fa
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

رفتن به کانال در Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

نمایش بیشتر
1 394
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-27 روز
-1130 روز
آرشیو پست ها
photo content

وێناکردنی هونەری لە گۆرانیدا حەسەن زیرەک وەکو نمونەیەک لەبەشی رابردوودا باسمان لە وێناکردنی هونەری کرد لەلای نالی و وەفایی لێرەیا تەرکیز دەخەینە سەر گۆرانی و دەنگبێژی و ئەو هونەرەی تیایدا نیشان دەدرێت پێناسەی گۆرانی واکراوە کە بریتییە لە دەربڕینێکی هونەری بۆ هەستەکانی دەروونمان لەڕێگەی گۆرانیبێژێک و ئامێرەکانی مۆسیقاوە. گۆرانی بێژ و گۆرانییەکان ژمارەیان لە ملوێنان تێپەڕیوە لەسەرانسەری جیهانا، بەداخەوە بەهۆی فراوانی بوارەکە و فرە جۆری شێوازەکانی ووتن، شارەزا و نەزان خۆیان هەڵواسیوە بەم بوارەیا. مەرجەکانی گۆرانی چەند شتێکن، لەوانە : دەنگخۆشی - ئەداکردنی ڕێک - تێکست و شعری قافیە و مانادار - ڕێکخراوی دەنگ و شعر لەگەڵ ڕیتمی ئاوازەکەیا - ئاوازێکی خۆش و دڵڕفێن کەلەگەڵ هەستەکانمانا یەکانگیر بن - بونی پاڵپشتی بۆ ئەو جۆرە گۆرانییە لەلایەن خەڵکێکی زۆرەوە....هتد گرنگی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک ئەوەیە گۆرانییەکن لە گۆرانیبێژێکی نەخوێنەوار و خاکییەوە دەرچوونە، ئەم بێژەرە زادەی کەشوهەوای وڵاتەکەی خۆیەتی، لەنەبرەکانی دەنگیدا جوگرافیای کوردستان و شاخ و کێوەکانی ئەبینیت بەردەوام، ئەم کابرایە هیچ خوێنەوارییەکی نەبووە، یەکێک لەگەڵ دەنگیدا بژی هەست بەهەموو ناهەمواری و دەربەدەرییەکانی ئەکات کە چەشتوویەتی، دەنگی ئەم پیاوە وەکو هەور بڕێک وایە کە هەموو ئامێرەکانی مۆسیقا دەشارێتەوە کاتێک دەنگی بڵند دەکات.....هتد. بەڵام دوبارە ئێمە نامانەوێت بچینە سەرباسێکی تر جگە لە وێناکردنی هونەری لە گۆرانیدا. بۆ نموونە گۆرانی سەبری : سەبری گیان هەستە بەیانە - حازر بە بۆ خەستەخانە مەریز حاڵیان پەرێشانە - دەرمانیان کە بەو پەنجانە ئای لێ لێ جوانی سەبری سەبری دەڵێ من شوو ناکەم - جلی کوردی لە بەر ناکەم بە مەرگی تەنیا براکەم - دڵی عاشقان لە خۆم ناکەم ئای لێ لێ وەی سەبرییە سەبری بە خودا و بە پێغەمبەر - بە مێحرابی چاوی ئەسمەر کەوتوومە گێژی ئەسکەندەر - نەجات نابم تاکو مەحشەر ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە پێش ئەوەی چیرۆکەکەیتان بۆ باس بکەم، ئەمەوێ پێکەوە وێنای ئەم وشانە بکەین تا بزانین بەڕاستی ئەم پیاوە توانیویەتی وێنەیەک لەخەیاڵمانا دروستبکات؟ سەبری هەستە بەیانییە نەخۆشەکان چاوەڕێتن بەپەنجەکانت دەرمانیان بکە، سەبری نایەوێ شووبکات چونکە دوای مردنی براکەی تەرکی دونیای کردووە. لێرەیا وێنەیەکی دروستکرد وێنەکەش ئافرەتێکە کە نەخۆش چارە ئەکات جلێکی سپی لەبەرایە و پەنجەکانیشی جوان و شفابەخشن، ئەم ئافرەتە بەتەنیا و بێ هاوسەر ئەژی دوای مردنی براکەی تەنیایی هەڵبژاردووە. دوای ئەوەی وێنەی یەکەمی داپێمان وێنەی دووەم پێویستە بۆ تەواوکردنی وێنە گەورەکە ئەویش ئەوەیە ئیشی زیرەک و سەبری چی بووە پێکەوە؟ ئاخر بڕیار وانییە هەرکەس گوێی لەم گۆرانییە گرت چیرۆکەکە بزانێت لەسەرەتاوە، بۆیە ئەبێ بەجۆرێک وشە و باسەکان دابڕێژێت کە گوێگر یەکسەر تێبگات لە باس و چیرۆکی گۆرانییەکە. بۆیە یەکسەر دێتە سەرباسی ئەوەی کە ئەم وەک ئەسکەندەری لێهاتووە، ئەو چۆن بەدوای ئاوی نەمرییا ئەگەڕا بەجیهاندا، حەسەنیش ئاوها وێڵ بوو شارەوشار ئەگەڕا، تابەنەخۆشیەکی زۆر قورسەوە لەخەستەخانەدا و لەبەردەستی سەبرییا چاوی کردەوە، هێندەش دۆخی خراپبووە کەخۆی داناوە بمرێت. ئەم نمونەیە تەنها یەکێک بوو لە نمونە جوانەکانی وێناکردنی هونەری لەگۆرانیدا، زیرەکیشمان بۆیە هەڵبژارد، چونکە جیا لەوەی بەهرەیەکی خۆرسکانەی لەناو جینەکانیدا هەبووە، ناسراوترین هۆنەری کوردیشە. وەک مامۆستا هەژار لە وەسفیدا دەڵێت: ئەگەر زمانی کوردی لەناو بچێت ئەوا گۆرانییەکانی حەسەن زیرەکمان بەسە تا هەموو وشەکان بهێنینەوە. چیرۆکی پشت گۆرانییەکە: دەگێڕنەوە رۆژێک زیرەک لە خەستەخانەیەکی بەغداد بەبێ کەسی پاڵکەوتووە و نەخۆشەبێت، لەم ئان و ساتەدا ئافرەتێکی کوردی پەرستار بەناوی (سەبری) دێت بەهانایەوە چونکە تاکە کورد بووە لەو دەوروبەرەیا، ئەزانێت حەسەن کوردە و بێکەس و تەنهایە لەوێ کەوتووە ئیتر خزمەتێکی زۆری دەکات، زیرەکیش وەعدی ئەوەی پێدەدات بەجۆرێک ناوبانگی سەبری بڵاوکاتەوە کەبۆ هەمیشە ناوی بمێنێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەم شاکارە هونەرییە تۆماردەکات. شیعر و گۆرانی تەواو لێرە بەدوا ئەچینە خزمەت کەلامی ڕەبولعالەمین و سەرداری جیهان و خوڵقێنەری هونەر و هونەرمەندەکان. ڕوونتر بڵێم پێشەکییەک بوون ئەمانە تەنها ڕێ بەند #وێناکردنی_هونەری 3 #عنقاء

