fa
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

رفتن به کانال در Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

نمایش بیشتر
1 393
مشترکین
-124 ساعت
-37 روز
-1430 روز
آرشیو پست ها
Repost from دژە باو
خۆشگوزەرانیی بێ سنوور بەڵای ناخ و بکوژی ئیمانە بازنەیەکی داخراوی سروشتی هەیە کە مرۆڤ پێوەی بەستراوەتەوە و ناتوانێت لێی دەرباز
خۆشگوزەرانیی بێ سنوور بەڵای ناخ و بکوژی ئیمانە بازنەیەکی داخراوی سروشتی هەیە کە مرۆڤ پێوەی بەستراوەتەوە و ناتوانێت لێی دەرباز ببێت، لەسەر بنەمای هۆ و بەرهۆ؛ بەو واتایەی بۆ هەموو کارێک کاردانەوە و بۆ هەموو دیاردە و ڕووداوێك دەبێت هۆکارێک لە پشتەوە بوونی هەبێت، بە چاوپۆشی لەوەی ئەو هۆکارە لە خودی خۆیدا کاریگەرە یاخود تەنها ئیقتیرانێکی بەرهۆییە لەگەڵیدا. لێرەوە مرۆڤە ژیرەکان بە تێبینیکردنیان بۆ واقعی ژیان، بۆیان دەرکەوتووە کە دۆخی سەخت و ناهەموار مرۆڤی بەتوانا و گەورە وەبەردێنێت، و دۆخی ئاسایی و ئارام مرۆڤی لاواز و پووچ دەخاتەوە، هەر بۆیە دەبینین لە تەواوی ئایینەکاندا ڕیازەت و خۆڕاهێنان هەیە و پابەندان بەردەوام دەبن لەگەڵیدا بۆ بەدەستهێنانی فەزیلەت و ڕوحی بەرز. ئیبن خەلدوون لە وتە ناودارەکەیدا دەڵێت: (ڕۆژە سەختەکان مرۆڤە بەهێزەکان وەبەردەهێنن، و مرۆڤە بەهێزەکان خۆشگوزەرانی دروست دەکەن، و خۆشگوزەرانیش مرۆڤە لاوازەکانی لێوە دەردەچێت، و مرۆڤە لاوازەکانیش دەبنە هۆی هاتنی ڕۆژە سەختەکان.). مرۆڤ لە ناهەمواری و سەختیدا بە باشی لاوازی خۆی بۆ دەردەکەوێت بەرامبەر کاریگەرییە باڵاکان، هەمیشە هەست بەو کەموکوڕییە فیترییە دەکات کە تێیدایە، ئەویش پێویستییەتی بە باوەڕ، لێرەوە باوەڕ بەهێز دەبێت بە جۆرێک کە ژیان تەنها بە بەسەربردنی چەند ساتێک نابینێت کە دوورە لە هەر مانا و ئامانجێک، بەڵکو خۆی ئامادە دەکات بۆ دوای مردن، جا ئەگەر شکست بخوات هەست بە هەڵەی خۆی دەکات و پێی وایە کە ئاگادارییە لەلایەن خوداوەندەوە تا خۆی چاک بکات. لە تەنیشت ئەو باوەڕەدا بەردەوام ئارام دەبێتەوە و ناڕەحەتییەکانی لەسەر ئاسان دەبێت و هەست بە تەنهایی ناکات لەبەردەم ئەو ڕەقی و تووندییەی سروشت و ژیان؛ بەڵام کاتێك دەکەوێتە ناو ناز و نیعمەتەوە، وردە وردە جەدەلی فەلسەفی و گومان و بۆڵەبۆڵ و خۆخەریککردن بە دنیای کاتییەوە یەخەی دەگرێت، و پاڵدەداتەوە بە جۆرێک کە لەو دنیا کاتییەی تێیدا دەژی سەرقاڵ دەبێت هەر وەک ئەوەی کە بەتەمای بەجێهێشتنی نەبێت، لێرەوە باوەڕ لاواز دەبێت و گومان دەخاتە سەر تەواوی بەڵگەنەویستەکانی پێشوو کە باوەڕی پێیان هەبوو. خودا لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: (وَإِذَا أَرَدْنَا أَن نُّهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا فَفَسَقُوا فِيهَا فَحَقَّ عَلَيْهَا الْقَوْلُ فَدَمَّرْنَاهَا تَدْمِيرًا)، ئیبن عەباس لە تەفسیری (أمرنا مترفیها)  دەفەرموێ: "واتای ئەوەیە خودا ژمارەیان زۆر دەکات" (تفسیر الطبري). زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان یەکێکە لە دەرهاویشتەکانی خۆشگوزەرانی، کە مرۆڤ بواری زیاتری دەبێت بۆ جووتبوون و خستنەوەی منداڵ، لە بەرامبەردا کەمی جەنگ و نەمردنیان و نەبوونی کاری سەخت و پارێزگاری لە تەندروستی و هەوڵدان بۆ درێژبوونی تەمەن و مانەوەی زیاتر لە دنیادا و خۆپارێزی لە ئازار، کە وادەکات ژمارەی دانیشتووان بە شێوەیەکی زۆر گەورە زیاد بکات، لێرەوە سەیتەرە بەسەر ئەخلاقدا کەم دەبێتەوە و بە ئاسانی خراپەکاری دەکرێت، بۆیە (ففسقوا فیها) بەدوای خۆیدا بە هیلاکەتچوون دەهێنێت (فدمرناها تدميرا). #ڕەسەنایەتی

