1 949
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
-3930 روز
آرشیو پست ها
1 949
کۆتا پۆست
هەموو ڕێگایەک کۆتاییەکی هەیە منیش گەشتم بە کۆتایی ئەم ڕێگایە و دوای ٧ ساڵ لە فێرکاری و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و چارەسەری کێشەی زۆربەتان
ئەمڕۆ واز ئەهێنم , پێشتر زۆر کات وازم لە فێرکاری و لەم کارە هێناوە بەڵام دواتر دووبارە گەڕاومەتەوە بەڵام ئەمجارە بەڕاستی کۆتاییە و گەشتووم بە ڕێگای کۆتایی بەڵام کاتێک ڕێگایەک کۆتایی یەت دووبارە ڕێگایەکی نوێ دەست پێ ئەکات
ماوەیەکی زۆرە ئەمویست ئەم پۆستە بکەم
سوپاس بۆ ئێوە کە ئەم کەناڵە و کەناڵی یوتیوبەکەمتان گەورە کرد ڕاستە ئەم کەناڵە هی منە بەڵام ئێوە گەورەتان کردووە بۆیە نیگەران مەبن ئەم کەناڵە نافرۆشم و دای ئەخەم ئێوە ئەم کەناڵەتان گەورە کرد لەبەر من نەک گەورەی بکەن تا بیفرۆشم
هەموو ڤیدیۆکانی یوتیوبەکەم قفڵ کردووە و دوای ماوەیەکی تر لەوانەیە بەتەواوی ڤیدیۆکان بسڕمەوە
بەڵام یوتیوبەکەم ئەمێنێت , بەم یوزەرنەیمە ئەتوانن کەناڵی یوتیوبەکەم بدۆزنەوە (v4l4k)
بۆیە یوزەرنەیمی کەناڵی یوتیوبەکەم دانا چونکە بە ناو ناتوانی بیدۆزیتەوە لەبەر ئەوەی ڤیدیۆکان قفڵن وە ئەگەر ئێوە سێرچ بکەن بە ناو نەیهێنیت ئەڵێن ئەوە فرۆشتوویەتی هەر بۆیە یوزەرنەیمەکەم دانا
ئەم کەناڵەش وەک وتم دای ئەخەم پێش ئەوەی دایبخەم سەیری پۆستەکان بکەنەوە هەر پۆستێکتان پێ باش بوو لای خۆتان سەیڤی بکەن لەوانەیە ڕۆژێک ئیشتان پێی بێت
وەک وتم ناگەڕێمەوە بۆ ئەوەی دووبارە فێرکاری بکەم ئەگەر ڕۆژێک گەڕامەوە ئەوە دڵنیابن بۆ کاری باشتر و جوانتر ئەگەڕێمەوە کە ئەویش هەر سوودی ئەبێت بۆتان هەرچەنە ئەمە تەنیا ئەگەرە
وە هەموو ئەو چاتانەی هەمە لە تەلەگرام هەمووی ئەسڕمەوە لایخۆم و لای ئێوەش هەرچەنە پێشتر زۆربەی چاتەکانم سڕییەوە هۆکارەکەش ئەوەبوو زۆر کەس باسی کێشەیەکی خۆی بۆ کردووم و دواتر چاتی نەسڕیوەتەوە یان ئایدی و پاسۆرد و ئیمێڵ ناردووە بۆم تا کێشەی ئەکاونتەکەی چارەسەر بکەم جا بۆیە ئەمجارە بە تەواوی چاتی هەموو کەسێک ئەسڕمەوە بە چاتی هاوڕێکانیشمەوە
گرووپ چات داخراوە و ئەم کەناڵەش دواتر دائەخرێت چیتر بۆ هیچ بابەتێک نامە بۆمن مەنێرن بەڕاستی ئەوەنەی لە توانام بوو لەم ٧ ساڵە کردم هیوادارم سوودم هەبووبێت
