fa
Feedback
(ٸیلاھە...💙)

(ٸیلاھە...💙)

رفتن به کانال در Telegram

Floweroholic💙🌿

نمایش بیشتر
1 025
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-37 روز
-1130 روز
آرشیو پست ها
لە کۆتاییدا هەنێکمان نابین بە وەی کە ئەمانەوێت، بەڵکو ئەبین بەوەی کە لێمان دروست ئەکەن.. Elaha..

ساڵێک.... Elaha..

مرۆڤ کاتێک دەگاتە حەقیقەتی شتەکان، کە دەبینێت هەموو ئەو شتانەی پێشتر بڕوای پێیان هەبوو، تەنها وەهم بوون."

وە ئیتر لە جێیەک بەولاوە تۆ تۆنیت. Elaha..

پێویستم بە مشتێک لە ئارامی شانەکانت و دوو پەمپ لە عەتری باوەشت و چۆڕێ دیداری چاوت هەیە.. Elaha..

... 3/5 Elaha..
... 3/5 Elaha..

هاوکات پار لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆیا قۆناغێکی تری ژیانمان بڕی و هەنگاوێکی تازەمان نا.. هەنگاوێکی تر بەرەو گەوربوون زەحمەتکێشان و ئەرکی جیاواز لەوانەی پێشوو ... پیرۆزمبێت.💙 Elaha..

زەمەن تێ ئەپەڕێت و تانها شتێک ئەمێنێتەوە یادگارییە جێماوەکانە لە ڕەفەی یادەوەریمانا... Elaha..

وەلێ با بیرم نەچێت بە ئەندازەی چرکە بە چرکەی ئەم ساڵانەت دڵپڕم بۆت.. دڵپڕم بۆ ئەو ڕۆژانەی نەژیایت و ژینی خۆت بەخشی بە خەندەیەکی ئەوانیتر ، دڵپڕم بۆ ئەو مناڵیەی وەک پێگەشتوویەک ئەبوویتە گوێگر و هاودەمی دەردە دڵەکانیان ... بۆ ئەو ئەزێتانەی کە ئەتیا بەخۆت تا ئافەرینێک ببیستی بەڵام نەتبیست.. بۆ ئەو توانا و حەزانەت کە یەک بە یەک سەریان بڕی و لە گۆڕی بە کۆمەڵی ویستە خنکێنراوەکانی ناختا ناشتت بۆ هەمیشە.. بۆ ئەو شەوانەی تا بەیان و دەرکەوتنی گزنگی خۆر و پەرشبوونی وردە تیشکەکان ناڵاندت بە بێدەنگی و دوایش وەک ڕوو گەشترین و دڵشادترین ئادەم ڕەفتارت کرد. ئاوا و بە یەک دنیا کڵۆڵیتر ملی ڕێگەکەت گرت تا ئا ئێرە... بەس قەینا واز لەوان بێنە خۆم ئەزانم چۆنی و چیت لێدەر چووە. لەجێی هەموویان من خۆم پێت ئەڵێم سوپاس.. بۆ هەموو عینادیەکانت ، بۆ ملکەچ نەکردنت.. بۆ کەلە ڕەقی و سەرکەشی و خەندە شەیتانیەکانی دوای کەتنەکانت.. سوپاس بۆ ئەوەی کە هەموان دژت بوون و تۆش هەر سوربووی لەسەر بڕیارەکانت.. گەرچی زۆر درێغی ئەکەم لە ئاستت بەس خۆشیشمەوێی...💙🥀. Elaha..