مرۆڤ بەبێ ئازار دەبێتە بوونەوەرێکی تەمبەڵ، نەمانی ئازار تەنانەت خوداشت بیر دەباتەوە، نەمانی ئازار و ڕەفاهییەتە کە گومان و ڕاڕایی و مەلەل و گەوجێتی دەهێنێت بەدوای خۆیدا، وا لە مرۆڤ دەکات کە بەدیار ژیانێکی کاتی دنیاوە دانیشێت وەك ئاژەڵ بەڵکو کەمتر لە ئاژەڵ، بخوات و بخەوێت و جیماع بکات و وەچە بخاتەوە. مەعریفەی مرۆڤ لە ڕەفاهییەتدا گەشە ناکات بەڵکو تێکەڵ دەبێت و گومانی دەخرێتەسەر، مەعریفەی ڕاستەقینە پاڵنەری مەترسی بۆسەر ڕوح پێویستە لە واقعی ژیاندا تا بە شێوازێکی عاقڵانەی واقعیانە بیربکاتەوە و بیر و بۆچونی گەوجانەی نا منطقی لە هزریدا جێگەی باوەڕی قوڵ نەگرێتەوە. بۆیە وتراوە باشترین دەرمان بۆ نەخۆشی سەفسەتە «سوتاندنە». مرۆڤی مۆدێرن بەدوای چێژی کاتیدا دەگەڕێت و وازی لە ئامانج هێناوە، بەدوای خۆشگوزەرانیدا دەگەڕێت و وازی لە مانا هێناوە، بە پێچەوانەی مرۆڤی پێشوو کە لە ژیاندا ئامانجی هەبوو بە چاوپۆشی لەوەی چێژی کاتی هەیە یاخودنا، ئەو ئامانجەش ئاین بۆی دەستەبەر کردبوو، بەدوای مانا و میتافیزیکەوە بوو کە هەموو کارەکانی بۆ ڕێکدەخست و بەخۆیەوە دەیبەستەوە، بۆیە سەری سوك بوو لە هاتنی گەورەترین پرسیاری فەلسەفی بە هزریدا کە«مانای ژیان چییە» ڕاستەوخۆ وەڵامی بۆی هەبوو«ئەوەیە بە گوێی خودا بکەیت تا دەمریت پاشان دەچیتە بەهەشتەوە» بۆیە توشی شۆك و ئیکتیئاب نەدەبوو وەك مرۆڤی نوێ کە هیچ وەڵامێکی بۆی نییە و لێی ڕادەکات و ناوێرێت بیری لێبکاتەوە. هەموو ئەمانە پەیوەستن بە نەمانی مەترسی ڕاستەقینە لەسەر ژیانی زۆرینەی مرۆڤەکان و بەوهۆیەوە بێ ئاگاییان لە واقع و سەرقاڵ بوونیان لەناو شارە گەورەکاندا بە کۆیلایەتیکردن بۆ کۆمپانیا گەورەکان و دەستەبەربوونی ژیانێکی سەگ ئاسا بۆیان کە نایانەوێ لێی بێنە دەرەوە تا توشی مەترسی نەبن. ئیڤۆلاش دەڵێت: مەترسی عەقڵ هۆشیار دەکاتەوە. #تەپاوتلی_مۆدێرنە

پوچەڵکردنەوەی بەڵگەی ئابیقۆر لەسەر بوونی خراپە. #ڕەدی_لادەران

شوبهەیەکی بەتاڵ لە یەکەم پێشەکییەوە👇
+1
شوبهەیەکی بەتاڵ لە یەکەم پێشەکییەوە👇

بینینی نھێنی (بصیرەت) لە بینینی ئاشکرا (بەصر) بەهێزترە، و دڵ لە چاو تیژتر و بەتواناترە. جوانی ماناکانی عەقڵ لە جوانی وێنە ئاشکراکانی بینراو بە چاو گەورەترە. بۆیە بێگومان خۆشیی دڵ بەو شتانەی کە لە ڕێیەوە دەیانبینێت (مانا شەریف و خوداییەکان) کە لە توانایی پەیبردنی هەستەکان دەرەوە نین، تەواوتر و قووڵترە. بۆیە مەیلی و حەزی سروشت و عەقڵی تەندروست بۆ ئەو شتانە بەهێزترە. (خۆشەویستی) مانایی تری نییە جگە لە مەیل کردن بەرەو ئەو شتەی کە بینینی خۆشیی لێوە دێت. بۆیە ناکرێت خۆشەویستی خوا ڕەت بکرێتەوە، مەگەر لەلایەن ئەو کەسەوە نەبێت کە کەمی و کورتی هەیە و تا پلەی چوارپێ بوون، نەیتوانیوە لە توانایی هەستەکانی تێبپەڕێت. حەزرەتی غەزالی 📚احياء #وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام #غەزالی

Repost from دژە باو
"ئافرەتی مۆدێرن ڕۆڵە نەریتییەکەی خۆی بە سووکایەتی دەزانێت، و بە تاوانی دەبینێت کاتێک تەنها وەک ئافرەتێک مامەڵەی لەگەڵ دا دەکر
"ئافرەتی مۆدێرن ڕۆڵە نەریتییەکەی خۆی بە سووکایەتی دەزانێت، و بە تاوانی دەبینێت کاتێک تەنها وەک ئافرەتێک مامەڵەی لەگەڵ دا دەکرێت، ئەم بیرکردنەوەیە بوو بە دەستپێکی ژیانی پیشەیی چەواشەکارانە." یۆلیۆس ئیڤۆلا #ڕەسەنایەتی

