cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

کەناڵی السنة : KANAllY Al SUNA

اعــــرف الـســـنـــة لـــتــــعــریــــف اهـــلـــها سونەت بناسە بۆ ئەوەی ئەهلەکەی بناسیـت ❖ - بۆ پێشنیار وتێبینی وڕەخنەکانتان نامەم بۆ بنێرن ↓) ( @tawhid_0_bot )

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استزبان مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
پست‌های تبلیغاتی
346
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

بەباب و باپیرانیان ویستیان حەقەکە قبوڵ نەکەن وەک چۆن قبوڵیشیان نەکرد تەنها کەمێکیان نەبێت . وە کە موشریکان هەڵەکەی خۆیان پەیوست دەکرد بەباب و باپیرانیانەوە، وە پەیڕەویان لە کار و وتەی ئەوان دەکرد شوێنی ئەوان دەکەوتن، وەک اللە تعالی لێیان دەگێڕێتەوە کە وتویانە ﴿ إِنّا وَجَدنا آباءَنا عَلى أُمَّةٍ وَإِنّا عَلى آثارِهِم مُهتَدونَ ﴾()[ الزخرف:  ٢٢ ] واتە : بەڕاستی ئێمە باو وباپیرانمان لەسەر ئاینێك بینیوە (لەسەر بت پەرستی) وە بێگومان ئێمەش پەیڕەوی ڕێبازی ئەوانین .› ئەوان ئەم بت و پەرستراوە باطڵانەیان دانابوو بۆخۆیان، وە دەیان پەرستن لە غەیری اللە تعالی ، پاشان کار و کردەوەکانیان دەدایەوە پاڵ باب و باپیرانیان وەک چۆن موشریکانی پێشوو وایان کردبوو ، بۆیە کارەکەیان داهنێدراوێکی شیرکی بوو کە بەڵگەی لەسەر نەبوو لەلایان اللە تعالی ـەوە، بۆیە بە شەفاعەتێکی ڕەت کراوە دا دەنرێ لە دینی اللە تعالی . ماویەتی... ≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡ بـە پشتیوانی و ویسـتی اللّٰه تعالـی بەردەوام دەبـێت ≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡
نمایش همه...
≡≡֎≡≡ القـواعد الأربـع ≡ چـوار بنەمـایەکە ≡≡֍≡≡ ≡≡وانــەی ⑤③≡≡≡ بِسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ≡≡≡≡ ● متن شَفَاعَةٌ مَنْفِيَّةٌ،[ ٤٨ ] وَشَفَاعَةٌ مُثْبَتَةٌ.[ ٤٩ ] ○ مانای متن شەفاعەتێک کە ڕەتکراوەیە،[ ٤٨ ] وە شەفاعەتێک کە جێگرە .[ ٤٩ ] . ۞ ڕوونکردنەوە [ ٤٨ ] سەرەتا شێخ رحمەاللە ئاماژە بە شەفاعەتە خراپ و نابەجێی و ناشەڕعیەکە دەدات ، جا ئەگەر یەکێک لە موشریکان سەرەتا هەڵەیی شەفاعەتەکەی خۆی زانی کە ڕەتکراوەیە و وازی لێهێنا  ئەوکات پاک دەبێتەوە لە شیرکەکەی، وە چاکتر لە شەفاعەتی دووەم تێدەگات کە شەفاعەتی قبوڵ کراوە، وە لێی تێکەڵ نابێت چونکە سەرەتا پیسی لەخۆی پاک کردۆتەوە پاشان پاکی وەرگرتوە . شێخ فەرموویەتی [ شَفَاعَةٌ مَنْفِيَّةٌ ] واتە : شەفاعەتێک کە ڕەتکراوەیە .  شێخ کە دەڵێت ڕەتکراوایە مەبەست لەوەیە ڕەت کراوەیە لە شەرع دا، نەک لەلای تەواوی خەڵکی، چونکە موشریکان قبوڵیانە و کاری پێ دەکەن . بەڵام لە شەرع دا ڕەت کراوەیە و قبوڵ نیە لەلای اللە تعالی و پێغەمبەرەکەی، وە فەرمانیان پێ نەکردوە ، بەڵکو ڕەتیان کردۆتەوە . وە ئەم شەفاعەتە لەلایان موشریکانەوە دورست کراوە و ئەوان دایان هێناوە بۆخۆیان ، وە کەسانێکیان کردۆتە شەفاعە کاری خۆیان و بەشەفاعەت کاری خۆیانیان دەزانن وەک اللە تعالی فەرمووی لەبارەیانەوە  ﴿..وَيَقُولُونَ هَؤُلاء شُفَعَاؤُنَا عِندَ اللّهِ ﴾ [ يونس: ١٨ ]  واتە :وە دەلێن ئەوانە تکا کارمانن لەلای اللە تعالی .