Repost from N/a
معاویە کاتێک بەمەبەستی ئاشتی کردن لەگەڵ حوسێن دا نەرمی نواند نامەیەکی سپی کە هیچی لەسەر نەنوسرابوو بۆ حوسێن ناردوو کۆتاییەکەی
معاویە کاتێک بەمەبەستی ئاشتی کردن لەگەڵ حوسێن دا نەرمی نواند نامەیەکی سپی کە هیچی لەسەر نەنوسرابوو بۆ حوسێن ناردوو کۆتاییەکەی مۆر کرد،لەنامەیەکی تری هاوپێچی نامە خاڵیەکەدا بۆی نوسی کە هەرچیەکت پێ خۆشە لە داواکاری و مەرج بەدڵی خۆت بینوسە #موقەدیمەی_ابن_خلدون

سیستەمی مۆدێرنەو ڕۆژئاوای پرۆتستانی نوێ ئەرکی ڕاستەقینەی مرۆڤ لەناودەبەن، لەپیرۆزیەکانی بێ بەشی دەکەن،بەجۆرێک مرۆڤ بوار و دەر
سیستەمی مۆدێرنەو ڕۆژئاوای پرۆتستانی نوێ ئەرکی ڕاستەقینەی مرۆڤ لەناودەبەن، لەپیرۆزیەکانی بێ بەشی دەکەن،بەجۆرێک مرۆڤ بوار و دەرفەرتی بیرکردنەوەی بۆنەڕەخسێ لەڕێگەی درووستکردنی فەزاێکی ماددی کەنەتوانێ درک بەجیهانی بەرزی مەعنەوی بکات، گوتاری ڕۆژئاوا بۆمرۆڤ خود سەنتەریە،کاتێکیش مرۆڤ بەرەو تاک سەنتەری هەنگاودەنێ خاڵی گەڕانەوەبۆحەقیقەت و ماناکان و ئەرکەئیلاهیەکان لەدەست دەدا،ئەوەی بۆی گرنگ دەبێ دەڕبڕینی هەستەکانیەتی تالە ڕێگەیەوەگوزارشت لەتاک سەنتەری خۆی بکات و خۆی وەک ژمارەیەکی گەورە لەکۆمەڵگە نیشان بدا بەڵام بێ بوونی دەسەڵات و ئەرکی ڕاستەقینەیی خۆی،هەموو ئەمانەش والەدەسەڵات و سیستەمەکەدەکات بەئاسانی کۆنتڕۆڵی تاکەکانی بکات. ئیمام “عبدالواحد یحيى" ڕێنێ گینۆن #وتەی_پێشەوایان #عنقاء

3 ئەمریکا شارستانیەتێکی ماددی دامەزراند لەسەرحسابی شارستانیەتێکی نەریتی رۆژئاوا،هەنگاوکردەوەکانی کەئەنجامی داون لەماوەی ١٠٠ س
3 ئەمریکا شارستانیەتێکی ماددی دامەزراند لەسەرحسابی شارستانیەتێکی نەریتی رۆژئاوا،هەنگاوکردەوەکانی کەئەنجامی داون لەماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوو بریتی بووە لەزیان گەیاندن بەپیرۆزیەکانی ڕۆژئاوا،هەوڵدان بوون بۆنەهێشتنێ نەریت و مەعنەویەتی ئاینی،لەئێستاشدا جیهان وەک بازاڕێکی کاردەبێنێ، هەرجوڵەێکی هەوڵێکی بازرگانیە. دەرەنجام جیاوازی ئەوەتۆلەنێوان ئەمریکا و رۆژئاوانەما،بەداڕمانی نەریت و پیرۆزیەکان بۆیەرۆژئاوابوو بەشێک لەتێکدانی جیهان بەهاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا. یۆلیۆس ئیڤۆلا #عنقاء #ئیڤۆلا

