cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

Linguistics زانستی زوان، زمانناسی

زوان، تەزویەکی نەبڕاوەی مێشک و سیستمی ژینگەیی و دیاردە و پێکهاتەی فەلسەفی و کۆمەڵایەتی و بوون و هەستی‌یانە... ئاپاڕات: https://www.aparat.com/Zimannasi یوتیوب: https://youtube.com/channel/UCbCiiRUkqNHMqXsCoocD-GA

نمایش بیشتر
إيران110 204زبان مشخص نشده استزبان‌شناسی6 176
پست‌های تبلیغاتی
1 287
مشترکین
-224 ساعت
+97 روز
+2730 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

کورد کێيە! مێژوی بزر و نەگێڕدراوەی کورد. دوکتۆر شێرکۆ عادڵ دەباغ. ڕؤشنبيرى نەتەوەيى و نيشتمان‌پەروەر "سۆرانی حمەڕەش" ماوەيەکى دور و درێژە ئەسپى خۆى تاو داوە و لە بوارى نوسینی نەتەوەیی و نيشتمان‌پەروەرى لە دوتوێى کتێبێک‌دا، کۆمەڵێ زانيارى زۆرى کۆکردۆتەوە و سەرەتا بە ناوى کورد کێيە! لە ساڵى 2013 دا بڵاو کردەوە و پاشتر هەمان کتێبى لە 2023 دوبارە بڵاو کردەوە و وەک چاپى دوەم لە ژێر ناونيشانێکى جياوازتر بە ناوى: مێژوى بزر ونەگێڕدراوەى کورد، هەروەها بە زمانى ئينڵيسى English بڵاوى کردۆتەوە لەسەر ئەمەزۆن. واتە هەر سێ کتێبەکە هەمووی (يەک کتێبەکە) وەک خوێنەرێک زۆر بە کورتى چەند سەرنجێک ئەخەمەڕوو هيوادارم بە سود بێ و ببێتە هاندەرى نوسەر و لە داهاتودا، کتێبخانەى کوردى دەوڵەمەنتر بکات. 🪩چەنێلی زمانناسی: @zimannasi
نمایش همه...
دروست‌داڕشتنی مۆرفۆلۆژیانەی (دای‌باب) د. سازان زاهیر ئاگایى تاک لە بارەى زمانەکەیەوە، لەم مەعریفە قوڵە زمانیەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئاخێوەر هەیەتى و لە تەواوى دەربڕینەکانی‌دا بەرجەستەی دەکات. هەر ئەمەشە ڕێگە لە بەکارهێنانى هەڕەمەکیانەى زمان دەگرێت و وا دەکات، زمان سروشتیانە بەکار ببرێت و زۆرینەى ڕەهاى دروستە بەرهەم‌هاتوەکانى بە (داڕێژراو، لێکدراو)ەوە، ڕاست و دروست بن. بۆ نمونە دروستەى وشەکانى زمانى کوردى، هەڵگرى زانیارییە زمانیەکانن و ئاخێوەر دەتوانێت پەیوەست بە مۆرفۆلۆژییەوە، یاساکانى هەڵ‌گواستن و دروست‌کردنى وشەیان لێ‌هەڵ‌بهێنجێت، ئەم