cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

49BOOKS

🔸چاپی كتێبەکانتان بە ئێمە بسپێرن🔸 🔹لە پیتچنیین و دیزاین تا چاپ و بڵاوکردنەوە 🔹ئێمە یارمەتیدەری بەرهەمهێنانی کتێبین 🔹لە هەر ئەژمارێکدا، بە باشترین کوالیتە و بە کەمترین تێچوو. www.49plusbooks.com 🔸 ئینستاگرام: @49books2 🔸 پەیوەندی: @SharokhArjan

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استزبان مشخص نشده استموسیقی63 322
پست‌های تبلیغاتی
239
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
-230 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

#مەرگی_شەوبۆیەک هۆ، هۆ، هۆ؛ لەو دوورەوە ڕا بە شنەشن و خەندەی وشەوە شیعرێکی چاوڕەش، بە ڕێگاوە بوو، بێتەوە لامان دەستێکی گزنگ، دەستێکی تاژان پرچی سەمەل و، ئەستێرکی سەریش پڕپڕ لە خەون و پڕ پڕ لە بۆنی ئێوارەی" بۆکان". گیان، گیان، گیان لەو دوورەوە ڕا کۆترە شینکەیەک بە گمەی تەڕی بەیانیانەوە بە ڕێگاوە بوو، بێتەوە لامان. ئەو باڵی پەڕەی گوڵ هێرۆی سپی و ئەم باڵی زەردی ئاوابوون و حەزی، نارنجی و خۆزگەی، خاڵ خاڵ و شەقژنی، سەوز و بە ئاسمانەوە دەنووکی ئەدا لە شووشەی هەوری ڕەنگ وەنەوشەیی سەر دەریاچەی " وان" وەی، وەی، وەی. لەو دوورەوە ڕا، لەناو بەفرەوە "مانگ"ێکی ئێمە بەخەمی ئاڵ و خەرمانەی مۆر و بیست و دوو چرۆی بزەی خۆیەوە بە ڕێگاوە بوو بگاتەوەجێ. وادەیشمان وابوو مانگ لەگەڵ خۆیدا هەر لە باوەشیا گەواڵە هەوری پرسیاری تازەی لە دەنگی یاخی ژنانی ئەویش هەندێ چەخماخەی نوێمان بۆ بێنێ! ئاخ، ئاخ، ئاخ! لەو دوورەوە ڕا بە خۆی و جانتای پڕ لە جریوە و پڕ لە دواڕۆژ و پڕ لە ئەوینی" جەمیلە"ی دایک و "ئەسرین"ی خۆشک و پڕ لە پەپوولەی "ئیلخانی زادە" و پڕ لە سۆراخی ناو تەمتوومانی سنە و سابڵاغ و پڕیش لە شەوبۆی وەریوی ئەوێ، کچێکی ئێمە... کچە شمشاڵێ بە ڕێگاوە بوو... بگاتەوەجێ. کچێکی لە ئەسڵی ئەو هەڵاڵانەی لەسەر بەرد ئەڕوێن کچێ لە تۆوێ گوڵە هەتاو کچێ لە شیعری باخچەکەی سوارە و کیژێ یەکەمجار چاوی لە بێشکەی بەفر! پشکووت و هەر یەکەم ڕۆژباش ئازار بە سواری زستانێ هات و لەو کێوانەدا دایە دەست زریان! ئۆف، ئۆف، ئۆف!. زۆر درەنگ کەوت و هۆنراوەی چاوڕەش هەر نەگەیشت و کۆترە شینەکە هەر دەرنەکەوت و "مانگە"ەکەی ئێمە ئەهاتە گوند و ئۆف، ئۆف، ئۆف!. خەو نەگەیشت و خەو نەهاتە دی ئەم ئێوارەیە من زەردەپەڕم و شیعرم پێی خۆشە وەک "زڕگوێزیلە" و درەختەکانی خۆی ڕابژەنێ و خۆی بوەرێنێ و سەربخاتە ناو کۆشی تەمەوە و زۆر بە کوڵ بگری! شێرکۆ بێکه‌س #باخچە_ڕەشەکان
نمایش همه...
