cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

أَبُو مُعَاذْ الْحَنْبَلِي

نمایش بیشتر
إيران145 810زبان مشخص نشده استدین و مذهبی82 655
پست‌های تبلیغاتی
742
مشترکین
-124 ساعت
+27 روز
-1030 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

خالد کوڕی دریك دەڵێت : کاتێك أیوب علیه السلام تووشی بەڵا بوو بە نەفسی خۆی وت: حەفتا ساڵ لە نیعمەتدا بوویت، لەسەر بەڵاش حەفتا ساڵ ئارام بگرە. #موسوعة_لإبن_أبي_الدنیا
نمایش همه...
👍 9
کەسانێك هەن لەچاومدا زۆر گەورەن، کەسانێکن کاتێك کارێکی قیامەتیان پێ دەڵێیت یان پێیان دەڵێت فڵان شت سونەتە و خێرە یان فڵان ڕۆژ خێرە تێیدا بەڕۆژوو بیت، خێرا و دەستبەجێ هەوڵی جێبەجێ کردنی دەدەن، یان پێیان دەڵێیت فڵان شت کوفرە یان بیدعەیە یان تاوانە خێرا و بێ بیرکردنەوە لێی دوور دەکەونەوە، یان پێیان دەڵێت کارێکی خێری هەیە یان فەقیرێك هەیە، خێرا و دەستبەجێ دەست دەکەن بە گرفانیاندا و ئەوەندەی لە توانایاندا بێت دەبەخشن، پێشبڕکێ دەکەن بۆ قیامەت وەکوو چۆن ئەهلی دونیا پێشبڕکێ دەکەن لەگەڵ یەکتردا بۆ بەدەست هێنانی کەمێك لە دونیا، نمونەی ئەم کەسانە لەم ئایەتەی الله تعالی ـدا دەبینم کە دەفەرمووێت : {سَابِقُوۤا۟ إِلَىٰ مَغۡفِرَةࣲ مِّن رَّبِّكُمۡ وَجَنَّةٍ عَرۡضُهَا كَعَرۡضِ ٱلسَّمَاۤءِ وَٱلۡأَرۡضِ} بەڕاستی ئەمانە ئەو کەسانەن کە پێشبڕکێ دەکەن بۆ لێخۆشبوونی الله و بەهەشتێك کە پانتایەکەی بە ئەندازەی ئاسمان و زەویە .
نمایش همه...
👍 23
#أحمد_بن_حنبل قتیبة کوڕی سعید دەڵێت : باشترینی خەڵکی سەردەمی ئێمە ابن المبارك ـە پاشان ئەم گەنجەیە کە مەبەستی أحمد کوڕی حنبل بوو، هەر کەسێکت بینی أحمد ـی خۆشویست بزانە ئەو کەسە لە ئەهلی سونەتە، ئەگەر لەسەردەمی الثوري و الأوزاعي و لیث ــدا بوایە ئەوا لە پێشی ئەوانەوە دەبوو، پرسیار لە قتیبة کرا أحمد بە تابعین دادەنرێت ؟ فەرمووی : بە گەورە تابعین دادەنرێت . #جمع_الجیوش_والدساکر أبو عبید دەڵێت : باسکردنی أحمد بەباشە بە دین دەزانم، کەس لەو زاناتر نیە بە سوننەت . #سیر_أعلام_النبلاء أحمد کوڕی قاسم مساور دەڵێت : جارێکیان لای یحیی کوڕی معین بووین، وە مصعب الزبیری ـیش لەوێ بوو پیاوێك باسی ئیمامی أحمد ـی کرد و وەسفی کرد، پیاوێکی تر ئەم ئایەتەی خوێندەوە : {یَـٰۤأَهۡلَ ٱلۡكِتَـٰبِ لَا تَغۡلُوا۟ فِی دِینِكُمۡ} النساء : ١٧١ یحیی فەرمووی : وەك ئەوەی بڵێت وەسف کردنی أحمد غولو بێت !! بەڕاستی باسکردنی أحمد کوڕی حنبل بە مەجلیسی زیکری دادەنرێت . #حلية_الأولیاء
نمایش همه...
