جەنگی ھۆشیاری
رفتن به کانال در Telegram
🔹ئێرە ناوەندی ھۆشیاری یە 🔹ھۆشیاربوونەوە لەوەی کە بەسەرماندا تێپەڕی و ئەوەی لە ئێستا و داھاتوودا ڕوودەدەن 🔹جەنگی ھۆشیاری جەنگی دووبارە ناسینەوە و دۆزینەوەی شووناسی مسوڵمانە 🔹بەئاگاییەوە لە ڕووداوە جیھانیەکان و پەیوەندیەکانیان بە تۆی مسوڵمانەوە
نمایش بیشتر8 838
مشترکین
-424 ساعت
-257 روز
-12130 روز
آرشیو پست ها
8 836
ئەوان مۆدێلێکیان هێنا کە دەڵێت بەرگری کردن لە خاك و کەرامەت و مافی نەتەوەکەت، بەشێکە لە عەقیدە و ئیمانی تۆ، نەك دژی بێت. کاتێک تۆ لە ناو کۆمەڵگەدا مرۆڤی بەدیل، دکتۆر، ئەندازیار و کاسبکار و مامۆستای هۆشیارت هەبوو کە نە بە پارەی مورتەزەقەکان خەڵەتێندرا و نە بە درۆی قەومچییەکان مێشکی شۆردرایەوە، ئیتر خۆبەخۆ ئەو سیستمە سەرەتانییە دارودەستەکەی نامێنێت و بازاڕی جاشایەتییان سارد دەبێتەوە.
چارەسەری ڕاستەقینەی ئیخوان بۆ ئەم کێشانە پەنابردن نییە بۆ چەك و فەوزا، چونکە ئیخوان خوێنی هیچ تاکێکی ئەم ئوممەتەی لێ زیاد نیە، بەڵکو بونیادنانی هۆشیاریی مرۆڤەکانە لە بنەڕەتەوە تاوەکو تاکەکەسی کۆمەڵگە خۆی ببێتە پارێزەری ماف و کەرامەتی خۆی.
مێژوو شایەتە کە فکری ئیخوان کاتێك هاتە ناو ماڵی کورد، نە کەرامەتی مرۆڤی کوردی شکاند و نە دەستی خستە ناو دەستی نەیارانی ئەم گەلە. چارەسەری ڕاستەقینەی ئەوان بۆ نەخۆشی جاشایەتی و نەتەوە پەرستی و نەژادپەرستی، نە چەك بوو نە فەوزا، بەڵکو دروستکردنی مرۆڤێکی تەمدروست و لە خوداترس و نیشتمانپەروەر بوو کە بە دەستێکی کتێبی ئایینی و بە دەستەکەی تریشی خەمی نیشتیمان و زانستی پێ بێت.
ئەمە ئەو میراتە بەنرخەیە کە هەمیشە وەك ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگر لە مێژوی ئێمەدا دەمێنێتەوە.
هیوادارم ئەم زنجیرە نووسینە توانیبێتی خزمەتێك بەو بیرۆکە و دیدگایە بکات کە لە مێشکی مندا بوو، وەك تابلۆیەکی ڕوون و بێپەردە مێژووەکەی تا ڕادەیەکی باش نیشان دابێت و کۆمەڵێك خەوش ووردە کە بە پلان و بەرنامە خستبویانە خەیاڵدانی مرۆڤی ئێمەوە، ڕەوابێتەوە.
(فستذكرون ما أقول لكم وافوض أمري إلى الله إن الله بصير بالعباد)
8 836
بەشی پێنجەم و کۆتایی: چارەسەری دەمارە سەرەتانیەکانی مورتەزەقە و کێشەی "نوێژکەری بێ عەقڵ"
ئێستا دەگەینە جەرگە و کۆتایی بابەتەکە.
باشە مەنھەجی ئیخوان چۆن چارەسەری ئەو تێکەڵاوی و هاوڕاییە پیسە دەکات کە لە نێوان مورتەزەقە و جاشە عەرەب, تورک، فارس و کوردییەکاندا هەیە؟ وە چۆن کێشەی ئەو نوێژکەرە بێ عەقڵ و گەمژەکراوانە دەکات کە بوونەتە داشی دامەی دەستی قەومچییەکان و هەر ڕۆژێك لەسەر پەتێك یاریان پێدەکرێت و بە لێشاو فەتوایان پێدەگۆڕن ؟
هەر لە سەرەتاوە ئیخوان بە مەنھەجەکەی ئیمام بەننا پێمان دەڵێت کە ئیسلام نەژادپەرستی و خۆپەرستی و نەتەوە پەرستی قبوڵ نییە و باڵادەستی تەنها بۆ تەقوایە، بەمەش چەکی قەومچێتی لە دەستی مورتەزەقەکان دەردەهێنێت.
