fa
Feedback
(ٸیلاھە...💙)

(ٸیلاھە...💙)

رفتن به کانال در Telegram

Floweroholic💙🌿

نمایش بیشتر
1 024
مشترکین
-124 ساعت
-47 روز
-1030 روز
آرشیو پست ها
ٸەمتوانی زۆر شت بکەم وەلێ نەمکرد, بەخاتری مرۆڤبوونم, بەخاتری ٸەوەی کە مرۆڤێکی خراپ نیم ..بەخاتری ٸارامی ناخم کە ٸەگەر ڕۆژێک شتێک بوو دڵنیابم کەمن نیم ٸازاری کەسم یابێت, کەبێدەنگم مانای وانیە ھیچ ناتوانم..ھەموویم جێھێشتووە بۆیەکێ لەخۆم باشتر بۆ (خودا). Elaha..

الحَمْدُ ِلله

دڵم پرە...پڕە لە ٸازار دەرد..خەم ناخۆشی قورسی ڕۆژگار بێ ھیوای ٸاستەنگیەکان...چوزانم ٸیتر ھەرشێکی نەفرەتی کەوالەمرۆڤ ٸەکات بگات بەم حاڵەو ھەست بەونبوون بکا...ھەستبکا کە ٸیتر ھیچ کەڵکێکی نەماوە..کەٸیتر نەبۆکەس گرنگە نەھیچی بەلاوە گرنگە ... جۆرە ھەستێکە کەخۆشی لێی تێناگا..بەڵێ پڕم ھێندە پڕم ٸەگەر بێتوو ھەموو ڕووبارەکانی شار و ھەموو جۆگەو کانیاوەکان ھەتا کوپ بەکوپی ماڵەکان وشکبن ومن پڕیانکەم لەتاڵاوی ژیانم ھێشتا بەتاڵ نابمەوە.....بەڵێ پڕم... 8/8/2022 11:41 pm Elaha..

قەت دیقەتت کردووە سەعات چۆن ٸیش ٸەکات..؟ٸەڕوا ٸەڕوا تاااا بەرزترین خاڵ..تا لوتکە پاشان چی؟؟... دیسان ٸەکەوێت و ٸەچێتەوە سەرەتاو خاڵی دەسپێک..دەی ژیانی تۆش بەو جۆرەیە .. خەیاڵت ٸاسودە ٸەزیزم کەس لە دەورانی فەلەک بێبەش نابێ.... 1/9/2022 4:46 pm Elaha..

ٸەمشەو دانیشتبووم لەگەڵ خەیاڵ باسی جوانی تۆمان ٸەکرد ٸەو ٸەیوت عەجیب وکەماڵ منیش ٸەموت بێھەست و حاڵ ٸەیوت چاوەکانی دڵت ٸەبا م
ٸەمشەو دانیشتبووم لەگەڵ خەیاڵ باسی جوانی تۆمان ٸەکرد ٸەو ٸەیوت عەجیب وکەماڵ منیش ٸەموت بێھەست و حاڵ ٸەیوت چاوەکانی دڵت ٸەبا منیش وتم بیرت نەچێ؟ وردت ٸەکــا ٸەیوت فریشتە ٸاسایە منیش ٸەموت بۆ شکانی باڵەکانت زۆر ٸازایــە خەیاڵ وتی زۆر میھرەبانە منیش وتم دڵڕەقی ٸەو تا حەوت تەبەقەی ٸاسمانە ٸێستاش تێنەگەشتم کامیانی خراپی یان میھرەبانی باشی یاخود وەک شەیتانی؟؟ بێویژدانیـــی؟؟ من بەس ٸەوەنە ٸەزانم تۆ جیھانی جوانیەکانی کەسێکی دڵساف وپاکو خانەدانی ھەمووشتێکمی بەس خوام نیـی 10/9/2022 2:06 Am Elaha..

خەیاڵ کە.. خەیاڵبکە کەڕۆژێک گەشتوی بەوەی کە ٸەتەوێ لەو جێگەیەی کەویستوتە...ژیان بەو جۆرەیەکە ھیوات بۆی ٸەخواست...دڵێکی ٸاسودە ژیانێکی بێ خەوش مرۆڤێکی کامڵ....ٸادەی ٸێستا لەو خەوە وەرە دەرەوەو چاوەکانت بکەرەوە...ھەستت چۆنبوو؟...ٸارام دڵگیر ٸازادانە....سێرکە ٸەزیزم تەنھا بەخەیاڵکردن بۆ ٸەوەی کە ٸەتەوێ بزەھاتەسەر لێوەکانت و ھێندە بەجۆش بووی....دەی ٸەگەر ببێ بەڕاستی چۆنە؟..بۆیە ھەتا کاتت ھەیە ھەتا ٸێستایەک بوونی ھەیە ھەوڵبە تێکۆشە ماندووبە تاوەکو لەداھاتوو خۆزگە و ٸاھ بۆٸێستە ھەڵنەکێشی و نەخوازی.... 28/5/2023 1:32 Am Elaha..

