fa
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

رفتن به کانال در Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

نمایش بیشتر
1 396
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-37 روز
-1530 روز
آرشیو پست ها
ئەم کتێبە بخوێننەوە زۆر زۆر گرنگە

نامیلكەی میتافیزیكی نێر و مێ #ئەرشیفی_كتێب

لێرە ڕونکردنەوە بۆ هەموو شتێک نادرێت، چونکە ئەم کەناڵە لە ئاست چینێکی دیاریکراودا قسە ئەکات و ڕونکردنەوە نادەین لە حەددی خۆی بەولاوە. ئەگەر تێینەگەیشتن پرسیار بکەن، پێویستی بە ڕونکردنەوە بوو، ڕونی ئەکەینەوە و پێویستیشی بە ڕونکردنەوە نەبوو ڕونی ناکەمەوە. پێویستە خۆشت هەوڵبدەی تێی بگەی، هەموو شتێک لێرە پاکناکرێ و بیکەینە دەمی خەڵکیەوە.

Repost from ڕایخ ¦ Reich
"فارمایشتی خودا زۆر ڕوونە، ئافرەت یان هاوسەرێکە بۆ پیاوان یان قەحپەیەک" -مارتن لوسەر، ڕابەری بەرەی مەسیحی پرۆتستانتی.

گوێ لەو قسانە بگرن بە جددی

پیام صوتی06:06

“لە جیهانی ڕۆژئاوادا ئاساییە کە ئیسلام وەک ئایینێک کە بنەڕەتێکی شەڕانگێزانەی هەیە سەیر بکرێت، هەر بۆیەش کاتێک باس لە شمشێر دە
“لە جیهانی ڕۆژئاوادا ئاساییە کە ئیسلام وەک ئایینێک کە بنەڕەتێکی شەڕانگێزانەی هەیە  سەیر بکرێت، هەر بۆیەش کاتێک باس لە شمشێر دەکەن،  بە شێوەیەکی قوڵ لێیان نەکۆڵیوەتەوە و تەنیا بەشێوەیەکی ڕوکەشیانە بەدوایا چوون، قەت لە خۆیان نەپرسیوە ئایا لە ئیسلامدا شمشێر مانایەکی قوڵتری هەیە؟ ناکرێ ئینکاری ئەوە بکرێت کە لایەنێک و مەیلێکی دیاریکراوی شەڕانی هەیە لە ئیسلامدا، بەڵام ئەمە تایبەت نییە بە ئیسلام، چونکە لە زۆربەی ئایینەکانی دیکەشدا ئەو مەیلە هەیە، تەنانەت ئایینی مەسیحیش، بەبێ ئەوەی بیریان بێنینەوە کە مەسیح خۆی دەڵێت: من بە ئاشتیەوە نەهاتوم بەڵکو بە شمشێر. لە ڕوانگەیەکی توڕاسیەوە ئەوەی کە هەموو بەهایەک بە شەڕ  دەبەخشێت، بریتیە لەوەی کە ڕەمزیەتە بۆ ئەو خەبات و تێکۆشانەی مرۆڤ دەبێت دژی ئەو دوژمنانەی کە لەناو ناخیدان ئەنجامی بدات (واتە دژی نەفسی خۆی و سیفەتە حەیوانیەکانی)، وە بەرامبەر هەموو ئەو سیفەتانەی کە لەگەڵ یەکبوون و وەحدەت  ناگونجێن، جگە لەوەش لە هەریەک لەو دوو حاڵەتەدا کە چ دوژمنی دەرەکی و کۆمەڵایەتی بێت، یاخود ناوەکی و ڕۆحی، شەڕ دەبێت هەمیشە مەیلی دامەزراندنی ئاشتی و هێنانەوەی عەدالەت و هاوسەنگی هەبێت، ئەویش ناکرێت بوونی هەبێت تەنیا بە تەسلیمبوون بۆ ئیرادەی ئیلاهی (ئیسلام) نەبێت، و دانانی هەریەک لە خشتەکان لە شوێنی خۆیدا بە شێوەیەکی ڕاستەقینە بۆ ئەوەی هەموویان بەشداربن لە بەدیهێنانی هەمان پلان (پلانی ئاشتی و عەدالەت و هێنانەوەی هاوسەنگی)؛  وە هەست ئەکەم پێویست ناکات ئاماژە بە ڕادەی نزیکی ئەم دوو زاراوەیە، (ئیسلام و ئاشتی)، لە زمانی عەرەبیدا بکەم. - ڕێنێ گینۆن یان عەبدولواحید یەحیا دوای موسڵمانبوونی. #توڕاسیەت #مۆدێرنە