بۆ ئەمەش بەڵگەی مێژوویی حاشاهەڵنەگر هەیە کە چۆن گەورە پیاوانی ئەم فیکرە لە سەرانسەری جیهانی ئیسلامیدا چوونەتە ژێر باری قورسی داکۆکیکردن لە کورد و نەتەواکانیتر و باجی گەورەیان داوە:
- هەڵوێستی مێژوویی شێخ ئەمجەد زەهاوی و محەممەد مەحموود سەواف (عێراق):
کاتێک لە سەرەتای ساڵانی شەستەکاندا عەبدولکەریم قاسم لە بەغدا دانیشتبوو و سوپای ئامادە دەکرد بۆ لێدانی شۆڕشی کورد، شێخ ئەمجەد زەهاوی (کە گەورە پیاوی عەرەب و سەرکردەی ئیخوان بوو لە عێراق) لەگەڵ شێخ سەواف نامەیەکی مێژوویی و توندیان بۆ عەبدولکەریم قاسم نارد، ئەوان ڕووبەڕوو ئاشکرا پێیان وت: "شەڕکردن دژی کورد حەرامە و کورد برا و شەریکی ئێمەن لەم نیشتمانەدا،مافەکانیان ڕەوایە و نابێت بە چەك و زەبروزەنگ وەڵام بدرێنەوە".
ئەم هەڵوێستە مێژویی و ئازایانەیە وایکرد ڕژێمی عەسکەری عێراق بکەوێتە گیانیان، شێخ سەواف ناچار کرا وڵات بەجێبهێڵێت و حیزبی ئیسلامی عێراقیش بە تەواوی قەدەغە کرا.
ئەوان حازر بوون ڕێکخراوەکەیان و حیزبەکەشیان دابخرێت بەڵام شەرعیەت نەدەن بە ڕشتنی خوێنی کورد.
- ووتارە ئارام بەخشەکانی شێخ یووسف قەرزاوی (قەتەر - ١٩٨٨): لە کاتێکدا لە ساڵی ١٩٨٨دا ڕژێمی بەعس بە ناوی عروبە و عەرەبایەتی و بە سوودوەرگرتنی چەواشەکارانە لە ناوی سورەتەکانی قورئان شاڵاوی "ئەنفال" و کیمیابارانی هەڵەبجەی دەکرد، شێخ یووسف قەرزاوی لەسەر مینبەری مزگەوتی "عومەری کوڕی خەتتاب" لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر (کە لەو سەردەمەدا گەورەترین ناوەندی مێدیایی و فیکری جیهانی ئیسلامی بوو و دەنگی دەگەیشتە هەموو ماڵێك)، بە دەنگی بەرز دژی سەددام و سیاسەتەکەی وەستایەوە، شێخی قەرزاوی لە وتارەکانی هەینیدا کە بە کاسێت تۆمار دەکران و بڵاودەکرانەوە، بە ڕوونی فەتوای دا کە کیمیاباران کردن و ئەنفالکردنی کوردی بێتاوان تاوانێکی شەرعی گەورەیە و ڕژێمی بەعسی بە شۆڤێنی و خوێنڕێژ و دوور لە ئیسلام وەسف کرد.
ئەو سەلماندی کە عەرەبایەتییەکەی سەددام هیچ پەیوەندییەکی بە دینی خوداوە نییە.
- قوربانیدانی پرۆفێسۆر نەجمەدین ئەربەکان (تورکیا - ١٩٩٤):
لە باکووری کوردستانیش، لە کاتێکدا دەوڵەتی توركی کەمالی بە ناوی نەتەوەپەرستییەوە تەنانەت بوون و زمانی کوردی قەدەغە کردبوو، ئەربەکان (ڕابەری حيزبى الرفاه بوو کە لە ڕووی فیکرییەوە تەواو هاوئاراستەی ئیخوان بوو) لە ساڵی ١٩٩٤ لە شاری بینگۆل چووە سەر مینبەر و وتارە مێژووییەکەی دا و وتی: "ئەگەر ئێوە لە قوتابخانەکاندا بە منداڵ بڵێن 'من تورکم، ڕاستگۆم، تێکۆشەرەم'، ئەوا منداڵی کوردیش مافی خۆیەتی بڵێت 'من کوردم، ڕاستگۆم، تێکۆشەرەم” بەهۆی ئەم تاکە وتارەوە، دادگای دەستووری تورکیا حیزبەکەی داخست و خۆشی بۆ چەندین ساڵ لە کاری سیاسی قەدەغە کرا و خرایە زیندانەوە.
