پێنووس
رفتن به کانال در Telegram
ڪہماڵ ڕەمہࢪ࣪اےْ ماںـــــتہࢪے ئہدەبیاےٓ فۆلڪلۆࢪ بہڪالۆࢪیۆسے ژمێࢪیاࢪے نووسەری: برووسکە، شاماران، نژوە فەرهەنگی ئانلاین 🆔 t.me/penus/1200 🅰 @kamallramazani
نمایش بیشترإيران242 709دسته بندی مشخص نشده است
833
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
+930 روز
آرشیو پست ها
833
ئێرنێستۆ چێگوارا
وشەی ئازادی
کەماڵ ڕەمەزانی
دەمتوانی شاعێرێک بم خوێڕی
گەڕاڵی ناو قومارخانەکانی بوینس ئایرس
هۆگری خەو و قەحبە و
واژۆ و مادەی هۆشبەر.
چەمەرگێڕی ڕابردوی سەقەت
ڕابردوی دوور
ڕابردوی گێژ.
بەڵام تا کەی ...؟
گرانە باسی سەردەم و
بۆ خەڵک نووسین،
ئێمە دەمانەوێ
باسی ئەمڕۆ بکەین و
ئازاری مرۆڤ و
کەمتەرخەمی و نەزانی
کەوا ئازادی لە ئێوە ڕفاندوە.
دەمتوانی شاعیرێک بم
بێ خەم، لەخۆبایی و لووتبەرز،
ماستاوچی مافیا و پەتیارەکان
کەوا فەرمانڕەوای
هەژاران و ستەملێکراوانن.
دەزانم!
فیشەک بە وشە دەنووسرێ،
بەڵام کاتێ وشە
دەکەنە دڕندەترین فیشەک
چارەی پارتیزانێکی وەک من چییە؟
وشە
چرای ڕووناکی مرۆڤە و
ئێمەیش لە ئاکامدا
ڕێکدەکەوین لە سەر واتای ژیان:
وشە، وشەی ئازادی!
خەڵک
وا گۆرانیەکیان دەوێ...
🆔✏️ t.me//penus
833
"خاخام"
به پیشوا و عالم دین یهود گفته
میشود این واژه را در قدیم "هاخام"
می گفته اند.
و به مجذوبان و شیفتگان آیین و منش "خاخامها "خاخام منش" و یا به اصطلاح قدیمیها "هاخام منش" می گفته اند
833
کورتە باسێک لە سەر
جەژنی هەناری هەڵەبجە !!!
✍: #کەماڵ_ڕەمەزانی
کورد دەیان ساڵە دژی داگیرکەر شەردەکات.
ڕۆژ نەبوە شەهیدی ندابێت و خوێنی نەڕژابێت
ئەگەر ئەم دەیان ساڵە شین واوەیلای بگێرایێ و فۆلکلۆر و کەلتوور و فەرهەنگی خۆی پشت گوێ بخستایێ
ئێستا ئێمە هیچمان نەبو
نە گۆرانی، نە مۆسیقا، نە سیاچەمانە و نە هۆرە و نە بەیت و نە حەیران و...
ئێستا ئێمە ببوین بە کۆمەڵێک مرۆڤی شەڕکەری بێ فەرهەنگ و بێ ناسنامە و بێ کەلتوور
لاوی کورد برای شەهیدی هاوسەنگەر و هاوخەباتی خۆی سپاردوە بە خاک و هاوکات لە گەڵ خەباتی چەکداری خەباتی ئەدەبی و فەرهەنگی و کەلتووری خۆی بردوەتە پێش و نەوەستاوە.
هەر بەو جەرەیش کە بینیومانە تەنانەت باوک و دایکی کورد لە سەر گۆڕی منداڵی شەهیدی سەمای کردوە، سەمای دوژمن تۆقێن.
ئێستا ئەگەر لەگەڵ ئەو باردۆخەی بە سەر ڕۆژهڵات هاتوە کەسانێک خەریکی خەباتی کەلتووری و فەرهەنگین دەبێ ڕێزیان لێ بگرین و دەستخۆشیان لێ بکەین.
بەڵام بە داخە بڕێ زۆڵە کوردی پان عێرانیست و پاڵەوێ خواز و کوروش پەرەست ئەوەیان کردوەتە بیانو تا هەستی لاوی کوردی پێ بخەڵەتێنن و دژی کوردانی پارچەکانی تر بێ ڕێزی بکەن و ستایشی برا فارس و تورکەکانیان بکەن و بانگەشەی عێرانی سەڵتەنەتی و شیڕوخۆرشیدی پاڵەوی پێ بکەن.
ئەوەیشی زۆرتر جێی داخە ئەوەیە کەوا هەموکات بڕێ شاعیر و نووسەر دەکەونە داوی ئەوانە و لە باتی شرۆڤە کردن و لێکدانەوەی بابەتەکان بۆ گەنجی نوێ دەبنە ئاڵا هەڵگری داگیرکەر و فاشیستەکان.
هەر لێرەوە دەستی هەمو ئەو برایانەم ماچ دەکەم کە ئاڵا هەڵگری خەباتی فەرهەنگی و کەلتووری و فۆلکۆری کورد و کوردستانن و هەمو ئەو جاش و خۆفرۆشانە و ئەربابەکانیانیش دەکەم بە قوربانی تۆزی بەر پێیان.
🆔✏️ @penus