› جا ئەوان ئەم بت و پەیکەرانەیان کردبوو بەشەفاعەت کاری خۆیان وە دایان وت ئەوانە شەفاعەت کارێ ئێمەن، لەکاتێک دا ئەم موشریکانە هیچ بەڵگەیێکی وەحی و دینیان پی نەبوو بۆ ئەم کارەیان، بەڵکو هەر شتێکی دا هێنداری خۆیان و باب و باپیرانیان بوو وەک قەومی پێغەمبەر ابراهیم( علیە السلام) کە کاتیک پێغەمبەر ابراهیم بە قەومەکەی وت : ﴿ إِذ قالَ لِأَبيهِ وَقَومِهِ ما هذِهِ التَّماثيلُ الَّتي أَنتُم لَها عاكِفونَ ﴾()[ الأنبياء:  ٥٢ ] واتە : کاتێک ووتی بە باوکی وگەلەکەی ئا ئەم پەیکەر و بتانە چین؟ کە ئێوە دەیان پەرستن (بەلایانەوە ماونەتەوە)؟.› قەومەکەی پێغەمبەر ابراهیم چونکە هیچیان پێ نەبوو وڵامی پێ بدەنەوە ئەوە ڕاست وتیان ﴿ قالوا وَجَدنا آباءَنا لَها عابِدينَ ﴾()[ الأنبياء:  ٥٣ ] (گەلەکەی) ووتیان: باوو باپیرانمان بینیوە ئەمانەیان پەرستووە › وە لە جیگاییێکی تر موشریکان وتیان ﴿ بَل وَجَدنا آباءَنا كَذلِكَ يَفعَلونَ ﴾()[ الشعراء:  ٧٤ ] واتە : بەڵکو ئێمە باوو باپیرانمان دیوە ئابەو شێوەی (ئێمە)یان کردووە .› موشریکان کارە هەڵەکەی خۆیان بەستەوە بەباب و باپیرانیان، وە ئەمەش دەکرێت لەبەر دوو شت بێت . یەکەم : لەبەر ئەوەی باب و باپیران جێگا و مەکانەتیان هەیە لەلای خاوەنەکەی ، وە دەبێت مرۆڤ رێز لە کار کردەوەی باب و باپیرانی بگرێت و شوێنیان بکەوێت . و ئەمەش هەڵەیە گەر بە گشتی بێت لە هەموو کردەوەیێک، بەڵام گەر کردەوەکە چاکە بێت ئەوە کارێکی گەرورەیە وەک چۆن شوێن کەوتنی پێغەمبەرمان محمد️ ﷺ  بۆ پێغەمبەر ابرهیم شەڕەفێکی گەورەیە ، وە بەهەمان شێوە بۆ ئێمەی موسڵمانیش شەڕفێکی گەورەیە کە شوێن باوکی گەورەمان پێغەمبەر ابراهیم و پێغەمبەر نوح علیهما السلام بکەوین .  بەڵام گەر هەڵە بێت ئەوە نابێت شوێنیان بکەوین لە هەڵەکانیان دا بەڵکو دەبێت شوێن ڕاستی و چاکە بکەوین گەرچی پێچەوانەی کار و کردەوەی باب و باپیرانمان بێت، وەک چۆن پێغەمبەر ابراهیم (علیە السلام) شوێن باوکی نەکەوت لەکارە هەڵەکەی باوکی دا کە بت پەرستی بوو، بەڵکو ئەو شوین وەحی اللە تعالی کەوت کە چاکترین ڕێگا و ڕیبازە، وە شیاوترینە  بۆ شوێن کەوتنی . دووەم : لەبەر ئەوەی هیچ بەڵگەیێکیان پێ نەبوو بۆ وڵام دانەوەی پێغەمبەر ابراهیم (علیە السلام) ناچار کارەکەیان گەڕاندەوە بۆ باب و باپیرانیان تا قسە لەسەر خۆیان لابچێت ، وە گەر وا بڵێن و پێغەمبەر ابراهیم قسە بەباب و باپیرانیان بڵیت ئەوە دەکات قسە باب و باپیرانی خۆیشی بڵێت بۆیە داینەوە پاڵ باب و باپیرانیان ، وەک چۆن کاتێک کە وتیان ﴿ قالوا وَجَدنا آباءَنا لَها عابِدينَ ﴾()[ الأنبياء:  ٥٣ ] واتە : (گەلەکەی) ووتیان: باوو باپیرانمان بینیوە ئەمانەیان پەرستووە ›  بۆ ئەوە بوو کە پێغەمبەر براهیم بگرن لەوەی قسەیان پێ بڵێ، بەڵام پێغەمبەر ابراهیم نەوەستا بەڵکو فەرمووی ﴿ قالَ لَقَد كُنتُم أَنتُم وَآباؤُكُم في ضَلالٍ مُبينٍ ﴾()[ الأنبياء: ٥٤ ] واتە : ووتی بەڕاستی ئێوە خۆتان و باوو باپیرانتان لە گومڕاییەکی ئاشکرادان .› جا کە پێغەمبەر ابراهیم وای بە خۆیان و با باپیرانیان وت کەشایەتی لەسەر دان بە گومڕایی ئەوان، ئەوە ڕاست لە حەقەکەیان دا بەهۆی بیانوی قسەوتن بە باب و باپیرانیان، ڕاست وتیان ﴿قالوا أَجِئتَنا بِالحَقِّ أَم أَنتَ مِنَ اللّاعِبينَ ﴾()[ الأنبياء: ٥٥ ] واتە : ووتیان ئایا ڕاستی و ھەقت بۆ ھێناوین یان تۆ گاڵتەمان پێ دەکەیت .› جا ئەم فەرت و فێڵە و بیانوی قسەوتن
نمایش همه...
