cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

کانال جدید انجمن تجلیل از هنرمندان

کانال جدید انجمن تجلیل از مفاخر و هنرمندان کردستان با هدف ترویج فرهنگ و هنر، تکریم فعالان این عرصه و درج موضوعات فرهنگی و اجتماعی در راستای مطالعه مفیدتر فعالیت می کند. @tajlilkurdistan ✔ ارتباط با ادمین: @baokshoan

نمایش بیشتر
Advertising posts
456مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

▪️ای ایران ▪️ساز نی @tajlilkurdistan
نمایش همه...
▪️وەتەن گەڵاڕێزان گۆڵی باخی بە با دا بەهارێ دیکە دێ و ئەم داخە نابا هەناسە باخەوانی پیرە دەیگوت هەزاران خۆزگە ژینی من وەها با وەتەن هۆ ژین و ژیوار وەتەن قەوم  و کەس و کار وەتەن بۆت دەمرم هەرجار 🎤دەنگی: چیمەن ڕەحمانی کرماشان @tajlilkurdistan
نمایش همه...
🔻 "دارە پیرە" ▪️شاعێر: مامۆستا جەلال مەلەکشا ▪️بە دەنگی:: کاک هیوا موحەمەدیان @tajlilkurdistan
نمایش همه...
▪️ "دارە پیرە" 👈هەبوو نەبوو ... ساڵانی زوو لەسەر یاڵی بەرزی مێژوو پیرە دارێک به ساڵاچوو، ڕاوەستابوو! سەری نابووە کۆشی خەیاڵ بیری لە ژین ئەکردەوە! قژو کەزیی شانە ئەکرد دەستی شەماڵ بەقەتار و سیاچەمانە بە حەیران و لۆرە و هۆرە و بەگاڵەگاڵ! دارە پیرە بەر لە مێژوو لە نێو ئەم خاکە ڕەوا بوو. دارە پیرە ڕیشەی ژینی تا نێو دڵی گابۆر و ماسی کوتا بوو! دارە پیرە سەد قۆناخی بە چاو دیبوو بار و بنەی سەد کاروانی ڕاپێچابوو دارە پیرە زریان و شەختە و ڕەشەبای سەدان کەڕەت بەزاندبوو دارە پیرە وەک ئێشکچی دەشتی سووتاو لە سەر لووتکەی قەڵاکەی خۆی ڕاوەستا بوو دەشتی سووتاو، گەوای شەڕ و تێک هەڵچوونی سەدان جاری دار و زستانی ملهوڕ بوو! ئەوەی پاشەکشێ ئەکرد هەر زستانی گژ و دڕ بوو وەرزێکی تاڵ...ڕۆژێکی ڕەش... دارە پیرە سەری نابووە کۆشی خەیاڵ با، لاپەڕەی گەڵاکانی وەک کتێبی کۆنی مێژوو ئەدا لاوە ڕووداوانی یەکە یەکە بە گوێی دەشتا ئەخوێندەوە فەرمان درا...فەرمان درا.... دارە پیرە بقڵیشێنن کۆتەی ئەنجن ئەنجن کەن و بۆ زستانی سۆبەی کۆشکی فەرمانڕەوا ڕەگ و ڕیشەی دەر بهێنن فەرمان درا ،لە بەر ئەوەی سێبەری وی مۆڵگەی گەڵاڵە و پیلانە لە بەر ئەوەی هێندێ باڵندەی نافەرمان کردوویانە بە هێلانە پاڵ و پەسیو دارە پیرە مەتریزی یاخییەکانە بیقڵیشێنن، هەڵیپاچن چیلکەی کەن و... بە سێدارەی یاخی بوونیا هەڵیواسن ! داس و کۆتک و تەوەر هاتن لە سێبەری دارە پیرە ئیستێکیان کرد چاویان گێڕا دارە پیرە، وەک بەردی ڕەق خۆی بۆ زەبری داس و کۆتک و تەوەر و چیتر ئامادە ئەکرد ! خێڵی دوژمن، بە هەڕەشە و گەلەکۆمە هورووژمیان بۆ دارە پیرە برد! لە سێبەری دارە پیرە کەوتنە ڕاوێژ و تەگبیران گەورەکەیان وتی یاران: وەک کورد ئەڵێ " دارێ پوازی لە خۆی نەبێ قەد ناقڵیشێ" پوازێ لە خۆی پەیدا کەین و دایتاشین و ئیتر ئێوە کارتان نەبێ ! کەوتنە گەڕان... ئەم لا گەڕان.....