fa
Feedback
Baz باز

Baz باز

رفتن به کانال در Telegram

کەناڵی باز لە تێلیگرام

نمایش بیشتر
5 046
مشترکین
+4524 ساعت
+407 روز
+9730 روز
آرشیو پست ها
🚨لە کەلار هاووڵاتییەک بە دەستڕێژی گولـلە کـ.ـوژرا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە ناو بازاڕی قەزای کەلار، بە دەستڕێژی گولـلە کەسێک کـ.ـ
🚨لە کەلار هاووڵاتییەک بە دەستڕێژی گولـلە کـ.ـوژرا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە ناو بازاڕی قەزای کەلار، بە دەستڕێژی گولـلە کەسێک کـ.ـوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو. قوربانییەکە تەمەنی 49 ساڵ بووە و پیشەی وەستای گەچکار بووە.

🔴ئیرەم نیوز: بەرپرسێکی حـ.ـوسییەکان لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە عێراق کـ.ـوژرا ماڵپەڕی ئیرەم نیوزی ئیماراتی بڵاویکردەوە: کـ.ـوژر
🔴ئیرەم نیوز: بەرپرسێکی حـ.ـوسییەکان لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە عێراق کـ.ـوژرا ماڵپەڕی ئیرەم نیوزی ئیماراتی بڵاویکردەوە: کـ.ـوژرانی سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حـ.ـوسییەکانی یەمەن لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ناوخۆی عێراق، ئاستی بەرز و پێشکەوتووی هاوکاریی سەربازی و ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی یەمەن و عێراق دەردەخات. بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، ئەم ڕووداوە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ فراوانبوونی هەماهەنگیی ئۆپەراسیۆنی و پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردوولا لە ناوچەکەدا،جێی باسە سەرکردەکە پسپۆرێکی پێشەنگی ئەندازیاری و دروستکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆکـ.ـوژی بوو و ساڵانێک بوو ڕاهێنانی چڕ و پڕی لە ئێران کردبوو.

🔴 سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەكات ڕۆژی شەممە 1ی ئابی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بە
🔴 سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەكات ڕۆژی شەممە 1ی ئابی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد. لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كە بەبۆنەی كۆتایهاتن بە ئەركەكانی و ماڵئاواییكردن و ناساندنی بەڕێز كریستیان ئولفكە كونسوڵی گشتیی نوێی وڵاتەكەی لە هەولێر سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، سەرەتا بەبۆنەی چل و سێیەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكان پرسە و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند و ئەو كارەساتەی بە یادەوەرییەكی تاڵ لە مێژووی گەلی كوردستان وەسفكرد. هەروەها سوپاسی حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا لە هەولێر لەگەڵی هاوكار و هەماهەنگ بوونە و كاركردنی لە هەرێمی كوردستان بە ئەزموونێكی دەوڵەمەند لەقەڵەم دا. بەڕێز ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە، وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە بەردەوام بن و جەختیشی لە بەردەوامیی پشتیوانیی وڵاتەكەی لە كاركردن و هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێم و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا كردەوە. هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێز ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە، بەخێرهاتنی بەڕێز كریستیان ئولفكە كونسوڵی نوێی ئەڵمانیاشی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا. هەروەها سوپاسی گەل و حكوومەتی ئەڵمانیای كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانە و شەڕی تیرۆریستاندا پشتیوانی پێشمەرگە و گەلی كوردستان بوونە و خوازیاری قووڵكردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاجیاكان بوو. لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەروەها گۆڕانكاری و گرژییەكانی ناوچەكە و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و توندڕۆیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و دۆخی كورد لە سووریا و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

🚨 باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا: داوا له‌ هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ین ناوچه‌كه‌ جێبهێڵن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسو
🚨 باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا: داوا له‌ هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ین ناوچه‌كه‌ جێبهێڵن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەکەی لە هەولێر هۆشدارییەکی نوێیان بڵاوکردەوە و داوایان لە هاوڵاتییانی ئەمریکی کرد وشیار بن و ئامادەی جێهێشتنی عێراق و ناوچەکە بن، بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە هۆشدارییەکەدا هاتووە کە ئەگەری ئاڵۆزبوونی دۆخی ئاسایشی و هەروەها هەڵوەشاندنەوە یان سنووردارکردنی هەندێک گەشتی ئاسمانی هەیە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان کراوە بەردەوام ئاگاداری دۆخەکە بن و ئامادەی گەڕانەوە یان جێهێشتنی وڵات بن، ئەگەر پێویست بکات.