ماویەتی... ≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡ بـە پشتیوانی و ویسـتی اللّٰه تعالـی بەردەوام دەبـێت ≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡
نمایش همه...
≡≡֎≡≡ القـواعد الأربـع ≡ چـوار بنەمـایەکە ≡≡֍≡≡ ≡≡وانــەی ④③≡≡≡ بِسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ≡≡≡≡ ● متن وَالشَّفَاعَةُ شَفَاعَتَانِ [ ٤٧ ] : شَفَاعَةٌ مَنْفِيَّةٌ،[ ٤٨ ] وَشَفَاعَةٌ مُثْبَتَةٌ.[ ٤٩ ] ○ مانای متن وە شەفاعەت دوو جۆر شەفاعەتە [ ٤٧ ] : شەفاعەتێک کە ڕەتکراوەیە،[ ٤٨ ] وە شەفاعەتێک کە جێگرە .[ ٤٩ ] ۞ ڕوونکردنەوە جا ئەگەر چی بۆ هەر یەکێک لەمانە بێت ، گەر بۆ باش بوونی دونیایان بێت یان بۆ باش بوون حاڵیان و ڕزگار بونیانیان بێت لە قیامەت، ئەوە هیچ سودێکی بۆیان نابێت، لەبەر ئەوەی ئەوەی بەڕێگایێکی هەڵە دا دەیانەوێت شتێکی باش بە دەست بێنن کە ئەویش شەفاعەت کردن، وە ئەم کردەوەی موشریکان کە داوای سود گەیاند و زیان لێ لابردن دەکەن لەم بتە بێدەسەڵات و بێ توانایانە ئەوە ئەو پەڕی جەهل و نەزانینی خۆیانە، چونکە داوای سودگەیاندن و زیان لابردن دەکەن لە شتانێک کە سوود گەیاندن و زیانی لێ لابردنی بەدەست نیە، وە کەسیش ئەمە ناکات تەنها کەسی نەزان نابێت، وە کەسی تێنەگەشتوو، وەیان ئەو کەسەی کە بەبێ زانست و بەرچاو ڕوونی کار دەکات، وەیان ئەو کەسەی کە کوێرانە شوێن ڕێگا و بێبازێک دەکەوێت . الشوکانی فەرموویەتی : وهذا غاية الجهالة منهم، حيث ينتظرون الشفاعة في المآل ممن لا يوجد منه نفع ولا ضرّ .()[ فتح القدیر ( ٦١٦ ) ، وتفسیر القرطبي (١٠/٤٧٠) ] واتە : وە ئەمە(مەبەست داواکردنی شەفاعەتە لە بتەکان) ئەو پەڕی نەزانی موشریکانە ؛ لە ڕوەوەی کە چاوەڕێی شەفاعەت دەکەن لە کەسێک کە نەسوود گەیاندنی لێوە دەست دەکەوێت نە زیان گەیاند . گەر چی ئەو موشریکانە مەبەستی خێریان هەبێت کە چونکە بەهەشتە یان ڕزگار بوونە له ئاگر و ناخۆشێ قیامەت، وەیان باش بوونی حاڵ  و گوزەرانی ژیانی دونیایانە ، ئەوە ئەم مەبەستە باشە ڕێگا هەڵەکەیان کە پێی دا دەیانەوێت بەم مەبەستە باشە بگەن ناگۆڕێت و و باشی ناکات . بۆیە پێویستە لەسەر کەسی موسڵمان کە بەرەو ڕێگایی شەرعی بڕوات بۆ کارێکی شەڕعی نەک بەڕێگایێکی هەڵە بیەوێت بڕوات تا بگات بە کارێکی شەڕعی و باش، چونکە ئەمە نابێت وە سەرئەنجامی خیراپی دەبێت و ڕەت دەکرێتەوە وەک چۆن دەوترێت ( مابني على باطل فهو باطل ) واتە : ئەوەی لەسەر باطڵ بونیات نرابێت ئەوە باطڵە ، گەرچی ئەم قاعیدەیە بەنص نەهاتبێت لە شەرع دا بەڵام ماناکەی تەواوە و یەک دەگرێتەوە لەگەڵ شەرع ، وە نمونەی ئەوەش وەک ئەوەیە کەسێک بە شەربەت یان ماستاو دەست نوێژ هەڵبگرێ و هەموو ڕوکن و سونەتەکانی دەست نوێژ بکات ، وە ئەمەش ڕەت کراوەیە و دەست نوێژەکەی باطڵە ، جا ئەگەر بڵێی بۆچی؟؟ ئەوە دەوترێ لەبەر ئەوەی لەڕێگایێکی هەڵە دەست نوێژی هەڵگرتوە کە ئەویش بە ماستاوە یاخود شەربەت بۆیە دەست نوێژەکەی باتڵە چونکە بەڵگە نیە لەسەر قبوڵ بوونی دەست نوێژێک کە بەماستاو هەڵگیراوە یان بە شەربەت ، وە کە جائیز نەبوو بە ماستاو یان شەربەت هەڵبگیرێ ئەوە دەست نوێڕ هەڵگرتن بە ماستاو شەربەت ڕەتکراوە دەبێت گەرچی دەست نوێژگرتن خۆی کارێکی باش و واجبە بۆ نوێژ کردن کە نوێژ بەبێ دەست نوێژ دانەمەزرێ ، بەڵام مادام ڕێگای هەڵگرتنی دەست نوێژەکە هەڵەیە ئەوە دەست نوێژەکەش ڕەت کراوە بێت . وە بەهەمان شێوە ئەو کەسەی زیکر دەکات بەحسابی خۆی و دەڵێت ( هو هو هو  ) کە مەبەستی لە اللە تعالی ـیە و مەبەستی زیکر کردنە، بەڵام چونکە هیچ بەڵگەیێک نیە لە  شەرع دا کە ئەم چەند وشەیەیی بە زیکر دانابێت بۆ زیکر پێکردن، ئەوە ئەم زیکرکردنە ڕەت دەکرێتەوە، وە حسابی زیکر کردنی بۆ ناکرێت ، وە خاوەنەکەی هیچ پاداشتێک وەرناگرێت لەسەری، بەڵکو سزاش دەدرێت چونکە شتێکی تازەی لە دین داهێناوە . بەهەمان شێوە کارەکەی موشریکان ڕەتکراوەیە کە ڕزگار بوونە لە قیامەت یان خۆشی ژیانی دونیا ، لەبەر ئەوەی بەڕێگایێکی هەڵە ویستیان ئەم شتە بەدەست بێنێن کە اللە تعالی و پێغەمبەرەکەی ڕێگەیان بەم شتە نەداوە و ئەم ڕێگایەیان دانەناوە بۆ باش بوونی ژیانی خەڵکی وە بۆ ڕزگار بوون لە کاری قیامەت کە داواکردنی شەفاعەتە لە بتەکان و پەرستراوە باطڵەکان ، چونکە شەفاعەت کردن لەلایان ئەم بت و پەرستراوە باطڵانەوە نەهاتوە لە شەرع دا وە هیچ بەڵگەیێکی لەسەر نیە کە ئەم پەرستراوە باطڵانە شەفاعەتیان بەدەست بێت و شەفاعەت بکەن . [ ٤٧ ] پاشان شێخ باسی شەفاعەت دەکات کە چیە و چۆنە، وە کامەی قبوڵە و کامەی ڕەت کراوەیە ، وە دەفەرموێت [ وَالشَّفَاعَةُ شَفَاعَتَانِ ] واتە وە شەفاعەت دوو جۆر شەفاعەتە . ئەم وتەیەی رحمەاللە کە دەفەرموێت [ شَفَاعَتَانِ ] دوو جۆر شەفاعەتە . مەبەست لە هەبوونی شەفاعەتەکانە بەگشتی لە دونیادا نەک لە دین دا چونکە لەدین یەک جۆر شەفاعەت هەیە نەک دوو جۆر ، بەڵام لە دونیا دوو جۆر شەفاعەت هەیە کە یەکیان باشە، وە یەکیان خراپە کە ئەویش شێخ رحمەاللە ئاماژەی پێکردوە .
نمایش همه...