وە جگە لەم کەناڵە ⬅️ @v4ll4k لە هیچ کەناڵێکی تر پۆست ناکەم ئەم کەناڵەش تایبەتە بە یاری و تەنها بۆ خۆشی پۆستی تیا ئەکەم ئەویش لەوانەیە دوای ماوەیەک دایبخەم هێشتا نازانم
گەردنم و ئازاد بکەن و گەردنی هەمووتان ئازاد بێت
داوای لێبووردن ئەکەم ئەگەر ڕۆژێک نەمتوانی بێت کێشەیەکی تۆ چارەسەر بکەم بەڕاستی من ئەو توانایەم نیە هەموو کێشەیەک چارەسەر بکەم و هەموو شتێک بزانم
بەهۆی ئەم کارەوە کەسانی زۆر بەڕێز و باشم ناسی 🌹
ڕێز و خۆشەویستم هەیە بۆهەمووتان
ئێوە خوشک و برای گەورەی منن و چاوتان ماچەکەم
خودا ئاگادارتان بێت 🌹
1 949
+3
بەم شێوەیە ئەتوانی کۆنێکتی فەیسبووک و ئینستاگرام لا ببەیت
من لە فەیسبووکەوە کردم ئەتوانی بە هەمان شێوە لە ئینستاگرام کۆنێکتەکە لا ببەیت جیاوازی درووست ناکات لە فەیسبووکەوە بیکەی یان ئینستا
ئەگەر ئەتەوێ لە ئینستاوە کۆنێکتەکە لا ببەیت
بڕۆ ناو پرۆفایلەکەت دواتر لە سەرەوە کلیک لە ٣ خەتەکە بکە دواتر
Account Centre
دواتر ئەوە بکە کە لە وێنەکان دیارە
وەک وتم جیاوازی نیە لە فەیسبووک ئەم ڕێگایە بکەیت یان ئینستا
🌹
1 949
ئاگاداربن !
پێشتر و ئێستاش کاتێک ئینستاکەت ئەسوتێ ڕاستەوخۆ فەیسبووکەکەشت ئەسوتێ لەگەڵی ئەگەر کۆنێکتت کردبێت
وە هەنا ئینستاکە چاک نەکەیتەوە فەیسبووکەکە ناکرێتەوە
بۆیە ئەگەر پێویست نیە ئینستاکەت کۆنێکتی فەیسبووک مەکە چونکە لە ئینستا هەڵەیەک بکەیت و ئەکاونتەکەت دابخرێت فەیسبووکەکەشت لەگەڵی ئەڕوا
ئەگەر نازانن چۆن کۆنێکتەکە لا ببەن
تەنها دوو جار کلیک لەم پۆستە بکە تا دواتر پۆستی بکەم
🌹
@valakgames
@valakshop
1 949
وەرگرتنی سەحە شینەکەی تیکتۆک !
سەرەتا ئەبێ گشتی بێت ( Public )
ئەبێ فۆڵۆوەرسێکی باشت هەبێ یان لە بەرنامەکانی تر وەک فەیسبووک ئیسنتاگرام و یوتیوب هتد... فۆڵۆورسێکی زۆرت هەبێ یان سەبسکرایب
مەبەستم ئەوە نیە لە هەر یەکێک لە بەرنامەکان فۆڵۆوەرسی زۆرت هەبێ نموونە لە ئینستاگرام فۆڵۆورسێکی زۆرت هەبێت و خەڵک بتناسێ
وە ئەگەر لە هیچ یەکێک لە بەرنامەکانی تر فۆڵۆورست نەبوو ئەبێ لە تیکتۆک هیچ نەبوو سەروو ١٠ هەزار فۆڵۆوەرست هەبێت
کاتێک داوای سەحە شینەکە ئەکەیت ئەگەر لە بەرنامەکانی تر فۆڵۆورەست زۆربوو ئەتوانی لینکی ئەکاونتەکەت و وێنەی پرۆفایلەکەت بنێری بڵێیت من بەناوبانگم و ئەمەوێت لە تیکتۆکیش ڤیدیۆ بڵاو بکەمەوە لەبەر ئەم هۆکارەیە سەحەکەم ئەوێت ئەمە نموونە خۆتان ئەتوانن باشتر ڕوونی بکەنەوە بۆیان کە بۆ داوای سەحە شینەکە ئەکەیت
