باۆکــی ئیلێاس
رفتن به کانال در Telegram
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
نمایش بیشتر521
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
-230 روز
آرشیو پست ها
جێگیر کردنــی ســیــفــەتــــی #الــوجــه (ڕووخــســار) بۆ الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ .
ـ وە ئایەتی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ:
﴿وَيَبْقَىٰ وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ﴾
#واتــــــە: وە تەنها ڕووخــســاری پەروەردگارت دەمێنێتەوە کە خاوەنی گەورەیی و ڕێــزە) .
ـ 「#فەرموودەی_سێیەم」:☟☟☟☟☟
عن أبي موسىٰ ـ رضي الــلّٰــه عنه ـ قال: قام فينا رسول الــلّٰــه ﷺ بخمس كلمات: « إنَّ الــلّٰــه لا ينام ولا ينبغي له أن ينام ، يَرفَعُ القِسْط ويخفضُهُ، يُرفَعُ إليه عملُ اللَّيل بالنَّهار ، وعملُ النَّهار باللَّيل ؛ حِجابُه النُّور ، لو كشَفَهُ لأحرقتْ سُبُحاتُ وجهه ما انتهىٰ إليه بَصَرُهُ من خلقه ».
#واتــــــە: لە أبي موســــىٰ ـ ڕەزای الــلّٰــه ـی لێ بێت ـ فــەرمــــووی: پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ لە ناو ئێمە دا هەستا بۆ وتـنــی پێنج وشــــە: «بێگومان الــــلّٰــــه ناخەوێت و بۆ ئەویش ناگونجێت کە بخەوێت... پــەردەکــەی نــوورە، ئەگەر لای ببردایە، ئەوا شــکــۆو ڕوونــاکــی ڕووخــســاری ﴿سُبُحاتُ وجْهِه﴾ هــەمــوو ئەو مەخلوقانەی دەسووتاند کە چــاوی پێیان دەگــات».
📚«أخرجه أحمد ‹ 19632 › وغيره بنحوه .»ـ#بــەڵــگــە: « سُبُحاتُ وجْهِه» (#واتــــــە: شــکــۆو ڕوونــاکــی ڕووخــســاری ئــەو) . #مەبەستی_بابەتەکە: جێگیر کردنی ســیــفــەتــــی ڕووخــســار بۆ الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ وەک چــۆن لە قورئان و سوننەت دا هاتووە، بێ گۆڕینی ماناو پەکخستن، وە بێ چۆنیەتی بۆ دانان و شوبهاندن . ڕووخــســاری ئــەو (تبارك وتـعـالــــیٰ) لە سیفەتە خەبەرییەکانە کە لێی جیا نابێتەوەو هەر لە ئەزەلەوە پێی وەســف کراوە، ئەمەش بیروباوەڕی ئەهلی سوننەو جەماعەیە سەبارەت بە ســیــفــەتــــی ڕووخــســاری پەروەردگارمان . ━━━━━━━༺ ✦ ༻━━━━━━
زەمەنی مۆدێرن !
”شــانــازی کردن بە نــەزان بــوون”!
ئیدی ڕیڵەکانی ئینستا و سناپ چات و قسەو مەجلیسی کچانی هەرزەکار باسە له شانازی کردنیان بە بێ ئاگابوونیان له ئامادە کردنی خوانی نیوەڕۆ و هاتنیان بۆ سەر سفرەی حــازر و نووستنیان هەتا دوازدەی نیوەڕو ..
“پــەروەردەی پێشتر ئەگەر پــیــاوو ژنــێــکــی قیامەتیشیان دروست نەکردبا هەرنا پیاوی دونیایان دەهێنایە ســەر دونــیــا”
16 و 17 ســاڵــــی دوێنێ ماڵێکیان بەڕێوە دەبردو ئەمڕۆش نازانن بەخێرهاتنی میوانێک بکەن و[شانازیشی پێوە دەکەن].
ئهمه یەکێکە لەو تەفسیرانەی کە ڕەســول️ الــلّٰــه ﷺ لە نیشانەکانی ئاخیری زەمــان باســی دەکات کە دایــــک دەبێتەوە خزمەتکاری منداڵەکانی:
(ان تلَدَ الأمَةُ رَبَّتهَا) 📚«اخرج المسلم (8)»
#ئەوان_لەکوێ_و_ئێمە_لەکوێ❗️
حَدَّثَنَا أَبِي قَالَ: ثَنَا إِبْرَاهِيمُ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ الْحَسَنِ، قَالَ: ثَنَا أَبُو حُمَيْدٍ أَحْمَدُ بْنُ مُحَمَّدٍ الْحِمْصِيُّ، قَالَ: ثَنَا يَحْيَى بْنُ سَعِيدٍ، قَالَ: ثَنَا يَزِيدُ بْنُ عَطَاءٍ، عَنْ عَلْقَمَةَ بْنِ مَرْثَدٍ قَالَ: انتَهَى الزُّهْدُ إِلَى ثَمَانِيَةٍ مِنَ التَّابِعِينَ؛ فَمِنْهُمُ الْحَسَنُ بْنُ أَبِي الْحَسَنِ، فَمَا رَأَيْنَا أَحَدًا مِنَ النَّاسِ كَانَ أَطْوَلَ حُزْنًا مِنْهُ، مَا كُنَّا نَرَاهُ إِلَّا أَنَّهُ حَدِيثُ عَهْدٍ بِمُصِيبَةٍ.
ثُمَّ قَالَ:نَضْحَكُ وَلَا نَدْرِي، لَعَلَّ اللَّهَ قَدِ اطَّلَعَ عَلَى بَعْضِ أَعْمَالِنَا فَقَالَ: لَا أَقْبَلُ مِنْكُمْ شَيْئًا.
وَيْحَكَ يَا ابْنَ آدَمَ، هَلْ لَكَ بِمُحَارَبَةِ اللَّهِ طَاقَةٌ؟ إِنَّهُ مَنْ عَصَى اللَّهَ فَقَدْ حَارَبَهُ. وَاللَّهِ لَقَدْ أَدْرَكْتُ سَبْعِينَ بَدْرِيًّا، أَكْثَرُ لِبَاسِهِمُ الصُّوفُ، وَلَوْ رَأَيْتُمُوهُمْ قُلْتُمْ مَجَانِينُ، وَلَوْ رَأَوْا خِيَارَكُمْ لَقَالُوا: مَا لِهَؤُلَاءِ مِنْ خَلَاقٍ، وَلَوْ رَأَوْا شِرَارَكُمْ لَقَالُوا: مَا يُؤْمِنُ هَؤُلَاءِ بِيَوْمِ الْحِسَابِ.
وَلَقَدْ رَأَيْتُ أَقْوَامًا -كَانَتِ الدُّنْيَا أَهْوَنَ عَلَى أَحَدِهِمْ مِنَ التُّرَابِ تَحْتَ قَدَمَيْهِ- وَلَقَدْ رَأَيْتُ أَقْوَامًا يُمْسِي أَحَدُهُمْ وَمَا يَجِدُ عِنْدَهُ إِلَّا قُوتًا، فَيَقُولُ: لَا أَجْعَلُ هَذَا كُلَّهُ فِي بَطْنِي، لَأَجْعَلَنَّ بَعْضَهُ لِلَّهِ ﷻ ، فَيَتَصَدَّقُ بِبَعْضِهِ، وَإِنْ كَانَ هُوَ أَحْوَجَ مِمَّنْ يَتَصَدَّقُ بِهِ عَلَيْهِ.