Repost from دژە باو
لەدوای دروستبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان و زاڵبوونی ئەمریکا، و سەپاندنی یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ و بڕینی ناوی تیرۆرست بەسەر نەیار و دوژمنەکانی خۆیان، وردە وردە بابەتی مرۆڤایەتی گەشەی کرد تاوەکو گەیشتە ئەو ئاستەی خەڵکی بەشێوەیەک بیر بکەنەوە کە بنەماکانی مافی مرۆڤ نەک هەر سەربەخۆ لە دەرەوەی ئایین و شەریعەتەکان بوونیان هەیە، بەڵکو زاڵن بەسەر بنەما و ڕێسا دینییەکان و پێوەرن بۆیان، بۆیە ئاساییە بڵێین مرۆڤایەتی بوو بە ئایینێکی سەربەخۆ و شوێنکەوتەی پەیداکرد، و وردتر لەدوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەتەوە ئەم بیرکردنەوەیە گەیشتە لووتکە، ئێستا جگە لە بێدین و بێباوەڕەکان کە باوەڕدارن بە ئایینی مرۆڤایەتی، زۆرێک لەوانەی شوێنکەوتی ئایینیشن باوەڕیان بەو ئەحکام و مافانە هەیە کە لەم دینە دا داڕێژراون بۆ مرۆڤ. لێرەوە گرنگە بپرسین ئایینی ئیبراهیمی چییە؟ و چۆن تەواوکەری هەمان زنجیرەیە و چ ئامانجێکی سیاسیی ڕۆژئاوا دەپێکێت؟ ئایینی ئیبراهیمی بریتییە لە پڕۆژەیەکی هزری و ئایینیی مۆدێرن، هەوڵدەدات بۆ لێک نزیککردنەوەی سێ ئایینە ئاسمانییەکە (ئیسلام، مەسیحییەت، یەهودییەت) کە لەناو نەوەکانی پێغەمبەر ئیبراهیم (عليه السلام) خودای گەورە ئەم ئایینانەی دابەزاندووە؛ بیرۆکەی سەرەکیی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە ئەم ئایینانە سەرەڕای جیاوازییان، هاوبەشن لە ڕەگ و ڕیشەی ئایینی و یەکتاپەرستی دا، لە باوەڕبوون بە خودای تاک و تەنها، و شوێنکەوتنی ئەو ئایینەی پێغەمبەر ئیبراهیم (عليه السلام) لەسەری بوو، بۆیە ئەم پڕۆژەیە بە پێویستی داناوە (ئایینی ئیبراهیمیی جیهانی) یاخود بەلای کەمەوە (سیستەمێکی ئەخلاقی و ئایینیی هاوبەش) پەیڕەو بکرێت، لەپێناو چەند ئامانجێک: ١- کەمکردنەوەی ململانێ ئایینییەکان. ٢- بڵاوکردنەوەی لێبووردەیی. ٣- دروستکردنی شووناسێکی ئایینیی هاوبەش لە جیهان دا. ٤- جێبەجێکردنی پڕۆژە سیاسی و ئابوورییە مۆدێرنەکان لەپێناو بەجیهانیبوون (Globalism) و خۆشگوزەرانی، لەژێر ناونیشانی (ئاشتی و برایەتیی ئایینی). بەڵام وەکو زانراوە، لە بنەڕەت دا هیچ هاوبەشییەک لە نێوان ئەو سێ ئایینە دا بوونی نییە، هەر لە بیروباوەڕ و ئەحکامەکانیان دا تاوەکو بیرکردنەوە و ڕەفتاری شوێنکەوتووانیان؛ مەفهووم و وێناکردنی خودا لای هەر یەک لەو ئایینانە جیاوازە لەوانەی دیکە، بۆیە زیادەڕەوی نییە ئەگەر بڵێین هەموو ئامانجی ئەم پڕۆژەیە لە خاڵی چوارەم دا چڕ دەبێتەوە و لەپێناو خۆسەپاندن و زیادکردنی هەژموونی سیاسی و ئابووریی ئەو وڵاتانەیە کە دامەزرێنەر و لایەنگری ئەم پڕۆژەیەن، تاوەکو لەڕێیەوە خەڵک و وڵاتان دەستەمۆ بکەن لە ژێر ناوی ئایینێکی بێ ناوەڕۆک و بێ شەریعەت، کە پەیامبەرانی ئەم ئایینە بریتین لە مرۆڤدۆستە ڕۆژئاواییەکان، دوای پێشکەشکردنی ئایینی مرۆڤایەتی، و ئەنجامدانی چەندین شەڕ و کوشتار و داگیرکاری و بەلاڕێدابردنی بیروباوەڕی گەلان لەژێر ناونیشانی ئازادی و مافی مرۆڤ و لەناوبردنی تیرۆرستان، ئێستا کاتی قووڵترکردنی گۆمەکەیە بە پێشکەشکردنی ئایینی ئیبراهیمی وەکو جێگرەوەی بیروباوەڕ و ئایینەکانی دیکە لەلای تاک. ڕوونە کە ئەمەش درێژەپێدانە بەو هزر و پڕۆژانەی پێشتر باسمان کرد، ئێستا کە سەری ڕۆژئاوا لەناو جەرگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، موسڵمانان سەرەڕای ملکەچ کردنیان بە هێز لەلایەن ڕۆژئاوا و دووبارە بنیاتنانەوەی کۆمەڵگەکانیان، هێشتا خاوەن بیروباوەڕ و عەقیدەی خۆیانن، و توراس و کلتووری باوک و باپیرانیان بەپێی پێویست زیندووە؛ بۆیە پڕۆژەی ئایینی ئیبراهیمی یەکێکە لە پڕۆژە کە پێویستەکان بۆ ڕۆژئاوا تاوەکو درێژە بە سیاسەتی خۆی بدات و ئامانجەکانی لە خاکی موسڵمانان دا بپێکێت، دوای لاوازکردنی موسڵمانان لەڕووی هێز و سەپاندنی مەنهەجی مەعریفیی خۆیان، هەروەها لابردنی شەریعەت، ئێستا کاتی پێکانی ئامانجێکی دیکەیە کە بریتییە لە سەپاندنی ئەو عەقیدەیەی خۆیان دەیانەوێت. ئەوەش لەژێر ناونیشانی یەکبوون لە بیروباوەڕ دا و ئاشتی و برایەتیی ئایینی دەکرێت، بەم شێوەیە ئایینێک پێکدێت کە دەبێتە ئامرازێکی گرنگ بەدەست ڕۆژئاوا تاوەکو دەمی هەرکەس دابخات کاتێک باسی بیروباوەڕ و عەقیدەی خۆی دەکات، بە بیانووی پێشێلکردنی بنەماکانی ئایینی ئیبراهیمیی نێودەوڵەتی و ئایینی مرۆڤایەتی. کاتێک مەعریفە نەما، هێز بەرەو لاوازبوون دەچێت، کە هێزیش نەما هیچ شتێک جێبەجێ ناکرێت و ناپارێزرێت، نە شەرع جێبەجێ دەکرێت، نە ئیمان و بیروباوەڕیش دەپارێزرێت؛ شەرع دەمێکە گۆڕدراوە بە قانوون، ئێستا کاتی باوەڕهێنانە بە ئایینی ئیبراهیمی، ئەو زنجیرەیەی لە دەرکەوتنی ڕۆشنگەری و مۆدێرنە دەستی پێ کرد، ناوەستێت تا دەگاتە کۆتا خاڵی خۆی کە بریتییە لە کوفر و سەرلێشێواوی و بەلاڕێداچوونی تەواوەتی. (وَلَن تَرْضَىٰ عَنكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ) #ڕەسەنایەتی

