cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

BerhemPiruzi

پێویستە عەقڵ تەواوکەماڵ شوێنکەوتووی ڕەخنە بێت تەنانەت بێجگە لە زیانبەخۆگەیاندن ناتوانێ بەهیچ لەونێ ڕێ لە ئازادی ڕەخنە بگرێ. هیچ شتێک ئەونە پیرۆز نیە کە خۆی لە ڕەخنە وەدزێ. چون بوونی عەقڵ پەیوەستە بە ئازادییەوە. کانت

نمایش بیشتر
إيران376 977زبان مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
پست‌های تبلیغاتی
138
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

بۆئەوەی لە پوچی ئەم بۆچوونە تێبگەین دەتوانین ڕۆمانی ئاساییش بکەینە نمونە. باس لە سێ ڕۆمانت بۆ دەکەم، لە چەند هەفتەی ڕابوردوودا خوێندومنەتەوە. یەکەمیان کارێکی بەناوبانگی «ئوبتۆن سەنکلیر»ـە بە ناوی «جەنگەڵ»ـەوە، لەسەر ژیانی ئەو کرێکارانەی لەسەرەتاکانی سەدەی بیستدا لە خۆرهەڵاتی ئەوروپاوە دەچنە شیکاگۆ و لە قەسابخانەکانی ئەوێدا ئیشدەکەن. سی لاپەڕەی یەکەمی ڕۆمانەکە کە ڕەنگە بخرێتە سەر زمانی کوردی سەرو چل لاپەڕە بکات، لەسەر یەک زەماوەندە، لەسەر شێوەی سەماکردن، هەڵچوون و داچوونی کاراکتەرەکان، حەماسەت و ماندووبوونیان، هەڵپەیان بۆ خواردن و خواردنەوە. گەر بەپێی بۆچوونی ئەو جۆرە خوێنەرانە بێت، کۆی ئەو لاپەڕانە لاببەیت هیچ لە حیکایەتەکە ناگۆڕێت. بەڵام هیچ کەسێک نییە هێندە گەمژە بێت ڕەخنەی لەوجۆرە بگرێت، چونکە کۆی فەزاکە بۆ ئەوەیە بزانین دەستەی کۆچکردوان لەو ژیانە سەختەدا چۆن دەژین و زەماوەند دەکەن و بەختەوەری دەچێژن. ڕۆمانەکە تەنیا چیرۆکی پیسی و نەخۆشکەوتنی کرێکارەکانمان بۆ ناگێڕێتەوە، بەڵکو فەزاکان وێنادەکات. ئیشی ڕۆمان نوسین نەخشکردنی فەزاکانە تا ئەو شوێنەی خوێنەر بتوانێت خۆی لەو جیهانەدا ببینێتەوە. نمونەی دووەمم ڕۆمانێکی «پاتریسیا میلو» وە کە ئێستا دەنگێکی گرنگی ئەدەبیاتی بەرازیلییە. ڕۆمانەکە دۆکۆمێنتێکی ترسناکە لەسەر ژنکوژی لە بەرازیل، کە پێدەچێت لە ئاستێکی زۆر ترسناکدا بێت. یەکێکە لەو کتێبە دەگمەنانەی سەرتاپای تەرخانە بۆ کێشەی ژنکوژیی، دەکرێت بە ناوی «ژنان تەبار تەبار» یان «ژنانی کەڵەکەبوو» ناوەکەی وەربگێڕین. ناونیشانەکە خۆی ئاماژەیە بۆ کەڵەکەبوونی لاشەی ژنان لەسەر یەک. بەشێکی ڕۆمانەکە کە لە چەندین فەسڵدا دووبارەدەبێتەوە، پەیوەندی خەیاڵی نێوان پاڵەوانی ڕۆمانەکەیە لەگەڵ کۆمەڵێک ژنی ئەمەزۆن نشیندا کە پلانی کوشتن و تۆڵە لە پیاوان دادەڕێژن. ئەم فەسڵانە کە زۆر دووبارەدەبنەوە، زۆر هاوشێوەن، کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر