fa
Feedback
باۆکــی ئیلێاس

باۆکــی ئیلێاس

رفتن به کانال در Telegram

تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn

نمایش بیشتر
520
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-37 روز
-430 روز
آرشیو پست ها
قال الربيع بن خثيم المتوفى سنة ٦٥ هـ:- لو رآنا أصحاب محمد ﷺ لقالوا : هؤلاء لا يؤمنون بيوم الحساب. تابعي رەبیع کوڕی خوثەیم فەرمویەتی: گەر هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ ئێمەیان بینی بوایە ئەیانوت: ئەمانە باوڕیان بە ڕۆژی دوایی نیە.
📚[فيض القدير]

#الــعــذر_بالـجـهـل #پرسیار: ①ئایا کەسێک بکەوێتە گومڕاییەوە وابزانێت هیدایەتە عوزرە بۆی ؟ ②ئایا کەسێک واز لەهیدایەت بهێنێت وابزانێت گومڕاییە عوزرە بۆی؟ #وەڵام: ئیمامی عمر بن عبدالعزیز ئەڵێت: عوزرو بیانوو بۆ هیچ کەسێک نیە لەلای الــلّٰــه پاش ناردنی پێغەمبەر صلی الــلّٰــه علیە وسلم کە بکەوێتە ناو گومڕاییەوە لەبەر ئەوەی وابزانێت ئەوە هیدایەتە یاخود وازبهێنێت لە هیدایەت لەبەر ئەوەی وابزانێ گومڕاییە. #پرسیار/ ①بۆچی عوزر نیە ؟ #وەڵام/ لە پاشان لە تەواوی قسەکەیدا دەفەرمووێت: هەموو شتەکان ڕون بونەوە وە حوجەش چەسپا لەسەر خەڵك وە عوزر بڕایەوە.
📚[أخرجە محمد بن نصر المروزي في السنە برقم:(95)]

ئەم کەناڵانە زیاد بکەن ان شاءاللە وتعالی سودی دەبێت بارك اللە فینا وفیکم⬇️: » هەڵمەت عبدالله https://t.me/Al_Furqan17 » کاروان کەمال https://t.me/karwankamall1 »سەلەفی ئوممەت https://t.me/salafyummat » الاستقامة في السنة https://t.me/sunat997 » الحنبلیة https://t.me/ibnulhanbali » شەریعەت https://t.me/al_shareaa » بیروباوەڕ https://t.me/Al_Aqida » طریق النجاة https://t.me/sunna_h7 » العلم https://t.me/Al_Elm_Athar » حلیة طالب العلم https://t.me/salaff_0 » آثار السلف https://t.me/sunat_sunat » والسابقون الاولون https://t.me/alsunn4h » اقوال من تراث سلفنا الصالح https://t.me/sunat111 » ابو معاذ الحنبلي https://t.me/marwantofiq1 » همام الاثري https://t.me/Hamam_alathari » علیکم بالسنة https://t.me/Alaikumbisuuna » فێرگەی سەلەفی ئوممەت https://t.me/FergaySU10 » آیات الرحمن https://t.me/MercifulAyat » ڕێگای سوننەت https://t.me/regay_sunat » ئاثاری سەلەف https://t.me/atharisalaf » دەریایی سەلەف https://t.me/dareaeSalaf » مسلم الاثري https://t.me/athare_al_salaf » طریق نساء السلف https://t.me/nissausalaf99 » کتاب السلف https://t.me/KitabSalaff » آثار https://t.me/Lm5A0JXjQYtlZDEy » اهل العلم https://t.me/hanabila07 » فقر الی الرحمن https://t.me/mejd_henbeli » مەشخەڵی ڕێگا https://t.me/Mashxaly_Rega » آدم الحنبلي https://t.me/adam_alhanbaly » ئاسەواری سوننەت https://t.me/sunnat40 » تمسك بالسنة https://t.me/al_sunnah_99

کتێبێک هەر جارێک بیخوێنیتەوە وا ئەزانیت یەکەم جارتە ئەیخوێنیتەوە ئەمە یەکێکە لە کتێبەکانی سەلەف ابی زرعە و ابو حاتم ـی الرازی کە باس لە بنچینەکانی دین دەکەن کە بیروباوەڕی هەموو زانایان بوە لە وڵاتەکانی حیجاز و عێڕاق و یەمەن و مصر و شام. #عقیدە_الرازین

