JandoSound | ژاندۆساوند
رفتن به کانال در Telegram
هەموو پێگەکانی ژاندۆساوند: https://zil.ink/jandoslinks ئارشیڤی هەمووی بەرهەمەکان: @JandoSoundd_links هاوکاری: itsjandos@gmail.com @JandoSound_Bot
نمایش بیشتر993
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+37 روز
+1230 روز
آرشیو پست ها
Repost from سەعید عبادەتیان|بانان|
باوانەگەم
ئیمە زایمن تا زامیگ کووڵ وە کووڵ بکەیم
تا بار ڕەنجێگ دەس وە دەس
وڵام گێشکەس
بارکووڵەێ ت
لە بارکووڵەێ ئەێ قافڵەێ ڕەنجە جیاس
چۊن زام ت
سەرگوڵِ زامەیلِ دنیاس !…
تەمۊرە : مامۆستا خەشایار ڕەشیدی
شوون:کافە چرۆ سنە
@saeid_ebadateyan_banan
تەلەفوون بکە
بۆ ئەوانەی مردوون ئاشنا
ئەگەر هەڵیانگرت
ئەودەم بڕوا ئەهێنم بەوەی چۆلەکەکان زستانیان خۆش ئەوێ
بڕوا ئەهێنم ئێواران کارمامزە بریندارەکانی نێوان دوو پێڵووی چاو
تەزوو نایا بە خوێنیانا
بڕوا ئەهێنم بەوەی دەف لە شادییەکی زۆرا بوو بە دەف
شمشاڵ هەر پێکەنین ئەچڕێ
بڕوا ئەهێنم بەڕووە سووتاوەکان ئەبنەوە هێلانەی سمۆرە
ئەبنەوە ملوانکە و
خوشکەکانم لە ملی ئەکەن
تەلەفوون بکە بۆ ڕابردووی من ئاشنا
ئەگەر هەڵیگرت
بێژە سەرنجی خەمی سەهۆڵ بدە
سەرنجی توونیایەتیی ئاو، دانیشتنی کێو
سەرنجی هەموو قڵشەکانی دیوار بدە
لە هەرکامیانەوە گەڵا بە جۆرێک ئەوەرێ
ڕیش بە جۆرێ سپی ئەبێ
زمان بەجۆرێک بێدایک ئەبێ
ئەگەر هەڵیگرت بێژە
لە پەسیوگەکانی نێوان خەو و بێداری
زەمان خەستترین شەرابە
خۆت بمەستێنە لە ئامێزی هەمیشە کراوەی نووستن
لە مەودای نێوان دوو بێداری
ساڵیانی ساڵ پشوو بچێنە
ڕۆژێک لە ڕۆژان کە خەمت چنیەوە
با سێبەری دارە کێفیلەیەک
هەنییەی تەنیاییت ڕامووسێ
با تاوت ماتاوی بێ ئاشنا
ئای ئاشنا
لە زریانی بێخەویی نەخەوتنا
شەوگەلێک بە تووشتەوە ئەبن
لە زمانی دیوار تێ ناگەن
لە هێمای بێدەنگی نازانن
- ئاوەها کە ئەمهاوارێنی
من ناخم لە توولەڕێی گەڵایەکا لێ ون بووە
چاوم لە بۆنی شەوێکا خووساوە
دەنگا تو نیەتێدە بهیستنا من
چریکە لە شەقەی باڵی تەرمی خۆما
نەبولبولە ئاشنا
قاڵاوێگە سیەهتر لە چەوِ مەرگ
تۆختر لەو یارەی کەوشێوە کەوشەکانی لێ بزراندم
تەلەفوون بکە ئاشنا
بۆ ئەو ئازارانەی قوم قوم
لە گۆمی نەقەومانی قیژەکانتا
قومیان کردی
بڵێ زەمان هانامان ئەدا
ئەو دەمەی نێوان دوو بێداری
ئەگەرچی لە ئامێزی چۆکمانا بین
لە خەوتنا تەنیاین
هەر خۆمانین و خۆمان
تەلەفوون بکە ئاشنا
بۆ تەنیاییەکانمان
هیچ مەیژە چون وشەکان هەرگیز نازانن چاوا
تەنیاییمان بشارنەوە
هیچ مەیژە ئاشنا، هیچ مەیژە، هیچ..
#ژاندۆس
▪️
ئیمشەو مەینەتان نە دەروون جەمەن
خێڵخانەی کەیفم پڕ جە ماتەمەن
دیارەن دووەی دووری زۆر کەردەن
سوپای خەم و هەم هجووم ئاوەردەن
شنۆی ئارەزووی وەسڵت زهوور کەرد
لافاوی مەینەت کۆگای شادی بەرد
هووناوی دەروون ڕیشەی گیان کەندەن
سەرمایەی تاقەت نە دەسم سەندەن
#مەولەوی
▪️
◽ @JandoSoundd
◽ @JandoSoundd_links
▪️
کۆترێ سپی،
نامەی ئاشتی،
وڵاتێکی زامداری بۆ مێژوو ئەبرد.
ڕاوچی هاتن
دێوجامەیان بۆ ڕاگرت و
دەسڕێژیان کرد.
لە پڕ زەوی زریکاندی
ئاسمان لە خەو ڕاچڵەکا
خوێنی کۆتر
دڵۆپ
دڵۆپ
بە سەر هەموو دنیا تکا!
#جەلال_مەلەکشا
▪️
◽ @JandoSoundd
◽ @JandoSoundd_links
Repost from JandoSound | ژاندۆساوند
بۆ وێنەی کاوێڕی کاناڵ لە هاوینی ئەمساڵدا، وێنەی شاری خۆتان بنێرن لەگەڵ ناوی ناوچەکە.
t.me/HidenChat_Bot?start=1998237888
بۆ وێنەی کاوێڕی کاناڵ لە هاوینی ئەمساڵدا، وێنەی شاری خۆتان بنێرن لەگەڵ ناوی ناوچەکە.
t.me/HidenChat_Bot?start=1998237888
Repost from JandoSound Archive
▪️
«کووچە»
شێعر: #فەرەیدوون_موشیری
وەرگێڕان: #ناسر_حیسامی
خوێندنەوە: #ژاندۆس
تۆمار، ڕێکخستن و مونتاژ: #ئیمان_محەمەد_زادە
▪️
◽ @JandoSoundd
◽ @JandoSoundd_links
