عَنْقّاْءُ
رفتن به کانال در Telegram
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
نمایش بیشتر1 395
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-27 روز
-1130 روز
آرشیو پست ها
1 395
"خراپەی کاربەدەستان لە خراپی زانایانە، خراپەی زانایانیش لە وێرانی دڵەکانیانە، وە وێرانی دڵەکانیشیان بەهۆی خۆشویستنی دونیاوەیە، کە ئەوەیش سەری هەموو تاوانێکە"
پێشەوا غەزالی#وتە #عنقاء #الغزالي
1 395
بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم موسوڵمانان دەکەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتەوایی بۆ هەموو لایەک.
لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە تاعەت و عیبادەتی ئەم مانگە پیرۆزەی لێ قبوڵ کردبین و قەڵەمی عەفوی بەسەر تاوانەکانماندا هێنا بێت و لێمان خۆشببێت.
#عنقاء
#رمضان
#جەژن
1 395
ئەو گەلانەی کە لە لوتکە سەختەکاندا دەژین، هاوسۆزیان نە بۆ ڕۆم هەیە نە بۆ بارس(فارس). لە ڕاستیدا سوود لە سەختی ناوچەکانیان دەبینن بۆ هێرش کردنی لە ناکاو، ئەوان کۆمەڵە جەنگاوەرێکن کە مردنیان پێ باشترە لە گوێڕایەڵی کردن بۆ دەسەڵاتی ناوەندی.
تاسیتەس(لە باسی گەلانی زاگرۆز)
سەرچاوە:(The Annals)
#کورد_لە_پەڕاوە_مێژووییەکاندا
1 395
کۆردیۆن، لە ڕاستیدا ئەو گەلەن (دانیشتوانی شاخەکان) پاڵپشتی خۆیان دەگۆڕن لە نێوان ڕۆم و فارسەکان دا بەپێی مەسڵەحەت و هێز. ئەوان کۆمەڵە جەنگاوەرێکی بەهێزن، قەڵاکانیشیان بە شاخە بەردینەکانەوە هەڵواسراوە بە جۆرێک کە کەس ناتوانێت پێی بگات، وەک ڕێبەر و بەکرێگیراو لە سوپای ساسانیدا کاریان دەکرد.
ئەمیانەس مارسلینەس
سەرچاوە: Res Gestae
#کورد_لە_پەڕاوە_مێژووییەکاندا
1 395
پادشا(¹) سێرتییەکانی(²) (Cyrtians) بەکاردەهێنا کە تیرهاوێژی بەتوانا بوون. ئەوان کۆمەڵە گەلێکن کە نیشتەجێی شاخەکانن و لەسەر تاڵانی و فەرهود دەژین، خۆشیان بە کرێ دەدەن وەک سەربازی بەکرێگیراو(مرتزقة) لە سوپای پادشاکاند.
بۆلی بۆس
سەرچاوە: The History
پەراوێز
1.پادشا مەبەستی پێی پادشا«سلوکیست»ە لە سەدەی دووهەمی پێش میلاد کە دەوڵەتی سلوکی(السلوقي) دامەزراند. 2.سێرتییەکان یان کۆرتییەکان مەبەست لە دانیشتوانی شاخەکانی زاگرۆزە کە لە چەند گەل و نەتەوە جودا پێکهاتبوون.#کورد_لە_پەڕاوە_مێژووییەکاندا
1 395
پادشا(¹) سێرتییەکانی(²) (Cyrtians) بەکاردەهێنا کە تیرهاوێژی بەتوانا بوون. ئەوان کۆمەڵە گەلێکن کە نیشتەجێی شاخەکانن و لەسەر تاڵانی و فەرهود دەژین، خۆشیان بە کرێ دەدەن وەک سەربازی بەکرێگیراو لە سوپای پادشاکاند.