#ئایا_کارو_کردەوەی_کافــــــران_لە_ڕۆژی_دواییدا_بە_تەرازوو_ئەکێشرێت؟ کارو کردەوەی کافران لە تەرازودا ئەگەر مەبەست ئەوە بێت کار و کردەوەیان بکێشرێت بە چاکەو بە خراپە بۆ ئەوەی چاوەڕێی پاداشت بن ئەمەیان ڕونادات چونکە کافران و بێ باوەڕان کاروکردەوەیان بەتاڵ و پوچە. { وَقَدِمۡنَاۤ إِلَىٰ مَا عَمِلُوا۟ مِنۡ عَمَلࣲ فَجَعَلۡنَـٰهُ هَبَاۤءࣰ مَّنثُورًا }[سُورَةُ الفُرۡقَانِ: ٢٣] #واتــــە: ئێمە کارو کردەوەی کافرانمان وا لێ کرد وەک تۆزێک و بایەک پەرش و بڵاومان کردەوە هیچ سودێکی نیە بۆی و بە کەڵکی نایەت. کەواتە کافران هیچ کارو کردەوەیەکی چاکیان نیە تاوەکو بکێشرێت بۆیە ئەنەسی کوڕی مالك ئەفەرمووێت: قال رسول الــلّٰــه ﷺ : بەڕاستی الــلّٰــه سبحان و تعالی ستەم لە هیچ ئیماندارێک ناکات کە چاکەیەکی کردبێت کە پاداشتی دابێتەوە لە دونیادا وە لە دواڕۆژیشدا پاداشتی ئەداتەوە بەڵام کەسی کافر ئەگەر چاکەیەک بکات بۆ الــلّٰــه سبحانە وتعالی (یارمەتی هەژارێک بدا یان پەیوەندی خزمایەتی بەجێ بهێنێت یاخود لەگەڵ دراوسێیدا باش بێت یان غەیری ئەوە لە کارو کردەوە چاکەکان ئەگەر بۆ الــلّٰــه تعالی بیکات) ئەوا الــلّٰــه هەر لە دونیادا پاداشتەکەی ئەداتەوە (بەوەی کە ڕزق ئەدات و بەوەی کە سەلامەتی ئەکات و بەوەی کە مناڵی پێ ئەبەخشێت و وە هاوشێوەی ئەمانە) هەتاوەکو ئەم کافرە ئەگاتەوە بە دواڕۆژدا ئەم کافرە هیچ چاکەیەکی نیە کە الــلّٰــه تعالی پاداشتی بداتەوە (بەڵکو هەر شیرک و کوفر و تاوانەکانی هەیە)
📚[مسند الإمام أحمد]
#تێبینی: کەواتە کافران لە ڕۆژی دواییدا کردەواکانیان ناکێشرێت بەو مانایەی کە پاداشت بدرێنەوە و چاوەڕێی پاداشت بن بەڵکو هەر لە دونیا الــلّٰــه تبارك وتعالی پاداشتیان ئەداتەوە.

ابـــن تـيـمـيـة دەڵــــێ: دوای هاتنی پیغەمبەر بەزەرورەت ئەوەدەزانین کەپێغەمبەر به جائیزی دانەناوه بۆ ئوممەتەکەی که هاوار لەمردوو و پێغەمبەران و پیاوچاکان و جگەلەوانيش بكەن، نەبه لەفزی استغاثة ونەبه لەفزى تر، نەبه لەفزى استعاذة و نه به لەفزى تر، هەروەک چۆن به جائیزی دانەناوه بۆ ئوممه تەکەی که سوجده بۆ مردوو بەرن یان بەرەو گۆڕی مردوو سوجده بەرن وهاوشيوەى ئەم جۆره کارانه، بەڵکو دەزانين پێغەمبەر نەهى لەهەموو ئەم کارانه کردووه، وه ئەم کارانه لەو شيركانەیه که الله و پێغەمبەرەکەی حەرامیان کردووه، بەڵام بەهۆى زاڵبوونی جەهل و کەمی زانست هەبوون به بەڵگەشەرعيەكان له زۆربەى موتەئەخيرينەکان نەتوانراوه تەكفير بكرێن بەهۆى ئەم كارانەیانەوه تابۆیان ڕوون دەکرێتەوە کەئەوەی پێغەمبەر پێی هاتووه پێچەوانەى ئەمەيه.
📚[الرد على البكري : 629-630]
لای ابـن تـیـمـیـە گۆڕپەرستان کافرنین و نابێ تەکفیر بکرێن پێش ئیقامە حوججە.

ابــن تـیـمـیـة دەڵــــێ: هەر بۆیه جەهمیەكان له حلوليەكان و نەفیکەرانی صیفات کەنەفى ئەوەيان دەکرد الله تعالى لەسەر عەرش بێت کاتێک فیتنەکەیان سەری هەڵدا پێمدەووتن گەر من هاوڕای ئێوەبم ئەوا کافردەبم، چونکە من دەزانم ووتەکەی ئێوه کوفره بەڵام ئێوه لەلای من کافرنابن چونکه ئیوه جاهيلن، ئەم ووتەيەى منيش بۆ زاناكان وقازييەكان وشێخەكان وکاربەدەستەكانيان بوو.
📚[الرد على البكري : 383-384]
#سەرنج_بدەن: لـێـره ڕووی لە قازی و زاناکانیان کردووە نەك نەزان و عەوامەکانیان وە پێی وایە جاهیلن و نابێ تەکفیر بکرێن لەکاتێک خۆی ئەڵێ پێم وتون وتەکەتان کوفرە واتە ئیقامە حوججەشی کردوون بەڵام هەر تەکفیری نەکردوون بە دیاریکراوی ...

#ابن_تیمیە_ئیمامی_مەدخەلیەکان... ابـــن تـيـمـيـة دەڵــێ: من هەميشه وه ئەوەی لەگەڵم دانیشتبێ دەزانێت دەربارەی من کەیەکێکم لەوانەی بەتوندی نەهى لەوەدەکەم که کەسی معين تەكفير وتەفسيق وتاوانی بدرێته پاڵ، مەگەر تەنها بزانیت که کەسەکه ئیقامه حوججەى لەسەركراوه گەر پێچەوانەی بكات ئەوكات دەبێته كافر يان فاسق يان تاوانبار، وه من دان بەوه دەنێم که الله لەهه ڵەكانى ئەم ئوممەته خۆشبووه، ئەم لێخۆشبوونەش هەموو هەڵه عەقيدەييەكان وکردارییەکان دەگرێتەوه.
📚[مجموع الفتاوى : 229/3]
ئەم لێخۆشبوونە هەڵە عەقیدەییەکانیش دەگرێتەوە!! #شوێنکەوتوانی ابن تیمیه چیتر باسی کوفر و گومرایی بە ناو عالم و مەلا گوومراکان مەکەن چوون ئیمامە گوومراکەتان ئەڵێت: الـلّٰـه لە هەڵەكانى ئەم ئوممەته خۆشبووه، ئەم لێخۆشبوونەش هەموو هەڵه عەقيدەييەكان وکردارییەکان دەگرێتەوه.

