عَنْقّاْءُ
رفتن به کانال در Telegram
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
نمایش بیشتر1 397
مشترکین
+324 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
-1230 روز
آرشیو پست ها
1 396
Repost from ترادیسیۆن - Tradition
یەکێک لەو هۆکارانەی وای لە مەزهەبی سەلەفی کردووە مناڵ و تازەپێگەیشتوو ببنە دەم ڕاستی ئەو مەزهەبە تەکەبورە و تاکگەراییە بێ مەزهەبیەکەیە کە لەنێویاندا بەربڵاوە. هەرکەسێ حەزبکات بەبێ دەلیل دەچێت بێ ئەوەی علومی ئالە بخوێنێ بێ ئەوەی هیچ علمێک بخوێنێت حوکم لە ئایەت و فەرموودەکان دەربێنێ. هەروەها ڕاستەوخۆ بێ ئەوەی عەقڵی ماندوو بکات بە فیطڕیەن لە خوا تێبگات! (جا خوا ئەزانێ ئەو قسەیە مانای چییە). ئەمە وادەکات کەسەکە تەکەبورێکی بۆ دەرکەوێت بێ ئەوەی پشت ببەستێ بە ڕەحمی خودا، بە سونەتی پێغەمبەر ﷺ بتوانێت هەموو شتێک درک پێبکات. ئەمەش سەرئەکێشێ بۆ عەلمانی بوون -بالقوة- چونکە کەسەکە هیچ پێویستی بە خودا و دینداری و زانست نییە بۆ بابەتە بەرزەکان. ئیدی بۆ پێویستی بە شەرعێکە تا ژیانی ڕێک بخات.
اللهم أرنا الحقائق کما هي
1 396
Repost from ترادیسیۆن - Tradition
#کێشەکانی_ئیعجازی_عیلمی (2)
دووەم کێشە لەگەڵ ئەو ڕەوتە نوێیەدا ئەوەیە کە خۆیان دان بەوەدا دەنێن کارەکانیان تەفسیرێکە بۆ قورئان. کە تەفسیربوو چۆن ئەتوانی بڵێی ئەمە تەفسیرەکەم بۆ نەسی قورئانی مادام موتابەقەی واقیعە ئەوە ئیعجازە! لەکاتێکدا تۆ هۆکاری ئەو گونجانەیت!؟
1 396
Repost from ترادیسیۆن - Tradition
#کێشەکانی_ئیعجازی_عیلمی
یەکێک لە ئەساسیاتە هەڵەکانی ئیعجازی علمی. ئەمەی وێنەکە قسەی (د. زغلول نجار) ـە. ئەگەر دیقەتبەن ئەڵێ نابێت لەسەر یەک مەعنا بوەستین بۆ کتێبی خوا...! یەعنی تعدد المفاهیم شتێکی ئاساییە.!! لازمی ئەم قسەیە زۆر قورسە. یەکەمیان ئەگەر وابێت ئەبێت هەرچی سەیری ئەو ئایەتانەی کردبێت بە درێژایی مێژووی ئیسلامی نەگەشتبێتە حەق.! وە بێجگە لەوەش قسەکانی هەمووی لەسەر ئەساسیاتی حەداسی بنیادنراوە بۆ زانست!!
1 396
هەموو دنیا بریتیە لەوە
يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ۖ وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِاللَّهِ الْغَرُورُ
ئەی ئەوانەی ئیمانتان هێناوە وەعدی خوا حەقە، دنیا هەڵتاننەخەڵەتێنێ، غرور و لوتبەرزیش لە خواتان بێ ئاگا نەکا.
1 396
Repost from پێشەکی
عەبدوڵای کوڕی عومەر دەگێڕێتەوە پێغەمبەر (ﷺ) لەسەر حەسیرێک ڕاکشا، شوێنی حەسیرەکە لەسەر پێستی دەرکەوت. پێم گوت: "بە دایک و باوکمەوە بەقوربانت بم ئەی پێغەمبەری خودا (ﷺ)! گەر ڕێگەت بداینایە شتێکی ئاسوودەمان بۆ ڕادەخستیت."
