باۆکــی ئیلێاس
رفتن به کانال در Telegram
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
نمایش بیشتر521
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
-230 روز
آرشیو پست ها
|دەبارەی ئەو بــۆقــانــە کە بۆ قــەومــی فــیــرعــەون بــاریــن| ☟☟☟☟☟☟☟
لە عبدالــلّٰــهی کوڕی عەمری کوڕی عاسەوە -بە ڕێگەی عیکریمەوە- گێڕدراوەتەوە کە وتوویەتــی: بــۆقــەکــان چونکە کاتێک وەک سزایەک بۆ سەر خانەوادەی فیرعەون نێردران، بۆقێکیان خۆی هەڵدایە ناو تەنوورێکەوە کە ئاگری تێدا بوو، بەو کارە ویستی ڕەزامەندی الــــلّٰــــه بە دەست بهێنێت؛ الــــلّٰــــه عزوجل لە بری ئەوە ساردترین شــت کە ئێمە دەیزانین (#واتــــــــه: ئــاو)ی پێ بەخشی و دەنگەکەیانی کرد بە تەسبیح و یادی الــــلّٰــــه.
📚«أخرجه ابن أبي حاتم ٥/١٥٤٨»لە عبدالــلّٰــهی کوڕی عەباسەوە -بە ڕێگەی عیکریمەوە- گێڕدراوەتەوە کە وتوویەتی: «بــۆقــەکــان پێشتر وشکانی بوون، کاتێک الــــلّٰــــه عزوجل ناردنی بۆ سەر خانەوادەی فیرعەون، گوێڕایەڵ بوون و فەرمانیان بەجێ هێنا، خۆیان هەڵدەدایە ناو مەنجەڵەکانەوە لە کاتێک دا دەکوڵان، و ناو تەنوورەکانیش کە گڕیان دەسەند، الــــلّٰــــه عزوجل بەهۆی چاکەی گوێڕایەڵییانەوە، ئاوی ساردی پاداشت کرد و خستیە بەر دەستیان.
📚«أخرجه ابن جرير ١٠/٣٩٢،» 📚«وابن أبي حاتم ٥/١٥٤٨»سەعیدی کوڕی موسەییب دەڵــێــت: «... پاشان الــــلّٰــــه عزوجل بــۆقــی بۆ ڕەوانە کردن بە جۆرێک ماڵ و حەوشەو خواردن و مەنجەڵەکانیان پڕ بوو لە بــۆق، کەس نەبوو مەنجەڵ یان خواردنێک بکاتەوە مەگەر بۆقێکی تێدا دەبینی، پیاو هەبوو بــۆق تا ئاستی چەناگەی دەوریان دابوو، هەر ویستبای قسە بکات بۆقێک بازی دەدا ناو دەمی، بۆقەکان بازیان دەدایە ناو مەنجەڵەکانیان و خواردنەکەیانی تێک دەدا و ئاگرەکەشیانی دەکوژاندەوە، یەکێکیان کە دەیویست پاڵ بکەوێت، بۆقەکان بەسەری دا سەرکەوتن و وەکو کێوێکی لێ هاتن، بەجۆرێک نەیدەتوانی خۆی بەولاو ئەولادا بجوڵێنێت، هەر دەمی بۆ نانخواردن دەکردەوە، بــۆق پێش خواردنەکە دەکەوتە ناو دەمی، و هیچ هەویرێکیان نەدەکرد مەگەر بۆقێک تێیدا دەپژا و تێکی دەدا، و هیچ مەنجەڵێکیان نەدەکردەوە مەگەر پڕ دەبوو لە بــۆق، ئیدی تووشی ئازارێکی زۆر و ناخۆشییەکی گەورە بوون بەهۆی ئەوانەوە.
📚«-تفسير البغوي ٣/٢٧٠-٢٧١»
حــهدیــثــی معاویهی كوری حكمی سلمی رَضِيَ الــلّٰــهُ عَنْەُ دهفهرمووێت:
كاتێك پێغهمبهر ﷺ پرسیاری له جاریهكه كرد، پێی فــهرمــــوو:
الــــلّٰــــه له كوێیه، ووتــــی: له ئاسمانه .