بێلایەنی بریتییە لە ناوی خوازراو بۆ ئەو کەسەی کە لایەنی بەهێز دەگرێت بەبێ ئەوەی بەرپرسیارێتی هەڵگرێت. قەشە دی تۆکفێل #سیاسی #
بێلایەنی بریتییە لە ناوی خوازراو بۆ ئەو کەسەی کە لایەنی بەهێز دەگرێت بەبێ ئەوەی بەرپرسیارێتی هەڵگرێت. قەشە دی تۆکفێل #سیاسی #عنقاء

گوینۆن پێی وایە مۆدێرنیتەمرۆڤە ئاساییەکان شکۆمەند دەکات، وەک ستاندارد پێشکەشی دەکات، نوخبەی ڕۆحی و ڕۆشنبیرەکان پەراوێز دەخات.
گوینۆن پێی وایە مۆدێرنیتەمرۆڤە ئاساییەکان شکۆمەند دەکات، وەک ستاندارد پێشکەشی دەکات، نوخبەی ڕۆحی و ڕۆشنبیرەکان پەراوێز دەخات. •مۆدێرنیتە هەوڵدەدات جیاوازی نێوان ئەوانەی خاوەن مەعریفەی ڕاستەقینەن وجەماوەر نەهێڵێت، ئەمەش دەبێتە هۆی نزمی بەهاکان و شێواندنی حەقیقەت. ٠لەدونیای مۆدێرن مرۆڤی ئاسایی بووەتە پێوەر، هەرشتێک لەسەرووی تێگەشتنی ئەوبێ قبوڵ نەکراوە. #ڕەسەنگەرایی #گینۆن #وتەی_پێشەوایان

#میم #عنقاء
#میم #عنقاء

ڕۆژگارێک ماڵەکان ئارامگە و جێگای حەوانەوە بوون لە ماندوو بوونی ڕۆژانە بۆ جیهانی مەسیحیەت،مەنزڵگەی بینینەوەی ئازیزان و کۆبوونە
ڕۆژگارێک ماڵەکان ئارامگە و جێگای حەوانەوە بوون لە ماندوو بوونی ڕۆژانە بۆ جیهانی مەسیحیەت،مەنزڵگەی بینینەوەی ئازیزان و کۆبوونەوەی خێزانی پێکەوە تێکەڵ بە وشە شیرینەکانی دایک و باوک بۆیان....ئێستا دوای ماوەیەکی توڵانی ژیان لە ژێر بیروباوەڕی مۆدێرنە خێزان بەجۆرێک هەڵوەشاوەتەوە  "جون تایلر غاتون"وانەبێژ و نوسەری ئەمریکی کاتێک باسی خێزان و نێو ماڵەکانیان دەکات دەڵێت: (لە جیهانێکدا کە ماڵ تەنها تارماییەکە چونکە دایک و باوک کار دەکەن و کەسیان لەماڵ نین،یان لەبەر ئەوەی دایک و باوک ماڵ دەگوێزنەوە و پیشەکانیان دەگۆڕن،یان لەبەر ئەوەی ئەندامەکانی خێزان زۆر لەوە سەرلێشێواو ترن پەیوەندیەکی تۆکمە و ڕێک و پێکی خانەوادەییان هەبێت، ئەرکی من وەکو مامۆستا ئەوەیە قوتابیەکانم بگەیەنمە ئەو قەناعەتەی سەرلێشێوان چارەنووسیانە و دەبێت قبوڵی بکەن). جیهانی مەسیحیەت جگە لە خێزانی لاواز و تاکی دەروون ڕووخاو و کۆمەڵگای شەهوانی و خاوەن ئامانجی هیچ کە سەرچاوەکەی غەریزە ئاژەڵیەکانە هیچی تری لێنەماوەتەوە لەپێناوی ئەم  ژیانەش دەسبەرداری حوکمی پاشایەتی بوو. مرۆڤی مۆدێرنە هەمان ئامانجی ئاژەڵی کردووە بە غایەتی ژیان(سێکس+خۆراک)غەریزەیەکی هاوبەشە لەنێوان انسان و حەیوانەکان،بەڵام کاتێک مرۆڤ وەک هەر ئاژڵێکی تر بوونی لە بەدەسهێنانی تەنها ئەم دوو ئامانجە بەهەدەرئەدا ئەچێتە ژێر پلەی ئاژەڵەوە. خودا گەلی"نوح"ی سزا دا بە تۆفان و ئاوی زۆر و لەناوچوون، سزایی خوایی بۆ ئێمە"مۆدێرنە"بوو. ✍️سرود بدرالدین #عەنقا #مۆدێرنە