Repost from دژە باو
ئایینی ئیبراهیمی؛ درێژکراوەی هزر و پڕۆژە یەک لەدوای یەکەکانی مۆدێرنە بۆ داڕماندنی حەقیقەت هەر لەگەڵ دەرکەوتنی هزری مۆدێرنە و
ئایینی ئیبراهیمی؛ درێژکراوەی هزر و پڕۆژە یەک لەدوای یەکەکانی مۆدێرنە بۆ داڕماندنی حەقیقەت هەر لەگەڵ دەرکەوتنی هزری مۆدێرنە و زاڵبوونی بەسەر بوارە جیاجیاکانی ژیان، هەموو ئەو مەفهوومانەی کە لە جیهانی ڕەسەنی مرۆڤایەتی و شارستانیەتەکانی پێشووتردا هەبوون پێچەوانە بوونەوە، گرنگە هەموو ئەو پێشهاتانەی لە جیهانی ئەمڕۆمان دا دێنە کایەوە گرێیانبدەینەوە بەو بنەمایانەی لەسەری دادەمەزرێن و بیانگەڕێنینەوە بۆ ڕەگ و ڕیشە هزری و مێژووییەکانیان، چونکە هەر هزر و مەنهەجێک پاکێجێکی تەواو جیاوازە لەوانەی دیکە، کاتێک یەکێکیان قبوڵ دەکرێت، گۆڕانکاریی گەورە و ڕیشەیی بەدوای خۆیدا دێنێت. لێرەدا پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی مۆدێرنە بەدوای خۆیدا هێنای و خاڵ بە خاڵ لەوە تێبگەین، کە چۆن جیهانبینیی توراسییانە و ڕەسەنی مرۆڤایەتی گۆڕا بۆ جیهانبینییەکی داڕووخاو بەناوی نوێگەری و خەڵکی لە ئایین و شەریعەت دابڕێنران لەژێر ناونیشانی نوێگەری و بەرەوپێشچوون و مرۆڤایەتی؛ و بە هەمان تێگەیشتن لە ئایینی ئیبراهیمی بڕوانین و ڕوونی بکەینەوە کە چۆن ئامانجەکانی هزری مۆدێرنە دەپێکێت و درێژکراوەی گۆڕانکاری و پڕۆژەکانی پێش خۆیەتی! دوای ئەوەی جیهان باوەشی بۆ مۆدێرنە کردەوە، سێ گۆڕانکاریی گرنگ هاتنە کایەوە: ١- عەلمانیەت (Secularism): جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت و سیاسەت، ئەمەش لە دەرئەنجامی گۆڕانی وێناکردنی مرۆڤ بۆ جیهان دروست بوو، چونکە لە جیهانبینیی واقعییانەی مرۆڤی پێشتر جیهان و دروستکراوەکان خودای گەورە بەڕێوەیاندەبات و دەسەڵاتی داوە بە مرۆڤ بەپێی ئایین و شەریعەتی ئیلاهی کاروباری خۆیان بەڕێوە ببەن؛ بەڵام مۆدێرنە ئەم بیرکردنەوەیەی گۆڕی بەوەی کە مرۆڤ خۆی دەتوانێت لە ڕێگای ئەزموونەوە لە جیهان تێبگات و خۆی ئیرادەی داڕشتنی مەنهەجی هەیە بۆ خۆی، بۆیە عەلمانیەت وەک مەنهەجێکی سیاسی دەرکەوت، بابەتی ئایینیش تەسککرایەوە لە بیروباوەڕی تاک و ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە تاکەوە. ٢- گۆڕینی شەریعەت بە قانوونی دانراو (Positive Law): لەگەڵ عەلمانیەت گۆڕینی شەریعەت بە قانوون هاتە کایەوە، چونکە ناگونجێت بانگەشەی عەلمانیەت بکرێت و شەریعەت پەیڕەو بکرێت، بۆیە مەزهەبی پۆزەتیڤیزمی قانوونی (Legal Positivism) دەرکەوت کە بە مەزهەبی ئیرادە ناسراوە لەناو فەلسەفەی قانوون دا، بەو بنەمایەی مرۆڤ خۆی ئیرادەی داڕشتنی قانوونی هەیە بێ گەڕانەوە بۆ دەقە پیرۆزەکان؛ یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم قوتابخانەیە بریتییە لەوەی قانوون ڕێنمایی مرۆڤە و هیچ پەیوەندییەکی پێویست نییە لەنێوان قانوون و ئەخلاق دا، بەڵکو قانوون پێویستە ڕێکخەری ڕەفتارەکانی مرۆڤ بێت لەناو کۆمەڵگە وەکو خۆی نەک سەپێنەری ئەخلاق بێی. ٣- ناسیۆنالیزم (Nationalism): دوای ئەوەی لەسەر ئاستی کۆمەڵگە مرۆڤ دابڕا لە پیرۆزیی ئاسمانی، ناسیۆنالیزم بوو بە یەکێکی دیکە لە دەرهاویشتەکانی سەردەمی مۆدێرنە و جێگرەوەی پیرۆزییە باڵاکان، کە هەڵقووڵاوی گەڕانی مرۆڤی مۆدێرنە لە گەشتە بێ سەرئەنجامەکەی بەدوای بنەمایەکی باڵا و پیرۆزی دا، ئەمەش دوای پەکخستنی هەموو بنەما باڵاکان، کە لە ئاییندا کۆ ببوویەوە لە ڕابردوو دا. ئەم سێ گۆڕانکارییەی باسمان کرد، بەتەواوی ڕێڕەوی مرۆڤایەتییان گۆڕی و کاریگەرییان هەبوو بەسەر داڕشتنەوەی کۆمەڵگەکان بە فۆرمێکی نوێ، و دوورخستنەوەی خەڵک لە ئەحکامەکانی شەریعەت لەسەر ئاستی کۆمەڵگە و گۆڕینی مەفهوومی ئایین بۆ بابەتێک کە تەنها پەیوەستە بە بیروباوەڕی تاکەوە، تاوەکو لەدوای جەنگی جیهانیی یەکەم ئەم گۆڕانکارییانە هەموو وڵاتانی موسڵمانانیشی گرتەوە و ڕۆژئاوا هەم لەڕووی مەعریفی هەم لەڕووی هێزەوە بە گشتی زاڵ بوو بەسەر جیهان دا. بەڵام پۆزەتیڤیزمی قانوونی و هزری ناسیۆنالیزم، لای ئیتاڵییەکان و ئەڵمانییەکان سەری کێشا بۆ دەرکەوتنی فا-شیزم، قانوونی دانراو بوو بە ئامرازێکی گرنگ بە دەستی نا-زییەکانەوە تاوەکو لەڕێیەوە قانوونی ڕەگەزپەرستی دەربکەن و شەرعیەت بدەن بە کۆمەڵکوژییەکانیان، هەروەها بوو بە دەرچەیەک بۆ خۆدزینەوە لەو سزایانەی پێشتر لەڕووی نێودەوڵەتییەوە بەسەر ئەڵمانیا دا سەپێنرابوون، ئەمەش لەڕووی ڕواڵەتی قانوونییەوە بەپێی بنەماکانی پۆزەتیڤیزمی قانوونی، شتێکی تەواو دروست و شەرعی بوو؛ بۆیە لێرەوە مەزهەبی یاسای سروشتی (Natural Law) دوای ئەوەی لە بەرامبەر پۆزەتیڤیزمی یاسایی کاڵ ببوویەوە، دووبارە لەناو بواری قانوون و فەلسەفەی قانوون دا بەدەرکەوتەوە، و بوو بە پێویستییەک بۆ داڕشتن و زاڵکردنی ڕێساکانی مافی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی، تاوەکو قانوونسازی وڵاتان سنووردار بکرێن لە داڕشتنی قانوون دا.