📚«رواه مــســلــم (537)»ئیمامی دارمــی رحمه️ الــلّٰــه سهبارهت بهم حــهدیــثــه دهفهرمووێت: له فهرموودهی پێغهمبهر ﷺ كه فــەرمــــووی: الــــلّٰــــه له كوێیه ؟ ئهوه به درۆ خستنهوهی قسهی ئهو كهسانهیه كه دهڵێن الــــلّٰــــه له ههموو شوێنێكهو وهسف ناكرێت بهوهی كه لهكوێیه، چونكه ئهگهر شتێك له ههموو شوێنێك بێت مهحاله كه بووترێت لهكوێیه ؟ ئهوه ناوترێت كوێ ؟ ئیلا بۆ كهسێك نهبێت كه له شوێنێكه .
📚«الرد علی الجهمیة :صـ (39)»
📚«إثبات الحد️ الــلّٰــه (3)»
🔹 قال الإمام ابن بطة "رحمه الــلّٰــه": «فالــلّٰــه المستعان فما أشد تعذر السلامة في الدين في هذا الزمان، فطرقات الحق خالية مقفرة موحشة قد عدم سالكوها».
#واتــــــــه: ابن بطة ڕەحمەتی الــلّٰــهی لێ بێت دەفەرموێت: «جا تەنها داوای یارمەتی لە الــــلّٰــــه دەکرێت، چەندە ئەستەم و دژوار بووە سەلامەت مانەوە لە دیــن لەم ســەردەمــە دا! ڕێگاکانی حــەق وا چــۆڵ و وێــران و ترسناکن، کە چیدیکە ڕێبوارانیان لێ بڕاوە».
📚«الإبانة الكبرى لابن بطة، ٥٧١/٢»
ابن بطة دەڵــێــت:
ٲبو عبد الــلّٰــه محمد بن مخلد العطار پێی ڕاگەیاندین و وتــــی: عمر بن موســــیٰ پێی ڕاگەیاندین و وتــــی: لە بشر بن حارث دەیــوت: ٲبو الٲحوص دەیــوت:
ئەی سلام! ئەگەر بــخــەویــت و لەسەر ســونــنــەت و ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ بیت، زۆر باشــتــرە لەوەی عیبادەت و شــەونــوێــــژ بکەیت بەڵام لەسەر بیدعەو داهێنراو بیت.
📚[الٳبانة الكبری لابن بطة (262)]
يحيی بن معاذ الرازي دەڵــێــت:
بە ئەندازەی ترســت لە الــــلّٰــــه، دروستکراوەکان سـڵـت لێ دەکەنەوە، وه بە ئەندازەی خۆشەویستیت بۆ الــــلّٰــــه، دروستکراوەکان خۆشیان دەوێیت، وه بە ئەندازەی خەریکبوونت بە الــــلّٰــــهوە، دروستکراوەکان خەریکی کاروباری تۆ دەبن .
📚[صفة الصفوة لابن الجوزي البغدادي ٢٩٥/٢]
دەســت بــەم شــەش تایبەتمەندییەوە بــگــرە ☟☟☟☟☟☟☟
أبو تراب النخشبي دەڵــێــت:
شقيق البلخي بە حاتم الأصم ـی وت:
لەوەتەی تۆ هاوڕێیەتیی منت کردووە، چ شتێک فێر بوویت ؟
وتــــــی: شــــەش وشــــە،
وتــــــی: یەکەمیان چییە ؟
وتــــــی: هەموو خەڵکیم بینی لە گومان دا بوون لە کاروباری ڕۆزی دا، وە منیش پشتم بە الــــلّٰــــهی مهزن و گەورە بەست ﴿وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّهِ رِزْقُهَا﴾ {هیچ زیندەوەرێک لەسەر زەوی دا نییە مەگەر ڕۆزییەکەی لەسەر الــــلّٰــــهیە} ئیتر زانیم کە منیش یەکێکم لەم زیندەوەرانە، بۆیە خــۆم خــەریــک نەکرد بە شتێکەوە کە پەروەردگارم گەرەنتی بۆ کردووم .