🔴 منداڵێک لەناو مەلەوانگەی مەزرەعەیەکدا خـ.*ـنکا پەیامنێری بازمیدیا لە دهۆک؛ کەمێک پێش ئێستا، لە یەکێک لە مەزرەعەکانی گوندی
🔴 منداڵێک لەناو مەلەوانگەی مەزرەعەیەکدا خـ.*ـنکا پەیامنێری بازمیدیا لە دهۆک؛ کەمێک پێش ئێستا، لە یەکێک لە مەزرەعەکانی گوندی ئێنیشک، لە سنووری قەزای ئامێدی، منداڵێکی تەمەن 6 ساڵ لەناو مەلەوانگەی ناو مەزرەعەکەدا خـ.*.ـنکا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، منداڵەکە بە خێرایی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی ئامێدی، بەڵام پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دابوو.

ئێستا لە پیرداودی ناحیەی شەمامک کۆگایەکی بەنزین لە بەنزینخانەی کۆچەر ئاگری گرتووە

قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە هەولێر دەست پێدەکات سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند؛ هه‌فته‌ی داهاتوو قۆناغێكی دیكه‌ی دابە
قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە هەولێر دەست پێدەکات سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند؛ هه‌فته‌ی داهاتوو قۆناغێكی دیكه‌ی دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات. ئەمڕۆ شەممە 1ـی 8ـی 2026، کارزان هادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕاشیگەیاند؛ تاوەکو ئێستا به‌ 7 قۆناغ، 42 هه‌زار پارچه‌ زه‌ویمان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش كردووه‌ کە دەتوانین بڵێین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکەم شارەوانین کە بتوانین بەم ڕێژەیە زەوی دابەش بکەین. کارزان هادی ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی پشتگیری و ڕێنمایی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو قۆناغی هەشتەمی دابەشکردنی زەوی لە سنوورەکەمان دەستپێدەکات. بەپێی وتەی ناوبراو، تیمە پەیوەندیدارەکان نەک تەنها لە کاتی دەوام، بەڵکو دوای کاتی کار و لە ڕۆژانی پشووش بەردەوام بوون لە تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و کارە تەکنیکییەکانی پەیوەست بە پارچە زەویەکان. هەروەها دەشڵێت لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا قۆناغێکی تازەی دابەشکردنی زەوی دەست پێ دەکات، هەرچەندە هەندێک بارودۆخی سیاسی بوونەتە هۆی دواخستنی بەشێک لە پرۆسەکە. لە کۆتاییدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ زیادکردنی ژمارەی پارچە زەوییە ئامادەکراوەکان، تاکو زۆرترین ژمارەی فەرمانبەران لە زووترین کاتدا سوود لەم پرۆسەیە وەربگرن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران ڕایگەیاند، دوای تێکچوونی حەوزەکانی ئاو لە پڕژە بەهۆی دابەزینی دووبارەی ڕنووی بەفر و زیانگەیشتن بە س
+3
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران ڕایگەیاند، دوای تێکچوونی حەوزەکانی ئاو لە پڕژە بەهۆی دابەزینی دووبارەی ڕنووی بەفر و زیانگەیشتن بە سیستمی دابەشکردنی ئاو، تیمە مەیدانییەکان بە خێرایی دەستیان بە کار کرد. بەپێی ڕاگەیاندنەکە، لە ماوەی کەمتر لە ١٤ کاتژمێردا ٦٠٪ی دابەشکردنی ئاو گەڕاوەتەوە، هەروەها کاری چاکسازی بەردەوامە بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا کێشەکە بە تەواوی چارەسەر بکرێت و دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.