#واتــــــە: لە علقمة بن مرثد ـەوە وتــی: زوهــــد [خۆپارێزی و دەستگرتنەوە لە دونیا] لە 8 کەس لە تابیعین دا کۆبووەوە؛ یەکێک لەوانە حەسەنی کوڕی ئەبی حەسەن [الحسن البصري] بوو، هیچ کەسێکمان لە خەڵکی نەبینیوە لەو خەمبارتر بێت، هەمیشە وامان دەبینی کە هەر ئێستا تووشی بەڵاو موسیبەتێک بووە.
پاشــان وتــــــی: پێدەکەنین و نازانین! بەڵکو️ الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ سەیری هەندێک لە کردەوەکانمی کڕدبێت و فەرمووبێتی: هیچتان لێ قبوڵ ناکەم.
هاوار بۆ تۆ ئەی نەوەی ئادەم! ئایا تۆ توانای جەنگت لەگەڵ️ الــــلّٰــــه هەیە ؟ چونکە ئەوەی سەرپێچی️ الــــلّٰــــه بکات ئەوا جەنگی لەگەڵ کردووە.
سوێند بە️ الــــلّٰــــه گەیشتم بە 70 بــەدرـی لە بەشداربووانی جەنگی بــەدر، زۆربەی جلوبەرگیان خــوری بوو، ئەگەر ئێوە ئەوانتان بدیتبا دەتانوت ئەوانە شێتن (لەبەر دوورییان لە دونیا)، ئەگەر ئەوانیش چاکەکانی ئێوەیان بدیتبا دەیانوت ئەمانە هیچ بەشیان نییە (لە قیامەت)، خۆ ئەگەر خراپەکانی ئێوەیان بدیتبا دەیانوت ئەمانە باوەڕیان بە ڕۆژی لێپرسینەوە نییە.
خەڵکانێکم دیوە، دونیا لەبەر چاویان سووکتر بووە لە خۆڵی ژێر پێیان، وە خەڵکانێکم دیوە یەکێکیان ئێوارەی کردووەتەوەو هیچ خواردنێکی نەبووە تەنها ژەمێک نەبێت، کەچــی وتوویەتــی: هەمووی ناکەمە ســکــی خــۆمــەوە، دەبێت بەشێکی لە پێناوی️ الــــلّٰــــه بیبەخشم، ئیتر بەشێکی دەکردە خێر، هەرچەندە خــــۆی لەو کەسە هــەژارتــر بوو کە خێرەکەی پێ دەکــرد.
📚«حلیة الأولیاء : ١٣٤/٢»
#سوننەتە پاش تەواو بوون لە دەستنوێژ #تەماشا_کردنی_ئاسمان .
- عقبة بن عامر رضي الــلّٰــه عنهما بە مرفوعـی دەیگێڕێتەوە: (ئەوەی دەستنوێژ بگرێت بە باشی، پاشان سەری بەرز بکاتەوە بۆ ئاسمان و بڵێت: ُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا الــلّٰــه، وَأَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُ الــلّٰــه وَرَسُولُهُ، ) .
📚«سنن أبو داود (170)»
[حَدِيثٌ عَظِيمٌ فِيهِ تَسْلِيَةٌ لِكُلِّ دَاعِيَةٍ لِلتَّوْحِيدِ]
رَوَى الْإِمَامُ أَحْمَدُ فِي مُسْنَدِهِ، وَالْبُخَارِيُّ وَمُسْلِمٌ فِي الصَّحِيحَيْنِ، عَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا - قَالَ: خَرَجَ عَلَيْنَا النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمًا،فَقَالَ: عُرِضَتْ عَلَيَّ الْأُمَمُ، فَجَعَلَ يَمُرُّ النَّبِيُّ مَعَهُ الرَّجُلُ، وَالنَّبِيُّ مَعَهُ الرَّجُلَانِ، وَالنَّبِيُّ مَعَهُ الرَّهْطُ، وَالنَّبِيُّ لَيْسَ مَعَهُ أَحَدٌ.
#واتــــــە: ئیمامی أحــمــد لە موسنەدەکەی داو بــوخــاری و مــســلــم لە صحیحەکانیان دا گێڕاویانەتەوە، لە سەعیدی کوڕی جوبەیرەوە، ئەویش لە ابن عەباسەوە - رضي️ الــلّٰــه عنهما - دەفەرمووێت:
ڕۆژێک پێغەمبەر ﷺ هاتە دەرەوە بۆ لامان و فــەرمــــووی: ئومەتەکانم نیشاندرا پێغەمبەر هەبوو تێدەپەڕی تەنها یــەک پیاوی لەگەڵ بوو، پێغەمبەریش هەبوو دوو پیاوی لەگەڵ بوو، پێغەمبەریش هەبوو کۆمەڵێکی کەمی (لە سێ بۆ نۆ کەس) لەگەڵ بوو، پێغەمبەریش هەبوو کەسی لەگەڵ نەبوو.
╌
#وتــــــم: ئەم فەرموودەیە هاندەر و دڵنەواییە بۆ ئەو کەسانەی بانگەشە بۆ ڕێگای حــــەق و تــەوحــیــد دەکەن، چونکە نیشانی دەدات کە سەرکەوتن بە زۆری ژمارەی شوێنکەوتووان نییە، بەڵکو بە ڕاستگۆیی و گەیاندنی پەیامەکەیە چونکە تەنانەت هەندێک لە پێغەمبەرانیش (علیهم السلام) کەس باوەڕی پێ نەکردوون، بەڵام ئەوان ئەرکی خۆیان بە زیادەوە گەیاندووە.
.
#إبراهیم_بن_أدهم
حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدٍ، وَمُحَمَّدُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ، قَالَا: أَخْبَرَنَا أَبُو يَعْلَى، ثَنَا عَبْدُ الصَّمَدِ بْنُ يَزِيدَ، قَالَ: سَمِعْتُ شَقِيقًا الْبَلْخِيَّ، يَقُولُ: «لَقِيتُ إِبْرَاهِيمَ بْنَ أَدْهَمَ، فِي بِلَادِ الشَّامِ، فَقُلْتُ: يَا إِبْرَاهِيمُ تَرَكْتَ خُرَاسَانَ؟ فَقَالَ: مَا تَهَنَّيْتُ بِالْعَيْشِ إِلَّا فِي بِلَادِ الشَّامِ، أَفِرُّ بِدِينِي مِنْ شَاهِقٍ إِلَى شَاهِقٍ، وَمِنْ جَبَلٍ إِلَى جَبَلٍ، فَمَنْ يَرَانِي يَقُولُ: مُوَسْوِسٌ، وَمَنْ يَرَانِي يَقُولُ: هُوَ حَمَّالٌ».