ڕوداوە واقعییەکان نییە، بەڵام نوسەر بەکاریدەهێنێت تا دنیای ناوەوەی ژنان و توڕەییانمان بۆ وێنابکات، تا پێمان بڵێ بەرەیەک هەیە، بەرەی ژنانە دژ بە جیهانی ژنکوژی پیاوان. هەڵبەت بە دەست خوێنەرە تەمەڵ و هەناسەکورت و ئەدەب نەناسەکان بێت دەبێت ئەم فەسڵانە لاببەین، چونکە دەتوانین کۆی ئەم بیرۆکەیە بە دوو یان سێ ڕستە گوزارشتبکەین. بەڵام ڕۆماننوس بە وێناکردنی فەزا و خوێندنەوەی ناخ و تەوزیفکردنی خەونە تاریکەکانمان ئەو ڕاستییانە دەڵێت، نەوەک بە دوو ڕستە. دوو ڕستە کاتێک وەک حوکمێک فڕێیدەدەیت هیچ نرخێکی نییە، هەموومان ڕۆژانە سەدان لەو ڕستانە فڕێدەدەین و ئەحکام دەردەکەین و قسەی ڕەنگاوڕەنگ دەکەین، بێئەوەی هیچ سەرنجێک ڕابکێشێت. بەڵام کاتێک ئەم حوکمە لە قووڵایی وێناکردن و هەستکردن بە خودی ژیانەوە هاتبێت، لە ناو ئەزموونی گەرم و زیندووی پاڵەوانەکانەوە هاتبێت، لەوە دەردەچێت حوکمدانێکی ڕووت و بێبنەما بێت و دەبێت بە حەقیقەتێکی هونەریی، بە دەرەنجامێک کە لە وێناکردنی ژیانەوە هاتووە. نمونەی سێهەم لەسەر دوا ڕۆمانی نوسەری ناسراوی ئیسرائیلی «داڤید گروسمان» دەهێنمەوە. ڕۆمانی «ئەوەی نینا دەیزانی». ڕۆمانەکە باس لە سەفەری سێ ژن و پیاوێک دەکات بۆ دورگەی گۆلی ئۆتۆک کە سەردەمانێک زیندانێکی گەورە بووە، مەبەست لە کۆی سەفەرەکە ئەوەیە ڤێرای 90 ساڵانە، بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ڕابوردوو و فیلمێکی دۆکۆمێنتار لەسەر یادەوەرییەکانی دروستبکرێت، لە کاتێکدا نینای کچی مەترسی تووشبوونی ئالتزهایمەری هەیە و دەترسێت لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا ئەوەی دەیزانێت لە نێوبچێت. سەد و سی لاپەڕەی یەکەمی ڕۆمانەکە کە زیاد لە سێ یەکی کتێبەکە دەکات لەسەر جەژنی لەدایکبوونی نەوەد ساڵەی ڤێرا و ئامادەکردنی سەفەرەکە و کێشە خێزانییەکانی نێوان ڤێرا و نینا و مێردەکەی نینایە. گەر کتێبەکە ناوی نوسەرێکی کوردی بخەینە سەر ئەم خوێنەرە تەپۆ و هەناسەکورتانە دەڵێن ئەو قسانە هەمووی لە پێنج لاپەڕەدا جێگایان دەبێتەوە، ئەم درێژدادڕییە بۆ. لە ڕاستیدا خوێندنەوەی ڕۆمان بە عەقڵییەتی حیکایەت و کورتە چیرۆک ئەم تێڕوانینە هەڵەیەی لێدەکەوێتەوە. کاتێک نەتزانی ڕۆمان چییە و شارەزایی زۆرت نەبوو لە جۆرەکان و لە شێوازە جیاوازەکانی گێڕانەوەدا ئەم جۆرە نەزانییە بەرهەم دێت. "بەختیار عەلی" چاوپێكەوتن لەگەڵ شاخەوان سدیق تەواوی چاوپێكەوتنەكە لە ژمارە ١ی گۆڤاری «وانەر»دا بڵاوبووەتەوە.
نمایش همه...