ئەگەر ویستتان تەماشای پیاوێکی بێتا بکەن تەماشای باجی کاروان بکەن نمونەیەکی دیارە. بەڵێ زۆر زۆرە خانو بکەیت بەناوی ژنەوە و ڕەشمەی خۆتی بدەیتە دەست بۆ کەسێك کە لەماڵدا پیاوەتی و سەرکردایەتی دەکات ، بەڵام بۆ کەسێك کە خۆی لەگەڵ ژنەکەیا بە یەکسان ئەزانێ و ژنی ژنەکەیەتی و پاسۆردی هەموو سۆشیالمیدیای لای ئەوە و ئەمر و نەهی ئەکات و هیچی بەدەست نییە…. نا کێشەیەکی ئەوتۆ نییە لە کۆتایدا ئەو ژنە لەگەڵ ئەوەی لەڕوی دەرونییەوە نا مورتاحە بەوەی کەس پیاوەتی بەسەرەوە ناکات ، بەڵام ئەتوانێ وەك دایك لەگەڵتا مامەڵە بکات نەك وەك ژن. ئەو پیاوەی خاوەنی دە ملیۆنە و خانو ناکا بەناوی ژنەوە پیاوە ڕەشمەی خۆی ناداتە ژن و هەموو دەقەیەك ئامادەیە بۆ ئەوەی بینێرێتەوە ماڵی باوکی ئەگەر گوێرایەڵ و موتیع نەبوو.

Repost from دژە باو
نەک تەنها لای ئەهلی سوننە، کە بەدرێژایی مێژوو لەدوای دەرکەوتنی ئیسلام کورد بەپێی ئەم مەدرەسەیە و بەتایبەتتر مەزهەبی شافعی فێری بیروباوەڕ و ئەحکامی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بووە، بەڵکو لای شیعە و هەموو مەزهەبەکانی دیکە لەم بابەتە دا هەمان حوکمی بەسەردا دراوە، هەروەها لای شوێنکەوتووانی ئایینی دیکەش هەمان حوکم هەیە بۆ ئەوانەی بەم شێوەیە بیر دەکەنەوە. لە دەرئەنجام دا دەڵێین: هەم لە شەریعەتی ئیسلامی دا، هەم لەناو پیاوە گەورە و شکۆمەند و شۆڕشگێڕەکانی ناو مێژووی کورد، کە هەر هەموویان پەیڕەوی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیان کردووە، بیروباوەڕێکی لەم شێوەیە بوونی نەبووە و سەرداوێک بوونی نییە تا شەرعیەت بەوە بدرێت ئایینێکی دیکە بە ڕاست دابنرێت و شوێنکەوتووانی بە برای موسڵمانان لە قەڵەم بدرێن، ئینجا تێکەڵکردنی ئایینەکان و یەکخستنی بیروباوەڕەکان لە ژێر ناونیشانی ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیان! ئاخۆ دەبێت ئایینی ئیبراهیمی لەسەر چ بنەمایەک جێگای ببێتەوە، وا خەریکە کەسانێک لەناو کوردان دا ڕەگ و ڕیشەی ئەم ئایینە ئاو دەدەن؟ #ڕەسەنایەتی