ثُمَّ قَالَ لِي: «يَا شَقِيقُ، لَمْ يَنْبُلْ عِنْدَنَا مَنْ نَبُلَ بِالْحَجِّ وَلَا بِالْجِهَادِ، وَإِنَّمَا نَبُلَ عِنْدَنَا مَنْ نَبُلَ مَنْ كَانَ يَعْقِلُ مَا يَدْخُلُ جَوْفَهُ - يَعْنِي الرَّغِيفَيْنِ - مِنْ حِلِّهِ».
ثُمَّ قَالَ: «يَا شَقِيقُ، مَاذَا أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَى الْفُقَرَاءِ لَا يَسْأَلُهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، لَا عَنْ زَكَاةٍ، وَلَا عَنْ حَجٍّ، وَلَا عَنْ جِهَادٍ، وَلَا عَنْ صِلَةِ رَحِمٍ، إِنَّمَا يَسْأَلُ هَؤُلَاءِ الْمَسَاكِينَ - يَعْنِي الْأَغْنِيَاءَ».
#واتــــــە: عبد الصمدی کوڕی یەزید وتــــــی: لە شەقیقی بەڵخیـم بیست کە دەیوت: إبراهیم بن أدهمم لە وڵاتی شــام بینی، پێم وت: ئەی إبراهیم، وازت لە خۆراسان هێنا ؟ وتــــــی: تامــی ژیان و خۆشیم تەنها لە وڵاتی شــام کرد؛ بە دینەکەمەوە ڕادەکەم لە لوتکەیەکەوە بۆ لوتکەیەکی تر و لە شاخێکەوە بۆ شاخێکی تر، هەر کەسێک بمبینێت دەڵێت: ئەمە شێتەو تووشــی وەســوەســە بووە، یەکێکی تریش دەڵێت: ئەمە حەماڵە .
پاشان پێی وتــــم: ئەی شەقیق، لە لای ئێمە ئەوانەی گەیشتوونەتە پلەو پایەیەکی زۆر بــەرز، بە حــەج کــردن و بە جــیــهــاد کــردن نەگەیشتوونەتە ئەو پلەیە؛ بەڵکو لە لای ئێمە ئەو کەسە بووەتە خاوەن پلەو پایە کە وردو وریا بووە لەوەی چی دەچێتە ناو ســکــیــەوە -مەبەستی ئەو دوو نانە بوو کە دەیخوات- کە ئایا لە حــەڵاڵەوەیە یان نا.
پــاشــان وتــــــی: ئەی شەقیق،️ الــــلّٰــــه عز وجل چ نیعمەتێکی گەورەی بەسەر هــــەژاران دا ڕشتووە کە لە ڕۆژی قیامەت دا پرسیاریان لێ ناکات، نە سەبارەت بە زەکــات، نە حــــەج، نە جــیــهــاد، و نە سیلەی ڕەحــم (چونکە هــەژار بــوون و توانایان نەبووە)، بەڵکو تەنها پرسیار لەم بێچارانە دەکات - مەبەستی دەوڵەمەندەکان بوو کە لە قیامەتــدا بە هۆی لێپرسینەوەیان لە مــاڵ و سامانەکانیان ئایا چۆن پەیدایان کردووە لە ڕێی حــــەڵاڵ یان حــــەڕام وە ئایا لە چی دا سەرفیان کردووە لە شتانی حــــەڕام یان حــــەڵاڵ بۆیە ئەوان لە دۆخێکی خــراپ دان- .
📚«حلیة الأولیاء لأبي نعیم»
فــەزڵــی موسڵمانــی #هــەژارو بــێ قــــەدر لای خــەڵــک ☟☟☟☟☟☟☟
٦٤٤٧- حَدَّثَنَا إِسْمَاعِيلُ، قَالَ: حَدَّثَنِي عَبْدُ العَزِيزِ بْنُ أَبِي حَازِمٍ، عَنْ أَبِيهِ، عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ السَّاعِدِيِّ، أَنَّهُ قَالَ: مَرَّ رَجُلٌ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ لرَجُلٍ عِنْدَهُ جَالِسٍ: «مَا رَأْيُكَ فِي هَذَا» فَقَالَ: رَجُلٌ مِنْ أَشْرَافِ النَّاسِ، هَذَا وَاللَّهِ حَرِيٌّ إِنْ خَطَبَ أَنْ يُنْكَحَ، وَإِنْ شَفَعَ أَنْ يُشَفَّعَ، قَالَ: فَسَكَتَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ثُمَّ مَرَّ رَجُلٌ آخَرُ، فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «مَا رَأْيُكَ فِي هَذَا» فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، هَذَا رَجُلٌ مِنْ فُقَرَاءِ المُسْلِمِينَ، هَذَا حَرِيٌّ إِنْ خَطَبَ أَنْ لاَ يُنْكَحَ، وَإِنْ شَفَعَ أَنْ لاَ يُشَفَّعَ، وَإِنْ قَالَ أَنْ لاَ يُسْمَعَ لِقَوْلِهِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
هَذَا خَيْرٌ مِنْ مِلْءِ الأَرْضِ مِثْلَ هَذَا.
#واتــــــە: لە هاوەڵی ڕێزدار سەهل بن سەعد ساعیدی رضي الــلّٰــه عنه وتــــــی: پیاوێک تێپەڕی بە لـای پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ، پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ بەو پیاوەی کە لای بوو فــەرمــــووی: ڕات چیە دەربارەی ئەم پیاوە ؟
پیاوەکە ووتــــــی: پیاوێکە لە خانەدانەکان لە ناو خەڵکی دا، ئەمە والــلّٰــه گەر داوای هاوسەرگیری کردن بکات لە هەر کەسێک ئەوە دەیدرێتێ، و گەر ناوەندگیری بکات تکاکەی قەبوڵ دەکرێت، پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ بێ دەنگ بوو ئینجا پیاوێکی تر بەوێ دا تێپەڕ بوو، پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ پرسیاری کرد: ڕات چیە دەربارەی ئەم پیاوە ؟
پیاوەکە ووتــــــی: ئەی پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ، ئەمە پیاوێکە لە هەژارەکانی نێو موسڵمانان، گەر داواکاری بکات بۆ هاوسەرگیری نایدرێتێ، گەر تکا بکات تکاکەی وەرناگیرێت، گەر قسە بکات گوێبیستی وتەکەی نابن، پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ فــەرمــــووی: ئەم پیاوە هــــەژارە هێندەی پڕ بە زەوی خێرترە لە ئەو جــۆرە (خــانــەدانــە)
📚«صحیح البخاري: كِتَابُ الرِّقَاقِ بَابُ فَضْلِ الفَقْرِ»
.
لەم تەفسیرەی کە وێنەکەمان داناوە،
با نەبێتە هۆی سەر لێ شێواوی کە ئەو مەخلوقە دەڵێت: ئەو حەدیسەی باسی سیحرەکە دەکات آحادەو کار پێکراو نییەو دژی عەقلە کە پێغەمبەری الــلّٰــه مەسحور بێت!