تێکستی ئەدەبی بەرنامەی هەڵبژاردن نییە، بە پرسیاری خەڵک و قسەی جەماوەر بیخوێنینەوە و هەڵیبسەنگێنین، بۆیە ئەدەبیات دەنوسم تا لە هیچ کەس نەپرسم، دەبێت چی بنوسم و چۆن بینوسم، بۆیە کەیفم بە سیاسییەکان نایەت، چونکە بەردەوام بەدوای ڕازیکردنی ئەو تارماییەوەن کە پێیدەڵێن خەڵک یان جەماوەر. مرۆڤ بۆ ئەوەی لە تێکستێک تێبگات و بیخوێنێتەوە پێویستی بە زانیاریی ئەدەبی و پسپۆڕی لە ڕۆمان و شارەزایی فەلسەفی و سایکۆلۆژی هەیە. ڕاستییەکەی دەکرێت هەموو ڕۆمانێک کورتبکرێتەوە. من دەتوانم «تاوان و سزا»ی دۆستۆفسکی بکەم بە دە لاپەڕە، بێئەوەی هیچم لە ناوەڕۆکی ڕوداوەکان پەڕاندبێت، دەتوانم ڕۆمانێکی زەبەلاحی وەک «مۆبی دیک» بکەم بە چەند پەڕەیەک. سەدان چاپ هەن بۆ شەڕ و ئاشتی تۆلستۆی، ڕۆمانە گەورەکەیان کردوە بە 200 لاپەڕە. دەتوانم پیرەمێرد و زەریات بۆ بکەم بە چەند دێڕێک. هیچ ڕۆمانێکی گەورە نییە نەتوانیت لێیدەربهێنیت و بڵێیت «سەیرکەن بزانن شتە سەرەکییەکان و ڕوداوەکان هیچ زیانیان پێ کەوتووە». بەڵام ئەمە خوێندنەوەی گەمژەکانە. تەنیا مرۆڤە زۆر گەمژەکان بەمجۆرە لە ڕۆمان دەڕوانن. بەم عەقڵییەتە دەتوانیت نەوەک داگیرکردنی تاریکی، بەڵکو هەموو ڕۆمانێکی دونیا کورتبکەیتەوە. دەتوانیت ڕۆمانێکی وەک یۆلیسیۆس بکەیتە سەر دوو دێڕ، چونکە چیرۆکێک، ڕوداوێک، خەتێکی دیاریکراوی زەمەنی نییە درێژی و کورتی ڕۆمانەکەی پێ بپێوین. بە گشتی ئەمە قسەی کەسانێکە زانیارییەکی زۆر زۆر کەم و سەرەتاییان لەسەر ئەدەبیات و هونەر هەیە. لایەنیکەم هیچ شتێکی ئەوتۆیان لە ئەدەبیاتی کلاسیک و ئەدەبیاتی مۆدێرن نەخوێندۆتەوە. لە بنەڕەتیشدا کۆمەڵێک مەخلوقاتی تەمەڵن ناتوانن بخوێننەوە، لێرەوە هەوڵدەدەن تەمبەڵی و ئیفلیجی خۆیان بفەلسەفێنن، هەندێکیان لە ژیانیاندا پێیان نەخستۆتە کتێبخانەی وڵاتێک و زمانێکی ترەوە کە ڕۆژانە ڕۆمانی ئەستوور ئەستووری تێدا بڵاودەبێتەوە، کەچی بێشەرمانە دەنوسن، باوی ڕۆمانی گەورە نەماوە. ئەم جۆرە ڕستانە، کۆمەڵێک ڕستەی سواو و کڵێشەیین لە گیرڤانی هەموو نەخوێندەوارێکی وڵاتی ئێمەدا دەیدۆزیتەوە. بۆ ئەوەی بزانیت ئەم قسەیە چەند بێمانایە، دەبێت لە جەوهەری ڕۆمان وەک ژانرێکی گشتگیر تێبگەیت. گەر مرۆڤ واتێبگات ڕۆمان گێڕانەوەی چیرۆکێکە، بێگومان هەموو چیرۆکێک، هەتا گەر چیرۆکی جەنگی جیهانییش بێت، لە چەند لاپەڕەیەکدا جێگای دەبێتەوە. بەڵام ڕۆمان گێڕانەوەی چیرۆک نییە، ڕۆمان بیناکردنی شوێنە، دواکەوتنی ڕیتمی کاتە، ڕوانینە لە دەرونی کاراکتەرەکان، ڕوانینە لە