تا مەحشەرەکەی لایخودا گلەی بێت ھەی ٸەوکەسەی کەگشتکەسم بووی وجگەلەتۆ بێکەس بووم..ٸەی ٸەوەی ڕۆحت گیان و چاوەکانت ژیان و خەندەکانت ھێزم بون گلەی بێت,ٸەی ٸەوکەسەی بینینت خولیای ھەمیشەی و وجودت بونمبوو.نیگاکانت تێکەڵەیەکی کوژەربوو,گلەیبێت,ٸەزانی چەنێ کات تێپەڕی وەلێ تۆ بۆ چرکەیەکیش لەمن تێنەپەڕی؟ ٸەزانی دوای تۆ برژام و کوڵام و سوتام و گریام بەڵام ھەستت پێنەکرد؟ بۆیە گلەی بێت,گلەی بێت چون قەراربوو بەیانیان بەدەنگی ٸارامبەخش و تنۆکی ھەناسەکانی تۆ خەبەرم بێتەوە نەک وەک ٸێستا بەھەنسکی گریانی خۆم بخەوم,ٸەزانی عادەتی شەم شەمە کوێرەم گرتوە؟ بەڕۆژ نووستو بەشەو بێدار ٸەرێ زامدار..بۆیە پێت ٸەڵێم گلەی بێت..ٸاھ باسی چی بکەم؟ ٸێستا کچە بەسۆزە خەم خۆرە میھرەبانەکەی جاران نەماوە دەیخۆ ٸەمانەش ھەرخەتای تۆبوون بۆیە دیسان گلەی بێت..ٸەی ھەمووکەسی ٸەوبێکەسەی کەبۆتۆ گشت کەسی لەخۆی کرد گلەی بێت.. 24/7/2023 1:09 Am Elaha..

ٸەزیزی من دەیخۆ ژیانیش ناکرێ ھەموو ڕۆژبەدڵی ٸێمەبێت,بەدڵی ٸێمە بڕواوبێت ٸەسڵەن ٸەوە ٸێمەین ٸەبێ خۆمان لەگەڵ ٸاوازەکانی گەردوون بگونجێنین تاکوبژین, لەناو تاریکییەکانیا تروسکایەک بدۆزینەوە..کاتێ ھیچ ٸومێدێ نەماوە ھیواببەخشینەوە ..تۆزێ پێکەنین لەتۆو وتەیەکی دڵخۆشکەرانە لەو لەیەکێ لەولاتر دووچڵ گوڵ..لە بۆیاخچی سەرکۆڵانەکە ٸارامی و کەمێکیش میھرەبانی دایەگەورەی بەردەم دەرگاکە بەسە بۆٸەوەی بتوانین دیسان خەندەیە بکەین و بەردەوامبین..🤍 6/7/2023 1:04 Am Elaha..