وە ئەم شوبهەو گومانانەی ئەهلی باطل نوێ نییەو هەر لە مێژینەوە کاری بیدعەچیەکان بووە، بە ناوی تەعظیمی رهسول بڵاویان کردۆتەوە، ئەوانەی طەعن لەم حەدیسە دەدەن کەسانێکن فڕیان بە لای سوننەت و ئوصوڵی حهدیسەوە نییە، یاخود موعتەزیلهو ئەهلی کەلام بە نەزانی و بە سەرسام بونیان بە عەقڵی پوچی خۆیان قیاسیان کرد وتیان نابێت ئەستەمە کەسێک الــــلّٰــــه ئاگاداری دەکاتەوە لە هەموو شتێک سێحر لێکراو بێت، گەر وا بێت دەبوو پێغەمبەری الــــلّٰــــه لە ٢٣ ساڵەی بانگەوازی پەنجەشی بە خوێن نێت چونکە الــــلّٰــــه خۆشی دەوێت و سەری دەخات پێویست بەو ئازارانە نەبوو، ئەمە بە پێی عەقڵە سفر کیلۆمەترەکەیان، یەکیکی تر لەو قسە بێ بنەمایانە کە بە نەزانی دەیڵێن گەر پێغەمبەرێک سێحر لێکراو بێت (سێحری لێ بکرێت ) کەواتە دەکرێت لە گەیاندنی دیــــن هەڵەی کردبێت.
وە پەنا بە الــــلّٰــــه کە بە نەزانی بکەویتە قسە، خاتوو عائیشە دەفەرموێت: وای گومان دەبرد چۆتە لای خێزانێکی و لە ڕاستیش دا نەچووبوو، ئەمە باسێکە دەربارەی ژیانی تایبەتی نەک وەحــــی و گەیاندنی دیــــن چونکە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ خۆی پشتڕاستی کردۆتەوە کە رسول الــلّٰــه ﷺ لە هــەواو ئارەزوویەوە قسە ناکات و بیداتە پاڵ دینی الــــلّٰــــه بۆیە خۆ گەر باوەڕیان بەوە نەبێت سێحری لێکراوە چونکە هەڵە دەکات لە گەیاندنی ریسالە ئەوە بەسە تاوەکو لە دین دەربچن چونکە بانگەشەی ئەوە دەکەن و لە راستی دا دەیانەوێت بڵێن دینی ئیسلام کەم و کورتی تێدایە.
#پــێــشــەوا_بــوخــاري لە کتاب الـطــب لە باب الســحــر حەدیثی سیحر لێکردنی رســول الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیە وسلم دەهێنێت وە لە صحیح پێشەوا مسلمیش هاتووە کە خــاتــــوو عائیشە رضي الــلّٰــه عنها حەدیسەکە دەگێڕێتەوە..
وە شیفای سیحرەکەشی لە صحیح مسلم هاتووەو باس کراوە
لای ئەهلی سوننە ئەم باسە باوەڕ پێکراوەو الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ جبریل علیە السلام دەنێرێت و ڕوقــیــەی بۆ دەکات الــلّٰــه اعلم
و الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ـش خــۆی سیحرەکە باطـل دەکاتەوە، وه حیکمەت تێیدا مــحــمــد رســول الــلّٰــه بەندەیەکە لە بەندەکانی الــــلّٰــــه دەژیت و نەخۆش دەکەوێت و چاک دەبێتەوەو دەمرێت، فـ حیکمەتێکی دیکە ئەوەیە سیحر ڕاستیەو دەشێت کاریگەر بێت و دەشێت هەڵبوەشێنرێتەوە.
#سهردهمی حوکمڕانی عیــســــیٰ☟☟☟
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ قَالَ: ««الْأَنْبِيَاءُ إِخْوَةٌ لِعِلَّاتٍ، أُمَّهَاتُهُمْ شَتَّى، وَدِينُهُمْ وَاحِدٌ، وَإِنِّي أَوْلَى النَّاسِ بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ; لِأَنَّهُ لَمْ يَكُنْ بَيْنِي وَبَيْنَهُ نَبِيٌّ، وَإِنَّهُ نَازِلٌ، فَإِذَا رَأَيْتُمُوهُ فَاعْرِفُوهُ، رَجُلٌ مَرْبُوعٌ إِلَى الْحُمْرَةِ وَالْبَيَاضِ، عَلَيْهِ ثَوْبَانِ مُمَصَّرَانِ، كَأَنَّ رَأْسَهُ يَقْطُرُ وَإِنْ لَمْ يُصِبْهُ بَلَلٌ، فَيَدُقُّ الصَّلِيبَ، وَيَقْتُلُ الْخِنْزِيرَ وَيَضَعُ الْجِزْيَةَ، وَيَدْعُو النَّاسُ إِلَى الْإِسْلَامِ، وَيُهْلِكُ اللَّهُ فِي زَمَانِهِ الْأُمَمَ كُلَّهَا إِلَّا الْإِسْلَامَ، وَيُهْلِكُ اللَّهُ فِي زَمَانِهِ الْمَسِيحَ الدَّجَّالَ، ثُمَّ تَقَعُ الْأَمَنَةُ عَلَى الْأَرْضِ، حَتَّى تَرْتَعَ الْأُسُودُ مَعَ الْإِبِلِ، وَالنِّمَارُ مَعَ الْبَقَرِ، وَالذِّئَابُ مَعَ الْغَنَمِ، وَيَلْعَبَ الصِّبْيَانُ بِالْحَيَّاتِ، لَا تَضُرُّهُمْ، فَيَمْكُثُ أَرْبَعِينَ سَنَةً ثُمَّ يُتَوَفَّى، وَيُصَلِّي عَلَيْهِ الْمُسْلِمُونَ»».
#واتــــــە: پێغەمبەرۍ الــلّٰــه دەفەرموێت:
پێغەمبەران وەڪــوو بــراو وەڪــوو منداڵانۍ دایڪێڪ وان بەڵام دایڪیان جیایەو دینەڪەیان یەڪە وە من نزیڪترینۍ ڪەسەڪانم لە عیــســــیٰ ـۍ ڪــوڕۍ مــریــم ـەوە علیهم السلام چونڪە لە نێوانۍ مــن و ئــەو پێغەمبەرۍ تر نییە وە بێگومان عیــســــیٰ دادەبەزێت لە ئاســمــان ئەگەر بینیتان بیناسنەوە: پیاوێڪۍ مربوع ـە | مــربــوع #واتــــــە: نە قــەڵــەوە نە زەعــیــفــە نە درێــژە نە ڪــورتــە | پێستۍ ســور و سپییە جلێڪی زەرد باوۍ لەبەر دایە، وەڪ بڵێۍ قــــژۍ ئاوۍ لێ دەچۆڕێت لە ڪاتێڪ دا تــەڕ نەبووە یاخود ئاوۍ پێ نەڪەوتووە، خــاچ دەشڪێنێت و بەرازیش دەڪوژێت و باج | الجزیة | دادەنێت و خەڵڪۍ بانگ دەڪات بۆ ئیسلام، وە لە سەردەمۍ عیــســــیٰ ـدا علیه السلام، الــــلّٰــــه سـبـحـانـه وتـعـالــــیٰ هەموو ئوممەتان لە ناو دەبات ئیللا ئیسلام نەبێت وە لە سەردەمۍ ئەویش ـدا دەجــــال بە هیلاڪ دەچێت، پاشان ئاشتۍ بڵاو دەبێتەوە بەسەر زەوی دا هەتاوەڪوو شێرەڪان لەگەڵ وشترەڪان بژین بە بێ کێشە، وە پڵنگەڪان لەگەڵ مانگاڪان ـدا بژین، وە گورگەڪان لەگەڵ مەڕەڪان ـدا بژین، وە منداڵان یارۍ لەگەڵ مــار ـدا دەڪەن بە بێ ئەوەۍ زەرەرۍ پێ بگەیەنێت، پاشان 40 ســاڵ لەسەر زەوۍ دەمێنێتەوەو پاشان ڪۆچۍ دوایۍ دەڪات و مسوڵمانان نوێژۍ لەسەر دەڪەن .
