Kilimanjaro's Bitter Coffee
رفتن به کانال در Telegram
قاوەی هونەر لە «کلیمانجارۆ» بنۆشن. لە کلیمانجارۆ لەسەر وێژە، گۆرانی، فیلم، کتێب و گۆڤار کار ئەکەین و ئامانجمان خزمەت بە هونەر و کەلتووری کوردیە. Qehweya hunerê Li «Kilimanjaro» vexwin Armanca Kilimanjaro xizmeta huner û çanda kurdî ye Admin: @Kiaahd
نمایش بیشتر2 201
مشترکین
+224 ساعت
+67 روز
+830 روز
آرشیو پست ها
وڵاتی هەورەکان [The Land Of Clouds]ئەم ئالبۆمە، کە لە ساڵی ٢٠٢٥ بڵاوکراوەتەوە، یەکێکە لە جوانترین کارەکانی هاوبەشی نێوان مۆسیقای کوردی و لەهەستانی. ئاراد ئیمامقۆلی، ژەنیاری دەف و هونەرمەندی کورد کە لە لەهستان دەژی، وەک بەرهەمهێنەر و ژەنیاری سەرەکی ئەم پڕۆژەیە کاری کردووە. ناوی ئەلبومەکە ئاماژە بە هەورامان دەکات؛ ئەو ناوچە شاخاوییە جوانە کە بە «وڵاتی هەورەکان» ناسراوە. مۆسیقاکە هەست و بۆنی سرووشتی هەورامان، ئاسمانی هەورئاگین و ڕۆحی شاخەکانی کوردستان تێدایە. لەم ئەلبومەدا ٧ پارچە هەیە کە تێکەڵەیەکن لە: - پارچە ئامێری (وەک دۆیۆی دەف و سوکا) - پارچە ڕیتمیک و مەقامی - پارچە دەنگی عادل نادری وەک گۆرانیبێژی سەرەکی لە پارچە دەنگییەکاندا دەنگ دەدات. فواد پیشوا ڕێکخستنی مۆسیقاکەی کردووە و لەسەر سێتار دەژەنێت. هەروەها ژمارەیەک هونەرمەندی لەهستانی و کوردی لەگەڵیدا بەشدارن. ئەم ئالبۆمە تەنها مۆسیقا نییە؛ گفتوگۆیەکی قووڵە لە نێوان دوو کولتوور. دەفی کوردی لەگەڵ ئامێرە کۆنەکانی لەهستان یەک دەگرن و دەنگی شاخ و دەشتی کوردستان لەگەڵ هەوای لەهستان تێکەڵ ئەکەن. «وڵاتی هەورەکان» بانگەوازێکە بۆ گوێگرتن لە سروشت، لە ڕەگەز و لە هاوبەشی نێوان گەلان. ☕️ | @KBC_LM
🎧 Album: The Land Of Clouds🪘Daf: Arad Emamgholi 🎙Singer: #Adil_Nadirî | #عادل_نادری 🎤Vocal: Edyta Krzemien 🎼Composer & Setar: Foad Pishva 🪈Duduk: Hamed Pira 🎸Guitar: Marcin Witkowski 🪕Suka biłgorajska: Maria Pomianowska 🎹Piano: Michał Salamon 🪗Accordion: Piotr Kopietz 🎻Contrebasse: Sebastian Wypych 🎼Tracks amount: 9 📅 Date: 2024 ☕️ | @KBC_LM
شیرینەکەم ئەمشەو ژیان وەک ماڵەکەم چۆڵ و تارە.🎧گۆرانی: شیرینەکەم 🎙گۆرانیبێژ: #بورهان_مەجید 👤شاعر: #شێرکۆ_بێکەس #Şêrko_Bêkes #Burhan_Mecîd ☕️ | @KBC_LM
Repost from Kilimanjaro's Bitter Coffee
شیرینەکەم! ژووری تەنیام
ئەمشەو بۆ غەریبیم ئەگری
چرپای خەم لێنیشتوی جێگام
خامۆشیی وا لەچوار دەوری.
چاوەڕوانی کورسی چۆڵم
تۆوی بێزاری ئەچێنێ
گڵۆپی کزی ناو ھۆڵم
فرمێسک بەبێدەنگ ئەڕژێنێ!