Repost from دژە باو
ئایینی ئیبراهیمی؛ تێکگیران لەگەڵ بیروباوەڕی گەورەپیاوانی کورد و شەریعەتی ئیسلامی یەکێک لەو ئامانجانەی شێخ عبد السلامی بارزانی
ئایینی ئیبراهیمی؛ تێکگیران لەگەڵ بیروباوەڕی گەورەپیاوانی کورد و شەریعەتی ئیسلامی یەکێک لەو ئامانجانەی شێخ عبد السلامی بارزانی لەپێناویدا تێدەکۆشا، چەسپاندنی شەریعەتی ئیسلامی بوو بەپێی مەزهەبی شافعی، بۆ حوکمکردن و بەڕێوەبردنی هەموو چینەکانی کۆمەڵگەی کوردی؛ ئینجا لە هۆنراوەیەک کە دەدرێتە پاڵ جەنابی شێخ، بە زمانێکی شیرین دەست پێ دەکات، گەورە و بچووک بانگ دەکات بۆ ناسینی خودای تعالی، دوای چەند بەیتێک لە باسکردنی تاک و تەنیایی خودای گەورە و بێ هاوەڵی و ناساندنی سیفەتەکانی، وەکو ئەوەی لە بیروباوەڕی ئەهلی سوننەدا هەیە، خۆی بێبەری دەکات لە عەقیدەی کافر و گومڕاکان، و دەفەرموێت: کەلامێ وی دوورە ژ حەرف و دەنگا زاتێ وی مونەززەهە ژ (تەثلیثا) فەرەنگا موقەددەسە ژ هندی ئەلوان و ڕەنگا شێخ مەحموودی حەفیدیش شۆڕشەکەی لەپێناو شکۆمەندبوونی میللەتی کورد، دانەبڕاو بووە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام، و بە بنەمای برایەتیی ڕوحیی کوردانی داناوە، هەر وەک لە ژمارە (١)ی گۆڤاری (بانگی حەق) دا دەفەرموێت: "مەقصەد و غایەمان سەعادەت و سەلامەتیی ئیسلام و قەومی نەجیبی کوردە، ئێمە بە دوو ڕابیتە برای یەکین، ئەوەڵەن ئیسلامین، سانییەن کوردین، ئەم دوو ڕابیتەیە ئێمەی وەها یەک دڵ و یەک ئەمەل کردووە کە هیچ کەس بە هیچ لەونێ ئێمە لە یەک جوێ ناکاتەوە، لە عەزم و موجاهەداتی میللەتی خۆمان فەراغەت ناکەین". سمکۆ ئاغای شکاک لەسەر ئاڵاکەی بە ڕوونی دەقی (وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا) دەبینرا، ئینجا لە ژێر ئەو دەقە پیرۆزە دا نووسرابوو کوردستانی سەربەخۆ (کردستان سربخوە)، و سوپا یەکپۆشە جیهادییەکەی هەڵگری ئاڵایەکی ڕەش بوون، کە تێیدا نووسرابوو (نَصْرٌ مِّنَ اللَّهِ وَفَتْحٌ قَرِيبٌ). لەڕاستیدا شتێکی بەڵگەنەویستە، کە شۆڕشگێڕان و پیاوە گەورەکانی ناو مێژووی کورد هەر هەموویان هەڵگری وتارێکی ئایینیی زۆر تۆخ بوون و بەتووندی دەستیان بە ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە گرتبوو، هەڵوێستی ئەو پیاوانەی باسمان کرد چەند نموونەیەک بوو لە شۆڕشگێڕانی مێژووی نوێی کورد، لە پاڵیاندا شێخ سەعیدی پیران هەیە، لەگەڵ سەید ڕەزای دەرسیم و شێخ عبید اللەی نەهری و سەنجەر خان و مەحموود خانی دزڵی و قازی محمد و ... هتد؛ ئەم سەرکردانە هەر هەموویان بانگی برایەتی و مامەڵەیان لەسەر بنەمای ئایین بووە، و قبوڵیان نەبووە کەسانێکی بێباوەڕ و نەناسراو خۆیان بە خاوەنی ئاشتی و برایەتی بزانن، و دابەشی بکەن لەنێوان میللەتانی موسڵماندا وەک ئەوەی خێریان پێ بکەن. لە ئایینی ئیسلامیش دا، تاکە ئایین و شەریعەتی ڕاست و دروست و قبوڵ بەلای خودای تعالی بریتییە لە ئایینی ئیسلام (إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ)، و هەر کەسێک ئیسلامی پێ بگات و بۆی ڕوون ببێتەوە و لە دەرئەنجام دا شوێنی ئایینی دیکە بکەوێت، ئەوە لەسەر ڕێگای کوفر و گومڕاییە (وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ). هەر لەسەر بنەمای ئەم ئایەتانە و دەقە ئایینییەکانی دیکە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام، لای چوار مەزهەبەکەی ئەهلی سوننە ئەم بابەتە جەختی لەسەر کراوەتەوە و حوکمی لەسەر بنیاتنراوە؛ هەر وەکو ئیمام نەوەوی کە موعتەمەدە لای شافعییەکان لە (روضة الطالبين) بەم شێوەیە باسی دەکات: (من لم يكفر من دان بغير الإِسلام كالنصارى، أو شك في تكفيرهم، أو صحح مذهبهم، فهو كافر، وإن أظهر مع ذلك الإسلام واعتقده). هەروەها قازی عياض ئیمام و فەقیهی مەزهەبی مالکی لە (الشفاء) ئیجماع نەقڵ دەکات لەسەر ئەم بابەتە، و بەم شێوەیە باسی لێوە کردووە: (ولهذا نكفر من لم يكفر من دان بغير ملة المسلمين من الملل أو وقف فيهم، أو شك، أو صحح مذهبهم وإن أظهر مع ذلك الإسلام واعتقده واعتقد إبطال كل مذهب سواه فهو كافر بإظهاره ما أظهر من خلاف ذلك). شێخی حەنبەلییەکان ئیمام بوهووتی لە (کشاف القناع) دا دەڵێت: (أو لم يكفر من دان بغير الإسلام كالنصارى واليهود، أو شك في كفرهم، أو صحح مذهبهم فهو كافر، لأنه مكذب لقوله تعالى: ومن يبتغ غير الإسلام دينا فلن يقبل منه وهو في الآخرة من الخاسرين [آل عمران: 85])؛ ئیمام ئیبن حەزمیش لە (مراتب الإجماع) دا دەڵێت: (واتفقوا على تسمية اليهود والنصارى كفارا). بەلای هەموو مەزهەبەکان نەک هەر بێبەری بوون لە ئایینە ناڕاستەکان و هەژمار کردنیان بەوەی کوفرە پێویستە، بەڵکو دەبێت شوێنکەوتووانیشیان بە کافر و گومڕا لە قەڵەم بدرێن، بەپێچەوانەوە هەرکەس بە ئیمانداریان بزانێت و ئایینەکەیان بە ڕاست و دروست دابنێت، ئەوە کافرە هەرچەندە خۆیشی وەکو موسڵمان دەربخات.

ئەوانەی هەتا ئێستە لە گروپی عنقاء نین کە تایبەتە بە هەموو ئەوانەی کە هاو ڕێبازن لەگەڵماندا، دەتوانن جۆینی بکەن لە ڕێی ئەم لینکەوە. https://t.me/+_wu5zyvsYd85ZGI0 تێبینی: دیکتاتۆرییەت پەیڕەوئەکرێت تیایدا.

ئیدی با گەمژەیی ئەو کەسەتان بۆ دەرکەوێ کە قسەی ئەهلی عیلم دەهێنێت و بەرامبەر قورئان و سوننەت دایدەنێت تا بزانێت قسەکەیان ڕاستە یان هەڵە! ئەو کەسە یان خۆی موقەلیدی کەسێکە و لە ڕاستیدا وتەکان بە فەهمی ئەو بۆ قورئان و فەرمودە لە فلتەر ئەدات، یان بە فەهمی خۆی بۆ قورئان و سوننەت. بانگەشە کردنی؛ با بگەڕێینەوە بۆ لای قورئان و سوننەت بە فەهمی قورئان و سوننەت(مەتەڵی هێلکە و مریشکەکەیە و سفر هیچ بە دەستەوە دەگەیەنێت). دەرچون لە پەیوەستبوون بە فەهمی مەزهەب یان کەسێك نییە، چا پێتخۆشبێ یان ناخۆش تۆ پەیوەستی پێیەوە.