بۆلی بۆس
سەرچاوە: The History
#کورد_لە_پەڕاوە_مێژووییەکاندا
پەراوێز
1.پادشا مەبەستی پێی پادشا«سلوکیست»ە لە سەدەی دووهەمی پێش میلاد کە دەوڵەتی سلوکی(السلوقي) دامەزراند. 2.سێرتییەکان یان کۆرتییەکان مەبەست لە دانیشتوانی شاخەکانی زاگرۆزە کە لە چەند گەل و نەتەوە جودا پێکهاتبوون.#کورد_لە_پەڕاوە_مێژووییەکاندا
1 395
هەرچییەک قەڵەمەکەم فەرمانی پێ کردووە یان بە خەیاڵمدا هاتووە زانستی تۆ بە شایەت دەگرم و دەڵێم ئەگەر دەزانیت ویستوومە باتڵێک جێگیر بکەم یان حەقێک لەناو ببەم ئەوا ئەوەم پێ بکە کە شایستەی منە بەڵام ئەگەر دەزانیت تەنها هەوڵم داوە بۆ جێگیرکردنی ئەوەی پێم وابووە حەقە و وامزانیوە کە ڕاستە با ڕەحمەتت لەگەڵ نیەتم بێت نەک لەگەڵ ئەنجامەکەم چونکە ئەوە ئەوپەڕی توانای کەسێکی فەقیر بووە تۆش گەورەتری لەوەی فشار بخەیتە سەر کەسێکی لاواز کە کەوتۆتە هەڵەوە فریام بکەوە و ڕەحمم پێ بکە و هەڵەکانم داپۆشە و گوناهەکانم بسڕەوە ئەی ئەو کەسەی نە زانینی ناسیاوان موڵکەکەی زیاد دەکات و نە بە هەڵەی تاوانباران کەمی دەکات.
دەڵێم ئایینەکەم شوێنکەوتنی محەمەدی سەروەری پێغەمبەرانە و کتێبەکەم قورئانی گەورەیە و پشتبەستنم لە گەڕان بەدوای ئاییندا تەنها لەسەر ئەوانەیە خودایە ئەی بیستەری دەنگەکان، ئەی وەڵامدەرەوەی دوعاکان ئەی لێخۆشبووی هەڵەکان ئەی ڕەحمکار بە فرمێسکەکان ئەی ڕاگر و دروستکەری هەموو شتەکان من گومانی باشم بە تۆ هەبوو و هیوایەکی گەورەم بە ڕەحمەتت هەبوو تۆ خۆت وتووتە من لەگەڵ گومانی بەندەکەم دام و وتووتە کێیە وەڵامی لێقەوماو دەداتەوە کاتێک هاواری بۆ دەبات و وتووتە ئەگەر بەندەکانم لێت بپرسن دەربارەی من من لێیان نزیکم وای دابنێ من بە هیچ شتێکەوە نەهاتووم تۆ دەوڵەمەندی بەخشندەیت و منیش هەژاری کەمم و دەزانم کە کەسم نییە بێجگە لە تۆ و هیچ چاکەکارێک شک نابەم بێجگە لە تۆ. دان بە هەڵە و کەمتەرخەمی و عەیب و سستی خۆمدا دەنێم هیوام بێ ئومێد مەکە و دوعاکەم مەگێڕەوە و بمپارێزە لە سزا پێش مردن و لە کاتی مردن و دوای مردن سەکراتی مەرگم لەسەر ئاسان بکە و نیشتنەوەی مەرگم لەسەر سوک بکە و بەهۆی ئازار و نەخۆشییەکانەوە کارم لەسەر گران مەکە چونکە تۆ میهرەبانترینی میهرەبانانیت. سەبارەت بەو کتێبە زانستییانەی کە نووسیومن یان پرسیاری زۆرم تێدا ئاڕاستەی پێشینەکان کردووە هەرکەسێک سەیری هەرکامێکیانی کرد ئەگەر ئەو پرسیار و کتێبانەی بەلاوە پەسەند بوو با لە دوعای خێردا یادم بکات وەک منەتێک و بەخششیێک ئەگەرنا با قسەی خراپ نەکات چونکە من تەنها مەبەستم زۆرکردنی گەڕان و تیژکردنی بیر بووە و پشتبەستنم لەوەدا تەنها بە خودای گەورەیە. ''بەشی دووەم'' #عنقاء #ئیمامی_رازی #Phoenix
1 395
هەرچییەک قەڵەمەکەم فەرمانی پێ کردووە یان بە خەیاڵمدا هاتووە زانستی تۆ بە شایەت دەگرم و دەڵێم ئەگەر دەزانیت ویستوومە باتڵێک جێگیر بکەم یان حەقێک لەناو ببەم ئەوا ئەوەم پێ بکە کە شایستەی منە بەڵام ئەگەر دەزانیت تەنها هەوڵم داوە بۆ جێگیرکردنی ئەوەی پێم وابووە حەقە و وامزانیوە کە ڕاستە با ڕەحمەتت لەگەڵ نیەتم بێت نەک لەگەڵ ئەنجامەکەم چونکە ئەوە ئەوپەڕی توانای کەسێکی فەقیر بووە تۆش گەورەتری لەوەی فشار بخەیتە سەر کەسێکی لاواز کە کەوتۆتە هەڵەوە فریام بکەوە و ڕەحمم پێ بکە و هەڵەکانم داپۆشە و گوناهەکانم بسڕەوە ئەی ئەو کەسەی نە زانینی ناسیاوان موڵکەکەی زیاد دەکات و نە بە هەڵەی تاوانباران کەمی دەکات.