ئەم بەڵگانە مشتێکن لە خەرمانی پشتیوانی ئیخوان بۆ گەلانی مسوڵمان کە بە درێژایی سەدەی ڕابردوو لەژێر چەپۆك و ستەمی ئەم عەلمانی و ئەم نەتەوەچی و ئەو نەتەوەچیدا بوون و پیشانی دەدات کە فیکری ئیخوان لە ئەسڵدا ناهێڵێت مورتەزەقەیەك بەناوی دین یان نەتەوەوە ستەم لە نەتەوەیەکی تر بکات و هەمیشە تەڵەی شۆڤێنیزمی عەرەبی و تورکی و فارسی تێکشکاندووە.
سەبارەت بە نوێژکەرە گەمژەکراوەکانیش، کە تەنها کڕنووش بردنیان لە دین دۆزیوەتەوە بەڵام مێشك و ویژدانیان داوەتە دەست ڕاگەیاندنی دەسەڵاتداران و فەرمانی حیزبە عەلمانچی و قەومچییەکان.
چارەسەری ئیخوان بریتییە لە سیستەمی "پەروەردەی هۆشیاری". ئیخوان لە ڕۆژی یەکەمەوە دروشمی ئەوە بوو کە "تێگەیشتن" (الفهم) پایەی یەکەمی بەعەهدبوونی مرۆڤە. کاتێك گەنجێك دەچێتە ناو ئەڵقە فیکرییەکانی ئیخوانەوە (ئەو ئوسرە و خێزانە فیکرییەی دروستی دەکەن)، تەنها فێری کڕنووشبردن نابێت، بەڵکو فێری مێژووی سیاسی، ئابووری، فێڵی مێدیایی و چۆنیەتی خوێندنەوەی واقیع دەبێت، ئەمە وا دەکات ئەو نوێژکەرە چیتر بە ئاسانی لەلایەن قەومچی و جاشەکانەوە وەك داشی دامە بەکارنەهێنرێت و تێبگات چۆن دەسەڵاتداران دین خەسێنن بۆ ئەوەی کورسییەکانی خۆیانی پێ بپارێزن.
8 836
ئەوان مۆدێلێکیان هێنا کە دەڵێت بەرگری کردن لە خاك و کەرامەت و مافی نەتەوەکەت، بەشێکە لە عەقیدە و ئیمانی تۆ، نەك دژی بێت. کاتێک تۆ لە ناو کۆمەڵگەدا مرۆڤی بەدیل، دکتۆر، ئەندازیار و کاسبکار و مامۆستای هۆشیارت هەبوو کە نە بە پارەی مورتەزەقەکان خەڵەتێندرا و نە بە درۆی قەومچییەکان مێشکی شۆردرایەوە، ئیتر خۆبەخۆ ئەو سیستمە سەرەتانییە دارودەستەکەی نامێنێت و بازاڕی جاشایەتییان سارد دەبێتەوە.
چارەسەری ڕاستەقینەی ئیخوان بۆ ئەم کێشانە پەنابردن نییە بۆ چەك و فەوزا، چونکە ئیخوان خوێنی هیچ تاکێکی ئەم ئوممەتەی لێ زیاد نیە، بەڵکو بونیادنانی هۆشیاریی مرۆڤەکانە لە بنەڕەتەوە تاوەکو تاکەکەسی کۆمەڵگە خۆی ببێتە پارێزەری ماف و کەرامەتی خۆی.
مێژوو شایەتە کە فکری ئیخوان کاتێك هاتە ناو ماڵی کورد، نە کەرامەتی مرۆڤی کوردی شکاند و نە دەستی خستە ناو دەستی نەیارانی ئەم گەلە. چارەسەری ڕاستەقینەی ئەوان بۆ نەخۆشی جاشایەتی و نەتەوە پەرستی و نەژادپەرستی، نە چەك بوو نە فەوزا، بەڵکو دروستکردنی مرۆڤێکی تەمدروست و لە خوداترس و نیشتمانپەروەر بوو کە بە دەستێکی کتێبی ئایینی و بە دەستەکەی تریشی خەمی نیشتیمان و زانستی پێ بێت.
ئەمە ئەو میراتە بەنرخەیە کە هەمیشە وەك ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگر لە مێژوی ئێمەدا دەمێنێتەوە.
هیوادارم ئەم زنجیرە نووسینە توانیبێتی خزمەتێك بەو بیرۆکە و دیدگایە بکات کە لە مێشکی مندا بوو، وەك تابلۆیەکی ڕوون و بێپەردە مێژووەکەی تا ڕادەیەکی باش نیشان دابێت و کۆمەڵێك خەوش ووردە کە بە پلان و بەرنامە خستبویانە خەیاڵدانی مرۆڤی ئێمەوە، ڕەوابێتەوە.
(فستذكرون ما أقول لكم وافوض أمري إلى الله إن الله بصير بالعباد)
8 836
جەژنتان پیرۆز پیاوانی قـ،سـ،ام
جەژنتان پیرۆز خێزان و بنەماڵە و کەسکوکاری شەهیدانی ڕێی یەکەمین قیبلە و ڕوگەی مسوڵمانان.