≡≡֎≡≡ القـواعد الأربـع ≡ چـوار بنەمـایەکە ≡≡֍≡≡ ≡≡وانــەی ③③≡≡≡ بِسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ≡≡≡≡ متن ....وَيَقُولُونَ هَؤُلاء شُفَعَاؤُنَا عِندَ اللّهِ ﴾ [يونس:18].[ ٤٦ ] ○ مانای متن ....وە دەلێن ئەوانە تکا کارمانن لەلای اللە تعالی . ﴾ [ ٤٦ ] ۞ ڕوونکردنەوە [ ٤٦ ] پاشان موشریکان عوزر و هۆکاری ئەو بت پەرستی و پەرستنی ئەو پەرستراوانە باس دەکەن و دەڵێن ﴿ وَيَقُولُونَ هَؤُلاء شُفَعَاؤُنَا عِندَ اللّهِ ﴾وە دەلێن ئەوانە تکا کارمانن لەلای اللە تعالی . هۆکاری پەرستنی بتەکان لەلایان ئەم موشریکانەوە بریتیە لە تکاکردن و شەفاعەت کردن بۆ موشریکان ، وە شەفاعەت کردن بۆ سود گەیاندنە،وە لابردنی زیانە . پێشەوا الطبري فەرموویەتی : يعني أنهم كانوا يعبدونها رجاء شفاعتها عند الله،......وكان المشركون يزعمون أنها تشفع لهم عند الله .()[ تفسیر الطبري (١٢/١٤٢) ] واتە : موشریکان ئەوبتانەیان دەپەرست بە ئومێدی شەفاعەت بۆ کردنیان لەلای اللە تعالی،.......وە  موشریکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەم بتانە شەفاعەتیان بۆ دەکەن لەلای اللە تعالی . جا ئەگەر کەسێک بڵێت موشریکان بۆچی داوای شەفاعەتیان دەکرد ؟، وە داوایان لە بتەکان و پەرستراوە باطڵەکانیان دەکرد کە شەفاعەتیان لە چیدا بۆ بکەن؟. وڵام : بۆ وڵامی ئەم پرسیارە دوو وتە هەیە کە ئەهلی علم باسیان کردوە . یەکەم : موشریکان داوای شەفاعەت دەکەن بۆ کار و باری قیامەتە کە ئەمەش وەک  بۆ لێخۆش بوونی اللە لێیان و بۆ چونە بەهەشتەوە و سەرفراز بوون . ابن جوزی فەرموویەتی : فی قولە  ﴿ شفعاؤنا عند الله ﴾  قولان: أحدهما: شفعاؤنا في الآخرة، قاله أبو صالح عن ابن عباس، ومقاتل. والثاني: شفعاؤنا في إٍِصلاح معايشنا في الدنيا، لأنهم لا يُقِرُّون بالبعث، قاله الحسن .()[ زاد المیسر فی علم التفسیر ( ٦١٩ ) ] واتە : لە تەفسیری ئەو وتەی ﴿ تکا کارمانن لەلای اللە تعالی ﴾ دوو وتە هەیە . یەکەمیان : (دەڵێن) ئەوانە شەفاعەت کارمانن لە ڕۆژی قیامەت دا ، وە ئەمەش ابو صالح فەرموویەتی لە ابن عباس و مقاتل ـەوە . دووەم : (دەڵێن) ئەوانە شەفاعەت کارمانن بۆ باش بوون خۆش گوزەرانی ژییانمان لە دونیا دا، لە بەر ئەوەی ئەوان (یانی موشریکان) دان بە زیندوو بونەوە (و ڕۆژی قیامەت) نانێن ، ئەمەش حسن البصری فەرموویەتی . وە ابن عباس فەرموویەتی : یعنون في الاخرة .() [ بحر المحیط (٥/١٣٨) ] واتە : مەبەستی موشریکان (بریتیە لە شەفاعەت کردن لە) ڕۆژی قیامەت . الشوکانی فەرموویەتی : زعموا أنهم يشفعون لهم عند الله، فلا يعذبهم بذنوبهم .() [ فتح القدیر ( ٦١٦ ) ] واتە بانگەشەی ئەوەیان کرد ئەو بتانە شەفاعەتیان بۆ دەکەن لەلای اللە تعالی، وە (اللە تعالی) سزایان نادات (لە ڕۆژی قیامەت) بەهۆی تاوانەکانیان (بەهۆی شەفاعەتی ئەو بتانەوە) . وە السمرقندی لە تەفسیری ﴿ شفعاؤنا عند الله ﴾ فەرموویەتی : يشفعون لنا في الآخرة.()[ بحر العلوم (٢/٩٢) ] واتە : شەفاعەتمان بۆ دەکەن لە ڕۆژی قیامەت . دووەم : موشریکان مەبەستیان لە شەفاعەت کردن ئەوەیە کە ئەو بتانە شەفاعەتیان بۆ بکەن بۆ خۆش گوزەرانی ژیانی دونیایان ، وە بۆ تەندروستی حاڵ و ماڵیان . حسن البصری فەرموویەتی : شفعاؤنا في إٍِصلاح معايشنا في الدنيا، لأنهم لا يُقِرُّون بالبعث .