لەم لینکەوە ئەتوانی داوای سەحە شینەکەی تیکتۆک بکەیت
https://www.tiktok.com/legal/report/verification
بۆشایی یەکەم ئیمێڵ
بۆشایی دووەم یوزەرنەیمی تیکتۆکەکەت
بۆشایی سێیەم ئەبێت بۆیان بنووسیت کە بۆچی داوای سەحە شینەکە ئەکەیت
دواتر لە بەشی Upload ئەتوانی ١٠ وێنە بنێری
ئایدی مەنێرن وێنەی پرۆفایلی ئەکاونتی فەیسبووک و ئینستاگرام و هتد... بنێرن ئەگەر فۆڵۆوەرسێکی زۆرتان هەبوو لە فەیسبووک و بەرنامەکانی تر لەگەڵ لینکی ئەکاونتەکان لە بۆشایی سێیەم دابنێ ❤️
1 949
نموونە کەسێک لە بەڕیتانیایە ئەیەوێت فۆڵۆوەرسی فەیسبووک لە من بکڕێت چۆن پارەکەم بۆ بنێرێت لە کاتێکا ڕێگایەکی وا نیە بۆ ئەوەی پارە بنێری بۆ کەسێک یان وەری بگریت کە لە دەرەوەی وڵات بێت پەیپاڵ لێرە ئیش ناکا و کۆمەڵێک پەیمێنتی تریش سوودی نیە و ناتوانی پارەی پێ وەربگری یان بینێری بۆ کەسێک کە لە دەرەوەی وڵات بێت سایتێک هەیە بە ناوی Ding ئەگەر کەسێک لە بەڕیتانیا بێت ئەتوانێ لەو سایتە بە ڤیزە کارت یان ماستەر کارت یان پەیپاڵ باڵانسی ئاسیاسێڵ یان کۆڕک یان زەین بکڕێت و بینێرێت بۆتۆ باڵانسەکە ئۆتۆماتێکی دوای چەند خولەکێک بۆ ژمارەکەت زیاد ئەبێت واتا کۆد نیە دوای ئەوەی پارەکە درا لە ژمارەیەکەوە باڵانسەکەت بۆ یەت
بەڵام کاتێک ١٠ هەزاری ئاسیات بۆ ئەکڕن لەو سایتە لەوانەیە ٨ بۆ ٩ هەزار بێت بۆ ژمارەکەت چونکە سایتەکە کەمێک لەو پارەیە هەڵ ئەگرێت بۆخۆی
بەرنامەشیان هەیە بە ناوی Ding Top-up
سایت ⬇️
https://www.ding.com
1 949
نەک تەنها جیمێڵ , فەیسبووک و بەرنامەکانی تریش بەردەوام داتاکانی تۆ سەیڤ ئەکەن و ئەیفرۆشنەوە بە کۆمپانیاکانی تر , بەرنامەیەک لە مۆبایلەکەت ئەکەیتەوە یان ئەچیتە سایتێکەوە هتد.. داتاکانت سەیڤ ئەکات و ئەیفرۆشێتەوە بە کۆمپانیاکان
پێشتر ئەمەم پۆست کردبوو لە فەیسبووک بەڵام ئێستا کەمێک گۆڕاوە , ئەم بەشە ناچالاک بکە تاکوو هیچ داتایەک سەیڤ نەبێت و فەیسبووک نەیفرۆشێت
ئەوەی لە وێنەکان دیارە چۆنیەتی ناچالاک کردنیەتی
هەر لە وێنەی ٥ هەندێ شتی تری تیایە وەک
Recent activity - Disconnect specific activity - Clear previous activity
سەرەتا ئەم کلیک لەم سێ بەشە بکە و هەر داتایەکی تیایەتی بیسڕەوە و ناچالاکی بکە دواتر ئەوە بکە کە لە وێنەی ٥ دیاریم کردووە ❤️