پێغەمبەری خودا (ﷺ) فەرمووی: "چی لە نێوان من و دونیادا هەیە؟ نێوانی من و دونیا وەکو ئەو سوارە وایە لەژێر سێبەری درەختێکدا پشوویەک دەدات، پاشان دەڕوات و بەجێی دەهێڵێت."
سنن ابن ماجه: ٤١٠٩
مسند احمد ابن حنبل: ٢٧٠٩
1 396
Repost from پێشەکی
مۆدێرنیتی بەپێی تێگەیشتن و دونیابینیی خۆی کێشەکانی خۆی چارە دەکات، هەروەها پێویستی بە حەکیمێک نییە ڕێنمایی بکات. بەپێی تێگەیشتنی خۆی کێشەکانی چارەسەر دەکات، کەچی سەرەڕای ئەو هەموو مەعریفە و وردەکارییە، وێرانکردنی سروشت بەردەوامە و لە دەرەوەی جڵەوی مۆدێرنەیشە. دروشمی مۆدێرنیتی بریتییە لە "هەمیشە ئێمە باشتر دەزانین،" تەنانەت لە چەند خولەک لەمەوپێشی خۆیشمان باشتر دەزانین.
بیرۆکەی پێشکەوتن پشتی بە هیچ حەقیقەتێکی نەمر قایم نییە، بەڵکو پشتی بە زانستی تەکنیکی قایمە، زانستی تەکنیکیش بۆ پشتڕاستکردنەوەی حەقیقەتی خۆی، هەر بۆ خۆی دەگەڕێتەوە و گوێ لە قسەی کەس ناگرێت. هەمیشە ئێمە باشتر دەزانین، چونکە زانست و تەکنیکاڵیتی بنەماکانی حەقیقەتیان چەسپاندووە و ڕێساکانیان دیاری کردووە. زانست و تەکنیکاڵیتی لە هەر ساتێکدا هەرچی بڵێن، ئەوە ڕاستە. بۆ نموونە، دەرمانێکی زانستی حەقیقەتە، بەڵام تا ئەوکاتەی دەردەکەوێت زیانەکانی لە سوودەکانی زیاترن، هەروەها تا ئەوکاتەی دەرمانێکی تر - کە ئەمیش هەر بەرهەمی پێشکەوتنە - دادەهێنرێت.
تێزی پێشکەوتن هەرگیز ناپرسێت بۆچی نەخۆشییەکە هەیە، پرسیارە قووڵە ئەخلاقی و وجودییەکانیش سەبارەت بەو سیستمەی نەخۆشییەکە بەرهەم دەهێنن فەرامۆش دەکات. چونکە ئەگەر سیستمەکە بخرێتە ژێر پرسیارەوە، ئەو زانستەیشی کە دەرمانەکەی داهێناوە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
تێزی پێشکەوتن ڕێگە نادات پرسیار لە ڕابردوو بکرێت، چونکە ڕابردوو ناچارمان دەکات پرسیارگەلێک لە خۆمان بکەیت تێزەکە دەخەنە ژێر پرسیارەوە. نایشتوانێت پەیمانی ئەوە بدات ئەو حەقیقەتەی ئەمڕۆ دۆزیویەتەوە لە داهاتوودا بە حەقیقەتی دەمێنێتەوە، چونکە داهاتوو دەسەڵاتی بەسەر تێزەکەدا هەیە
1 396
Repost from عَنْقّاْءُ
ئەوەی ڕوویداوە پێشووتر، هەر ئەوەش لە داهاتوودا ڕوودەدات، ئەوەشی دروستکراوە پێشووتر هەر ئەویش لە داهاتوودا درووستدەکرێتەوە، چونکە لە ژێر خۆردا (لەم دنیایەدا) هیچ شتێکی تازە بوونی نییە.