ساتە تایبەتییەکانیان، لە دوودڵی و ڕاڕاییەکانیان، لە خۆشییە گەورە و بچوکەکان، لە خەندە و فرمێسکە ڕاگوزەرەکان، لەو فیکر و ئایدیانەی بە خەیاڵی کاراکتەرەکاندا تێدەپەڕێت. قووڵبوونەوەیە لە پەیوەندییەکاندا، سەرنجدانی جوڵە و ڕەفتاری مرۆڤەکانە لەگەڵ یەکدا، سەرنجدانی کێشەکانیانە لەگەڵ خۆیاندا، لەگەڵ ڕابوردوویاندا، لەگەڵ دەوروبەردا، لەگەڵ سیستمدا. جگە لەوانە ڕۆمان سەرەنجدانە لە شوێن، لەفەزا، لە سروشت، لە فەزای ژوورەکان، لە شتە بچوک و فڕێدراو و فەرامۆشکراوەکان. بەڵام جیا لە هەموو ئەم شتانە ڕۆمان ڕوداوە، سەرنجدانی ورد و لەسەرەخۆی گەشەکردنی ڕوداوێکە لە هەموو ئاستێکەوە، تێڕوانینە لە تەواوی سەردەمێک و تەواوی کۆمەڵگایەک بە هەموو هەمەڕەنگی خۆیەوە. بۆ نمونە دەکرا لە «کەشتی فریشتەکان» بڵێم «وەفای ڕەفعەت بەیانی لە خەو هەستا و چووە بەر ئاوێنەکە و بینی باڵی لێ ڕواوە». بۆ ڕەخنەگرێک تێنەگات ڕۆمانەکە باس لە وێرانبوونی هێدی هێدی و لەسەرەخۆی مرۆڤە لە دونیای سیاسەتدا، پێویست ناکات، زۆر بنوسیت تا بگەیتە ئەو ڕستەیە. بەڵام من دەمەوێت مێژووی پێش ئەو چرکە ساتە بگێڕمەوە، مێژوو بە چینە جیاواز و بونیادە ئەرکیۆلۆژییە جیاوازەکەی. ئەو جیهانە وێنابکەم بە کاراکتەرە جیاوازییەکانییەوە، بە دۆخە دەرونی و فیکرییە جیاوازەکانییەوە، بە بەرزی و نزمییە مێژووییەکەیەوە. ئەوانەی قسە لە درێژیی وکورتی دەکەن، بە عەقڵییەتی حکایەت ڕۆمان دەخوێننەوە. ئەوانە باشترە بچنە لای نەنکیان حیکایەتیان بۆ بگێڕێتەوە، بە هەڵە سەریانکردوە بە دونیای ڕۆماندا. ڕۆمان لە یەک کاتدا وێناکردنی جیهانی ناوەوەی مرۆڤ و جیهانە کۆمەڵایەتییەکەشییەتی، جوڵاندنەوەیە لەسەر چەندین ئاستی زەمەنی جیاواز لە یەککاتدا، سەفەرە بە ناو چەندەها شوێنی جیاوازدا لە یەککاتدا، لە هەموو شتێکیش گرنگتر کردنەوەی دەرگایە لەسەر چەندین جیهانی نەبینراو و فەنتازی و نەزانراو. لێرەدا باسی کلاسیکییە گەورەکانت بۆ ناکەم وەک دۆستۆفسکی و تۆلستۆی کە جاری وایە وەسفکردنی ڕوداو و دیالۆگ و جلوبەرگ و فەزای ناو یەک دیمەن لە ژوورێکدا دەیان لاپەڕە دەبات، باسی ئۆلگا تۆکراچۆکیش ناکەم کە 2019 نۆبڵی وەرگرت و ڕۆمانی «کتێبەکانی یەعقوب»ی لە چاپە پۆلۆنییەکەیدا نزیکی 1800 لاپەڕەیە، چەندەها چیرۆک و فەزای جیای تێدایە کە هەتا گرێدانەوەیان بە یەکیشەوە زەحمەتە.
نمایش همه...
📕 مجموعه مقاله «ادبیات و اندیشه» نویسندگان: ژان پل سارتر، آلبر کامو، گئورگ لوکاچ گردآوری و برگردان: مصطفی رحیم @Honare_Eterazi
نمایش همه...