1 949
سەیری هەر ڤیدیۆیەک بکەیت لە یوتیوب یان هەر بەرنامەیەک بکەیتەوە یان بچیتە ناو هەر سایتێک گۆگڵ ئەم داتایانە سەیڤ ئەکات
هەنێ کات تۆ clear data بە History یوتیوب ئەکەیت یان بە سێرچەکانت بەڵام لە ڕاستیا داتاکان لە شوێنێکی تر سەیڤ ئەبن
جا بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم داتایانە ئەفرۆشرێن بە کۆمپانیاکانی تر
نموونە فەیسبووک , تۆ لە یوتیوب سێرچ بۆ مۆبایلێک ئەکەیت دواتر چەند جارێک لە فەیسبووک ئەو مۆبایلە ئەبینی کە لە یوتیوب سێرچت بۆ کردبوو
جا زۆر کات خەڵک ئەڵێ من تەنها سێرچم لەسەر شتێک کرد ئێستا هەر بەرنامەیەک ئەکەمەوە ئەو شتەیە کە سێرچم بۆ کردووە ناتوانم بڵێم لە %100 بەم شێوەیەیە بەڵام ئەگەرێکە
بۆ سڕینەوەی ئەم داتایانەی کە سەیڤ کراون
سەرەتا بڕۆ Chrome
یەکێک لە جیمێڵەکانت بکەرەوە
دواتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://myactivity.google.com
دواتر ئەبینی کە چیت کردووە لەوێ تیایەتی کردنەوەی بەرنامەی مۆبایلەکەت چونە ناو سایتەکان
سەیرکردنی ڤیدیۆو چەند شتێکی تر
لە وێنەی ١ تا ٣ چۆنیەتی سڕینەوەیەتی لە وێنەی ٤ هەر سێ بەشەکە ناچالاک بکە
(Turn Off)
@valakgames
@valakshop
شەوتان شاد ❤️
1 949
پێشتر تەنیا ئاسیاسێڵ و زەین کۆنێکتی پلەی ستۆر ئەکرا و ئەوتوانی بەرنامە یان یاریی یان شتێکی ناو یاری و بەرنامەکە بکڕیت بە باڵانسی ئاسیاسێل و زەین ئێستا کۆڕک زیاد بووە و ئەتوانی بە باڵانسی کۆڕک و ئاسیاسێڵ و زەین شتی ناو یاری و بەرنامەکان بکڕیت لە یوتیوب فێرکاریم لەسەر کردووە ئەوەی من باسی ئەکەم بۆ ئاسیاسێڵە بەڵام بۆ کۆڕک و زەینیش بەهەمان شێوەیە پێش ئەوەی سەیری ڤیدیۆکە بکەن ئەمانە بزانن یەکەم : ئەبێت جیمێڵەکەت عێراقی بێت دووەم : ئەگەر لە کاتی کۆنێکت کردنەکە Error بوو یان هەر شتێکی تر کە ڕێگری بکات لە کۆنێکت کردنی ئەبێت سیمی دووەم لە مۆبایلەکەت دەربکەیت و تەنها سیمی کۆڕک یان ئاسیاکە یان زەینەکەی تیابێت سێیەم : ئەگەر لە ناو یارییەکان پارەکە بە دینار نوسرابوو ئەوە واتا تەواو ئەتوانی شت بکڕیت ئەگەر دۆلار بوو ئەوە ئەبێت جیمێڵی ئەمریکیەکە بسڕیتەوە تا جیمێڵی عێراقیەکە بێتە شوێنی ئەو دواتر ئەبێت بە دینار و ئەتوانی بیکڕیت وە دواتر کە کڕیت ئەتوانی جیمێڵی ئەمریکیەکە بکەیتەوە لە مۆبایلەکەت