پەی‌پێ‌بردنەى یاسا زمانیەکان، دروستی فۆڕم و ڕاستى واتاى دروستە مۆرفۆلۆژییەکان فەراهەم دەکات. لەم ڕوانگەیەوە، فۆڕمێکى وەک (دای‌باب) کە فۆڕمێکى تازە دروست بوە و لە هەندێک بابەتى پەروەردەیی‌دا بەرچاو دەکەوێت، کام بەڵگە و پاساوى زانستی، ڕاستی و دروستی فۆڕمەکە پشتڕاست دەکەنەوە؟! ئایا دروست‌کردنى وەها فۆڕمێک چ کەلێنێکى وشەیى پڕکردوەتەوە و کام گرفت و قەیرانى فەرهەنگی زمانەکەى چارەسەر کردوە؟ لە کاتێک‌دا لە ڕوى فۆڕمەوە نادروستە و هاوکات لە ڕوى واتاشەوە، پێ‌ناچێت چەمکێکى نوێى بۆ فەرهەنگى کوردی زیاد کردبێت، چونکە لە بەرامبەردا دروستەى (دایک‌وباوک) وەک لێکسیمێک لە فەرهەنگ‌دا تۆمار کراوەو بە هەمان واتاى وشەکانى (الوالدین، Parents)ى زمانى عەرەبى و ئینگلیزی دێت، کە بە ڕونى و پڕاوپڕ واتا و چەمکەکەى دەگەیەنێت، بۆیە لە ئاوەزى ئاخێوەرى کورددا، فۆڕمى (دای‌باب) ناتوانێت ببێتە جێگرەوەى فۆڕمە دروستەکەى (دایک‌وباوک)، بەپێچەوانەوە، ڕەنگە ئەگەرى کەم‌بەهایى فۆڕمەکە، ئەگەرێکى چاوەڕوان‌کراو و بەهێز بێت، هەرچەندە ئەمە لەو ڕاستیە کەم ناکاتەوە، کە فۆڕمە نوێکە وەک هەر دروست بویەکى تر، زۆرجار لەگەڵ فۆڕمە دروستەکەى (دایک‌وباوک)دا لە ململانێ و کێبڕکێ‌دا دەبن، تا ئەو ڕادەیەى، هەندێک جار دەشێت ئەنجامەکان پێچەوانەى ویستى پێڕەوبەندانەى زمانەکە بێت. دایک‌وباوکم مامۆستان. سوپاس بۆ خوا دایک‌وباوکم لە ژیان‌دا ماون. دایک‌وباوک ڕووناکی ژیانن. دایک‌وباوکم پاڵپشتى تەواوى سەرکەوتنەکانم بون. گەر سەرنجى نمونەکانى سەرەوە بدەین، وشەى (دایک‌وباوک) بە دروستی، چەمک و واتاکەى گەیاندوە، بێ‌ئەوەى هیچ لەنگی، یا لێڵیەکى واتایى دروست کردبێت، کەواتە داڕشتەى سایکۆلۆژى و کۆمەڵایەتى ئاخێوەرى کورد بۆ لێکسیمى (دایک‌وباوک) بە جۆرێکە، ڕێگری لە بوى دروستەیەکى وەک (دای‌باب) دەکات و تەنانەت لە هەندێک بەکارهێنان‌دا، هەوڵى بلۆک‌کردنیشى دەدات، هەروەک تاقی‌کردنەوەى فۆڕمى (دای‌باب) لە هەمان جێکەوتەى (دایک‌وباوک) لە نمونەکانى پێشودا، بەڵگەى ئەو ڕاستیەن (بڕوانە نمونەکانى خوارەوە) ئەمە جگە لەوەى درکاندنى