گوڵە بەیبوون 🌼
رفتن به کانال در Telegram
ژیان هێندەی جوانیی بەیبوون دڵڕەقە و دڵی منیش وەک پەڕەکانی ناسک!😅🌼
نمایش بیشتر642
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-27 روز
-1130 روز
آرشیو پست ها
نیگای خۆشەویستی ڕاستەقینە لە فڕۆکەخانەکان دەیبینیت، پەشیمان بوونەوەی ڕاستەقینە لە گۆڕستانەکان دەیبینیت، فرمێسکە ڕاستەقینەکان لەکاتی ناشتنی مردوو دەیبینیت، دوعاکان لە ناخی دڵەوە لە نەخۆشخانە دەیبینیت
چونکە ئێمە نرخی یەکتر نازانین تەنیا لە کۆتاییەکان نەبێت، هێنانی گوڵێک لە کاتی خۆی باشترە لە هێنانی ئەستێرەیەک لە ئاسمان دوای تێپەڕبوونی کاتەکە، گوتنی قسەیەکی جوان لە کاتی خۆی باشترە لە قەسیدەیەک لە قسە دوای نەمانی هەستەکان، ئەو شتانەی درەنگ دەیانکەین و دەیانڵێین هیچ سودێکی نیە هەروەکو ماچ کردنی نیوچەوانی مردوویەک وایە، شتە جوانەکان دوامەخەن چونکە ڕەنگی کاتێکی تر نەیەتە پێش بۆ ئەنجامدانیان.
#هەرێم_جەلیل
هەندێ دەرد و ئازار لە ژیاندا هەیە، کە بە هیچ دەرمانێ چارە ناکرێ. تەنیا بە بوونی هەندێ کەس, سوکناییان پێدا دێت، کە وەک حەپی ئارامبەخش وان. کەسانێ لە دەنگیاندا، لە قسەکانیاندا هێزێکی خودایی هەیە کە ئارامیت پێ دەبخشن. تەنیا پێویستە چەن خولەکێ لەگەڵیان بدوێی تا ئازارەکەت فەرامۆش بکەی. کەسانێ، لە کەناریان "کات" بێ مانا دەبێت و ژیان تامێکی دیکە پەیدا دەکات. ئەگەر ڕۆژێ لە ژیانتانا کەسێ هەبوو، لەلای هەستت بە ئارامی کرد، بزانە ئەو حەپی ئارامبەخشی تۆیە. کەسێ کە ئیتر لە ژیانتانا دووبارە نابێتەوە. ئێستا سەیری ژیانت بکە و بزانە دەرمانی ئارامبەخشت هەیە؟
خۆزگە
لێرە دەبوی
هەرلێرە، لەتەنیشت خۆم
وە من بیرم دەچوەوە کە
ماندوم...
خەوتوم....
وێرانم....
خۆزگە
لێرە دەبوی
هەرلێرە، لەتەنیشت خۆم
وە من بیرم دەچوەوە کە
ماندوم...
خەوتوم....
وێرانم...
پۆستێک:: ئەگەر
بێشعوری ئـازاری هەبوایە هەنـدێ کـەس حـەبی ئـازار شکێنـیان ئەخـوارد و لەسەر بێـشعوری خـۆیان بـەردەوام ئـەبـون!
ئیش دەکەی لەپەیجێکی حیجاب ونیقاب فرۆشی بەدنیایەک سەرپێچی شەرعی
لە میوزیک لەدەرخستنی چاووبرۆی ئافرەت ،
لە نەبونی مەرجی شەرعی لەجلەکان
لە بابەتەکانی DXN
لەوانەی دیکەی کەباسم کردن
ئاخر کامە پارەت حەڵاڵە ؟؟
بۆهێندە لاتان ئاساییە پارەپەیداکردن
داڕزین بۆ ئەو بەناو باوک وبرایە بێ غیرەتە کەبەشی پێداویستی پارە نادەنە کچ وخوشک وژنیان ❪ئەوانەی هەبونن وڕەزیلی دەکەن❫
خۆ ناڵێم ئیشی ئۆنلاین هەموی ناشەرعییە ،بەڵام واللە زۆربەی ناشەرعییە!!!
ئافرەتیش هەیە ئەدمینی ئەم پەیجانەیە ودتڵێت پارەی حەڵاڵ پەیدادەکەم لەڕێی کاری ئۆنلاین ! !!!
جوان دەڕۆینەوە میللەتی بەناو زۆرینە موسڵمان !!!
نێرێک بێ ڕەوشت نەبێت ،بەناوی کەسابەت و جلی ئافرەتانە ، ئافرەت نافرۆشێ !!!
ئافرەت نافرۆشێ؟
بەڵێ ئافرەت فرۆشتن وبێ قیمەت دانانی ئافرەت ئەوەیە لەڕیکلامی جلی نەشیاو بەناوی پێویستی ئافرەتان بەناوی داوودەرمان ،بێی جەستەی ئافرەت بەکاربهێنی یان لەجیهانی سۆشیاڵ میدیا لەپۆستەکانت عەرزیان بکەی! !!
ئێوەش کچەکان هەرگیز نەچنە لای ئەو جۆرە نێرە بێ ڕەوشتانە بۆ کڕینی پێداویستیەکانتان ، پێویستە وشەرعییە ئافرەت ئەو جۆرە دوکانانە دانێت نەک نێر!!!