https://youtu.be/M46HQPFJRm8?si=1N3IcNoa7_zx_DUr
1 949
Repost from Selling Social Media
نرخی فۆڵۆوی تیکتۆک
1K - 3000 Asiacell
زەمانی نیە و نزیکی ٢ ڕۆژی ئەوێت تا زیاد ئەبێت
نرخی فۆڵۆوی ئینستاگرام
10K - 12000 Asiacell
زەمانی یەک ساڵ
فۆڵۆوی فەیسبووک
10K - 11000 Asiacell
زەمانی نیە
ئەم نرخانە کاتین
@v4l4k
@valakshop
1 949
جەژنی ڕەمەزانن لە هەمووتان گۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆڵڵڵڵڵڵڵ خولەکی دوو
جەژنی ڕەمەزان لە هەمووتان پیرۆز بێت خوشک و براکانم
هەمیشە لە جەژن و خۆشیا بن ❤️
1 949
ژمارەی ئەمریکی و بەڕیتانی
لەم بەرنامەیە ئەتوانی ژمارە بکڕیت و بەکاری بێنیت بۆ درووست ئەکاونت یان پەیوەندی کردن واتا ئەتوانی ژمارەیەک لێرە بکڕیت و پەیوەندی بکەیت بە هەر کەسێک کە ئەتەوێت جا ئەگەر ژمارەکەی ئاسیا بێت یان کۆڕک یان هەر وڵاتێکی تر ئەتوانی پەیوەندی پێوە بکەیت وە ژمارەی ڕاستەقینەی تۆ پشان نایات و پەیوەندی نیە کاتێک پەیوەندی بە کەسێک ئەکەیت ئەو ژمارەیە پشان ئەیات کە کڕیوتە
بەڵام ئاگاداربن کاتێک ژمارەیەک ئەکڕن کاتییە مانگانە یان ساڵانە ئەبێت پارە بەن ئەگەر کاتەکەی تەواو بێت و پارە نەیەیت کەسێکی تر ئەتوانێ هەمان ژمارە بکڕێت جا بۆیە ئەبێ دووبارە پارە بەیت
بۆ جەماعەتی ئەندرۆید ئەتوانن لە ڕێگەی باڵانسی ئاسیاسێڵ و زەین بیکڕن
بۆ ئایفۆنیش خۆتان ئەزانن
بەرنامەکە لە ڕاستیا ناوی Dingtone
بەم ناوە سێرچی بۆ بکەن ئەیهێنێت 🌹❤️
1 949
کۆمەڵێک فێرکاری گرنگ
زۆر فێرکاری ترم کردووە بەڵام ناتوانم لێرە هەموویان دابنێم خۆتان لە ناو کەناڵەکەم سەیری بکەن🌹❤️
هێنانەوەی تیکتۆک هاککراو
https://youtu.be/VQjc61JybEM?si=3HP7p8D1SuNm6AV_
هێنانەوەی ئینستاگرام کاتێک هەمووشتێکی گۆڕاوە
https://youtu.be/Ma4KT-p2Rq0?si=n61XorOq8Bkjw-Uv
شکاندنی سیکیوریتی سناپ چات
https://youtu.be/2ndpNzky26U?si=zBDcwipEogilBp9l
هێنانەوەی ئەو فەیسبووکانەی بۆ هەتا هەتایە داخراون
https://youtu.be/N9pdw5SfNv0?si=1ee9y3TF9U8svslI
هێنانەوەی پەیجی هاککراوی فەیسبووک
https://youtu.be/Yv27LHUexoI?si=6fI6IiiAgY_Bi_Qu
سوتاندنی سناپ چات کاتێک بە ناوی تۆوە داندراوە
https://youtu.be/s3MiErpX0a0?si=oXBMia-OSGHl5POC
هێنانەوەی فەیسبووکی هاککراو کاتێک هەمووشتێکی گۆڕاوە