فۆنەتیکی (دای‌باب)، تا ڕادەیەک واتایەکى نیمچە_تابۆ لە هزرى ئاخێوەردا وێنا دەکات و لەگەڵ ئاوەزمەندی کورددا نایەتەوە، بەڵام (دایکان و باوکان) لە ڕستەیەکى وەک (سبەى کۆبونەوەى دایکان و باوکانە) دروستەى فرێزى تەکخراوى هەیە، بۆیە تەواوى زانیاریەکانى لە لێکسیمى (دایک‌وباوک) جیاوازە و بەوەش هەمان چەمک و واتا ناگەیەنێت. دای‌بابم مامۆستان. سپاس بۆ خوا، دای‌بابم لە ژیاندا ماون. دای‌باب ڕوناکى ژیانن. دای‌بابم پاڵپشتى تەواوى سەرکەوتنەکانم بون. *هەر لەمڕووەوە، پەیوەست بە دروستەوە دیاری‌کردنى پێکهاتەى (دای‌باب)، دو بۆچوون هەڵ‌دەگرێت: ١. دروستەکە بە ڕێگاى خستنەپاڵى (داى + باب) دروستکراوە، بەڵام یاسابەند نیە، بەڵکو ئاخێوەر تاک‌لایەنانە بەرهەمی‌هێناوە، کە تەیدا پشت بە فرێزى (دایە و بابە) بەستراوە، بۆ ئەمەش مۆرفۆفۆنۆلۆژى، بوەتە هۆکارى لەنێوچوونى مۆرفیمى تەکخستنى /-و-/ تەیدا. ٢. پێ‌دەچێت بۆ بەرهەم‌هێنانى ئەم فۆڕمە، میکانیزمى (تێکەڵ‌کردن/ ئاوێتەکردن- Blending)ى زمانى ئینگلیزی بۆ وشەکانى /دایک، باوک/ پەیڕەو کرا بێت، کە دیسانەوە لەبەر دو هۆکار بە پاساوێکى زانستی دانانرێت: لە لایەک، دیاری‌کردنى پێکهاتەى تازە دروست‌بوەکە لە سەر ئاستى تەکنشینی دەبێتە (داى+ باب) ئەو کات فۆڕمى (داى) بیچمە کوردیەکەى لە دەست دەدات. لە لایەکى تریشەوە، یەکێک لە مەرجەکانى (ئاوێتەکردن) گەیاندنى چەمکى نوێیە، بڕوانە (ڕۆڤار) کە وێڕاى کورت‌کردنەوەى فۆڕمە بنەڕەتیەکانى (ڕۆژنامە + گۆڤار) بیچمە نوێکەى /ڕۆڤار/ واتاى بڵاوکراوەیەکى نوێ لە خۆدەگرێت. ئەمانە هۆکارن بۆ ئەمەى، فۆڕمى (دای‌باب) نەتوانێت وەک (هاوواتا/ سینۆنیم)ى /دایک‌وباوک/ بەکار بهێنرێت، هەروەک ناشکرێت بڕیارى ئەوە بدرێت کە (دای‌باب) فۆڕمێکى کلیپکراوى (دایە و بابە) بێت، بەوپێیەى (دایە و بابە)، دروستەى فرێزى هەیەو تەیدا (دایە، بابە) فۆڕمى کورت‌کراوەى /دایک، باوک/ن و بەهۆى مۆرفیمى تەکخستنى /-و-/ و پاشگرى /-ە/وە... بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە ⬇️ ⬅️ درێژەی بابەتی دای‌باب 🪩چەنێلی زمانناسی: @zimannasi
نمایش همه...