- سفر الجامعة - اصحاح 1 : 9
*تێبینی: لەم دنیایەدا کە شتانێک ئەبینین نوێیە، پێشووتر نەمانبینیوە، هیچ نین جگە لە لاساییکردنەوەی ئەو شتانەی پێشووتر هەبوون، واتە شتانێک نییە کە تازە بن، وەک مەولانا گینۆن ئەفەرموێت ئەوەی لە ئێستادا ڕوودەدات لەو پەڕەسەندنی لایەنی ماددیە لە جیهانی ڕۆژئاوادا، هیچ نییە جگە لە وێنەیەکی نزم و بێ قیمەتی زانستانێکی کۆن کە زۆر بەرز بوون، بەڵام بەرە بەرە مرۆڤەکان نزمبوونەتەوە وئاگا و توانای هەڵگرتنی ئەو زانستانەیان نەماوە.
هەر بەڕاستی وایە، مرۆڤایەتی لە نەزانیەوە دەستی پێ نەکردووە ئینجا شارستانیەتی کەشفکردبێت وەک چۆن پێشکەوتنخوازەکان باسی دەکەن، بەڵکو بە شارستانیەتەوە دەستی پێ کردووە، ڕاستە سەرەتا شارستانیەتەکە ڕۆحی بووە، بەڵام بەرە بەرە ئەویان ئیهمال کردووە و دەستیانداوەتە لایەنە ماددیەکە و پەرەیانسەندووە کە زۆر زۆر زیاتر پەرەسەندووتر بوون لەم شارستانیەتە نزمەی ئێستا، بۆیە ئەوەی ئێستا هەیە هیچ نییە جگە لە لاساییکردنەوەی ئەوەی پێشووتر هەبووە، بەوهەموو داهێنانانەوە. چونکە مرۆڤ سنوورێکی دیاریکراوی هەیە ناتوانێت بیرۆکەی تازە بهێنێت لەوە زیاتر، ئەوەی ئێستەش هەیە هیچ تازە نییە، بەڵکو خوریەکە هەر لە زووەوە بووەتە گوریس.
#ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە #سەرنج
1 396
Repost from عَنْقّاْءُ
هێز بەم شێوەیە دەپێورێت: زانینی چۆنێتی بەردەوامبوون لە ژیان لە جیهانێکدا کە چیتر مانا و ڕاستی و ئامانج و یاسا و دادپەروەری و هۆکارگەرایی تێدا نەماوە و لە هەمان کاتدا ئارەزووی ژیان لەدەست نەدەیت.- جولیۆس ئیڤۆلا #مۆدێرنە #ڕەسەنایەتی
1 396
Repost from عَنْقّاْءُ
خوێنی قارەمانان لە لای پەروەردگار پیرۆزترە لە حیبری زانایان و دوعای خواپەرستان.“میتافیزیکی جەنگ” جولیۆس ئیڤۆلا #مۆدێرنە #سەرنج #ڕەسەنایەتی
1 396
بەگوێی براتان ئەکەن خۆتان خڵریک مەکەن بە سۆشیاڵمیدیاو شتی بێ مانا لەم چەند ڕۆژەیا، تەنها ئەم چوار شتە بکەن
نوێژ
زیکر
قورئان خوێندن
دوعا
غەیری ئەوە خۆ هەڵخەڵەتاندنە، لە قیامەتدا ئەوەی زەمانی چونە بەهەشتت بۆ ئەکات ئەم چوارەن، جا ئیتر غەیری ئەمە زەمانی نییە.
پشت بە خوا بەندە و برایانمان لە غەززە لەبیرمەکەن.