زیندوەکانتان هاوسەنگەرمانن، شەهیدەکانتان مەرجەعمانن.
جەژنی قوربان لە هەموو مسوڵمانان پیرۆز بێت.
8 836
گەنجێکی ئەمریکی پاسپۆرتی داپیری هێناوە کە ساڵی ١٩٣٢ لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە قودسی موبارەك و پایتەختت فەلەستین دەرچوە.
ئیسرائیل و ئیسرائیلی و بەچکە وەحشی زایۆنی ئەملاولا هێشتا هاوردە نەکرابوو.
8 836
بە کورت و کوردی، ئیخوان لە ناو خەڵکدا گەشەی کرد چونکە زمانی دڵ و خزمەتی خەڵکیان دەزانی، بەڵام لە ناو دەسەڵاتدا نا، چونکە چوونە ناو شەڕێکەوە کە چەکەکەی دەستی ئەوان (کە ئەخلاق و پەروەردە بوو) لە تەك چەکی نەیارەکانیان (کە غەدر، پارەی حەرام، مێدیای درۆزن و جاشایەتی بوو) پشتی پێ نەدەبەسترا و هاوسەنگ نەبوو.
ماویەتی …
8 836
زۆر جار مرۆڤێك کە بەڕاستی پرسیاری هەیە و لێی تێکدەچێت و دەڵێت "باشە ئەم گشت خەڵکە لە دەوری ئیخوان کۆبووەوە، ئەی بۆ بۆ خۆیان نەبوونە حاکم و دەسەڵاتدار؟"
وەڵامەکە یەك جەمسەر نیە، بۆچی لە ناو خەڵکدا وەک باڵە فڕن، بەڵام لە ناو دەسەڵاتدا پشتیان شکا.!
یەکەم: بۆچی لە ناو کۆڕ و ناو بازاڕ و مزگەوت و بەگشتی لە کۆمەڵگەدا هێندە زوو وە زۆر گەشەیان کرد؟
ئیخوان خەسڵەتێکی زۆر سەرنجڕاکێشی هەیە ئەویش ئەوەیە کە هەر بەڕاستی لەناو خەڵکدا بوون و لەگەڵ خۆشی و ناخۆشی کۆمەڵگەکاندان و لەناو خەڵکن، نەك لە ناو کۆشك و تەلارەکان.
ئیخوانەکان نەیاندەوت ئێمە پیاوی گەورە و بەڕێزین و دەبێت خەڵك بێتە لای ئێمە، ئەوان خۆیان دەچوونە ناو گەڕەکە هەژارنشین و فەقیرەکان کاتێك حکومەتەکان فەرامۆش کردبوو، ئیخوان لەوێ بوو؛ نەخۆشخانەی بێبەرامبەریان دەکردەوە، هاوکاریی بێوەژن و هەژارانیان دەکرد و بێنازان و کەم دەرامەتانیان لەئەستۆ دەگرت و لە جەژن و بۆنەکاندا جلوبەرگیان بۆ منداڵان دابین دەکرد.
خەڵکیش بە چاوی خۆی دەیبینی کە ئەمانە بە دەم غەمی ئەوانەوەن، بۆیە پۆل پۆل سنگی خۆیان دەکردەوە و دڵیان پێدەدان.
پەروەردەی سەرنجڕاکێشی خێزانی ئیخوان لە لوتکەی ڕەوشتە کۆمەڵایەتیەکانی هەر کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی و زۆر جار غەیرە ئیسلامیش بوو، ئەوان سیستەمێکیان هەبوو پێی دەوترێت "ئوسرە" (خێزان). گەنجەکانیان یان خێزانەکانیان دەبەنە ناو گروپێکی بچووکەوە، فێری ئەدەب، دینداری، دراوسێیەتی و وەرزش و هاوڕێیەتی و فێری دەیان ئەخلاقی پاکیان دەکەن.
دایك و باوکەکان کاتێك دەیانبینی کوڕەکەیان لە چایخانە و سەرشەقامەکانەوە بووە بە گەنجێکی بەڕەوشت و خوێندەوار، خۆیان دەبوونە پردی پەڕینەوەی منداڵەکانیان و پاشان خۆشیان بەرەو قاپی ئیخوان.
ئیخوان فکرەیەکی ڕوون و سادەیە بۆ ئاڵی بوون و ئیسلامت لێ ناکات بە دێوەزمە، ئایینەکەیان زۆر بە سادەیی و جوانی پێشکەش بە خەڵك دەکەن. نە وەک توندڕەوەکان بوون کە خەڵک تەکفیر بکەن و بتۆقێنن و بیترسێنن، نە وەك عەلمانییە مۆدێل داعشەکان بوون کە سووکایەتی بە نەریتی کۆمەڵایەتی و ئایینی خەڵک بکەن.