پەنجەرەکان، خۆڵی ڕۆژان:
لەسەر شووشەی چاویان بارە
شیرینەکەم ئەمشەو ژیان
وەک ماڵەکەم چۆڵ و تارە.
وێنەی پارم لێوی گاڵتە:
لەئێستام ھەڵئەقورتێنێ
گڕی خەیاڵ بۆ ئەو کاتە
جەرگی ئەمشەو ئەسووتێنێ.
شیرینەکەم.. ژووری تەنیام
ئەمشەو بۆ غەریبیم ئەگری
چرپای خەم لێنیشتوی جێگام
تەنیایی وا لەچوار دەوری.
👤شاعر: #شێرکۆ_بێکەس
📕 کتێب: ؟
🎨وێنەکێش: Frank Dicksee
#وێژە
#Sêrko_Bêkes
#Wêje
@KBC_LM
Koy veşeno, Dar veşeno, Welat veşeno...🎧Song: No Çi Halo 🎙Singer: #Mehmet_Atlı 🎶Koma Dengê Azadî 🗓 Date: 1996 ☕️ | @KBC_LM
Dûr ra vengê şînayî yeno
Kamo bermeno?
Hêsrê çimê ma gol bîyo
Derman nêmendo
Dişmen am'o
Zozanan di
Tamê nêmendo
Koy veşeno, dar veşeno, welat veşeno
Şew o, serd o, roj jî çîn o
Bombe vareno
Vaji mi rê no çi halo?
Eman eman no çi halo?
Eman eman no çi halo?
No çi halo?
Mergê xortê ma tewş nîyo
Newroz nezdî yo
Neda serê koyan ma de
Adir veşeno
Destanê xo derg biki siba
Ma rê roşan o
Hêsrê çiman nêmaneno
Wesar jî yeno
Gulê weyzi bi bermayîş
Derman nêbeno
Vaji mi rê no çi halo?
Eman eman no çi halo?
Eman eman no çi halo?
No çi halo?
🎧No Çi Halo
🎙Mehmet Atlı
🎶Koma Dengê Azadî
🗓1996
☕️ | @KBC_LM
ئێوارانم پاییزێکی
بێ ڕەشەبا و بێ جووڵەیە
هەناسەشم درەختێکی
بێگەڵایە و بێنووزەیە
بە ڕوخسارم وا مەبینە
چڵێ داری ئێوارانم
لە دووریتا بە کوڵ ئەگری
دارستانی هەر دوو چاوم
دە ئاخر بۆ وات لێ کردم؟
چرای ژینت لێ شکاندم؟
بە ڕووی خۆرا ئێوارانیش
ئاوا بم و پێنەکەنم
🎧 گۆرانی: ئێوارانم
🎙گۆرانیبێژ: #دەشتی_خالد
👤شاعر: ڕەزا حەمە فەرەج
🎼ئاواز: #پەیوەند_جاف
#Deştî_Xalid
#Peywend_Caf
☕️ | @KBC_LM
bese ey dilber û gawir
nebarîne li min awir
te can û dil kirin agir...
شاکارە...
bi dildara xwe pir rind î bi rûheyv û şekerxendî di vê rê da hunermend î🎧Song: Nav Şêrîna Min 🎙Singer: #Kasım_Taşdoğan 👤Poet: #Cegerxwîn ☕️ | @KBC_LM
tu hatî navşêrîn a min
evîn û xemrevîna min
were xweşke birîna min
bi xemla xwe tu wek zîn î
şepal û şeng û şêrîn î
ji dozê ra tu durbîn î
bi dildara xwe pir rind î
bi rûheyv û şekerxendî
di vê rê da hunermend î
ji min can û ceger kuştin
dil û mêlak hemî mijtin
tijî tîr û ber û xistin
bese ev jîna berbatî
bese ey dilber û gawir
nebarîne li min awir
te can û dil kirin agir
xerab hatin vê meyxanê
me mey da ehmedê xanê
cizirê te kirî fincanê
hezar û sed evîndar in
di vê rê da birîndar in
bi qêrîn û bi hawar in
cegerxwîn bes bike forta
te dil da ber şûv û rota
tu pîr î lê wekî xorta
bi xwe kohê ereratê
• Cegerxwîn☕️ | @KBC_LM
خۆشترین گۆرانی نیزامەدین ئاریچ لای من ئەمەیە، بە تایبەت ئەو نوسخەیە لە کۆنسێرت🤌❤️🔥
Ez ê nakim tu ferman xencî hovad û derman ez ê hildim tiliya te bigirim takî gulya te kuzkî dilê xwe dakim gazî şems û xweda kim ser reqemê binivîsim def samarê ramûsim û ji şahê muhbetê bişînim ser cimaetê🎧Song: Ez Şahim Delala min[Live] 🎙Singer: #Nîzamettîn_Arîç 👤Poet: Fêrikê Usiv 🎹Piano: Naza Işxan 🎻Violin: Nurê Dilovanî ☕️ | @KBC_LM
Ez şahim delala min
xalis bê qisûra min
dunya ber dest û ra min.
