الـقُـرآن نـور الـقـلـوب
(وَفَوْقَ كُلِّ ذِي عِلْمٍ عَلِيمٌ) #قورئان #تەفسیرو_ڕامان #دیارترین_باسەکانی_جوزئی... #_چۆن_سەرکەوتوبم_لە_لەبەرکردنی_قورئان #سلوكيات_خاطئة_على_طريق_الدعوة #پاداشت_و_سزا #لەسەر_ڕێبازی_پێغەمبەرﷺ #ڕازە_قورئانیەکان #نوێژوماناکانی #زنجیرەی_چلینەی_ #یوسفەوە
نمایش بیشتر816
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
- مشترکین
- پوشش پست
- ER - نسبت تعامل
در حال بارگیری داده...
معدل نمو المشتركين
در حال بارگیری داده...
خەڵکی شتێکیان دەوێت، پەروەردگاریش شتێکی دی. پەروەردگاریش باڵانواڕ و بەدەسەڵاتە و هەر بڕیارێک بیدات کە ناس ناتوانێت ڕێگری لێکات،
وەلێ زۆربەی خەڵکی حیکمەتی کارەکانی پەروەردگار حاڵیی نابن!!!
تۆ شتێکت دەوێت کە ئازار و تەنگ و چەڵەمەی نەبێت،بەڵام پەروەردگارت دەیەوێت حەقیقەت و ڕاستی دەرخات و کوفر و دووڕوویی ئاشکرا بکات.
خێر و چاکەی لەوەوەیە و خراپە بۆ ئەو ناگەڕێتەوە، بەڵام عەقڵمان سنووردارە و ڕۆح و نەفسمان تەنگە و دڵمان ڕوو لە زەمینە لە بری ئاسمان!
خودای خاوەن ستایش و شکۆمەندیی: دڵمان لە کۆت و بەندەکانی زەوی ئازاد بکە..
دکتۆر احمد عبدالمنعم
Repost from پایە
نازانم کۆتا جار کەی بوو دەمی قورئانەکەت کردەوە و چاوت ڕێژا بەو پیتە گەوهەرینینانە، وەلێ با شتێکی سەیرت پێ بڵێم:
ژیانی ئێمە بەم هەموو جەنجاڵیی و سەرقاڵیی و کێشمەکێشەوە؛ هەراوهۆسەی خۆمان و شەیتان و نەفس، ڕاجیاییی ئایین و ئارەزوو، خەمی ژیوار و خەمی گەل و ئوممەت، هەموو ئەمانە لە مێشکی تاکێکی کوردی موسڵمان هەردەم دەبزوێن و بێئۆقرەیان کردووە.
بەڵام لەم هەموو تێکڕژانەی داخ لە ناخمان، هەڵوەدای هێورییەکمانە کە لە هیچ جێگەیەکی ئەم دونیایە دەستمان ناکەوێت؛ خەمی گیرفانمان لێ کەلا ببێت، خەمی ماڵ و منداڵ سەر هەڵدەدات، خەمی گەل و نیشتمان بڕەوێتەوە، برینی ئوممەت دەکولێتەوە، تا فێری کارامەیییەک دەبیت، سیانی دیکەت پێویستە... سەدی دیکە بەم چەشنە ڕیز بکە، سوێنی لەسەر بخۆ، ڕەنگە سوێنەکەت مەکەوێت کە هەموومان لەم دۆخەداین.
ئارامی تەواوەتی کە لەم دونیا جێی نابێتەوە، وەلێ ساڕێژکردنی برینەکان و پتەوکردنی دڵ، ئەمیان کارێکی کردەیە! ئەمیان ئەزموونی خۆمە و دەیڵێم: هەر کاتێک خەمێک دنیای لێ کردبم بە چەرمەچۆلەکە و ئۆقرەی لێ بڕیبم، لەگەڵ پەستبوون و هەڵچوونم، هەر کە دەستم دابێتە فەرمایشتە شیرینەکانی پەروەرێنم، پاش چەند لاپەڕەیەک، هەموو شتێک هاتووەتەوە جێی خۆی و گرفتەکە بچووکبووەتەوە بۆ قەبارەکەی خۆی. چەندین و چەندان جار وام بەسەر هاتووە، بۆ جارێکیش قورئان شکستی نەهێناوە لە ڕێکخستنی کارە لەپێشینەکانم.
خۆی نهێنی قورئان لەوەدایە کە کارە لەپێشینەکانی بەندە ڕێک دەخات، کارە دونیایییەکان دەخاتە کڵێشەی دونیاوە؛ دیارە دونیا لای خودا نرخی باڵە مێشوولەیەکی نییە!
لەگەڵ دوو پەڕە قورئان، کەهفێکی هەیینییانە و مولکێکی پێش نووستن و ئایەتەلکورسییەکی پاش نوێژەکان، قەبارەی دونیا و کاروبار، بەندە و مەزنی پەروەرێنی، هەموو ساز دەکات.
زۆر درێژەی نەدەینێ. لەم هەموو جەنجاڵییە و دونیاپەرەستیی و ماڵوێرانییە، دەست بە قورئانەکەتەوە بگرە. ئاوی دڵت دەدات. ناهێڵێ ڕەق هەڵێیت.
دەست بە قورئانەکەتەوە بگرە، ئەگین لەم ژاوە ژاوە بە شێتی و شێواوی دێیتە دەرەوە و مایەپووچیش دەبیت!
#دەرد_و_دەرمان
#قورئان
#پایە
@payekurd
Photo unavailableShow in Telegram
"دووڕووان جیهادی پەیامبەر ﷺ و هاوەڵانیان تۆمەتبار دەکرد بەهۆکار لەکوشتنی موسوڵماناندا.