👍 11
﴿فَإِن كُنتَ فِی شَكࣲّ مِّمَّاۤ أَنزَلۡنَاۤ إِلَیۡكَ فَسۡـَٔلِ ٱلَّذِینَ یَقۡرَءُونَ ٱلۡكِتَـٰبَ مِن قَبۡلِكَۚ لَقَدۡ جَاۤءَكَ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُمۡتَرِینَ﴾ [يونس ٩٤] عبد الله کوڕی عباس دەڵێت : ️رسول اللّٰه ﷺ نە کەوتە گومانەوە و نە پرسیاریشی کرد . #تفسیر_ابن_أبي_حاتم سعید کوڕی جبیر دەڵێت : رسول اللّٰه ﷺ نە کەوتە گومانەوە و نە پرسیاریشی کرد . #سنن_سعید_بن_منصور قتادة دەڵێت : پێمان گەیشتوە️ رسول اللّٰه ﷺ فەرموویەتی : نە گومانم هەیە و نە پرسیاریش دەکەم . #تفسیر_الطبري کاتێك ئەم ئایەتە و هاوشێوەی ئەم ئایەتانەم دەخوێندەوە لە قورئان وەك :{فَلَا تَكُ فِی مِرۡیَةࣲ مِّنۡهُۚ} و {فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُمۡتَرِینَ} وا تێدەگەشتم کە️ رسول اللّٰه ﷺ هەندێك جار توشی گومان بووبێت لەم دینەدا و الله تعالی بەم ئایەتانە بیەوێت گومانەکەی نەیەڵێت و بەرەوە یەقینی ببات، بەڵام کاتێك گەڕامەوە بۆ تەفسیری سەلەف لەم ئایەتە زانیم ئەو تێگەیشتنێکی زۆر قەبیح بووە لەم ئایەتە بەوەی گومانم بردوە کە️ رسول اللّٰه ﷺ کەوتبێتە گومانەوە لەم دینە پەنا بە الله، لێرەشدا گرنگی فەهمی سەلەفم بۆ دەرکەوت بۆ ئایەتەکان وەك لە فەهمی سەقەت و قەبیحی خۆم بۆ ئەو ئایەتە پیرۆزە، جا ئامۆژگاری خۆم و موسڵمانان دەکەم بۆ تێگەیشتن لە ئایەتەکان بگەڕێنەوە بۆ ئاثار ئەگەر نا دوور نیە هەر بە خوێندنی قورئان گومڕا و سەر لێشێواو ببن .
نمایش همه...
👍 4
﴿فَإِن كُنتَ فِی شَكࣲّ مِّمَّاۤ أَنزَلۡنَاۤ إِلَیۡكَ فَسۡـَٔلِ ٱلَّذِینَ یَقۡرَءُونَ ٱلۡكِتَـٰبَ مِن قَبۡلِكَۚ لَقَدۡ جَاۤءَكَ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُمۡتَرِینَ﴾ [يونس ٩٤] عبد الله کوڕی عباس دەڵێت : ️رسول اللّٰه ﷺ نە کەوتە گومانەوە و نە پرسیاریشی کرد . #تفسیر_ابن_أبي_حاتم سعید کوڕی جبیر دەڵێت : رسول اللّٰه ﷺ نە کەوتە گومانەوە و نە پرسیاریشی کرد . #سنن_سعید_بن_منصور قتادة دەڵێت : پێمان گەیشتوە️ رسول اللّٰه ﷺ فەرموویەتی : نە گومانم هەیە و نە پرسیاریش دەکەم . #تفسیر_الطبري کاتێك ئەم ئایەتە و هاوشێوەی ئەم ئایەتانەم دەخوێندەوە لە قورئان وەك :{فَلَا تَكُ فِی مِرۡیَةࣲ مِّنۡهُۚ} و {فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُمۡتَرِینَ} وا تێدەگەشتم کە️ رسول اللّٰه ﷺ هەندێك جار توشی گومان بووبێت لەم دینەدا و الله تعالی بەم ئایەتانە بیەوێت گومانەکەی نەیەڵێت و بەرەوە یەقینی ببات، بەڵام کاتێك گەڕامەوە بۆ تەفسیری سەلەف لەم ئایەتە