4_5951901855582783703.pdf1.58 MB
روانشناسی تکاملی 🔸جذابیت: چرا زیبایی، زیباست؟ ✍دکتر کورش رستگار شاید برای بسیاری از ما، فکر کردن به بدیهیات، فعالیتی مفید و چالش‌انگیز، نباشد. حتی ممکن است چنین کاری را بیهوده هم تلقی کنیم. شاید هیچ وقت از خود نپرسیده باشیم که چرا انسان دو چشم دارد و چرا سه چشم ندارد! چرا روی دو پا راه می رود، ابروها به چه دردی می خورند و بسیاري از این چراهای دیگر. ما معمولا این قدر به این بدیهیات تکراری عادت کرده ایم که حتی به ذهنمان هم خطور نمی کند که چرا چنین موضوعات به ظاهر بدیهی، بدین شکل هستند. شاعران، هنرمندان، نویسندگان، فیلسوفان و رسانه ها، درباره زیبایی و خاصیت افسونگری آن، بسیار صحبت کرده و نظر داده اند. ولی به راستی، چرا زیبایی، زیباست؟! چرا ما فلان خصایص چهره ای، بدنی و رفتاری را جذاب و زیبا می یابیم. چرا دیدن موهای پرپشت و براق را به یک سر تاس، ترجیح می دهیم. در مورد اندازه چشم ها، بینی، شکل صورت، اندام ها و حتی بسیاری از رفتارها هم، ترجیحات مشخص و جهانشمولی وجود دارد. بین فرهنگ ها و قومیت های مختلف، تشابهاتی اساسی در مورد آنچه که زیبا و جذاب است، وجود دارد. مطالعات نشان می دهند که استانداردهای زیبایی در مورد بعضی از این خصایص، به طور وسیعی در بین افراد متعلق به فرهنگ های بسیار متفاوت، مشابه هستند (لانگلویس و همکاران، 2000). این استانداردها حتی از نظر نوزادانی که نسبت به چهره های زیباتر واکنشی متفاوت نشان می دهند نیز مشابهت دارند (روبنشتین و همکاران، 1999). لانگلویس و همکارانش (2000) با سنجش توافق در ارزیابی جذابیت به وسیله فرهنگ ها و قومیت های مختلف، نتایج ذیل را به دست آوردند. در زمینه توافقات درون‌فرهنگی در مورد زیبایی، آنها توافـق 90% را برای ارزیابی زیبایی بزرگسالان از بزرگسالان و 85% را برای ارزیابی بزرگسالان از کودکان، به دسـت آوردند. میزان توافق بین‌فرهنگی 94% و میزان توافق بین قومیت ها 88% بود. حتی نوزادانی که مدت زیادی از پا گذاشتن آنها به عرصه گیتی نگذاشته و فرصتی برای هیچ گونه فرهنگ‌پذیری نداشته اند نیز چهره های زیبا را نسبت به چهره های کمتر جذاب ترجیح می دهند. همچنین آنها همان چهره هایی را ترجیح می دهند که بزرگسالان ترجیح می دهند (لانگلـویس و همکاران، 1990؛ 1991). بـین تـرجیح نوزادان برای دیدن عکس هایی از چهره افراد و ارزیابی بزرگسالان از جذابیت این چهره ها نیز همبستگی یافت شده است (کرامـر و همکاران، 1995؛ به نقل از کالیک و همکاران، 1998). این آمارها نشان می دهند که زیبایی و آنچه که ما زیبا و جذاب می یابیم؛ به فرهنگ، قومیت و شرایط محیطی بستگی نداشته و بین افراد متفاوت و متعلق به قومیت ها و فرهنگ های مختلف، توافقات زیادی وجود دارد. همه می دانیم که آنچه که بین افراد، قومیت ها و فرهنگ های مختلف، مشترک است، زیست و نه فرهنگ آنهاست. به عبارت ساده تر اینکه انسانها چه خصایص چهره ای و بدنی را جذاب و زیبا می دانند، به طور زیستی تعیین شده و از عوامل محیطی تاثیر نپذیرفته یا بسیار کم تاثیر می پذیرند. این گروه از پژوهش ها برای ما از این جهت که نشان می دهند که انسان ها با یک سری از ترجیحات ذاتی و از پیش وجود داشته در مورد زیبایی به دنیا می آیند، بسیار بصیرت‌دهنده و روشنی‌بخش هستند. آنها حجت را برای آن دسته از نظریات کهنه در علوم اجتماعی که جذابیت را کاملا و یکسره به عوامل فرهنگی و مدگرایی نسبت میدادند، تمام کردند. نوزادان تازه به دنیا آمده، فرصت هیچ گونه آموزش و فرهنگ‌پذیری نداشته اند که بخواهند بر اساس آن، خصایص چهره ای خاصی را ترجیح دهند. توافق های بین‌قومیتی و بین‌فرهنگی نیز گویای آن هستند که عواملی فراتر از ترجیحات بوم‌شناختی، زیبایی را می سازند. به طور خلاصه، توافقات و همبستگی‌ های گزارش‌شده بین قومیت ها و فرهنگ های مختلف در مورد جذابیت، به این حقیقت اشاره می کنند که افراد متفاوت، زیبایی را زیبا می بینند و جذابیت را جذاب می یابند، ریشه در بنیادهای زیستی و درونی آنها و نه عوامل فرهنگی دارد.
