صلاح الدین أحمد
رفتن به کانال در Telegram
کەناڵێکی هزری و زانستی و ڕۆشنبیرییە؛ ئامانجی ئاڕاستەکردنی تاکی کوردە بەرەو هزرێکی ئوممەتی و تێڕوانینێکی هاوسەنگ بۆ ئایین و ژیان.
نمایش بیشتر3 623
مشترکین
+124 ساعت
-37 روز
+3730 روز
در حال بارگیری داده...
کانالهای مشابه
ابر برچسبها
هیچ دادهای
مشکلی وجود دارد؟ لطفاً صفحه را تازه کنید یا با مدیر پشتیبانی ما تماس بگیرید.
اشارات ورودی و خروجی
---
---
---
---
---
---
جذب مشترکین
سپتامبر '26
سپتامبر '26
+9
در 0 کانالها
اوت '26
+110
در 2 کانالها
Get PRO
ژوئیه '26
+86
در 6 کانالها
Get PRO
ژوئن '26
+34
در 6 کانالها
Get PRO
مه '26
+81
در 2 کانالها
Get PRO
آوریل '26
+23
در 4 کانالها
Get PRO
مارس '26
+44
در 4 کانالها
Get PRO
فوریه '26
+55
در 1 کانالها
Get PRO
ژانویه '26
+93
در 2 کانالها
Get PRO
دسامبر '25
+40
در 1 کانالها
Get PRO
نوامبر '25
+52
در 9 کانالها
Get PRO
اکتبر '25
+96
در 13 کانالها
Get PRO
سپتامبر '25
+70
در 13 کانالها
Get PRO
اوت '25
+81
در 17 کانالها
Get PRO
ژوئیه '25
+85
در 32 کانالها
Get PRO
ژوئن '25
+81
در 15 کانالها
Get PRO
مه '25
+88
در 15 کانالها
Get PRO
آوریل '25
+234
در 24 کانالها
Get PRO
مارس '25
+254
در 21 کانالها
Get PRO
فوریه '25
+56
در 4 کانالها
Get PRO
ژانویه '25
+215
در 10 کانالها
Get PRO
دسامبر '24
+178
در 9 کانالها
Get PRO
نوامبر '24
+153
در 7 کانالها
Get PRO
اکتبر '24
+191
در 13 کانالها
Get PRO
سپتامبر '24
+89
در 7 کانالها
Get PRO
اوت '24
+173
در 20 کانالها
Get PRO
ژوئیه '24
+410
در 8 کانالها
Get PRO
ژوئن '24
+195
در 9 کانالها
Get PRO
مه '24
+319
در 15 کانالها
Get PRO
آوریل '24
+173
در 1 کانالها
Get PRO
مارس '24
+89
در 5 کانالها
Get PRO
فوریه '24
+156
در 6 کانالها
Get PRO
ژانویه '24
+158
در 4 کانالها
Get PRO
دسامبر '23
+68
در 4 کانالها
Get PRO
نوامبر '23
+1 732
در 5 کانالها
| تاریخ | رشد مشترکین | اشارات | کانالها | |
| 06 سپتامبر | +1 | |||
| 05 سپتامبر | +2 | |||
| 04 سپتامبر | +1 | |||
| 03 سپتامبر | +1 | |||
| 02 سپتامبر | +2 | |||
| 01 سپتامبر | +2 |
پستهای کانال
هەموو ئەو ڕەفتار و کردەوانەی ڕۆژانە لە مرۆڤەوە دەبینرێن، لە ڕاستیدا تەنها دەرکەوتەی ئەو بیرانەن کە لە مێشکیدا هەن و ئەو هەستانەن کە لە دڵیدا پەنگ دەخۆنەوە. واتە کردەوەکانی مرۆڤ ڕێک ئاوێنەی ناوەوەیەتی؛ لە ناوەوە چۆن بێت، لە دەرەوەش بە هەمان شێوە ڕەنگ دەداتەوە و دەردەکەوێت. (واتە هەرچی مرۆڤ دەیکات هەستێکی لە پشتە کە وای لێکردووە ئەو کارە بکات، پاڵنەرێکی ناوەکی پاڵی پێوەناوە) بۆیە ئەگەر مرۆڤ بیەوێت خاوەنی کەسایەتییەکی سەنگین و هاوسەنگ بێت، دەبێت سەرەتا سەرچاوەی کردەوەکانی پاک و جوان بکات، کە ئەویش بیرکردنەوە و هەستەکانیەتی. کاتێک کەسێک فێر دەبێت چۆن جڵەوی مێشکی بگرێت و ناهێڵێت هەستە کاتی و هەڵچووەکانی بڕیار بەسەر ڕەفتاریدا بدەن، ڕاستەوخۆ جوڵە و قسەکانیشی لە دەرەوەدا جوان و ئارام دەبن. بۆیە کۆنتڕۆڵکردنی عەقڵ و سۆز، ڕێک وەک دروستکردنی ڕەگێکی ساغ وایە بۆ دارێک؛ ڕەگەکە لە ژێر خاکدا چەندە تەندروست و بەهێز بێت، ئەو میوەیەی لە دەرەوە دەیگرێت (کە خودی کردەوەکانیەتی)، هێندە شیرین و هاوسەنگ و پەسەند دەبێت.