#ابن_تیمیە_ئیمامی_مەدخەلیەکان... ابـــن تـيـمـيـة دەڵــێ: من هەميشه وه ئەوەی لەگەڵم دانیشتبێ دەزانێت دەربارەی من کەیەکێکم لەوانەی بەتوندی نەهى لەوەدەکەم که کەسی معين تەكفير وتەفسيق وتاوانی بدرێته پاڵ، مەگەر تەنها بزانیت که کەسەکه ئیقامه حوججەى لەسەركراوه گەر پێچەوانەی بكات ئەوكات دەبێته كافر يان فاسق يان تاوانبار، وه من دان بەوه دەنێم که الله لەهه ڵەكانى ئەم ئوممەته خۆشبووه، ئەم لێخۆشبوونەش هەموو هەڵه عەقيدەييەكان وکردارییەکان دەگرێتەوه.
📚[مجموع الفتاوى : 229/3]
ئەم لێخۆشبوونە هەڵە عەقیدەییەکانیش دەگرێتەوە!! ابــن تـيـمـيـة دەڵــی: کەسی تەئویلکەر کەمەبەستی شوێنكەوتنی پیغەمبەره تەكفير ناكرێت بەڵكو تەفسيقيش ناکرێت گەر ئیجتیهاد بكات وبكەوێته هەڵەوه، ئەمەش ناسراوه لەلای خەڵکی له بابەته كردارييەكان، بەڵام بابەته عەقيدەييەكان زۆربەی خەڵکی ئەوانەيان تەکفیر کردووەکه هەڵه دەكەن تييدا، ئەم تەکفیر کردنەش لەلای هیچ یەکێک لەهاوەڵان وتابعینه چاکەکان وهیچ کام له پێشەوایانی موسڵمانان نەزانراوه، بەڵكو ئەمه لەئەصڵدا ووتەى ئەهلى بيدعەيه.
📚[منهاج السنة النبوية : 239/5]
#ووتـــــم: جەعد و جەهم کە لە عەقیدە تەئویلیان هەبوو وە تەکفیر کران لەلای سەلەف بەقسەی ابن تیمیة سەلەف کەوتونەتە بیدعەوە سبحانە الــلّٰــه، وە بەقسەی ابن تیمیة ئیمام الدارمي کەوتۆتە بیدعەوە کاتێک وەڵامی قوتابیەکەی مریسي ئەداتەوە و ئەفەرمێ هەڵەکردن لە تەوحید ـدا کوفرە !!!

2_ وە ئینکاریشی کرد لە قەدەریەکە ئەوەی ووتی : بەندەکان ناچار ناکات . وە ئینکاری أحمد کوڕی علي ـشی کرد بەوەی کتابی دانا، وە بەبەڵگە هێنانەوەکەشی، وە فەرمانی کرد بە هەجر کردنی بەهۆی دانانی ئەو کتابە، وە بە منی ووت : واجبە لەسەر ابن رجاء کە داوای لێخۆشبوون بکات لە پەروەردگاری کاتێك ووتی : بەندەکان ئیجبار - ناچار - دەکات . جا ووتم بە أبي عبد الــلّٰــه : ئەی وەڵام چی دەبێت دەربارەی ئەم بابەتە ؟ فەرمووی : {يُضِلُّ اللَّهُ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ} [المدثر : ٣١] #واتـــە : هەر کەسێکی بوێت گومڕای دەکات، وە هەر کەسێکیشی بوێت هیدایەتی دەدات .
📚 (السنة للخلال ٩٠٩)
جا ئەوەی کە پێی گەیشتین لەم ئەثەرانە لەم بابەتەدا ئەوەیە کە نەوترێت : (الــلّٰــه بەندەکان ئیجبار و ناچار دەکات) وە نەش ووترێت :  (الــلّٰــه بەندەکان ئیجبار و ناچار ناکات) بەڵکوو خۆمان بە دوور دەگرین لەبەکارهێنانی ئەو ووشەیە، وە لەوەڵامی ئەم بابەتەدا دەڵێین : الــلّٰــه خۆی بڕیار لەسەر بەندەکانی دەدات و قەدەریان دادەنێت، وە دروستیان دەکات و دایان دەڕێژێت بەو شێوازەی خۆی دەیەوێت و ویستی لێیەتی، وە دەڵێین : الــلّٰــه تعالی هەر کەسێکی بوێت گومڕای دەکات، وە هەر کەسێکیشی بوێت هیدایەتی دەدات .