گــوتــــی: ئافەرین، ئەی دوەمینیان چییە ؟ وتــــــی: بینیم بۆ هەر مرۆڤێک هاوڕێیەک هەیە، کە نهێنیی خــۆی لای ئاشــکــرا دەکات و سکاڵای کاروباری خــۆی لای دەکات، منیش گــوتــم: با بزانم هاوڕێــی مــن کێیە، کەچی هەر هاوڕێ و برایەکم بینی پێش مردنە، بۆیە ویستم هاوڕێیەک بگرم کە دوای مــردن بۆم بمێنێتەوە، ئیتر هاوڕێیەتیم لەگەڵ چــاکــــە دا کرد تاوەکو لە کاتی لێپرسینەوە دا لەگەڵم بێت، و لەگەڵم دا بە ســەر پــردی صــراط (کراوەتە عەرەبی دەوترێت لە چینڤاتۆ ـی ئاڤێستایی وەرگیراوە) ـدا بپەڕێتەوە، و لەبەردەم الــــلّٰــــه دا جێگیرم بکات .
گــوتــــی: پێکات، ئەی سێیەمینیان چییە ؟ وتــــــی: بینیم هەموو خەڵک دوژمنێکیان هەیە، گــوتــم: با بزانم دوژمـنـی مــن کێیە، ئەوەی پاشەملەی کردم دوژمـنـم نییە، وە ئەوەش شتێکی لێ بردم ئەویش دوژمـنـم نییە، بەڵکو دوژمـنـی مــن ئەو کەسەیە کە کاتێک من لەسەر فەرمانڕەوایی الــــلّٰــــهم، ئەو فەرمانم پێ دەکات بە سەرپێچیی الــــلّٰــــه، ئیتر ئەوەم بە ئیبلیس و سەربازەکانی بینی و بە دوژمنی خۆم گرتن، بۆیە جەنگم لە نێوان خــۆم و ئەوان دا بەرپا کرد، و کەوانەکەم چەقاند و تیرەکەم گەیاندێ، ئیتر ناهێڵم لێم نزیک ببێتەوە .
گــوتــــی: ئافەرین، ئەی چوارەمینیان چییە ؟ وتــــــی: بینیم خەڵکی داواکارێکیان هەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان یەخەی هەر یەکێکیان دەگرێت، ئیتر ئەوەم بە فریشتەی مـەرگ بینی، بۆیە خۆم بۆی بەتاڵ کرد، تاوەکو کاتێک دێت شیاو نەبێت کە ڕێگریی لێ بکەم، بەڵکو لەگەڵی دا بڕۆم .
گــوتــــی: ئافەرین، ئەی پێنجەمینیان چییە ؟ وتــــــی: سەیری ئەم دروستکراوانەم کرد، ئیتر یەکێکم خۆشویست و ڕقم لە یەکێکی تر بووەوە، کەچی ئەوەی خۆشمویست شتێکی پێ نەدام، و ئەوەش کە ڕقــم لێی بووەوە شتێکی لێ نەبردم، بۆیە گــوتــم: ئەمە لە کوێوە بۆ من هاتووە ؟ ئیتر بینیم کە ئەمە لە لایەن ئیرەییەوە بۆم هاتووە، بۆیە ئیرەییم لە دڵــــم دا فڕێ داو هەموو خەڵکیم خۆشویست، ئیتر هەر شتێک کە بۆ خۆم پەسەندم نەبوو، بۆ ئەوانیش پەسەندم نەبوو .
گــوتــــی: ئافەرین، ئەی شەشەمینیان چییە ؟ وتــــــی: بینیم هەموو خەڵکی خانوو و پەناگەیەکیان هەیە، و بینیم کە پەناگەی من گــــۆڕە، بۆیە هەر شتێک لە چاکە کە توانام بەسەری دا شکا، بۆ خۆمم پێش خست تاوەکو گۆڕەکهمی پێ ئاوەدان بکەمەوە، چونکە گــــۆڕ ئەگەر ئاوەدان نەبێت، مرۆڤ ناتوانێت تێیدا بوەستێت .
ئیتر شقيق گــوتــــی: دەست بەم شــەش تایبەتمەندییەوە بگرە، چونکە تۆ پێویستت بە هیچ زانستێکی تر نابێت بێجگە لەمە .