1 396
Repost from ترادیسیۆن - Tradition
گرووپێک تایبەت بەخوێندنی کەلام و مەنطق جۆین بکەن :
https://t.me/majlisibraiaty
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
#هەڵوێستە
محمد علی كلای پێش دەستپێكردنی ڕوبەڕوبوونەوە بەهێزەكانی بە دوو مانگ دەستی لە سەرجێیكردن هەڵدەگرت!!
یەكێك لەو شتانەی مرۆڤ تەپۆ ئەكات گرنگیدانی زۆریەتی بە سەرجێیی كردن و ئەنجامدانییەتی بە شێوازێكی عەشوایی و زیادەڕۆیی كردنی تیایدا، ناڵێین كارەكە خراپە بەڵكوو لە جەوهوریدا جوانیی و حەقیقەتێكی وەحدەویشی تێدا بەرجەستە بووە، بەڵام مرۆڤ پێویستە سلوكی هەبێت لە چۆنێتی مومارەسە كردنیدا.
دیقەت بدەن زۆرێك لە شەعائیرە دینییە ئیلاهییەكان كە هەمووی هەر ئیسلامە بە تەجەلییاتی جیاواز تێیدا مومارەسەی جنسی تێیدا قەدەغە كراوە، بە نمونە كاتی بەڕۆژوبوون و ئیعتیكاف و پاش بەستنی ئیحرام هاوكات بەتاڵبونەوەی تەهارەتە نەك تەنها بە كردنی بەڵكو بە نزیكبوونەوەش لێی لەلای هەندێك لە مەزاهیبەكان.
هەموو ئەمانە بەڵگەی ڕونن كە دۆخی جنس دۆخی دووركەوتنەوەیە لە باڵایی و وەرگرتنی ڕێستێكە لە جیهانی ڕوح.
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
سادە كردنەوەی ئەو شتانەی كە سادە ناكرێنەوە و زیادەڕەویش لەو سادە كردنەوەیەدا سیمایەكی جیاكەرەوەی عەقڵیەتی مۆدێرنیزمە، ئەم حەزە جێبەجێ كراوەش دائەبەزێننە سەر مەیدانی زانستی، بە ڕادەیەك كە هەندێك لە فەیلەسوفان(مۆدێرنەكان) بنەمایەكی لۆژیكی ساختەیان داناوە كە كورتەكەی ئەوەیە”سروشت بە سادەترین شێوە هەڵسوكەوت دەكات”. ئەم بنەمایەش جگە ئەگەرێتییەكی بێ سەروبەر هیچی دیكە نییە، چونكە ئێمە ئەو شتە نابینین كە وادەكات لە سروشت بەو جۆرە هەڵسوكەوت بكات نەك بە شێوازێكی دی.
گەلێك مەرجی دی هەن جگە سادەێتی كە مومكینە بەژداری بكات لە كاری سروشت و زاڵبێت بەسەریدا بەجۆرێك لە جۆرەكان وای لێبكات كە هەڵسوكەوت بەو شێوازە بكات لە زۆربەی كاتەكاندا لانی كەم لەڕوی بینگەی ئێمەوە لەوپەڕی ئاڵۆزیدایە.
حەقیش ئەوەیە كە ئەم بنەما ساختەیە جگە هیواخوازیەك هیچی دیكە نییە كە لە نزمترین ئاستی هزریدا بەرجەستە بووە، واتە هیوا خوازە بەو جۆرە بێت كە شتەكان بە سادەیی بڕۆن چەندێك توانرا، چونكە ئەگەر وابێت لە ڕاستیدا ئەوا تێگەیشتنمان بۆی ئاسانتر دەبێت، لە ڕوێكی دیكەشەوە ئەم تێڕوانینە تەواو لەگەڵ تێڕوانینی ڕوكەشیانەی مۆدێرنەدا یەكدەگرێتەوە كە پێیوایە پێویستە زانست لەبەردەستی هەموو خەڵكیدا بێت، ئەمەش ناكرێ ڕوبدات ئەگەر بێتو سادە نەبێت تا ئاستێكی منداڵانە، بۆ ئەم مەبەستەش تەواوت ئیعتیبارە بەرز و قوڵەكان لە زانست دورخرانەوە.