| 2 | خاکیبوون لە ڕەوشتی جوامێرانە، و خۆبەزلزانینیش لە خەسڵەتی ناپیاوانە؛ خۆکەمگرتن خۆشەویستیی خەڵکی بۆ مرۆڤ دەهێنێت، و قەناعەتیش ئاسوودەیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
بەرزترین مرۆڤ لە ڕووی پایە و نرخەوە، ئەو کەسەیە کە پایەی خۆی نابینێت (فیز بەسەر کەسدا لێنادات)، و پڕ چاکەترینیشیان، ئەو کەسەیە کە چاکە وفەزڵی خۆی نابینێت.
🖋- ئیمامی شافعی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت). | 279 |
| 3 | زۆرجار کە دەچینە ناو نوێژ، جەستەمان ڕوو لە قیبلەیە، بەڵام دڵمان لەناو سەرقاڵییەکانی ژیاندا وێڵە و بەبێ ئەوەی بەخۆمان بزانین، نوێژەکانمان گۆڕاوە بۆ ڕیازەیەکی بێ ڕۆح و چەند هەستان و دانیشتنێکی دووبارە. لە کاتێکدا خوای گەورە زۆر بە جوانی پێمان دەفەرموێت: (وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي)، واتە: (بۆ ئەوە کەمنت هەر لەیادبێ و لەبیرم نەکەیت، بەتێرو تەسەلى نوێژبکە و ڕوویشت هەر لە من بکە).
نوێژ بۆ ئەوەیە خودامان لەبیر و دڵ بێت، کەچی ئێمە لەناو نوێژدا هەموو شتێکمان دێتەوە یاد، جگە لەو زاتەی کە لە بەردەمیدا وەستاوین! زۆر نامەعقولە نوێژ بۆ ئەوە دانرابێ خودامان بیرکەوێتەوە، بەڵام لەو کاتەدا بیرمان لای شتی تر بێت.
کاریگەرترین کلیل بۆ نوێژێکی پڕ لە دڵ و ڕۆح، قووڵبوونەوەیە لە کرۆکی مانای وشەکانیدا. | 383 |
| 4 | هیچ مرۆڤێک لەم دونیایەدا بێ توانا و بێ بەهرە دروست نەکراوە، بەڵکو خوای گەورە بەهرە و توانای جیاوازی بە هەمووان بەخشیوە.
یەکێک لە ڕێگەی زانست و بیرکارییەوە دەردەکەوێت و ئەویتریان لە زیرەکیی سۆزداری و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرکەوتووە. کەسانێکیش هەن دەستڕەنگینن لە پیشە و کاری دەستیدا، یان لە دنیای ئەلیکترۆنی و تەکنەلۆجیادا بێوێنەن. کەواتە بێ بەهرەبوون بوونی نییە.
گرنگترین ئەرک ئەوەیە مرۆڤ توانا شاراوەکانی خۆی بدۆزێتەوە. کاتێک بەهرەی سەرەکی خۆت ناسییەوە، ئیتر پێویستە بە هەوڵدان و قوربانیدان پەرەی پێ بدەیت.
سەرکەوتنی ڕاستەقینە بە ڕەنج دان و کۆڵنەدان بەدەست دێت، نەک بە دانیشتن و ئاواتخواستن.
لە لایەکی ترەوە، لێزانی لە بوارێکدا هەرگیز ڕێگە بە کەس نادات فیز بەسەر ئەوانی تردا لێ بدات. چونکە ئەگەر تۆ لە شتێکدا شارەزا و بەهرەدار بیت، بێگومان لە هەزاران بابەتی تردا بێئاگا و نەزانی. ژیان لەسەر تەواوکردنی یەکتری بونیاد نراوە، نەک لەسەر خۆ بەزلزانین و بەکەم سەیرکردنی دەوروبەر. مرۆڤی ژیر هەمیشە خاکەڕایە و دەزانێت بەهرەکەی بەخششی خودایە و پێویستە بۆ خزمەتی خودا و خەڵک و خۆی بەکاریبهێنیت. | 471 |
| 5 | پێشینانمان زۆر جوانیان گوتووە کە (زمان بەڵای سەرە)، چونکە سەرچاوەی زۆربەی هەرە زۆری کێشە خێزانی و ناکۆکییە کۆمەڵایەتییەکان لە وشەیەکی نەگونجاو و قسەیەکی نابەجێوە سەرهەڵدەدەن، زۆرجار مرۆڤ سەری خۆی و خەڵکیش لەسەر وشەیەک دادەنێت.