“لە جیهانی ڕۆژئاوادا ئاساییە کە ئیسلام وەک ئایینێک کە بنەڕەتێکی شەڕانگێزانەی هەیە سەیر بکرێت، هەر بۆیەش کاتێک باس لە شمشێر دە
“لە جیهانی ڕۆژئاوادا ئاساییە کە ئیسلام وەک ئایینێک کە بنەڕەتێکی شەڕانگێزانەی هەیە  سەیر بکرێت، هەر بۆیەش کاتێک باس لە شمشێر دەکەن،  بە شێوەیەکی قوڵ لێیان نەکۆڵیوەتەوە و تەنیا بەشێوەیەکی ڕوکەشیانە بەدوایا چوون، قەت لە خۆیان نەپرسیوە ئایا لە ئیسلامدا شمشێر مانایەکی قوڵتری هەیە؟ ناکرێ ئینکاری ئەوە بکرێت کە لایەنێک و مەیلێکی دیاریکراوی شەڕانی هەیە لە ئیسلامدا، بەڵام ئەمە تایبەت نییە بە ئیسلام، چونکە لە زۆربەی ئایینەکانی دیکەشدا ئەو مەیلە هەیە، تەنانەت ئایینی مەسیحیش، بەبێ ئەوەی بیریان بێنینەوە کە مەسیح خۆی دەڵێت: من بە ئاشتیەوە نەهاتوم بەڵکو بە شمشێر. لە ڕوانگەیەکی توڕاسیەوە ئەوەی کە هەموو بەهایەک بە شەڕ  دەبەخشێت، بریتیە لەوەی کە ڕەمزیەتە بۆ ئەو خەبات و تێکۆشانەی مرۆڤ دەبێت دژی ئەو دوژمنانەی کە لەناو ناخیدان ئەنجامی بدات (واتە دژی نەفسی خۆی و سیفەتە حەیوانیەکانی)، وە بەرامبەر هەموو ئەو سیفەتانەی کە لەگەڵ یەکبوون و وەحدەت  ناگونجێن، جگە لەوەش لە هەریەک لەو دوو حاڵەتەدا کە چ دوژمنی دەرەکی و کۆمەڵایەتی بێت، یاخود ناوەکی و ڕۆحی، شەڕ دەبێت هەمیشە مەیلی دامەزراندنی ئاشتی و هێنانەوەی عەدالەت و هاوسەنگی هەبێت، ئەویش ناکرێت بوونی هەبێت تەنیا بە تەسلیمبوون بۆ ئیرادەی ئیلاهی (ئیسلام) نەبێت، و دانانی هەریەک لە خشتەکان لە شوێنی خۆیدا بە شێوەیەکی ڕاستەقینە بۆ ئەوەی هەموویان بەشداربن لە بەدیهێنانی هەمان پلان (پلانی ئاشتی و عەدالەت و هێنانەوەی هاوسەنگی)؛  وە هەست ئەکەم پێویست ناکات ئاماژە بە ڕادەی نزیکی ئەم دوو زاراوەیە، (ئیسلام و ئاشتی)، لە زمانی عەرەبیدا بکەم. - ڕێنێ گینۆن یان عەبدولواحید یەحیا دوای موسڵمانبوونی.

هەندێک کەس ئەو ڕاستییە لەبیر دەکەن یان بە ئەنقەست پشتگوێی دەخەن کە جیهان نزیکەی ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر جەنگەڵێک بوو کە بەهێزەکان ڕا
هەندێک کەس ئەو ڕاستییە لەبیر دەکەن یان بە ئەنقەست پشتگوێی دەخەن کە جیهان نزیکەی ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر جەنگەڵێک بوو کە بەهێزەکان ڕاوی لاوازەکانیان دەکرد. دوای جەنگی جیهانی دووەم، ئەم واقیعە جوانکرا و ڕەنگاوڕەنگ کرا بە دامەزراندنی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و "یاسا نێودەوڵەتییەکان" کە لەلایەن بەهێزەکانەوە جێبەجێ ئەکرا بەسەر لاوازەکاندا، بۆیە تەنها "جوانتر" کرا. ئەم واقیعە، بێگومان نەگۆڕاوە و ناگۆڕێت، بەڵکو جوانتر کراوە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان ماڵی بکرێن و وایان لێبکەن باوەڕیان بەوە هەبێت کە “سیستەمی جیهانی” هەیە. جیهانی ئەمڕۆ بە خێرایی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شێوازەی کە نزیکەی ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر هەیبوو. هەندێک گەمژە و گەلحۆ بەردەوامن لە دوبارەکردنەوەی بوونی دادپەروەری جیهانی و یاسا نێودەوڵەتییەکان. #سەرنج #مۆدێرنە