دروست‌داڕشتنی مۆرفۆلۆژیانەی (دای‌باب)

ئاگایى تاک لە بارەى زمانەکەیەوە، لەم مەعریفە قوڵە زمانیەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئاخێوەر هەیەتى و لە تەواوى دەربڕینەکانی‌دا بەرجەستەی دەکات. هەر ئەمەشە ڕێگە لە بەکارهێنانى هەڕەمەکیانەى زمان دەگرێت و وا دەکات، زمان سروشتیانە بەکار ببرێت و زۆرینەى ڕەهاى دروستە بەرهەم‌هاتوەکانى بە (داڕێژراو، لێکدراو)ەوە، ڕاست و دروست بن. بۆ نمونە دروستەى وشەکانى زمانى کوردى، هەڵگرى زانیارییە زمانیەکانن و ئاخێوەر دەتوانێت پەیوەست بە مۆرفۆلۆژییەوە، یاساکانى هەڵ‌گواستن و دروست‌کردنى وشەیان لێ‌هەڵ‌بهێنجێت، ئەم پەی‌پێ‌بردنەى یاسا زمانیەکان،…

دروست‌داڕشتنی مۆرفۆلۆژیانەی (دای‌باب) د. سازان زاهیر ئاگایى تاک لە بارەى زمانەکەیەوە، لەم مەعریفە قوڵە زمانیەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئاخێوەر هەیەتى و لە تەواوى دەربڕینەکانی‌دا بەرجەستەی دەکات. هەر ئەمەشە ڕێگە لە بەکارهێنانى هەڕەمەکیانەى زمان دەگرێت و وا دەکات، زمان سروشتیانە بەکار ببرێت و زۆرینەى ڕەهاى دروستە بەرهەم‌هاتوەکانى بە (داڕێژراو، لێکدراو)ەوە، ڕاست و دروست بن. بۆ نمونە دروستەى وشەکانى زمانى کوردى، هەڵگرى زانیارییە زمانیەکانن و ئاخێوەر دەتوانێت پەیوەست بە مۆرفۆلۆژییەوە، یاساکانى هەڵ‌گواستن و دروست‌کردنى وشەیان لێ‌هەڵ‌بهێنجێت، ئەم پەی‌پێ‌بردنەى یاسا زمانیەکان، دروستی فۆڕم و ڕاستى واتاى دروستە مۆرفۆلۆژییەکان فەراهەم دەکات. لەم ڕوانگەیەوە، فۆڕمێکى وەک (دای‌باب) کە فۆڕمێکى تازە دروست بوە و لە هەندێک بابەتى پەروەردەیی‌دا بەرچاو دەکەوێت، کام بەڵگە و پاساوى زانستی، ڕاستی و دروستی فۆڕمەکە پشتڕاست دەکەنەوە؟! ئایا دروست‌کردنى وەها فۆڕمێک چ کەلێنێکى وشەیى پڕکردوەتەوە و کام گرفت و قەیرانى فەرهەنگی زمانەکەى چارەسەر کردوە؟ لە کاتێک‌دا لە ڕوى فۆڕمەوە نادروستە و هاوکات لە ڕوى واتاشەوە، پێ‌ناچێت چەمکێکى نوێى بۆ فەرهەنگى کوردی زیاد کردبێت، چونکە لە بەرامبەردا دروستەى (دایک‌وباوک) وەک لێکسیمێک لە فەرهەنگ‌دا تۆمار کراوەو بە هەمان واتاى وشەکانى (الوالدین، Parents)ى زمانى عەرەبى و ئینگلیزی دێت، کە بە ڕونى و پڕاوپڕ واتا و چەمکەکەى دەگەیەنێت، بۆیە لە ئاوەزى ئاخێوەرى کورددا، فۆڕمى (دای‌باب) ناتوانێت ببێتە جێگرەوەى فۆڕمە دروستەکەى (دایک‌وباوک)، بەپێچەوانەوە، ڕەنگە ئەگەرى کەم‌بەهایى فۆڕمەکە، ئەگەرێکى چاوەڕوان‌کراو و بەهێز بێت، هەرچەندە ئەمە لەو ڕاستیە کەم ناکاتەوە، کە فۆڕمە نوێکە وەک هەر دروست بویەکى تر، زۆرجار لەگەڵ فۆڕمە دروستەکەى (دایک‌وباوک)دا لە ململانێ و کێبڕکێ‌دا دەبن، تا ئەو ڕادەیەى، هەندێک جار دەشێت ئەنجامەکان پێچەوانەى ویستى پێڕەوبەندانەى زمانەکە بێت. دایک‌وباوکم مامۆستان. سوپاس بۆ خوا دایک‌وباوکم لە