📚|وَهَكَذَا رَوَاهُ أَبُو دَاوُدَ،| 📚| البدایة والنهایة 19/224|
.
سەلەفیەت بەتامی قەومچێتی و نەتەوەگەری!
تێڕوانینی ئهم شهخسه لێرەدا لە قــــوڕ دا چەقیوە بە حساب وڵامی دەمارگیری دەداتەوە!
هەمیشە تێپەڕینی ڕۆژگار شتی سەیرو سەمەرەی زیاتری بەدوادا دێت، وای لێ هاتووە سەلەفیەتی نەتەوەیی دەربکەوێت کەوا دین و عەقڵی لە چوارچێوەی ئیمزاکەی سایکس بیکۆ دا داناوە..
بۆیە دەبینین کەسایەتیەکانی سەلەفیەتی نەتەوەگەری هەمیشە تەرکیز لەسەر بابەتی کوردایەتی دەکەن!
باشە ئایا پێغەمبەرﷺ و هاوەڵانی قەومچی بوون-العياذ بالــلّٰــه- ؟!
لە کوێت هێناوە پشتگیری کەسێک بکرێت تەنها لەبەر توخمی نەتەوەیی و هاونەتەوە بوون ؟!
ئەگەر وابوایە ئایا پێغەمبەرﷺ نیشتیمان و هاونەتەوەکانی مەککەی جێ دەهێشت و هیجرەت بکات بۆ لای خەڵکی مەدینە کە بێگانەن بە ئەو بگرە خوێن و ماڵیان حەڵاڵ بکات ؟!
ئەسڵەن ئەگەر دوو بەرەی موسڵمانیش شەڕ بکەن دەبێت ئاشتەوایی بکرێت لە نێوانیان، نەک بە عەقڵیەتی قەومی فەزڵی نەتەوەی یەکێکیان بدرێت بەسەر ئەوی دیکەداو پاکتاو بکرێت، وەک لە سورەتی [الحجرات:۹] هاتووە.
چونکە بابەتی دەمارگیری قەومی و قەبەلی شەرع زەمی دەکات، و کوژراو لە پێناوی ئەگەر موسڵمانیش بێت بە هەڵە دا چووەو تاوانبارە، بۆیە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ بە ﴿حمية الجاهلية﴾ناوی دەبات..
ئینجا ئێستا بەشێکی زۆری کورد لە ڕوانگەیەکی شعوبی یەوە دژایەتی عەرەب دەکەن و جنسی عەرەب بە پیس و خراپ وەسف دەکەن، کە لە کتێبەکانی زانایانی سەلەف و خەلەف دا تیشکی خراوەتە سەر بە ڕوونی، بۆیە حرب الکرماني بە تایبەت لە ئیجماعەکەی دا بەشێکی تایبەت کردووە بە (فضل العرب والرد علی الشعوبية/ص٥۷) تیایدا دەفەرمووێت: (ولا نقول بقول الشعوبية وأراذل الموالي الذين لا يحبون العرب، ولا يُقرّون لهم بفضل، فإن قولهم: بدعة وخلاف).
ئەمەش مانای ئەوە نیە تاک تاکی عەرەب لە هەموو عەجەمێک باشترە، نەخێر بەڵکو مەبەست لە جنسی عەرەبە.
ئێمە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ بە کوردی خەلقی کردوین و نیشتیمانی خۆمان خۆش دەوێت، بەڵام کوردایەتی ناکەینە ڕێبازو مەنهەج و الولاء والبراء دانانێین لە پێناوی چونکە شتێکی ڕەگەز پەرستانەیەو دوای ئیستیعمار هاتووە..
هەروەها کێشە نیە تۆ بتەوێت دەوڵەتت هەبێت، بەڵام ئایا لەسەر چ بنەمایەک ؟ بنەمای ناسیۆنالیستی و عالەمانی یان ئیسلامی، یان هەردوکیان پێکەوە ؟
بێگومان نوێنەرانی ئێستای کورد سەرجەمیان عەلمانین، #واتــــــە: ئەسڵەن باوەڕیان بە تەحکیمی شەرع نییە لە سیاسەت داو بە نەگونجاوی دەزانن بۆ ئەم سەردەمەو باوەڕیان بە ڕێبازو پڕۆژەی پێغەمبەران نییە، بەڵکو ڕێبازی یۆنانیان گرتووەتە بەر، ئەوەی تەماشای هزرو ڕاگەیاندنەکانیانی کردبێت باش دەزانێت..
ئینجا سەبارەت بەقەسەدە(HSD) ئەندامانیان بەشێکیان کوردن کە ڕێکخراوی یەپەگەیە (YPG) و تەنها ٤٠٪ پێکهێناوە..
هەروەها یەپەگە کەی نوێنەرایەتی کوردی موسڵمان دەکات ؟ لە چ وانەیەکی عەقیدەو الولاء والبراء فکرو مەنهەجیان جێی دەبێتەوە ؟!
بەڵکو نوێنەرایەتی کوردە کۆمۆنیست و عهلمانیەکان دەکات، کە جارێ پێشەکی سەرانیان باوەڕیان بەوەش نیە کوردی سوریا هاوڵاتی ڕەسەن بن و بە پەنابەریان لە قەڵەم دەدەن!
جەنگی ئەوان ئەسڵەن لەسەر کوردایەتی و ئەوانە نییە بەڵکو خۆیان ڕێککەوتنیان کردووە کە تێکەڵ ببن بە سوپای سوریا، چونکە هەردوو بەرە کوردی تێدایە، بۆیە ئەوە درۆی ڕاگەیاندنە کە گوایە سوپای سوریا تەنها لەبەر کوردایەتی شەڕی YPG دەکات..
ئینجا با دژایەتی یەپەگە بۆ دینی ئیسلام لەولاوە بوەستێت، کەوا چەند حاقیدن بەرامبەری، بگرە کوفریان هێندە قێزەونە لە ئەوپەڕی زەختی ئیعلامی دا هێشتا لە کوفرەکانیان نەکەوتوون و سوکایەتی بە مزگەوت و شەعائیری ئیسلامی تەرک ناکەن!
بگرە ئەو گەنجانەی سەلەفی و مولتەزیم بوون، لە ژێر دەستیان دا چەوساوە بوون تا ئەم ماوەی دوایی کە سوپای سوریا کۆنترۆڵی کردووە کتێب و وانەی شەرعی دەستی پێ کردووەتەوە..
گەڕانەوە بۆحەق باشترە
لە بەردەوام بوون لەسەر بەتاڵ.
#سودە_فیقهییەکان ...