زمان پارچە گۆشتێکی بچووکە، بەڵام دەتوانێت ماڵێک وێران بکات یان ئاگرێک لەنێو خەڵکدا بکاتەوە کە بە هیچ شتێک نەکوژێتەوە. هەر لەبەر گەورەیی ئەم مەترسییەشە کە دەیان دەقی قورئانی و فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ هۆشدارییان داوە و جەختیان لە کۆنتڕۆڵکردنی زمان و کێشان و پێوانەکردنی وشەکان کردووەتەوە پێش دەربڕینیان.
مرۆڤ تا قسەی نەکردووە، وشەکان دیلی دەستین، بەڵام کە لێوی ترازاند، خۆی دەبێتە دیلی قسەکانی و دەبێت باجەکەی بدات. پاراستنی زمان گەورەترین قەڵایە بۆ پارێزگاریکردن لە ئابڕوو و شکۆ و ئارامیی مرۆڤ؛ ئەوەی ئاگاداری زمان و دەمی بێت، خۆی لە دەیان دەرد و بەڵا دەپارێزێت و ئاسوودەیی دونیا و قیامەت بۆ خۆی مسۆگەر دەکات. | 536 |
| 6 | شاڵاوی کورتە ڤیدیۆکانی وەک تیکتۆک و فەیسبووک و ئینستاگرام و یوتیوب، کارەساتێکی گەورەی ئەم سەردەمەن کە مێشکیان فێری تەمبەڵی و ئامادەخۆری کردووە. مێشک بەو بینینە خێرایانە ڕادێت و بەتەواوی توانای قاڵبوونەوە و بیرکردنەوەی قووڵ و پشوودرێژی لەدەست دەدات. ئەم ئالوودەبوونە وای کردووە حەوسەڵەی خەڵکی هێندە تەنگ بێت، نەک تاقەتی خوێندنەوەی کتێب، بگرە سەلیقەی خوێندنەوەی پۆستێکی دوو لاپەڕەییشیان نەماوە و تەنیا بەدوای شتی حازر و سەرپێیدا دەگەڕێن. لەبری دانیشتن بەدیار بابەتێکی بەپێزەوە، پەنجەکانمان تەنیا فێری تێپەڕاندن (سکڕۆڵ) بوون، ئەمەش نەوەیەکی ڕووکەش بەرهەم دەهێنێت کە چێژ لە قووڵاییەکانی مەعریفە و ژیان نابینێت و مێشک و دەروونی بەتەواوی وێران دەبێت. | 522 |
| 7 | خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا﴾ (لەگەڵ هەموو خەڵکدا قسەى چاک و باش بکەن). ئەگەر لە ژیانماندا ئەم ئایەتە جێبەجێ بکەین، بێگومان زۆربەی گرێ و کێشەکانمان دەکرێنەوە و نامێنن.
ئەم فەرمانە قورئانییە دوو پایەی گرنگ لەخۆدەگرێت؛ هەم دەبێت خودی قسەکانمان هەق و دروست و مانادار بن، هەم شێوازی گەیاندن و دەربڕینەکەشیان جوان و ڕێزدارانە بێت.
مرۆڤەکان بە وشەی شیرین و جوان دڵیان ئاو دەخواتەوە و گرژییەکانیان دەڕەوێتەوە، بۆیە ئەگەر زمانمان تەنها بۆ جوانی بپشکوێت و وریای هەستی یەکتر بین، ئاشتی و خۆشەویستییەکی بێوێنە باڵ بەسەر تەواوی پەیوەندییەکانماندا دەکێشێت. بە پێچەوانەوەشەوە هەر قسەڕەقی و ئاگادارنەبوونی گوفتارە تووشی دەیان گوناهو بەڵامان دەکات. | 678 |
| 8 | وَلَا تَقُولُوا لِمَن يُقْتَلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتٌ بَلْ أَحْيَاءٌ وَلَٰكِن لَّا تَشْعُرُونَ ( 154 )
ههرگیز بهو كهسانهی له ڕێگهی خوادا دهكوژرێن و شههید دهبن، مهڵێن: مردوون، نهخێر ئهوانه زیندوون و بهڵام ئێوه ههست به زیندوویهتی ئهوان ناكهن.
وَلَنَبْلُوَنَّكُم بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ( 155 )
سوێند بهخوا تاقیتان دهكهینهوه به كهمێك له ترس و بیم و برسێتی و كهم بوونی ماڵ و سامان و مردنی كهس و كارو تیاچوونی بهرو بوومی كشتوكاڵ، جا مژده بده بهو كهسانهی خۆگرو ئارامگرن...
الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ( 156 )
كه ئهوانهن ههر كاتێك تووشی بهڵاو ناخۆشیهك دهبن دهڵێن: ئێمه موڵكی خواین و ههرچی ههمانه بهخششی خوایه، سهر ئهنجامیش تهنها ههر بۆ لای ئهو زاتهیه گهڕانهوهمان.
أُولَٰئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ ( 157 )
ئا ئهوانه چهندهها ستایش و ڕهحمهت و میهرهبانی ههر بهسهر ئهواندا دهبارێت لهلایهن پهروهردگاریانهوه و ئهوانه ئهو كهسانهن ڕێبازی هیدایهتیان وهرگرتووه. | 582 |
| 9 | بدون متن... | 440 |
| 10 | کاتێک سەیری مۆبایل دەکەین، مێشک بڕێکی زۆر لە دۆپامین (هۆرمۆنی چێژ) دەردەدات و هەستێکی خێرای چێژ و پاداشتمان پێ دەبەخشێت.
گۆڕانی خێرای شاشەکان وادەکات ئەم هۆرمۆنە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بێت و بەتەواوی واقیع و تێپەڕبوونی کاتمان بیرباتەوە. بەڵام هەر کە مۆبایلەکە دادەنێین، ئاستی دۆپامین بە خێراییەکی زۆر دادەبەزێت بۆ خوار ئاستی سروشتی و مێشک بەهۆی بڕانی چێژەکەوە تووشی شۆک دەبێت. لەم کاتەدا یەکسەر هەست بە نامورتاحی و بۆشایی دەکەین، چونکە مێشک داوای ئەو چێژە خێرایە دەکاتەوە و دەستی ناکەوێت. هاوکات درک بەوە دەکەین کە کاتێکی زۆرمان بەبێ سوود بەفیڕۆداوە، ئەمەش هەستێکی قووڵی پەشیمانی و سەرزەنشتکردنی خود دروست دەکات.
بەڵام خوێندنەوەی کتێب وا نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی هێواش و قووڵە کە دۆپامین بە جێگیری دەبەخشێت و دواتر هەستی ئارامی و دەستکەوتت پێ دەدات. بەپێچەوانەی مۆبایلەوە، چێژە هێواشەکەی کتێب مێشک ماندوو ناکات بە کورتهێنانی دۆپامین و تووشی ئەو پەشیمانییە خێرایەت ناکات.
تێکەڵبوونی هەستی پەشیمانی و دابەزینی دۆپامین دوای مۆبایل، ئەو دۆخە نائارامە دروست دەکات کە وا دەکات لە خۆت تووڕە و بێزار بی. بۆ ڕزگاربوون لەم نامورتاحییە، مێشک فێڵمان لێدەکات و هانمان دەدات دووبارە مۆبایلەکە هەڵبگرینەوە بۆ بەدەستهێنانەوەی چێژەکە. بەم شێوەیە، لەبری ئەوەی مێشکمان بە شتە هێواش و بەسوودەکان ئارام بکەینەوە، دەبینە گیرۆدەی سووڕێکی بێکۆتایی ئاڵوودەبوون بە شاشەکانەوە. | 460 |
| 11 | مرۆڤ هەر کە لەدایک دەبێت، دەکەوێتە ناو قەفەزێکی نەبینراوەوە!
دەبێتە دیلی بۆماوەیی دایک و باوکی (سیفەتە بۆماوەییەکان)، کۆیلەی سەردەمەکەی و ئەو شوێن و ژینگە و کلتوورەی تێیدا گەورە بووە. دواتریش هاوڕێ و ڕاگەیاندن و میدیا، زیاتر بیرکردنەوەکانی بەرتەسک دەکەنەوە.
زۆربەی خەڵک تا کۆتایی تەمەنیان لەناو ئەم چوارچێوەیەدا دەمێننەوە، تەنیا کەمینەیەک هەن دەتوانن ئەم سنوورانە بشکێنن و ئازادانە و فراوانتر - لە دەرەوەی ئەو کۆتوبەندانە - بیربکەنەوە.
هەر ئەم مرۆڤە دەگمەنانەشن کە عەقڵیان ئازادە، بۆیە تەنیا ئەوان دەتوانن بە قووڵی و بە جوانی، لە (وەحی) و پەیامی خودا تێبگەن. | 506 |
| 12 | سەیری هەر مرۆڤێک بکەیت، دەبینیت لە ڕوویەکەوە لاوازییەکی هەیە؛ یەکێک چاوی کزە، یەکێک پشتی ژان دەکات، یەکێکی تریش دەروونی شەکەتە...، هەر مرۆڤەش بەدەست سیفەت و ئاکارێکی نزم و نابووتەوە دەناڵێنێت ... واتە هەموومان لە لایەکەوە کەموکوڕی و درزێکمان تێدایە. سەیرەکەش لەوەدایە، ئێمە داوای کەماڵ و بێعەیبی لە خەڵک دەکەین، لە کاتێکدا خۆمان دنیایەک عەیب و کەموکوڕیمان هەیە!