ئایا دروستە بوترێت الــلّٰــه بەندەکانی ناچار دەکات ؟ ٦/ ١٥٤٠ - ثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ بَكَّارٍ، ثَنَا أَبُو مَعْشَرٍ، حَدَّثَنَا يَعْلَى، عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ كَعْبٍ أَنَّهُ قَالَ : إِنَّمَا سُمِّيَ الْجَبَّارُ؛ لِأَنَّهُ يُجْبَرُ الْخَلْقَ عَلَى مَا أَرَادَ . ٦/ ١٥٤٠ - محمد کوڕی کعب دەفەرمووێت : ناونراوە الجبار - واتە الــلّٰــه تعالی -، لەبەر ئەوەی دروستکراوەکان ناچار دەکات لەسەر ئەوەی کە دەیەوێت . ـــــــــــــــــ وشەی جبر واتە ناچارکردن کۆمەڵێك شت لەخۆ دەگرێت و وشەیەکی موجمەلە و نابێت بوترێت الــلّٰــه بەندەکانی ناچار دەکات، وە ناشبێت بوترێت ناچاریان ناکات چونکە مانای حەق و باطل لەخۆ دەگرێت، مانایەکیان ئەوەیە : کە ئەوەی الــلّٰــه ویستی لێی بێت بەندەکان ناتوانن لێی دەربچن، وە هەموو دروستکراوەکان لە ژێر ویست و مەشیئەتی الــلّٰــه تعالی ــن. وە واتای قسەکەی محمد کوڕی کعب لێرەدا ئەوەیە الــلّٰــه هەرچیەکی بوێت ئەوا بەندەکان ناتوانن لە ویست و مەشیئەتی الــلّٰــه دەربچن بەڵکو الــلّٰــه ئیلهامیان بۆ دەکات بەوەی خۆی ویستی لێیەتی وەکو لە ئەثەری ژمارە ٨٦٧ ـش هاتووە، بۆیە محمد کوڕی کعب لێرەدا کە دەڵێت الــلّٰــه بەندەکانی ناچار دەکات مەبەستی مانا حەقەکەیەتی، بەڵام زانایانی ئەهلی سوونە ڕێگریان کردوە لەوەی بووترێت : الــلّٰــه بەندەکانی ئیجبار - ناچار -دەکات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە مانای ئیجبار کردن ئەم مانایەش لەخۆی دەگرێت واتە : ناچار کردنی بەندە بە پێچەوانەی ئەوەی کە خۆی پێی ڕازیە و ویستی لێیەتی، وە الــلّٰــه تعالی زۆر لەوە گەورەتر کە بەندەکەی ناچار بکات لەسەر شتێك کە پێی ڕازی نەبێت و ویستی لێی نەبێت، بەڵکوو الــلّٰــه بەندەکانی وا دروست کردوە و داڕشتوە کە ویستی و مەشیئەتیان لە ژێر ویست و مەشیئەتی خۆیدا بێت، وە هەر خۆی بڕیار دەدات و قەدەری بەندەکانی دادەنێت و بەندەکانی دادەڕێژێت لەسەر ئەوەی کە خۆی ویستی لێیەتی . جا لەبەر ئەمە خۆمان بە دوور دەگرین لە بەکارهێنانی ئەم وشەیە کە دوو مانای حەق و باطل لە خۆ دەگرێت، وە لە جیاتی ئەوە ئەو وشانە بەکار دەهێنین کە لە قورئان و سونەت ـدا هاتوون و مانای حەق ـیان هەیە وەك لەم چەند ئەثەرەدا زیاتر ڕوون دەبێتەوە ان شاء الــلّٰــه : بقیة دەڵێت : پرسیارم کرد لە الزبیدي و الأوزاعي دەربارەی ئیجبار - ناچار - کردن؟ الزبیدي فەرمووی : کاری الــلّٰــه زۆر لەوە گەورەترە، وە توانای الــلّٰــه زۆر لەوە گەورەترە کە - بەندەکان - ناچار بکات یان ڕێگری لێبکات - لەوەی کە بیەوێت کارێك بکات و الــلّٰــه تعالی نەهێڵێت بیکات - ؛ بەڵکوو - الــلّٰــه تعالی - بڕیار دەدات و قەدەر دادەنێت، وە بەندەکەی دروست دەکات و دای دەڕێژێت لەسەر ئەوەی کە خۆی پێی خۆشە . وە الأوزاعي فەرمووی : نازانم لە قورئان و سوننەتدا بنچینەیەك هەبێت بۆ ناچار کردن، دووردەکەومەوە لەوەی ئەوە بڵێم ؛ بەڵکوو (بڕیاردان) و (قەدەر) و (دروست کردن) و (داڕشتن)، ئەمە دەزانرێت لە قورئان و فەرموودە لە️ رسول الــلّٰــه ـەوە ﷺ .
📚(السنة للخلال ٩١٦)
وە یەکێکی وەك الزبیدي کە نەفی جبر - ناچار کردن - دەکات بۆ الــلّٰــه تعالی مەبەستی ئەوەیە کە الــلّٰــه تعالی زۆر لەوە گەورەترە کە بەندەکەی ناچار بکات لەسەر خراپه  لەکاتێکدا کە بەندەکە خۆی ویستی باشەی هەبێت . أبو بکر المروذي دەڵێت : ووتم بە أبي عبد الــلّٰــه - ئیمام أحمد - پیاوێك دەڵێت : الــلّٰــه بەندەکان ئیجبار - ناچار - دەکات . ئیمامی أحمد فەرمووی : ئاوا ناوترێت، وە ئینکاری ئەوەی کرد، وە فەرمووی :{يُضِلُّ اللَّهُ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ} [المدثر : ٣١] #واتـــە : هەر کەسێکی بوێت گومڕای دەکات، وە هەر کەسێکیشی بوێت هیدایەتی دەدات .
📚(السنة للخلال ٩٠٤)
إسحاق دەڵێت : ڕۆژێك لەلای  أبي عبد الــلّٰــه - ئیمام أحمد - بووم، پیاوێك هات بۆلای پێی ووت : فڵانە کەس دەڵێت : الــلّٰــه بەندەکان ئیجبار - ناچار - دەکات لەسەر گوێڕایەڵی . ئیمامی أحمد فەرمووی : خراپترین شتی ووتوە .
📚(السنة للخلال ٩٠٥)
أبو بکر المروذي دەڵێت : عبد الوهاب نامەیەکی بۆ نوسیم دەربارەی کاروباری حسین کوڕی خلف البختري العکبري، وە فەرمووی : کە ئەو خۆی بە دوور گرتوە لە میراتی باوکی، جا پیاوێکی قەدەری ووتی : بەڕاستی الــلّٰــه عز وجل بەندەکان ئیجبار - ناچار - ناکات لەسەر تاوانەکان . جا أحمد کوڕی رجاء ڕەددی دایەوە و ووتی : بەڕاستی الــلّٰــه بەندەکان ئیجبار - ناچار - دەکات وە بەمە ویستی قەدەر جێگیر بکات . دواتر أحمد کوڕی علي کتابێکی دانا بەڵگەی تێدا دەهێنایەوە، جا چوومە ژورەوە بۆلای أبي عبد الــلّٰــه - ئیمام أحمد - هەواڵی ئەم چیرۆکەم پێدا، فەرمووی : وە کتابیشی دانا ؟! وە أبو عبد الــلّٰــه ئینکاری هەردووکیانی کرد : 1_ ئینکاری ابن رجاء ـی کرد کاتێك ووتی : بەندەکان ئیجبار - ناچار - دەکات .