📚[حلية الأولياء لأبي نعيم الأصبهاني ٧٩/٨-٨٠]
يحيی بن معاذ الرازي دەڵــێــت:
ئەگەر تۆ لە الــــلّٰــــه ڕازی نەبیت،
چۆن داوای لێ دەکەیت لێت ڕازی بێت .
📚[صفة الصفوة لابن الجوزي البغدادي ٢٩٣/٢]
الجنيد بن محمد النهاوندي دەڵــێــت:
هەرکەسێک الــــلّٰــــه بناسێت، بە هیچ شتێک شــاد و دڵــخــۆش نابێت تەنها بەو نەبێت .
📚[سير السلف الصالحين لإسماعيل الأصبهاني ١٠٩٨/٣]أبو بكر الشبلي دەڵــێــت: فەرمانبەرداری الــــلّٰــــه بکه، هەموو شتێک فەرمانبەردارت دەبێت .
📚[الزهد الكبير لأبي بكر البيهقي/٧٢٣]
فرقد السبخي دەڵــێــت:
لە تەوڕات دا خوێندمەوە:
هەر کەسێک بەیانی بکاتەوە لە کاتێک دا بۆ دونـیـا خــەمــبــار بێت، بەیانی کردووەتەوە لە کاتێک دا لە پەروەردگاری ناڕازی و تــوڕە بووە .
📚[حلية الأولياء لأبي نعيم الأصبهاني ٤٦/٣]
حفص بن ميسرة دەڵــێــت:
لەسەر دەرگای وهب بن منبه بینیم نــووســرابــوو: مــا شَــاءَ الــلّٰــه
#واتــــــــه: (هەرچی الــــلّٰــــه بیەوێت دەبێت، ئەوەی الــــلّٰــــه بیەوێت دەبێت)، ئەمەش ووتەی الــــلّٰــــه ـیە: ﴿وَلَوْلَا إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مــا شَــاءَ الــلّٰــه﴾ .
📚[تفسير ابن أبي حاتم الرازي ٢٣٦٢/٧]
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت:
الــــلّٰــــه عز وجل هیچ نیعمەتێڪی بە بەندەیەک نەبەخشیوە، ئەویش بڵێت: الحمدللە (ستایش بۆ️ الــــلّٰــــه) ئەوا ئیلا ئەو ستایشەی گەورەترە لە نیعمەتەڪە.
📚{فضيلة الشکر لله علی نعمه للخرائطي /(1)}"
▫️ئەو حەقەی رسول الــلّٰــه ﷺ بە هاوەڵانی رضي الــلّٰــه عنهم ـی نەگەیاند و بەجێی هێشتن بە گومڕایی لەسەری، وە ئەشعەریە جەهمیە جەهەننەمیەکان گەیاندیان بە ئوممەت! ☟☟☟☟☟☟☟
https://t.me/imamakany_kufr/913
ذو النون المصري دەڵــێــت:
هەر کەسێک الــــلّٰــــهی خۆش بوێت، هەر کردەوەیەک کە ئەنجامی دەدات بە کەمی دەبینێت .
📚[الزهد الكبير لأبي بكر البيهقي/٧١]
ابن عباس دەڵــێــت:
ئەوان (جنۆکەکان) چەندین پــۆل و جــۆرن، لەسەر شێوەی مــار و دووپــشــک و شــێــر و گــورگ و ڕێــوی و هاوشێوەکانیانن .
📚[مرآة الزمان لسبط ابن الجوزي ١٤٨/١]
عائیشة بنت طلحة دەڵــێــت:
عائیشة دایکی بڕواداران ڕۆژێک لە شوێنی خۆشوشتنەکەی دا مارێکی بینی و کوشتی، پاشان لە خەوی دا (کەسێک) هاتە لای و پێی وترا: تۆ مسوڵمانێکت کوشتووە !
ئەویش وتــــی: ئەگەر مسوڵمان بوایە، نەدەهاتە لای دایکانی بڕواداران، پێی وترا: ئەو نەهاتووەتە لات مەگەر کاتێک نەبێت کە جلوبەرگت لەبەردا بووە .
بەیانی بە شڵەژاوی و ترسەوە بە ئاگا بووەوە، و 12 هەزاری بەسەر هەژاران دا دابەش کرد .