بۆیە چاوەڕێکردنی بێخەوشی لە بەرامبەر، تەنیا خۆماندووکردن و شتێکی نالۆژیکییە. خوای گەورەش زۆر جوان ئەسڵی ئێمەی پێ وتووین و دەفەرموێت: (وَخُلِقَ الْإِنسَانُ ضَعِيفًا) النساء: ۲٨.
مادام دروستبوونمان لەسەر کەموکوڕی و لاوازییە، کەواتە با چاوەڕوانییەکانمان کەم بکەینەوە و چاوپۆشی لە ناتەواوییەکانی یەکتر بکەین، چونکە لە کۆتاییدا کەسمان فریشتە نین و هەموومان هەر مرۆڤین. | 552 |
| 13 | سەرمایەداریی مۆدێرن وەکو داوێکی گەورە و شاراوە مامەڵە لەگەڵ عەقڵ و دەروونی مرۆڤەکان دەکات، بەردەوام هانمان دەدات بۆ ئەوەی ببینە کۆیلەی کڕین و بەکاربردن. ئەم سیستمە وا لە مێشکمان دەچەسپێنێت کە دەرگای بەهەشتی دڵخۆشی، تەنها بە کڕینی زۆرترین شت و بەردەوام گۆڕینی مۆدێلەکان دەکرێتەوە. بازاڕەکان و ڕیکلامەکان شەو و ڕۆژ ئەو وەهمەمان پێ دەفرۆشن کە گوایە ئاسوودەیی لەناو نوێترین کاڵا و گرانبەهاترین شتومەکدایە، بەمەش بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەین، دەکەوینە ناو بازنەیەکی داخراوی ئارەزووە ماددییەکانەوە و دەبینە بەندەی شتومەک.
بەڵام ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە کە پاش هەر کڕینێک، ئەو ئاسوودەییەی بۆی دەگەڕێین هەرگیز بەدەستی ناهێنین. ئەو دڵخۆشییەی کە پێمان فرۆشراوە زۆر کاتییە، تەنها دوای چەند کاتژمێرێک یان تەنانەت چەند خولەکێک لە بەدەستهێنانی، لەبیرمان دەچێتەوە و ئەو هەستە دەپووکێتەوە.
ئێمە وەکو مرۆڤی سەرسامبوو بەم سەردەمە، سەدان جار بە هەمان ڕێگەی هەڵەدا دەڕۆین و هەمان تاقیکردنەوە دووبارە دەکەینەوە بۆ گەیشتن بە ئارامی، بەڵام هەر دڵخۆش نابین. لەم ململانێیەدا ئەوەمان لەبیرکردووە کە ئاسوودەیی ڕاستەقینە لە ناخی مرۆڤەوە هەڵدەقوڵێت، نەک لە ڕەفەی مۆڵ و بازاڕەکانەوە، بۆیە هەتا زیاتر بەدوای سێبەری درۆینەی سەرمایەداریدا ڕابکەین، ڕۆحمان زیاتر تینوو دەبێت و هەرگیز تێر نابین. | 985 |
| 14 | ئەگەر دەتەوێ زانیاری و مەعریفەتت بەرز و باڵا بێت، ئەگەر دەتەوێ مێشک و دڵ و دروونت ئارام بێت و.... بەیانیان کە هەستای بۆ نوێژ، یان سەرەتا ڕۆژەکەت، هەرگیز دەست بۆ مۆبایلەکەت مەبە و ئینتەرنتەکەت مەکەوە، بەڵکو دەست بکە خوێندنەوەی کتێب یان قورئان، بەلانی کەم تاوەکو کاتژمێرێک ئینتەرنێت و مۆبایلەکەت مەکەرەوە، ئەوە کاریگەرییەکی قووڵی هەیە لەسەر دڵ و دەروون و هزرت، چونکە ئەگەر سەرەتای ڕۆژەکەت بە شاشەی مۆبایل و هەواڵە بێزارکە و زانیارییە پەرش و بڵاوەکانی دەست پێ بکەی، بەدڵنیاییەوە ڕۆژێکی ئارام و بەرهەمدار نابینیت.
کۆنتڕۆڵکردنی بەکارهێنانی مۆبایل = ڕزگاربوون لە زۆربەی بەڵا و کاتکوژ و .... = سەرکوتن و ئارامی دەروونی و هزری و تەندروستی جەستەیی و .... | 874 |
| 15 | واقیعێکی زۆر تاڵ!