زانیم ئەو تێگەیشتنێکی زۆر قەبیح بووە لەم ئایەتە بەوەی گومانم بردوە کە️ رسول اللّٰه ﷺ کەوتبێتە گومانەوە لەم دینە پەنا بە الله، لێرەشدا گرنگی فەهمی سەلەفم بۆ دەرکەوت بۆ ئایەتەکان وەك لە فەهمی سەقەت و قەبیحی خۆم بۆ ئەو ئایەتە پیرۆزە، جا ئامۆژگاری خۆم و موسڵمانان دەکەم بۆ تێگەیشتن لە ئایەتەکان بگەڕێنەوە بۆ ئاثار ئەگەر نا دوور نیە هەر بەم خوێندنی قورئان گومڕا و سەر لێشێواو ببن .
نمایش همه...
#ڕۆژی_عاشورا ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی عاشورا ابن عباس دەڵێت : پێغەمبەر ﷺ هاتە مەدینە بینی جوولەکەکان ڕۆژی عاشورا بە ڕۆژوو دەبن، فەرمووی : ئەمە چییە ؟ وتیان: ئەمە ڕۆژێکی چاکە، ئەمە ئەو ڕۆژەیە️ کە اللّٰه بەنی إسرائیل ـی ڕزگار کرد لە دوژمنەکەیان وە موسی علیە السلام تێیدا بە ڕۆژوو بووە . پێغەمبەر️ ﷺ فەرمووی: من لە پێشترم بۆ موسا وەك لە ئێوە، جا بە ڕۆژوو بوو وە فەرمانیشی کرد به ڕۆژوو گرتنی - ئەو ڕۆژە - . #صحیح_البخاري ️رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێت : ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا ئومێدم وایە لای️ اللّٰه کە ببێتە کەفارەتی تاوانی ساڵێکی پێش خۆی . #رواه_مسلم ڕوبەیعی کچی موعەویز دەربارەی ڕۆژی عاشورا دەڵێت : ئێمە ئەو ڕۆژەمان دەگرت و بە منداڵەکانیشمان دەگرت، وە لە خوری یاریمان بۆ دروست دەکردن ئەگەر یەکێك لەوان بۆ خواردن بگریایە ئەو یارییەمان پێدەدا تا ڕۆژوو شکاندن . #صحیح_البخاري ڕۆژی عاشورا زیاتر دەستکراوەبن بۆ خێزانەکەتان ابن هانئ دەڵێت : پرسیارم کرد لەباوکی عبداللە وتم : هیچت بیستوە لەفەرموودە لەوەی : هەرکەسێك دەستکراوە بێت لەسەر خێزانەکەی لەڕۆژی عاشورادا، ئەوا الله دەستکراوە دەبێت بۆی لەتەواوی ساڵەکەدا ؟ فەرمووی : بەڶێ، رواە سفيان، عن جعفر الأحمر، عن إبراهيم بن محمد بن المنتشر، سفیان الثوری دەڵێت : باشترین شتێك لەوەی کە بینیمان ئەوەبوو کە پێی گەیشتبوو : هەرکەسێك دەستکراوە بێت لەسەر خێزانەکەی لەڕۆژی عاشورادا، ئەوا الله دەستکراوە دەبێت بۆی لەتەواوی ساڵەکەیدا. سفیان کوری عیینە دەڵێت : تاقیمان کردەوە ٥٠ ساڵ یان ٦٠ ساڵ، هیچمان نەبینی ئیلا خێر نەبێت. #مسائل_ابن_هانئ_٦٧٤ ڕۆژی عاشورا ئەو ڕۆژە بوو کە اللە تەوبەی لەئادەم قبوڵ کرد عکرمة دەڵێت : ئەو ڕۆژەی اللە تەوبەی لە ئادەم قبووڵ کرد ڕۆژی عاشورا بوو. #المصنف_عبدالرزاق_٧٨٥٢ قتادة دەڵیت : ئەو ڕۆژەی تەوبە لە ئادەم قبووڵ بوو ڕۆژی عاشورا بوو. #العلل_ومعرفة_الرجال_٣٧٩١ ڕۆژی عاشورا ئەو ڕۆژە بوو نوح لە کەشتیەکەی