پۆشاکی نەریتی ڕەمزێکی کلتوری و جوانیەکی سەرنج ڕاکێشە کە دەروونی مرۆڤ بۆ خۆی پەلکێش ئەکات،لەگەڵ ئەوەی لەمێژوودا هەر گەلێک خاوە
پۆشاکی نەریتی ڕەمزێکی کلتوری و جوانیەکی سەرنج ڕاکێشە کە دەروونی مرۆڤ بۆ خۆی پەلکێش ئەکات،لەگەڵ ئەوەی لەمێژوودا هەر گەلێک خاوەنی پۆشاکێکی نەریتی جیاواز و تایبەتمەندی جیاواز بوو،بۆ هەر یەکێک لەو پۆشاکانە کە تایبەتە بە گەلێک جوانیەکی تایبەت بەخۆی هەبوو کە جیایی دەکردەوە لە پۆشاکەکانی تر،وەنەبێ ئەم جیاکردنەوەیە لە ئاستی جوانی پۆشاکی نەریتی گەلێکی تر کەم بکاتەوە.....بەپێچەوانەوە ئەوانیش خاوەنی جوانیەکی تایبەت بەخۆیان بوون ئەوەی لەم پۆشاکانە بەدی ئەکرا هەرگیز هەمان شت نەبوو کەلە شێوە پۆشینی گەلێکی تر بەدی ئەکرا ناشتوانین هیچ یەکێک لەوان وەسفدار بکەین بەناشرین.ئەم فۆڕمە جیاوازانە پێکەوە سیمایەک لەجوانی و ڕێک پۆشیان بە ژیانی ڕۆژانەی شارستانیەتەکان دەدا. تەنانەت زۆر بەسادەیی دەتوانی تەنها لەڕێگایی ناسینی پۆشاکی نەریتی هەر گەلێک بەبێ دواندن و هیچ تێکەڵاویەک تاکەکانی کۆمەڵگا جیابکەیتەوە تەنها بەبینینیان لەژیانی ڕۆژانە دا لەبەر پابەندیان بەو پۆشاکانە و دانەبڕان لێیان. پێویستە بزانین ئەم پۆشاکانە تەنها لێکدانی چەند پارچە قوماشێک نەبوون،بەڵکو پۆشاکێک بوو کۆمەڵگایی نەریتی لەڕێگایی دین و باوەڕ و ئەخلاقەوە پەسەندی کردبوو،یان ئەوەتا لەڕێگایی کلتور و شێوازی ژیانی پێشینانیان ئەم پۆشاکانەیان وەرگرتبوو.ئەمانە پۆشاکی باوەڕ بوون،پۆشاکی کلتوری و ڕەوشت بەرزی و شوێنکەوتنی پێشینان. بەپێچەوانەی ئەو شێوازە باوەی ئێستا لە کۆمەڵگایی مۆدێرنە دەیبینین،کە هیچ جیاوازیەک لەڕووی پۆشاکەوە تەنانەت لەنێو دانیشتوانی دوو وڵات دا بوونی نیە،مانایی جوانی لەو پۆشاکانە دەرهێنراون(ئەبێ جوانی پۆشاکی پیاوێک کە تیشێرتێک و شۆرت و پێڵاوێکە چی بێت..؟)لەبارمبەر پۆشاکی باوەڕی نەریتی ئەوەی ئێمە تێبینی ئەکەین لە پۆشاکی مۆدێرنە دەرهاویشتەی حەز و ئارەزووی مرۆڤەکان و دوورە لەهەموو پیرۆزیەک،ئەگەر لەکۆمەڵگایی نەریتی دا یەکێک لە پاڵنەرەکانی هەڵبژاردنی ئەو جۆرە پۆشاکانە ئەخلاق و ڕەوشت بەرز بووبێت،ئەوە هیچ نەنگی نیە لامان بڵێین یەکێک لەپاڵنەرەکانی هەڵبژاردنی ئەو جۆرە پۆشاکانەی لە کۆمەڵگایی مۆدێرنە دەیبینین بێ ئەخلاقی و ڕەوشت نزمیە(تەنانەت بەشێکی کۆمەڵگا بەو باوەڕەوە پۆشاک دەپۆشن کە جوانی جەستەیان بەرجەستە بکات بۆ کۆمەڵگا،لەهەمان ئەو ساتەی دەیانەوێت لەڕێگایی پۆشاکەوە شەرمگایی خۆیان داپۆشن لەگەڵ ئەوە دەیانەوێت لەڕێگایی پۆشاکەوە باشتر جەستەیان بەدەرخەن). بە کورتی«کاری پۆشاک تەنها بۆ داپۆشینی جەستە نییە، یاخود بۆ ئەوە نییە کە عەورەت بشارێتەوە، بەڵکو لە بنەڕەتدا پۆشاک جونی بە مرۆڤ دەبەخشێ و دەیڕازێنێتەوە. لەم بارەیەشەوە وێڵدیۆرانت ئاماژەیەک بەو ئەرکەی پۆشاک دەدات لە شارستانییە دێرینەکاندا دەدات و دەڵێت: پۆشاک لەلای ئەوان تەنها ئەرکی داپۆشین نەبوو بەڵکوو کەرەستەیەکی ڕازاندنەوە بوو لە هەمان کاتدا و جۆرێک بوو لە تقوسی ئاینی». #عنقاء #ڕەسەنگەرایی

دوێنێ زیرەک بووم دەمەویست دنیا بگۆڕم، بەڵام ئەمڕۆ دانام بۆیە دەمەوێت خۆم بگۆڕم. مەولانای ڕۆمی *مەولانا لێرەدا ئاماژە بۆ دوو ج
دوێنێ زیرەک بووم دەمەویست دنیا بگۆڕم، بەڵام ئەمڕۆ دانام بۆیە دەمەوێت خۆم بگۆڕم. مەولانای ڕۆمی *مەولانا لێرەدا ئاماژە بۆ دوو جۆر مرۆڤ دەکات، مرۆڤی ژیر کە بە بەراوردکاری عەقڵی کاردەکات و پشت بە فیکر و لێکۆڵینەوە دەبەستێت لە ژیانی خۆیدا، مرۆڤی دیکەیان کە خۆی داوەتە دەست دڵی و بەو جۆرە دەڕوات کە ئەو دەیخوازێت، مرۆڤی یەکەمی ناوناوە ژیر کە پلەیەکی بەرزی نێو مرۆڤەکانە، بەڵام دووهەمی ناوناوە دانا کە باڵاترە لە مرۆڤی یەکەم. مرۆڤی یەکەم دەزانێت بەڵام مرۆڤی دووەم گەیشتووە بە حەقیقەتی ئەوەی کە دەیزانێت. #وتەی_پێشەوایان #عقاء #ڕۆمی