لێرەدا یان ئەوەیە دەبێت ئیدعای ئەوە بکەیت کە فەهمە دروستەکە لای تۆیە پێوەریت بۆ خیلافەکە، یان دەبێت فەهمە دروستەکە ئسوڵ و یاسایەکی هەبێت کە ئەوان لێی غافڵ بوون و بە جەنابت گەیشتووە. گەر تۆ پێوەربیت، ئەوا هەموو کەسێك دەتوانێت هەمان بانگەشەی تۆ بکات و خۆی بکات بە پێوەر بۆ فەهمی سەحیح، ئەمەش نابێتە بەڵگە بۆ یەکلاکردنەوەی نیزاع، چونکە تیایدا (حەق = نا حەق) بەوەی موخالیفەکەت کە وەك تۆ خۆی ئیدعای پێوەرێتی خۆی دەکات دژە بەوەی تۆ کە ئیدعای دەکەیت، لە بنەڕەتیشدا تۆ خودت کردووە بە پێوەر، خودپێوەریش یەکبوونی دژیەکی لێ لازم بوو، کەواتە بەم پێیە خودپێوەری بەتاڵە. ئەگەر یاسا و ئوسوڵێك بێت: ئەوا پێویستە گفتوگۆ لەسەر ئەو یاسا و ئسوڵە بکەین کە تێیدا فەهمی دروست لە نادروست جیادەکرێتەوە. دووبارە بڵێیتەوە یاسا و ئسوڵەکە قورئان و سوننەت و ئیجماعە، دەگەڕێینەوە خاڵی یەکەم کە ئێمە بۆ یەکلاکردنەوەی فەهمی قورئان و سوننەت و ئیجماع داوای یاسا و ئسوڵمان کرد، جارێ ئەوە لەدایك نەبووە چۆن بۆتە باوك؟! (س) لە (ص) بووە بەڵام (ص) خۆی نەوەی (س) ە

ما تنازع فيه السلف والخلف، من مسائل العلم والدين، فليس لأحد أن يُلزم الناس بقولٍ فيها، ولا يُنكر على من عمل بها، إذا لم تكن مخالفة للكتاب والسنة وإجماع الأمة. [مجموع الفتاوى، جـ19، صـ207]. ئیبن تەیم لێرەدا دەکەوێتە هەڵەی بەڵگەهێنانەوەی بازنەییەوە. سەرەتا کە دووبەرەکی هەیە لەنێوان زاناکانی سەلەف و خەلەف، ڕونە کە لەسەر دەقەکانی قورئان و سوننەت لەڕوی ماناوە بێت یان جێگیر بوونی. پاشان مەرجێك بۆ ئەو دووبەرەکییە دائەنێت کە ئەویش پێچەوانە نەبوونە لەگەڵ قورئان و سوننەت و کۆڕایی ئوممەت! تۆ سەرەتا باسی فەهم ئەکەیت بۆ دەق، پاشان باسی خودی دەق دەکەیت بەبێ فەهم! دەق بۆ خۆی نایاتە جواب تا پێمان بڵێ کام فەهمە ڕاستە ئەوە مەحاڵە چونکە، دەق داللە و فەهم مدلولول، دال ئاماژە دەکات بۆ مدلول بەبێ مدلول هیچ نادات بە دەستەوە. ئەگەر کورتی بکەینەوە بەم جۆرە دەردەچێت قسەکەی ئیبن تەیمییە: پێویستە شوێن قورئان و سوننەت بکەوین. قورئان و سوننەت ڕاجیایی تیایە و کەس بۆی نییە کەسی دیکەی پێوە مولزەم بکات. ئەگەر بێتو ئەو ڕاجیاییە موخالەفەی قورئان و سوننەت نەبێت!. لەوانەیە کەسێك بڵێت: مەبەستی ئیبن تەیمییە لێرەدا مانای دروستی قورئانە کە ئەبێت ئەو ڕەئە دژی مانای دروستی قورئان نەبێت! وەڵامەکە ئەوەیە: ئایە ئێمە خلافەکەمان لەسەر چییە؟ مەگەر هەر لەسەر ئەوە نییە کامە مانای دروستی قورئانە؟! ئەگەر قەراربێت مانای دروستی قورئان بە جیا لە جێیەك هەبوایە چ پێویستمان بەو ڕاجیاییە دەبوو لە سەرەتاوە؟! بەم جۆرە خودی ئەوەی خلافەکەی لەسەر دروستبووە دەکرێت بە حەکەم بەسەر خیلافەکەوە!! ئەمەش بازنەیەکی داخراوە(مریشك لە هێلکەیە و هێلکە لە مریشك). #هەڵوێستە #ڕەدی_لادەران

Repost from دژە باو
"لە کتێبەکانی ڕێنێ گینۆندا (عبد الواحید يحيی)، ڕەخنەی ڕیشەیی دەدۆزینەوە کە ئاڕاستەی شارستانیەتی ڕۆژئاوای کردووە، یان بەشێوەیە
"لە کتێبەکانی ڕێنێ گینۆندا (عبد الواحید يحيی)، ڕەخنەی ڕیشەیی دەدۆزینەوە کە ئاڕاستەی شارستانیەتی ڕۆژئاوای کردووە، یان بەشێوەیەکی وردتر شارستانیەتی مۆدێرن. بە گوێرەی گینۆن، ناکۆکی ڕاستەقینە لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دا نییە، بەڵکو لە نێوان شارستانیەتی کۆن و شارستانیەتی مۆدێرنە؛ شارستانیەتی کۆن یان شارستانیەتی نەریتی، لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دا بە یەک شێوە بنەما گشتییەکانی گرتووەتەبەر، سەرەڕای جیاوازی لە شێوەی دەربڕینیان، و ئەوەی کە ڕێژەییە بەپێی کات و ڕەچەڵەک و بیرکردنەوە و شوێنی جوگرافی. ڕەتکردنەوەی مەنهەجییانەی ئەم ڕێسا جیهانییانە، کە گەیشتووەتە لووتکە لە دژایەتیکردنی نەریتەکان بەشێوەیەکی گشتی، تایبەتمەندیی سەرەکیی جیهانی مۆدێرنە؛ ئەم ڕەتکردنەوەیەی بنەماکان نەک تەنها لەگەڵ ڕۆژهەڵات، بەڵکو لەگەڵ ڕۆژئاوای کۆنیش دا تێکگیرانی هەیە. بە بڕوای گینۆنەوە، ئەم ڕەتکردنەوەیە بناغەی قەیرانی هزری و کۆمەڵایەتیی قووڵ و تاریکی جیهانی ڕۆژئاوایە، کە قەیرانێکە هەم لە ناوەوەیە و هەم لە دەرەوە.  بە گوێرەی گینۆن، سروشتی نەرێنی و پووکاوەیی جیهانی مۆدێرن بەشێوەیەکی سەرەکی بەهۆی لەدەستدانی پەیوەندی بە واقیعی مێتافیزیکییەوە سەرهەڵدەدات، هەروەها لە پووکانەوەی نەریتە زیندوو و باڵادەستەکاندا، کە بوون و دەسەڵاتی خۆیان لە کۆمەڵە بەهایەکی مێتافیزیکییەوە وەرگرتووە." یۆلیۆس ئیڤۆلا #ڕەسەنایەتی