ئه‌نه‌سی كوری مالك ده‌فه‌رمووێ : پێغه‌مبه‌رﷺ هه‌رگیز جنێو ووشه‌ی ناشرینی نه‌ده‌وت، وه‌ ئه‌گه‌ر لۆمه‌ی كه‌سێكی بكردایه‌ پێی ده‌ووت: ئه‌وه‌ بۆ وا ده‌كات، ئه‌ی الــلّٰــه تعالي چاكی بكات
📚کتاب الزهد لإبن مبارک

عبدالملک بن حبیب ئەڵێت : (نابێت ئافرەت خۆی ڕووت بکاتەوە لەلای ئافرەتێکی تر ئەگەرچی دایکی و خوشکی خۆشی بێت، وە بۆی حەڵاڵ نییە خۆی ڕووت بکاتەوە یان عەورەتی خۆی دەربخات تەنها لەلای هاوسەرەکەیدا نەبێت).
📚{آدب النساء لـ عبدالملک بن حبیب}"

لەیادکراوێك یەك لەو کارانەی موستەحەبن و پشتگوێ خراوە ئەمڕۆ، بریتیە لە داپۆشینی قەبری ئافرەت بە پۆشاکێك، چونکە دڵنیا نین لە دیاربونی جەستەی لە کاتی خستنە قەبر و بینینی لە لایەن نامەحرەمەوە کە لەوێدا ئامادەن. #ابن_قدامە_دەڵێت: وا نازانین لەمەدا ئەهلی علم جیاوازیان هەبێت.
📚[کتاب المغني]

داغ كردنی ئەشعەریەکان ئەمجارەیان ئەشعەریەکان جێ دەهێڵین بۆ إمام شافیعی با شیشێکی داغکراو بنێت بەجەرگ و دڵیان. 📒إمام الشافعي رحمه الــلّٰــه تعالى دەڵێت: ئەم قسەیەیی کە سوننەتە و من لەسەر ئەم قسەیەم و پەیڕەوی لێدەکەم. وە ئەوەی کە چاوم پێیان کەوتووە لە أهلی حديث و لەوانم وەرگرتووە. وەکو سفيان و مالك جگە لەوانیش: ئەویش ئەوەیە کە دانپێدانانە بەشاهێدی دان بە { لا إله إلا الــلّٰــه وأن محمدا رسول الــلّٰــه} وە الــلّٰــه تعالى لەسەر عەرشە لە ئاسمان. نزیکە لە دروستکراوەکانی بەهەر شێوەیەک کە خۆی بیەوێت. وە الــلّٰــه تعالی دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا بەهەر شێوەیەک کە خۆی بیەوێت.
📚اجتماع الجيوش الإسلامية علی حرب المعطلة والجهمية