#بۆ_مەرگی_شەوبۆیەک.mp34.84 MB
Photo unavailableShow in Telegram
. 📚بزووتنەوەی ڕزگاریی نەتەوایەتیی گەلی کورد و قازی محەمەد ✍️ڕەحیم قازی @ghazi1022 🔰چاپی دووهەم ٢٠٢٣/ بە هاوکاری دەزگای ئاراس و ۴۹ کتێب
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
. 📚ڕاشا ✍️ئامینە ڕەحیمی(ژوان) 📄سەفحەئارایی: مودرێک ڕەزایی 🎨ونارای ڕووبەرگی: تەبەسۆم غۆبەیشی 🔰وەڵاوگەی ٤٩کتێب/ساڵە و نۆبەتوو چاپی: 2022 سوئد ℹ️978-91-89734-21-0 🔸ڕاشا نامێ دوەمین دەفتەرە شێعروو(شێعرێ نەوێ) ژوان ڕەحیمین، کە پاییزوو ۲۷۲۲لایەنی وەڵاوگەو "نماد اندیشە"و تارانیوە چاپ و وەڵاو بیوە و دمایی هەر ئا پاییزە وەڵاتوو سۆئێدینە لایەنی وشەخانەو 49کتێبیوە چاپ و وەڵاو کریانۆ. ئی دەفتەرە شێعرە ۲۰۰لاپەڕێن و هۆرگیروو ٤۰ دانە شێعرە نەوان. نامێ کتێبەکەی جە کەسایەتی دلێ شێعرەکا گیریان، ڕاشا پێرسۆنایڤوو دلێ شێعرەکان، پێرسۆنایڤێو کە پێسەو فرەو پێرسۆنایڤاو ئەدەبی هامچەرخی جیاوازی تەمامش هەن چەنی پێرسۆنایڤوو ئەدەبی کلاسیکی. شێعرێ ئی دەفتەرە شێعرەی تەیفێو جە شێعرە کۆمەڵایەتیا و ئاشقانانێ.
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
. 📚ڕەنگە نەبیسراوەکان ✍️نووسەر و وێنەکێش: گوڵاڵە ستاوەند @golaleh.stavand2729 📝هەڵەچن و پێداهاتنەوە: دوکتۆر هادی تیتە و سەربەرز کارۆخ 🎨دیزاین سیپان 🔰وەشانخانەی 49 کتێب ℹ️ISBN:978_91_89818_73_6 ئەوەی کە بۆتە ناوەڕۆکی ئەم پەڕتووکە، ساڵانێکی زۆر، لە ناخمدا خۆیان حەشار دابوو! دەسکەوتی چرکەچرکەی ژیان‌و شوێنەواری چەند قۆناخی هەستیار و پڕلە هەوراز‌و نشێوی ڕابردوومە کە وشەو دێڕو ڕستەو نیگار دەستیان دا بە دەستی یەکتری‌و لەم ماڵە نوێیەدا نیشتەجێ بوون و سەردەرکی مالەکەشیان بە " ڕەنگە نەبیسراوەکان " نەخشاند! هیوادارم ئێوەی هێژاش بیسەر و بینەری ئەو ڕەنگەنەبیسراوانە بن .
نمایش همه...
📚وردە سەرنج(زمان، دەسەڵات، ناسنامە) ✍️مەسعوود بابایی @babaiymasud 🎨دیزاین: سیپان @sipan.im 🔻زنجیرە وتار 🔰چاپی دووهەم سوئد 2023/وەشانخانەی ٤٩ کتێب ℹ️ISBN: 978-91-89818-12-5 🔸کەڵکەڵەی نووسەری ئەم کتێبە گڵۆڵەیەکی شێواوە لە لێژاییی مێژوودا کە هەموو سەرەداوەکانی وا بە نێویەکدا چووگن کە بووەتە گرێی کردنەوەی شلیلەی هەزار سەری مەتەڵێک کە لە ڕووننسێی مێژوودا ئاوێنەیەکی دووڕووی دروست کردووە کە بووەتە کۆسپی "خۆناسین"! ئەگەر ناسنامە دۆخێکی ئاوێنەیی بێت کە "من"، "ئێمە"ی خۆمانی تێدا ببینێتەوە؛ "ئێمە"ی خۆمان بە بێ ناسینی "ئەوی دیکە"ی خۆمان ناخەمڵێت. هەر بۆیە پرسیاری "ئەوی دیکەی" کورد پرسیارێکی چەتوون و ئاستەمە، چونکە لەبەر "ئەوی دیکە"ی "قەڵەمڕەوە نێوخۆییەکان" ڕەنگدانەوە ئاوێنەییەکەی بووەتەوە دژی خۆمان، کە وایە دەستنیشانکردنی "ئەوی دیکەی" کورد بەکردەوە تووشی کێشە بووە!