ژیان‌دا ماون. دایک‌وباوک ڕووناکی ژیانن. دایک‌وباوکم پاڵپشتى تەواوى سەرکەوتنەکانم بون. گەر سەرنجى نمونەکانى سەرەوە بدەین، وشەى (دایک‌وباوک) بە دروستی، چەمک و واتاکەى گەیاندوە، بێ‌ئەوەى هیچ لەنگی، یا لێڵیەکى واتایى دروست کردبێت، کەواتە داڕشتەى سایکۆلۆژى و کۆمەڵایەتى ئاخێوەرى کورد بۆ لێکسیمى (دایک‌وباوک) بە جۆرێکە، ڕێگری لە بوى دروستەیەکى وەک (دای‌باب) دەکات و تەنانەت لە هەندێک بەکارهێنان‌دا، هەوڵى بلۆک‌کردنیشى دەدات، هەروەک تاقی‌کردنەوەى فۆڕمى (دای‌باب) لە هەمان جێکەوتەى (دایک‌وباوک) لە نمونەکانى پێشودا، بەڵگەى ئەو ڕاستیەن (بڕوانە نمونەکانى خوارەوە) ئەمە جگە لەوەى درکاندنى فۆنەتیکی (دای‌باب)، تا ڕادەیەک واتایەکى نیمچە_تابۆ لە هزرى ئاخێوەردا وێنا دەکات و لەگەڵ ئاوەزمەندی کورددا نایەتەوە، بەڵام (دایکان و باوکان) لە ڕستەیەکى وەک (سبەى کۆبونەوەى دایکان و باوکانە) دروستەى فرێزى تەکخراوى هەیە، بۆیە تەواوى زانیاریەکانى لە لێکسیمى (دایک‌وباوک) جیاوازە و بەوەش هەمان چەمک و واتا ناگەیەنێت. دای‌بابم مامۆستان. سپاس بۆ خوا، دای‌بابم لە ژیاندا ماون. دای‌باب ڕوناکى ژیانن. دای‌بابم پاڵپشتى تەواوى سەرکەوتنەکانم بون. *هەر لەمڕووەوە، پەیوەست بە دروستەوە دیاری‌کردنى پێکهاتەى (دای‌باب)، دو بۆچوون هەڵ‌دەگرێت: ١. دروستەکە بە ڕێگاى خستنەپاڵى (داى + باب) دروستکراوە، بەڵام یاسابەند نیە، بەڵکو ئاخێوەر تاک‌لایەنانە بەرهەمی‌هێناوە، کە تەیدا پشت بە فرێزى (دایە و بابە) بەستراوە، بۆ ئەمەش مۆرفۆفۆنۆلۆژى، بوەتە هۆکارى لەنێوچوونى مۆرفیمى تەکخستنى /-و-/ تەیدا. ٢. پێ‌دەچێت بۆ بەرهەم‌هێنانى ئەم فۆڕمە، میکانیزمى (تێکەڵ‌کردن/ ئاوێتەکردن- Blending)ى زمانى ئینگلیزی بۆ وشەکانى /دایک، باوک/ پەیڕەو کرا بێت، کە دیسانەوە لەبەر دو هۆکار بە پاساوێکى زانستی دانانرێت: لە لایەک، دیاری‌کردنى پێکهاتەى تازە دروست‌بوەکە لە سەر ئاستى تەکنشینی دەبێتە (داى+ باب) ئەو کات فۆڕمى (داى) بیچمە کوردیەکەى لە دەست دەدات. لە لایەکى تریشەوە، یەکێک لە مەرجەکانى (ئاوێتەکردن) گەیاندنى چەمکى نوێیە، بڕوانە (ڕۆڤار) کە وێڕاى کورت‌کردنەوەى فۆڕمە بنەڕەتیەکانى (ڕۆژنامە + گۆڤار) بیچمە نوێکەى /ڕۆڤار/ واتاى بڵاوکراوەیەکى نوێ لە خۆدەگرێت. ئەمانە هۆکارن بۆ ئەمەى، فۆڕمى (دای‌باب) نەتوانێت وەک (هاوواتا/ سینۆنیم)ى /دایک‌وباوک/ بەکار بهێنرێت، هەروەک ناشکرێت بڕیارى ئەوە بدرێت کە (دای‌باب) فۆڕمێکى کلیپکراوى (دایە و بابە) بێت، بەوپێیەى (دایە و بابە)، دروستەى فرێزى هەیەو تەیدا (دایە، بابە) فۆڕمى کورت‌کراوەى /دایک، باوک/ن و بەهۆى مۆرفیمى تەکخستنى /-و-/ و پاشگرى /-ە/وە... بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە ⬇️ ⬅️ درێژەی بابەتی دای‌باب 🪩چەنێلی زمانناسی: @zimannasi
نمایش همه...