دەڵێم ئایینەکەم شوێنکەوتنی محەمەدی سەروەری پێغەمبەرانە و کتێبەکەم قورئانی گەورەیە و پشتبەستنم لە گەڕان بەدوای ئاییندا تەنها لەسەر ئەوانەیە خودایە ئەی بیستەری دەنگەکان، ئەی وەڵامدەرەوەی دوعاکان ئەی لێخۆشبووی هەڵەکان ئەی ڕەحمکار بە فرمێسکەکان ئەی ڕاگر و دروستکەری هەموو شتەکان من گومانی باشم بە تۆ هەبوو و هیوایەکی گەورەم بە ڕەحمەتت هەبوو تۆ خۆت وتووتە من لەگەڵ گومانی بەندەکەم دام و وتووتە کێیە وەڵامی لێقەوماو دەداتەوە کاتێک هاواری بۆ دەبات و وتووتە ئەگەر بەندەکانم لێت بپرسن دەربارەی من من لێیان نزیکم وای دابنێ من بە هیچ شتێکەوە نەهاتووم تۆ دەوڵەمەندی بەخشندەیت و منیش هەژاری کەمم و دەزانم کە کەسم نییە بێجگە لە تۆ و هیچ چاکەکارێک شک نابەم بێجگە لە تۆ. دان بە هەڵە و کەمتەرخەمی و عەیب و سستی خۆمدا دەنێم هیوام بێ ئومێد مەکە و دوعاکەم مەگێڕەوە و بمپارێزە لە سزا پێش مردن و لە کاتی مردن و دوای مردن سەکراتی مەرگم لەسەر ئاسان بکە و نیشتنەوەی مەرگم لەسەر سوک بکە و بەهۆی ئازار و نەخۆشییەکانەوە کارم لەسەر گران مەکە چونکە تۆ میهرەبانترینی میهرەبانانیت. سەبارەت بەو کتێبە زانستییانەی کە نووسیومن یان پرسیاری زۆرم تێدا ئاڕاستەی پێشینەکان کردووە هەرکەسێک سەیری هەرکامێکیانی کرد ئەگەر ئەو پرسیار و کتێبانەی بەلاوە پەسەند بوو با لە دوعای خێردا یادم بکات وەک منەتێک و بەخششیێک ئەگەرنا با قسەی خراپ نەکات چونکە من تەنها مەبەستم زۆرکردنی گەڕان و تیژکردنی بیر بووە و پشتبەستنم لەوەدا تەنها بە خودای گەورەیە.''بەشی دووەم'' #عنقاء #ئیمامی_رازی #Phoenix
1 395
تۆ مەدح و ستایشی کەسانێکت دەوێت کە پانزە خولەك جارێک جنێو بە خۆیان دەدەن. ڕەزامەندی کەسانێك کە سووکایەتی بە خۆیان دەکەن. ئایا نیشانەی ڕێزگرتنی خۆت ئەوەیە کە پەشیمان ببیەوە لە هەموو شتێك کە دەیکەیت؟
ئیمپڕاتۆر مارکەس ئۆریلیەس
1 395
محەمەدی کوڕی عومەری کوڕی حەسەنی ڕازی ئەو بەندەیەی کە بە ئومێدی ڕەحمەتی پەروەردگارییەتی و دڵنیایە بە بەخشندەیی پەروەردگاری دەڵێت... لە کاتێکدا کە سەرەتای پەیمانەکەمە لەگەڵ قیامەت و کۆتایی پەیمانەکەمە لەگەڵ دونیا ئەو کاتەی کە هەموو دڵڕەقێک تێیدا نەرم دەبێت و هەموو هەڵاتوویەک ڕوو لە پەروەردگار دەکات.