#هەڵوێستە داخوازی ناكرێ لە عەلمانی و سیكۆلار بۆ شتانێك كە لەگەڵ بنەماكانی ئەواندا یەكناگرێتەوە، بەو واتایەی دەبێت تۆ دیموكراسی فیكربیت تا لە سیستمی دیموكراسیدا جێگاتبێتەوە، وەگەرنا ڕەتكراوەیت بۆت نییە لە ناویاندا هەڵكەیت. كە تۆ علمانیەت و سەرمایەداری پەلكێشی ئافرەتەكانی كردویت بۆ ئەوەی بخوێنن لەپێناو مانەوەی سەرمایەداری لەڕێی وەبەرهێنان و بە ئامێربوون و ژیان بۆ ماددە، ناچاری بەوەی ڕازیبیت بە هەر بڕیارێك لەو جیهەتەوە بەسەرتدا دەردەكرێت، قسەی بێ مانایە تۆیەك كە لەپێناو ژیانی دنیادا ئافرەتت ناردۆیە بەر خوێندنی زانكۆ و تێكەڵاوی پیاوت كردووە لە بازاڕی یەكسانیدا، ئێستە لوشكە لوشك دەكەیت كە بۆچی ناهێڵن نیقاب بپۆشن!!!. ئەزیزی من تۆ لە بنەڕەتدا تەسلیمی مۆدێرنە بوویت و تەربێتی ئەو ڕەوتە لە بستێ مناڵییەوە بە منداڵەكەت دەدرێت، وەنەبێ ئەو نیقابە لە پشتییەوە ڕوحیەتێك هەبێت، تەنها ڕوكەشێكی وتاری زاڵی عاتفی كۆمەڵگەیە و ئەوەی لەژێریدایە و لەو زانكۆیانەدا دەخوێنێت بە گشتی ناوەخنێكی عەلمانی هەیە جا بەخۆی بزانێ یاخود نا. گەر دەتەوێت دوربیت لە لوشكەلوشك و پاڕانەوە لە علمانیەت و تەسلیمنەبوون پێی، ئەوا فێربە زوو كچەكانت بدە بە ئەهلی دین هەر لە تەمەنیی سەرەتاییانەوە، كەی هەبووە موسوڵمانا لە كۆمەڵگەكانیاندا ئافرەت تا25ساڵی شونەكات!!! تۆ قوڕەكەت لە سەرەتاوە بۆ گیرەوەتەوە و تێیكەوتویت بۆ ئەوەی دوانەكەویت لەو فەوزاگەریەی عەلمانییەت و قسەی علمانی نەیاتەسەرت ئافرەتاكانت بەو جۆرە لێكردووە كە ئەوان دەیانەوێت بەڵام بە ڕوكەشێكی ئیسلامیانە. برایەك بۆیگێڕامەوە كە لەم ماوەیەی پێشودا چۆتە داخوازی ئافرەتێك لەو عەبا و نیقابانەی زانكۆ و پەیمانگاكان كە خەریكی ئەو غلمە تەزویرەن كەتێیدا دەخوێنرێت، وتی كە پێوتووە یەكەم مەرجی ئەوەیە لە هەموكارێكیدا ڕاوێژی پێبكات(خاڵی یەكەمی دیموكراسی و فرە ڕایی و پەرتەوازەیی) پاشان ژیانێكی هێمنی بۆ دابین بكات دوور لە ماڵی باوكی كوڕە و خزم و كەسەكانی(ئەمەش بنەمای پەرتكردنی خانەوادەیی كە چەقی لیبڕاڵیەتە) تەنها دوو منداڵیش بخاتەوە(ئەمەش دیاریكردنی وەچە كە دووبارە دەرهاویشتەی لیبڕاڵیەتە). دوای ئەوە خەمی ئەو نیقابەتە كە لێتی لا دەبەن؟!! ئەگەر من لیبڕاڵیبم هیچ كات ئەو بڕیارە سەخیفە نادەم بەڵكو وەك بەریتانیا ڕێدەدەم ئەو منداڵە دیندارانە بە تەواوی ئازادیانەوە بێن و بخوێنن و ئەوەیان دەكەم بە قوڕگا كە دەمەوێت چیمداوە لە ڕوكەش كاتێك ئەفكاریانم كۆنتڕۆڵكرد با هەرچیان ئەوێ ئەوە لەبەر بكەن بەڵام لەجێی خۆیان لە ناخیاندا من هەبم و تێڕوانینیان بۆ ژیان تێڕوانینی من بێت.