وێناکردنی هونەری لە دێڕی شعریدا دروستکردنی وێنەی هونەری لەخەیاڵدا گرنگە هونەرزان وێنای دۆخی کۆمەڵایەتی - دەروونی - جوگرافیا و
وێناکردنی هونەری لە دێڕی شعریدا دروستکردنی وێنەی هونەری لەخەیاڵدا گرنگە هونەرزان وێنای دۆخی کۆمەڵایەتی - دەروونی - جوگرافیا و شوێن - مێژوو - بنەڕەت و مەغزا و ئامانجی باسەکەی بەووردی دابڕێژێت و بەیان بکات. نالی لە باسی حوجرەکەیدا وێنەیەکی کوالیتی بەرزی ئێچ دی ئەهێنێتە پێشچاومان و بەزمانی حاڵ هاوار ئەکات وێنەکێشێک بهێنن با وێنەی دیمەنەکەتان بۆ بکێشێتەوە دوای سەد ساڵ ئەگەر من مردیشم، وەک ئەوەی سوێندی خواردبێت وێنەیەک جێبهێڵێت بۆ هەتا هەتایە. وەک قەفەس ئەم حوجرە کون تێیە کەوا گرتوومیە ناو تار و پۆیی عەنکەبووتە، زۆرە لێی کردوومە داو ڕۆژی تەرزە چەندە مینای دڵ شکێنە و سەر شکێن! ڕۆژی باران چەن شڕە و بێعیسمەتە و ئابڕوو تکاو وێنای ئەم حوجرە کون کونە من بەچاوی خۆم ئەیبینم کە وەختێ باران دائەکات لەهەموو سوچ و قوژبنێکەوە ئاو فوارە ئەکات و دێتە خوار، نەحەیای بەخۆیەوە هێشتووە نە دانیشتوانەکەی. مەولای گەورەمان، خوێنەواری خانەقای شەمزین پێشەوا (وەفایی) دڵناسک و دڵگەرم و ووشە جوان، وەفاییەک وات لێئەکا دڕەندەش بی حەز لە عیشق بکەی، بچوکترین بەشی وێناکانی ئەوەیە: بتباتەوە ناو سوێسنە و چنور و وەنەوشە و گولی بەهاری، بچوکترین وێنای هونەری کانی یەمەن و ئاهووی تورک و زولفی پەخشان و بڵاوە، وەفاییەک ئەڵێی لەبەیانییەوە لەبەر شنەی شەماڵا ژییاوە هەتا خۆرئاوابووە، وێناکانی هێندە ناسکن لەوەش دەرئەچێت تەنها فۆتۆیەکی ڕەش و سپی ببینیت، بەڵکوو حەزەکەی قژت پەخشان بکەیت لەبەردەم بادا تا بزانی بەڕاستی بۆنی عەنبەر چۆن بڵاوەبێتەوە! با دەبێ عەنبەر بە بادا - یار کە زولفان بادەدا لە جێیەکی ترا ئەیەوێ بفەرموێ هەرچەن دڵشکست و بریندارم، بەڵام شێوەم هەر شێوەی زوڵفی تۆئەدات هەرجارەی بەلایەکا ئەچێت و هیچ شتێک نییە بەندی بکات گاهـ پەرێشانی ڕوخ و گاهــ دڵشکستەی قامەتم هەر وە زولفی تۆ دەچم ، سەرگەشتە و سەوداسەرم مەولای جافی شارەزووریمان (نالی) باڵغ و بەلیغ، وەختێ شیوەن ئەگێڕێ بۆ مردنی باوکی حەبیبە، وا بڕوا ئەکەم حەبیبە خۆی حەزی کردبێ رۆژی 2 جار باوکی بمرێت تا خۆی بدۆزێتەوە لە شعرەکەیا، نەک هەر ئەوە! وێناکردنی نالی هێندە باڵایە ڕق و حەز و دەرون پیسییەکەی خۆشی نەقڵ کردووە، ماتۆڕسوارێکی موراهیقی ئەم سەردەمە رەنگە سەدجار ئەم عیبارەتەی بە جۆرێکی تر گووتبێ: بێ بابیی تۆ بۆ من و تۆ بابی فوتووحە بێ بابیی تۆ خواستەیی من بوو بە ئاوات بێ بابی مورادی من و تۆ بوو بە تەمەننا بێ بابی دوعایی من و تۆ بوو بە موناجات لە دەربڕینەکانی ئەمڕۆیا نمونەیەکم هێناوە، نزیکی حەوت جار خولامەوە بەدەوریا تا کینایە و جیناسێک - تیباقێک - تەشبیهێک یان وەجهی تەشبیهــ و (مشبە بە) بدۆزمەوە، کەچی بێسودە.. "تۆ وەکو ئەو کۆترەی کە بەیانیان هێلانەی خۆی جێدێڵێ و لەگەڵ تاریکی ئێواراندا دەگەڕێتەوە" زۆر قورسە ئێمە بمانەوێت لێکچوون لەنێوان جۆری ئەدەبی باڵا و ئەم جۆرە قسانەیا دروست بکەین، لەڕاستیدا زیاتر لە قسەکردنی دووهاوڕێ ئەچێت نەک دەربڕینی هونەری باڵا، چونکە هیچ وێنە و وێنایەک ناخاتە بیر و ئەندێشەی گوێگرەوە. لەکۆتاییدا یەک وێنەی ڕەنگاوڕەنگی فول HD یتان بۆ ئەگوازمەوە، لەسەردەمێکیشا نوسراوە کە کامێرەی فۆتۆگرافی هەر بوونی نەبووە. "هەرچەندە کە ڕووتم، بەخودا مائیلی ڕووتم بێبەرگییە عیللەت کە هەتیو مەیلی هەتاوە" یانی هەرچەندە بێ نەوا و هەژار و بێ بەرگ دەرئەکەوم بەڵام موحتاجی ڕووی خۆرئاسای تۆم ، شێوەم ئەزانی لەچی ئەکات؟ لە مناڵێکی هەتیوی بێ باوک کە کەس نییە جلی بۆ بکڕێت و بیکاتە بەری، هەر ڕۆژ هەڵدێت بەدوای تۆزێک خۆرا ئەگەڕێت کەخۆی بداتە بەری و گیانی لەسەرما بپارێزێی. دڵنیابن ناتوانن ئەم وێنەیە نەبینن : مناڵێکی هەتیوی بێ بەرگ خۆی داوەتە بەرخۆر، جلێکی شڕی لەبەرکردووە کەلەچەند لایەکەوە کونە و دڕاوە و پینەکراوە. وێناکردنی هونەری ئەشێ باڵاترین بەشی هونەر بێت، وەک چۆن خۆراک ئامادە دەکرێت تا یەکسەر بخورێت، جێکردنەوەی وێنای هونەری لە هونەردا هەمان ئەو چێژەمان پێئەدات، بەوپێیەی ڕاستەوخۆ ئەمانباتەوە ناو خەیاڵێک کە هونەرزانێک بۆمانی سازداوە. بەدوایدا دێت.... ڕێبەند #وێناکردنی_هونەری 2 #عنقاء