https://youtu.be/Nj3Lqdg8XI0?si=CokulQrxIK9SXMGs
گۆڕینی ناوی فەیسبووک بەبێ ٦٠ ڕۆژەکەو بەبێ ID
https://youtu.be/iDfQuIUzHk8?si=LXTRMGRxGKHYkOJ1
وەرگرتنی سەحە شینەکەی Truecaller
https://youtu.be/9LpFjas9X54?si=Q39TSMIS5j44voV1
بە باڵانسی ئاسیاسێڵ و زەین هەر شتێکت ئەوێ بیکڕە
https://youtu.be/M46HQPFJRm8?si=1N3IcNoa7_zx_DUr
1 949
کەناڵی یوتیوبەکەم گەشت بە ١٠ هەزار سەبسکرایب
سوپاسی هەمووتان ئەکەم
ئامانجی من لە دانانی کەناڵی یوتیوب پارە نەبووە وە سەبسکرایبم بەلاوە گرنگ نەبووە
هەرچەنە ماوەی ساڵێکە ڤیدیۆم بڵاو نەکردۆتەوە بەڵام ڕۆژانە سەبسکرایب زیاد ئەبێت
لە ئێستەوە هەر کەسێک پێی خۆشبوو ئەتوانی پۆستەکانی کەناڵی تەلەگرامم ببات بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوم بکات ئەشتوانن فێرکاریەکانی یوتیوبەکەم ببەن بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوم بکەن تەنها ئاگادار بن هەمان ڤیدیۆی من پۆست مەکەنەوە تا توشی کۆپی ڕایت نەبن ئەتوانن خۆتان دووبارە ڤیدیۆیەکی من بکەن بە نووسین یان ڕێگانی کە من کردوومە خۆتان دووبارەی بکەنەوە ڕیکۆردی بکەن و بڵاوی بکەنەوە
ئاگاداربن هەنێ فێرکاریم هەیە ئێستا ئیش ناکا هەموو ڕۆژێک شتێکی نوێ دێت و شتێک ئەگۆڕێت بۆیە هیچ یەکێک لە ڤیدیۆکانم بۆ هەتا هەتایە نیە و ڕۆژێک ئەو ڕێگایە ئەوەستێت کە پۆستم کردووە
وەک وتم پێویست ناکا ئاماژە بە ناوم بکەن یان پرس بکەن 🌹
1 949
سوودی Recovery Email بۆ جیمێڵ چیە ؟
پێشتر باسی recovery phone م کرد ئێستا بۆ ئیمێڵە
پێش هەموو شتێک سەرەتا بڕۆ بەرنامەی Gmail بچۆ سەر ئەو جیمێڵەی ئەتەوێ سکیوریتی بۆ دانای کلیک لە وێنەی سەر جیمێڵەکە بکە دواتر manage your google account
دواتر Security
کاتێک جیمێڵەکەت سیکیوریتی لەسەر دا ئەنەیت نموونە ٨ کۆدەکە
ئەو ٨ کۆدەی کە ئەبێ دایبەزێنی بەڵام زۆربەمان لە کاتی فۆرماتی مۆبایلەکەمانا بیری ئەو ٨ کۆدەمان نیە
کاتێک ئەو سیکیوریتیە لەسەر جیمێڵەکەت بە هیچ شێوەیەک جیمێڵە ناهێڵێ بچیتە ناو جیمێڵەکەت هەتا ئەگەر پاسۆردیش بزانیت تەنها ئەبێت ئەو ٨ کۆدە بێنیت وە کاتێک Get Help ئەکەیت هەر وەک لە وێنەی یەک دیارە
٢ ڕێگا هەیە کاتێک کلیکی لێ ئەکەیت یان ئەڵێ Try again کە وایت دەستی لێ بشۆ
یان ئەڵێ کۆد بۆ جیمێڵەی Recovery ئەڕواتەوە یان recovery phone
