« خەریکە ھیچ دەنووسم »
رفتن به کانال در Telegram
ئێمە هەموو هەوڵێکمان بێ هودەیە، بەڵام هەوڵەدەین لەناو ئەو گێژاوە "هیچ"بە ئێوە بگەیەنین @devar_mathers ... ..
نمایش بیشتر2 857
مشترکین
-324 ساعت
-107 روز
-2130 روز
آرشیو پست ها
بڕۆ، بەڵام
ئەو ڕۆژانەی تێر لەیەکمان نەڕوانیوە چی لێ دەکەی؟
بڕۆ، بەڵام
ئەم هەموو بەڵام بەڵامە چی لێ دەکەی؟
…
ئایە ھەڵە گەورەکەم ئەوە بوو ویستم لەسەر سروشتی خۆم بم لەگەڵ تۆ !؟
ڕەنگە باشتر بوایە دوورییەک لە نێوانمان بھێڵمەوە وەک چۆن لەگەڵ کەسانی تردا وام کردووە، پێویست بوو وردەکاریەکانی خۆم نەدرکێنم کە کەس نایزانێ و بە تۆم وت، نا نەئەبوایە ڕابکەم بەرە و ڕوت، بەڵام بەداخەوە ڕامکرد، ھەموو بەربەست و سنورەکانم بەزاند، ڕێگای زۆرم بڕی لەبەر تۆ، ڕێگای گەڕانەوە لێم یاخی بوو، ڕەنگە پێویست بوایە پلانێک دابنێم بۆ ڕۆژێکی ئاوھا کە ڕێگەی گەڕانەوە درک پێ بکەم، ڕەنگە، بەڵام نەمکرد.
...
لە بەشێک لە نامەکەی ئەمجارەدا، غەمگینت کردم.
مەحبوبە خان تۆ لەو دوورەوە من مەترسێنە، من کە لێرەوە دەستەکانم ناگەنە پرچەکانت و تاسەی چاوە گەورەکانتم کردوە تۆ هەروا بەو شێوەیە بەمن مەڵێ « ئەگەر من مردم تۆ چی دەکەیت؟»
نامەوێت جوابی ئەم دێڕەت بدەمەوە، بەڵام وەک هەمیشە چاوم خۆنەویستانە دەچێتە سەر وێنەکەت بەبێ ئەوەی بیر بکەمەوە دێمەوە سەر نامەکەت و دەنووسم:
وەک « مەی لە دوری جوبران » بۆت شێت دەبم، شێتەکانیش هیچ هەست بە بوونی ژیان و مردن ناکەن. منیش وەک ئەوانم، تەنها شتێک لەوان جیام بکاتەوە ئەوەیە ئەوکات « هەست کردن بە نەبوونی تۆ نەهێڵێت چێژ لە شێت بوونیش وەرگرم
…
لە یەکێک لەو فیلمانەی کە بەم دواییە بینیم، ئێستا ناوەکەیم بیر نیە. یەکێک لە کارەکتەرەکان ڕوو دەکاتە ھاوڕێکەی کە ئیشێکی باشی کردووە، پێی دەڵێت:«لە قەبرت بەم، بەڵام بەھەرحاڵ دەسخۆش» ھەمان کـاردانەوەمە من بوو دوای ئەوەی گوێ لەم گۆرانیە ئەگرمەوە هەرچەندە بێتاقەتیشم ئەکات
…
گوێ لە دارویش ئەگەرم، جیا لە موزیک و دەنگە نەرمەکەی خۆی، لە سەرەتای گۆرانیەکە زۆر بە حەسرەتەوە ئەڵێ: شەوی بێ ڕەحمانەی ڕۆشتنی تۆ..
مرۆڤ ئەخاتە حاڵێکەوە هەست بە تەواوی ئازارەکانی جەستەی بکات، لە کۆتایی تێدەگەیت تۆ هەمیشە بە شاراوەی لە ئازاردایت، بەبێ ئەوەی ئاگادار بیت، تەنها کەمێک وچان ئەدەیت لەبەرامبەر ئازارەکانت.
...
هەریەکەمان لە شوێنێکدا دوور لە یەکتر دانیشتووین و، بیردەکەینەوە کە چۆن بیر لە یەکتر نەکەینەوە
…
ترسناکە، هەست ئەکەم بەشێک لە من هێواش هێواش ئەمرێت، و ناتوانم هیچ بکەم بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکەم
…
و لە کۆتایی دێڕی ٢١١م دا ، پێت وابوو ڕەفتارەکانم سارد بوون؟ بەڵام بەفر بوونی نییە بەبێ زستان
…
تهواوی ئهمرۆ ، بیرم له تۆ ئهكردهوه
"نهبوونت"خراپترین كاری دونیایه
…
مەرگم هەڵبژارد، بەرەو یەکەی سەربازی هەنگاوم نا
گولەکان کە برینداریان ئەکردم و خوێنیان لێم دەچۆڕان
وشەکانی تۆم بەبیر دەهاتەوە
…
مەرگم هەڵبژارد، بەرەو یەکەی سەربازی هەنگاوم نا ، گولەکان کە برینداریان ئەکردم و خوێنیان لێم دەچۆڕان ، وشەکانی تۆم بەبیر دەهاتەوە
…
مەرگم هەڵبژارد، بەرەو یەکەی سەربازی هەنگاوم نا
گولەکان کە برینداریان ئەکردم و خوێنیان لێم دەچۆڕان
وشەکانی تۆم بەبیر دەهاتەوە
…