واقیعێکی زۆر تاڵ بەرۆکی کۆمەڵگەی گرتووە کە ئەویش نەبوون یان کەمیی و دەگمەنی پەروەردەکاری ڕاستەقینە. کاتێک مرۆڤ هەوڵدەدات کەسێک بدۆزێتەوە توانایەکی باڵای گەیاندنی هەبێت و خاوەنی بناغەیەکی پتەوی زانستی و فیکری و ئیمانی بێت، ئینجا گەورەیی بۆشاییەکە هەست پێدەکات و دەزانێت پەروەردەکاری کارامە تا چ ڕادەیەک دەگمەن بووە.
جێگەی سەرسوڕمان و ئازارێکی قووڵە کاتێک دەبینین لە شارێکی گەورەدا چەند کەسێکی ئاوا بەهێز و دامەزراو بوونیان نییە تا ببنە پەناگە و ڕێنیشاندەر بۆ نەوەکان، وانەی بەهێز و بەپێز بڵێنەوە و خەڵک پێ بگەیەنن و تێبگەیەنن.
لێرەدا درک بەوە دەکەین کە سیفەتە سەرەکییەکانی پەروەرشیار و موڕەبی تەنها لە توانای قسەکردندا کۆنابنەوە، بەڵکوو پێویستیان بە تێکەڵەیەکی ئاڵۆز هەیە لە پاکی دەروون و فراوانیی تێگەیشتن. پەروەردەکاری دروست ئەو کەسەیە کە پێش ئەوەی بە زمان ئامۆژگاری بکات، بە ڕەفتار و کردەوەکانی وانە دەڵێتەوە و نموونەیەکی باڵایە. ئەو کەسەیە کە ئارامگرییەکی زۆری هەیە، حیکمەتێکی قووڵی هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دەروونی مرۆڤەکان، هەروەها توانای خوێندنەوەی ناخی بەرامبەری هەیە بۆ ئەوەی بزانێت چۆن پەیامەکەی بگەیەنێت. ئەم تایبەتمەندییانە وا دەکەن ڕۆڵی پەروەردەکار زۆر قورس بێت.
گەیشتن بەم ئاستە پێویستی بە ماندووبوون و خۆتەرخانکردنێکی بێوچان هەیە. چونکە مەیدانی فیکر و زانست و ئیمان مەیدانێکە یەک دونیا قوربانیدانی دەوێت، بەتایبەت لەو سەردەمە سەخت و ماددیگەریەدا. | 755 |
| 16 | یاسای دوو ڕۆژ
لە سروشتی ژیانی مرۆڤدا هەمیشە هەوڵدان هەیە بۆ گەیشتن بە باشترین ئاستی کەسایەتی و دروستکردنی خووی سوودبەخش. یاسای دوو ڕۆژ وەک ڕێبەرێکی دەروونیی گرنگ دێتە پێشەوە، بۆ ئەوەی هاوسەنگییەک لە نێوان ئەو هەوڵدانە و لاوازییەکانی مرۆڤدا دروست بکات. ئەم یاسایە پێمان دەڵێت کە زۆر ئاساییە مرۆڤین، لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی سەختییەکانی ژیان یان کێشە کتوپڕەکاندا، لەوانەیە ڕۆژێک نەتوانین ئەو ڕەفتارە باشە ئەنجام بدەین کە بڕیارمان لەسەر داوە. کەوتنی یەک ڕۆژ بە مانای کۆتاییهێنان بە ئامانجەکانمان نایەت و نابێت ببێتە هۆی بێئومێدی، چونکە جەستە و ڕۆحمان هەندێک جار پێویستیان بە پشوودان و تێپەڕاندنی ئەو جەنجاڵییە هەیە.
بەڵام خاڵی جیاکەرەوە و مەترسیدار لە ڕۆژی دووەمەوە دەست پێدەکات. کاتێک ڕێگە دەدەین بۆ دوو ڕۆژی لەسەریەک کارە باشەکەمان لێ بپچڕێت، لە ڕاستیدا مێشکمان ڕادەهێنین لەسەر تەمبەڵی و پاساوهێنانەوە بۆ نەکردنی کارەکان. لەدەستدانی ڕۆژی یەکەم تەنها خلیسکانێکی بچووک و ئاساییە لەسەر ڕێگاکەمان، بەڵام نەگەڕانەوە لە ڕۆژی دووەمدا دەبێتە هۆی دروستبوونی خوویەکی نوێی نەرێنی، کە هێواش هێواش دەمانباتە سەر وازهێنانێکی یەکجارەکی. مێشکی مرۆڤ بە خێرایی لەگەڵ ئارامی و ئیسراحەتدا ڕادێت، بۆیە زۆر گرنگە پێش ئەوەی ئەو ڕێڕەوە نوێیە لە مێشکدا جێگیر ببێت، بە خێرایی بگەڕێینەوە سەر ڕەفتارە دروستەکەمان.