﴿...وَقَالُوا لِإِخْوَانِهِمْ إِذَا ضَرَبُوا فِي الْأَرْضِ أَوْ كَانُوا غُزًّى لَّوْ كَانُوا عِندَنَا مَا مَاتُوا وَمَا قُتِلُوا...﴾. [156-آل عمران]، واتا، (دووڕووان و ئەوانەی کە خودایان نەدەناسی سەبارەت بە براکانیان -کە لە سەفەر، یان لە شەڕی دوژمنان بوون- دەیانگوت: ئەگەر ئەوانە لامان مابان، نەدەمردن، نەدەکوژران).
"المنافقون يتهمون جهاد النبي ﷺ وصحبه بالتسبب بقتل المسلمين. ﴿وَقَالُوا لِإِخْوَانِهِمْ إِذَا ضَرَبُوا فِي الْأَرْضِ أَوْ كَانُوا غُزًّى لَّوْ كَانُوا عِندَنَا مَا مَاتُوا وَمَا قُتِلُوا﴾.
#الشیخ_عبدالعزیز_الطریفي_
Photo unavailableShow in Telegram
"بەڵێنی خودا وایە کە مزگەوتی ئەقسا بە جیهاد ڕزگار دەکرێت نەک بە ئاشتی، دەرگایەک کە لە ئەقسا داخراوە نە قوفڵی هەیە و نە کلیل، تەنیا کەسێک دەتوانێت بچێتە ناوی کە باوەڕی بە هەڵکەندنی دەرگاکە هەیە، نەک ئەوەی کە بەدوای کلیلدا دەگەڕێت."
عەبدولعەزیز توڕەیفی
Photo unavailableShow in Telegram
🔺ئەو جەنگە #دۆرانی تێدانییە یان #سەركەووتن یان #شەهیدبوون...
۞قُلْ هَلْ تَرَبَّصُونَ بِنَا إِلَّا إِحْدَى الْحُسْنَيَيْنِ ۖ وَنَحْنُ نَتَرَبَّصُ بِكُمْ أَن يُصِيبَكُمُ اللَّهُ بِعَذَابٍ مِّنْ عِندِهِ أَوْ بِأَيْدِينَا ۖ فَتَرَبَّصُوا إِنَّا مَعَكُم مُّتَرَبِّصُونَ۞(التوبة-٥٢)
۞ئەی پێغەمبەر ﷺ (به دووڕووهکان و بێ باوهڕان) بڵێ: ئایا ئێوه له یهکێک لهو دوو سهرئهنجامه چاکه زیاتر چاوهڕوانی چیمان بۆ دهکهن، لهکاتێکدا ههردووکیان چاکن و ئاواتیان بۆ دهخوازین (که: یان #سهرکهوتنه، یان #شههیدبوونە)۞
🔺جیهادی ئەم ڕۆژانەی قودس شیفای دڵی ئیماندارانە ،وە سونەتی جیهادیش وایە خوێن ئەڕژێت و خوێنت ئەڕژێت ، بەڵام ئیماندارن ئەھلی بەھەشتن و كافران ئەھلی ئاگر
🔺بۆیە ئیمانداران لە نێوان دوو بردنەوەدان☝️
نمایش همه...
Log in or sign up to view
See posts, photos and more on Facebook.
Photo unavailableShow in Telegram
{ ٱلَّذِینَ قَالُوا۟ لِإِخۡوَ ٰنِهِمۡ وَقَعَدُوا۟ لَوۡ أَطَاعُونَا مَا قُتِلُوا۟ۗ قُلۡ فَٱدۡرَءُوا۟ عَنۡ أَنفُسِكُمُ ٱلۡمَوۡتَ إِن كُنتُمۡ صَـٰدِقِینَ }
واتا: ئهوانهی بۆی دانیشتن و (نهچوون بۆ جهنگ) بهبراکانی خۆیانیان گوت: ئهگهر ئهوانه بهقسهی ئێمهیان بکردایه نەدهکوژران، ئهی پێغهمبهر ﷺ پێیان بڵێ: دهی کهواته مردن له خۆتان دووربخهنهوه ئهگهر ڕاست دهکهن
هەموومان ئەم دونیایە بەجێ دێڵین...
بەڵام جیاوازی هەیە لەنێوان ئەو کەسەی کە بە ترسنۆکی دەژی و بە ترسنۆکیش دەمرێت لەگەڵ ئەو کەسەی کە دەبێتە نمونەی عیززەت و سەربەزی بۆ نەوەکانی دواتر و لووتی دووژمنەکەی دەچەقێنێتە گڵەوە
بۆیە ئاوڕ مەدەنەوە بۆ وورە دابەزێنەران
دکتۆر ئیاد قونەیبی
Repost from ناوهندى ئەوینــدارانـی قــورئــان
03:27
Video unavailableShow in Telegram
خودا چۆن وەسفی #قورئان دەکات ؟ مامۆستا محمد ملا فائق شارزووری
#لینکی_ڤیدیۆ_لە_یوتوب
https://youtu.be/HYKjCtkUvtk?si=lomIuJ7R07dLk5rB
#ناوهندى_ئەوینــدارانـی_قــورئــان
67.93 MB
Repost from القارئ أحمد الشافعي | Ahmed Alshafey
00:30
Video unavailableShow in Telegram
🤍🤍.
.
.
#احمد_الشافعي
#رحم_الله_الشيخ_سعيد_الشافعي
IMG_0544.MP421.31 MB
یک طرح متفاوت انتخاب کنید
طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.