﴿وشە ئینگلیزیە بەکارهاتوەکان لە زمانی کوردی‌دا﴾ نوسەر: سالار فایق مەجید. زوان: بازنەی ناوەندی. 🪩چەنێلی زمانناسی: @zimannasi
نمایش همه...
مێژوی بزر و نەگێڕدراوە بە کۆپی کردنی ویکی‌پیدیا و فەیس‌بوک نانوسرێت! خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگەرانەی "ئیدریس پیری" لە سەر کتێبی "مێژوی بزر و نەگێڕدراوەی کورد". وێڕای پیرۆزبایی نوسینی ئەم کتێبە لە بەڕێز کاک "سۆران حەمەڕەش" چەند ڕۆژ پێش ئێستا کتێبەکەم لە هاوڕێیەکم بە ئەمانەت وەرگرت، هەر لە چەند خۆلەکی سەرەتایە کە کتێبەکەم بینی و چاوێکیم پێدا خشاند، بەهۆی قەوارەی کەمی کتێبەکە بۆ بابەتێکی هەستیاری و گرینگ و دەوڵەمەندی پەیوەندی‌دار بە مێژوی کوردەوە و هەروەها نەبونی سەرچاوە و بونی دەیان بەش و بابەتی جیاواز کە پەیوەندی بە ناوی کتێبەکەوە نەبو و چەند هۆکارێکی‌تر، ئاستیم بۆ دەرکەوت، تاکو هاتمەوە ماڵەوە و لاپەڕەکانم لادایەوە، زیادتر دەرکەوت کە کۆمەڵگەی ئێمە، توشی چ کارەساتێکی گەورە هاتوە کە زۆرینەی کۆمەڵگە، بێ ئەمەی کتێبێک بخوێنێتەوە و بەدوای سەرچاوە و بەڵگەکانی‌دا و ئاستی زانستی. چەنێلی زمانناسی: @zimannasi
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
شێوەسازی و دروست‌کردنەوەی ڕوخسار و شێوەی ژنێکی نیاندەرتاڵ کە ئاسەواری ئێسک و پروسکی ئەم ژنە لە ئەشکەوتی "شاندەر" دۆزراوەتەوە کە ئەم دۆزینەوەیە، سرنجی میدیا جهانیەکانی بەخۆیەوە، ڕاکێشاوە. ئاسەوارەکە و دۆزینەوەکە بۆ ٧٥ هەزار ساڵ پێش کە لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە، دەگەڕێتەوە. Meet Shanidar Z, a 75,000-year-old Neanderthal woman from Kurdistan! British archaeologists reveal the face of a woman whose skull was excavated from a cave in Başûrê Kurdistanê. Paleoartists have recreated the face of a 75,000-year-old female Neanderthal whose flattened skull was discovered and rebuilt from hundreds of bone fragments by the University of Cambridge. “It’s perhaps easier to see how interbreeding occurred between our species, to the extent that almost everyone alive today still has Neanderthal DNA.”    سەرچاوە و ڕێفرێنسی هەواڵەکە: https://www.cam.ac.uk/stories/shanidar-z-face-revealed 🪩چەنێلی زمانناسی: @zimannasi
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
❇️زمانە ئێرانییەکان 📅 دانیشتنی چوارەم، پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕ ⏰کاتژمێر: ١٣ تا ١٤:٣٠ بە کاتی ڕۆژهەڵات ✅ لێکۆڵینەوە لەسەر پێوەرەکانی پۆلێنبەندیی کوردیی ئیلامی 🗣بەڕێوەبەر: بەڕێز دکتور ئارەش پالیزبان، دکتورای زمانناسی 📖لەم دانیشتنەدا ئێمە بە چڕبوونەوە لەسەر کتێبی ردەشناسی زبان‌های ایرانی (پۆلێنبەندیی زمانە ئێرانییەکان)ـی دکتور محەممەد دەبیرموقەدەم لەسەر زمانگەلی ئێرانی، قسە و لێدوان دەکەین. 📍بەستەری بەشداربوون لە دانیشتنەکەدا: https://meeting.atu.ac.ir/ch/anjoman-linguistics ⚡️کاناڵ و کۆڕی زمانناسیی @lingukurd
نمایش همه...