له‌قه‌بره‌وه‌! ~!! ئه‌مه‌ چیه‌ ئه‌م گشت خۆڵه‌ به‌سه‌رمه‌وه‌؟! ئه‌م خامه‌ سپیه‌ چی ده‌کات، به‌به‌رمه‌وه‌؟! * ئه‌م خه‌ڵکه‌ بۆ ده‌وری داوم ؟! بۆچی دایده‌پۆشن چاوم؟! * بۆچی ئه‌مخه‌نه‌ ئه‌م قه‌بره‌؟! ئه‌وه‌ بۆچی هاوار ئه‌که‌ن توخوا مه‌مره‌؟!!! * چیه‌ به‌یه‌ک ئه‌ڵێن مه‌گری؟! بۆچی که‌س نه‌ماوه‌ سه‌بری؟! * مه‌لا بۆ ناوی من دێنێ ؟! بۆ ته‌لقینم بۆ ئه‌خوێنێ؟! * مه‌گه‌ر لاو نیم؟! مه‌گه‌ر گه‌نجێ له‌به‌ر چاو نیم؟! * نا نا ئه‌وه‌ من نیم مردووم! ئه‌مه‌ خه‌وه‌ ! تۆزێکی تر به‌خه‌به‌ردێم هه‌ڵده‌ستمه‌وه‌! * هه‌تاکو جێیان نه‌هێشتووم با منیش بچم له‌گه‌ڵیان! با ببمه‌وه‌ تێکه‌ڵیان! * لوتم دای له‌به‌ردی ئه‌لحه‌د! گه‌یشتمه‌ دوا حه‌د! * ئه‌وه‌ منم له‌ناو قه‌برام ؟! ئه‌وه‌ منم له‌ژێر ئه‌م عه‌زاب و زه‌برام؟! * منم مردووم؟! ئه‌وه‌ منم ئه‌جه‌ل ته‌مه‌نی لێ بردووم؟! * من و مه‌رگ؟! من و کفنی سپی و به‌رگ؟! ** وای له‌ده‌ست عومری به‌باچووم وای له‌ ڕۆژانی هه‌ر وا چووم! وای له‌گۆڕم! وای له‌سه‌ری کزو شۆڕم! ئێستاکه‌ ئابه‌م دڵه‌وه‌ به‌م ئه‌فکاره‌ غافڵه‌وه‌! له‌م گۆڕه‌ تاریک و ته‌نگا له‌م جێگه‌ مات و بێده‌نگا له‌م ژێر به‌رده‌ گرنجانا! له‌ ناو ئه‌م گشت درنجانا! ئـــــاله‌م گۆڕستانه‌ چۆڵا! تاک و ته‌نیا له‌م ژێر خۆڵا! ئاخر من چۆن به‌رگه‌ بگرم! ئاخر که‌ی بڕیار بوو بمرم!! * خودایه‌ من تاکو مابووم تا ئه‌وکاته‌ی له‌دوونیابووم بۆ ڕاستم نه‌کرد له‌گه‌ڵ خۆم؟! بۆ هه‌ر وام ده‌زانی ئه‌ژیم! هه‌ر بڕوام نه‌ده‌کرد ده‌ڕۆم! * بۆ زمانم باشی نه‌گۆ بۆ گوێم به‌باشه‌ هه‌ڵنه‌خست بۆچاوم له‌حه‌رامه‌بوو دام نه‌ده‌خست؟! * بۆچی له‌به‌ر له‌ته‌ نانێ دوای زاڵم و تاغوت که‌وتم؟! بۆ دوونیام دابوو به‌کۆڵاو نه‌ئه‌سره‌وتم؟! بۆچی تۆم له‌بیر کردبوو! بۆ یادی تۆم لا مردبوو! * تا ئه‌توانم په‌شێمانم په‌شێمانم په‌شێمانم * خودایه‌ زیندووم بکه‌وه‌ به‌ڵێن ؛به‌خۆمدا ده‌چمه‌وه‌ ! شه‌رمه‌زارم دارێکی ڕوتی بێ گه‌ڵام! ئایی ؛به‌ڵام توشی ڕۆژی ڕه‌ش و به‌ڵام!! کات ته‌واو بوو .. ئیتر وه‌رناگیرێ وه‌ڵام! Zaman...!

دونیا ھەمووی ھیچە.. ٸەھلی دونیا ھەمووی ھیچ.. ٸەی ھیچ بۆ ھیچ خۆت سەغڵەت مەکە بەھیچ.. ٸەزانی ٸەوەی لەتەمەن دەمێنێتەوە چییە؟؟.. میھرەبانی وخۆشەویستی و وەفا.. باقی ھەمووی ھیچ..

ھەتاکاتێ مرۆڤەکان لەژیانتن نرخی بزانە ..لەگەڵیانبدوێ خەندە بکە ڕابوێرە..میھر وموحیبەتی خۆتیان نیشان بە..با بزانن کەگرنگن باھەست بەشوێنی خۆیان بکەن لەناختا.! چون کەس نازانێ کەقەرارە تاکەی لەژیانمان بن..تاکەی پێکەوە ٸەتوانین بەردەوام بین!؟..با لەناخیانا گوڵ بچێنین تا ٸەگەر ڕۆژێ لە ژیانیانا نەماین ...ٸەوان چرۆبکەن. 12/7/2023 Elaha..