()[ بحر المحیط (٥/١٣٨)، و زاد المیسر فی علم التفسیر ( ٦١٩ ) ] واتە : (موشریکان دەڵێن) ئەوانە شەفاعەت کارمانن بۆ باش بوون خۆش گوزەرانی ژیانمان لە دونیا دا، لە بەر ئەوەی ئەوان (یانی موشریکان) دان بە زیندوو بونەوە (و ڕۆژی قیامەت) نانێن . قرطبي فەرموویەتی : وقیل ﴿ شفعاؤنا ﴾ أي تشفع لنا عند الله في إصلاح معائشنا في الدنيا.()[  تفسیر القرطبي (١٠/٤٧٠) ] واتە : وە تراوە : ﴿ تکا کارمانن ﴾ یانی شەفاعەتمان بۆ دەکەن لەلای اللە تعالی بۆ خۆش گوزەرانیمان لە دونیا دا . وە الشوکانی فەرموویەتی : وقيل: أرادوا بهذه الشفاعة إصلاح أحوال دنياهم .()[ فتح القدیر ( ٦١٦ ) ] واتە : وە وەتراوە : کە مەبەستی موشریکان بەم شەفاعەتە بریتیە لە خۆشگوزەرانی و باش بوونی حاڵیان و ژییانی دونیایان . وە ئەم دوو وتەیە دەکرێت وتەی یەکەم مەبەست عامی موشریکان بێت چونکە هەندێک لە موشریکان هەیە باوەڕی بە ڕۆژی دوایی هەیە وەک موشریکانی ئەم سەردەمە ، وە دەکریت وتەی دووەم مەبەست تەنها لە موشریکانی قورەیش بێت چونکە ئەوان باوەڕیان بە زیندوو بوونەوە نیە وەک حسن البصری فەرمووی . ماویەتی... ≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡ بـە پشتیوانی و ویسـتی اللّٰه تعالـی بەردەوام دەبـێت ≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡
نمایش همه...
پێشەوا الطبراني فەرموویەتی : لا يضرّهم شيئاً ولا ينفعهم في الدنيا ولا في الآخرة .()[ تفسیر الطبري (١٢/١٤٢) ] واتە : ( ئەو پەرستراوانە ) هیچ زیانێک بە موشریکان ناگەیێنن، وە هیچ سودیێک بە موشریکان ناگەیێنن، نە لە دونیا وە نە قیامەت .› البغوی فەرموویەتی : ﴿ وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لاَ يَضُرُّهُمْ ﴾ إن عصوه وتركوا عبادته، ﴿ وَلاَ يَنفَعُهُمْ ﴾، إن عبدوه .()[ تفسیر البغوي (٤/١٢٦) ] واتە : ﴿ موشریکان لە غەیری اللە تعالی شتانێک دەپەرستن کە نە زیانیان پێ دەگەیێنن ﴾ گەر سەرپێچیان بکەن و واز بێنن لە پەرستنیان ،﴿ وە نە سودیان پێدەگەیێنن ﴾ گەر بیان پەرستن .› الشوکانی فەرموویەتی : ﴿ مَالاَ يَضُرُّهُمْ وَلاَ يَنفَعُهُمْ ﴾ أي: ما ليس من شأنه الضرّر ولا النفع، ومن حق المعبود أن يكون مثيباً لمن أطاعه معاقباً لمن عصاه .()[ فتح القدیر ( ٦١٦ ) ]واتە : ﴿ کە نە زیانیان پێ دەگەیێنێ، وە نە سودیان پێدەگەیێنن ﴾ یانی : لە زیان گەیاند و سود گەیاند له دەسەڵاتیات نیە ، وە لە حەق و مافی پەرستراوی حەق ئەوەیە کە پاداشت دەرەوە بێت بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی کردوە ، وە تۆڵە سێنەر بێت بۆ ئەوکەسەی سەرپێچی کردوە .› أبو حیان فەرموویەتی : ﴿ مَا لاَ يَضُرُّهُمْ وَلاَ يَنفَعُهُمْ ﴾ هو الأصنام، جماد لا تقدر على نفع ولا ضر. قيل: إنْ عبدوها لم تنفعهم، وإن تركوا عبادتها لم تضرهم. ومن حق المعبود أن يكون مثيباً على الطاعة معاقباً على المعصية .() [ بحر المحيط (٥/١٣٨) ] واتە : ﴿ کە نە زیانیان پێ دەگەیێنن، وە نە سودیان پێدەگەیێنن ﴾ کە بریتیە لەو پەرستراوانە ، بێ گیانن، توانیان نیە بەسەر سود گەیاند و زیان گەیاندن ، وە وتراوە : ئەگەر ئەو بتانەیان پەرستن ئەوە بتەکان سودیان پێ ناگەیێنن، وە ئەگەر وازیان لە پەرستنی هێنا ئەوە زیانیان پێ ناگەیێنن ، وە لە حەق و مافی پەرستراوی حەق ئەوەیە کە پاداشت دەرەوە لەسەر گوێڕایەڵی کردن، وە تۆڵە سێنەرەوەیە لەسەر سەرپێچی کردن .