ئەوان دەڵێن "دەکرێت تۆ گەنجێکی سەردەمی بیت و لە هەمان کاتدا نوێژخوێن و خوداترس بیت". ئەم دۆزینەوەی هاوسەنگیە ڕێک بە قەدەر باڵای مرۆڤی ئێمە بڕاوە.
پرسیارە گرنگەکە: ئەی بۆچی لە ناو دەسەڵاتدا گەشەیان نەکرد و نەیانتوانی بمێننەوە؟
لێرەوە ئیتر مەیدانەکەش و کێبڕکێکە دەگۆڕێت؛ کایبڕکێی کۆمەڵگە عاتیفە و خزمەتە، بەڵام کێبڕکێی دەسەڵات پڕە لە گورگ و بۆسە و داوی شاراوە.
ڕووبەڕووبوونەوەی "دەوڵەتی قووڵ":
کاتێک ئیخوان لە هەندێك شوێن نزیك بوونەوە لە دەسەڵات و حەتتا گرتیشیانە دەست، وا وێنایان کرد کە کورسییەکە هەموو شتێکە، بەڵام نەیانزانیبوو کە سوپا، پۆلیس، دادگا، و دەزگا ئەمنییەکان ساڵانێکی دور و درێژە لەسەر دەستی دوژمنانی ناوخۆ و دەرەوە پەروەردە کراون، ئەم دەزگایانە وەك جەستەیەکی غەریب سەیری ئیخوانیان دەکرد و لە ژێرەوە ئیشیان بۆ دەکرد کە شکستیان پێ بهێنن و نەیانهێشت هیچ بڕیارێکیان بچێتە سەر.
نەبوونی ئەزموونی حوکمڕانی (فەوزای سیاسی): ئیخوانەکان لە کاری خێرخوازی، پەروەردە و قسەوباسی سەر مینبەرەکاندا بێوێنە و بێ هاوتان لە زۆر کات و شوێن بە ئێستاشەوە، بەڵام کاتێك دەچویتە ناو دۆسیەی ئاڵۆزی ئابووری، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، و یارییە دیپلۆماسییە ترسناکەکان، ئەزموونی پێویستیان نەبوو. زۆرجار بە یەك ئەخلاقی بەرزی کۆمەڵایەتی و عاتیفەی ئایینییەوە مامەڵەیان لەگەڵ واقیعی سیاسی کاتی دەکرد، ئەمەش وایکرد نەیارە سیاسییەکانیان بە ئاسانی یارییان پێ بکەن و هەڵەیان پێ بکەن.
پلانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی دژە کۆمەڵگە: وەك لەسەرەوە باسمان کرد، هەم حکومەتە جاش و گەندەڵەکانی ناوچەکە و هەم زلهێزە دەرەکییەکان (کە بەرژەوەندییان لەگەڵ گەندەڵیدایە)، هێڵی سووریان ئەوەیە کە ڕەوتێکی ئیسلامی ڕاسگۆی خاوەن جەماوەر ببێتە حاکم، چونکە دەزانن ئەگەر ئەمان جێگیر بن، چیتر ناتوانن بە کەیفی خۆیان نەوت و سامان و سەروەتی وڵات لوشدەن، بۆیە بە ملیارەها دۆلاریان خەرج کرد، مێدیایان کڕی، و کودەتایان بەسەردا کردن تەنها بۆ ئەوەی نموونەی حوکمڕانی ئەوان سەرنەکەوێت.
عەقڵیەتی "کۆمەڵە" نەك "دەوڵەت": یەکێك لە کێشە گەورەکانی ناوخۆیان ئەوە بوو کە کاتێك چوونە ناو دەسەڵاتیشەوە، هێشتا وەك "کۆمەڵەیەکی خزمەتکار" مامەڵەی کۆمەڵگەیان دەکرد، نەیانتوانی بە تەواوی بچنە جومگە نائەخلاقیەکانی دەوڵەتەوە، ئەمەش وایکرد نەیارەکانیان ئەو کەلێنە بەکاربهێنن و لەناوخۆ و دەرەوە کۆمەڵگە لە دژیان هان بدەن.
8 836
کاتێك قووڵتر دەبینەوە لەوەی بۆچی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە بەگشتی هێندە لە ئیخوان تۆقیون، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ سەرچاوە ئەسڵییەکە کە ئەویش فکری "ئیمام حەسەن بەننا"یە وەك میراتێکی گەورە لەناو سایکۆلۆژیای مرۆڤی باوەڕداری ڕەسەندا خۆی داکوتیوە.