نمایش همه...
🔴کچە نووسەرێکی کورد، بەرزترین خەڵاتی ئەدەبی سویدی بەدەست هێنا. 🔹بەلسەم كامیل كەرەك فەیلی ئەدیب و نوسەری كورد، بەرۆمانەكەی كەبەناوونیشانی "ئاسۆی رووداوە"، بەرزترین خەڵاتی ئەدەبی وڵاتی سویدی بەدەست هێنا.
نمایش همه...
لە ١٩٦٩ دا کە وەشێنەری کتێبەکانی بێکێت هەواڵی براوەبوونی خەڵاتی نوبێلی پێ ئەدا بە تەشقەڵەوە پێی ئەڵێ: بەهەر حاڵ بوویتە براوەی خەڵاتی نوبێل. وا چاکە خۆت بشاریەوە. ئەویش ئەچێتە هوتێلێ لە تونس خۆی ئەشارێتەوەو تەنیا بە مەرجی پرسیار لێنەکردن ئامادە ئەبێ وتوێژێکی بێدەنگانە بکاو ئەڵێ: هەر وشەیەک لە لکەیەک ئەچێ ناپێویست بەرووی بێدەنگی و نەبووندا !
نمایش همه...
IMG_1303.MP47.58 MB
غوربەت وێستگەیەک لە نێوان سەفەر و گەڕانەوەدا جەلیل ئازادیخواز ڕامانێک لە نامیلکەی (نووسینەوەی نیشتمان) ی جەمال نەجاری ڕوونە زۆر پش نالی، یەکەم چریکەکانی شێعری تاراوگەی کوردی چڕاون و بوونەتە یەکەم ڕەگەکانی گەڕانەوەی مرۆڤی کورد بۆ زێد، ڕەنگە ئەو چریکانە یەکەم پرسە گرنگ و بنەمایییەکانی مرۆڤی کورد بن کە لە خۆی و نیشتمان و نیسبەتی خۆی بە نیشتمانەوە کردبێتی، ڕەنگە ئەمانە یەکەم هزرینە ئابستراکەکانی مرۆڤی کورد بن کە ئاخاوتن لە خۆی و خاک و کۆی ئەو پێوەندییانە دەکات، کە پێی دەڵێن ناسنامە و نۆستالۆژیا و گرێدراوی زەین و یادەوەری بە شوێنەوە، شوێنێک کە بەشێکە لە بوون، لە ناسنامەی جێگیر و پاژێکی مەزنی جیانەکراوە لە بوون و کەسایەتی و مرۆڤایەتیی مرۆڤ. ڕەنگە بتوانین هەندێک لە ڕەگەزە تایبەتییەکانی شێعری تاراوگەی هەنووکەی کوردی وا پۆلێن و پناسە بکەین. دەرێژەی بابەت: http://kanuninusaran.org/2021/05/08/jalil_jalmal-1999/
نمایش همه...
_________________________ Nebû wêneyekî nû Herikî bi barê barana Kêm aqilek bûm min dayae dû Çog nedam li hember rêya Lehengê çîroka çiya vegere, Rûyê xwe bide ba Wêne ne jîndare lê, Nakene, nagrî na na Qulingek stranekê dibê Dibe hezkiriyê ewra Bigrî baranê bigrî Xatirxwestine ev banga ___________________________ 〰✨〰✨〰 @binkeysoran
نمایش همه...
2_5240327226058080563.mp37.43 MB
‏الوطن للأغنياء والوطنية للفقراء. وەتەن بۆ دەوڵەمەندان و وەتەنپەرەستیش بۆ هەژاران... مەحموود دەروێش
نمایش همه...
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.