﴿پارامێتەری سەر لە فرێزە ئەرکیەکانی زمانی کوردی‌دا﴾ نوسەر: عەبدولجەبار مستەفا مەعروف هەژار حسێن والی زوان: بازنەی ناوەندی. چەنێلی زمانناسی: @zimannasi
نمایش همه...
پێناسەی زمانی کوردی و پۆلێنی نوسەر: سەروەر پێنجوێنی. زوان: کوردی ناوەندی. چەنێلی زمانناسی: @zimannasi
نمایش همه...
📖ڕیشە و ڕەچەڵەکی ئەم وشانەی کە لە چەنێل، داندراون و بە داگرتنی هەر کام لە گرێدەرەکان، دەچێتە سەر وشەکە📍 https://t.me/zimannasi/336 وشەی تەلگرام🪩 https://t.me/zimannasi/344 عەجەم🪩 https://t.me/zimannasi/346 سابڵاغ🪩 https://t.me/zimannasi/348 چا🪩 https://t.me/zimannasi/360 قەلیان🪩 https://t.me/zimannasi/372 کەرەنتێن🪩 https://t.me/zimannasi/395 شاگە🪩 https://t.me/zimannasi/401 چێشت🪩 https://t.me/zimannasi/406 سێزدەبەدەر🪩 https://t.me/zimannasi/411 خاتون🪩 https://t.me/zimannasi/423 پەڕاگراف🪩 https://t.me/zimannasi/428 ئاسمان🪩 https://t.me/zimannasi/464 دەروێش🪩 https://t.me/zimannasi/467 جەژن🪩 https://t.me/zimannasi/472 کورد🪩 https://t.me/zimannasi/511 مامان🪩 https://t.me/zimannasi/520 هەور🪩 https://t.me/zimannasi/531بەفر🪩 https://t.me/zimannasi/534 پاتۆڵ🪩 https://t.me/zimannasi/547 ورچ🪩 https://t.me/zimannasi/549 ئەفسوردە🪩 https://t.me/zimannasi/552 فۆنی ع، غ، ق🪩 https://t.me/zimannasi/578 دار و درەخت🪩 https://t.me/zimannasi/603 کناچێ🪩 https://t.me/zimannasi/616 پێشمەرگە🪩 https://t.me/zimannasi/623 خێو، خاوەن🪩 https://t.me/zimannasi/633 شێو، شام ،ئاشپەز، پەز🪩 https://t.me/zimannasi/640 وەرگێڕان🪩 https://t.me/zimannasi/642 شەنبە🪩 https://t.me/zimannasi/644 سپاس🪩 https://t.me/zimannasi/657 ئوستورە و ئەفسانە🪩 https://t.me/zimannasi/668 سندان🪩 https://t.me/zimannasi/673 کۆسازی لەنێو زوانی🪩 کوردی https://t.me/zimannasi/680 مانا🪩 https://t.me/zimannasi/683 بەرانبەر🪩 https://t.me/zimannasi/691 ئێران🪩 https://t.me/zimannasi/692 مۆم🪩 https://t.me/zimannasi/695 یەزد، یەزدان، ئیزەد🪩 https://t.me/zimannasi/708 قۆزەڵقۆڕت🪩 https://t.me/zimannasi/714 زانستی ئێتیمۆلۆجی🪩 