لای ئەم حاکمە دابەستە یەك لەدوای یەکە عەرەبانە، ئیمام بەننا تەنها دامەزرێنەری کۆمەڵەیەک نیە، بەڵکو ئەندازیاری پڕۆژەیەکە کە خەون و خەوی لێ زەوت کردون.
بەننا فەرموی: “ئیسلام تەنها کڕنووشبردن نییە، بەڵکو سیستەمێکی تەواو و گشتگیرە بۆ ژیان” واتە سیاسەت، ئابووری، پەروەردە و دادگا و دادپەروەری هەمووی بەشێکن لە دین.
ئەم تێڕوانینەی ئیمام بەننا بۆ دەسەڵاتدارە عەرەبەکانهەم نوێ بوو هەم کابووس. بۆچی؟ چونکە ئەو دەیگوت "ئیسلام دەبێت لە ناو ماڵ و ناو بازاڕ و ناو حکومەتیشدا ڕەنگ بداتەوە". ئەمە واتە کۆتاییهێنان بەو مۆدێلە لە حکومڕانی کە تێیدا پاشا و سەرۆکەکان بۆ خۆیان دەبڕن و دەدورن و ڕەعیەتیش تەنها لەسەری بێت بڵێ عافێتە قوربان، پاشان تەنها پاشماوەی نانەکە بۆ ڕەعیەت بمێنێتەوە.
ئیمام بەننا باوەڕی بە دروستکردنی "تاکی موسڵمان" و "کۆمەڵگەی موسڵمان" هەبوو پێش ئەوەی باس لە کورسی بکات، ئەمە ئەو خاڵەیە کە مورتەزەقەی سیاسی لێی دەترسن، چونکە کاتێك خەڵك لەسەر فکری بەننا هۆشیار بوونەوە، ئیتر بە درۆی "پیاوی نیشتمانپەروەر" و "پارێزەری خاك" و دروشمی سەیر و سەمەرە هەڵناخەڵەتێن.
ئەگەر سەیری ئەو حکومەتە عەرەبیانە بکەیت کە ئیخوان وێنا کراوە بە دێوەزمە ، دەبینیت سەراپایان وەك "کۆمپانیایەکی تایبەت" بەڕێوە دەچن کە کلیلی هەموو خەزێنەکانیان داوەتە دەست بێگانەیەك وەك تینویەك خوێنی گەلانی مسوڵمان دەمژێت و لەبەرانبەر پارێزگاری لە کورسیەکانیان ساڵانە سەدان ملیار دۆلار باجی بەلاش دەدەن بە دوژمنانی گەلانی مسوڵمان لەسەر حسابی گیرفانی ئەم گەلانە.
ئیمام بەننا دەیوت "ئێمە دەبێت سەربەخۆ بین لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە"، ئەمە ئەوکات وەك هەڕەشە وابوو هۆ ئینگلیزەکان، چونکە دەیانزانی کە کە ئەم پیاوە هەر بەڕاستی داوای سەربەخۆیی ئابوری و سیاسی دەکات، ئەو بەرپرسە دابەستەیەی کە نیوەی بودجەی وڵاتەکەی دەدات بە چەك و تەقەمەنی بۆ ئەوەی تەنها کورسییەکەی خۆی بپارێزێت و جاشایەتی بۆ بێگانە بکات، چۆن ڕێگە دەدات فکری بەننا بێتە ناو گەنجەکانی.!؟
کاتێک ئیخوان مەنھەجی ئیمام بەننا جێبەجێ دەکەن، ئەو نوخبە گەندەڵەی کە ساڵانێکە لەسەر گرێبەستە دزییەکان و سەرانە وەرگرتن و سەرانە دان نان دەخۆن، دەست بەجێ نانبڕاو دەبن، چونکە مەنھەجەکە دەڵێت "سەروەت و سامانی وڵات هی هەموو خەڵکە، نەك هی چەند خێزانێك".
لێرەدایە ئیتر جاشایەتی کۆتایی دێت؛ چونکە ئیتر بڕیار لە سەفارەتی هیچ ووڵاتێکیترەوە بۆ ئەو حکومەتانە نایەت، بەڵکو بڕیار لە ویژدانی گەل و لە مەنھەجی دینەوە هەڵدەقوڵێت.
ئەو حکومەتانەی کە ئێستا دژی ئیخوانن، لە ڕاستیدا دژی ئەو "عیزەت و شکۆیە"ن کە ئیمام بەننا دەیویست بۆ تاکی موسڵمان و مرۆڤی ناوچەکە بیگێڕێتەوە.
ماویەتی…
8 836
بەزاتی خوا من هەر بەڕاستی پێدەکەنم بە لۆبی زایۆنی و مێدیاکانیشیان و ئەوانەشی بە کوردی کاوێژی دەکەنەوە.