📚[شرح صحيح البخاري لابن بطال ٤٩٤/٤]
شقيق البخلي دەڵــێــت:
إبراهيم بن أدهم پێی وتــــم: هەواڵم پێبدە لەسەر ئەوەی تۆی لەسەریت، وتــــم: ئەگەر ڕۆزیم پێ بدرێت دەیخۆم، و ئەگەر لێم بگیرێتەوە ئارام دەگرم،
وتــــــی: سەگەکانی بەڵخ ـیش لای ئێمە ڕێک ئاوا دەکەن، پێم وت: ئەی تۆ چۆن دەکەیت ؟ وتــــــی: ئەگەر ڕۆزیم پێ بدرێت (دەبەخشم) کەسانی تر دەخەمە پێش خۆمەوە، و ئەگەر لێشم بگیرێتەوە سوپاسگوزاری دەکەم .
📚[وفيات الأعيان لابن خلكان الإربلي ٣٢/١ا
بسم الــلّٰــه الرحمن الرحیم
ئەم کتابەمان نوێکردەوە تا هەر بەڕێزێك وویستی چاپی بکات نوسینەکەی ڕوون بێت خوێنەر ماندوو نەکات.
رَسُولُ الــلّٰــه ﷺ فەرموویەتی:
[ لَزَوَالُ الدُّنيَا أهوَنُ عَلَى اللَّهِ مِن قَتلِ مُؤمِنٍ بِغَيرِ حَقّ . ]
#واتــــــــه: لە ناو چوونی دونیا بە لای الــلّٰــه سـبـحـانـه و تـعـالـی ئاسانترە لە بە ناحەق کوشتنی ئیماندارێک .
📚«أخرجه الترمذي_(1395) والنسائي_(3990) | ابن ماجه_(2619).»
#هەر_ڪەسێڪ_لە_عەقیدە_دا_ڪەوت
#دواۍ_تەوبەش_مەچنەوە_بۆ_لاۍ...
✍️هەر ڪەسێڪ شــێــخ بێت یاخود طالب عیلم هەر پلەو پایەو مەڪانەتێڪۍ هەبێت لە عــەقــیــدە دا تێبڪەوێت و موخالەفەۍ ســەلــەف بڪات دواتر تەوبەش بڪاتەوە ئەوە بە لاۍ ئێمەوە هەرگیز ناگاتەوە مەقامۍ پێشووۍ، بەڵڪو ساقط دەبێت و بێزراوانە تەماشاۍ دەڪەین، لەم وتەیەماندا سەلەف و پێشەنگمان ئــەهــلــۍ حدیثن لە پێش هەموویانەوە پــێــشــەوا أحــمــد رحمە الــلّٰــه.
✹پــێــشــەوا الــدارمــي چقڵۍ چاوۍ جەهمۍ و ئەشعەرییەڪان دەڵــێــت:
هیچ ڪەسێڪ نەبووە لەم بابە دا ڕۆچووبێت_ وتــەو عــەقــیــدەۍ ئەهلۍ ڪەلامۍ هێنابێت_ ئیللا ڪەوتووە و ســووڪ بووە _هەرچەندە پێشتر وەڪ نمونە تەماشا ڪرابێت_ ئەنجا باسۍ حسین الڪرابیسۍ ڪرد _ڪە یەڪەم ڪەس بووە وتوویەتۍ لەفظم بە قورئان مەخلوقە_ ڪــەوت هەتا واۍ لێھات ڪەس ناوۍ نەدەهێنا، وە ڪەسێڪۍ ئەهلۍ عیلممان لەگەڵ بوو حافظ و خاوەن بەصیرەت بوو، سلیمان بن حرب لەگەڵ شێخەڪانۍ بەصرە ڕێزیان لێدەگرت، وە هاوڕێۍ منیش بوو، بە هەمان شێوە ئەویش ڪەوت و سوڪ و ساقط بوو.☟☟☟☟
🔸أخبرني یحیۍ بن الفضیل ، أخبرنا الحسن بن محمد بن الحسن بن نصر ، حدثنا یعقوب بن إسحاق ، سمعت عثمان بن سعید ، یقول : ما خاضَ في هذا الباب أحدُ ممن ڪانوا یُذڪرون إلا سقَط ، فذڪر الڪرابیسي ، فسقط حتۍ لا یُذڪر ، وڪان معنا رَجلُ حافظ بصیر ، وڪان سلیمان بن حرب والمشایخ بالبصرة یُڪرمونە ، وڪان صاحبي ورفیقي فسَقَطَ.