💜🌸
#_مەهنازعمر #naziła #_هۆشیاری_کۆمەڵگا
کچی پێغەمبەر(ﷺ) و کچانی سەردەم:
فاتیمەی کچی پێغەمبەرمان (ﷺ) لە سەرەمەرگدا بە ئەسمائی کچی عەمیس ئەڵێت:
(من شەرم ئەکەم سبەی کە مردم قاڵبی جەستەم لەسەر ئەم دارەمەیتە بۆ پیاوان دەرکەوێ)
چونکە دارەمەیتی ئەو زەمانە لاتەنیشتی نەبووە، بۆیە ئەسماء پێی ئەڵێ: لە حەبەشە بینیومە دارەمەیتەکانیان وەک سندوقێک لاتەنیشتی هەیە و قوماشێکیش ئەدەن بەسەریدا تا مردووەکە دیارنەبێت، بۆیە شتێکی وەهای بۆ دروست ئەکات و فاتیمەش ئەڵێت:
(خوا داتپۆشێت هەروەک منت داپۆشی).
بۆیە فاتیمەی کچی پێغەمبەرمان (ﷺ) لە پاش مردنیش هیچ پیاوێکى نامەحرەم نەیزانی قاڵبی جەستەی چۆنە، بەڵام کچانی ئەم سەردەمەمان هێندە خۆیان لە قاڵب داوە کاتێک ئەچنە دوکانێکەوە کابرای دوکاندار پێیان ئەڵێت:
دادە گیان ئەمە بە قیاسی خۆتە!!!!
کچ هەیە بەلارولەنجە لەبەردەمی دووکاندارەکە دەوەستێ تادوکاندارەکە قیاسی وەردەگرێ کچ ،هەیە نازدەکا بەسەر دوکاندارەکە تاوای لێدەکا بەونرخەپێی بدا کەخۆی دەیەوێ !!
ئافرەت بەشەرم و حەیاوە شکۆدار و بەنرخە!!
#_مەهنازعمر
#_هۆشیاری_کۆمەڵگا
#naziła
#پەرەپێدانی_ڕۆشنبیری_تاک_لە_کۆمەڵگە
#پەرەپێدانی_مرۆیی
#_هۆشیاری
باسی لەدەستدانی ئازیزان وفیراقیان مەکە تا ئەوکاتەی تامەزرۆو شوکری بەدۆزینەوەی تەرمەکەشی !!
ئەوە ئازارێکە تەنیا ئەوانە لێی تێدەگەن کەبستێک خاک شک نابەن بۆسەبوری دڵیان! !! 💔
#_مەهنازعمر #naziła
(وەڵامی بێ ڕەوشت و بێ دین)
پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (شەرم و حەیا لە ئیمانەوەیە،
ئیمانیش لە بەهەشتدایە، وە قسەپیسی و بێشەرمی لە دڵڕەقی (وشکی و
بێڕەوشتی)ـیەوەیە، دڵڕەقیش لە دۆزەخدایە). "الترمذي".
وە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (شەرمکردن و کەمقسەیی
(خۆپاراستن لە قسەی زۆر و بێهودە) دوو لقن لە ئیمان، وە زمانپیسی و
فرەگۆیی (زۆر بڵێی و ڕازاندنەوەی قسە بۆ فێڵکردن) دوو لقن لە دووڕوویی
"نیفاق"). "الترمذي".
وە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (... خۆتان بپارێزن لە قسەی پیس
و بێڕەوشتی؛ چونکە خوای گەورە قسەی پیس و ئەو کەسەشی خۆش ناوێت کە بە ئەنقەست
زمانپیسی و بێڕەوشتی دەکات).
ئەعمەش (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەڵێت: وەڵامی کەسی گەمژە و نەفام، بێدەنگبوونە لێی.
بێدەنگی خۆی وەڵامە، وە خۆنەبانکردن (پشتگوێخستن) شەڕ و ئاژاوەیەکی زۆر
دەکوژێنێتەوە.
وە ئیمامی شافیعی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لەم هۆنراوەیەدا دەفەرموێت: کەسی نەفام بە
هەموو قسەیەکی قێزەون دەمدوێنێت منیش پێم ناخۆشە و ڕقم لێیەتی کە وەڵامی بدەمەوە
ئەو لە نەفامی و بێڕەوشتی زیاد دەکات، منیش لە دانایی و ئارامگریم ڕێک وەک دار
عـود وایە، تا زیاتر بسووتێندرێت بۆنەکەی خۆشتر دەبێت.
م.هەڵۆ
یادخستنەوەیەک / هەڵکەندنی بیری ئاو لە لادێیە دورەدەستەکانی ئەفریقیا بەردەوامە بۆ هەرکەس خوازیار بوو بەهەربڕێک بەژدار بێت
خۆتان دەزانن خێرێکی نەبڕاوەیە
بەهەزار دیناریش بێت بەژداربە تێچوی هەر بیرێک ٦٥٠ هەزار دینارە
FIB
07732254500
هیدایەت وەحی ،نییە چاوەڕێی هاتنی بیت!!!
هیدایەت ڕێبازە دەبێت بیگریتەبەر
هیدایەت قورئان وسوننەتە دیاری کراوەو شەرح کراوە ،کە نایگریتەبەر لۆمەی خۆتکە بەتەنها.
بۆت نییە بڵێی :
⋇ با هیدایەت وەرگرم جا تەوبە دەکەم.
⋇جا نوێژ دەکەم
⋇جا لەچک دەکەم
⋇جا نیقاب دەکەم
⋇ئینجا دەچمە حەج. ....هتد
ئەوانە چاوەڕوانی وبیانوی بەتاڵن. ..
بێگومان بێ ویستی اللە ش هیچ نابێ،
بەڵام ناکرێ تۆ بەئارەزوی خۆت تاوانکەی ،دواتر بڵێی من دەمویست تەوبەبکەم وبگەڕێمەوە بەڵام خوا نەیهێشت! !!🙃
✍️مەهنازعمر💜🌸
#_مەهنازعمر #naziła #_هۆشیاری_کۆمەڵگا