› ابن جوزی فەرموویەتی پێشەوا مقاتل و الزجاج فەرمویانە  : ﴿ وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لاَ يَضُرُّهُمْ ﴾ أي: لا يضرهم إِن لم يعبدوه، ﴿ وَلاَ يَنفَعُهُمْ ﴾ إِن عبدوه . ()[ زاد المسیر فی علم التفسیر ( ٦١٩ ) ، و تفسیر مقاتل بن سلمان (٢/٢٣٢) ] واتە : ﴿ موشریکان لە غەیری اللە تعالی شتانێک دەپەرستن کە نە زیانیان پێ دەگەیێنن ﴾ یانی : زیانیان پێناگەیێنن گەر ئەو بتەیان نەپەرستن، ﴿ وە نە سودیان پێدەگەیێنن ﴾ گەر ئەو بتەیان پەرست .› السمرقندی فەرموویەتی : ﴿ مَا لاَ يَضُرُّهُمْ ﴾ إن لم يعبدوها ﴿ وَلاَ يَنفَعُهُمْ ﴾ إن عبدوها .()[ تفسیر السمرقندي (٢/٩٢) ] واتە : ﴿ نە زیانیان پێ دەگەیێنن ﴾ ئەگەر ئەو بتانەیان نەپەرست ، ﴿ وە نە سودیان پێدەگەیێنن ﴾ ئەگەر ئەو بتانەیان پەرست .› وە ئەمە سیفەتی هەموو پەرستراوێکە لەغەیری اللە تعالی کە نەزیان دەگەیێنێ وە نەسود دەگەیێنێ ، وە ئەوەی بڕوای وایە کە شتێک هەیە زیان دەگەیێنێ و سود گەیێنێ لە شتانێک کە تەنها بە دەست الله تعالی ـیە وەک باران بارین و نەخۆش خستن و هەژار کردن، ئەوە ئەو کەسە موشریکە و کافرە بە توحید الربوبیة . ماویەتی... ≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡ بـە پشتیوانی و ویسـتی اللّٰه تعالـی بەردەوام دەبـێت ≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡≡
نمایش همه...
≡≡֎≡≡ القـواعد الأربـع ≡ چـوار بنەمـایەکە ≡≡֍≡≡ ≡≡وانــەی ②③≡≡≡ بِسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ≡≡≡≡ ● متن قَوْلُهُ تَعَالَى: ﴿ وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللّهِ[ ٤٤ ] مَا لاَ يَضُرُّهُمْ وَلاَ يَنفَعُهُمْ [ ٤٥ ] وَيَقُولُونَ هَؤُلاء شُفَعَاؤُنَا عِندَ اللّهِ ﴾ [يونس:18].[ ٤٦ ] ○ مانای متن وتەی اللە تعالی ـیە کە فەرموویەتی : ﴿ وە موشریکان لە غەیری اللە تعالی شتانێک دەپەرستن[ ٤٤ ] کە نە زیانیان پێ دەگەیێنن، وە نە سودیان پێدەگەیێنن،[ ٤٥ ] وە دەلێن ئەوانە تکا کارمانن لەلای اللە تعالی . ﴾ [ ٤٦ ] ۞ ڕوونکردنەوە ئەو وتەی : ﴿ وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللّهِ ﴾ وە لە غەیری اللە تعالی شتانێک دەپەرستن . ئەو بەشەی ﴿ وَيَعْبُدُونَ ﴾ مەبەست لە موشریکانە . الطبري فەرموویەتی : ويعبد هؤلاء المشركون..... .()[ تفسیر الطبري (١٢/١٤٢) ] واتە : وە ئەو موشیرکانە شتانێک دەپەرستن .› و ابن جوزي فەرموویەتی : يعني المشركين .()[ زاد المسیر فی علم التفسیر ( ٦١٩ ) ] واتە : یانی موشریکان .› وە وتراوە مەبەست لە کافرانی قورەیشە وەک ابو حیان فەرموویەتی ( سەیری [ بحر المحيط (٥/١٣٨) ] بکە ) جا ئەگەر چی ئەو موشریکانە لەو سەردەم بن یان لە هەر سەردەمێک و زەمانێکی تر ئەوە مەبەست لە موشریکەکانە کە چەندین شت دەپەرستن وەک خۆر و مانگ و بتەکان و قەبر و پیاوچاکان و مەلائیکەت و پێغەمبەران و جنەکان . وە ئەو بەشەی : ﴿ مِن دُونِ اللّهِ ﴾ لە غەیری اللە تعالی . یانی ئەوان لە غەیری اللە تعالی شت دەپەرستن ، جا ئەگەر ئەو شتەی کە دەی پەرستن هەرچ شتێک بێت . پێشەوا الطبری فەرموویەتی : وذلك هو الآلهة والأصنام التي كانوا يعبدونها .