چۆنیەتی #مــەســحــی_ســەر لە کاتی دەستنوێژ گرتن دا...☟☟☟☟☟☟☟
اسماعیلی کوڕی سعیدی الشالنجی دەفەرموێت:
پرسیارم لە احــمــد کرد دەربارەی کەسێک کە هەندێک لە دەموچاوی مــەســح دەکات لە کاتی تەیەموم دا ئایا دروستە ؟
ئەویش لە وەڵام دا فــەرمــــووی:
دەبێت نوێژەکەی دوبارە بکاتەوە،
دەڵێت وتم ئەی بۆچی بۆ کەسێک دروستە مــەســحــی هەندێک لە ســەری بکات بەڵام دروست نییە مــەســحــی هەندێک لە دەموچاوو ڕوی بکات ؟
دەڵێت فــەرمــــووی: نەمانبیستووە هیچ کەسێک بەو شێوەی کردبێت لە تەیەموم دا....
پوختەی قسان لەم بارەوە ئەوەیە کەوا مەزاهبی اهلی عیلم و پێشەوایان نمونەی احــمــد و اســحــاق و لـیـثـی کــوڕی ســعــد و ســفــیــانــی ثــوری و ابــراهــیــمــی نــەخــەعــی و پێشەوای اهلی شــام اوزاعــــی و لە تابعینی گەورە حــســنــی بــصــری و زۆرێکی دی لە پێشەوایان لەوانە پێشەوامان الــشــافــعــی و لە پێش هەموو ئەمانەیشەوە لە هاوەڵان هاوەڵی بەڕێز ابــن عُــــمــــر و ســلــمــەی کــوڕی اکــوع کە لێوەیان گێڕدراوەتەوە کە تەنها پێشە سەریان مــەســح کردووە لەسەر ئەوەن کە دروستەو هیچی تێدا نییە گەر بێتوو بەشێک لە ســەر مــەســح بکرێت...
هەرچەندە زۆرینەی ڕیوایەتەکان لە احمدەوە ئاماژەی ئەوەیان تێدایە کە پێی خۆش بووە هــەمــــوو ســــەر یاخود زۆرینە مــەســح بکرێت بەڵام بە جائیزی زانیوە گەر بێتوو بەشێکی کەم لە ســەر مــەســح بکرێت وەک لە ڕیوایەتەکەی الشالنجی و حربی کرمانی بە ڕوونی دەردەکەوێت...
ابــن الـمــنــذر لە اوســط دا لە پاش نەقڵی مەزاهبی اهلی عیلم دەفەرموێت:
پێمان خۆشە هــەمــوو ســــەر مــەســح بکرێت لەبەر حدیسەکەی عبدالــلّٰــهی کوڕی زیــد بەڵام جائیزە بەلاماناوە کە بەشێک لە ســــەر مــەســح بکرێت،
بەڵام هیچ کام لە پێشەوایان نایشارنەوە کە ئەفزەلییەت لەوە دایە کە هەموو ســــەر یاخود زۆرینەی مــەســح بکرێت،
وەک چۆن لە احــمــد و اوزاعییەوە هاتووە ابن المنذر نەقڵی کردووە...
الـشـافــعــی رحمە الــلّٰــه لە کتابی الام دا ئاماژە بەوە دەکات: کە ڕوکەشی قورئان و سوننەت دلالەتن بۆ ئەوەی کە ئاساییە بەشێک لە ســــەر مــەســح بکرێت نەوەک هەموو ســــەر ..
ابــن ابــی شــیــبــە لە مصنف دا لە هاوەڵی بەڕێز ابــن عُــــمــــر و ســەلــەمــەوە نەقڵی کردووە کەوا بەس پێشە ســەریان مــەســح کردووە...
کەوابوو ادعای ئەوەی کە نوێژی ئەوانەی کە تەنها بەشێک لە ســــەریان مــەســح دەکەن پــــوچ و بەتاڵەو بەشێکە لە جــەهــل و نەفامیی مەدخەلییەکان ....
والــلّٰــه الموفق...
#سودە_فیقهییەکان...
حوکمی سەر بڕاوێک کە بسم الــلّٰــهی لەسەر نەکرابێت...☟☟☟☟☟☟
ابوبکری البیهقی لە السنن الکبری دا بابێکی هێناوە بە ناو نیشانی:
سەربڕاوی ئەو کەسەی کە بسم الــلّٰــهی نەکردووە لە کاتی سەر بڕین دا بەڵام خۆی لەو کەسانەیە کەوا سەربڕاوی حهلالەو دەخورێت..
ئەم بابە لە کتابی السنن الکبری دا زۆر بابەت ڕوون دەکاتەوە، وە مەبەستی البیهقی لە دانانی ئەم بابە چەسپاندنی ئەوەیە کەوا هەندێک لە خەڵکی کەوا خۆیان لە بنچینە دا سەربڕاویان حەڵاڵەو دەخورێت لە ئەگەری نەکردنی بسم الــلّٰــه لە کاتی هەر سەربڕینێک کەوا ئەم کەسانە ئەنجامی دەدەن کە خۆیان لە بنچینە دا سەربڕاویان دەخورێت ئەوا سەربڕاوەکە حــەرام ناکات و کێشەی بۆ دروست نابێت،
وە لە ژێر ئەم ناو نیشانە دا حدیسەکەی بوخاری لە هشامی کوڕی عوڕوەوە ئەویش لە باوکیەوە ئەویش لە دایکمان عائیشەوە دەهێنێت کە پرسیار لە ڕسول الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیە وسلم دەکات و دەڵێت:
ئەی پێغەمبەری الــلّٰــه خەڵکێک کەوا تازە موسوڵمان بوون لەم دەشتەکییانە گۆشتمان بۆ دێنن بەڵام ئێمە نازانین کەوا ئایا بسم الــلّٰــه یان کردووە لە کاتی سەر بڕینەکە دا یاخود نەیانکردووە ئایا ئەو گۆشتە بخۆین یاخود نا ؟
ڕسول الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیە وسلم فــەرمــــووی: ئێوە بسم الــلّٰــهی لەسەر بکەن و بیخۆن..
ئەم حدیسە زۆر بابەتمان بۆ ڕوون دەکاتەوە لەبارەی سەربڕاوەوە کە گرنگترینیان بریتیە لەوەی:
1_ بسم الــلّٰــه کردن ئەسڵ و بنچینە نییە لە سەربڕاو دا بەڵکو میللەت و ئایینی سەری بنچینەیەو حیسابی بۆ دەکرێت،
هەربۆیە هەموو پێشەوایان موتتەفیقن لەسەر ئەوەی کەوا موسوڵمانێک گەر بێتوو بسم الــلّٰــه لەسەر حەیوانێک نەکات لە کاتی سەر بڕین دا بێتوو بە بێ هۆکارو بە ئەنقەست وازی لە بسم الــلّٰــه کردن نەهێنابێت ئەوا ئەو سەربڕاوە هیچ کێشەیەکی نییەو دەخورێت چونکە ئەسڵ و بنچینە دینی سەر بڕەکەیە نەوەک بسم الــلّٰــه کردن..