Repost from ڕایخ ¦ Reich
✅دەستخۆشی لە حوکمەتی هەرێم دەکەم بۆ ئەوەی نیقابیان قەدەغەکردووە (هەمووی بخوێنەوە پێش ئەوەی قسەبکەی).✅ (((ئەگەر))) (((عەلمانی بیت))) و دژی ئەو بڕیارەی زانکۆی زاخۆ بیت ئەوە گەوجیت. بگرە گێژیت و ناتەواویت. دەستخۆشیەکە لەڕووی ئەوەنیە کارێکی ئەخلاقی و باش و دیندارانەیان کردووە. بەڵکو دەستخۆشیەکە لەوەیە ڕووی حەقیقی عەلمانی پشان ئەیەن. کە ئامانجەکەیان سڕینەوەی دینە. ئیتر کەس بۆی نییە بڵێ ئەوان دژی دینداری نین. هەرچەنە بڕیارەکە لەوانەیە سەد لە سەد پەیوەندی بە دینەوە نەبێت. هەندێک یاسای ئیمتیحان بەسەریا جێبەجێ ببێت دژی قۆپیە. بەڵام بۆچی دژی قۆپیە ناچن تەلەبەکان ڕووتکەنەوە و کەرامەتیشیان لێ بسەننەوە؟ ئەمە پرسیارێکە. وەڵامەکەشی لەبەر ئەوەیە کە دوو قازانج لە قەدەغەکردنی نیقاب بەتایبەتی دەکەن: یەکەمیان : دوورخستنەوەی دین لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابیان و پەراویزکردنی. دووەمیان : بیانوو هێنانەوە بە ناسینەوەی قوتابیەکان و قۆپیە نەکردنیان. بۆیە بڕیارەکە زۆر زۆر گونجاوە لە حوکمەتێکی عەلمانی دا. ئەوەشی باسی ئازادی دەکات ڕەنگە نەزانێت حوکمەت عەلمانیە نەک لیبراڵی. بۆیە ئازادی پێویستیەکی سەرەکی نییە لای. ئەمەش بوو کارڵ شمێت دەیوت (حەقیقەتی لیبڕاڵی لەناوبردنی خۆی و عەلمەنەیە). بۆ برا موسوڵمانەکانیش : بەبیانووی ئازادیەوە هەوڵ مەیەن مافی ئەم خوشکانە بسەنن. سودێکی نییە. هەم هەڵەشە. 📱 @AntiModernityReich

Repost from ڕایخ ¦ Reich
هەموو شارستانیەتێک بە ثیوقراطییەت* دەسپێدەکات و بە دیمۆکراتییەت کۆتایی دێت ~ڤیکتۆر هوگۆ ثیوقراطی : چەمکیکە بۆ حوکمەتی دینی. مەبەستی هۆگۆش ئەوەیە ثیوقراطییەت شارستانی بەرهەم دێنێ و دیمۆکراتیەت لەناوی دەبات. 📱 @AntiModernityRiech