دابەزی، قتادة دەڵێت : نوح سوار کەشتیەکە بوو لە ڕەجەبدا ڕۆژی دەیەم لەسەری ڕۆشت، وە دابەزی لەکەشتیەکە لە رۆژی عاشورا. #المصنف_عبدالرزاق_٧٨٤٩ جا ئەگەر توانیتان لەم ڕۆژەدا بەڕۆژوو ببن و فەرمان بە منداڵەکانیشتان بکەن کە بەڕۆژوو بن، تا ببێتە کەفارەتی تاوانی ساڵێکتان، وە لەم ڕۆژەدا زیاتر دەست کراوە بن بۆ ماڵ و مناڵتان ئەگەر بەتەمایی خواردنی خۆش یان جل و بەرگ و پێویستیان بۆ بکڕیت ئەوە بیخە ئەم ڕۆژەوە و لەم ڕۆژەدا بۆیان بکڕە تا الله تەواوی ساڵەکە بۆت دەست کراوە بێت، وە لەم ڕۆژەدا تەوبە بکە لەو تاوانەی کە گیرۆدەی بوویت لعل الله تعالی وەکوو باوکمان ئادەم تەوبە لە تۆش قبوڵ بکات لەم ڕۆژەدا و سەرفراز ببیت لە وازهێنان لەو تاوانە .
نمایش همه...
👍 12
ئیمام عثمان کوڕی سعید الدارمي دەڵێت : من لەلای إبراهیم کوڕی الحصین بووم، کاتێك پیاوێکی درێژی جل وبەرگ پینەکراو هاتە ژورەوە بۆلامان، وترا : ئەمە ابن کرام ـە . إبراهیم پێی ووت : ئایا ڕۆشتویت بۆلای هیچ یەکێك لە زانایان ؟ ووتی : نەخێر . إبراهیم ووتی : ئایا گەشتویت بە عثمان کوڕی عفان السجستاني ؟ ووتی : نەخێر. إبراهیم ووتی : ئەی ئەو زانستەی کە دەیڵێیت لە کوێت بوو ؟ ووتی : ئەمە نورێکە الله خستویەتیە سکمەوە . إبراهیم ووتی : تەحیاتت جوان لەبەرە ؟ ووتی : بەڵێ، التَّهيّاتُ للَّه والصَّلَوات والتَّيِّبات. السّلَام أَلَيْنا وأَلَى إبادِ اللَّه الصّالحين، أَشْحدُ أنّ لا إله إلا الله وأشحد أن مُهَمَّدًا أَبْدُكَ ورسُولُك . إبراهیم ووتی : هەستە لەعنەتی الله ـت لێبێت، وە دەری کرد لە سجستان . #تاریخ_الإسلام #المجروحین_لإبن_حبان ــــــــــــ ئەمە محمد کوڕی کرام بوو کە گەورە و ڕەئسی فیرقەی الکرامیة گومڕاگانە، کە ئەمیرەکانی ئەهلی سوونە محمد کوڕی کرام ـیان ٨ ساڵ سجن کرد لەسەر بیدعەکەی، هیچی نەگۆڕا ئیللا زیاتر جێگیر بوو لەسەر بیدعەکەی هەتا دەرچوو لە سجن بەهۆی زۆری سجنەکەی و زوهدەکەی بوو بە فیتنە بۆ خەڵکی و زۆرێك لە خەڵکی شوێنی کەوتن . ئێستاش بەهەماش شێوە خەڵکێکی زۆر فریویان خواردوە بە مەلا و زانا کافر و موبتەدیعەکان کە لەسجندان بەهۆی ئەو سجن و تەعزیەبی کە تووشیان بووە، چونکە لای خەڵکی عامە هەرکەسێك بگیرێت و تەعزیب بدرێت لەسەر ئیسلام ئیتر ئەهلی حەق و ڕاستیە ئیتر عەقیدەی هەرچۆنێکە با ببێت ئەوە گرنگ نیە!! وەکوو : سید قطب و کرێکار و ماکوان کەریم، کە ئەمانە لە کافرێكی گومڕا زیاتر هیچی ترنین بەڵام بوون بە ئیمام و گەورە لای خەڵکی بەهۆی ئەو ناڕەحەتیەی لە سجن و تەعزیب توشیان بووە لەبەر ئیسلام .