2_ گرنگی سەربڕین و سەربڕو سەربڕاو کە وای لە دایکمان عائیشە کرد پرسیاری ئەو بابەتە بە وردی لە ڕسول الــلّٰــه ﷺ بکات لە کاتێک دا خۆی دەزانێت و دەڵێت کەوا ئەو قەومەی کەوا ئەو گۆشتە هاوردە دەکەن موسوڵمانن، بەڵام دەیەوێت لە بنچینەی بابەتەکە بکۆڵێتەوە کە ئایا هەر ئیسلامەتی کافیە بۆ ئەو بابەتە یاخود هەر دەبێت بسم الــلّٰــهی لەسەر بکرێت..
3_ هێنانی ئەم حدیسە لە ژێر ئەو ناونیشانە دا لە لایەن البیهقی یەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەوا خەڵکانێک هەن کەوا سەربڕاویان حــهڵاڵ و دروست و ڕێگە پێدراوە بۆ موسوڵمانان کە بریتین لە خودی موسوڵمانان و ئەهلی کیتاب کە بە نەسسی ئایەت الــلّٰــه ﷻ ئاماژەی پێ کردووە،
بە پێچەوانەشەوە خەڵکانێک لە موشریکین و هەڵگەڕاوەکان سەربڕاویان بە هیچ شێوەیەک دروست نییە بۆ موسوڵمان گەرچی بسم الــلّٰــه ش لەسەر ئەو سەربڕڕاوە بکەن چونکە عیبرەت لە کۆتایی دا بە ئایینی سەربڕەکەیە نەوەک بسم الــلّٰــه کردن لەسەر سەر بڕڕاوەکە..
4_ زۆرینەی ئەهلی عیلم و پێشەوایان ڕاجیایی هەیە لە نێوانیان لەسەر ئەوەی کەوا ئایا کەسانێکی هەڵگەڕاوە بۆ سەر دینی گاورو جولەکە سەربڕاویان دەخورێت یاخود نا کە دلالەتە لەسەر ئەوەی لە لای پێشەوایانی ئیسلام ڕاجیایی بوونی نەبووە لەسەر حەرامێتی سەربڕڕاوی غەیری موسوڵمان و ئەهلی کتاب، خۆ گەر بێتوو بەو شێوەیە نەبوایە ئەوا هیچ ڕاجییاییەک لەو بارەوە دروست نەدەبوو ..
5_ ئەهلی عیلم بە تێکڕا موتتەفیقن لەسەر ئەوەی کەوا سەربڕڕاوی فیرەەقە گومڕاکانی نمونەی جەهمییەکان ناخورێت و دروست نییە وەک لە وکیع و عبدالرحمن ی کوڕی مهدی و زۆرێکی تر لە ئەئیممەوە هاتووە، خۆ گەر اعتبار بۆ دینی سەربڕ نەبوایە ئەوا ئەو بابەتانەو هاوشێوەکانیان لە تهقریراتی ئەهلی عیلم هیچ سودێکی نەدەبوو..
لە کۆتایی دا دەڵێم کەلامی الــــلّٰــــه عزوجل حەصری بابەتی سەربڕڕاوی کردووە لەسەر موسوڵمان و ئەهلی کیتاب و ماباقی سەربڕاوی هیچ کەسێک لە هەڵگەڕاوەو موشریک بۆ موسوڵمان حــەڵاڵ و دروست نییە، بەڵکو وەک پێشەوایانی موفەسسیر دەفەرموون گەر عیبرەت لە بابەتی سەربڕڕاو دا تەنها بۆ ئەوە بوایە کە بسم الــلّٰــهی لەسەر کراوە ئەوا چ مانایەک بۆ تحلیلی سەربڕڕاوی ئەهلی کیتاب دەمایەوە کاتێک الــلّٰــه عزوجل دەفەرموێت: (خواردنی ئەهلی کیتاب بۆتان حەڵاڵە) واتا سەربڕڕاویان،
بەڵکو خودی ئەو ئایەتە واتای حــەرام بوونی سەربڕڕاوی هەر کەسێک و هەر عەقیدەو دین و فیکرێک دەدات بە دەستەوە ئیدی ناوی الــلّٰــهی لەسەر هێنرابێت یاخود نا..
بە ڕاستی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ دا خەڵکی بە گشتی ئەوەندە فیکرو بۆچون و قسەی پوچ و تەفسیری بەتاڵی بێ بنەمای بیستووە زۆر قورسە بتوانیت زۆرێک تێبگەیەنیت و بیانخەیتەوە سەر ئارائو بۆچونی پێشەوایانی مەزاهییبی ئەهلی عیلم و موفەسیرین، هەموان لە گیرفانیان دا فەتوا دەردێنن و زۆرێک کەوتونەتە ژێر کاریگەری بۆچونی فیرەقە گومڕاکان و بە خۆشیان نەزانیوە...
مــحــمــدی کــوڕی ســوقــة دەڵێت:
ابن المنکدر قــــەرزی دەکرد و دەچــوو بۆ حــــەج، پێی وترا: ئایا حــــەج دەکەیت لەکاتێک دا قــەرزاریت؟ ئەویش لە وەڵام دا فــەرمــــووی: حــــەج کــردن باشترین هۆکارە بۆ دانەوەی قــــەرز.
📚#أخبار_مكة_للفاکهي_٨٨٩ئەگەر قــەرزاریت، ئاواتێکت هــەیــە، خەمێکت هــەیــە، لە کێشەیەک دایت، نەخۆشیەکت هــەیــە، مـنـداڵـت دەوێـت، دەوڵەمەندیت دەوێـت، هیدایەتت دەوێـت، ئەوا بــۆ هــەمــــوو ئەمانە دەڵێم سەردانێکی ئەم مــاڵــە بکەو دوعاکانتی تێدا بکە، پاشان ببینە چــی ڕوو دەدات!!
ٲبو محمد النیسابوري دەفەرمووێت:
هەر ڪەسێڪ بڵێت نــوێــــژۍ جــومــعــە واجــب نییە ڪــافــــرە.
📚[تٲریخ الٳسلام [٥/٨٥۱].
بسم الــــلّٰــــه لە پێش نان خــواردن
قال رسول الــلّٰــه صلى الــلّٰــه عليه وسلم: إذا أكلَ أحدكُم طعاما فليقُل بسمِ الــلّٰــه فإن نَسِي في أوّلهِ فليقل بسم الــلّٰــهِ في أوّلِه وآخرهِ).
#واتــــــە: رسول الــلّٰــه ﷺ فەرموویەتی: گەر یەکێک لە ئێوە نانــی خــوارد ئەوا با بڵێت بــســمِ الــلّٰــهِ وە ئەگەر بیری چوو لە سەرەتا دا ئەوا با دواتر بڵێت بــســم الــلّٰــهِ في أوّلِه وآخرهِ….
📚 الراوي: عائشة أم المؤمنين التخريج: أخرجه الترمذي (4/ 288)، وأحمد (25106)، واللفظ لهما.ابــن مــفــلــح دەلــێــت: پێویستە کە بسم الــــلّٰــــه لە پێش نان خــواردن بە دەنگێک بکرێت کە چواردەور گوێیان لێ بێت بۆ ئەوەی ئەگەر نەیان کردبوو بیکەن. السفاریني دەلــێــت: پێویستە بە دەنگی بەرز بکرێت بۆ بە ئاگا هێنانی کەسەکانی تریش کە بسم الــــلّٰــــه بکەن، بۆ ئەوەی شیطان گوێی لە ناوی الــــلّٰــــه بێت و دورکەوێتەوە.