ئەگەر تۆ recovery email دابنێیت جیمێڵ داوای ژمارەت لێ ناکا کاتێک ئیمێڵەکە بە تەواوی ئەنووسیت وە ڕاستەوخۆ جیمێڵەکە بە هۆی
recovery email ئەکرێتەوە
ئەگەر نەکرێتەوە راستەوخۆ ئەتوانی پەیوەندی بە گۆگڵ بکەیت
جیمێڵێک درووست بکە و بیکە بە
email recovery
بۆ هەموو جیمێڵەکانت
1 949
زۆر زۆرم پێ خۆشە کە ئیمۆجی کوردستان زیاد بکرێت لەوانەیە بڵێن سوودی چیە باوەر بکەن جاری وا هەبووە لەگەڵ تورکا لە یارییە مناقەشەم کردووە لە کۆتاییا وتوویان تەنانەت ئیمۆجی وڵاتەکەشتان نیە جگە لەوەش هەر شتێکی خۆشە کە ئیمۆجی ئاڵاکەمان هەبێت
ئێستا باس باسی ئەوەیە کە ئەگەر ئیمۆجی Tajikistan لەم مانگە زۆر بەکاری بێنن ئەوە ئەگەری هەیە مە ئیمۆجی کوردستان زیاد بکرێت چونکە ئاڵای ئەو وڵاتە نزیکە لە ئاڵای ئێمە
شەخسییەن من زۆر سیقەم بەم کارە نیە بەڵام کێشە نیە و تاقیبکەنەوە چونکە کاتی زۆری ناوێت ئەگەر لە هەر بەرنامەیەک نموونە فەیسبووک یان تیکتۆک هتد... کۆمێنتێکت کرد یان پۆستێک لە کۆمێنتا یان لە کاپشنی پۆستەکە ئاڵای Tajikistan دابنێن⬅️ 🇹🇯🇹🇯
ئیتر دوای ئەوەی بزانین چی ئەبێت ❤️🌹
1 949
ئەگەر ئەکاونتی دیسکۆردەکەت سیکیوریتی لەسەر بێت و کۆدەکەت لا نەمابێت ئەوە بە هیچ شێوەیەک نایەتەوە
ئەگەر کۆدەی بەرنامەکەی گۆگڵ یان ٨ کۆدەکەت دانابێت و نایەتەوە ئەگەر سیکیوریتی ژمارەت دانابێ یەتەوە ئەویش کۆد بۆ ژمارەکەت یەتەوە ئەگەر نا نایەتەوە
بەڵام ڕێگایەک هەیە کە ئەگەرێکی کەمی هەیە سەرکەوتوو لەو حاڵەتەیا نامە بۆ دیسکۆرد بنێرە و بڵێ ئەکاونتەکەم هاک کراوە مەڵێ کۆدم لا نیە ئەوانیش لەوانەیە یارمەتیت بەن و بە ناوی ئەوەی ئەکاونتەکەت هاککراوە سیکیوریتی لا ببەن
ئەگەر ئەم ڕێگایە سەرکەوتوو نەبوو تەنها یەک شت هەیە بیکەیت ئەویش داوا بکەیت ئەکاونتەکەت بسڕنەوە بۆ هەتا هەتایە
سەرەتا ئەم لینکە بکەرەوە
https://support.discord.com/hc/en-us/requests/new
دواتر help & support بکە
پاشان ئیمێڵ و شت بنووسە و داوای ئەوە بکە ئەکاونتەکەت بسڕنەوە ئەوانیش داواکەت قبوڵ ئەکەن و دوای ١٤ ڕۆژ ئەسڕێتەوە
جا کاتێک وەڵامت ئەیەنەوە هەروەک لە وێنەکە دیارە ئەڵێ ئەبێت دووبارە پێمان بڵێیت من ڕازیم بەوەی کە ئەکاونتەکەم کە پەیوەستە بە ئیمێڵی (ئیمێڵی ئەکاونتی دیسکۆردەکەت ) بسڕێتەوە بۆ هەتا هەتایە ئەوانیش داواکاریەکەت قبوڵ ئەکەن و ئەسڕێتەوە