سوپاسی خودا دەکەم بەو سوپاسەی کە گەورەترین مەلائیکەتەکانی لە بەرزترین پلەکانیان و گەورەترین پێغەمبەرانی لە تەواوترین کاتەکانی شایەتیدانیاندا گوتویانە ستایشی دەکەم بەو ستایشانەی کە شایستەیەتی چ من بیزانم یان نەیزانم چونکە هیچ گونجاندنێک نییە لە نێوان خۆڵ (مرۆڤ) و پەروەردگاری پەروەردگاران دروود و سڵاوی خودا لەسەر فریشتە نزیکەکان و پێغەمبەران و نێردراوان و هەموو بەندە پیاوچاکەکانی بێت.
بزانن ئەی هاوڕێیانم لە ئاییندا و برایانم لە گەڕان بەدوای یەقیندا کە خەڵک دەڵێن مرۆڤ کە مرد کارەکەی دەبڕێتەوە و پەیوەندی لەگەڵ مەخلووقات نامێنێت بەڵام ئەمە لە دوو ڕووەوە جیا دەکرێتەوە یەکەم لەوڕوەی ئەگەر سوننەت و کارێکی چاکەی مابێتەوە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک دوعای بۆ بکەن دوعاش لای خودای گەورە کاریگەری هەیە دووەم ئەوەی پەیوەندی بە منداڵەکان و جێبەجێکردنی ئەو کارانەوە هەیە کە لەسەری بووە. سەبارەت بە یەکەم بزانن کە من پیاوێک بووم زانستم خۆش دەویست لە هەموو شتێک کەمێکم دەنووسی بۆ ئەوەی لە بڕ و جۆرەکەی تێبگەم چ حەق بێت یان باتڵ بەڵام ئەوەی لە کتێبە باوەڕپێکراوەکاندا بۆم دەرکەوت ئەوەیە کە ئەم جیهانە مەحسوسه لەژێر ڕێکخستنی ڕێکخەرێکی پاک و بێگەرددایە لەوەی لە موتەحەیزات و ئەغرازەکان بچێ (دروستکراوەکانی) و وەسفکراوە بە کەمالی قودرەت و زانست و ڕەحمەت. من ڕێگاکانی عیلمی کەلام و مەنهەجەکانی فەلسەفەم تاقی کردەوە بەڵام تێیاندا هیچ سوودێکم نەبی ئەوەندەی ئەو سوودە بێت کە لە قورئان دۆزیمەوە چونکە قورئان هەوڵ دەدات شکۆ و گەورەیی بەتەواوی بۆ خودای گەورە جێگیر بکات و ڕێگری دەکات لە قوڵبونەوە لە هێنانەوەی دژایەتی و مشتومڕدا لەقورئان ئەم قوڵبونەوەیەش بونی نیە تەنها زانین نەبێت بەوەی عەقڵە مرۆییەکان لەناو دەچن و دەفەوتێن لەو ڕێگە قووڵ و نادیارانەدا. بۆیە دەڵێم هەرچییەک بە بەڵگەی ڕوون سابت بووە لە واجبی وجودی خودا و وەحدەتی خودا و بێبەری بوونی خودا لە هاوبەشی لە قەدیم و ئەزەلیەت و بەڕێوەبردن و کارکردندا ئەوەیە کە من باوەڕم پێیەتی و بەو باوەڕەوە بە دیداری خودا دەگەم. بەڵام ئەو بابەتانەی کە گەیشتۆتە ئاستی وردی و ناڕوونی ئەوا هەرچی لە قورئان و فەرموودە ڕاستەکاندا هاتووە کە ئیمامە باوەڕپێکراوەکان لەسەری کۆکن لەسەر یەک مانا ئەوا وەک خۆی وایە ئەوەشی کە وا نەبوو دەڵێم ئەی خودای جیهانیان من دەبینم دروستکراوەکان هاودەنگن لەسەر ئەوەی تۆ بەخشندەترینی بەخشندەکان و میهرەبانترینی میهرەبانانیت.#عنقاء #ئیمامی_رازی #Phoenix
1 395
محەمەدی کوڕی عومەری کوڕی حەسەنی ڕازی ئەو بەندەیەی کە بە ئومێدی ڕەحمەتی پەروەردگارییەتی و دڵنیایە بە بەخشندەیی پەروەردگاری دەڵێت... لە کاتێکدا کە سەرەتای پەیمانەکەمە لەگەڵ قیامەت و کۆتایی پەیمانەکەمە لەگەڵ دونیا ئەو کاتەی کە هەموو دڵڕەقێک تێیدا نەرم دەبێت و هەموو هەڵاتوویەک ڕوو لە پەروەردگار دەکات.