بوونی عەقڵ بەڵگەیە بۆ بوونی جیهانی دوای مردن، بەو پێیەی عەقڵ ئەگەر بکەوێتە کار، وا لە مرۆڤ دەکات بیر بکاتەوە، کاتێك بیر دەکاتەوە و تێدەگات لەوە کە ئەو جیهانەی تێیدا دەژی و هەوڵی تیا دەدات کۆتاییەکەی مردن و ڕزینە تێیدا و هەموو لەززەتێکیشی بە تێپەڕبوونی کات وەك پیسایی دوای خواردنی لێدێت و دووبارە دەبێتەوە بە ئازار، ئەمەش خۆی لە خۆیدا مەینەتی و ئازارە بۆی. بەم جۆرە عەقڵ لە جیاتی ئەوەی سەبەبی بەرزکردنەوە بێت، بوو بە سەبەبی قوڕبەسەری و بێ هیوابوون و داڕمان، ئەمەش وا دەکات مرۆڤ سەخیفتر لە هەموو جڕوجانەوەرێك بێتە پێش چاو، تەنانەت حاڵی کرم باشترە لە حاڵی مرۆڤی خاوەن عەقڵ و بیرکردنەوە، هەرچیش ئەمە حاڵی بێت ئەوا بێ ئەرزشە. بۆیە ناکرێت ئەو عەقڵە کە بە بەداهەت وایکردووە مرۆڤ بەرزتر بێت بەسەر ئاژەڵانی دیکەدا و بەڕێوەبەری جیهان بێت، بەمجۆرە بێ ئەرزشبێت، هەر لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە دەبێت ژیانێکی دیکە هەبێت تا لەڕێی عەقڵەوە مرۆڤ پێیبگات و تیایدا سەرفراز بێت. ئیمامی ڕازی ئا بەم جۆرە دەفەرموێت: حصول العقل للإنسان سبب لحصول المضار العظيمة في الدنيا والآلام النفسانية الشديدة القوية. إذا ثبت هذا فنقول: لو لم يحصل للإنسان معاد به تكمل حالته وتظهر سعادته، لوجب أن يكون كمال العقل سببا لمزيد الهموم والغموم والأحزان من غير جابر يجبر، ومعلوم أن كل ما كان كذلك فإنه يكون سببا لمزيد الخسة والدناءة والشقاء والتعب الخالية عن المنفعة. فثبت أنه لولا حصول السعادة الأخروية لكان الإنسان أخس الحيوانات حتى الخنافس والديدان، ولما كان ذلك باطلا قطعا علمنا أنه لا بد من الدار الآخرة، وأن الإنسان خلق للآخرة لا للدنيا، وأنه بعقله يكتسب موجبات السعادات الأخروية. فلهذا السبب كان العقل شريفا. لقوم يعقلون #ڕازی #توراسی_عیرفانی

Repost from دژە باو
مرۆڤدۆستی و یەکسانی بکوژی جیاوازی و تایبەتمەندییەکانی مرۆڤن مرۆڤدۆستان و یەکسانیخوازان لە هەر جێگەیەکدا بن، ئەوە لەوێدا پەکی
مرۆڤدۆستی و یەکسانی بکوژی جیاوازی و تایبەتمەندییەکانی مرۆڤن مرۆڤدۆستان و یەکسانیخوازان لە هەر جێگەیەکدا بن، ئەوە لەوێدا پەکی ئازایەتی و جوامێری و جوانی و جیاوازی لە چۆنیەتیدا دەکەوێت، چونکە ڕاستەوخۆ بیروباوەڕی یەکسانی ئەگەرچی لە ڕووکەش دا وەکو بیروباوەڕێکی قبوڵکردنی جیاوازییەکان دەردەکەوێت، لە ناواخنیدا کۆیلایەتیی بە یەکسانی هەڵگرتووە و داویەتی بەسەر هەموو تاکەکانیدا، و هەموو ئازایەتییەکی لێسەندوونەتەوە بۆ دەرچوون لە سیستەمی سەپێنراو بەسەریاندا. لەڕێی ئەو جیاوازییە ڕووکەشییەی کە لە ڕەنگکردنی قژ و سمینی لووت و گوێدا دەردەکەوێت، ئەو بۆشاییەیان پڕکردووەتەوە کە لە هزریاندا هەیە و بریتییە لەوپەڕی کۆیلایەتی، کە هەمووان پێویستە هەموو شتێکیان قبووڵ بێت، تەنانەت ئەگەر ئەوپەڕی ڕقیشیان هەبوو بەرامبەری، ئەوە نەتوانن هیچ هەڵوێستێکیان هەبێت. #ڕەسەنایەتی

Repost from دژە باو
"ئەوەی کە ڕۆژئاوا پلانی بۆ دەگێڕێت و دڕندانە هەوڵی بۆ دەدات، هێشتنەوەی بیرۆکە ناڕەسەنەکانی پێشتریەتی، بە پشتبەستن بە دروستکرد
"ئەوەی کە ڕۆژئاوا پلانی بۆ دەگێڕێت و دڕندانە هەوڵی بۆ دەدات، هێشتنەوەی بیرۆکە ناڕەسەنەکانی پێشتریەتی، بە پشتبەستن بە دروستکردنی هەمان بیرۆکە بە کەمێک دەستکارییەوە، تاوەکو نمایشی گۆڕانی (ئەخلاقی - ماددی) بە گوێی خەڵکدا بدات وەک هەمیشە." ڕێنێ گینۆن (عبد الواحد یحيی) #ڕەسەنایەتی

ئایا خودا دادوەرە لە دنیا؟ دادوەری چییە؟ سێ پێناسەکەی دادوەری. ئایە کوفرە وشەی ستەم بدرێتە پاڵ خودا؟ یەکسانی دادوەرییە؟ #ڕەدی_لادەران