📚«ذم الڪلام وأهلە للھروي | (1215) »✹الفــضــل بــن زیــاد دەڵــێــت: پرسیارم ڪرد لە أبا عبدالــلّٰــه أحــمــد بن حــنــبــل دەربارەۍ وهیب ـو إسماعیل بن عُلَّیة ، وتــــم: ئەگەر لە ڕیوایەتێڪ دا خیلاف هەبوو لە نێوانیان دا وتــەۍ ڪامیانت حــەز لێیە و پەسەندە ؟ وتــــۍ: وهیب، عبدالرحمن بن مھدي وهیب ـۍ پێش دەخست بەسەر إسماعیل ـدا، وتــــم: لە حفظ ـیدا ؟ وتــــۍ: لە هەموو شتێڪی دا، ٳسماعیل بەردەوام ڪەم و بێزراو بوو هەتا ئەو ڪاتەۍ ڪە مرد بە هۆۍ ئەو ڪەلامەۍ لێوەۍ دەرچوو _واتــــە وتوویەتۍ قورئان مەخلوقە_ وتــــم: مەگەر بە ئامادەبوون و لە پێش چاوۍ هەموو خەڵڪۍ تــەوبــەۍ نەڪرد لەو وتەیەۍ ؟ وتــــۍ: بــەڵــێ تــۆبــەۍ ڪرد، بەڵام دواۍ ئەو وتەیەۍ لاۍ ئەهلۍ حدیث بوغزێنراو بوو ڕقیان لێۍ بوو هەتا مرد...☟☟☟☟☟☟ 🔸أخبرنا ابن الفضل ، أخبرنا عبدالــلّٰــه بن جعفر ، حدثنا یعقوب بن سفیان ، حدثني الفضل بن زیاد ، قال : ⦗ سألت أبا عبدالــلّٰــه أحمد بن حنبل عن وهیب وإسماعیل بن إبراهیم بن عُلَیَّة ، قلت : أیھما أحب إلیڪ إذا اختلفا؟ فقال : وهیب ، ڪان عبدالرحمن ابن مھدي یختار وهیب علۍ إسماعیل. قلت : في حفظە؟ قال : في ڪل شيء ، ما زالَ إسماعیل وَضیعًا من الڪلام الذي تڪلَّمَ بە إلۍ أن مات. قلت : ألیس قد رجعَ وتاب علۍ رؤوس الناس؟ فقال : بلۍ ، ولڪن ما زال مُبغضًا لأهل الحدیث بعد ڪلامە ذاڪ إلۍ أن مات ... ⦘
📚«تاریخ بغداد للخطیب | ❪6/ صـ : 237❫ »✹ئەو ڕیوایەتەۍ ڪە باس لە ڪەلامۍ إبن عُلَیَّة دەڪات ئەمەۍ خوارەوەیە ڪاتێڪ حدیثۍ: « لە ڕۆژۍ قیامەت دا سورەتۍ البقرة ـو آل عمران دێن ... » ڪە پرسیارۍ لێ دەڪەن ئایا زمانیان هەیە ؟ دەڵــێــت: بەڵێ، ڪە لێۍ دەپرسن چۆن قسە دەڪەن ؟ پێۍ وابووە قورئان مەخلوقە بۆیە قسە دەڪەن، جا لەم وتــەیــەۍ تــەوبــەۍ ڪردووە بە ئامادەبوونۍ خەلیفە ئەمین محمد بن هارون الرشید، وە هەروەها بە ئامادە بوونۍ خەڵڪۍ و ئەهلۍ حدیث...☟☟☟ 🔸أخبرنا أحمد بن أبي جعفر ، حدثنا محمد بن العباس الخزاز ، حدثنا أبو أیوب سلیمان بن إسحاق الجلاب ، قال : قال إبراهیم الحربي _وسألە أبو یعقوب فقال_ دخل ابن عُلَیَّة علۍ محمد بن هارون ، فقال : یا إبن ڪذا وڪذا _أي شتمە_ إیش قلت؟ فقال : أنا تائب إلۍ اللە لم أعلم ، أخطأت. فقال : إنما ڪان حَدَّثَ بحدیث : « تجيء البقرة وآل عمران یوم القیامة ڪأنھما غمامتان _أو غیایتان ، أو فرقان من طیر صواف_ یحاجان عن صاحبھما ». قال : قیل لابن عُلَیَّة ، ألھما لسانان؟ قال : نعم. فڪیف تڪلما؟ فقیل : إنە یقول القرآن مخلوق ، وإنما غلط.