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
. 📚پەلک سەوز(چیرۆکی فۆلکلۆر) ✍️وێژەر: کەریم مێهتەری 📝نووسینەوە و تایپ: قادر عەلیخا، شەمزین ئەمینی 📄پێداچوونەوەی: ئەمین گەردیگلانی @amin.gardiglani 🎨پەڕڕازێن: محەمەدئەمین شاسەنەم 🎨ڕووبەرگ:سیپان @sipan.im 🔰چاپی یەکەم2023/وەشانخانەی ٤٩کتێب ℹ️ISBN: 978-91-89818-98-9 🔸دەگێڕنەوە کە پادشایەک بووە بەناوی برایم پادشا، لە شاری ئێمەن دانیشتووە. ئەو پادشایە دنیای ڕوونی زۆر پێ‌خۆش بووە؛ بێ ئەندازە. ئەو پادشایە هێندەی دنیای ڕۆشن خۆشدەوێ، ڕۆژێکی دادەنیشێ، سێ نجوومگەری دەبێ بانگیان دەکا و پێیان دەڵێ: «ئێوە تەماشای نجوومم بۆ بکەن، من دنیای ڕوونم زۆر پێخۆشە، بزانن بە چی عومرم دێتەوە سەر عومری چاردە ساڵەگی؟» نجوومگەرەکان پێی دەڵێن: «برایم پادشا! ئەتۆ دەبێ یان وەزیرێ یان کوڕ یان کەسێکت بنێری بۆ مەملەکەتی (پەلک سەوزی داستان) بازی تەڵایین و سێوی پیر و جوانت بۆ بێنێ، ئەو سێوە لەوێ دەست دەکەوێ. ئەگەر کەسێک بچێت ئەوانەت بۆ بهێنێت و باز لە پشتە سەرت هەڵواسی و سێوەکان بخۆی عومرت دێتەوە سەر عومری چاردەساڵی.» بانگی وەزیر و وزەرا دەکا و بە دەست و پەیوەند و نۆکەر دەڵێ: «کێ دەچێ بۆ مەملەکەتی (پەلک سەوزی داستان) لەوێ سێوی پیر و جوان و بازی تەڵایینم بۆ بێنێ؟» کەسێک نییە.  🔸یەک لە وەزیرەکانی دەڵێ: «ئەتۆ سێ کوڕت هەیە، ئەدی کوڕەکانت! محەممەد و مەحموود و ئەحمەد.» محەممەد و مەحموود هەردووکیان لە دایکێکن، ئەحمەد بە تەنیا لە دایکێکە، بڕێک نابووتەشە. کوڕەکان بانگ دەکاتە بارەگا دەڵێ: «ڕۆڵە نجوومگەر بۆیان تەماشەی نجووم کردووم، ئەمن دنیای ڕۆشنم زۆر پێخۆشە، بۆ ئەوەی عومرم بێتەوە سەر عومری چاردەساڵی دەبێ بچن بۆ مەملەکەتی پەلک سەوزی داستان سێوی پیر و جوان و بازی تەڵایینم بۆ بێنن. جا کێ لە خۆی ڕادەبینێ؟» محەممەد دەست لە سەر چاو، مەحموود دەستەونەزەر ڕادەوەستن و دەڵێن: «بابە ئەدی ئێمە چکارەین؟» 🔸بە دووـ سێ ڕۆژ خۆیان ئامادە دەکەن و چییان پێداویستە و چییان لازمە دوو بە دوو یەکی وڵاغێک لە یەختەرمەخانە دەردەکێشن دەست لە سەر پشتی هەر وڵاغێک دادەنێن، پشتی دەگوشن بزانن کامەیان قودرەتی ئەوەی هەیە بۆ ڕێگا، باش بڕوات و پەک نەخات. دوو وڵاخ بە دڵی خۆیان هەڵدەبژێرن و بەمەیتەر دەڵێن زین بۆیان لەغاو دەکا و گورز و کەمەند و شمشێر و حەمایل هەڵدەگرن و کە دێنە ئەوەی سوار بن، ئەحمەد دێ دەڵێ: «برایینە مەگەر من برای ئێوە نیم ئێوە من نابەن لە گەڵ خۆتان؟»
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
Photo unavailableShow in Telegram
. 📚فدرالیسم ✍️نویسنده: الیوت بولمر 📝ترجمه از انگلیسی: کاوه آهنگری 🎨طرح جلد: سیپان 🔰چاپ اول سوئد 2023/انتشارات 49books ℹ️ISBN:978-91-89818-99-6 🔸کتاب در دست یکی از جامعترین و تازه‌ترین تحقیقات انجام شده در رابطه با نظام سیاسی فدرال در سطح جهان آنهم هم با رویکردی تطبیقی و همچنین با گوشه‌ نگاهی به کنفدرال، منطقه‌گرایی، تفویض اختیارات، خودمختاری و دیگر روشهای غیرمتمرکز و در نهایت جدایی‌طلبی است. 🔸دکتر الیوت بولمر که کارشناس ارشد موسسه بین‌المللی برای دمکراسی و همیاری در انتخابات است، به خوبی سعی کرده‌است تا فدرالیسم را از زوایای گوناگون از جمله معایب آن بررسی کند. به همین دلیل این کتاب می‌تواند کمک شایانی برای ایرانیان علاقمند به یادگیری در زمینه عدم‌تمرکز باشد.
نمایش همه...
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.