()[ لە تفسیر الطبري (١٢/١٤٢) ] واتە : ئەوە بریتیە لەو پەرستراو باطڵانە و ئەو بتانەی کە موشریکان دەیان پەرستن .› وە القرطبي فەرموویەتی : يريد الأصنام .()[ تفسیر القرطبي (١٠/٤٧٠) ] واتە : مەبەست لێی بتەکانە .› وە السمرقندی فەرموویەتی : يعني الأصنام .() [ تفسیر السمرقندي (٢/٩٢) ]واتە : یانی بتەکان .› وە غەیری ئەمانەش هەر بە بت باسیان کردوە وەک شەوکانی ( لە [ فتح القدیر ( ٦١٦ ) ] ) باسی کردوە ، وە ابن کثیر بە پەرستراوی باطڵ باسی کردوە ( له [ تفسیر ابن کثیر ( ٩٢٧ ) ] ) . [ ٤٥ ] وە ئەو بەشەی : ﴿ مَا لاَ يَضُرُّهُمْ وَلاَ يَنفَعُهُمْ ﴾ کە نە زیانیان پێ دەگەیێنن، وە نە سودیان پێدەگەیێنن . مەبەست لەو پەرستراوە باطڵانەی موشریکانە کە بت و دار و بەرد و غەیری ئەوانیشە لە پەرستراوە باطڵەکان ، کەیانی ئەو پەرستراوانە هیچ سودێک ناگەیێنن بەو کەسەی دەیان پەرستێت گەر بیان پەرستێت، وە ناشتوانن و لەتوانیادا نیە کە زیان بگەیێنن بەو کەسەی نایان پەرستێت ، کەوایە پەرستن و نەپەرستنیان هیچ جیاوازی نابێت بۆ مرۆڤەکە کە گەر بی پەرستی هیچ سودی پێناگات لەلایان ئەو پەرستراوەوە، وە گەر نەی پەرستێ ئەوە هیچ زیانی پێناگات، جا ئەمە اللە تعالی ڕوونی دەکاتەوە کە حاڵی ئەم پەرستراوانەتان بەم شێوەیە ئەی موشریکەکان، اللە تعالی حاڵ و هیز و توانا و دەسەڵاتی پەرستراوەکانی موشریکان ڕونی دەکاتەوە بۆیان چونکە موشریکان بیرو باوەڕیان وابوو کە گەر کەسێک ئەم پەرستراو و بتانە بپەرستێ ئەوە سودی پێ دەگات و ئەو خێر و چاکە و قازانجەی پێدەگات کە داوای لە پەرستراوەکە کردوە پێی بدات، وە ئەگەر نەیان پەرستن و وازیان لێ بێنن ئەوە توشی کێشە دەبن، وە یان توشی گەڕی دەبن، وە یان توشی فەقیری و هەژاری دەبن، وە غەیری ئەوانەش کە بیرو باوەڕی موشریکان وایە کە گەر واز  لەم پەرستراوانە بێنن و پشتیان تێبکەن ئەوە توشی زیان و ناڕحەتی و زەرەر دەبن . جا اللە تعالی ئەوە ڕون دەکاتەوە کە ئەم بیرو باوەڕە هەڵەیە شیرکە، وە زیان گەیاند و سود گەیاندن تەنها بەدەست اللە تعالی ـیە نەک پەرستراوانێک و بتانێک کە هیچ سودیان بۆ خۆیان پێ ناگەیێندرێ  و ناتوان زیان لە خۆیان لابدەن ، جا چۆن دەتوانن سود بە غەیری خۆیان بگەیێنن یان زیان لە غەیری خۆیان لابدەن،! ئەگەر ئەو بتانە دەتوان سود بگەیێنن ئەوە با سود بە خۆیان بگەیێنن کە ئەم شتەی لێی دروست کراون کە بەردە یان گەجە ئەوە با بیکەن بە گۆشت و خوێن و هێسک ، وە بێنە ژیان و بونەوە ، وە یان ئەو قەبرانەی داویان لێ دەکەن ئەوە با خۆیان زیندوو بکەنەوە گەر ئەوان سود گەیێنەرن.! بەڵام ناتوانن وابکەن چونکە لەڕاستی دا بەو شێوەن کە وەک اللە تعالی فەرمووی لەبارەیانەوە ﴿ مَا لاَ يَضُرُّهُمْ وَلاَ يَنفَعُهُمْ ﴾ کە نە زیانیان پێ دەگەیێنێ، وە نە سودیان پێدەگەیێنێ . کە یانی نە سود دەگەیێنن بەوانەی دەیان پەرستن گەر بیان پەرستن ، وە نە زیاند دەگەیێنن بەوانەی کەواز دێنن لە پەرستنیان وەیان نایان پەرستن و خۆیان دور گرتوە لە پەرستنیان .
نمایش همه...
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.