خورافەی زانستی مۆدێرنە لە دوای سەدەکانی 17ـەوە ڕووناکی لە ڕۆژئاوا کز کرد، ڕوناکییەک کە دەرکەوتەی ڕوحی ڕەسەن و گەڕانەوە بوو بۆ
خورافەی زانستی مۆدێرنە لە دوای سەدەکانی 17ـەوە ڕووناکی لە ڕۆژئاوا کز کرد، ڕوناکییەک کە دەرکەوتەی ڕوحی ڕەسەن و گەڕانەوە بوو بۆ ئەسڵ. دەتوانین تێبینی ئەوە بکەین لە ئێستادا ڕۆژهەڵاتیش دەردەداری ئەو دەردەیە هەروەها هێواش هێواش ڕوحی لەبەر نامێنێت، کۆمەڵێک ڕەمزیەت ماون کە بەدەستی عیرفانیەکان و توراسیەکانەوەن، پێویستە زوو هەست بەو مەترسیانە بکرێت و ڕێگە نەدرێت تەشەنە بسەنێت. ڕێنی گینۆن ''ڕۆژەڵات و ڕۆژئاوا'' #ڕێنێ_گینۆن #عنقاء #وتەی_پێشەوایان

«دیموکراسییەت توانای نییە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات لەکاتی کارەساتدا» کارڵ سمێس پێیوایە کە دیموکراسییەت ناتوانێت بڕیاری یەکلاکە
«دیموکراسییەت توانای نییە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات لەکاتی کارەساتدا» کارڵ سمێس پێیوایە کە دیموکراسییەت ناتوانێت بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات لە کاتی کارەساتەکاندا، چونکە سیستمەکە وا بینا کراوە کە ڕای هەموو کەسێک پێویستە گوێی بۆ بگیرێت، ئەمەش وادەکات کە دیموکراسییەت بگۆڕێت بۆ ئامێرێکی چەلەحانێی ناکۆتا کە ڕێ دەگرێت لە یەکلاکردنەوەی باسەکان. هەڵگۆزراوێک لە کتێبی«Political Theology» #کارل_شميت #دیموکراسییەت #عنقاء