ceware huzûra min
şîn ke koçk û sera min
wergerîne textê min
tu xwe bibe bextê min
dayne meclis suhbetê
bi evîn û muhbetê
Ez ê nakim tu ferman
xencî hovad û derman
ez ê hildim tiliya te
bigirim takî gulya te
kuzkî dilê xwe dakim
gazî şems û xweda kim
ser reqemê binivîsim
def samarê ramûsim
û ji şahê muhbetê
bişînim ser cimaetê
🎧Ez Şahim Delala min
🎙Nîzamettîn Arîç
👤Fêrikê Usiv
🎹Naza Işxan
🎻Nurê Dilovanî
🗓Viyana | Zîndî | 2020
تۆی نازەنینم گیانی شیرینم
ڤینووسی گەشی ئاسمانی ژینم
سروەی شەمالی چلەی هاوینم
جوانی شەبەقی ئاسۆی خوێنیم
تۆی، تەنیا هەر تۆی ئەی نازەنینم!
شەوقی ڕووناکی شەوی دەیجوورم
لەرەی پرشنگی بڵێسەی نوورم
نزیک کەرەوەی ڕێی سەختی دوورم
هۆی لێکدانەوە و هەست و شعوورم
تۆی، تەنیا هەر تۆی ئەی گوڵی سوورم!
شاگوڵی گەشی باخی بەهارم
نەشئه و شکۆفەی گوڵی گوڵزارم
مەرهەمی زامی دڵەیی زامارم
شیفا و دەرمانی جەستەی بیمارم
تۆی تەنیا هەر تۆی ئەی گوڵعوزارم!
مایە و قەزانج و سوود و سەمەنم
هیوا و ئامانجی ڕوژ و شەوانم
هۆى حەسانەوەی ڕێگای ژیانم
پێی نووسه وەجمی خوێن و ئێسقانم
تۆی تەنیا هەر تۆی ئەی شۆخی جوانم!
🎼مەقام: گوڵی سەربەسەتی
🎧 گۆرانی: تۆی نازەنینم
🎙گۆرانیبێژ: #تاهیر_تۆفێق
👤شاعر: #کەریم_شارەزا
👤شاعر مەقام: بەختیار زێوەر
📻ڕادیۆ: #بەغداد | ۱۹۵۸
#Tahîr_Tofêq
#Kerîm_Şareza
☕️ | @KBC_LM
گوڵێک شیرینتر لە خونچەی بەھار
ناسک، جوانتر لە شەوبۆی بەهار
گەشتر لە دیدەی وەنەوشەی نزار
گوڵێکە ناوی گوڵی سەربەستی
مەردە ئەو گەلەی بگاتە دەستی
گوڵی سەربەستی ئەی ھێزی گیانم
ڕۆشنکەرەوەی ڕێگەی ژیانم
تۆم نەبێ من خۆم بە ھیچ نازانم
تۆم نەبی ھەرگیز ناحەسێمەوە
بێ بۆنی خۆشت نابووژێمەوە
بۆچی ڕەنگی تۆ وەک گوڵی سوورە
ھەر ھۆزێ کە تۆی تیابێ جەسوورە
عالەم بە بۆنت زۆر پشتەستوورە
دیارە تەلیسمی بەرزی ژیانی
گەلێک کێش ئەکەی بۆ کامەرانی
با تەنیا هەر تۆ شاگوڵی من بی
سەرچاوەی سۆزی بە کوڵی من بی
تۆ تاقە یاری پڕ دڵی من بی
شێعرت پیا هەڵدەم بە زمانی خۆم
بڵێم دەمێکە شێت و شەیدای تۆم
بەڵام نرخی تۆ ئێجگار گرانە
کڕیارت کوشتە و جێگەی زیندانە
بۆ تۆ من خوێنی خۆم لا ھەرزانە
سەرم بەخت ئەکەم تۆی پێ ئەسێنم
کە تۆم دەس کەوتی سەربەرز ئەنوێنم
یاران ببینن ئەم کەژ و دەشتە