ئەمڕۆ بەیادێک لە ڕابردوویەکی تاڵ خۆم و خۆم دوو بە دوو و تاک و تەنها دانیشتبووین منێکیان کە غەرقی کۆمەڵێ یادگاری و دانەیەکیش پ
ئەمڕۆ بەیادێک لە ڕابردوویەکی تاڵ خۆم و خۆم دوو بە دوو و تاک و تەنها دانیشتبووین منێکیان کە غەرقی کۆمەڵێ یادگاری و دانەیەکیش پڕ لە هەزارەها هیوا و حەسرەت، ئینسانێک کە ئیتر وەک مرۆڤێکی گەورە لەباتی ئەوەی لەگەڵ هاوڕێ یا دڵدارەکەیا لە ژوانبێت خۆی میوانداری خۆی کردوە و هەوڵ ئەیات تێبگات کە لەم نشێوانەیا لەم ڕۆژی پڕ مەرگەسات ئاسایانەیا ئەوەی کە بەکەڵکی هاتوە تەنها خۆی بووە...، ئەوەی تا کۆتا سات جەنگاو مایەوە .،ئەوەی بە ڕۆحێکی زامدار و جەستەیەکی شەکەتەوە ڕێگای بڕی و کۆڵی نەیاو نەسرەوت تاکو بە ئێرە بگات هەر خۆی بوو. بۆیە لێرەوە بەخۆم ئەڵێم چۆلەکە بچکۆلەکەم ئازیزە لەکەس نەچوە تەنهاو بێ باڵە دورەدەستە کەس لێ حاڵی نەبوەکەم..، ڕۆژێ لە ئاسۆی دووری خەیاڵت پرشنگێکی گەش بەوێنەی چاوت پەیا ئەبێت و ڕۆحی ڕاستی ئەدورێت بۆ خۆزگەکانت... ڕۆژێک کە کەس نازانێت کەیە دەستی کورتی یارمەتی خۆت بۆ خۆت درێژ ئەکەیت و وەک هەمیشە ئەبیتە فریادڕەس و سوارچاکی چیرۆکی خۆت .. ئەزانم سەختیەکانی تەمەن بەرۆکیان پێگرتویت،.. هێند گەورەبووی کە بە خەیاڵیش بڕوام نەکردووە ڕۆژێک ئاوا بتبینم .. ئافەرین بچکۆلەکەم باش مایتەوە.. Elaha..

ئەم ڕۆژانە مردنێکی لەسەر خۆیە. Elaha..

من ئینسانێکی زۆر بڵێم بەڵام تەنها لەگەڵ کەسی دڵخوازما، کە ئەویش نیە ئارەزووی قسە کردنم لەدەس یاوە.. ئاخر لازم نیە بە هەرکەس ئەگەی لەگەڵی بدوێی بەڕای من مرۆڤ تەنها لەگەڵ یەک کەسا ئەتوانێ خۆیبێت، منیش حەزم لە گفتوگۆی پوچی بە ڕواڵەت شادی ناو ناشاد نیە کە تیایا هەست بکەی بەدیل گیراوی و لەژێر زەبرا قسەت لێدەر ئەهێنن... بۆیە هەموو قسەکان لە ناخما خەفەبوون. Elaha..

خودا پێش وەختە وەک بەرچاو ڕونی هەنێ نیشانەت ئەیاتێ ، کە خۆت ناتەوێ تێبگەی دوایش گلەی مەکە.. Elaha..

وەحش جۆری زۆرە ، بەس دانەیەکیان ناوی مرۆڤە. Elaha..

ڕەنگە لە ژیانەکەی تر.....

ئەوەندە ئازار بکێشێ بە هیچ نەیە سەبوری ئەم شار و ئەو شارتبێ لەت لەت تکا دەردی دووری خەوی خۆشت کارەساتبێ لە دەمیشتا شەکر تاڵبێ ژینت ئاگر و زوخاڵ بێ ڕۆحیشت گشتی زامداربێ هیچ نەبێ بە عەسای دەستت کەس گوێ نەگرێ بۆ مەبەستت هیچ کەس نەبێ خۆشی بوێی کەسێ نەبێ بڵێ لەکوێی کەس ئاوڕت بۆ نەیاتەوە کەس دەرگات بۆ نەکاتەوە خوداش لە بەهەشتەکەی خۆی ئیتر جێگەت نەکاتەوە.. Elaha..

بەهیوام ڕۆژێکی من دە ڕۆژ حەسرەتی تۆ بێت ئاواتی هەر شەوێکم خەبەری مەرگی تۆ بێت.. Elaha

من دەمێکە هەموو شتێکم قبووڵ کردووە، بەڵام نازانم بۆچی هێشتا ئازاری هەیە... لە فلاش باکی چوار ساڵ پێش ئێستەمەوە.

ئازیز گیانی من چۆلەکە بچکۆلانەکەم تۆزێکیتر سەبر بگرە ڕەنگە سبەی هەموو شتێک بگۆڕێ... وە لە یادیشی نەکەی چەنێک تەنهاو بێکەس بیت ئەوەنە زیاتر ئەدرەوشێیتەوە لەبەر تیشکی هەتاوا باڵە نەشمیلانەکانت جوانتر ئەکرێنەوە ڕۆژێک یەت ئەگەیتە لانەکەی خۆت..خەم مەخۆ .. وە بیرت بێت خۆشمەوێی..💙 Elaha..

ئەمەوێ بدوێم وەلێ نازانم دەربارەی چی.. شتێک نییە ڕۆح خاڵی کاتەوە.. Elaha..