ئیتر لە دەرگا نادات پۆستەچی
رفتن به کانال در Telegram
1 623
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-37 روز
-1330 روز
آرشیو پست ها
نالی شاعیر نەبوو، شێخی سەنعان کافر نەبوو، مەحوی بێ دیوان بوو، گوڵ تۆڵەکە بوو، بولبولیش هەر چۆلەکە بوو، گەر عەشق نەبا.
کەس لە تۆ نەچوو
تۆلەکەس نەچوویت
کەس وەک تۆ لە ئەزەلەوە بەدوامدا نەگەڕا
کەس وەک تۆ
تا ئەبەد بزری نەکردم.
-دلاوەر قەرەداغی
ئازیزم، تۆ لە وەڵامدانەوە وەستایت، منیش فێربووم کە واز لە چاوەروانی بهێنم.
-نامەیەکی سیمۆن دیبۆڤوار بۆ نێڵسن ئەنگرن
لە باڵکۆنەکەم دانیشتووم، بە دیار مۆمێکەوە و پەرداخێک شەرابیش، ئینجانەکەنم تازە ئاویا، چڵ و گەڵا وشکەوەبووەکانم لێکردنەوە ئەمرۆ، گوایە ئەو چڵانە بە گوڵەکانەوە بەشێکی وزەی ژیانیان ئەبا. لە گەشە و جوانیان ئەخا، خەریکم منیش ئەم رۆژانە خۆم لەو چڵە وشکبووەکانە پاک ئەکەمەوە، وەکو گوڵی ناو ئینجانەکانم، باشە هۆ عەزیزی من، تۆ بۆ ئەبێ ببی بە چڵێکی وشکەوەبووی رۆژگارم؟ مەهێڵە وشک بێتەوە.. لێم ئەبیتەوە..
لەم دوونیا خۆڵەمێشییەدا؛
تۆ تاکە شتی ڕاستەقینە بوویت.
-لە نامەیەکی ئەلبێرت کامۆ بۆ ماریا
ئەوکات؛ شابازی ئاسمان بووم
ئێستا؛ بەشی سەربانێک نازانم
بفڕم بێ تۆ.
-هێمن قەرەداغی
توخودا بڵێ بە حەزرەتی (نالی)؛ دەغیلی بم
بەم نەوعە قەت نەکا بە سولەیمانیا گوزەر
جارێکیان ئێمیل سیوران بە دایکی ئەڵێت؛
دایکه بێتاقەتم، دایکیشی پێی ئەڵێت ئەگەر ئەمزانی وایە، لە بارم ئەبردی.
© Carl Olof Petersen
ئامادە بوو؛
نکوڵی لە بوونی ئەرز و ئاسمان و کات بکات
بەڵام ئامادە نەبوو؛
دان بە کۆتایی خۆشەویستییدا بنێت.
-سیمۆن دی بوڤوار
© Piotr Jabłoński