ئافرەتێك داخڵی کاتی نوێژێك دەبێت بەڵام دوای دەخات و نایکات لە کاتی خۆیدا لە پڕ حەیضی بەسەردا دێت ، ئایا چی بکات لەم کاتەدا کە نوێژەکەی نەکردووە و حەیضی بەسەر هاتووە ؟ ابن أبي شیبة لە مصنف بابێکی داناوە لەسەر ئەم بابەتە بەناوی : [في المراة يدخل عليها وقت صلاة فلا تصليها حتى تحيض - ١٩- ] دەروازەی : ئافرەتێك داخڵی کاتی نوێژ دەبێت و نوێژ ناکات هەتا حەیضی بەسەردا دێت . ٧٣١٠- حَدَّثَنَا أَبُو بَكْرِ بْنُ عَيَّاشٍ، عَنِ مُغِيرَةَ، عَنِ الشَّعْبِيِّ، قَالَ‏:إذَا دَخَلَ وَقْتُ صَلاَةٍ عَلَى الْمَرْأَةِ فَلَمْ تُصَلِّ حَتَّى حَاضَتْ وَهِيَ فِي وَقْتِ صَلاَةٍ قَضَتْهَا إذَا طَهُرَتْ‏. شەعبی دەڵێ: ئەگەر کاتی نوێژکردن هات بەسەر ئافرەتێكدا و نوێژی نەکرد هەتا حەیضی بەسەردا هات وە ئەو لە کاتی نوێژدایە ، ئەو نوێژە قەزا ئەکاتەوە ئەگەر پاك بوویەوە لە حەیض . ‏٧٣١١- حَدَّثَنَا سُفْيَانُ بْنُ عُيَيْنَةَ، عَنِ ابْنِ شُبْرُمَةَ، عَنِ الشَّعْبِيِّ، قَالَ‏: ‏إذَا دَخَلَ وَقْتُ الصَّلاَة فَحَاضَتِ الْمَرْأَةُ قَبْلَ أَنْ تُصَلِّيَ فَلْتُصَلِّهَا حِين تَطْهُرَ‏. شەعبی دەڵێ: ئەگەر داخڵی کاتی نوێژ بوو وە ئافرەتێك حەیضی بەسەردا هات پێش ئەوەی کە نوێژەکەی بکات نوێژەکەی دەکات کاتێك پاك بوویەوە لە حەیض . ‏٧٣١٢- حَدَّثَنَا أَبُو خَالِدٍ الأَحْمَرِِ، عَنْ حَجَّاجٍ، عَنْ عَبْدِ الْمَلِكِ بْنِ إيَاسٍ، عَنْ إبْرَاهِيمَ، قَالَ‏:‏ سَأَلْتُهُ، عَنِ امْرَأَةٍ دَخَلَتْ فِي وَقْتِ صَلاَةٍ فَأَخَّرَتْهَا حَتَّى حَاضَتْ، قَالَ‏:‏ تَبْدَأُ بِهَا إذَا طَهُرَتْ‏. عَبْدِ الْمَلِكِ بْنِ إيَاسٍ دەگێڕێتەوە لە إبراهیم النخعي پرسیاری لێ کرا دەربارەی ئافرەتێك داخڵی کاتی نوێژ دەبێت و دوای دەخات هەتا تووشی حەیض دەبێت ، ووتی: دەست بە نوێژ دەکات ئەگەر پاك بوویەوە [واتە :ئەو نوێژە قەزا ئەکاتەوە ، و️ اللّٰه اعلم]. ‏٧٣١٣- حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ أَبِي عَدِيٍّ، عَنْ أَشْعَثَ، عَنِ الْحَسَنِ وَمُحَمَّدٍ، قَالاَ‏:‏ إذَا حَاضَتْ فِي وَقْتِ صَلاَةٍ فَلَيْسَ عَلَيْهَا قَضَاءُ تِلْكَ الصَّلاَة إِلاَّ أَنْ يَكُونَ الْوَقْتُ قَدْ ذَهَبَ‏. حەسەن و محمد دەڵێن: ئەگەر تووشی حەیض بوو لە کاتی نوێژدا ئەوە قەزا کردنەوەی نوێژی لەسەر نیە ئیللا مەگەر کە کاتەکەی ڕۆشتبێت و نەمابێت. [واتە :مەبەستی ئەوەیە گەر لە کاتی نوێژەکە تێنەپەڕیبوو ئەوا قەزا کردنەوەی لەسەر نیە چونکە حەیضی بەسەر هاتووە ، بەڵام گەر تێپەڕیبوو ئەوە دەبێ دواتر ئەو نوێژە قەزا بکاتەوە چونکە کاتێکی نوێژی بە فیڕۆ داوە ، و️ اللّٰه اعلم ]. ‏٧٣١٤- حَدَّثَنَا أَبُو بَكْرِ بْنُ عَيَّاشٍ، عَنْ مُغِيرَةَ، عَنْ حَمَّادٍ، قَالَ لَيْسَ عَلَيْهَا قَضَاؤُهَا لأَنَّهَا فِي وَقْتٍ‏. حەماد دەڵێ: قەزا کردنەوەی لەسەر نیە لەبەر ئەوەی لە کاتی خۆیدایە نوێژ . 📚«مصنف ابن أبي شیبة » قال ابن هانئ : سألتە عن المرأة یدخل وقت الصلاة وهي طاهر ، فأخرت الصلاة عن وقتها بقلیل حتی حاضت ؟ قال : تصلیها . ابن هانئ دەڵێ: پرسیم لە ئیمام أحمد دەربارەی ئافرەتێك داخڵی کاتی نوێژ دەبێت و لە حاڵەتی پاکیدایە ، نوێژەکەی دوا دەخات لە کاتی خۆی بە کەمێك پێش ڕۆشتنی کاتەکەی هەتا تووشی حەیض دەبێت ؟ ئیمام أحمد دەڵێ: نوێژەکەی دەکاتەوە [واتە: کە پاك بوویەوە ئەو نوێژە قەزا ئەکاتەوە ، و️اللّٰه اعلم ]. 📚«مسائل الإمام أحمد برواە ابن هانئ: ١٥٣» ڕوونکردنەوە : ئەو ئافرەتانەی تووشی ئەو حاڵەتە دەبن دواتر کە پاك بوونەوە ئەو نوێژە قەزا بکەنەوە چونکە لەو کاتە نەتان کردووە و دواتان خستووە تا تووشی ئەو حاڵەتە بوون بۆیە نوێژەکە قەزا بکەنەوە چاکرە تەنها باسی یەك نوێژە کە نەتکردووە و دوات خستووە تا تووشی حەیض بوویت باسی هەموو نوێژەکان نیە لەو کاتەی لە حەیض دایت چونکە هیچ نوێژێك لەو ماوەیە ناگێڕیتەوە ،و️اللّٰه اعلم . #بابەتی_فقهی_ئافرەتان