ئەو لا گەڕان لە ئەنجاما، بەر چاویان کەوت لقی سووتاو ڕەق و تەق و ڕەنگ بزرکاو لار و گێڕ و لە بەر خۆرەتاو هەڵقرچاو لاواز و بێ بەر و بەڕەڵا وتیان خۆیە..... دیارە دەبێ بە ئارەزوو هەڵیقڵاشین بەو جۆرە وا مەبەستمانە بۆ گیان ئەم دارە دایتاشین لقیان بڕی لقی لار و خوار و خێچ و بێ ئەمەکیان بە بەڵێنی درۆ کڕی ! دایانتاشی، تیژیان کرد و بوو بە پەواز وتیان پێی چۆن خەیانەت کا هەورێ کەوتە بەر دەمیان و پیرە دارەیان گەمارۆ دا دارە پیرە هەناسەی ساردی هەڵکێشا وتی: لقە مەڕۆ مەبە بە دارە دەست قەیناکا هەر ماوەت ماوە ..... باوەشی من بۆ تۆ هێشتا ئاوەڵایە ! لە گەڵما بە لە بەرامبەر ئەم بەڵایە مەڕۆ لقە جێم مەهێڵە دەشتی سەوزی باوانی خۆت بە ئامێر و نێری بێگانە مەکێڵە بەڵام هەوری ویژدان تۆپی و پووزەی تێژی نا سەر سینگی دارە پیرە ئەمجار دار وتی: پواز ! وەر گەڕێوە بۆ خۆت ئەڵێم من نامرم..... لە ئەو پەڕی مەرگیشەوە هەر دێمەوە مێژوو حوکمت لە سەر ئەدا دوژمن خاکی خەیانەتت بە سەر ئەکا فریو مەخۆ، داوی نەیار بپرچێنە تف لە سیمای عەرنەمووت کە هەڵبرووسکە و چاوی دوژمن قاڵاو پوت کە پوازوتی: ئیتر من ئەو لقە لەر و لاوازە نیم تەماشام کە بزانە چیم ڕێزم ئەگرن، قەدرم هەیە جامەی ڕەنگین بۆ سەر تا پای باڵام ئەبڕن بەڵێن وایە بمکەن بە خەنجەری بەر پشتوێنی فەرمانڕەوا من چیم داوە لە یاخی بوون نازانم لە خەبات دژی سەرما و سۆڵە و مافی ڕەوا ئیتر پارە و پاروو لە لام هەر وەک کایە زگم تێرە و جامەی زێڕین لە بەر ئەکەم ! قەد نەم دیوی، نایشتناسم ڕەگەز چییە، باوان کامە.... زێد و وڵات لە لام بایە.... خۆ وەحشی نیم، ئێوە مانان لە ئەم یاڵ و دەشت و چیایە! تەماشاکە، چەندە جوان و شەنگم چەندە تیژم، کێ ئەزانێ من ئەو لقەی هەڵقرچاوم هەلی وا قەت دەست ناکەوێ لەسەر فەرمان دەتکوژم و داخم بە سەرتا ئەڕێژم پوازی نەیار...وەک سەگی هار قەپی کردە ناخی دارا خێرا هاتن داریان دا بەر دارە پیرە لە نێو خوێنا ئەم وشانەی هاتە زارا: من نامرم....لە ناو خوێنا ئەژوێمەوە وەک چو زە رە و چرۆ لە سەر لووتکەی خۆمدا دەڕوێمەوە دارەکەیان بنبەڕ کرد و بۆ ئاگری کوورەی کۆشکی سوڵتانیان برد ڕێ کەوتن و پواز وتی: ئەی من نابەن؟ گەورەکەیان وتی: لاچۆ.....لاچۆ لە بەر چاوم بۆگەن! قەد نەم دیوە خاین بە خۆ بێژگە سپڵەی وەک تۆ تفی لێ کرد، بە شەپان و تێهەڵدان فڕی دایە نێو زبڵدان ئەوان چوون و دوای شینگێڕی دارە  پیرە مقۆ مقۆ کەوتە چیا.... باڵندەکان هەواڵێکیان بۆ یەک ئەبرد پیرۆزبایی سەرکەوتنیان لە یەک ئەکرد وتم چییە؟ چی قەوماوە؟ لە دوای مەرگی دارە پیرە جگە لە خوێن و ئەشک و ماتەم چیمان ماوە؟ وتیان نابێ بیدرکێنین نهێنی و ڕەمز و ڕازە دەبێ بە چاوی خۆت بیبینی کاتێ چوومە سەر مەزاری دارە پیرە بە چاوی خۆم ئەوەم بینی گوپکە و چوزەی چەتری تازە. ✍جەلال مەلەکشا @tajlilkurdistan
نمایش همه...
🔺بی براری ▪️آهنگ "بی براری" اثر زنده یاد رضا سقایی ▪️با صدای محمد میرزاوند ◾️تسلیت، با ترانەای که واقعیت زندگی امروز خیلی از ماها و جامعەمان است. @tajlilkurdistan
نمایش همه...