📚«الآداب الشرعیة، کشف اللثام∣»
#ووریای_زمانت_بە......!
یـەكــێــك لە زانـا گــەورەو بەڕێزەكان دوای مــردنــی، لە خــــەو دا بینیان و دەربارەی حــاڵ و گـــووزەرانــی پرسیاریان لێی كــرد ؟
ئەویش فــەرمــــووی: لەو كاتەوە كە مــردووم تا ئێستا لەسەر یــەك ووشــــە ڕاگیراوم كە لە دونیا دا گـوتـومـە، ئەویش ئــەوە بــوو #ڕۆژێــك_گــوتــــم: (ئای خەڵكی لـەم كـاتــە دا چــەنــدە پێویستیان بە بـارانــە بۆیان ببارێت!)
پێیان گــوتــــم: تۆ چۆن دەزانی خەڵكی پێویستی بە بـارانــە ؟ من زاناترم بە بەرژەوەندییەكانی بەندەكانم..!!
(وَلَقَد روى بَعض الْأَكَابِرِ مِنْ أَهْلِ الْعِلْمِ فِي النَّوْمِ فَسُئِلَ عَنْ حَالِهِ، فَقَالَ: أَنَا مَوْقُوفٌ عَلَى كَلِمَةٍ قُلْتُهَا، قُلْتُ: مَا أَحْوَجَ النَّاسَ إِلَى غَيْثٍ، فَقِيلَ لِي: وَمَا يُدْرِيكَ؟ أَنَا أَعْلَمُ بِمَصْلَحَةِ عِبَادِي).
📚«الجواب الكافي لابن القیم (ص: 112)»
#قــســەی_زیــادەو
#ڕۆچــون_لە_قــســە_دا
قَالَ بِشْرٌ الحَافِي: كَانَ المُعَافَى صَاحِبَ دُنْيَا وَاسِعَةٍ، وَضِيَاعٍ كَثِيْرَةٍ، قَالَ مَرَّةً رَجُلٌ: مَا أَشَدَّ البَرْدَ اليَوْمَ، فَالتَفَتَ إِلَيْهِ المُعَافَى، وَقَالَ:
أَسْتَدْفَأْتَ الآنَ؟ لَوْ سَكَتَّ، لَكَانَ خَيْرًا لَكَ.
قُلْتُ -يعني الذهبي-: قَوْلُ مِثْلِ هَذَا جَائِزٌ، لَكِنَّهُم كَانُوا يَكْرَهُوْنَ فُضُولَ الكَلاَمِ، وَاخْتَلَفَ العُلَمَاءُ فِي الكَلاَمِ المُبَاحِ، هَلْ يَكْتُبُهُ المَلَكَانِ، أَمْ لاَ يَكْتُبَانِ إِلاَّ المُسْتَحَبَّ الَّذِي فِيْهِ أَجْرٌ، وَالمَذْمُوْمَ الَّذِي فِيْهِ تَبِعَةٌ؟
وَالصَّحِيْحُ كِتَابَةُ الجَمِيْعِ، لِعُمُوْمِ النَّصِ فِي قَوْلِهِ تَعَالَى: ﴿مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلاَّ لَدَيْهِ رَقِيْبٌ عَتِيْدٌ﴾ [ق: ١٨]، ثُمَّ لَيْسَ إِلَى المَلَكَيْنِ اطِّلاَعٌ عَلَى النِّيَّاتِ وَالإِخْلاَصِ، بَلْ يَكْتُبَانِ النُّطْقَ.
#واتــــــە: بشر الحافي دەفەرموێت:
المعافی -بن عمران- خاوەنــی دونیایەکی فــراوان و زەوی و زارێکی زۆر بــوو، جارێکیان پیاوێک وتــــی: ئەمــڕۆ ســەرمــاکــە چــەنــد تــونــدو بە هــێــزە، المعافی ئاوڕی بۆ دایەوەو فــەرمــــووی: ئایا ئێستا -بەم قسەیەت- گــەرم بوویتەوە ؟ ئەگەر بــێ دەنــگ بوویتایە، بــۆت باشتر بــوو.
منیش -واتە الذهبي- دەڵێم:
وتـنــی قــســەی ئاوا -باسکردنی ســەرماو گــەرمـاو هاوشێوەکانی- جــائــیــزە، بەڵام ئەوان -#واتــــــە: ســەلــەف- حــەزیان بە قــســەی زیادەو ڕۆچــون لە قــســە دا نەدەکرد، عولەمایانیش جیاوازن لەبارەی قــســەی مــوبــاح -ئەو قــســەیــەی نە خــێــرەو نە شــەڕ- کە ئایا هەردوو فریشتەکە دەینوسن، یان تەنها ئەوە دەنووسن کە موستەحەبن و پاداشتی تێدایە، یان ئەوانەی زەم کراون و سزایان لەســەرە ؟
بۆچوونی صحیح و ڕاستیش ئەوەیە کە هــەمــوو شتێک دەنووسرێت، بەهــۆی گشتیی بوونــی دەقــی قــورئـان کە دەفەرموێت: ﴿مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ﴾ [ق: ١٨]، پاشان هەردوو فریشتەکە ئاگاداری نیەت و ئیخلاص نین، بەڵکو تەنها قــســە دەربڕاوەکە دەنووســن.
📚«"سير أعلام النبلاء" ٩/٨٤»
ئایەتێکی هــەڕەشــە ئامێز و پڕ مەترسی بۆ ئەو کەسەی کە بـانــگــەواز بۆ گــومــڕایــی و کــوفــــرو شــیــرك و بــیــدعــەو تــاوان دەکات و شوێنکەوتەی هەیە
الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەربارەیان دەفەرمووێت: {لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ} النحل:٢٥
#واتــــــە: هەتا رۆژى قیامەت بارى گوناهەکانى خۆیان بە تەواوى هەڵگرن وە لە گوناهى ئەو کەسانەش هەڵگرن کە بە نەزانیى و گێلانەو بێ بەڵگە، ئەوان گومڕایان دەکەن -چونکە ئەوان پێشەوای ئەوانن و ئەمانیش شوێنکەوتوو خەڵەتاو- هۆشیار بن! چ بارێکى نالەبارو خراپ هەڵدەگرن
ئەم ئایەتە باس لە سزای ئەو کەسانە دەکات کە لە دونیا دا بوونەتە هۆی گــومــــڕا کردن و سەر لێ شێواندنی خەڵکانی تر، وەکــــوو: سەرکردە خراپەکان، بانگخوازانی گومڕایی، یان هەر کەسێك کە ڕێگای هەڵە نیشانی خەڵك دەدات، ئەو کەسانەی خەڵك گــومــــڕا دەکەن، سەرەتا گوناهی تایبەتی خۆیان لەسەرە کە بە هۆی گومڕا بوونی خۆیانەوە کردوویانە، وە هەروەها جگە لە گوناهی خۆیان گوناهی ئەو کەسانەش دەخەنە سەرشانیان کە شوێنیان کەوتوون و گومڕایان کردوون، بە بێ ئەوەی لە گوناهی شوێنکەوتووانیان کــەم بکات.