هەوڵدە ناسراوبی لای ئەهلی ئاسمان نەک زەوی حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ فُضَيْلٍ، عَنْ عَاصِمٍ، عَنْ أَبِي عُثْمَانَ، عَن سَلْمَانَ، قَالَ: إذا كان العبد يذكر الله في السراء ويحمده في الرخاء، فأصابه ضر فدعا الله قالت الملائكة: صوت معروف من امرئ ضعيف فيشفعون له، وإن كان لا يذكر الله في السراء، ولايحمده في الرخاء، فأصابه ضر فدعا الله تعالى قالت الملائكة: صوت منكر فلم يشفعوا له. هاوەڵی بەڕێز سەلمانی فارسی رضي الــلّٰــه عنه فەرموویەتی: ئەگەر بەندە زیکر و یادی پەروەردگار بكات لە خۆشیدا، وە سوپاس و حەمدی کرد لە ناخۆشیدا، جا ئەگەر توشی ناڕەحەتی بوو دوعای كرد و لە پەروەردگار پاڕایەوە مەلائیکەت دەڵێن: دەنگێكی ناسراوە لەلایەن كەسێكی لاوازەوە و شەفاعەت و تكای بۆ دەكەن، وە ئەگەر بەندە ذكر و یادی پەروەردگار نەكات لە خۆشیدا، وە سوپاس و حەمدی پەروەردگار نەكات لە خۆشیدا، ئەوا كاتێك تووشی ناڕەحەتی بوو دوعای كرد و لە پەروەردگار پاڕایەوە ئەوا مەلائیکەت دەڵێن: دەنگێكی نەناسراوە وە شەفاعەتی بۆ ناكەن.
📚«المصنف ابن أبي شيبة٣٧٣٩٠ »

نینۆک کردن لەفیطرەتی ئینسانە حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ مَعِينٍ حَدَّثَنَا وَكِيعٌ عَنْ زَكَرِيَّا بْنِ أَبِي زَائِدَةَ عَنْ مُصْعَبِ بْنِ شَيْبَةَ عَنْ طَلْقِ بْنِ حَبِيبٍ عَنِ ابْنِ الزُّبَيْرِ عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ((عَشْرٌ مِنَ الْفِطْرَةِ قَصُّ الشَّارِبِ وَإِعْفَاءُ اللِّحْيَةِ وَالسِّوَاكُ وَالاِسْتِنْشَاقُ بِالْمَاءِ وَقَصُّ الأَظْفَارِ وَغَسْلُ الْبَرَاجِمِ وَنَتْفُ الإِبِطِ وَحَلْقُ الْعَانَةِ وَانْتِقَاصُ الْمَاءِ)). يَعْنِي الاِسْتِنْجَاءَ بِالْمَاءِ. قَالَ زَكَرِيَّا قَالَ مُصْعَبٌ وَنَسِيتُ الْعَاشِرَةَ إِلاَّ أَنْ تَكُونَ الْمَضْمَضَةَ. لە خاتوو عائیشەوە رضي️ الــلّٰــه عنها دەگێڕنەوە، کە وتویەتی: رسول️ الــلّٰــه ﷺ فەرموویەتی: سوننەتی فیترەت بریتین لە دە ڕەوشتی پاکی پێغەمبەران: سمێڵ کورت کردنەوە، ڕیش هێشتنەوە و بەردانەوەی، سیواک کردن، ئاو لە لوت ڕادان، نینۆک کردن، شوشتنی لۆچی سەر جمگە و گرێ پەنجەکان، هەڵکێشانی مووی بن باڵ، تاشینی مووی شەرمگا، تارەت گرتن بە ئاو، زەکەریا وتی: (مُصعب)ی کوڕی شەیبە وتی: دەیەمم لە بیر نەماوە ئەگەر ئاو لە دەم ڕادان نەبێ.
📚«سنن أبي داود »
{وَإِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ} [البقرة: ١٢٤] قال عبد الرزاق الصنعاني: نا مَعْمَرٌ عَنِ ابْنِ طَاوُسٍ عَنْ أَبِيه، عَن ابْنِ عَبَّاسٍ فِي قَوْلِهِ تَعَالَى: {وَإِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ} [البقرة: ١٢٤]، قَالَ: ابْتَلَاهُ اللَّهُ بِالطَّهَارَةِ خَمْسٌ فِي الرَّأْسِ وَخَمْسٌ فِي الْجَسَدِ، فِي الرَّأْسِ: السِّوَاكُ وَالِاسْتِنْشَاقُ، وَالْمَضْمَضَةُ، وَقَصُّ الشَّارِبِ، وَفَرْقُ الرَّأْسِ، وَفِي الْجَسَدِ خَمْسَةٌ: تَقْلِيمُ الْأَظْفَارِ، وَحَلْقُ الْعَانَةِ، وَالْخِتَانُ، وَالِاسْتِنْجَاءُ مِنَ الْغَائِطِ، وَالْبَوْلِ، وَنَتْفُ الْإِبِطِ. إبن عەباس لەتەفسیری ئەم ئایەتەی ️الــلّٰــه تعالی ﴿وَإِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ﴾ [البقرة: ١٢٤]، دەفەرمووێت: پەروەردگار تاقیکردەوە بە پاکی پێنج لە سەردا وە بە پێنج لە جەستەدا، لـە ســەردا: سیواک کردن، وە ئاو بە لووت ڕادان، وە ئاو بە دەم وەرکردن، وە سمێڵ کورت کردنەوە، وە پرچ داهێنان بە شێوەیەکی جوان، وە لـە جـەسـتـەدا: نینۆک کردن، وە تاشینی مووی سەر عەورەت، وە خەتەنە کردن، وە خۆپاکردنەوە بە ئاو، وە هەڵگرتنی مووی بن باڵ.
📚«التفسير لعبد الرزاق :١١٦»
﴿وَأَعِدُّوا۟ لَهُم مَّا ٱسۡتَطَعۡتُم مِّن قُوَّةࣲ﴾ [الأنفال: ٦٠] غلام الخلال (ت ٣٦٣ هـ) دەڵێ: ابو عبدالله -واتا ئیمام احمد- لە ریوایەتی مهنا وتوویەتی: عمر رضي️ الــلّٰــه عنه وتوویەتی: نینۆکەکانتان درێژ بکەن لە خاکی دوژمن واتا دار الکفر - نینۆک چەکە. احمد ووتی: بەڵێ پێویستی پێی دەبێت لە خاکی دوژمن، ئایا نابینی کاتێک کەسێک دەیەوێ گوریس یان شتێک بکاتەوە گەر نینۆکی نەبێت ناتوانێ بیکاتەوە. غلام الخلال دەڵێ: لە ڕیوایەتی عبد️الــلّٰــه ـدا ئیمام احمد دەڵێ: لە الحکم بن عمیر ڕیوایەت کراوە کە دەڵێ: رسول️ الــلّٰــه صلى الــلّٰــه عليه وسلم فرمانی پێکردین نینۆکمان کورت نەکەینەوە لەکاتی جیهاد دا، هێز لە نینۆک دایە.
📚«زاد المسافر : ٢٠٧٣ - ٢٠٧٤»
------- تەنها لەیەک کاتدا دروستە نینۆک درێژ بکرێت ئەویش بۆ پیاوان و ئەهلی جیهاد و بۆ هەر موسڵمانێک کە ترسی هەیە بکەوێتە ژێر دەستی کافران، بەڵام ئافرەتان ئێستا زۆرینەیان بۆ جوانی نینۆکیان درێژ ئەکەن و ئامادەش نین دەستبەرداری بن بگرە ئێستا نینۆکی صناعیش ئەبەستن کەڕێگرە لەگەیشتننی ئاو بۆ نینۆکەکان لەکاتی دەستنوێژ هەڵگرتن،ئێوە نەتوانن نینۆکەکانتان کورت بکەنەوە، کە بەسیترین شتە بۆ ئەم دینە کە بتوانن ئەنجامی دەن دوو ڕۆژی تر لەسەر دین و ئیمانەکەتان کە تاقی کرانەوە چۆن بەرگە ئەگرن چۆن ئه توانن وەکو خاتوو ئاسیا ڕووبەرووی فیرعەون ببنەوەو لەسەر دین و ئیمانەکەتان شهید کرێن ؟!...

