم الله يوم القيامة ولا يزكيهم ولا ينظر إليهم ولهم عذاب أليم : شيخ زان . وملك كذاب . وعائل مستكبر] رواه مسلم 1/102-103. واتە « سێ كۆمەڵە خەڵك خوای گەورە قسەیان لەگەڵدا ناكات و لەگوناه پاكیان ناكاتەوە و، بە چاوى ڕەحمەت تەماشایان ناكات و، سزایەكى سەختیشی بۆ داناون، پیاوێكى بە تەمەنی زیناكار، پاشایەكى درۆزن، هەژارێكى خۆ بەزلزان » وەخراپترین و پیسترین كاسبی ئەو پارەیەیە كە بەرامبەر زینا وەردەگیرێ. وە ئەو ئافرەتەى بەهۆی داوێن پیسی یەوە كاسبی بكات و بژێوى پەیدابكات، بێبەش و مەحرومە لە قەبوڵ بوونى دوعاو پاڕانەوە، كاتێك كە لە نیوەشەودا دەرگاكانی ئاسمان دەكرێتەوە (بۆ قبوڵ بوونى دوعاوپاڕانەوە) (الحديث في صحيح الجامع 2971). وە هەرگیز فەقیرى و هەژارى بیانوی شەرعى نین بۆ شكاندن سنوروكانى خواى گەورە و ئەتككردنى ناموسی یەكتر، وەكو پێشینان وتویانە: برسیبەو سەربەرزبە، وە بەهۆی شیرى مەمكى خۆتەوە نەلەوەڕێی. وە لەم چەرخەدا هەموو دەرگاكان خراونەتە سەر پشت بۆ ئەنجام دانى كاری خراپ، وە شەیتان گشت ڕێگاو ڕێچكەكانى خراپەكارى ئاسان كردووە بە هۆی فڕوفێڵەكانى خۆى و دۆستەكانى، وە كەسانی تاوانبارو خراپەكار شوێنی تەڵەكانى شەیتان كەوتوون و بوونەتە دەسكەلای دەستی شەیتان بۆ بڵاوكردنەوەی فەساد و بێ ئەخلاقی، ئەویش بە بڵاوبونەوەى سفورى و خۆدەرخستن و خۆجوان كردنى ئافرەتان، وە بەرەڵاكردنى چاو تێڕوانینی حەڕام و، بڵاوبونەوەى تێكەڵی پیاو و ئافرەت و، گۆڤاری خراپ و فلیمى نابەجێ و ناپەسەند و، گەشت و گوزارى زۆر بۆ وڵات و جێگای بەدڕەوشتان و، دروستكردنی بازاڕی تیجارى بۆ داوێن پیسی و بێ ئابڕوی و، زۆربوونى هەتككردنى ناموس و، زۆر بوونى منداڵی حەرام وكوشتنى گۆرپەلەی بێ تاوان. خودایە داوات لێ دەكەین بەڕەحمەت و لوتف و پارێزگارى خۆت بمانپارێزى لە داوێن پیسی و، داوات لێ دەكەین دڵەكانمان پاك بكەیتەوە و داوێنمان پاك ڕابگرى و، لەنێوان ئێمە وحەرام دا بەربەستێكى گەورە دروستبكەى.
نمایش همه...
﴿ وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَىٰ تَنفَعُ الْمُؤْمِنينَ ﴾ ‏- سُبحان الله . ‏- الحَمد لله . ‏- لا إله إلا الله . ‏- الله أكبر . ‏- أستغفِرُ الله . ‏- لا حَول و لا قوة إلا بالله . ‏- سُبحان الله و بِحمده . ‏- سُبحان الله العَظيم . ‏- اللهُمَ صَلِّ وَسَلِّمْ وَبارِك على نبينا مُحمد #Barzani
نمایش همه...