ئەمڕۆ وەزیری نەوتی عێراق سەردانی تورکیا دەکات و رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهان واژوو دەکات
ئەمڕۆ وەزیری نەوتی عێراق سەردانی تورکیا دەکات و رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهان واژوو دەکات

📮بەپەلە؛دووبارە بوومەلەرزەیەکەی بەهێز کەرکووکی هەژاند، لە دوێنێوە تا ئێستا ئەمە چوار بوومەلەرزەیە لە کەرکووک ڕووبدات

دۆناڵد تڕەمپ: 🔶متمانەم بە ئێرانییەکان نەماوە 🔶زۆر بەهێزەوە لە ئێران دەدەین

📮دەستگیرکرا📮

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە. بەربەیانی ئەمڕۆ، دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕ
ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە. بەربەیانی ئەمڕۆ، دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر، هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. دوای بەدواداچوون و لێکۆڵينەوە دەرکەوت کە تۆمەتباری سەرەکی بەرەو شاری دهۆک هەڵهاتووە، تیمەکانی بەدواداچوون ڕاستەوخۆ دەستبەکار بوو.خۆشبەختانە لە ماوەیەکی پێوانەییدا،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت. وە لەلێکۆڵينەوەی سەرەتاييەکاندا دەرکەوتووە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەيەکی خوێنداری بووە.لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان بەردەوامن. #ڕاگەياندنی_بەڕێوەبەرايەتی_پۆليسی_پارێزگای_هەولێر #پۆليسی_هەولێر #سەروەری_ياسا #خزمەت #erbilpolice

🔴 وەزارەتی تەندروستی: پابەندبن بە ڕێنماییەکانی وەرزی گەرما وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕێنماییی نوێی بۆ خۆپاراستن لە
🔴 وەزارەتی تەندروستی: پابەندبن بە ڕێنماییەکانی وەرزی گەرما وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕێنماییی نوێی بۆ خۆپاراستن لە تیشکی گەرما بڵاوکردەوە و داوای لە هاووڵاتییان کرد پابەند بن بە ڕێنماییەکان بۆ پاراستنی تەندروستییان. بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، پێویستە هاووڵاتییان تا ئەو جێیەی دەکرێت لە نێوان کاتژمێر 10:00ی بەیانی تا 5:00ی ئێوارە لە ماڵەوە دەرنەچن. ئەگەر ناچار بوون بۆ چوونە دەرەوە، چەتر، چاویلکەی پاراستنی خۆر و جلوبەرگی ڕەنگی ڕوون بەکاربهێنن. وەزارەت هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو کەسانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، پێویستە لە کاتی گەرمای توند لە ماڵەوە بمێننەوە و بە هیچ شێوەیەک خۆیان نەخەنە مەترسی. لە بواری خواردن و خواردنەوەشدا، وەزارەتی تەندروستیی پێشنیاری کردووە لە گەرمادا لە خواردن و خواردنەوەی گازدار و ساردەمەنییەکان کەم بکەنەوە و بەردەوام ئاو بخۆنەوە، چونکە باشترین ڕێگا بۆ پاراستنی جەستە لە وشکبوونەوەیە.

🔴بە تۆمەتی گەندەڵی هێزە ئەمنییەکان چەند بەرپرس و ئەفسەرێکی باڵای ئەمنییان لە کەرکووک دەستگیرکردووە کە دوو بەڕێوەبەری فەرمانگ
🔴بە تۆمەتی گەندەڵی هێزە ئەمنییەکان چەند بەرپرس و ئەفسەرێکی باڵای ئەمنییان لە کەرکووک دەستگیرکردووە کە دوو بەڕێوەبەری فەرمانگە فەرمییەکانی شارەکەی تێدایە

حکومەتی ئیسپانییا ڕایگەیاند:ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ دوێنێوه‌ له‌ ڕێگه‌ی مه‌غریبه‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناو
حکومەتی ئیسپانییا ڕایگەیاند:ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ دوێنێوه‌ له‌ ڕێگه‌ی مه‌غریبه‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست نزیك كه‌نداوی جه‌به‌ل تاریق په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ بۆ سنووره‌كانی سێوتا له سنووری‌ ئیسپانیا گه‌یشتووه‌ته‌ 60 هه‌زار كه‌س .