نمایش همه...
👍 11
Photo unavailableShow in Telegram
اللهمّ إنا نسألك لذّة النّظر إلى وجهك الكريم، والشّوق إلى لقائك ٤٤٣ - لە ابن عمر ـەوە رضی الله عنە وتی :️ رسول الله ﷺ فەرمووی : نزمترین پێگەی ئەهلی بەهەشت : بۆ کەسێکە کە هەزار دانە ساڵ دەڕوانێتە موڵکەکەی، کۆتاییەکەی دەبینێت وەك چۆن نزیکەکەی دەبینێت، دەڕوانێتە هاوسەرەکانی و جێگاکانی و خزمەت کارەکانی، وە باشترین پێگەیان بۆ ئەوەیە کە لە ڕۆژێکدا دوو جار دەڕوانێتە ڕووخساری الله عز وجل . ٤٤٣ - وَحَدَّثَنِي أَبِي رَحِمَهُ اللَّهُ، نا أَبُو مُعَاوِيَةَ، نا عَبْدُ الْمَلِكِ بْنُ أَبْجَرَ، عَنْ ثُوَيْرِ بْنِ أَبِي فَاخِتَةَ، عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : إِنَّ أَدْنَى أَهْلِ الْجَنَّةِ مَنْزِلَةً لَمَنْ يَنْظُرُ فِي مُلْكِهِ أَلْفَيْ سَنَةٍ يَرَى أَقْصَاهُ كَمَا يَرَى أَدْنَاهُ يَنْظُرُ فِي أَزْوَاجِهِ وَسُرُرِهِ وَخَدَمِهِ وَإِنَّ أَفْضَلَهُمْ مَنْزِلَةً لَمَنْ يَنْظُرُ فِي وَجْهِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ فِي يَوْمٍ مَرَّتَيْنِ . https://t.me/alsunaabdula
نمایش همه...
👍 7
الله ڕاستی کردوە و سکی براکەت درۆی کردوە أبو سعید دەڵێت : پیاوێك هاتە خزمەتی پێغەمبەر️ ﷺ وتی : براکەم سکی دەچێت . پێغەمبەر️ ﷺ فەرمووی : هەنگوینی بدەرێ . ئەویش هەنگوینی پێدا، جا - هاتوەو - ووتی : هەنگوینم پێدا هیچ زیادی نەکرد ئیللا سك چوونەکەی نەبێت . جا پێغەمبەر️ ﷺ فەرمووی : الله ڕاستی کردوە و سکی براکەت درۆی کردوە . #صحیح_البخاري_٥٧١٦
نمایش همه...
👍 8
ان شاءالله بۆ ناردنی هاوکاریەکانتان لە ڕێگەی وەحدەی کۆڕەك و ئاسیا بینێرن بۆ ئەم دوو ژمارەیە کۆڕەك : ٠٧٥١٧٨٤٩٨٠٩ ئاسیا : ٠٧٧٦٤٦٣٩١٠٢
نمایش همه...
👍 9
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.