هەر بەڕاستی ئەم مشتە خوێڕیلەیە نەخۆشن، دەرونیان ناتەواوە، سترێسیان هەیە، مێشکیان جەنجاڵە…
بەڕاستی ئەمانە زۆر کۆمیدین هههه، دوێنێ بەرشەلۆنە دەوری ئیسپانی بردەوە و لامین یەماڵ ئاڵای فەلەستینی بەرزکردەوە و کابرا ئازادە هههه، بەڵام لۆبی نەخۆشی زایۆنی بەیەکجار دەستیان کرد بە پەلاماردانی لامین، زۆر ئاشکرا و بوو ئەم وەك سەگ پەلاماردانە و دەیانیتریش، بەڵام هەر ویستم بێ شەرەفی ئەم مشتە سەرەتانە گەرم بکەمەوە.
8 836
جۆو کێنت: ترەمپ لە کورد تووڕە مەبە، ئیسرائیل فێڵی لێ کردوویت
جۆو کێنت، لێپرسراوی پێشووی دژە تیرۆری ئەمریکا، لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ تووڕەیە چونکە بەرپرسانی ئیسرائیل "خەونێکی خەیاڵییان" پێ فرۆشتووە کە گوایە بە چەکدارکردنی کورد و ئۆپۆزسیۆنی ئێران، ڕژێمەکە بە خێرایی دەڕووخێت.
کێنت ئاماژەی بەوە کردووە کە "ترەمپ نابێت لە کوردەکان تووڕە بێت کە هاوبەشی گرنگی ئێمەن، بەڵکو دەبێت لەو بەرپرسە ئیسرائیلییانە تووڕە بێت کە فێڵیان لێکرد بۆ پەلکێشکردنی ئەمریکا بۆ ناو ئەم شەڕە." دەشڵێت ئامانجی سەرەکی ئیسرائیل تێوەگلانی ئەمریکا بووە لە شەڕەکەدا و بۆ ئەو مەبەستەش زانیاری هەواڵگریی چەواشەکارییان پێداوە.
8 836
موبارەکە موبارەکە.
بۆ یەکەمین جار و یەکەمین بارهەڵگری ئەفغانی بە بەهای ١
زیاتر لە ١٠٠ هەزار دۆلار جلوبەرگی ئافرەتانی هەڵگرتوە لەسەر خواست و داواکاری حکومەت، گەشتە عێراق.
هەرێمی کوردستانیش لە داهاتودا بەشدار دەبێت لەبەکارهێنانی کاڵای ئەفغانی.
موچە هات.؟ 🙃
8 836
ماوەی ٥٠٠ ڕۆژە دکتۆر #حوسام_ئەبو_صەفیە بەبێ هەبونی یەك بیانو لە زینداندایە و زیاتر لە ٣٨٠ ڕۆژە لە زیندانی تاکە کەسیدا بەوپەڕی مامەڵەی وەحشیانەوە دەژی.
تاکە تاوانی دکتۆر حوسام چارەسەری بەپەلەی ئەو ژن و منداڵ و پیرانە بوو کە کیانی چەپەڵی هاوردەی بەنو صەگیۆن لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردومانی دەکردن.
ئەگەر ئیسلامیەك ٥٠٠ ڕۆژ مریشکێکی لە کولانە بکردایە، ئێستا کەناڵی ئاڤا و #گەی_بیستوچوار و کەناڵی #ووڵاغی_بێڕکابەر بیست دیبەیت و بەرنامەی لایڤیان لەسەر کردبوو.
8 836
مورتەزەقەی خوێڕی هاوردەی زایۆنی هەر کە دەستیان گەشت بە سوچێکی لوبنان دەست بەجێ بەوۆەڕی بێ شەرەفیەوە سوکایەتی بە موقەدەساتی مەسیحیەکانیش دەکەن، ئەوەتا پەیکەری حەزرەتی”مەریەم”یش دەربوز نەبو لە بۆگەنی و پۆخڵەواتی مشتێ جوی هاوردە کە سەدان ساڵە لەژێر چەتری مسوڵماناندا ئاینی مەسیحیەکان پارێزراوە و کەس پێی نەوتون بەری چاوتان کلی پێوەیە.
ژمارەیەك مێدیای دابەستەی کوردی سەرقاڵی ئەوەن ئەمانەمان لێ بکەن بە فریشتە و درۆ خڕکەنەوە بۆ پەردەپۆش کردنی تاوانانێك کە لەمێژودا ڕوی نەداوە.