با نموونەی دوو ڕەفتاری زۆر باڵا وەربگرین کە خوێندنەوەی کتێب و قورئانی مەزنە. کتێب خوێندنەوە خۆراکی عەقڵە و پێگەی فیکریمان فراوان دەکات، هەروەها قورئانخوێندنیش ئارامی بە ڕۆح و دەروونمان دەبەخشێت. ئەگەر ڕۆژێک بەهۆی کارێکی زۆر یان کێشەیەکەوە نەتتوانی تەنانەت یەک لاپەڕەش بخوێنیتەوە، پێویست ناکات خۆت سەرزەنشت بکەیت و هەست بە تاوان بکەیت.
بەڵام هەر کە ڕۆژی دواتر هات، دەبێت ئەم یاسایەت بیر بکەوێتەوە و بە هەر شێوەیەک بێت زنجیرەکە گرێ بدەیتەوە. تەنانەت ئەگەر تەنها چەند خولەکێکی کەمیش بێت، دەبێت بگەڕێیتەوە سەر خوێندنەوە، بۆ ئەوەی ناسنامەی خۆت وەک کەسێکی پابەند بپارێزیت. ئەم یاسایە ڕزگارمان دەکات لەو بیرکردنەوەیەی کە دەبێت هەمیشە کامڵ بین، لەبری ئەوە فێرمان دەکات کە بەردەوامییەکی کەم و هەمیشەیی، زۆر بەهێزتر و کاریگەرترە لە هەوڵێکی گەورەی کاتی کە بە خێرایی پەرش و بڵاو دەبێتەوە. | 697 |
| 17 | لە گێژاوی ئەم سەردەمەدا کە هەموو شتێک لەسەر شاشەکان دەست پێ دەکات و هەر لەوێشدا دەمرێت، ڕووداوەکان وەک تەمێکی کورتخایەن بە ئاسمانی بیرەوەریماندا تێدەپەڕن.
وازهێنانی زاتێکی وەک دکتۆر عوسمان هەڵەبجەیی، لەناو ژاوەژاوی دونیای مەجازی سۆشیال میدیادا تەنها چەند ساتێک دەنگی دایەوە و پاشان وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبێت کەوتە تاریکستانی لەبیرچوونەوە (هاوشێوەی هەموو بابەتەکانی تر ...)، ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە خێرایی سڕینەوەی بەهاکان هێندە ترسناکە، تەنانەت کشانەوەی گەورەکانیش ناتوانن بۆ ساتێک ئەم کاروانە کوێرەی خەمساردی ڕابگرن.
ئەم نیشتمانە بووەتە بیابانێکی ترسناک بۆ زانست و زانایان. لەم خاکەدا نە دەسەڵاتێک هەیە قەدری زانست و زانا و وشە بزانێت، نە میللەتێکیش ماوە تینووی کانییە ڕاستەقینەکانی مەعریفە بێت. ئێمە نەتەوەیەکی هەژارین لە هەبوونی عەقڵی گەورە و زانای ڕاستەقینە، کەچی ئەو چەند درەختە دەگمەنەی کە بە قووڵی ڕەگیان بە ناخی عیلم و حیکمەتدا ڕۆچووە، لەبری ئاودان، بە تەورەکانی بێباکی و پەراوێزخستن دەبڕدرێنەوە.
لەم نیشتمانەدا چەمکەکان هێندە شێوێندراون، بە دروستکەری مزگەوتەکان دەوترێت (خاوەن مزگەوت)، وەک بڵێی ماڵی خودا موڵکی تاپۆکراوی گیرفانی مرۆڤەکان بێت. لەبری ئەوەی بزانن خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو میحرابانە تەنها پەروەردگارە، کەچی لێرە زۆربەی سەرمایەدارەکان خۆیان نەک تەنها بە خاوەنی دیوارەکان، بەڵکوو بە خاوەنی ئیرادە و دەنگی زاناکانیش دەزانن.
کشانەوەی ئەو زانایە تەنها کاردانەوەیەک نییە بەرامبەر بە ماندووبوون، بەڵکوو هاوارێکی بێدەنگە لە ئاست ئەو کاولبوونەی کە تێیدا ڕێز لە مەقام و پێگەی زانا نەگیراوە. ئەوەی لێرە خاوەنی هیچ نەبێت زانستە، ئەوەشی کەس منەتی پێی نەبێت ئەو کەسەیە کە تەمەنی خۆی بۆ زانست و تێگەیشتن و پێگەیاندن تەرخان کردووە.