https://t.me/zimannasi/716 هەڵۆوان🪩 https://t.me/zimannasi/720 ئامرازی (لە)🪩 https://t.me/zimannasi/721 پڵینگ، بەور🪩 https://t.me/zimannasi/726 بارانی بەستو🪩 https://t.me/zimannasi/731 زستان🪩 https://t.me/zimannasi/732 نەتەوە🪩 https://t.me/zimannasi/765 نەوڕۆز🪩 https://t.me/zimannasi/776 هەورەبان🪩 https://t.me/zimannasi/786 خاڵێکی ڕێنوسی⚪️ https://t.me/zimannasi/805 پیتی (ئـ) پیتێکی کوردیە؟⚪️ https://t.me/zimannasi/817 زاری سۆرانی بەرانبەر⚪️ بازنەی ناوەندی https://t.me/zimannasi/837 جوتەوشە⚪️ https://t.me/zimannasi/844 چوارشەنبەسوری⚪️ https://t.me/zimannasi/846 هەتەرێ و مەتەرێ⚪️ https://t.me/zimannasi/864 مێژوی دەرکەوتنی خەتی⚪️ نوسین https://t.me/zimannasi/876 مێتاتێز⚪️ https://t.me/zimannasi/885 بازی، گەمە⚪️ https://t.me/zimannasi/911 ئەستێرەی گەلاوێژ⚪️ چەنێلی زمانناسی: @zimannasi
نمایش همه...
Linguistics زانستی زوان، زمانناسی

تەلگرام - تەلەگرام لەنێو زوانی کوردیک، کۆمەڵێک وشەی بە ڕەچەڵەک نامۆ و مۆنە هەن، ئەم وشانە وەکو؛ (قیلی کەوای سپین) نە دەردەکرێن و نە دەتوانین وشەیان بۆ دابتاشین، ڕاستە داتاشینی وشەش، یەکیەک لە ڕێساکانی وشەناسی و وشەسازیە واتە (مۆڕفۆلۆجی و لێکسیکۆلۆجیکی) زوانە و بابەتێکی زۆر گرنگە، بەڵام دەبینین زوانە هاوبنەماڵەکانی جیهانی، وەکو یەک و هاوتەریب، وشانی ستاندارد و ڕبێازگەیی و چەمکانێکی جیهانی بەکار دەهێنین. ناکرێت کە بە وشەداتاشین خۆمان (دۆگماتیزمی زوانی) نیشان بدەین و لۆمەی زوانەکانی دیکە بکەین! کاتێک وشانی زانستی و ستاندارد لەنێو گشت زوانەکانی جیهانی لە گۆڕەپانی (تێکنۆلۆجیایی و پۆلیتیک، فیزیۆلۆجیکی، جیۆگرافیکی، ئێکۆنۆمیک، ماتماتیک، فیزیک و ئاسترۆنۆمیک...تاد) هاوتەریب و هاوبەشن و هەمو زوانەکانی جیهانی هاوپاڵ و هاوشێوەی یەک لەم وشانە کەڵک وەردەگرن. دوربون و خۆپاراستن لەم ڕێسایە، ژێرچەپۆککردن و ملبەکوێنکردنی زوانی کوردیکە کە لە گۆڕەپان و ململانی زوانە زلهێزەکانی جیهانی، دور بکەینەوە و بۆ ئەم مەبەستە چ باشتر، زانستیەکانی هاوبەشی جیهانی خۆیان بەکاریان بێنینەوە. یەکیەک لەم وشانە بەتایبەت لە ئەنگوستەچاوەیی زوانەکەمان…