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یادی 43 ساڵەی ئەنفالی بارزانییەکان پرسە و سەرەخۆشیی لە سەرۆک بارزانی و گەلی کورد دەکات عه‌لى زه‌یدی، س
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یادی 43 ساڵەی ئەنفالی بارزانییەکان پرسە و سەرەخۆشیی لە سەرۆک بارزانی و گەلی کورد دەکات عه‌لى زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقی فیدراڵ، له‌ یادی چل و سێیه‌مین ساڵى تاوانى ئه‌نفالی بارزانییه‌كان، په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بۆ سه‌رۆك بارزانى ده‌نێرێت: ده‌قى په‌یامه‌كه‌ی سەرۆکوەزیرانی عێراق: لە 43یەمین ساڵیادی تاوانی ڕژێمی بە.عس دژ بە بزووتنەوەی نیشتمانیی کورد و جینۆسایدکردنی بارزانییەکان، لە بیرەوەریی گەلی عێراقمان بەگشتی و گەلی کوردمان بەتایبەتی تێدەپەڕێت. ئەم تاوانە، کە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک سەرکوتکاری و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ناسنامە، بڵاوکردنەوەی ترس و دروستکردنی گۆڕی بەکۆمەڵ ئەنجام درا، لە کۆتاییدا شکستی هێنا لە شکاندنی ئیرادەی گەلی عێراق کە هەمیشە ستەم و دیکتاتۆریەتی ڕەت کردووەتەوە. لەم یادە ئازاربەخشەدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی گەلی کوردمان و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەتایبەتی بەڕێز مەسعود بارزانی دەکەین. پێزانینی بەرزمان هەیە بۆ ئەو قوربانیدانە مەزنەی کە لەگەڵ قوربانیدانی تەواوی عێراقییەکان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، بەشدار بوو لە هەڵهاتنی خۆری ئازادی و دامەزراندنی سیستەمی دیموکراتیی فیدراڵیمان؛ ئەو سیستمەی هەمووان لە سایەیدا مافە دەستوورییەکان و شکۆ و ڕێزیان بەدەست هێنا. جەخت دەکەینەوە لەسەر بەردەوامبوون لە کاری نیشتمانیی دڵسۆزانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگەکان، لەپێناو عێراقێکی بەهێز و ئازاد و خاوەن سەروەریی تەواو.

🔴ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە بارزان و لە بەیانییەکی زوودا، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە یادی ٤٣ـەمین ساڵیادی جینۆساییدکر
+7
🔴ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە بارزان و لە بەیانییەکی زوودا، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە یادی ٤٣ـەمین ساڵیادی جینۆساییدکردنی ٨٠٠٠ بارزانی، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی جینۆسایدی بارزانییەکان دانا. لەم یادە خەمناکەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ جینۆسایدکراوانی بارزانی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین و هەمیشە لەیادمانن و بەوپەڕی ڕێز و شکۆ وە یادیان دەکەینەوە. ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

🔴چەند پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
+5
🔴چەند پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

سەرۆکی حکومەت لە یادی 43 ساڵەی ئەنفاڵی بارزانییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەت: ئەمڕۆ چل و سێ ساڵ بەسەر یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت کە کۆمەڵکوژیی و جێنۆسایدکردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانییە. لەم یادە خەمناکەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی بارزانییە ئەنفالکراوەکان و گشت شەهید و ئەنفالکراوەکانی کوردستان لە گەرمیان و بادینان و بالیسان و شێخ وەسانان و کوردی فەیلی و شنگال دەکەینەوە. پێزانینی زۆرمان بۆ هەموو ئەو جوامێرانە هەیە کە لەو ڕۆژگارە سەختانەدا، یارمەتی و هاوکاریی کەسوکاری لێقەوماوی بارزانییە ئەنفالکراوەکانیان کرد . لەم یادەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ ئەرکی دەستووریی و بەرپرسیارەتی ئەخلاقی خۆی جێبەجێ بکات و بە شێوەیەکی شایستە ، قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی جێنۆساید و ئەنفال و هەموو کەسوکاری قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق بکاتەوە. هەروەک پێویستە خەڵکی کوردستان ئەم تاوانانەی هەرگیز لە یاد نەچێتەوە و بزانێت کە گەلی کوردستان ، قوربانییەکی زۆر و بێ وێنەی لە پێناو مافە ڕەواکانی داوە، بۆیە هەرگیز دەستبەرداری دەسکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی نابێت و بە هەموو شێوەیەک پارێزگاریان لێ دەکات. لە ساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییان، سڵاو لە گیانی پاکی گشت شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 31ی تەمموزی 2026