وَإِذَا ٱلۡعِشَارُ عُطِّلَتۡ۝➊ 📚سورة التكوير | 4 #حــوشـتـر لەلای عەڕەب زۆر خۆشەویستە، گەر ئاوسیش بێت یەکجار گرنگی پێ دەدەن، وە گەر ❪10❫ مانگیشی تێپەڕاندبێت و کاتی دانانی کۆرپەکەی بێت، ئەوە زیاتر و زیاتر لەلایان خۆشەویست دەبێت و گرنگی پێ دەدەن. دەی ئەو دەمەی کە قیامەت دێت، لەبەر گرنگی ئەم ڕووداوە مەزنە عەڕەب حوشترەکانیان لەبیر دەچێتەوە و ئیهمالیان دەکەن و توخنیان ناکەون چونکە مەشغوڵی هەواڵ و ڕووداوێکی گەورەترن! ئەو ساتەی کە قیامەت دەقەومێت، قیممەتی نامێنێت هەرچییەك کە لەلای ئینسان گرنگ بووبێت. ئـــەو پارە و پولەی نوێژی لەسەر دەچواند، ئــــەو ناوبانگەی هەموو شتێکی بەقوربان دەکرد، ئــــەو شەهادەیەی چەند جار الــلّٰــه عز وجل ـی لەسەر خۆی توڕە دەکرد، وە ئەو جوانی و خانوو و سەیارەیەی کە بێئاگای کردبوو، هیچیان قیممەتیان نامێنێت (عُطِّلَتۡ). ـــــــــــــــــــــــــــــ
➊-ٱلۡعِشَارُ: مفرد ـەکەی بریتییە لە "عُشَراء". مەبەست پێی حوشترێکە کە ئاوس بووبێت و سکەکەشی گەیشتبێتە ❪10❫ مانگ.

کەسێک کە قسە بەهاوەڵان بڵێت زاد ابن حماد في موضع آخر، قال: سمعت يحيى بن معين يقول تليد بن سليمان كان كذابا وكان يشتم عثمان بن عفان وكل من شتم عثمان أو أحدا من أصحاب رسول الله️ ﷺ دجال فاسق ملعون لا يكتب حديثه وعليه لعنة الله والملائكة والناس أجمعين.
📚| الكامل في ضعفاء الرجال ٢/٢٨٤ |
#واتـــــە: پێشەوا یحیی بن معین فەرموویەتی: تلید بن سلیمان درۆزن بووە، وە قسەی بە عثمان بن عفان ووتووە، هەر کەسێکیش قسە بە عثمان یان بە  یەکێک لە هاوەڵانی رسول الــلّٰــه ﷺ بکات دەججال و تاوانبار و لە سنوور دەرچوو و مەلعونە، حدیثەکانی بە هیچ جۆرێک نانوسرێنەوە، لەعنەتی الــلّٰــه و فریشتەکان و گشت خەڵکی لێبێت.