📚«تاریخ بغداد للخطیب | ❪٦/ صـ : ۲۳٦❫ »هەر بۆ مەعلوماتتان إسماعیل بن عُلَیَّة ئەهلۍ عیلم و ئەهلۍ حدیث بووە ئەئیمەڪانۍ حدیث☚❞شعبة بن الحجاج، عبدالرحمن بن مھدي، أحمد بن حنبل، یحیۍ بن معین، إسحاق بن راهویة، علي بن المدیني، قتیبة بن سعید، إبن أبي شیبة ❝ حدیثیان لێوە ڕیوایەت ڪردووە، وە لە ڕیجالۍ پێشەوا بوخارۍ و مسلم و أبي داود و الترمذي و النسائي ـیە، وە بە ئاشڪراش لە ناو خەڵڪۍ و ئەهلۍ حدیث دا تەوبەۍ ڪردووە، بەڵام هەر ساقط بێزراو بووە لایان. ساڵۍ ❪193❫ هیجرۍ وەفاتۍ ڪردووە.
پیاوێک لە ئەهلی کەلام ووتــی بە پیاوێک لە ئەهلی ذمــە ( ئەوانەی لە ژێر دەسەڵاتی ئیسلام دان و دینێکی تریان هەیەو جــزیــە دەدەن)
پێی ووت: مسوڵمان نابیت ؟
ووتــــی: با الــــلّٰــــه ویستی لێ بێت جا مسوڵمان دەبــم.
پیاوەکە ووتــــی: الــــلّٰــــه وویستی لەسەرە بەڵام شەیتان وازت لێ ناهێنێت.
پیاوە کافرەکە ووتــــی: کەوایە من لەگەڵ بەهێزەکەیان دام.
📚«الرد على المبتدعة لإبن البناء. »ـــــــــــــــــــــــــــ وەڵامێکی زۆر جوانە بۆ ئەوانەی دەڵێن: الــــلّٰــــه وویستی لێ نیە تۆ تاوان دەکەیت بەڵکو وویستی خۆتە یان شەیتانە. کە ئەم قسە زۆۆر خەتەرە کردنی سەد لە نەوەدی مەلاکان لە باسی قــــەدەر ئەم قسەیه دەکەن. کە ئێمە تاوان دەکەین الــــلّٰــــه ویستی لەسەرە بە دڵنیاییەوە، نابێت بوترێت: الــــلّٰــــه نایەوێت تۆ تاوان بکەیت بەڵام خۆت دەیکەی، ئەو کاتە تۆ پێت وایە الــــلّٰــــه لاوازەو ویستی مرۆڤ زاڵ ترە، کە ئەمەش هەڵەیە. تــاوان، چــاکــە، ئــیــمــان، و کــوفــــر، الــــلّٰــــه ویستی لێ نەبێت و نەیەوێت بوونیان نیە لە هیچ کەسێک دا. شتی وا دەبێت: الــــلّٰــــه نەیەوێت شتێک ڕوو بدات بەڵام ڕووش بدات ؟ نەخێر هەرگیز. ( وَمَا تَشَاءُونَ إِلا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ) التکویر (29). بەڵام الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ بەو تاوانە ڕازی نییە، وە مرۆڤ زۆر لێ کراو نییە بۆ ئەنجام دانی. وە دەرباز بوونیشی نییە گەر الــــلّٰــــه ویستی لەسەر بێت. بۆیە قــــەدەر یەکێکە لە نهێنیەکانی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ناتوانرێت پەی پێ ببرێت. وە احتجاج کردن بە قــەدەر لە کاتی ئەنجام دانی تاوان دا هەڵەیە. کأنما پێت وابێت الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ناچاری کردوی.