Repost from N/a
لەبێماناترینی ئەو ئارگۆمێنتانەی دژی وجودی خودا و باوەڕداران بەکاردێت  بۆ ئەم ڕووداوە ڕوو ئەدات؟ مادام ئەمە ڕووی دا،کەواتە خودا نیە... بۆ نموونە منداڵێک ئەبینێت سپی پێستە و موسڵمان نیە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناژی(بۆیە وا ئەڵێم چونکە خوێنی منداڵی موسڵمان لای ئەوان هەرزانە و ماف مرۆڤ و منداڵ و انسانیەت تەنها دڕۆیەکە لایان بەکاری دێنن دژی نەیارەکانیان کاتێک پێویستی کرد)ئەم منداڵە توشی ناخۆشیەک ئەبێ و ئازار ئەچێژێ ئەم کەسه دێ ئەڵێ بۆ دەبێ ئەم منداڵە لەدۆخێکی ئاوادا بێت؟ مادام دۆخێکی ئاوا وجودی هەیه،کەوایە ناکرێت خودایەک بوونی هەبێت(چونکە پێی وایە ئەگەر خودایەک بوونی هەبێ لەگەڵ ئەوەی ئەم دۆخەی بینیوە ئەمە واتا ئەم خودایە زاڵمە و ئازاری بەندەکانی ئەدات و توند و تیژە لەم قسە قۆڕانە تا دوای کە دەیکەن). جارێ سەرەتا لەڕووی زانستی لۆژیکەوە ئەم بەڵگە هێنانەوەیە هەڵەیه لەبەر ئەوەی موقەدیمەکانی ڕاست نین و هیچ لازم و مەلزومێک نیە لەنێوانی ئازاردانی منداڵێک و نەبوونی خودا. بەپێچەوانەوە بوونی ئازاری مناڵێک مەعلولە و دەلالەت ئەکات لەسەر بوونی عیلەتێک لەسەروو خۆیەوە کە ئێمە بۆمان ڕوونبۆنەو فاعیلی حەقیقی و ئەوەی تەئسیر دائەنێت تەنها خالقی ئەم کەونەیە،چونکە ئەگەر لەغەیری خودا شتێک تەئسیر لەسەر مەوجودات دابنێ نەقس ئەکەوێتە قودرەتی موتڵەقەوە،شتێک وجودی ئەبێ کە خودا خالقی ئەو شتە نیە ئەمەش محاڵاتە و خودا مالیکی موتڵەقی ئەول و ئاخیرە بۆ ئەوەی هەبووە و هەیە و دەبێت لەمەو دوا.واتا ئەمانەوێت بڵێین خودی بوونی ئەو ئازارەی ئەیکەنە بەڵگە بۆ ڕەتکردنەوەی بوونی خودا ئایەتێکە دەلالەت ئەکات لەسەر وجودی ئەو. خاڵێکی تری گرنگ ئەوەیە ئەم کەسە کە بەو جۆرە بیر ئەکاتەوە پێی وایە ئەمەی کە ڕوو ئەدات شتێکی(خراپە)ڕووی داوە،سەرەتا وەک ئەوەی خراپە ئەمرێکی وجودی بێت قسەئەکات،نەخێر خراپە ئەمرێکی عەدەمیە و عیبارەتە لەنەبوونی باشه.ئەوەشی ڕووی داوە دۆخی مناڵەکە هەر بەوەی کاری خودایە چاکەی موتڵەقە.  خودا ئەو زاتەیە مامەڵە لەماڵ و موڵکی خۆی دا ئەکات بەو جۆرەی دەیەوێت نەک بەو جۆرەی بەندەکانی پێیان خۆشە و پێی ڕازین يَفْعَلُ مَايَشَاءُ،هەرچی جۆرێکە مامەڵەیان لەگەڵ دا بکات مامەڵە لەماڵ و موڵکی خۆی دەکات و هیچ عەبدێک حەقی نیە بڵێت(بۆ).بۆیە بێ مانایە ئەو پرسیارەی(بۆچی ئەم حەدەثە ڕووئەدات،یان خودا بۆچی ڕێگه بەشتێکی ئاوا ئەدات)چۆن ئیرادە بکات ئاوا مامەڵە لەموڵکی خۆی دا ئەکات لَا يُسْـَٔلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْـَٔلُونَ #علمی_کەلام