دوێنێ بە سوتفە پۆستێکم کەوتە بەرچاو لەژێر پۆستەکە نوسرابوو... زانیومە کە بۆچی دڵت بۆ من تەنگ نابێت بۆچی ھیچ کات بیری من ناکەیت چونکە من ھیچ ٸازارێکم بەدڵی تۆ نەگەیاندوە! ٸەسڵەن من ھیچ ٸازارێکم بەتۆ نەگەیاندووە تا بکەومە بیرت ... مرۆڤەکان ٸەوەندە کە بیر لە برینەکانیان دەکەنەوە بیر لە دەرمانی برینەکەیان ناکەنەوە.. 12/5/2024...! Elaha..

ھەنێ جار ٸەمەوێ پێنوسەکەم ھەڵگرم و بنوسم ..بنوسم تا لەو شتانەی کە ٸەزێتم ٸەیەن فیرار کەم و ھەڵبێم ... بەڵام پێش ٸەوەی دەسپپێکەم ٸەوان ھەڵھاتون.. 8/8/2022 Elaha..

ٸەھا ھەنێ جار ٸەوەنە بێتاقەت ٸەبی واٸەزانی دنیا ڕوخاوە بەسەرتا کەچی دنیا ٸارامە..کەس ھیچی لێنەھاتوە...ھیچیش ڕوی نەیاوە..ٸەما لەناختا زریانێک ھەستاوە...شتگەلێک ھەن ڕوخاون ھەنێکیش لەترسی لەناوچون لەسوچێکا خۆیان حەشار یاوە...ٸەزانی ٸەوەی کە ھەمیشە لەو گێژاو و وێرانەیەی ناخت ڕزگاری ٸەبێ یادگارییەکانە......؟ ٸیتر ڕۆژێک کاتێک کەتۆ ھیچ ٸامادەنیت ھەموویان قەرار ٸەیەن ھێرش بێننەسەرت و جەنگێک لەگەڵ ناختا بەرپاکەن..ٸەرێ سەرەنجام مرۆڤ بەھۆی ٸەمانە توشی ٸەو ھەستە نامۆیانە ٸەبێ.. Elaha..

ٸەگەرتۆ یاریت بەھەستی کچێک کردو ھۆگری خۆتکر پاشان بەجێت ھێشت تۆ جگە لە نێرێکی بێھەست ھیچیتر نیت!;) Elaha..

وتبووی کە من (جوانترین بوون بووم لە بوونیا) Elaha..

ٸەرێ ٸەزیز لە حاڵت چ خەبەر تا ٸێستا ماوی؟.. یانیش ٸێستا لەجێی من بە یەکێکیتر ٸەڵێی بێتۆ ٸەمرم... Elaha..

(ٸەزیزترینەکەی دڵم) خەبەر داری کەچیت کردووە؟ ٸێستا تۆ لەو کوڕە یاخیبوانە ٸەچی کە لەبەر دڵی ھاوسەرەکانیان دایکیان فرێیاوەتە سەر شەقام ... ٸەرێ ٸەو دایکەی ھەموو شەوێک لە باوەشی خۆیا ٸەیلاواندیتەوەو بێ ٸەو خەوت لێ نە ٸەکەوت, ھەر ٸەو دایکەی گەر ھەزار ھەڵەشت بکردایە و دڵیشی لێت بێشایە ھێشتا لەو کاتانەی کە ٸازارت ھەبوو وە ھیچ پەنا گەیەکت نە ٸەدۆزییەوە ٸەبووە پەناگەو جێی ٸارامی بۆت.. ٸەرێ ٸەو دایکەت فڕێیا کە ٸەو کاتانەشی تۆ دڵت برینار ٸەکرد و لەکۆتییا بیرت ٸەھاتەوە چیت کردووە تا خەم نەخۆی لۆمەی نە ٸەکردی , ٸاخر باوانەکەم جگەرگۆشە زۆر شیرینە... ڕۆژێک لە جێیەک دڵت بۆ ٸەو دایکە توند ٸەبێ وەلێ چیتر بوونی نەماوە. Elaha..

ڕەنگە بۆیە غیرەتی نەبووبێ ٸەیزانی کە خەریکی درۆیەکی گەورەیە یانیش لەوانەیە دڵبەرەکەی پێی وتبێ کەس نازانێ...

بە منی ٸەوت ناتوانم کە لە بەرامبەرم دا ٸەنیشی سێری چاوەکانت بکەم... وەلێ ھەر ٸەوکەسە لەگەڵ یەکێکیتر لە ھەمان ٸەوشوێنەی ٸەو قسەیەی تیاکردبوو دەستی گرتبوو... Elaha..