8 836
بۆچی لە #ئیخوان_موسلیمین بترسین.؟
خۆی دەبێت بزانین هەر فکرەیەك شوێنکەوتە و لایەنگری هەبێت، بێگومان دژ و نەیاریشی دەبێت. ئەوانەی دژایەتی فکری ئیخوان دەکەن لە کوردستان، چەند گروپێکن، تەنها لەیەك لاوە پەلامار نادرێت:
١. عەلمانی و چەپ و کۆنە چەپ:
ئەمانە جەماعەتە پێیان وایە ئیسلام دەبێت تەنها لەناو مزگەوتدا بێت و نابێت هیچ دەورێکی هەبێت لەناو کۆمەڵگە و کاری سیاسیدا، ئەگەر نا یەکسەر دەتۆقن پێت ئەڵێن ئیسلامی سیاسی ههههههه.
ئێ ئیتر کاتێ دەبینن ئیخوانەکان دێن و دەڵێن چاوەکەم "ئیسلام بەرنامەی ژیانە" و گەنجان بەو فیکرەیە پەروەردە دەکەن، ئەمان ترسیان لێ دەنیشێت، تۆقیون لەوەی پێگەی جەماوەرییان سفر دەبێت ئەگەر سانسۆر لەسەر خەڵك نەمێنێت، بۆیە دەکەونە دژایەتیکردن و بە "کۆنەپەرست و سەد ناو و ناتۆرەیتر تۆمەتباریان دەکەن.
٢. گروپە توندڕەوەکان (وەك داع،ـش و هاوشێوەکانیان)
ئەمە زۆر گرنگە؛ ئەمانە زۆر دژی ئیخوانن! بۆچی؟ چونکە ئیخوان باوەڕی بە ناوەندگێڕی و پێکەوەژیان و کاری مەدەنی هەیە، کە ئەمە واتای چۆڵ نەکردنی مەیدانەکەیە بۆ ئەوانیتر. ئەمانە دەڵێن ئیخوانەکان سست و لەسەر خۆن و سازشیان لە زۆر شت کردووە( کە ئەمە قسەیتر هەڵدەگرێت)چونکە ئیخوان نایەوێت بە زەبری خوێنڕشتن بیروڕاکانی بسەپێنێت، بەڵکو پەنا دەباتە بەر پەروەردە و گفتوگۆ و کاری جدی، ئەمەش مەکینەی لەناو بردنی دژەکانیەتی.
٣. دەسەڵاتە ستەمکار و تاغوتەکان:
دەسەڵاتە هاوردە و ڕژێمە یەك لە دوای یەکەکانی ناوچەکە هەمیشە لە ئیخوان ترساون. بۆچی؟ چونکە ئیخوان مرۆڤی "هۆشیار" دروست دەکات، کاتێك مرۆڤ هۆشیار بووەوە، ئیتر ناتوانیت بە ئاسانی بیچەوسێنیتەوە یان مافی بخۆیت بە ئارەزوی خۆت لەڕێی مێدیای دابەستەوە تەشویش لەسەر مێشکی دروست بکەیت. ئێ ئەم دەسەڵاتە هاوشێوانە حەزیان بەو جۆرە تاکی کوردە نییە کە هەم باوەڕی بە خوا هەبێت و هەمیش ئازایانە بەرگری لە نیشتیمان و خاکی خۆی بکات، بۆیە هەمیشە هەوڵیان داوە ناوی سەیر و سەمەرە بلکێنن بە ئیخوانەوە.
٤. ژمارەیەك لە دابەستەی سیاسی ناوخۆ:
لەناو کایەی سیاسی کوردستانیشدا، هەندێک وەك ڕکابەرێکی بەهێز سەیری ئیخوان دەکەن گەرچی دانیشی پێدا نەنێن.
کاتێك دەبینن ئیخوانەکان لە ناو خەڵکدا خۆشەویستن و ڕێکخراوە مرۆیی و خێرخوازییەکانیان کارا و سەرکەوتوون، ئیتر دەست دەکەن بە دروستکردنی پڕوپاگەندە تا ئێهـ ڕێگری لە گەشەکردنی بەردەوامیان بگرن.
خاڵی سەرەکی ئەوەیە:
زۆربەی ئەو دژایەتییانەی بەرامبەر ئەم فکرەیە دەکرێت، لەبەر ئەوە نییە کە ئیخوان خراپەی بۆ گەلی کورد هەبووە، بەڵکو ڕێك لەبەر ئەوەیە کە ئیخوان توانیویەتی نەوەیەکی هۆشیار و بەئیمان و نیشتمانپەروەر دروست بکات کە نایەوێت ببێتە پاشکۆی هیچ کەس و لایەنێکی دەرەکی.
ئەوانەی دژی "شەریعەت و مەنھەجی ئیخوانن" لە ڕاستیدا لەو "هێزە حەکیمە" دەترسن کە دەتوانێت کۆمەڵگە بەرەو چاکسازی و عەدالەتێکی جیاواز ببات.
ماویەتی…
#ئیخوانۆ_فۆبیا #ئیمام_بەننا
#ئیخوان