هونەر و زانستی خوا و وێناکردنی هونەری لەم زنجیرە باسەیا ئەمەوێت کەنزێکی گرنگ و دەوڵەمەند نیشان بدەم، کەنزێکی وورد و جوان کە ڕ
هونەر و زانستی خوا و وێناکردنی هونەری لەم زنجیرە باسەیا ئەمەوێت کەنزێکی گرنگ و دەوڵەمەند نیشان بدەم، کەنزێکی وورد و جوان کە ڕەنگە ساڵەهای ساڵ ئاوڕمان لێ نەدابێتەوە گەرچی بە شایستەشمان زانیبێت، خۆ رەنگە لەترسی دەمی خەڵکا ئەم شتانەمان نەگوتبێ، بەڵام ئیتر ئەبێ زۆر بە زمانێکی سادە بێینە گۆ تا هەرکەس خوێندییەوە تێبگات لێی. هونەر چییە؟ ئەکرێ بڵێین هونەر کۆمەڵێک کاری جۆراوجۆرە کەسێک دەیکات بە مەبەستی دەربڕینی ھەست و بیری یان پیشاندانی شارەزایی و توانای خۆی لە چۆنیەتی دەربڕینی بیرۆکەکانیدا. لەجۆرەکانی هونەر (ئەوانەی بەگشتی لای ئێمە چەسپاون) حەوت دانەی سەرەکین، ئەوانیش: وێنەکێشان، پەیکەرسازی، تەلارسازی، ئەدەب، موزیک، نواندن و سینەما(فیلم) تائێرە پێویست بوو بزانین هونەر خۆی چییە و چەند جۆرە، بەڵام لەڕاستییا ئێمە ئەمانەوێت باس لە وێناکردنی هونەری بکەین، نەک مێژوو و پێناسەی هونەر. گرنگترین خاڵ لە هەر جۆرێکی هونەردا بریتییە لە نیشاندانی ئەو وێنە تەواوەی لەخەیاڵدایە بۆسەر یەکێک لە جۆرەکانی هونەر ، کارامەیی هونەرزان لەوەیا دەرئەکەوێت کە خوێنەر و بیسەر بباتەوە ئەو خەیاڵەی کە دانەرەکە کردوویەتی و بەشێوازێکی هونەری دایڕشتووە. با زۆر لێتانی قورس نەکەمەوە : بۆ نمونە من شعرێک ئەنوسم لە شەوێکدا کە سەرم ئازاری هەیە و لە شعرەکەشدا باسی مردن ئەکەم ، ئەگەر من توانیم تۆی خوێنەر ببەمەوە ئەو دۆخەی کەمن شعرەکەم تیایدا نوسیوە هەروەها بشتوانم هاوخەمی تۆ بم لەو کاتەی کە شعرەکە ئەخوێنیتەوە، ئەوە مانای وایە من زۆر کارامە و لێهاتووم لە دەربڕینی بیرۆکەکانما بەجۆرێک کە یەکسەر ئەتوانم خوێنەر ببەمەوە بۆ چەند دیمەنێک، ئەوانیش : شەو - سەرئێشە - کوڕێک کە دانیشتووە لەسەر پێخەفێک لاواندنەوە بۆ مردن ئەکات، هاوکات مەرجە بتوانم لەوکاتەی گوێگر و خوێنەر شعرەکەم ئەبینێت خەم و ئازارەکانی خۆی تیا بدۆزێتەوە.! خۆ ئەگەر نەمتوانی ئەمە بکەم و خوێنەر کەمەندکێش بکەم ئەوە بەڕاستی حەقی گلەییم نییە چونکە من خۆم شارەزاییم نییە لەوەی بە شێوەیەکی هونەری گوزارشت لە بارودۆخی خۆم و حاڵەتی شتەکان بکەم.! ئەی بۆچی من ناتوانم و کەسێکی تر ئەتوانێت بە ئاسانی بتانباتەوە بۆ ناو واقعی خۆتان و ئەویش؟ ئا ئیتر لێرەوە ئێمە پەیوەستی ئەکەین بە بابەتێکی ئایینەوە ئەویش بریتییە لە زانستی خوایی (علم اللدني) ، زانستێکی خواییە کەبەتایبەت ئەیدات بەهەندێ کەس، بۆهەمیشە یان بۆ ماوەیەکی درێژ بەنەمری ئەیهێڵێتەوە ئەو بەهرەیە. بەهرەی خوایی کە بیدات بە کەسێک خۆڕسکە، بەهەوڵدان و کەسەب تیایدا دروست نابێت، لەوەتای چاومان هەڵهێناوە مێسی یاریزانێکە کە جوڵە و شێوازی یاریکردنەکانی تاقانەیە، یان شاعیرێکی وەک نالی حوجەیەکە بەسەر میلەتێکەوە وەکو مامۆستا (مەسعود محمد) دەیگووت: پێویستە لەهەرماڵێکا دوای قورئان دیوانی نالی بوونی هەبێت! ، نەقاشێکی وەکو مانی یان دەنگخۆشێکی وەکو زیرەک و خەتخۆشێکی وەک ..... هتد ، هەموو ئەمانە هونەرەکانیان لەناو خۆیانا بوون، ئەمانە کاتێ بیانەوێت تەعبیر لەوەی ناو ناخیان بدەن ڕەنجی فەرهادییان ناوێت بیکێشن یان زۆر خۆیان ماندوو بکەن، بەڵکوو وەکو ئەزمونی ئیش تیایاندایە و لەگەڵیانا ئەژی، بە ئاماژەیەک و هەوڵێکی کەم ئەوەی کەس پێی ناکرێ ئەمان ئەیکەن.! من ئەمەوێت 3 دەروازە لە خۆم بکەمەوە و ئێوەش لەم سێیە حاڵی بکەم بۆ قۆناغی ئێستا، ئەوانیش : یەکەم : وێناکردنی هونەرزانەکان لەناو خودی هونەردا، بۆ ئەم مەبەستەش وەفایی و نالی ئەکەم بە نمونە. دووەم : وێناکردنی هونەری لە گۆرانیدا حەسەن زیرەک بە دوو نمونە. سێیەم : وێناکردنی هونەری (وێنەکێشان یان دروستکردنی وێنە لە خەیاڵدا) لە خودی قورئاندا، بەڵام ئەمیان هونەرمەند نییە بەتەنها بەڵکوو خۆی هونەر و هونەرزانیشی خەڵق کردووە، تەواوی کایەکانی هونەریش هەر بەشێکن لە عیلمی موحیتی ئەو زاتە تاقانەیە، وەکو خۆی فەرموویەتی : (وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ) کەس پەی بە عیلمێکی نابات ئیلا مەگەر خۆی بیەوێت. ئیتر مەرجیش نییە هونەر تەنها ببەخشێت بە ئیمانداری موسولمان، دواجار هەمووی موڵکی خۆیەتی بە کافر و موسوڵمانیشەوە، هەرچی ئەوێ ئەیکات، پیاویشم ئەوێ قسە لە قسەیا بکات هههه بەدوایدا دێت، چاوەڕوان بن .... ✍ڕێ بەند #وێناکردنی_هونەری 1

ئافرەت باشترین دیارییە کە خودا بە مرۆڤی بەخشیوە. سوکرات #پەندووتە
ئافرەت باشترین دیارییە کە خودا بە مرۆڤی بەخشیوە. سوکرات #پەندووتە

ئـەو یـاسا دژی دینی نەبی بێ هــەزاران مـلیار نەفرینی لێبێ دینی ئەو حەقە و باقی بەتاڵە تـامی شـیرینی لـە تاڵ مەحاڵە مامۆستا مە
ئـەو یـاسا دژی دینی نەبی بێ هــەزاران مـلیار نەفرینی لێبێ دینی ئەو حەقە و باقی بەتاڵە تـامی شـیرینی لـە تاڵ مەحاڵە مامۆستا مەلا عبدالكریم مدرس/ نامەی هۆشیار #عنقاء

*تێبینی: مەبەست لە سیاسی، كەسی سیاسی مۆدێرنە. کە وەک ڕۆبەرت گرین لە کتێبی (سی و سێ ستراتیژی بۆ هێز)دا ئاماژەی پێ دەکات و دەڵێ
*تێبینی: مەبەست لە سیاسی، كەسی سیاسی مۆدێرنە. کە وەک ڕۆبەرت گرین لە کتێبی (سی و سێ ستراتیژی بۆ هێز)دا ئاماژەی پێ دەکات و دەڵێت: «مەبدەئم ئەوەیە کە هیچ مەبدەئێکم نییە». شێخ سەعیدی نەورەسی لە زەمەنی خۆیدا فەرموی: اعوذ بالله من الشيطان والسياسة. #سیاسی