سوپاسی خودا دەکەم بەو سوپاسەی کە گەورەترین مەلائیکەتەکانی لە بەرزترین پلەکانیان و گەورەترین پێغەمبەرانی لە تەواوترین کاتەکانی شایەتیدانیاندا گوتویانە ستایشی دەکەم بەو ستایشانەی کە شایستەیەتی چ من بیزانم یان نەیزانم چونکە هیچ گونجاندنێک نییە لە نێوان خۆڵ (مرۆڤ) و پەروەردگاری پەروەردگاران دروود و سڵاوی خودا لەسەر فریشتە نزیکەکان و پێغەمبەران و نێردراوان و هەموو بەندە پیاوچاکەکانی بێت.
بزانن ئەی هاوڕێیانم لە ئاییندا و برایانم لە گەڕان بەدوای یەقیندا کە خەڵک دەڵێن مرۆڤ کە مرد کارەکەی دەبڕێتەوە و پەیوەندی لەگەڵ مەخلووقات نامێنێت بەڵام ئەمە لە دوو ڕووەوە جیا دەکرێتەوە یەکەم لەوڕوەی ئەگەر سوننەت و کارێکی چاکەی مابێتەوە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک دوعای بۆ بکەن دوعاش لای خودای گەورە کاریگەری هەیە دووەم ئەوەی پەیوەندی بە منداڵەکان و جێبەجێکردنی ئەو کارانەوە هەیە کە لەسەری بووە.
سەبارەت بە یەکەم بزانن کە من پیاوێک بووم زانستم خۆش دەویست لە هەموو شتێک کەمێکم دەنووسی بۆ ئەوەی لە بڕ و جۆرەکەی تێبگەم چ حەق بێت یان باتڵ بەڵام ئەوەی لە کتێبە باوەڕپێکراوەکاندا بۆم دەرکەوت ئەوەیە کە ئەم جیهانە مەحسوسه لەژێر ڕێکخستنی ڕێکخەرێکی پاک و بێگەرددایە لەوەی لە موتەحەیزات و ئەغرازەکان بچێ (دروستکراوەکانی) و وەسفکراوە بە کەمالی قودرەت و زانست و ڕەحمەت.
من ڕێگاکانی عیلمی کەلام و مەنهەجەکانی فەلسەفەم تاقی کردەوە بەڵام تێیاندا هیچ سوودێکم نەبی ئەوەندەی ئەو سوودە بێت کە لە قورئان دۆزیمەوە چونکە قورئان هەوڵ دەدات شکۆ و گەورەیی بەتەواوی بۆ خودای گەورە جێگیر بکات و ڕێگری دەکات لە قوڵبونەوە لە هێنانەوەی دژایەتی و مشتومڕدا لەقورئان ئەم قوڵبونەوەیەش بونی نیە تەنها زانین نەبێت بەوەی عەقڵە مرۆییەکان لەناو دەچن و دەفەوتێن لەو ڕێگە قووڵ و نادیارانەدا
بۆیە دەڵێم هەرچییەک بە بەڵگەی ڕوون سابت بووە لە واجبی وجودی خودا و وەحدەتی خودا و بێبەری بوونی خودا لە هاوبەشی لە قەدیم و ئەزەلیەت و بەڕێوەبردن و کارکردندا ئەوەیە کە من باوەڕم پێیەتی و بەو باوەڕەوە بە دیداری خودا دەگەم
بەڵام ئەو بابەتانەی کە گەیشتۆتە ئاستی وردی و ناڕوونی ئەوا هەرچی لە قورئان و فەرموودە ڕاستەکاندا هاتووە کە ئیمامە باوەڕپێکراوەکان لەسەری کۆکن لەسەر یەک مانا ئەوا وەک خۆی وایە ئەوەشی کە وا نەبوو دەڵێم ئەی خودای جیهانیان من دەبینم دروستکراوەکان هاودەنگن لەسەر ئەوەی تۆ بەخشندەترینی بەخشندەکان و میهرەبانترینی میهرەبانانیت