ڕووکەشگەرایی وەک نەخۆشییەکی کوشندە تەواوی جومگەکانی ژیانی تەنیوە. میدیاکان بوونەتە سەکۆیەک بۆ بەپاڵەوانکردن و گەورەکردنی مرۆڤە بچووکەکان و گەورەکردنی ئەو کەسانەی کە لە ناخەوە خاڵین و هیچ لەباراندانەبوون. لە کاتێکدا زانا و بیرمەندەکانمان لە گۆشەگیریی و بێدەنگیدا باوەش بە پەڕتووکەکانیاندا دەکەن، شاشەکان پڕ کراون لەو دەموچاوانەی کە تەنها نوێنەرایەتیی تەفاهە و پڕووپووچی دەکەن. کشانەوەی ئەم زانایە تابلۆیەکی ڕوونی تراژیدیای نیشتمانێکە، نیشتمانێک کە تێیدا شکۆی مەعریفە دەخرێتە ژێر پێ و پووچگەرایی دەکرێتە تاجی سەری کۆمەڵگە. | 686 |
| 18 | بدون متن... | 542 |
| 19 | https://www.facebook.com/100072057140470/posts/pfbid0FMTSmF3aHLkDEMg7ef2228jEAsTkCXGrsff9vcBcRiW8puSph7zGfa7nTtHd59Ckl/ | 601 |
| 20 | نەمانی خۆراکی ڕۆحی!
مرۆڤی ئەم سەردەمە لە نێو زەریایەک لە کەرەستەی ماددیدا نوقم بووە، هەموو شتێک بۆ تێرکردنی جەستە دەستەبەر کراوە. ئەگەر سەیری دەوروبەرمان بکەین، دەبینین ملیۆنان کۆمپانیا و کارگەی گەورە شەو و ڕۆژ کار دەکەن بۆ بەرهەمهێنانی هەمەچەشنترین خۆراک، بازاڕەکان پڕن لەو شتانەی کە ئارەزووەکانی لاشە تێر دەکەن. بەڵام لەگەڵ ئەم هەموو پێشکەوتن و زۆرییەدا، هێشتا مرۆڤ هەست بە بەتاڵییەکی گەورە دەکات و لە ناخەوە دەناڵێنێت. هۆکارەکەشی ڕوونە، چونکە جەستە تێرە و ڕۆح لە برساندا گیان دەدات.
ئەم فەڕاغە ڕۆحییە وای کردووە کە هەرچییەک دەکەین و هەرچەندێک بەدەست دەهێنین، هیچ تام و لەزەتێکی ڕاستەقینەی نەبێت. پارە و پۆست و خواردنی هەمەجۆر ناتوانن شوێنی ئەو بۆشاییە پڕ بکەنەوە کە تەنها بە خۆراکی ئاسمانی دەوڵەمەند دەبێت. ڕۆح شتێکی ئیلاهییە و مەحاڵە بە دروستکراوی دەستی مرۆڤەکان ئارام بگرێت.
ئیسلام زۆر بە جوانی و وردی درکی بەم پێویستییە قووڵەی مرۆڤ کردووە، بۆیە بەرنامەیەکی تەواو و بێخەوشی بۆ تێرکردنی ڕۆح و ئارامکردنەوەی دەروون داناوە. قورئانی مەزن وەک سەرچاوەی یەکەم، بە ئایەتەکانی دڵی مرۆڤ زیندوو دەکاتەوە و تاریکییەکانی ناخ ڕووناک دەکاتەوە. لەولاشەوە سوننەتی پێغەمبەرﷺ، ڕێگەیەکی کرداری و ڕوونمان پێ نیشان دەدات بۆ ئەوەی چۆن لەگەڵ خۆمان و دەوروبەرماندا مامەڵە بکەین و بژاری دەروونمان بکەی. هەروەها زانستی تەزکیە و پاککردنەوەی دەروون، وەک پزیشکێکی کارامە دەردەکانی دڵ و نەخۆشییەکانی ڕۆح دەستنیشان دەکات و چارەسەری بنبڕیان بۆ دادەنێت. ئەم سێ سەرچاوەیە پێشەنگن بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی بۆ ژیانی مرۆڤ، تاوەکو هەم جەستەی بە مافی خۆی بگات و هەم ڕۆحیشی لە باخچەکانی نزیکبوونەوە لە خودا تێر ببێت.
بەڵام داخەکەم بۆ مرۆڤی ئەمڕۆ، کە زۆربەیان لەو سێ سەرچاوە ڕوونە دوور کەوتوونەتەوە. بەدوای ئاوی ژیاندا لە بیابانێکی وشکدا وێڵن، بێ ئاگا لەوەی کە سەرچاوەی ئارامی لەبەردەستی خۆیاندا پشتگوێ خراوە و تەنها بەدوای سەرابی دونیادا ڕادەکەن. | 615 |