ئەم لالەزارە کە وەک بەھەشتە
حەیفە وڵاتمان کە جێگەی گەشتە
ئەو گوڵە خونچەی تیا نەکاتەوە
کوردیش گرەوی خۆی ناباتەوە
• بەختیار زێوەر☕️ | @KBC_LM
Bes xwe giran ke
Nebade, awirê çava
Ne tu bi tenê ciwan î
Xwedana nava
Zerî li gundî mişe ne
Xemlê l'derava
Heçiyê giran bit her dem
Keftîye dava⁸
Tu xu dixemlînî, bi lewendî
Bi şala Mêrdînê
Cot keziya diberdî, reşmar in
Li ser milê zînê
Wan rîyê sorgul, delalê
Heyva evînê
Di ber min re dibûrî, şêrînê
Tu kul dikî birînê²
Min nema taqet li gel te
Bêhnê fireh kim
Ez mam kerr û gêj, nizanim
Çi kirasî li ber kim
Te li min wunda kir, rêkên rast
Ez mame bendewar
Min divêt te bibînim, hey lawo
Birîna der kim²
Ay dil, ay dil, ay dil
Ay dil, ay dil,
Ax emrê mino
Heyla lawê min, min sund da ne
Bi xwedê ez nizanim
Hinde delal im, li ber dilê te
Ez ciwan im
Tu bo min bi eşq î, dilsot î
Ez li te giran im
Li min negre lawo bi evînê
Ez çi nizanim²
🎧Song: Bes Xwe Giran Ke
🎙Singer: #Eyaz_Yusif
☕️ | @KBC_LM
ڕووت بەرەوە
تا خوا ئەمشەو
قەڵەمە سوورەکەی دانێ و
هێڵی ڕاست و چەپ نەکێشێت،
بەسەر عومری هیچ کەسێکا!
ڕووت بەرەوە
تا ئەمشەو خوا،
بچێتە بەر ئاوێنەیێ و
بە ئەسپایی بەخۆی بڵێ:
"تەماشا کەن
چ هونەرمەندێکی مەزنم"
ڕووت بەرەوە
من ڕووتی دەمباتە بەهەشت!
• قوباد جەلیزادە☕️ | @KBC_LM
ئەوە مانگ هەڵهات تا کەی دانیشم
تا کەی لەدووریت ئاخ هەڵبکێشم؟
هەرچێ ئەبینم جوانێ، بە تۆی ئەزانم
غەیر لەتۆ دیدی کوانێ چاوانم؟
لایەک کێو تاریک، لایەکی ڕووناک
تاکەی داکەوم مات و تەنیا و تاک
مانگە شەو خۆشە دانیشین بە جووت
شەوبێ زۆلفانت مانگی چواردە ڕووت
دەشنێ شەوبا، ئەمشەو ئارام لەسەرخۆ
بێهۆش و هەردە و سەرخۆش دێنێتە سەرخۆ
لەسەرخۆ هەستە ئەی یاری خۆش خوو
بۆچیمە بێ تۆ دڵ بێتە سەرخۆ؟
گڕپەی گەڵای دار، خشەی خەڵفی خام
دڵەی بێ ئارام، ناکام ئەکا ڕەم
🎼مەقام: ئەی مانگ
🎧گۆرانی: ئەی دۆست
🎙گۆرانیبێژ: #مەزهەر_خالقی
🎶ئاهەنگساز: حسێن عەلی مەلاح
🎻ڤیۆلۆن: حسێن عەلی مەلاح
👤شاعر: #عابد_سیراجەدینی
👤شاعر مەقام: #فایەق_بێکەس
📻ڕادیۆ: ئۆرکێستری بچووکی تاران ١٩٦٢
#Fayeq_Bêkas
#Mezher_Xaliqî
#Abid_Sîracedînî
☕️ | @KBC_LM