هەرچییەک قەڵەمەکەم فەرمانی پێ کردووە یان بە خەیاڵمدا هاتووە زانستی تۆ بە شایەت دەگرم و دەڵێم ئەگەر دەزانیت ویستوومە باتڵێک جێگیر بکەم یان حەقێک لەناو ببەم ئەوا ئەوەم پێ بکە کە شایستەی منە بەڵام ئەگەر دەزانیت تەنها هەوڵم داوە بۆ جێگیرکردنی ئەوەی پێم وابووە حەقە و وامزانیوە کە ڕاستە با ڕەحمەتت لەگەڵ نیەتم بێت نەک لەگەڵ ئەنجامەکەم چونکە ئەوە ئەوپەڕی توانای کەسێکی فەقیر بووە تۆش گەورەتری لەوەی فشار بخەیتە سەر کەسێکی لاواز کە کەوتۆتە هەڵەوە فریام بکەوە و ڕەحمم پێ بکە و هەڵەکانم داپۆشە و گوناهەکانم بسڕەوە ئەی ئەو کەسەی نە زانینی ناسیاوان موڵکەکەی زیاد دەکات و نە بە هەڵەی تاوانباران کەمی دەکات
دەڵێم ئایینەکەم شوێنکەوتنی محەمەدی سەروەری پێغەمبەرانە و کتێبەکەم قورئانی گەورەیە و پشتبەستنم لە گەڕان بەدوای ئاییندا تەنها لەسەر ئەوانەیە
خودایە ئەی بیستەری دەنگەکان، ئەی وەڵامدەرەوەی دوعاکان ئەی لێخۆشبووی هەڵەکان ئەی ڕەحمکار بە فرمێسکەکان ئەی ڕاگر و دروستکەری هەموو شتەکان من گومانی باشم بە تۆ هەبوو و هیوایەکی گەورەم بە ڕەحمەتت هەبوو تۆ خۆت وتووتە من لەگەڵ گومانی بەندەکەم دام و وتووتە کێیە وەڵامی لێقەوماو دەداتەوە کاتێک هاواری بۆ دەبات و وتووتە ئەگەر بەندەکانم لێت بپرسن دەربارەی من من لێیان نزیکم وای دابنێ من بە هیچ شتێکەوە نەهاتووم تۆ دەوڵەمەندی بەخشندەیت و منیش هەژاری کەمم و دەزانم کە کەسم نییە بێجگە لە تۆ و هیچ چاکەکارێک شک نابەم بێجگە لە تۆ.
#عنقاء
#ئیمامی_رازی
#Phoenix
1 395
بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە ستافی پێگەی عنقاء پیرۆزبایی ئەکات لە سەرجەم مسوڵمانانی جیهان بە گشتی و مسوڵمانانی کوردستان بە تایبەتیوە بیکەین بە توێشوویەك بۆ ڕێگەی قەبر و قیامەت و ڕەزامەندی خوای گەورە. وە ببێت بە مانگێك کە مرۆڤ ڕۆحی زیندوو بکاتەوە بە زیندوو کردنەوەی خوێندنی ئەو قورئانەی کە ون بووە و هجر کراوە لەلایەن مسوڵمانانەوە، هەم خوێندنەوە ڕواڵەتیەکەی و هەمیش واتا بە پێزەکانی، وە بە زیندوو کردنەوەی یادی ئەو سەروەرە مەزنەی کە بۆ ماوەی چەندین سەدەیە هێشتان شوێنکەوتەگەلێکی ماوە کە شوێن ڕێگە درووستەکەی کەوتوون ئامادەن بە ماددە و ڕۆح خۆیان فیدای ئەو زاتە بکەن(ﷺ) هیوادارین کە لە دوعاکانتاندا ستافی ئەم پێگەیش لەبیر نەکەن و دوعای هیدایەت و بەردەوامی و کارئاسانیمان بۆ بکەن. #عنقاء #رمضان
1 395
سەرجۆنی دووهەم دەڵێت: دانیشتوانی ئەو شاخە سەختانە، ئەوانەی کە بە دیالێکتی جیاواز دەدوێن، ئەوانەی کە دانیان نەناوە بە هیچ سەرکردە و بەڕێوەبەرێک پێش ئێمە، لە مۆڵگەکانیان لەو شاخانەدا دەهاتنە دەرەوە وەک دزەکان بۆ هێرش کردنە سەر قافڵەکانمان.
📚The Eighth Campaign of Sargon II،
#کورد_لە_پەڕاوە_مێژووییەکاندا