Repost from ڕایخ ¦ Reich
مۆدێرنە چییە؟ ✅فەلسەفەیەکی تازەگەرییە بەرەو پێش چوونی کۆمەڵگا و وازهێنان لە نەریتە گشتیەکانی مەبەستە. لە ئەسڵا مۆدێرنە تازە نییە. لە سەرەتاوە بە ناوی نوێگەری و عەقلانی هاتە پێشەوە تا سەردەمی ئێستا بەردەوامە. ئەم فەلسەفەیە کاریگەریەکی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە خۆیەوە بینیوە لەناو کۆمەڵگادا. لەبەر ئەوەی بنەماکانی ئەو فەلسەفەیە بەهەموو شێوەیەک بڵاودەکرێتەوە لە فلم و سینەما و شانۆ و ڕۆمان و کتێبە فکریەکان. تەنانەت لە قوتابخانەوە خۆشەویستی مۆدێرنەتە دێتە بەرچاومان. بۆیە دەتوانین بڵێین مۆدێرنەتە هەموو ژیانمانی داگیر کردووە. بمانەوێ و نەمانەوێت تا حەدێک ئەگەر دژی مۆدێرنەتەش بین کۆمەلێک لە بیرۆکەکانی پەیڕەو دەکەین. بنەماکانی مۆدێرنەتە : 🔢بەرزیەتی شۆڕش. 🔢تێکشکاندنی هەرەمیەتی. 🔢ڕووخاندنی ئاینەکان. 🔢ڕێژەگەرایی و حەقدان بەهەموو شتێک. 🔢ڕەهایەتی ئیرادەی مرۆڤ. 🧩ئەم کەناڵەش تایبەیە بە دژایەتی کردنی ئەم بێرۆکەیە و دەرخستنی هەڵەکانیان لەهەموو ڕوێکەوە. 🧩ڕایخ بەمانای ئیمپراتۆریەتی دێت. لە ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا وەرگیراوە پێش ئەوەی بگاتە دەستی نازیەکان 🇩🇪⛔️ 📱 @AntiModernityReich

پیام صوتی04:44

لە قورئانی پیرۆزدا زیاتر لە پێنج سەد ئایاتی ئەحکام هەیە کە ئەمڕۆ تەنیا پێنج دانەی جێبەجێ دەکەین، لە کاتێکدا هەموویان فەرمانی خودان. ئەی کوا ئەوانی تر چییان لێ هات؟ پێمان ناکرێت، چونکە سیستەمی حوکمڕانیی ئیسلامیمان نییە، بۆچی نەماوە؟ چونکە تەبا نین، برا نین، خوای گەورەش دەفەرمووێت: ﴿وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ﴾، واتە: «ئاشووب و ئاژاوه مه‌گێڕن و مه‌چن به‌ گژ یه‌کدا، خۆ ئه‌گه‌ر بچن به‌ گژ یه‌کدا و یه‌کتر بشکێنن، ئه‌وه شکست و لاوازی ڕووتان تێ ده‌کات و هه‌یبه‌ت و شکۆداری و ده‌سه‌ڵاتتان له‌به‌ین ده‌چێت.» ئیمامی «فەخرەدینی ڕازی» دەڵێت: (المراد بالریح الدولە)، واتە: مەبەست بە نەمانی بۆنتان لە کاتی ناکۆکی و ناتەباییتان «لەدەستدانی دەوڵەتی ئیسلامیتانە»، بۆیە سەرەتا و بناغەی خیلافەت برایەتییە، کە بەداخەوە لەژێر چەترۆکە و ناو و باڵی جیاجیادا برایەتی لە گۆڕ دەنرێت. لە پەرتووکی: «بەندەی خودا و برا بن» نووسینی: م. موحەممەد ڕازی (رحمە اللە) #ئاستانە_Astana

إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِمَن كَانَ لَهُۥ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى ٱلسَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ

جورعەیەكی بەهێز بۆ تایبەتەكان زەمان دەربڕینی وجودە لەسەر شێوەی مومكینەكان و ئەسڵە بۆیان، ئەو كتێبەیە كە سەرەتاكەی ئەزەلە(واتە بێ سەرەتایە) و ناوەندەكەی ئێستایە (سەبارەت بەوەی تیایەتی) و كۆتاییەكەی ئەبەدە(واتە بێ كۆتایە). بەمپێیە زەما یان دەهر ئەو بازنە نەگۆڕەیە كە زاڵە بەسەر هەموو مومكینێكەوە و هیچ مومكینێك لێی دەرناچێت و لەخودی خۆیدا یەك شتە و پێكەوە هەمووی ئێستەیە، بەڵام ئەگەر لە هەر خاڵێكەوە بۆ خاڵێك بگری لەناو ئەو بازنەیەدا دەبینی پێكهاتووە لە ڕابردو و ئێستە و داهاتوو سەبارەت بەوەی لەناویدا تەماشای دەكات، ئەمما بە تەماشكردنی خودی بازنەكە سەرتاپا، ئەوا نە ڕابردوو هەیە نە داهتوو، بەڵكو تەنها ئێستەیە، ئێستەش قۆرغ ناكرێ لە هیچ شتێك و ساتی نەگیراوە. لئرەوەیە كە سەروەرمان دەفەرموێت: لا تسب الدهر فان الله هو الدهر. بەو مانایە زەمان هەر خودی وجودە بەڵام بە تەعینی مومكینات و دەركەوتەی ئەزەلییە كەلە سەر شێوەی مومكینات دەركەوتووە و تەعبیری لێدەكات و ئاماژەی بۆ دەكات بە كار و كاردانەوە”یولج اللیل في النهار ویولج النهار في اللیل” و لەوێوە دەرهاویشتەی ئەم نیكاحە لەدایكبوونی ڕۆژ و شەوە دووبارە. #توراسی_عیرفانی

عادەتێکی سەیریان هەیە 😄
عادەتێکی سەیریان هەیە 😄

ماتریالیستەكانی سەدەی نۆزدە ئەوەیان لەبیری خەڵك بردەوە كێ لەسەرویانە، بۆیە فیسیلۆجیەكان(دەرونناسەكان)ی سەدەی20 ئاڕاستەیان كرد
ماتریالیستەكانی سەدەی نۆزدە ئەوەیان لەبیری خەڵك بردەوە كێ لەسەرویانە، بۆیە فیسیلۆجیەكان(دەرونناسەكان)ی سەدەی20 ئاڕاستەیان كردن بەرەو ئەوەی كە لە خواریانە. ڕێنێ جینۆ
*واتە دوای ئەوەی مرۆڤ بیریچۆوە كێ لە سەرویەوەیەتی و قودوەیەتی و ڕێنمونیكاریەتی و پێویستە چاویلێبكات و بەرەولای بڕوات(واتە خودا و كائینە خوداییەكان)، تەماشای خوار خۆی كرد و چاوی لەوانە كرد و دابەزییە ئاستیان(واتە ئاژەڵ و مێروەكان).
#توراسی_عیرفانی

ناسیۆنالیزم دەرگایەکە بۆ شیرك. فکرەی ناسیۆنالیزم لەوە هاتووە کە تاک پێکهێنەری گەل نییە. گەل هەیە و تاک خزمەتکاریەتی. بەڵام ئەو خۆشەویستیە بۆ "گەل" سەر ئەنێتەوە بۆ خۆشویستنی بنەڕەتە ناسراوەکەی کۆمەڵگا. جیاوازبوونی کۆمەڵگاکانتان قبوڵبێت کە جیاوازیەکی بنەڕەتیە. ئەو جیاوازیەش وادەکات کە مەزهەبی موشریکەکان ڕاست بێت. چونکە زاندراوە هەریەک لە گەلەکان بتپەرست و فرە خودا بوون. بۆیە ئەگەر زۆر نەتەوەکەت خۆشدەوێ دەبێ فکرە ئەساسیەکانی نەتەوەکەت قبوڵبێت. ئەمەش سەردەکێشێ بۆ ڕێژەبوونی ئەخلاق، حەقیقەت، دین... هتد. تێبینیەکی گرنگ : بۆیەشە جەخت لەسەر ئەوە دەکرێتەوە کە کورد زەردەشتی بووە بە ئەسڵ. دەنا قسەکەیان سوودبەخش نیە لەکەسێکدا کە شوناسی نەتەوەیی پێ پیرۆز نییە. تێبینی دووەم : بۆیەش موشریکینی قوڕەیش بانگەشەی شوێنکەوتنی توراسی باوانیان دەکرد. لێرەوە قورئان پێیان ئەڵێت ئێوە عەقڵتان هەیە چ کارتان بە گەمژەیەتی باوباپیرانتانە؟ نەوەک هەندێ لە ئیسلامیە لیبڕاڵیەکان دەڵێن کە هەموو جۆرە شوێنکەوتنێک لە دین دا بە پووچ دانراوە.