ئیمام عبدالواحد یحیا
📚(هیمنة الكم)
#توراسی_عیرفانی
#شارستانیەتی_ئیلاهی
1 396
پێش ئەوەی جیهانگیری ئەمریکا جیهانی بگرێتەوە، مرۆڤەکان لە لایەنی ماددیدا هەژار بوون، بەڵام لە ڕووی ڕۆحییەوە دەوڵەمەند بوون، تا ڕادەی مردن لە پێناو ئیمان و بنەماکانیاندا. ئێستا ئێمە دەوڵەمەندین بە زۆری کاڵا و لایەنی ماددی لە ژیانماندا، بەڵام ڕۆحمان ئەوەندە هەژارە، ئیتر توانای ئەوەمان نەماوە واقیع قەبوڵ بکەین هەمووکات خەریکی خۆ هەڵخەڵەتاندنین بە هەندێ خەیاڵی بێ بنەما. هەموو شتێک بێ مانابووە و ئەم زۆرییە ماددییە جگە لە بە بێمانا دانانی ژیان هیچی تر نییە.
ئەم سەردەمەی ئێمە تێیدا دەژین خراپترین و قێزەونترین سەردەمی مێژوویی مرۆڤایەتییە.
#سەرنج #مۆدێرنە #ڕەسەنایەتی
1 396
گوێ لەوە بگرن بەڵام بۆ نوخبەیە ئەگینا هەمووی تێیناگات.
https://youtu.be/VAuzzzuyxLg?si=Qx6kJpzXJvUBZSZ5
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
ئێمە و مۆدێرنەكان لەوەدا هاوڕاین كە دەبێت دابوو نەریتە جیاوازەكانی نەتەوەكان بە شتێكی سروشتی ببینین، بەڵام ئەمە تەنها هاوڕاییەكی ڕوكەشە، چونكە ئەوەی ئەوان دەیانەوێت لە لە كلتوری نەتەوەكان بریتییە لە خەساندنی لەژێر فشاری لیبڕاڵیەتدا.
لیبڕاڵیەت لە ڕاستیدا هیچ شتێكی جگە خۆی قبوڵ نییە و هیچ فیكرێك لەخۆی بە شایستەتر نابینێت و هەڵگرانی فیكرەكەش جگە خۆیان بە مەر و ماڵات دەبینن، وەك خودا تەماشای خۆیان دەكەن و ئەوانیتر بە كۆیلە دەبینن!!.
ئەمڕۆ لە جیهاندا جیاوازیە كلتوریەكان هیچ قیمەتێكی مەعنەویان نییە لەژێر دەسەڵاتدارانی لیبڕاڵیدا، جگە كۆمەڵە ڕوكەشی ماددی هیچی دیكەیان لێ نەماوەتەوە، تاكەكانی هەڵگری ئەو كلتورانەش خاوەن ناخێكی لیبڕاڵین لە ڕاستیدا.
جیاوازی كلتور لە بنەڕەتدا یەك سەرچاوەی هەیە، بەڵام دەركەوتنی بەشێوازی جیاوازە لە ڕوكەشدا، بەڵام لە مۆدێرنەدا هیچ سەرچاوەیەك نییە بۆ كلتورەكان جگە ئەوەی كۆمەڵێ خورافیاتە گەلان دڵی خۆیانی پێ خۆشدەكەن، سیكۆلاریزم دێت و لەژێر سەقفەكەی خۆیدا سوچێكی پێ دەدات تا مومارەسەی بكات بەو مەرجانەی كە خۆی بۆی دادەنێت.
#تەپاوتلی_مۆدێرنە
#توراسی_عیرفانی
#شارستانیەتی_ئیلاهی
